Pov su
دووێنێ ڕۆژێکی زۆر تای بەتم بەڕێ کرد بەڕاستی زۆر خۆش بوو حەز ناکەم خەیاڵی بونم بکەم لەگەڵ شوگا بەڵام بەڕاستی هەر کەسێک لەگەڵ ئەودا بژی ژیانێکی زۆر تایبەتی دەبێت خوایە گیان ئا ئەویش هەمان هەستی منی هەبێت
کارینا : سو...... کچی سو
سو : ها چیە چیبوە
کارینا : کچم دەمێکە بانگت دەکەم
سو : ببورە هۆشم لای تۆ نەبوو
کارینا : شوگا تۆی خستۆتە نێو دنیای خەیاڵەوە
سو : نا بەم جۆرە نیە
کارینا : دیارە .. پێت چۆنە بچین بۆ بازاڕ کردن هەم هەندێک کاتیش بەسەر دەبەین
سو : باشە دەچم خۆم ئامادە دەکەم
جلەکانی سو بی جنتاکە
مەیک ئەپەکەی
جلەکانی کارینا
مەیک ئەپەکەی
سو : پێویستی بەم هەموو مەیک ئەپە هەیە
کارینا : بەڵێ تۆ نازانیت
بەڕێکەوتین بۆ مۆڵ بەڵام کارینا دەچوە یەک فرۆژگا تەنها لەنێو مۆڵەکە دەسوڕایەوە تا کەسێکم بینی
سو : یانی لەبەر ئەوە نەدەچوی شتێک بکڕی
کارینا : بێدەنگ بە بەرەو ڕومان دێت
من چوم باوەشم پیا کرد
جیمین : شازادەکەی مچ چیدەکا لێرە
سو : لەگەڵ کارینا هاتین جەوێک بگۆرین
جیمین : ئۆ من تۆم بیر نەبوو کارینا
کارینا : هاا ... نا کێشە نیە
دیار بوو جەوی بە قسەکەی جیمین گیرا بەڵام نەیویست خۆی دەر بخات
سو : پێت چۆنە بچین شتێک بخۆین
جیمین : زۆر باش دەبێت دەی وەرن
من و کارینا دوای کەوتین بە هێواشی لەبن گوێی کارینا وتم
سو : چۆن زانیت دێت بۆ ئێرە
کارینا : دواتر پێت دەڵێم
منیش هێچم نەوت لەگەڵ جیمین چوین ئایسکریمان خوارد ویستم کەمێک بەتانها جێیان بێڵم وتم کە دەچمە دەست شۆر
pov jimin
کاریناو و سوم بینی منیش بەرەو ڕویان چوم باوەشم لە سو دا وا خۆم دەر خست کە کارینام نەبینیوە هەر خۆی کە هاتم لایان چاوەکانم لەسەر کارینا بوو سو زۆر ئاقڵە واهەست دەکەم دەزانێت هەستیکم هەیە بۆ کارینا بۆیە ئێمەی تەنها جێ هێشت
جیمین : تۆش لە خولەکەی شوگای
کارینا : ها .. نا نەخێر
جیمین : ئەوە خراپە
کارینا : بۆچی
جیمین : ئەو سا بە بیانوی ئەوەی کە هاتوم بۆلای شوگا تۆم دەبینی
لەگەڵ ئەم قسەیەم کەمێک پەشوکا دیار بوو شەرمی دەکرد
کارینا : سو نەگەڕایەوە زۆری پێچو با من بچمە لای
جیمین : پێویست ناکات بڕۆی ئێستا خوی دێتەوە
کارینا : باشە
جیمین : لە چ زانکۆیەکی ئەم ساڵ
کارینا : لە زانکۆکەی بەڕێز مینم
جیمین : ئۆ ئەوە باشە منیش مامۆستام لەوێ
سو : من گەڕامەوە
جیمین : بەخێر بێیتەوە
سو : ئێ باسی چیتان دەکرد
جیمین : هیچ تەنها باسی زانکۆ
سو : ئۆ باشە
دوای ماوەیەک گەڕاینەوە ماڵەوە
کارینا : واههـ ماندو بوم
سو : واز لەوە بێنە خێرا پێم بڵێ چۆن زانیت جیمین لە و مۆڵەسە یان ئێوە پەیوەندی تان هەیە بێ ئەوەی بیزانم
کارینا : ئا بوەستە ئێستا هەموو شتێکت تێدەگەیەنم
.. ئێ جیمین پەیوەندی بەتای کرد دەنگەکەی دەرەکی بوو وتی کە دەچێت بۆ مۆڵە کەی نزیک ماڵی ئێمە حەز دەکا تای بێت تای وتی بۆی ناکرێ منیش کەزانیم ویستم بیبینم
سو : تۆ بە من دەڵێی کە کەوتومەتە داوی شوگا کەچی خۆت چی دەکەی تا سەرنجی جیمین بۆلای خۆت ڕاکێشی
.
.
.
.
pov new day
بەیانی لەخەو هەڵسام ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد دواتر چوم بۆ گەرماو خۆم گۆری ویستم جیاواز دەرکەوم وەک لە ڕۆژەکانی تر
جلەکانم
مەیک ئەپەکەم
چومە خوارەوە
سو : بەیانی باش
تای/ کارینا : بەیانی باش
تای : بۆ ئاوا خۆت جوان کردوە
سو : کوا خۆم جوان کردوە هەر وەک ڕۆژەکانی تر وام
تای : من وای نابینم
کارینا : منیش
سو : ئێ ... من دواکەوتم دەبێت بڕۆم
تای : دوبارە خۆی دزیەوە
سو : دەی خواتان لەگەڵ
ماچی کوڵمی تایم کرد و ڕۆشتم
تای ڕاست دەکات هەر کاتێک وەڵامێکم نیە بۆ قسە ئەوا خۆم دەدزمەوە تا ڕاستیەکە باس نەکەم ئا گەشتمە خولەکە بێ هیچ قسەیەک چومە شوێنەکەم دوای کەمێک شوگا هاتە ژورەوە هەر کە هاتە ژورەوە سەیری کردم بەڵام زوو چاوەکانی لادا لەسەرم
جلەکانی شوگا
؟؟؟ : واو مامۆستا تۆ هەر ڕۆژەو بەشێوەیەک دەر دەکەوی زۆر جوان بوی
ئای ئەم کچانە بۆ وا خۆیان بۆ شوگا سوک کردوە
ئەوەم بەلاوە خۆشە شوگا گرنگیان پێ نادات تانەن
وەڵامی کچەکەشی نەدایەوە
شوگا : سڵاو گەنجینە
ئێمەش وەڵامان دایەوە بەڵام کچێک لەولاوە قسەی کرد
؟؟؟ : مامۆستا قۆزەکەمان وا قسە دەکەی کەخۆت زۆر لە ئێمە گەورە تربی
هەموویان بەم قسەیە پێکەنین جگە لەمن ئەخر ئەمە پێکەنینی بۆ چیە شوگا تێبینی کرد هیچ ڕیاکشنێکم نیە بۆ قسەی ئەم کچە
شوگا : بەڵێ زۆر گەورە ترم
؟؟؟ : مامۆستا دەمێکە مەراقم کردوە ئەم پرسیارە بکەم تەمەنت چەندە
کچێکی دی ئەم پرسیارەی کرد
شوگا : 30 ساڵم واتا تۆزێک واتا نزیکی یانزە ساڵ لە هەندێکتان گەورە ترم
(شوگا بەمەست وای وت چونکە قوتابیەکانی خولەکە هەموو یان 18 ساڵ نین تەنها بۆئەوەی سو بزانێت کە چەند لە ئەو گەورە ترە قوتابیەکان هەموویان سەریان سوڕما کە چۆن ئەم ڕوخسارە 30 ساڵە باوەڕ پێنەکراو بوو )
؟؟؟ : چۆن ئەم ڕوخسارە 30 ساڵە بەڕاستی بڕوا پێنەکراوە
؟؟؟ : من پێم وابوو تەمەنت نزیکی 20 تا 21 ساڵە
؟؟؟ : چۆن ئاوا گەنجی
؟؟؟ : ئامادەی لەگەڵ یەکێکی زۆر لەخۆت بچوکتر هاوسەر گیری بکەی
هەریەکەو قسەیەکی دەکرد
سو : تەمەن تەنها ژمارەیە گرینگ ناخی کەسەکەیە
ئای ئەوە من چیم وت دڵنیام ئێستا قوتابیەکان بەهەڵە تێدەگەن شوگاش بزەیەکی بەڕووم کرد و وتی
شوگا : بەڵێ ڕاست دەکەی سو تمەن تەنها ژمارەیە گرنگ ئەوەیە چۆن و لەگەڵ کێ دەژی
؟؟؟ : مامۆستا خۆشەویستت هەیە
شوگا : واهەست ناکەن زۆر لەسەر ژیانی تای بەتی من ڕۆشتن بابەس بێ
کەمێک بە گرژی وای وت لەڕاستی ئەوە یەکەم جارە
وا باسی خۆی بکات زۆر کات قوتابیەکان پرسیاری
دەربارەی ژیانی تایبەتی دەکەن بەڵام زۆر گوێیان پێنادات باشە چۆن بیرم لەوە نەکردەوە کە خۆشە ویستی هەیە یان نا باشە گەر هەیبێت من چی بکەم
نا نابێت هەیبێت گەر هەیبوایە ئەوا تای پێی دەوتم
باشە گەر بە دزی هەیبێت حەز نەکات کەس بیزانێت
ئای ئێستا شێت دەبم کاتێک وەک شێت بە دەستم
قژی خۆم تێکدا تێبینی کرد کە هەموان سەیرم دەکەن من ئاگاداری خۆم نەبووم ئەی خوایە چەند شەرمە زار کەرە
شوگا : سو شتێک بوە
سو : هاا .... نا هیچ نیە ببورە دەتوانی بەردەوام بی
تێبینی ئەوەم کرد کە لەبنەوە پێم پێدەکەنێت ئای سو بە نەفرەت بیی خۆت شەرمە زار کرد ئێستا بە
گەمژەت دەزانێت
دوای تەواو بونی خولەکە ویستم بگەڕێمەوە ماڵەوە واتا ماڵەکەی خۆم نەک هی تای ڕازی بوم قسە لەگەڵ باوکم بکەم
شوگا : دەچیت بۆ کوێ
کاتێک لەدواوە دەستی کرد بەقسە رۆر ترسام
سو : ئا مامۆستا منت ترساند
شوگا : وتم کە بە تەنها بووین تەنها بە شوگا بانگم
بکە
سو : بورە واڕاهاتوم
خوا من چەند درۆزنم گەر دەزانی جگە لەناوی خۆت
بە شوگەر دادیش ناوم هێناوی
شوگا : من حەزم بەم فەرمی بونەت نیە هەوڵدە ئاسایی بی
گیانم ئاسایی دەبم بەڵام گەر ئاوا بم بینی سڵاویشم لێ ناکەی
سو : هەوڵ دەدەم مامۆ.... ئۆ شوگا
وشەی کۆتایم وادەر خست کە هەڵەم کردوە وای خوایە من چیم پێویستە ببم بە ئەکتەر من نایابم بۆ ئەم کارە
شوگا : ئاوا باشە .... نەت وت بۆکوێ دەچی
سو : لەڕاستی بەنیزام بگەڕێمەوە ماڵەوە واتا ماڵی باوکم
شوگا : کارێکی باش دەکەی ئێ کەواتە با من تۆ بگەیەنم
سو : پێویست بە ئەزیەت ناکات
شوگا : نا لەبەر تۆ ئەم ڕێگایە نابڕم هەر خۆی هەندێک کاری کۆمپانیا هەیە پێویستە بێمە لای باوکت
باشە ئەم کوڕە ناتوانێت مرۆف ەرمە زار نەکات ئای شەرمەزاری کردم خۆشم بەلاوە موهیم بوو وتم ئەم هەموە ڕێگایە لەبەر خاتری من دەبڕێت
شوگا : نایەی
سو : ها ... ئەوە هاتم
لەڕێگا بێئەوە هیچ بڵێم کردی بە گۆرانیەکی indila
بەڕێ کەوتین بۆ ماڵی ئێمە
.
.
.
.
.
.
گەلەکم خەودێ سبەی تەواوی دەکەم 🙂