ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆت...

By 0oeroun

638 140 259

" ژیانی من وەک چەرخ و فەلەک وایە ، نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی.." ⚠️𝝗X𝝗 ᵗᵒᵖ : ʸᵒᵒⁿᵍⁱ ᵇᵒᵗᵗᵒᵐ : ʲⁱᵐⁱⁿ ..... More

1
2
4 End

3

120 35 44
By 0oeroun

" بەهۆی ئازارەڪانی ژیانەوە بوومە بێ هەستترین مرۆڤی سەر زەوی "

...

یۆنگی بە دڵخۆشیەوە ڕۆشتە کافێکەوە
ڕۆشتە لای کارمەندێک

یۆنگی :
سڵاو دەتوانم بزانم بەڕێوبەری ئەو کافێیە لەکوێیە..؟

کارمەند :
بێگومان , لەوێیە..

بە دەستی ئاماژەی بە ژوورێک دا

یۆنگی :
سپاس..

ڕۆشتە لای دەرگاکە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
لەدەرگاکەی دا

بەڕێوبەر :
وەرە ژوورەوە..

یۆنگی :
سڵاو..

گووتی کاتێ ڕۆشتە ژوورەوە و خۆی چەماندەوە

بەڕێوبەر :
سڵاو..

یۆنگی :
بۆ ئاگادارکردنەوەکەی دەرەوە هاتووم..

بەڕێوبەر :
ئۆهــ بەڵێ بەڵام پێش تۆ کەسێک وەرگیراوە ببورە..

بەو قسەیە یۆنگی زۆر خەمبار بوو
سەری نزم کردەوە

یۆنگی :
ببورە لەکاتم گرتی..

بەڕێوبەر :
کێشە نییە..

یۆنگی :
کاتێکی خۆش..

خۆی چەماندەوە و ڕۆشتە دەرەوە ، کە ڕۆشتە دەرەوە دووبارە سەیری ئاگادارکردنەوەکەی کرد

لێیکردەوە و دڕاندی و فڕێیدایە نێو کیسەی خۆڵەکە
بەخەمباری ڕۆشتە سەر کارەکەی

...

ئێوارە~

یۆنگی لەلای دایک و باوکی دانیشتبوو
بەشڵەژاوی سەیری باوکی کرد

یۆنگی :
ئممم باوکە..؟

بەڕێز.مین :
چیت دەوێ..؟

یۆنگی :
دەتوانم ئۆتۆمبێلەکەت وەرگرم..؟

بەڕێز.مین :
بۆ چیتە..؟

یۆنگی :
دەمەوێ لەگەڵ جیمین بڕۆینە دەرەوە...

بەڕێز.مین :
نەخێر..

یۆنگی :
تەنها بۆ ئەمشەو..

بەڕێز.مین :
بڕۆ و بە جیمینەکەت بڵێ ناتوانێ بچێتە دەرەوە..

یۆنگی :
بەڵام...

خاتوو.مین :
گووێت لە باوکت نەبوو..؟

یۆنگی هەڵسایەوە و ڕۆشتەوە ژوورەکەیان
دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست

جیمین :
پێینەدایت..؟

یۆنگی :
نەخێر نەیدا..

بەبێزاری لەسەر بێدەکە لەتەنیشت جیمین دانیشت
جیمین دەستی گرت و زەردەخەنەیەکی کرد

جیمین :
دەتوانین بە پێ بڕۆین..

یۆنگی :
نەخێر بۆ تۆ خراپە..

جیمین :
نەخێر ، هەرخۆی تۆ لەلای منی..

یۆنگی :
باشە دەی خۆت ئامادە بکە..

بەدڵخۆشی ڕۆشتە لای دۆڵابەکە
بەخێرایی خۆیان ئامادە کرد و ڕۆشتنە دەرەوە

...

دەستیان لەناو دەستی یەک بوو
سەیری دیمەنە جوانەکەی شەوی سیۆلیان دەکرد

هەست بە ئارامبوونەوەی مێشکیان دەکەن
هەوا فێنکەکە لە ڕووخساریان دەدا

وا لە قژیان دەکا پەرش و بڵاوبێتەوە
بەڵام زۆر ئارامبەخشە بۆ ئەوان!

یۆنگی :
جیمیناهــ وەرە لێرە دانیشین ماندوو بوویت..

جیمین بە یارمەتی یۆنگی دانیشت ، سەری خستبووە سەر شانی و قۆڵی لە قۆڵی ئاڵاندبوو

جیمین :
یۆنگی..؟

یۆنگی :
بڵێ گیانی من..

جیمین سەیری یۆنگی کرد ، یۆنگیش
بە هەمان شێوە

جیمین :
تۆ چی دەکەیت ئەگەر من شتێکم بەسەرهــ...

یۆنگی پەنجەی لەسەر لێوی جیمین دانا

یۆنگی :
هەرگیز بە خەیاڵیش بیری لێمەکەوە..

جیمین :
بۆچی..؟

یۆنگی :
چونکە بەرگە ناگرم..

جیمین :
خۆشمدەوێی یۆنی..

خۆی لەنێو باوەشی شاردەوە ، یۆنگی باوەشەکەی تووندتر کرد

یۆنگی :
من ئاشقتم جیمیناهــ...

یۆنگی بەردەوام قسەی بۆ جیمین دەکرد
بەڵام ئایا جیمین گووێ دەگرێ؟

نەخێر!
چونکە ئەو مێشکی لەلایەکی ترە

JIMIN ~

یۆنگی تۆ دەبێ بەرگە بگری بۆ کوڕەکەمان
ناتوانم بەم قورساییە بژیم

تکایە بەهێز بە ، وەک من مەبە

End JIMIN pov ~

جیمین ڕاچڵەکی کاتێ یۆنگی جوڵاندی
بەشڵەژاوی سەیری کرد

یۆنگی :
خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشتبوو..؟

جیمین :
هـ هیچ شوێنێک..

یۆنگی :
تۆ باشی..؟

جیمین :
ئهممم زۆر باشم..

یۆنگی :
بگەڕێینەوە..؟

جیمین :
نەخێر با کەمێکی تر بمێنینەوە..

یۆنگی سەری بە مانای بەڵێ لەقاند
لەوکاتەدا چاوی کەوتە سەر پیاوێک کە پەشمەک دەفرۆشێ

یۆنگی :
لێرە بمێنەوە پەشمەک دەهێنم..

جیمین :
نەخێر نامەوێ..

یۆنگی :
بەڵام کوڕەکەم دەیەوێ ، وانییە..

سەری نزیک سکی جیمین کردەوە
جیمین پێکەنینێکی بچووکی کرد

یۆنگی :
گووتی بەڵێ زۆر دەمەوێ..

ڕۆشتە لای پیاوی پەشمەکەکە
دەستی خستە گیرفانی تەنها دوو قڕوشی پێبوو
دای بە پیاوەکە و پەشمەکەکەی وەرگرت

یۆنگی :
ئەوەش بۆ نازدارەکەی من..

پەشمەکەکەی بە جیمین دا

جیمین :
سپاس..

یۆنگی :
پێوویست بە سپاس ناکا گیانی من..

جیمین :
تۆ نایخۆی..

یۆنگی :
نەخێر..

جیمین هەندێ لە پەشمەکەکەی خستە نێو دەمی یۆنگی

جیمین :
دەبێ تۆش بیخۆی..

...

خانوو.مین :
لە کوێ بوون تا ئەم کاتە..؟

یۆنگی :
پەیووەندی بە تۆوە نییە..

بەبێ باکی پێڵاوەکانی داکەند و دەستی جیمینی گرت و ڕۆشتنە ژوورەکەیان

...

3:20 AM

جیمین لەبەردەم پەنجەرەکە دانیشتووە
دەستی لەسەر سکی دانابوو

تک تک فرمێسکی دەڕشت ، جلە سپیەکانی سوور ببوون بەهۆی خوێنی لووتیەوە

جیمین :
خودایە تکایە یارمەتیم بدە..

بەبێ هێزی هەڵسا و وەرەقە و قەلەمێکی هێنا

...

یۆنگی :
ئەو دەنگە دەنگە چییە..؟

سەیری تەنیشتی کرد و جیمینی بینی کە دەستی بەچاوی دادەهێنا

جیمین :
چی ڕوودەدا..؟

بەخەواڵوویی پرسی ، ڕۆشتنە دەرەوە بۆئەوەی بزانن چی ڕوودەدا لەدەرەوە

یۆنگی :
چی ڕوودەدا لێرە..؟

بینی باوکی خەریکی دەمەقاڵێ کردنە لەگەڵ پیاوێک

پیاوەکە :
تۆ گوتت دوای دوو ڕۆژ پارەکەت پێدەدەمەوە..

بەڕێز.مین :
پێتی دەدەمەوە بەڵام ئێستا هیچ پارەیەکم نییە..

خاتوو.مین ڕۆشتە لای جیمین و یۆنگی

خاتوو.مین :
ئەڵقەکانتانم پێبدەن..

یۆنگی شۆک بوو
ئەڵقەی هاوسەرگیریان بدەن بەو پیاوە!!

یۆنگی :
نەخێر ، هەرگیز..

دەستی لەسەر ئەڵقەکەی دانا
خاتوو.مین تووڕە بوو و هاواری کرد

خاتوو.مین :
دەڵێم پێمی بدەن ئەگینا باوکت دەکوژن..

جیمین ئەوەی خۆی لەدەست کردەوە و دای بە خاتوو.مین

خاتوو.مین :
یۆنگی پێمی بدە..

یۆنگی بەخەمباری ئەڵقەکەی پێدا
خاتوو.مین بەخێرایی ڕۆشتە لای پیاوەکە

خاتوو.مین :
ئەوانە پارەیەکی باش دەکەن..

ئەڵقەکانی بە پیاوەکە دا
پیاوەکە سەیری ئەڵقەکانی دەکرد

پیاوەکە :
ئەمجارەش ڕزگارت بوو بەڵام جاری داهاتوو ڕوحت دەبەم..

پیاوەکە ڕۆشت
یۆنگی زۆر خەمبار ببوو

ئەو ئەڵقەیە ئەوانی پێکەوە بەستبوو
بەڵام ئەوەش نەما.!

سەیری باوکی کرد
خاتوو.مین بە پێکەنینەوە سەیری جیمینی دەکرد

یۆنگی :
جیمین وەرە..

ڕۆشتە ژوورەکەیان و جیمین دوای کەوت

جیمین :
تکایە خۆت خەمبار مەکە..



یۆنگی :
ئەو ئەڵقەیە من و تۆی بەیەکەوە گرێ دابوو..

_____

741 Words

Continue Reading

You'll Also Like

5.4K 262 15
There was a mafiaso named kim taehyung the leader of the world wide known mafia gang viper with so much fame,money and most importantly power.He is r...
219K 5.2K 55
❝ i loved you so hard for a time, i've tried to ration it out all my life. ❞ kate martin x fem! oc
81.8K 2.1K 31
A little AU where Lucifer and Alastor secretly loves eachother and doesn't tell anyone about it, and also Alastor has a secret identity no one else k...