ڤۆنت پێش خوێندنەوە
_____________________
ڕۆژێکی نوێ
Pov narya's
هەستم بە گەرمیەکی زۆر ئەکرد لە لامەوە بەشیوەیەک ئاگاداری ئارەقەی جەستەم بووم کە چۆن ئەهاتە خوارەوە هێواش هێواش چاوەکانم کردوە شۆک بووم من لە چواردەوری ئاگرێک دانرداوم هەستم ئەکرد لە خەوندام بەڵام ڕاستی بوو
من:ئ ئاگر یارمەتی تکایە یارمەتیم بدەن کەس گوێی لێمە
من لە هەمان ژوورەکەی دوێنی بووم بەڵام نازانم ئەم ئاگرە چۆن کراوەتەوە لەناکاو دەرگاکە کرایەوە
ڤیۆلا:بەیانیت باش
من:خاتوو ڤیۆلا خەریکە لە گەرمان ئەسوتێم تکایە یارمەتیم بدە
ڤیۆلا:یارمەتیت ئەدەم یارمەتیت ئەدەم بەڵام تەنها حەز ئەکەم کەمێک لە گەرمی جەهەنەم بسوتێیت
وتی و پێکەنی ئەمە چ ویژدانێکە من لێرە خەریکە ئەسوێم لەم گەرمای هاوینەدا لە چواردەورەی ئاگرێک دایان ناوم واش پێم پێدەکەنێ
من:ب بەڵام من ز زۆر گەرمامە
هەر دوای ئەو قسەیە هیچی تر ئاگام لە خۆم نەماو لەهۆش خۆم چووم کاتێک بە ئاگا هاتمەوە من لە ناو جێگاکەم بووم هەروەها دکتۆرم لابوو
دکتۆر:ئەو ئێستا باشە برینەکەی قاچیشم بۆ چارەسەر کردوە بەڵام نابێت زۆر کاری پێ بکات
ڤیۆلا:چاکە تۆ ئێستا ئەتوانیت بڕۆی
دکتۆرەکە سەری بە باشە لەقاند و ڕۆشت هەروەها ڤیۆلا لێم نزیک بۆیەوە
ڤیۆلا:هەستەوە ناریا
وتی و من بەهێواشی هەستامەوە
من:ئااااا قاچمم
خێرا قاچم هێنایەوە ناو جێگاکە بەنەفرەت بیت ئەوە چ ئازارێکە ڕێک ئەڵیت جەرگت ئەسوتێنن
ڤیۆلا:چیتە بۆ هەڵناستی
وتی و پێکەنی
ڤیۆلا:لەڕاستیدا تایهۆنگ کەمی کردوە تۆ بەشەنسی کە نەمردوی
من:خۆزگە ئەمردم
ڤیۆلا:هێشتا چیت بینیوە تاوەکو خۆزگە بە مردن بخوازی ناریا پێویستە خۆت کۆبکەیتەوە ئێمە تۆ ئەفرۆشین
کاتێک گوێم لە قسەی کۆتایی بوو شۆک بووم ئازاری قاچم هەر لەبیر کرد
من:چییی تۆ چی ئەڵیت
ڤیۆلا:هەر ئەوەی گوێبیستی بوویت ئێستاش هەستە ئەبێت قژت بۆ چاک بکەم برینەکانی دەموچاوت بشارمەوە کاری زۆرمان هەیە
هەرکە قسەی تەواو کرد بەزۆر منی هێنایە دەرەوە لەناو جێگاکەم
من:ئااا تکایە بۆستە قاچەکانم خراپ ئازاریان هەیە
وتم بەگریانەوە بەڵام گوێی بۆ نەگرتم ئەسڵەن خێراتر ئەڕۆشت کە گەشتینە ژووری جوانکردن منی لەسەر کورسیەکە داناو چەند کەسانێک خەریکی قژە سوتاوەکەم بوون من کە لە ئاوێنەکە بەو شێوەیە خۆم بینی زیاتر گریام قژم هەمووی سوتاوە دەموچاوم هەمووی برینە قاچم دوبارە خوێنی لێ دێتە دەرەوە چونکە پەستانم کردۆتە سەر جا لەو ئازارە نەفرەتیەی قاچەکانم هەیەتی
بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک خەریکی من بوون قژە سوتاوەکەیان بڕم قژم زۆر کورت بۆیەوە بەڵام شیوەیەکی جوانیشی هەبوو لەگەڵ ڕوخسارم جوانتر بوو هەروەها برینەکانی دەموچاومیان هەموو شاردەوە و میکیاژێکی زۆر تۆخیان بۆ کردم دوبارە برینەکەی قاچم و دەستەکانمیان بۆ پاک کردمەوە پاشان جلێکی نیمچە ڕووتیان پێدام و منیش پۆشیم
ڤیۆلا:ئەم قۆنەرە پاشنە بەرزە لەپێ بکە
من:خاتوو ڤیۆلا بەزەیت هەبێ تۆش وەک من ئافرەتی تکایە لە ئازارم تێبگە خۆت ئەزانی بنەپێم چۆنە ناتوانم ئەمانە لەپێ بکەم
ڤیۆلا کەمێک بیری کردەوە و سەیرێکی کردم پاشان سەری بە باشە لەقاند و شتێکی باشتری بۆ هێنام
من:زۆر زۆر سوپاس خاتوونەکەم
وتم بە دڵخۆشییەوە
ڤیۆلا:ئێستا کاتی ڕۆشتنە
وتی و قۆڵی گرتم من بەزۆر ئەمتوانی بڕۆم بەزۆریش خۆم گرتبوو نەگریەم لەتاو ئازاری قاچم بەهەزار حاڵ هاتینە خوارەوە لە قادرمەکان دواتر ڕۆشتینە شوێنەکەی تایهۆنگ بینیم پاسەوانی زیاتری لێیە تایهۆنگ و جیمین لەگەڵ پیاوێکی بەتەمەن دانیشتوون و قسە ئەکەن
تایهۆنگ:ئەو کچەی باسم کرد هات
وتی و سەیری کردم چی نابێت من بەو پیاوە بەتەمەنە بفرۆشن
؟؟؟:ئمم زۆر لەوە جوانترە کە باست کرد
وتی و لەسەرەوە تاوەکو خوارەوە سەیری کردم
جیمین:ئایە بەو نرخە ڕازیت کە پێمان گوتی
؟؟؟:بەڵێ بێگومان ئەو شایەنی زیاترە
وتی و بەردەوام بوو لە سەیرکردنم
من:تکاتان لێ ئەکەم ئەو کارە مەکەن من مەفرۆشن من مرۆڤم خۆ کاڵا نیم بمفرۆشن
وتم و فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە لە چاوەکانم
تایهۆنگ:بێدەنگ بە ئێمە دەمێکە قسەی خۆمان تەواو کردوە بەڕێز ئەندۆی تۆ ئەتوانی ئێستا پارەکە بدەی و کچەکە بەری
ئەندۆی:بەڵێ بێگومان
وتی و بەدەستی ئاماژەی بە پاسەوانەکەی کرد پاسەوانەکەی جانتایەکی لەسەر مێزەکە دانا تایهۆنگ کردیەوە و سەیری کرد هەمووی پارە بوو
ئەندۆی:بێخەم بن هەمووی تەواوە
تایهۆنگ:کەواتە کچەکەت پیرۆز بێت بەڕێز ئەندۆی
وتی و هەستایەوە تەوقەی لەگەڵدا کرد بەهەمان شێوە جیمینیش
ئەندۆی:من ئێستا ئەبێت بڕۆم دەی کوڕینە ناریا بێنن
وتی و پاسەوانەکانی بەرەوڕووم هاتن و قۆڵیان گرتم
من:نا نەخێر تکایە وازم لێ بێنن ت تایهۆنگ ڕزگارم بکە تکایە وام لەگەڵدا مەکە
هیچ کەس گوێی بۆ نەگرتم بەزۆر منیان بردە دەرەوە بەڵام لە ڕێگایەکی تر کە پێم وابێت ئەم دەرگایە تایبەت بوو بەو پیاوانەی دێن بۆ ئێرە بەڕێڕەوێکی دێژ ڕۆشتین دواتر هاتینە دەرەوە هەوایەک بەر دەموچاوم کەوت هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی سەیری چواردەورم کرد هەموو دار بوو لە دارستان ئەچێت
من:تکایە وازم لێ بهێنە دەستم بەردە
هەوڵم ئەدا لەخۆم بەدوریان بخەمەوە و ڕابکەم بەڵام سوودی نەبوو بەزۆر منیان بردە ناو ئۆتۆمبێلەکە
من:پیرە پیاو چیت لە من ئەوێت وازم لێ بهێنە
ئەندۆی:چۆن ئەوێریت ئاوا قسەم لەگەڵدا بکەی
وتی و یەک زلەی لە پەنا گوێچکەم دا
ئەندۆی:بێنرخ توڕەم مەکە و جوان ڕەفتار بکە
وتی و منی لەخۆی نزیک کردەوە ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە ڕۆشتن تەواوی کاتەکە کەس قسەی نەکرد لەسەر موزیکێکی ئارام بوو جار جار ئەو پیرە پیاوە دەستی بۆم ئەبرد لە ڕانم و سنگم یان دەموچاوم و قژم
من:ت تکایە وامەکە
وتم و دەستی ئەوم لە دەموچاوم دور خستەوە
ئەندۆی:بۆچی ئایە شەرم ئەکەی؟؟ کێشە نییە ئێستا ئەڕۆینە ماڵەکەمان لەوێ لە ژوورەکەمان کەسی لێ نییە
وتی و دەستم کرد بە گریان هەوڵم ئەدا فرمێسکەکانم بسڕم بەڵام هەر ئەهاتنە خوارەوە ئازاری جەستە ئازاری دەروون ئازاری دڵ بیرکردنەوەی زۆری مێشک خەریکە شێتم ئەکەن ئەمانە چ ئازارێکی نەفرەتین خودایە من کەی لەم ئازارانە ڕزگارم ئەبێت هەرگیز ناتوانم لە جۆنگکوک بیۆل دایک و باوکم خۆشبم ئەوان هۆکاری ئەمانەن
بەنزیکەی کاتژمێرێکی ویست تاوەکو هاتینەوە ناو شار وە دوای چەند خولەکێک گەشتینە بەردەم کۆشکیک
ئەندۆی:گەشتین دەی دابەزە جوانکەیلە
بەڕقەوە سەیرم کرد و لەناو ئۆتۆمبێلەکە هاتمە دەرەوە کۆشێکی گەورە بوو پاسەوانی زۆریشی لێ بوو ئەو پیرە پیاوە هاتە لامەوە دەستی کردمە ناو قۆڵی بەرەو دەرگاکە ڕۆشتین بێ ئەوەی لەدەرگا بدات دەرگاکە کرایەوە کوڕێک هاتە دەرەوە بەڵام کوڕێکی زۆر جوان بوو تەمەنی دڵنیام هەر وەک من بوو چاویلکەی لەچاو بوو چاوێکی سەوزی هەبوو
؟؟؟:ئ ئێ مامە گەڕایتەوە
وتی و سەیری منی کرد
ئەندۆی:بەڵێ گەڕامەوە هەروەها پێشۆ ئەمەوێت بە دۆستەکەمت بناسێنم ناریا
پێشۆ:سڵاو خاتوون من پێشۆ
وتی و دەستی بۆ تەقەکردن ڕاگرت
من:سڵاو..منیش ناریا
پێشۆ:خۆشحاڵم...مامە من ئەبێت بڕۆم
ئەندۆی:باشە کوڕم تۆ بڕۆ
پێشۆ بۆ کۆتاجار سەیری کردم و ڕۆشت
ئەندۆی:دەی بابڕۆینە ژوورەوە
من:ب بەڵام من ناتوانم بەباشی بڕۆم
ئەندۆی:بۆچی
من:بنەپێم بڕاوە زۆر ئازاری هەیە
ئەندۆی:ئۆف هەر لەمەم کەم بوو ئێستا هەرچۆنێک بێت وەرە ژوورەوە دواتر عارەبانەت بۆ ئەهێنم
بەهەر چۆنێک بێت هاتمە ژوورەوە لەکاتێکدا لەتاو ئازار خەریک بوو شێت بم ناوەوەی کۆشکەکە زۆر لە دەرەوە جوانتر بوو هەموو شتێک زۆر گرانبەها بوون
ئەندۆی:پاسەوان ناریا لە باوەش بکە ناتوانێت ئەو قادرمانە ببڕێت بیبە ژوورەکەی
وتی و یەکێک لە پاسەوانەکان منی لەباوەش گرت و منی بەردە سەرەوە لە شەرما وەک تەماتەم لێ هات ئەو پیرە پیاوە لەبەر تەمەنی نەیئەتوانی بێگومان من لە باوەش بکات و بیهێنێتە سەرەوە
ئەندۆی:ئەتوانی ئێستا بڕۆی
وتی کاتێک پاسەوانەکە منی لەسەر سیسەمەکە دانا پاشان ڕۆشتە دەرەوە ئەندۆیت هاتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست
ئەندۆی:لەکۆتاییدا
وتی و لێم نزیک بۆیەوە خودایە ئێستا ئەمرم نابێ لەگەڵ ئەم پیرە پیاوە بمممم
من:چ چی لەکۆتاییدا تکایە وازم لێ بهێنە بڕۆم
ئەندۆی:بەجدیتە خۆ بۆ جوانی ئەو هەموو پارەیەم نەداوە ئەبێت تاوەکو کۆتا هەناسە لێرە بیت
وتی و بەتەواوی لێم نزیک بۆیەوە دەستی کرد بە ماچ کردنم سوێند ئەخۆم قێزم لێی ئەهاتەوە ڕێک ئەمویست لە وێدا بمرم و کۆتایم پێ بێت دەستی برد بۆ زنجیرەکەی پشتم و هێواش هێواش کردیەوە پاشان..
بەردەوامە..
__________________
ڤۆنت و کۆمێنت لەبیر مەکەن♡