چاو ڕەشــەکەم

By __melav

12.2K 1.3K 1.5K

taekook~ More

2
3
4
5
6
7
8
9
10
11
12
13
14
15
16
17
18
19
20

1

1.5K 127 43
By __melav



POV 𝖳𝖠𝖤𝖧𝖸𝖴𝖭𝖦:
کەمێك پێش ئێستا لە گەرماو کردن تەواو بووم، من تەمەنم ۲۲ ساڵە خوێندنم تەواو کردووە هیچ کارێك ناکەم لەگەڵ خێزانەکەمدا ئەژیم چوومە بەردەم ئاوێنەکەم قژم وشك کردەوە و بۆنەکەم یا لە خۆم

تایهیۆنگ: بەم جوانییەم لیندا شێت ئەبێ ( کاتێك قژی بۆ دوواوە بردەوە)

چووەمە خوارەوە بەیانی باشم لە  خێزانەکەم کرد دوای نانخواردن بەڕیکەوتن بۆ دەرەوە

تایهیۆنگ: خواتان لەگەڵ من ئەڕۆمە دەرەوە

ب.کیم: تایهیۆنگ زوو بگەڕێیتەوە ئەمشەو میوانێکی تایبەتمان هەیە تۆش ئەبێت لێرە بیت

تایهیۆنگ: ئەو میوانە تایبەتە کێیە؟

ب.کیم: بەڕێز جیۆن

تایهیۆنگ: باشە باوکە خواتلەگەڵ






















چوومە ناو سەیارەکەم بەڕێکەوتم بۆ ماڵی لیندا دابەزیم لە درگام یا دوای کەمێک کردیەوە خۆی هەڵدایە باوەشم

لیندا :زۆرم بیر ئەکردی

تایهیۆنگ: منیش

تایهیۆنگ: ئامادەی؟

لیندا :بەڵێ با بڕۆین

لیندا و تایهیۆنگ چوونە ناو سەیارەکەی تایهیۆنگەوە یەکەم جار چوون بۆ مۆڵێکی جلو بەرگ جلیان کڕی و چوون بۆ پارك

لیندا : کە منداڵ بووم لەگەڵ باوکما زۆر ئەهاتم بۆ پارك هەموو کاتێک پەشمەکی بۆ ئەکڕیم

تایهیۆنگ: کەواتە بۆستە( تایهیۆنگ ڕۆیشت پەشمەکی هێنا بۆ خۆی و لیندا )

تایهیۆنگ: ئەوەی ڕاستی بێت من ئێستاش حەزم لێیە

لیندا :هێشتا ڕەفتاری منداڵیو فڕێ نەیاوە ( بە پێکەنینەوە)

لیندا :خولەکێک
لیندا تۆزێک دوورکەوتەوە پەیوەندی بۆ هات

لیندا: تایهیۆنگ بمبورە من پێویستە ئێستا بگەڕێمەوە

تایهیۆنگ: باشە خوات لەگەڵ

لیندا :خوات لەگەڵ

لیندا ڕۆیشت

𝐏𝐨𝐯 𝐭𝐚𝐞:

هەستەکەم ئەم پەیوەندییەی من و لیندا بەردەوام نابێت هەم ئەم ماوەیەش زۆر جوابی پەیوەندییەکانم ناداتەوە

بۆچی سەرەتای هەموو پیوەندیەک خۆشە؟

لەم بیرکردنەوەیانەدا بووم لەپڕ کەسێک لەلام دانیشت

؟؟:ئەتوانم دانیشم؟

تایهیۆنگ: فەرموو

؟؟: بۆچی نیگەرانی؟

تایهیۆنگ: هۆپی لە کوێ بووی؟(تب:جەیهۆپ ئامۆزای تایهیۆنگە)

جەیهۆپ:لە ژوان بووم

تایهیۆنگ: چۆن بەڕیوە چوو؟

جەیهۆپ :سەری نەگرت( تایهیۆنگ پێکەنی)

جەیهۆپ: لەگەڵ لیندا چۆنن؟

تایهیۆنگ: هۆپی ئەوەی ڕاستی بێت من و لیندا ئێستا وەك جاران لەیەکەوە نزیک نین زۆربەی کاتەکان جوابم نایاتەوە
و هەموو کاتێ خۆیم لێ بە دوور ئەگرێ

جەیهۆپ: تایهیۆنگ نیگەران مەبە لەبەر ئەو جیقنەناشرینە ئەگەر حەزدەکەیت وەرە با پیاسەیەک بکەین

تایهیۆنگ: نا...نەخێر هیچ پێویست ناکات...دەی هۆپی پێویستەکا من بڕۆم

جەیهۆپ: باشە تای خواتلەگەڵ

تایهیۆنگ: خوات لەگەڵ

تایهیۆنگ بەڕیکەوتەوە بۆ ماڵەوە

Pov taehyung:
کە ڕۆیشتمەوە بۆ ماڵەوە پیاوێك لەگەڵ باوکما قسەی ئەکرد هەر کە من ڕۆیشتمە ژوورەوە ئاوڕی یایە دوواوە لێیان نزیک بوومەوە بۆ خولەکێک بێدەنگبووم جەستەیەکی گەورەو پڕ ماسولکەی هەبوو قاتە پیاوانە ڕەشەکانی جوانتری کردبوو باڵایەکی بەرز و دوو چاوی ڕەش کە نوقمی کردبووم هاتمە دەرەوە لەو خەیاڵانە بە دەنگی باوکم

ب.کیم: تایهیۆنگ لەگەڵ تۆمە

تایهیۆنگ: ئا ببورە بەخێر بێیت بەڕیز جیۆن  (کاتێک خۆی چەماندەوە بۆ جیۆن)

ب.جیۆن: سپاس

ب.کیم: بەو بۆنەیەوە ماوەیەك لێرە بمێنەرەوە تاکو کێشەکە چارەسەر دەبێت

ب.جیۆن: پێموابێت کێشەم نابێت( سەیرێکی تایهیۆنگی کرد)

تایهیۆنگ: باشە باوکە کەواتە من ئەڕۆم...خواتان لەگەڵ

چوومە سەرەوە تاکو خۆم بگۆڕم بەڵام ئەو کوڕە مێشکی داگیر کردووم  ..بە بیرکردنەوە لە پیاوە چاو ڕەشەکە خۆم شۆرد و جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد و قژم وشكکردەوە و چوومە ناو جێگاکەم بە بیرکردنەوە لە چاو ڕەشەکە خەوم لێکەوت

بەیانی
هەستام لە خەو بە دڵخۆشییەوە چووم بۆ گەرماو دوای تەواو بوون جلێکی ئاساییم لەبەر کرد و چوومە خوارەوە نانیان ئەخوارد لەبەرخۆمەوە گۆرانیم ئەوت

تایهیۆنگ: بەیانیتان باش

ب.جیۆن،ب.کیم: بەیانی باش

خ.کیم: تایهیۆنگ: وەرە بۆ ئێرە

تایهیۆنگ :بەڵێ دایکە

خ.کیم: کوڕم ئەو پیاوە لێرە ئەمێنێتەوە زۆر بە ڕێزەوە قسەی لەگەڵا بکە باشە؟

تایهیۆنگ: باشە دایکە ئەچم نان ئەخۆم

چوومە لایان دەستم کرد بە نان خواردن بەڵام نەمئەتوانی چاوم لەسەر ئەو پیاوە لاببەم زۆر لە کوڕێکی گەنج ئەچوو بەڵام چۆن ئەو خاوەنی کۆمپانیایە لەوانەیە مناڵ بێت لە تەمەنا هەرچۆنێک بێت پرسیار لە باوکم ئەکەم

باوکم تەواو بوو لە نان خواردن
جۆنگکووک یەکسەر سەیری تایهیۆنگی کرد تایهیۆنگ یەکسەر چاوی لەسەر جۆنگکووک لابرد

جۆنگکووک: بە درێژایی کاتەکە چاوێ لەسەرم بوو (دەستی کردەوە بە نان خواردن)

تایهیۆنگ زۆر شڵەژا نەیئەزانی چی بڵێت

جۆنگکووک: خۆو تێکمەیە نانەکەو بخۆ
تایهیۆنگ بە هێواشی خۆی خەریکی خواردنەکەی بەردەمی کرد جۆنگکووک هەستا چوو بۆ دەستشۆرەکە

تایهیۆنگ: نەفرەت ئەبوایە پێم بوتایە تەمەنی چەنە

تایهیۆنگ: دایکە ئەو پیاوە تەمەنی چەنە؟

خ.کیم: کوڕم من چوزانم... بۆچی ئەو پرسیارە ئەکەی؟

تایهیۆنگ: تەنها ویستم بزانم

چوومە ژوورەکەم بە خێرای
خۆم خەریکی مۆبایلەکەم کرد نامەم بۆهات لەلایە هۆسۆکەوە خۆم گۆڕی و چوومە خوارەوە

تایهیۆنگ: من زوو ئەگەڕیمەوە خواتان لەگەڵ

ب.کیم: زوو بگەێیتەوە کوڕم

تایهیۆنگ: دوبارە ئەو چاوانەم بینیەوە ئاهـ کوشندەیە
بە کزی وتی

خ.کیم: بۆستە...تایهیۆنگ تۆ دوێنێ لەگەڵ ئەو بوویت

تایهیۆنگ: دایکە وتم زوو ئەگەڕێمەوە

خ.کیم: باشە زوو بگەڕێیتەوە

تایهیۆنگ: خوات لەگەڵ بەڕێز جیۆن( خۆی چەماندەوە)

ب.جیۆن: خوات لەگەڵ

***********

کاتی گەڕانەوە

گەڕامەوە بۆ ماڵەوە چوومە ژوورەوە کەسم نەبینی دایکم هات بۆلام

خ.کیم: تایهیۆنگ کات زۆر درەنگە وتی زوو ئەگەڕێمەوە
(بە توڕەییەوە)

تایهیۆنگ: دایکە بمبورە دڵنیابە دوبارە نابێتەوە

خ.کیم :بڕۆ بۆ ژوورەکەت دوبارەی نەکەیتەوە باوکت پرسیاری تۆی لێ ئەکردم و توڕەش بوو

تایهیۆنگ: چی؟دایکە دڵنیابە لە ماڵی هۆسۆک بووم هەر لەلای ئەو بووم

خ.کیم: ئەم قسانە لای باوکێ بکە و بڕۆ سەرەوە هەر ئێستا

تایهیۆنگ بەبێ هیچ قسیەک بە بێزاری ڕۆیشتە سەرەوە
کاتژمێر ۱۱ی شەو بوو

Pov taehyung:
چوومەنهۆمی سەرەوە ڕۆیشتمە ژوورەکەم بە بێزاری دەستم کرد بە لابردنی جلەکانم و ئاوە ساردەکەم کردەوە حەزم لە ئاوی سارد نییە چوومە ناو بانیۆکەوە و پاڵکەوتم بیرم لە چاو ڕەشەکە ئەکردەوە خۆم شۆرد و خاولییەکەم بە کەمەرمەوە بەستی و چوومە دەرەوە هەر کە چوومە دەرەوە کەسێک بەبێ ئەوەی لە درگا بات هاتە ژوورەوە بەڵام شۆك بووم








سڵاو هاوڕێییان ئەمە چیرۆکێکی نوێمە هیوادارم بە دڵتان بێت 🫶🏽✨

Continue Reading

You'll Also Like

12K 644 10
[COMPLETED ✓] "What is Love?" Jin asked. Yoongi shrugged. "No idea." Or the one where Yoongi doesn't know how to express love in words, so he shows i...
2.7K 507 12
«ئەگەر خیانەت لەتۆ بکەم ،ئەوا خیانەت لەخۆم دەکەم» «ئەگەر خیانەت لە ئەو بکەم ، خیانەت لە وڵاتەکەم دەکەم....وڵاتەکەم بۆ من زۆر ئازیزە» «لەمن ئازیزتر؟» ...
422K 6.5K 80
A text story set place in the golden trio era! You are the it girl of Slytherin, the glue holding your deranged friend group together, the girl no...
28.3K 4.8K 24
"مـن لـەگـەڵ غـەیـری تــۆ خـۆشـیەکـانـی دوونــیا بـۆمـن مـحُـرمـە" "مـن مـەحـاڵ دورســت دەکــەم خـۆشـەویــستم" "مـن لـەب‍ـەر ئـەشـقەکـەی خـۆمـان وەهـ...