''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

کاڕمێلۆی خوێناوی

859 147 53
By avel332


𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

هەردووکمان ڕاچڵەکین کاتێک دەنگی یەکەم تەقینەوە هات



توند دەستی یەکترمان گرت و چاوەکانمان داخست

دووبارە هەناسەی ترساویمان دایەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی تر هات وای کرد کەشتیەکە دەست بکا بە لەرینەوە




ئیتر هیچ شتێک هێمن نەمایەوە لێرەوە دەمتوانی گوێبستی هاواری شەرکردنییان بم





هەر چرکەیەک و دەنگی تەقینەوەیەک



دەستەکانم دەلەرزین کاتێک کەشتیەکە دەلەریەوە و بنمیچە دارینەکە هاڕاوەکەی لەگەڵ هەوا تێکەڵ دەبوو


دەنگی تەقینەوەیەک بە گوێچکەمان ڕۆشت وای کرد هەردووکمان بە کەمی هاوار بکەین چونکە دەردەکەوت کە زۆر نزیک بێت




وای کرد کەشتیەکە زۆر بە خراپی بجوڵێت وە دەنگی جیڕەی داری کەشتیەکەش تەنها کەشەکەی ترسناکتر دەکرد








دوای ماوەیەک بەتوندی دەستمان خستە سەر دەممان و خۆمان زیاتر شاردەوە کاتێک گوێبیستی هەندێک دەنگ بووین





بەچاوی فراوانەوە سەیری یەکتریمان کرد کاتێک تێبینیم کرد دەنگەکان زۆر نزیک بونەتەوە و تێگەشتم ئەوانە دەنگی پیاوەکانی خۆمان نین!





دڵم دەستی کرد بە لێدانە خێراکانی کاتێک دەرگای ژوورەکەی تەنیشت ئێمەیان کردەوە

....:-لە ژووری بەرامبەر ئێرە جلی کچان هەیە!

چاوەکانم زیاتر فراوان بوون و دەستم کرد بە ئارەق کردنەوە لەترسدا



سوێند دەخۆم چرکەیەک دڵم وەستا لەلێدان کاتێک دەسکی دەرگاکە چەند جارێک سوڕایەوە بەڵام بۆیان نەدەکراوە




بەتوندی دەستی یەکتریمان گرت و منیش چەقۆکەم ئامادە کرد لە نێو دەستمدا






هەناسەیەکی کەمێک ئاسودە بە سینەمدا ڕۆشت کاتێ  هیچ دەنگێک بوونی نەما وا هەستم کرد دوورکەوتونەتەوە و شانەکانم ئارام بونەوە







بەڵام بەتەواوی ڕاچڵەکیم  کاتێک پیاوێک خۆی بە دەرگاکە کێشا و شکاندی





هەستم بە دەستە لەرزیوەکەی ناتالیا کرد لە نێو دەستمدا


چاوەکانم بە فراوانی لەسەر پیاوەکان جێگیر بوون


دوپیاو بوون

قژێکی درێژ و چەور و پیسان هەبوو

جلەکانیان هەنێک دڕا بوون و دەتتوانی تێبینی پیسیەکانی سەر جلیان بکەی بە ئاسانی


دەمتوانی بڵێم بۆنی ئەو تورشیاتەیان هەبوو کە نوح دروستی دەکرد




بەنەرمی سەیری ناتالیام کرد و ئاماژەم دا کە بێدەنگ بێ




بەبەختین کە ژوورەکە گەورەیە و ئەو شوێنەی خۆمان لێی حەشارداوە زۆر باشە

دەبێ ژیرانە بیر بکەینەوە !





جەستەم دەلەرزی بەڵام هێشتا نابێ بهێڵم بەسەرمدا زاڵ ببێ

کاتێک ڕۆشتنە سوچی کۆتایی ژوورەکە و خەریکی گەڕان بوون

ئێمەش شوێنەکەمان نزیک بوو لە لای دەرگاکەوە

بەهێواشی هەڵسامەوە و ناتالیاش لەگەڵمدا

لەسەر نوکی پەنجەکانمان دەڕۆشتین بۆ ئەوەی هیچ دەنگێک دروست نەکەین 



لەدوای چەندین چرکەی ناخۆش و ترسناک زۆر نزیک بووین لەدەرەوەی ژوورەکە

بەڵام ناتالیا!

  قاچی خستە سەر دەرگا شکاوەکە کە لە ئەرزەکە کەوتبوو وای کرد دەنگێکی بەرز دروست ببێ

چاوەکانم فراوان بوون و بەخێرایی سوڕامەوە بۆ سەیرکردنی پیاوەکان

یەکێک لەوان بەهۆی خەندە ناشرینەکەیەوە ددانە زەرد و ڕزیوەکانی پیشاندام

....:-ژەمی نیوەڕۆ

کوڕی زۆڵ!

چرکەی دواتر بەتوندی هاوارم کرد

بێلا:-ڕاکە ناتالیا!ڕاکە!

قاچەکانم دوا هێزیان بەکار هێنا بۆ ڕاکردن


لە ڕێڕەوە باریکەکە ڕامان دەکرد ناتالیا لە پێش منەوە بوو




خەریک بوو بگەین بە هۆڵەکەوە کاتێک بەتوندی کەمەرم گیرا و بەرز کرامەوە بەهۆیەوە چەقۆکە لەدەستم کەوتە خوارەوە 





بەخێرایی بۆنە ناخۆشەکەم ناسیەوە

ئەوەندە نزیک لێمەوە وای دەکرد دڵم تێکەڵ ببێ


بەتوندی شەقم لە دەستیدەدا

بێلا:-بەرم دە کوڕی قە٭بە !

چاوەکانم ڕۆشتنە سەر ناتالیا کە وەستا و بەچاوە ترساوەکانی سەیرم دەکا

بێلا:-ڕاکە ناتالیا!

بە چاوە جوانەکانی ئەو ترسەی دەردەخست کە هەیەتی


ڕایکرد و لەبەر چاوەکانم دیار نەما

کەمێک ئاسودە بووم کە ئەو ڕزگاری بوو بەڵام ترسەکەم دوو هێندە بوو کە دەمزانی دەبێ بە تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو ئاژەڵەی دواوەم بکەم


  قاچم  بۆ دواوە بڵند کرد و بەتوندی پاژنەی پێم کێشا بە نێوان قاچەکانیدا


منی فڕێدا ئەرزەکە و هاواری کرد و کەوتە سەر ئەژنۆکانی


وابیر دەکەمەوە زۆر بە خراپی لێمدابێ



منیش کە لەسەر ئەرزەکە کەوتبووم چەقۆکەم هەڵگرتەوە و دەمویست هەڵسمەوە تاوەکو ڕابکەم



قاچم جوڵاند بۆ ڕاکردن بەڵام دووبارە بە توندی قاچم گیرا و بەربومەوە سەر ئەرزەکە

منی ڕاکێشا بۆ نزیک لەخۆی



ئەوەش لە بەژەوەندی من بوو بە جۆرێک لە جۆرەکان....

گەڕانەوە بۆ دواوە:

کاڕمێلۆ:-سەیرکە ئەگەر کەسێک بەم شێوەیە ڕایکێشای چی دەکەی؟


پێی ووتم کاتێک لەسەر ئەرزەکە بووم و ڕایکێشام بۆ نزیک لەخۆی

بێلا:-لەوانەیە بە قاچەکەی ترم لێی بدەم

کاڕمێلۆ:-تاقی بکەوە




ویستم بەتوندی بە قاچەکەی ترم لێی بدەم بەڵام شکستم هێنا و بەدەستەکەی تری قاچی گرتم

ڕوخسارم گرژ بوو بەوە چۆن بەو خێراییە ئەنجامی دا؟

کاڕمێلۆ:-لەدوای ئەوە چی دەکەی؟

چەند خولەکێکم بەبیر کردنەوە بەسەر برد و هیچم دەست نەکەوت

بێلا:-بەڕاستی نازانم چی بکەم

کاڕمێلۆ سەری بە قایل بوون جوڵاند

کاڕمێلۆ:-لە دوای ئەوە کاتێک هەردوو قاچت گیراوە و دانراوە لەسەر ئەرزەکە دەتوانی بە ئاسانی جەستەت بەرز بکەیەوە و دابنیشیت ، وە لەو ساتەدا لە دانیشتی بەتوندی شمشێرەکەت لە شانی دەدەی ، لەلایەکانەوە هێرشی بۆ مەکە چونکە دەتوانی بەرگری بکا بەڵام ئەگەر ڕێک لە ناوەڕاستیدا هێرش بکەیتە سەر سینگی یاخود شانەکانی ئەوا ناتوانێ بەرگری بکا

کاتی ئێستا :

قاچی چەپەم بەرز کردەوە و بەرەو ڕوخسارە ناشرینەکەیم برد


سوێند دەخۆم لە کەر دەچێ!



ڕێک ئەوە ڕوویدا کە کاڕمێلۆ پێشبینی کرد بەرپەچی دامەوە و قاچی گرتم لەسەر ئەرزەکە




چەقۆکەم لەنێو دەستمدا توند کرد و جەستەم بەخێرایی بەرز کردەوە تا چرکەی دواتر ببینم چۆن لە شانیم چەقاندوە و خوێنی لێ دەچۆڕێ و دەکەوێتە سەر جلەکانی من 



هاواری کرد و دەستی شل بوویەوە لەسەر قاچەکانم





منیش بەخێرایی هەڵسامەوە و دوو هەنگاو ڕامکرد



بەڵام بەخێرایی گەڕامەوە و قاچم بڵند کرد تاوەکو شاپێک بدەم لە ڕوخسارە قێزەونەکەی


وام کرد بکەوێتە سەر ئەرزەکە و لووتی ببێتە ڕوباری خوێن




کۆتا پلیکانەم بڕی و سەیری سەر کەشتیەکەم کرد چاوەکانم لە شۆکدا کرانەوە




نەمدەتوانی چاوەکانم لەسەر یەک شوێن بهێڵمەوە لە کاتێکا هەموو شوێنێک جەستە و خوێن و پارچە بڕاوەکانی جەستە بوو



هەناسەدانم خێرا دەبوو بەبینینی ئەوە چ شتانێک لە پێش مندا ڕوودەدەن

ناتالیا:-بێلا!وەرە ئێرە!

بەخێرایی سەیری تەنیشت خۆمم کرد کە ناتالیام بینی چۆن لە نێوان بەرمیلەکان خۆی شاردوەتەوە

ڕامکرد بەرەو ئەو قۆڵیم گرت و هەڵمستاندەوە


چ گەمژەیەک لە نێو ئەو هەموو کوشتارکاریەدا لەنێوان هەنێک بەرمیلی گێل خۆی دەشارێتەوە!؟

چاوەکانم دەجوڵان بۆ شوێنێکی سەلامەت




هێشتا بەبەختین کە دوورین لەو جەنگەی لە بەشی پێشەوە ڕوودەدا


پێم وابێ سەرەوەی ستونەکان لە هەموو شوێنێک سەلامەتترە ناتالیام ڕاکێشا بەرەو تۆڕەکان

بێلا:-سەرکەوە خێرا!

قاچەکانم ڕۆشتنە نێو دارە بازنەییەکەوە و دەستم خستەسەر ئەژنۆم و هەوڵم دەدا هەناسەی خێرام ڕێک بخەمەوە

ناتالیا:-پێم وایە ئێرە سەلامەتە

سەرم بە قایل بوون جوڵاند و بەخەندەی سەرکەوتنەوە سەیرم کرد




سەرم بۆ خوارەوە جوڵاند بۆ ئەوەی بیانبینم یەکەم شت سەرنجم چوە سەری  فیلامینۆ و میانۆ بوون کە سەلامەت بوون

بێلا:-میانۆ سەلامەتە!

ناتالیا:-بەڕاست!؟ لەکوێیە؟




بە پەنجەم ئاماژەم بۆ شوێنەکەی کرد

ناتالیا دەستی خستە سەر دڵی

ناتالیا:-سوپاس خودایە، ئەوە نوحە!

باشە نوح لەوەدەچێ هەندێک کێشەی هەبێ چونکە پیاوی زۆر لە دەوروبەری هەن

بەڵام فریشتەی ڕزگارکەر ناهێڵێ وا بمبێنێتەوە

ناتالیا:-ئێنزۆ!

توانیم تێبینی هەناسەدانەوەیەکی ئاسودەیی بکەم لە ناتالیا بەهۆی ئەوەی ئێنزۆی بینیوە کە سەلامەتە




چاوەکانی منیش بەخێرایی دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی سێیانەکەی تر

ئادریانم دۆزیەوە کە یارمەتی ئێنزۆ و نوحی دەدا

بەڵام چاوەکانم فراوان بوون بە دۆزینەوەی کەسێک لە شوێنێک!




دەمم بەتەواوی کرابویەوە لە شۆکدا


ئایا من بە هەڵە دەبینم  یاخود ئەوە ئیساکە کە لەسەر داریە ئاسۆییەکانی سەرەوەی چارۆگەکان دانیشتوە و سێو دەخوا!






سوێند دەخۆم ئەوە زیاترە لەوەی لە خەیاڵ بچێ


وەک ئەوەی هیچ شتێک لەبەردەمیدا ڕوونەدات!

هێواش هێواش دەستم کرد بە گومان بردن کاتێک نامەکەی دێرێک بە بیرکردنەوەمدا ڕەت بوو  ئایا ئیساک... ئەو یاخیبوە؟


کەواتە بۆچی یارمەتیان نادا ؟


سەرم لەقاند بۆ دورخستنەوەی هەموو ئەوانە تەنها بۆ ئێستا


ئەوەی گرنگە لەو چرکەیەدا دۆزینەوەی کاڕمێلۆیە




زۆر چاوەکانم بەو دەوروبەرەدا گێڕا تاوەکو دواجار لە خوارەوە نزیک چارۆگەی تەنیشتمدا ئەوم بینی کە لەگەڵ دوو پیاودا شەڕی دەکرد




بۆ ساتێک لەو جەنجاڵیەدا نوقمی ئەو ببوم






خودایە ئەو جوانە!

بەڵام هێشتا  توڕەییم هەیە بەرامبەری

پیاوی گەمژە چۆن دەتوانێت بەو ئاسانیە توڕە ببێ




لە خەیاڵەکانم دەرچوم کاتێک بینیم یەکێک لەدواوە هێرشی دەکاتە سەر




بۆساتێک هەستم بە هەناسەی وەستاوم کرد و وام بیر کردەوە ئاگادار نیە  بەڵام ئاگادار بوو



وە خۆی پاراست لە هێرشەکە بەڵام هێشتا گران بوو کە ئاگاداری پێشەوە و دواوەی بێ






دەمبینی هەوڵی دەدا پیاوەکە بە فێڵ بخاتە بەرامبەری خۆی چونکە ناتوانێت چاوەکانی لەسەر بەرامبەری و دواوەی بێ بەڵام پیاوەکە زیرەک بوو بەگوێرەی پلانەکەی کاڕمێلۆ کاری نەکرد

بێلا:-پێویستە شتێک بکەم !

ناتالیا:-لەوانەیە هاوار بکەین و یەکێک ئاگادار بکەینەوە

بێلا:-وە دواتر شوێنەکەمان ئاشکرا ببێ؟ نەخێر سوپاس


چاوەکانم خوارەوەیان پشکنی و هەوڵم دەدا شتێک بدۆزمەوە بۆ یارمەتی دانی

چاوەکانم  فراوان بوون لەو کاتەی شتێک بە خەیاڵمدا تێپەڕی

بێلا-چارۆگەکە!

ناتالیا:-چی؟

سەیری ناتالیام کرد و قۆڵیم گرت

بێلا:-سەیرکە تۆ لێرە بمێنەوە بەڵام هیچ چەقۆیەک یان شتێکی لەوجۆرەت نیە؟

بۆساتێک برۆکانی گرژ کرد لە قسەکەمدا و بە هێواشیەوە چەقۆکەی لە کەمەری دەرهێنا


بەخێرایی لە دەستەکانی دەرم هێناو هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

بێلا:-لێرە بمێنەوە هەر شتێک ڕوویدا

قاچەکانم چیتر لەسەر دارەکە نەماو خۆمم بیینیەوە لەسەر چارۆگەکە دەخزم بۆ خوارەوە




بەخت لەگەڵم بوو چونکە پیاوەکە پشتی لەمن بو وە ڕێک لە پێش لێواری چارۆگەکە بوو


بۆ دووەم جار لەسەر ئەو چارۆگەیە دەخزم




قاچەکانم جووت کرد و چەقۆکەم بە هەردوو دەستم گرتبوو



هەوایە خێراکە وای دەکرد قژە بێزارکەرەکەم بکەوێتە سەر چاوەکانم





لە کۆتا خاڵدا قاچی جووت کراوم بە توندی بە پشتی پیاوەکە کەوت و وای لێ کرد لەسەر دەم لە ئەرزەکە بکەوێت و کەمێک هاوار بکا منیش کەوتمە سەر پشتی و نەمدەویست بیکوژم بۆیە بە دواوەی چەقۆکە لە پشتەوەی سەریم دا پێش ئەوەی هەڵبگەڕێتەوە و هێرشم بکاتە سەر




ئەو کاتەی دڵنیا بووم لەهۆش خۆی چوە چاوەکانم بەرز کردەوە و یەکەم شت بینم کاڕمێلۆیەکی توڕە بوو



من مردووم !

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-





لە ژوورەکەی لەسەر جێگاکەی دانیشتبووم بە شڵەژانەوە قاچم لە ئەرزەکە دەدا



لە نێوەڕاستی ئەو گێژاوەدا دووبارە هاواری لەسەر کردم و پێی ووتم بێم بۆ ئێرە !

بۆ خاتری خودا لێرە کێ پارێزراوە!؟


تەنانەت نازانم ئەگەر ناتالیاش باش بێ لە ئێستادا

چاوەکانم جار نا جارێک پڕ دەبوون لە فرمێسک بەڵام هەموو جارەکان گرێی نێو گەروم قووت دەدایەوە



تەنها ڕزگارم کرد و کارێکی هەڵەم نەکرد



بۆچی بەم شێوازە هاوارم لەسەر دەکا

هەستی تێکەڵم هەبوو

دەترسام بەڵام توڕە بووم

لەسەرەوە هیچ دەنگێک نەبوو ئەوەش زیاتر دەیترساندم

ئەو هێمنیە ناگونجێ لەگەڵ ئەو کاتەیا



ڕاچڵەکیم کاتێک دەرگاکە بە توندی کرایەوە و لەدواوەی دەرگاکە کاڕمێلۆیەکم بینی کە هەموو لاشەی خوێن بوو




بەو ڕادەیەی دڵۆپی خوێن لەسەر چەنەگەیەوە دەکەوتنە خوارەوە  چیتر ئەو کاڕمێلۆیە پاکە نەبوو کە تەنانەت توڕە دەبوو بەوەی دارەکان بەهۆی تەڕ بوونەوە بۆنی کەڕوویان دەگرت






بەڵکو بۆنی خوێنی مەییو جەستەی بەتەواوی داگیر کردبوو






چاوەکانم بە فراوانی لەسەری جێگیر ببون و هەستم بە هێواش بوونەوەی لێدانی دڵم دەکرد



چاوە توڕەکانی سەیری هیچ شتێکیان نەدەکرد جگە لەمن



لێوی لەرزیووم خستە نێو ددانەکانم  و دەستم توند کرد لەسەر جێگاکە لەو کاتەی بەتوندی دەرگاکەی داخستەوە و وای کرد دەنگێکی گەورە دروست ببێ

بە هەنگاوی جێگیر نزیک بویەوە تاوەکو ڕێک لە پێشم وەستا


لەرز بە جەستەمدا ڕۆشت کاتێک پەنجە بە خوێنەکانی لەسەر ڕوومەتم دەگەڕان بەنەرمیەوە

تاوەکو دواتر  بەتوندی ڕوومەتەکانم بگرێ و وام لێبکا سەیری ڕوخساری خوێناوی ئەو بکەم

کاڕمێلۆ:-پێم ووتی لەو ژوورە نەیەیتە دەرەوە

بێلا:-ب..بەڵام

کاڕمێلۆ:-بێدەنگ بە ! پێم ووتی قاچەکانت دەشکێنم !


دڵۆپی فرمێسک بەسەر ڕوخسارمدا دەکەوتن

تەنانەت گوێشم لێ ناگرێ !

کاڕمێلۆ:-چی هەڵە بە گێلیەوە لەگەڵ تۆدا هەیە؟ ئایا مانەوە لەو شوێنە هێندە گران بوو بۆت؟ بۆچی وەک مناڵ ڕەفتار دەکەی! چی لە نێو کەلەی لاسارت دەجوڵایەوە!؟



بێلا:-بوەستە لە قسەی گەمژانە! ئەوە هەڵەی من نەبوو بەنەفرەت بی!

دواجار بوێریم کۆکردەوە و چاوەکانم توند داخست و هاوارم لەسەری کرد


هەنسکێک لە دەمم دەرچو بەهۆی گریانەکەمەوە

بێلا:-بوەستە لەوەی بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ من بکەی! ئەو پیاوانە هاتن بۆ کۆگاکە!

هەڵسامەوە و بەرامبەری وەستام



جیاوازی باڵامان وای لێم دەکرد وا بیر بکەمەوە کە مناڵی ئەوم

بێلا:-ئەو هاوارکردنانەت بۆمن بەکار مەهێنە! من بوکەڵە یان شتێکی نەفرەتی لەو جۆرەی تۆ نیم ! هەڵەی من بوو کە خۆمم پاراست و جەنگام بۆ ئەوەی وەک وتت دەست لە شتێک نەدەن کە سەر بە تۆیە!هەڵە بووم ! پەشیمانم! دەبوایە بهێڵم ئەوەی دەیانویست ئەنجامی بدەن و دواتر تۆم دەبینی کە چۆن دەمردی بەهۆی ئازاری ویژدانت چونکە منت تێکەڵی هەموو ئەو شتە گێلانەیە کردوە!


چرکە دواتر خۆمم بینیەوە کە چۆن بە توندی پاڵنرام و جەستەم بە دیوارەکەوە لکێنرا


چاوە تاریکەکانی لە سەر چاوی من بوو

دەمتوانی ئاگری توڕەیی لە نێودا ببینم

کاڕمێلۆ:-دەی ئەوە دووبارە بڵێرەوە! کەس دەست لەوە نادا کە هیمنە! ئەوەی دەستت لێ دەدا تەنها منم تێگەیشتی؟ ئەگەر ئەوەیان بکردبا ئەوا تۆشم دەکوشت لەگەڵ ئەوان! تۆ هی منی ئەوان بوێر نین بۆ دەست لێدان لەتۆ! تۆ هیمنی ئەوان ناتوانن هیچت لێ بکەن! تۆ هی منی کەواتە لە نێو هەر شتێکی گێلانە بم دەبێ تۆ لەلام بی ! لە تەنیشتم بوەستی  لە ڕۆژدا ! لەلام بخەوی لە شەودا!





هاواری دەکرد بەڕوومدا و سینگی پتەوی بەرز و نزم دەبویەوە لە توڕەییدا



ڕەنگی سوور ڕوخسارمی داپۆشی بەهۆی قسەکانی و دڵم دەستی کرد بە خێرا لێدان

بەڵام هێشتا توڕەم بەنەفرەت بی!

بێلا:-هاوار لەسەر من مەکە! من پارێزگاریم لەخۆم کرد!

بەتوندی ڕوومەتەکانی گرتم  بە پەنجەکانی وای کرد لێوەکانم بۆ یەکتر بچنەوە و زۆر بە کەمی سەری کێشام بە دیواری پشتەوەم





کاڕمێلۆ:-بێدەنگ بە ،تەنها بێدەنگ بە! تەنها ئەگەر خوێنی کەسانی تر بەسەر منەوە نەدەبوو ، تەنها هیواخواز بووم ئەوە خوێنی خۆم بوبایە  ئەوکات دەتبینی کە چۆن شوێنێکی جەستەی بچوکت نامێنێ کە بەو خوێنە سوور نەکرابێ



چاوەکانم فراوان بوون لە قسە وروژێنەرەکانی



سینگی خۆمم بینیەوە لە هەناسە توندیمدا بەرز دەبێتەوە


پەپولەکانم لە نێو گەدەمدا لە جەنگ و ئاشتیدا دەفڕین

دەستەکانی لەسەر هەر بەشێکی جەستەم نەما و دوور کەوتەوە لێم

کاڕمێلۆ:-شەو لێرە ، لە ژوورەکەمدا تۆم دەوێ ، هیچ قسەیەکم لەسەر ئەوە ناوێ ، ئەوە فەرمانە

بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت و پێش ئەوەی دیار نەمێنێت سەیری منی سەرسوڕماو و ڕەق بووی کرد

کاڕمێلۆ:- مەڕۆ بۆ سەرەوە ، لەوێ جەستە و خوێن هەیە


______________꧁༆꧂_____________

هەر چرکەیەک و دەنگی تەقینەوەیەک



وای کرد کەشتیەکە زۆر بە خراپی بجوڵێت وە دەنگی جیڕەی داری کەشتیەکەش تەنها کەشەکەی ترسناکتر دەکرد




ئەو کاتەی دڵنیا بووم لەهۆش خۆی چوە چاوەکانم بەرز کردەوە و یەکەم شت بینم کاڕمێلۆیەکی توڕە بوو

کاڕمێلۆیەکم بینی کە هەموو لاشەی خوێن بوو

لەرز بە جەستەمدا ڕۆشت کاتێک پەنجە بە خوێنەکانی لەسەر ڕوومەتم دەگەڕان بەنەرمیەوە

چرکە دواتر خۆمم بینیەوە کە چۆن بە توندی پاڵنرام و جەستەم بە دیوارەکەوە لکێنرا







Continue Reading

You'll Also Like

758 74 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
15.7K 139 38
Yumi is the eldest member of Red Velvet under SM Entertainment which debuted on August 1,2014 *Enjoy reading 😊 Note: ➡️ All the pictures and videos...
10.4K 2.2K 13
"لۆلیتا خواردنی سەربازە رۆمانیەکان"
85.8K 8.4K 53
Nandini Verma was 18 when she penned her first story, a tale of passion, betrayal, and revenge. It was a masterpiece, poised for publication. But on...