☆ژیــــــانی مــــــاڤی☆

By SHine_RoS4Lie__222

31 6 3

More

کورتە چیرۆک

31 6 3
By SHine_RoS4Lie__222

♡ژیانی ماڤی♡

~داپیرە~
لەیلا گیانەکەم دەی وەرە با نانی نیوەڕۆ بخۆین

~لەیلا~
باشە داپیرە با دەستەکانم بشۆم...
داپیرە چی دەربارەی باپیرم ئەی خاڵم و خاڵۆژنم بۆچی
ئەمڕۆ لێرە نین؟!

~داپیرە~
ئمم.. بۆچی ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە؟

~لەیلا~
داپیرە تکایە نەڵێیت لەبیرم کردوە؟ خۆت وتت کە هەرگیز لەبیری ناکەی هەم هاوڕێکانیشم بانگ ئەکەیت

~داپیرە~
ههههه بەڕاست من وام وت ئای کچی جوانم... کەواتە دوای تەواو بونت لە خواردن نامەیەکت پێ ئەدەم
وەک دیاری کەسێک

~لەیلا~
بەڕاست! کەواتە خێرا ئەی خۆم

دوای تەواو بوونیان لە خواردن داپیرەی لەیلا ڕۆشتە نزیک دۆڵابەکەی لە ژێر چەند پارچە قوماشێک
نامەیەک هەبوو بەڵام ئایا ئەو نامەیە لەلایەن کێوە بوو؟!

~داپیرە~
لەیلا.. ئای کچی چوانم ئەوەنە بە تامەزرۆی کە هەر لێرە دانیشتوی.. بگرە ئەوەش نامەکە بەباشی بیخوێنەوە
باشە کچە ئاقڵەکەم

~لەیلا~
ئۆهـ! داپیرە ئەوە تەنها نامەیەک نییە زۆری تیایە
بەڵام بێزار نابم لە خوێندنەوە سپاس داپیرە

~داپیرە~
کەواتە من ئەڕۆم کێک دروست دەکەم بۆ شازادە کەم

لەیلا لەیەکەم نامەوە دەستی بە خوێندنەوە کرد

~نامەکە~
کچە جوانەکەم بمبورە کە نەمتوانی لەگەڵتبم بەڵام هەرگیز بەتەنها نیت من و باوکت هەمیشە لەپشت تۆین
خۆ ئەوە ئەزانی باوکت تۆی زۆر خۆش دەویست بەتایبەتی کە زانی ئەبێتە خاوەنی کچێکی جوان وە هەروەها منیش بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم
ویستم بەگەبگرم لەبەر تۆ بەڵام زیاتر نوقمی خەفەت ئەبووم سەرەڕای ئەم هەموو خەفەتە ئەوان وازیان لە قسەکانیان نەهێنا وە هەرگیز واز ناهێنن بۆیە دڵنیابە لەوەی کە ژیانێک ئەژی بێ گوێدان بە قسەکانیان
وەک من ترسنۆک مەبە بەرامبەر بە قسەکانیان
"گرنگیدان بەقسەی خەڵک ڕۆشتنە بەرەو مەرگ"
خۆشم ئەوێی لەیلا

تکایە هەرگیز لەبیری مەکە کە من چۆن ژیام بۆیە بەباشی نامەکانی تر بخوێنەوە

لە لادێیەکی بچووک لە تورکیا ئەژیام وە ماڤی کە ئەوە ناوی منە ڕەنگی قژم سورە هەروەها چاوەکانم ڕەنگیان شینە وە باڵام 171 لە تەمەنی 20 ساڵیەوە ئارەزوی نوسینی یادگاریەکانم هەبووە کە من نەم توانیوە خۆشی و ناخۆشیەکانم بۆ کەسێک باس بکەم
هەر بۆیە پێم وایە
*نوسینی خۆشی و ناخۆشیەکانم وام لێ ئەکا هەست بەوە بکەم کە ئەوەی لە دڵمایە بۆ کەسێکی باس ئەکەم وا ئەکا هەست بە باشبون بکەم*

~ماڤی~
زەنگی مۆبایلەکەم وەک هەمیشە لە کاتژمێر7:00
لێیدا زەنگەکەم کوژاندەوە راستەو خۆ هەستام ڕۆتینێکی بەیانیم کرد و
ڕۆشتمە خوارەوە بەر لەوەی نانی بەیانی بخۆم ڕۆشتم بۆ لای مریشکەکان ئەو هێلکەی لێی بوو کۆم کردەوە گەڕامەوە بۆ ماڵەوە دایکم خەریکی
ئامادەکردنی نانی بەیانیە بە دەرفەتم زانی بۆ ئەوەی پێی بڵێم ئەمەوێ بچم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێکەم سەرەڕای ئەوەی ئەمزانی ئەڵێت چی

~ماڤی~

دایکە هاوڕێکەم هاوسەرگیری ئەکات خۆشت ئەزانی جوان دەبێت ئەگەر بڕۆم بۆلای

دایکم بێ ئەوەی بیری لێ بکاتەوە وتی کە ئەبێت بە باوکم بڵێم دەی لەوە زیاتر چاوەڕێی چی بووم
لەکاتی نان خواردنی بەیانی باوکم و براکەم دانیشتبوون
شێوازی دانیشتنی براکەم وەک ئی باوکم بوو
وە هەنێکات هاوار ئەکات هەروەک باوکم نازانم
ئایە دەبێت پێی وابێ بەو شێوەیە وەک پیاوێک دەر
دەکەوێت
ڕۆشتمە لای باوکم ئەوە بۆمن ئاسان نەبوو لەبەر ئەوەی من و باوکم زۆر بەیەکەوە قسە ناکەین بەهەرحاڵ
بە دەنگێکی نزم وتم

~ماڤی~
باوکە ئەمەوێ ئەم ئێوارەیە بڕۆم بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری هاوڕێکەم

باوکم سێری کردم بەبێ ئەوەی هیچ بپرسێ وتی

~باوکم~
لەگەڵ براکەت بڕۆ و لەگەڵ ئەویش وەرەوە

دەی منیش چی بڵێم لەکاتێکدا ئەمویست لەگەڵ
هاوڕێیەکەم بڕۆم بەڵام ئەگەر ناڕازی بومایە ئەوا نەی ئەهێشت بڕۆم درێژەم پێ نەداو وتم باشە لەگەڵ ئەو ئەڕۆم

بوو بە کاتژمێر 6:00 ئێوارە
دەستم کرد بە خۆ ئامادە کردن عەزیەکی سادەی
سپیم پۆشی کە لەگەڵ قژە سورەکەم زۆر جوان بوو
وە مەکیاژێکی سادەم کرد لەگەڵ پێڵاوێکی
بێجی کاڵ بە بەردەوامی سێری ئاوێنەکەم دەکرد ئاخۆ چۆن دەردەکەوم ڕۆشتمە خوارەوە هەموان دانیشتبوون
خەریکی نان خواردن بوون کاتژمێر

7:00 بوو
کەمێکی مابوو بۆ دەست پێکردنی ئاهەنگەکە
کە ڕۆشتم بۆ لایان هەموان سێریان کردم چاوەڕێی
ئەوە نەبووم بڵێن جوانی تەنها ئەمویست هیچ شتێک نەڵێن

~باوکم~

دەتەوێت خەڵک پێت بڵێن کچەکەی عوسمان لە گوڵێکوو
زاوای کەمە

براکەشم بە پێکەنینەوە وتی
با بێم قرتێلەیەکی سورت لە نێوقەدت ببەستم
دوای بیستنی ئەو قسانە جەستەم گەرم داهات وەک ئەوە وابوو شتێکی ناشرینم کردبێ
ئەمویست قسە بکەم بەڵام نەم ئەتوانی وام هەست
دەکرد تەلێکی درکاوی لە قوڕگم بەستراوە

هەرچۆنێک بێت ڕۆشتم عەزیەکەم گۆڕی بەڕەنگی شین
لەگەڵ براکەم بەڕێ کەوتین لادێکە بچوکە زوو
گەشتینە زەماوەندەکە کە لە باخچەکەیان بوو
مناڵەکان بەدوا یەکدا ڕایان ئەکرد چاوم ئەگێرا بەدوا
هاوڕێکەم تا خزمێکمان هات بۆلام بەر لە چاکو چۆنی وتی ئای خوایە بۆچی کێشت ئاوا کەمە بەستەزمان
وەک ئەوە قسەی ئەکرد کە لەماڵەوە
هیچ نەبێت بیخۆم

ڕۆشتم بۆلای هاوڕێکەم کە ناوی مینا بوو عەزی بوکێنیەکەی زۆر جوان بوو وە هەروەها خۆی جوانتر بوو
هاوسەرەکەی لەو پیاوە نە ئەچوو کە هەمیشە باسی ئەکات لەلای دانیشتم پێم وت هیوادارم دڵ خۆشبیت لەگەڵی

~مینا~
هیوادارم لەوانەیە بڵێی ئەوە پیاوی خەونەکانت نییە
بەڵام ئەزانی ماڤی ئەو کەسەی ئێمە
ئەمانەوێت بونی نییە
خەونەکانیش تەنها لە خەیاڵمان ئەمێنێتەوە

دوای بیستنی ئەو قسانە بیرم کردەوە کە ئایە من چیم بەسەردێت ئایا بە هەمان شێوە ئەبم لەگەڵ کەسێک
هاوسەرگیری دەکەم کە هەر ناشی ناسم تەنها لە ڕۆژی هاوسەرگیری دەستی ئەگرم؟! هاوڕێکەم گەڕایەوە لای هاوسەرەکەی
هیوای ئەوەم بۆ خواست دڵ خۆشبێت

سێری دەوروو بەری خۆم کرد هەنێ لە گەنجەکان
خەریکی هەڵپەڕین بوون ژنە بەتەمەنەکانیش دانیشتبوون و سێری کچەکانیان ئەکرد ئاخۆ کێ جوانە
بچنە دوایان بۆ کوڕەکانیان بێ ئەوەی بزانن کەسێکی چۆنە جوانی ڕوخسار دڵە پیسەکان دا ئەپۆشێت
بەڵێ بەو جۆرەیە

گەڕام بەدوا براکەم بینیم لەگەڵ کچێک بەدەنگی بەرز پێئەکەنێ بۆمن ئاسای بوو بەڵام بۆ ئەوان نا بەڵام بۆچی باسی کچەکەیان ئەکرد بەخراپە بەڵام براکەم نا؟!
"ئەوە ئەو پرسیارە بوو لە مێشکم مابۆوە "

دواتر لەگەڵ براکەم گەڕاینەوە لە کاتی گەڕانەوە وتی
بۆچی بەردەوام ئەو کوڕانە سێریان ئەکردی
بە توڕەییەوە وتم
چۆن بزانم ناتوانم چاوی هەموو کوڕێک ببەستمەوە

~براکەم~
هاا بێگومان کاتێک لە کۆڵانەکان کەسێک نمایش دەکات
هەموان ئەچن بۆ سێرکردنی وە بێگومان کاتێک
کوڕێک سێری کچێک دەکات دڵنیابە کە نمایشێکی بۆ کردوە تێدەگەی

ئەوەنە تورەبوم کە نەم ئەزانی چی بڵێم باشبوو لەوکاتەدا گەیشتینەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە ژوورەکەم بێ ئەوەی جلەکانم بگۆڕم ڕۆشتمە سەر جێگا
چاوەکانم داخست ئەمویست بیر لەوە بکەمەوە کە
ئەمشەو ڕویدا بەڵام ئەوە بە مێشکما هات کە ئایا بۆچی من هیچ هاوڕێیەکی کوڕم نییە؟
لەکاتێکدا ئەوانیتر هەر لەم لادێیە هاوڕێیەتی یەکتری دەکەن پرسیارم لەخۆم ئەکرد لەکاتێکدا وەڵامەکەم ئەزانی ئەویش هۆکاری ئەوەیە
"من لەقسەی ئەوان ئەترسم"

بەدەم بیرکردنەوە خەوم لێ کەوت
کاتژمێر 7:00
وەک هەمیشە جەرەسەکەم لێیدا بەڵام بێدەنگم کردوو
خەوتم نزیک کاتژمێر 8:00 بوو
بەهۆی بەهێزی تیشکی خۆرەکە دوبارە خەبەرم بۆوە هەر بۆیە هەستام لەسەر جێیەکەم و ڕۆتینی بەیانیم کردوو ڕۆشتمە خوارەوە
باشە لەڕاستیدا دڵخۆشبووم کە هیچ کەسێک بێزاری نەکردم وە نەی پرسی بۆچی ئاوا درەنگ بەئاگا دێمەوە
"بەڵام سەیربوو"

~دایکم~
کچم وەرە دانیشە ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم

~ماڤی~
دایکە چیبوە ئەمترسێنیت خۆ کەسێک شتێکی نەوتوە لەسەرم؟!

~دایکم~
نەخێر بۆچی دەبێت قسە سەبارەت بە کچە جوانەکەم بکەن لەڕاستیدا باوکت هاوڕێیەکی هەیە کە
لەگەڵ باوکت قسەی کردوە ئەیانەوێ بێنە دوای تۆ باوکت ڕازی بوە وە کوڕەکەش تۆی زۆر بەدڵە وە کاری خۆی هەیەو لە کۆمپانیا سکرتێرە

~ماڤی~
چی دەربارەی من ئایا منیش ئەوم بەدڵ دەبێت دایکە چی ئەگەر نەمتوانی دڵ خۆشبم من ئەوم هەر نەبینیوە بۆچی سەرەتا پرسیارتان لەمن نەکرد ئایا ئەوەنە لەمن بێزارن

~دایکم~
کچم بۆچی دەبێت لەتۆ بێزاربین
تەنها وەک هەموو کچێک ئەبێت شوو بکەیتو و ماڵ و مناڵی خۆت هەبێت هەم هێشتا کوڕەکەت نەبینیوە
وە ئەگەر هاوسەرگیری نەکەی پێتوایە خەڵک چیت دەربارە ئەڵێن ئەڵێن کە کچەکەیان پەیوەندی هەیە لەگەڵ ئەموو ئەو بۆیە شوو ناکات

باشە بە بێدەنگی من کۆتای بە باسەکە هات ئەم ئێوارەیە ئەوان ئەهاتن وە من جلێکی جوانتر لە ڕۆژانی ئاسایم پۆشی بیرم ئەکردەوە ئاخۆ دەبێت چۆن بێت
کەسایەتی یان ڕوخساری؟
لە دەرگایان دا باوکم داوای لێکردم دەرگا بکەمەوە
بەخێرای هەستام هەتا دەرگام کردەوە دوعام کردوە کە کەسێکی رێک و پێکبێت
دەرگاکەم کردەوە ئەوەی بینیم کەسێکی
پیربوو وە پێکەنی ددانەکانی زەرد بوو کە پێدەچێت
جگەرەی زۆر بخوات لەڕاستیدا ڕەنگم زەرد بوو

~باوکم~
ئا هاوڕێکەم بەخێربێیت باشە بۆچی تۆ گوڵەکەت لایە لەوانەیە کچەکەم بەهەڵە تێبگات هههههه

دوای بیستنی ئەوە هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی دایکی و خوشکەکەی هاتنە ژورەوە دواین کەس ئەوبوو
نەخێر ئەوە عومەربوو کە دایکم باسی کرد
باڵای نزیکەی 180 ئەبێت وە هەتا بڵێیت کەسێکی قۆزبوو بەڵام چی دەربارەی کەسایەتی؟!

~عومەر~
ئەم گوڵانە بۆتۆیە هیوادارم بەدڵت بێت سەرەڕای ئەوەی ئەوەنەی گوڵی باخچەکە تان جوان نییە

گوڵەکانم لێ وەرگرت وە بەشەرمەوە سپاسم کرد بەڵام ئێمە هیچ باخچەیەکمان نەبوو دوای بیرکردنەوە
زانیم لەگەڵ منی بوە بزەیەک کەوتە سەر لێوەکانم

دوای قسەکردنیان قاوەم بۆ بردن کاتێک قاوە کەم بۆدانا سێرمکرد زەردەخەنەی کرد ئەمە یەکەم جار نەبوو بەڵک و چەند جارێک کە سێرمکردوە هەمان شتی ئەکرد

~دایکم~
باشە بەڵام کچەکەم ئەیەوێ قسە لەگەڵ کوڕە کەتان بکات بۆ ئەوەی باشتر بیناسێت پێم باشە لە سەرەوە قسە بکەن دەی کچم ڕێی نیشان بە

بردمە سەرەوە لە ژوورەکەم دانیشت کەمێک نا ئاسودە بووم هەرگیز قسەم لەگەڵ کوڕ نەکردوە

~عومەر~
تۆم تەنها لە وێنە بینیوە زۆر جوان بووی بەڵام ئێستا کە ڕوبەڕو سێرت دەکەم جوانتری بەهەرحاڵ ئەوەی من ئەمویست دەربارەی بزانم کەسایەتیتە
بەڵام یەکەم جارمە کەسێک ببینم بە سێرکردنی ڕوخساری دڵنیا ببمەوە لە کەسایەتێ

~ماڤی~
کەواتە لەچی دڵنیا بوویتەوە؟

~عومەر~
لەوە دڵنیا بومەوە تۆ ئەوکەسەی کە ئەمەوێت بیکەمە هاوسەری خۆم دەی بەڵام ئەمە تەنها بە ویستی خۆم نابێت بێ ڕەزامەندی تۆ هیچ یەکێک لەمانە ڕوونادات

سێری چاوەکانم کرد هەر بەڕاستی ئەو یەکەم کەسە کە لەسەر شتێک ڕای من وەرگرێ لە ناکاو قسەکانی هاوڕێکەم بیرکەوتەوە کە وتی پیاوی خەونەکان بونی نییە بەڵام ئەوە بەمێشکما هات
*شتێک کە بوونی نەبێت باسناکرێت*
پێموایە ئەو پیاوی خەونەکانی منە!

~ماڤی~
لەڕاستیدا منیش دودڵبووم ئایا دەبێت کەسێکی چۆن بیت بەڵام ئێستا نا ئەو شتەی کە هەرگیز لەژیانمدا نەمبیست بوو لە دەمی تۆ بیستم

دواتر ڕۆشتینە خوارەوە بە ڕوخسارم دایکم تێگەیشت کە ڕازیم بۆیە هەمووشتێک لەو کاتەیا باشبوو وە ئەڵقەکانمان گۆڕیەوەو بوینە دەزگیرانی یەکتری
پێم وایە بۆ ئێستا خودای گەورە دەرگای خۆشبەختی بە
روومدا کردۆتەوە

♡ ♡ ♡ ♡

هەموو شەو درەنگ بە تەلەفۆن قسەمان دەکرد وە زیاترو زیاتر ئاشقی ئەبووم پێموایە ئەویش بەهەمان شێوە بوو

~عومەر~
باشە پێت چۆنە بەیانی بڕۆین سێری خانوو بکەن

~ماڤی~
هەرگیز بڕوام نەدەکرد لادێکەم بەجێبێڵموو بڕۆم بۆ ئەستەمبوڵ

~عومەر~
ئەزانم کە سەختە ئەو شوێنە بەجێ بێڵیت کە لە مناڵیەوە تێیدا ژیاوی بەڵام من هەمیشە لەلات ئەبم بەڵێنی ئەوەت پێ نادەم وەک شاژنێک بتژیەنم بەڵام تا لەژیاندا بم وادەکەم ئەو ڕوخسارە جوانەت هەمیشە زەردەخەنە بکات

کاتێک گوێم لەو قسانە ئەبوو وام ئەزانی ئەم ژیانە تەنها منی تیا ئەژیم هەموو شتێک بەدڵی من بوو
خۆشیەکانم گەورەترو گەورەتر ئەبوو بڕیارماندا بەیانی بڕۆین سێری خانو بکەین لەبەر ئەوەی هاوسەرگیریە کەمان نزیک دەبۆوە

بەیانی کاتژمێر 7:00
بەبێ ئەوەی زەنگی مۆبایلەکەم لێبات یاخود
بەهێزی تیشکی خۆر
هیچیان نەبونە هۆی ئەوەی من لەخەو هەستم تەنها بە پەرۆش بونم بۆ بینینی عومەر وایکرد لەخەو هەستم

دواتر لەسەر جێگاکام هەستام و ڕۆتینێکی بەیانیم کرد وە نانم خوارد یەکێک لەدەرگای دا راستەوخۆ ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە بەڵام کێ بوو براکەم بوو

~براکەم~
چییە بوکەخان بێهیوا بویت بە بینینی من

~ماڤی~
ئای برا جوانەکەم بۆچی دەبێت بێهیوا بم لە برا گەورەکەم کە هێشتا ژنی نەهێناوە

~براکەم~
دەبینی منیش کچێکی جوان ئەدۆزمەوە

دواتر خۆم ئامادەکرد بو بە کاتژمێر
8:30
دوبارە کەسێک لەدەرگایدا دایکم داوای لێکردم خێرا دەرگاکە بکەمەوە کە کردمەوە بینیم عومەرە
چەپکێک گوڵی سوری بۆ هێنام بە بینینیان زۆر دڵ خۆشبووم
بەهەرحاڵ ڕۆشتین سێری چەند خانویەک مان کرد ئەوەی هەڵمان بژارد خانویەکی خنجیلانە بوو کەل و پەلی زۆر جوانمان هەڵبژارد هەموو شت کۆتای پێهات بە چەن ڕۆژێک ئەوەی مابوو ڕۆژی ئاهەنگەکە بوو کە بەیانی ئێوارەکەیە
هەموان سەرقاڵبوون تەنانەت عومەریش بەڵام من نەم ئەزانی لە چیەوە دەست پێ بکەم لەکاتێکدا عومەر هەموو شتێکی ئامادە کردبوو ئەوەی لەسەر من مابوو تەنها خۆ ئامادەکردن بوو

کۆتا بەیانیم لێرە لەماڵی باوکم بەدەنگی دایکم خەبەرم بۆوە
~دایکم~
ماڤی کچم دەی هەستە کاری زۆرمان هەیە دەبێت بیکەین ئەبێت بڕۆیت بۆ ئارێژگا خۆت ئامادە کەیت

~ماڤی~
باشە دایکە
کات بە خێرای ئەڕۆشت ئێستا عەزیەکی سپیم لەبەردایە هەروەها گوڵێک لەگەڵ زاوایەک کە دەستیگرتوم هەموو دڵخۆشن بە ڕوخسار ئایا ئەبێت لە ناخیشدا بەو شێوەیە بێت براکەم قرتێلە سورەکەی لە نێو قەدم بەست وە چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو وە گریانی دایکم لەگەڵ باوکم کە دەموچاوی بەیەکدا دابوو

ئاهەنگەکە کۆتای هات هەموو شتێک ناوازە بوو هەموان گەڕانەوە ماڵەوە جگە لەمن کە ڕۆشتمە ماڵێکی تر

{دوای دوو مانگ}
~عومەر~
خۆشەویستم ئەم ئێوارەیە لە دەرەوە نان بخۆین؟

~ماڤی~
باشە هەرخۆی دەمێکە نەچوونەتە دەرەوە

لەگەڵ عومەر لەدەرەوە نانمان خوارد بەڵام هەستم بە ناڕەحەتی ئەکرد بۆیە پێی وتم بەیانی بچین بۆلای پزیشک
بەیانی کە ڕۆشتین بۆلای پزیشک پشکنینی بۆ کردم بەڵام دکتۆرەکە زەردەخەنەی کردوو پیرۆزبای لێ کردین
لەبەر ئەوەی ئەبینە
"دایک و باوک"
عومەر لە خۆشیان نەی ئەزانی چی بکات ئەگەر باڵی هەبوایە بێگومان ئەفڕی وە منیش دڵخۆشبووم بەڵام بە بینینی عومەر بەو شێوەیە زیاتر دڵ خۆشبووم

~عومەر~
گەر کچ بوو ناوی ئەنێم لەیلا ئەگەر کوڕیش بوو تۆ ناوی بنێ

~ماڤی~
مەرد پێت چۆنە؟

~عومەر~
هەرشتێک تۆ بیڵێیت جوانە

عومەر زۆر دڵ خۆشبوو بە باشی ئاگادارم بوو هەموو شەوێک بەر لە خەوتن باسی مناڵەکەمانی ئەکرد کە ئەیەوێ چ یاریەکی لەگەڵ بکات

{دوای نۆ مانگ}

~عومەر~
ماڤی باشە تۆ دڵنیایت کە ئەمڕۆ مناڵەکە لەدایک نابێت

~ماڤی~
دەی خۆشەویستم نیگەران مەبە بڕۆ سەر کارەکەت هەم دایکت لێرەیە

دواتر عومەر ڕۆشت دوای چەند کاتژمێرێک پەرداخێک ئاوم لابوو لە ناکاو ئازارێکی زۆرم هەبوو پەرداخەکەم لەدەست کەوت بە پەلە منیان برد بۆ نەخۆشخانە ڕاستەوخۆ بۆ ژوری لەدایک بونی مناڵ هاواری منیش تەواوی نەخۆشخانەکەی گرتەوە
پەیوەندیان بە عومەرەوە کرد ئەویش بە خێراییەکی زۆر کە ئەوەنە بە پەڕۆش بوە بۆ بینینی مناڵەکەمان
وە مناڵەکە لەدایک بوو منیان بردە دەرەوە
کە سێری ڕوخساری ئەوانی ترم کرد پێموابێ تاکەکەس کە دڵ خۆشبێ منم باشە بۆچی؟!

~ماڤی~
دایکە بۆچی بەو شێوەیەن؟

کاتێک ئەو پرسیارەم کرد دایکم نەی ئەزانی چی بڵێیت بەردەوام سێری دەورو بەری ئەکردو و دەستی کرد بە گریان

~دایکم~
کچم عومەر لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل تووشی ڕوداو بوو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا

لەوکاتەدا گوێیەکانم کپبوو ئەوەی ئەموت بە گریانەوە نەخێر ڕاست نییە خۆ ئەو یاری لەگەڵ کچەکەمان نەکرد تەنانەت نەشی بینی دایکە چۆن ئەوە دەکرێت خەریکە ئەخنکێم ئەوەی ئەو دەیویست تەنها بانگ کردنی بوو بە باوکە ڕاستەخۆ لەهۆش خۆمچووم کە بەخەبەر هاتم بینیم لە ماڵی باوکمم

~دایکم~
کچەکەم بەخەبەر هاتیت

لەو کاتەیا کە تازە بەئاگا هاتبووم چەن ژنێک هاتن و وتیان ئای بەستەزمان چ بێ شانسیەکە توشی بووی مناڵێک هاتە ژیانی بەڵام هاوسەرەکەی لەدەست دا دایکم هەرزوو بێدەنگی کردن منیش وەک مەیتێک دانیشتبووم تەنها گوێم ئەگرت

دوای مانگێک من هەر لەماڵی دایکم مامەوە نەم ئەتوانی گرنگی بە مناڵەکەم بدەم تەنها سێرم دەکردوو دەستم دەکرد بە گریان

تا وای لێهات دوبارە داواکاریم ئەهات کە پیاوێکی ناسیاومان بوو بەڵام ڕازی نە ئەبووم بەڵام وازی نە ئەهێنا خەڵکیش ئەیان وت کە پەیوەندیم لەگەڵی هەیە بەڵام خێزانەکەم ڕێگە نادەن هاوسەرگیری بکەم
باوکم بەوە بێزاربوو بە دایکمی وتبوو کە قسەم لەگەڵ بکات

~دایکم~
کچم دڵنیام کە گوێبیستی ئەو دەنگۆیانە بوی نامەوێ هیچ بڵێم تەنها خۆت بە باشی بڕیاربدە بەڵام بیر لە ئێمەش بکەوە

ئەو قسانەی دایکم وەک ئەوە وابوو بڵێت هاوسەرگیری بکەوە منیش مردنم پێ باشترە دواتر دەستم بە پاڕانەوە لە خودا کرد
"ئەی خودای گەورە تکایە بمگەڕێنەوە لای خۆت"
ئەمە ئەو دوعایە بوو کە بەردەوام ئەی کرد تا بەیانیەک کاتژمێر7:00
نە بەدەنگی زەنگی مۆبایل نە بە بەهێزی تیشکی خۆر نە بە پەڕۆشی بینینی کەسێک وە نە بەدەنگی دایکی خەبەری نەبۆوە

ماڤی گیانی لەدەست دا گەڕایەوە بۆلای هاوسەرەکەی
ئەوەی بەجێی هێشت بۆ مناڵەکەی وانەیەک بوو
بەڵام ئایا ئەمە ئەو وانەیە یە کە مناڵەکان پشتگوێی دەخەن.؟

دوای تەواو بونی لەیلا لە خوێندنەوە چاوەکانی سوور بونەوە بە بێ دەنگی گریان فرمێسکەکانی بە هێواشی ئەکەوتە سەر نامەکە... دواتر بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕیەوە سێری چوار دەوری کرد بینی کە داپیرەی شوێنەکەی بە جوانی ڕازاندۆتەوە ئەوەنە بە قوڵی خەریکی خوێندنەوە بوو کە ئاگای لە کات و چواردەوری نەبووە داپیرەی هاتە نزیکی و وتی

~داپیرە~
ئای خوایە من قوربانی ئەو فرمێسکانەت بم دەی کەمێکی تر هاوڕێکانت دێن ناتەوێ خۆت ئامادە بکەیت؟

~لەیلا~
نەخێر نامەوێ ببورە داپیرە بەڵام نامەوێ ئاهەنگ بگێڕم لەگەڵ هاوڕێکانم

~داپیرە~
چی بۆچی ئازیزم؟

~لەیلا~
چۆن ئاهەنگ بگێڕم لە ڕۆژی مردنی باوکم من نامەوێت

~داپیرە~
ئازیزم باوک و دایکت هەمیشە دڵخۆش ئەبن ئەگەر بزانن کچەکەیان دڵی خۆشە دیارە تۆ ناتەوێ ئەوان دڵ خۆشبن؟

~لەیلا~
بێگومان ئەمەوێ بەڵام وەک ئەوە وایە مناڵێک هەڵبخەڵەتێنی

~داپیرە~
کەواتە ئاوا ئەتەوێ داپیرەت بەو تەمەنە پیرەوە نیگەران بکەیت باشە نەم ئەزانی گرنگی بە قسەکانم نادەی خۆ تۆ کچێکی زۆر تێگەیشتوو بویت.. ئێستا چی؟

~لەیلا~
نەخێر تۆو باپیرە تاکە کاسی منن کەواتە.. ئەڕۆمە سەرەوە خۆم ئەمادە ئەکەم

لەیلا ڕۆشتە سەرەوە ویستی عەزیەکی سوور لەبەر بکا بەڵام چاوی بە عەزیەکی سپی کەوت وە دایکی بیر هاتەوە... هەر بۆیە بڕیاری دا ئەو سپیە لەبەر بکات
وە خۆی ئامادە کرد راستەو خۆ ڕۆشتە خوارەوە
کاتژمێر 8:00 ی ئێوارە بوو
کە ڕۆشتە خوارەوە بینی هەموو هاوڕێکانی هاتوە
داپیرەشی خەریکی دانانی خواردن بوو بۆیان
لەبەر ئەوەی داپیرەم ڕازی نەبوو تەنها شیرینی بخۆن

~لۆنا~
لەیلا تۆ زۆر جوان دەر ئەکەوی

~لەیلا~
سپاس تۆش زۆر جوانی

هاوڕێکانی پیرۆز بای ڕۆژی لەدایک بوونیان لێ کرد وە لەیلا سپاسی کردن کاتێکی خۆشیان بەسەر برد چەن هاوڕێیەکی لە نزیک یەکەوە قسەیان ئەکردو و پێ ئەکەنین لەیلا بە زەردەخەنەوە ڕۆشت بۆ لایان

~لۆنا~
بەو جلانە ئەڵێی تارماییە سێری کەن وە قژەکانی ئاڵۆسکاو دیارە ههههه

~یەڵدز~
یاا گوێی لە قسەکانت بوو

هەموویان بە بێدەنگی سێری لەیلایان ئەکرد وە لەیلاش بە هەمان شێوە تا ئەو کاتەی هاوڕێیەکی ویستی بابەتەکە بگۆرێ

~لەیلا~
هاوڕێیان با بەو شێوەیە نەژین وە تێکەڵ بە ئارەزوی یەکتر نەبین منیش ئارەزووی جلەکانی ئێوە ناکەم وە دەتوانم باستان بکەم بە ناشرینی بەڵام نامەوێ لەبەر ئەوەی خۆت بڕیار لەسەر ئەو شتە ئەدەی کە ئەی پۆشی یان ئەیکەیت بۆیە تکایە با واز لەوە بێنین

~لۆنا~
تکایە بمبورە دوبارە نابێتەوە

~لەیلا~
ئاساییە دەی با بڕۆین کێکەکە قاش کەین

~داپیرە~
کچم

~لەیلا~
داپیرە ببورە ئەگەر زمان درێژیم کرد بەڵام نەم ویست وەک دایکم بێدەنگ بم و نیگەران بم

~داپیرە~
کارێکی باشت کرد ئازیزم

لەو کاتەدا خاڵی و خاڵۆژنی لەگەڵ باپیری هاتنە ژورەوە خەریک بوو کێکەکە ببڕن بەڵام لەناکاو لە دەرگا درا لەیلا بە ڕاکردن ڕۆشت دەرگا بکاتەوە بینی داپیرە و باپیریەتی باوەشیان بەیەکدا کرد و ڕۆشتنە ژوورەوە

~باوکی عومەر~
دەبینم بێ ئێمە خەریکە کێکەکە قاش دەکەن؟

~باوکی لەیلا~
ههههه لەمێژە نەم بینیوی نەم ئەزانی دێیت

~باوکی عومەر~
بێگومان دێم چۆن ڕۆژی لەدایک بونی نەوەکەم لەدەست دەدەم

~لۆنا~
مامە با وێنە یەکتان بگرم

لۆنا وێنەی گرتن وە هەموان دڵ خۆشبوون بەتایبەتی لەیلا وە لە دڵی خۆیدا وتی

~لەیلا~
دایکە باوکە هیوادارم وەک ئەوەی داپیرە وتی بە دڵ خۆشی من ئێوەش دڵ خۆش دەبن بەڵێن بێت هەمیشە لە دڵەوە دڵ خۆش بم قسەی هیچ کەسێک کارم تێ نەکات خۆشم دەوێن
* * * * * *
کۆتای کورتە چیرۆکەکە

Continue Reading

You'll Also Like

548K 63.6K 200
This story is not my own. All credit to original author and english translator. Original novel: The reincarnated goddess is fierce Original author: Q...
71.1K 5.5K 35
မကျွံခဲ့မိရင်အကောင်းသား ဆိုတဲ့နောင်တစိတ်သေးသေးကလေးပင် မရခဲ့မိတဲ့ ကျွန်မ ။နွံ...ထိုနွံပေါ့ ။ အချိုကြွယ်သည်။ နွံ+သံလွင်ဦး(ဒေါက်တာ+ကျောင်းဆရာမလေး) U+Z ...
724K 28.6K 38
🚫⛔ရိုင်းစိုင်းသောအသုံးနှုန်းများပါလာနိုင်ပါသဖြင့် (သတိပေးအပ်ပါသည်)⛔⛔ ကိုယ်ရံတော်နဲ့အမှတ်မထင် အလုပ်စဝင်တဲ့နေ့တွင် မိမိနှင့် အခတ်မသင့် sexa ဆက်စံမိသွ...
233K 16.9K 27
စကြဝဠာကြီးရဲ့ထောင့်တနေရာမှာ ကျွန်မအတွက်အချစ်တွေရှိနေမလား သံသရာကြီးရဲ့အစွန်းတဖက်မှာ ကျွန်မအတွက်အနွေးဓာတ်တွေများရပ်စောင့်နေမလား ကျွန်မလေ..ဘယ်နေရာဖြစ်ဖြ...