At <Spain>
At <Madrid>
پزیشک"بەداخەوە مێشکی زیانی زۆری بەرکەوتووە پێویستە نەشتەرگەری بکات"
|بە غەمباری وای وت|
ماڕک"نەشتەرگەری چی پزیشک؟ تۆ چی دەڵێی؟"
|بە دەنگێکی گریاناوی وای وت|
پزیشک"من گاڵتە ناکەم ئەمجارە بەڕێز ماڕک بە هێزێکی زۆر سەری بەر مێزەکە کەوتووە وەک ئەوەی کە باستان کرد لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە لە ئێستادا خاتوون لە هۆش خۆیەتی بەڵام تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە پێویستە لە ناوەوە خوێنەکە بوەستێنرێت ئەگەر نا......"
|بە دڵتەنگی وای وت|
ئەوە هەمان ئەو پزیشکە بوو کە ماڕکی چارەسەر کرد بوو
ڕامۆس"ئەگەر نا چی تکایە؟؟؟؟"
|بە چاوێکی پڕەوە وای وت|
پزیشک"دەمرێت!"
|زۆر بە جدی وای وت|
جۆرجینا"نا نا نا نا ناااااااا"
|پڕ بە قوڕگی هاواری دەکرد و دەگریا|
کریستیانۆ"تەواو بەڕێزم تکایە هەر چییەک پێویست بوو بۆی بکەن"
|بە دڵ پڕی وای وت|
پزیشک"بەڵام پارەی نەشتەرگەری پێنج ملیۆنی تێدەچێت"
|بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە وای وت|
بەیڵ"هەر چەندێک بێت تکایە گرینگ نییە ئەوە تکایە تا زووە نەشتەرگەرییەکە بکەن"
|بە پەرێشانی وای وت|
پێرێز"کوڕە تۆ چیت فەرمانی پارە دەکەیت؟"
|به دەنگێکی بەرز وای وت|
کریستیانۆ"باوکە پێرێز؟ تۆ چی دەکەی لێرە؟"
|سەرسوڕمانەوە وای وت|
پێرێز"هەواڵم پێ درا لەلایەن پاسەوانەکان منیش هاتم بەهەرحاڵ ڕامۆسی گەمژە لە کوێیە؟"
|بە جدی وای وت|
پێرێز بە چاو بە دوای ڕامۆسدا گەڕا بینی کە لەلای دەرگاکە دانیشتووە و دەگری بە توڕەیی بەرەو لای ڕامۆس چوو
پێرێز"هەی بێ ڕەوشت چۆن دەستت لە
بەرز کردەوە ها شەرم لەخۆت ناکەیتەوە هەی بێ ئابڕوو هەواڵەکە تەقیوەتەوە بە جیهاندا بەڵام دەزانی چی؟ئەمجارە بشمرم هەواڵەکە ناسڕمەوە هیچی تر عەیبی ئێوە داناپۆشم چونکە شایستەی ئەوەن کە مایە پووچ بن بە تایبەت تۆ ڕامۆسی دڕندە تۆ مرۆڤ نیت نا تۆ دڕندەیت گیانەوەر"
|بە هاوار و توڕەیی وای وت|
ڕامۆس بە خێرایی هەڵسایەوە و وتی
ڕامۆس"سوێند بەخوا مەبەستم نەبوو بەخوا لە توڕەیی دا وام کرد بەرچاوم تاریک بوو یاخوا ئەو دەستانەم پارچە پارچە بێت من مەبەستی ئەوەم نەبوو بەخوا باوکە بڕوام پێبکە"
|بە گریانێکی قووڵ وای وت|
پێرێز زلەیەکی لێدا
پێرێز"ئەم زلەیە هەقی کچەکە ئەو زلەیەش بۆ ئەوەی کە زۆر لە سنوور لات دا"
|بە توڕەیی وای وت و زلەیەکی تریشی لێدا|
ڕامۆس تەنها دەگریا هیچ قسەی نەکرد چونکە ئەو هیچ لەسەر حەق نەبووە تا قسە بکات
بەیڵ"تەواو باوکە پێرێز ئارام بەرەوە وەرە لێرە دانیشە"
|وای وت و پێرێزی دانیشاند هەوڵی دا هێمنی بکاتەوە|
پێرێز"چۆن ئارام بم بەهۆی ڕامۆسەوە ئەو کچە لە ژوورەوە ئازار دەچێژێت و تووشی نەشتەرگەری بوو بەو گەنجییەی"
|بە دڵێکی پڕ وای وت|
جۆرجینا"خوا چۆنی پێ باشە ئاوات لەگەڵ بکات ڕامۆس با پێشت بڵێم کە تۆ زۆر دواکەوتوویت"
|بە گریانەوە وای وت و ڕۆیشتە لای ئالیانا|
ڤێراش بە دوای جۆرجینادا ڕۆیشت،،،،،،، دەرگاکەیان کردەوە ئالیانایان بینی کە بە بێ هێزی لەسەر تەختی نەخۆشخانە پاڵکەوتووە تەنها بە بێدەنگی سەیری سەقفی ژوورەکە دەکات
جۆرجینا"ئالیانا؟کەسەکەم تۆ باشیت؟"
|بە غەمباری پرسیاری کرد|
ئالیانا بە ماندوویی سەیری جۆرجینای کرد بە دەستەکانی ئاماژەی بۆ کرد کە بێتە لای جۆرجینا بە هێواشی ڕۆیشتە لای بەڵام ئالیانا بە خێرایی لە باوەشی گرت ئاماژەی بۆ ڤێراش کرد کە بێت و لەگەڵیان بەژدار بێت لە باوەشەکە ئەویش ڕەتی نەکردەوە پڕ بە دڵی حەزی بەم باوەشە دەکرد چونکە ئالیانا زۆر پێویستی بە ئەوان بوو هاوڕێکانی زۆر خۆش دەوێت ئەوان هاوڕێ نین بەڵکو خێزانی یەکترن هێندە یەکیان خۆشدەوێت کە نازانم چۆن پێناسەی بکەم
جۆرجینا"زۆر ترسام ئالی زۆر ترسام"
|بە گریانەوە وای وت|
ئالیانا"بەسە ئیتر مەگری من لێرەم تکایە با خراپتر نەبم کە ئێوە وا دەبینم بەرگە ناگرم"
|بە دڵپڕی وای وت|
ڤێرا"هههههه تەواوی جەرگی من ناگرین بەس تۆ باش بەرەوە"
|بە سۆزەوە وای وت و فرمێسکەکانی سڕی|
ئالیانا"من قوربانی ئێوە بم خۆشمدەوێن"
|بە شیرینی وای وت و باوەشەکەی توند تر کرد|
ئالیانا ئارام بووبوویەوە لە باوەشی هاوڕێکانی زۆر خۆش بوو بۆی
پێرێز"ئحممممم"
|بە مەبەستی ئاگادار کردنەوە وای وت تا بزانن کە ئەو لێرەیە و کۆتایی بەو باوەشە بهێنن|
هەر سێکیان بە هێواشی لەیەک دوورکەوتنەوە و سەیری پێرێزیان کرد
پێرێز"زۆر زۆر سەلامەتیە کچم من بە ناوی ئەو بێ غیرەتەش داوای لێ بووردنت لێ دەکەم بەڕاستی زۆر پێم ناخۆش بوو بۆ نەشتەرگەرییەکەش هیچ خەمتان نەبێت من خاوەنی ئەم نەخۆشخانەیەم بە فەرمانی من کەس ناتوانێت پارەتان لێ بسەنێت هەر کات هاتن بەخۆڕایی'یە بۆ ئێوە هەموو شتێک"
|بە میهرەبانی وای وت|
ئالیانا"زۆر سوپاس بەڵام نەشتەرگەری چی؟"
|بە سەرسوڕماوی وای وت|
جۆرجینا"ئا تۆ ئاگادارنیت ئێێێ چونکە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بوویت لە مێشکت پێویستە خوێنەکە بوەستێنن بە نەشتەرگیری"
|بە دڵ تەنگی وای وت|
ئالیانا"نەخێر تکایە من نامەوێ تووشی نەشتەرگیری بم دەترسم"
|بە ترسەوە وای وت|
پێرێز"تەواو کچم هیچ نییە تۆ لە هۆش خۆت نیت کاتێک بۆتی ئەنجام دەدەن پێشیان دەڵێم بەیانی بۆتی بکەن باشە؟ بۆ ئەوەی زوو چاک بیتەوە"
|بە سۆزەوە وای وت|
ئالیانا بە ترسەوە بیری لە نەشتەرگەری دەکردەوە
ڤێرا"دەی ئالی پێویست ناکات بترسی"
|بە خەم خۆرییەوە وای وت|
ئالیانا تەنها سەری بە بەڵێ جووڵاند زۆری پێ نەچوو دەرگاکە کرایەوە ماڕک و ڕامۆس بوون هاتنە ژوورەوە ئالیانا سەیری ڕووشیانی نەکرد ڕامۆس بە فرمێسک ڕشتنەوە هاتە لای ئالیانا دانیشت
ڕامۆس"گوڵەکەم"
|وای وت و بە هێمنی دەگریا|
ئالیانا"بڕۆ دەرەوە و جارێکی تریش بەو ناوە بانگم نەکەیت"
|زۆر بە ڕەقی وای وت|
ڕامۆس"هەناسەکەم دەزانم دەزانم توڕەیت بەڵام بەخوا نەمزانی لەدەستم دەرچوو تکایە تکایە لێم ببورە تکایە.....*بڕدرا*"
|بە پەشیمانی و گریانەوە وای وت|
ئالیانا"وتم بڕۆ دەرەوە"
|بە جدی وای وت|
ڕامۆس"بەڵام...*دووبارە بڕدرا*"
ئالیانا"هەر ئێستا!"
|بە دەنگی بەرزەوە وای وت|
ڕامۆس بە ناچاری هەڵسایەوە
ڕامۆس"بەڵام هەرگیز دەستبەرداری تۆ نابم باش بزانە هەموو شتێک دەکەم تا لێم ببوری"
|بە جدی وای وت و ڕۆیشتە دەرەوە|
ئالیانا هیچ گرینگی بە قسەکانی نەدا
ماڕک"خوشکەکەم تۆ باشیت؟"
|بە شەرمەزاری وای وت|
ئالیانا"بە کامە ڕوو هاتیتە لای من؟ وە پێشم دەڵێی خوشکم؟ من ئیتر خوشک و شتی تۆ نیم تێگەیشتی؟"
|بە ڕقەوە وای وت|
ماڕک"تکایە ئالیانا دەزانم هەڵەم کرد نەدەبوایە ڕێگا بدەم ئەو ڕامۆسە بە دڵی خۆی قسە بکات و بەرهەڵستیت بکات بەڵام تکایە بەو جۆرەش مەکە من هیچم نەکردووە"
|بە بێ تاوانی وای وت|
ئالیانا"ههههههههه من هیچم نەکردووە هههههههە بەڕاست؟ زۆر دڵنیای کە بێ تاوانی؟ کوڕە تۆ چەن بێ شەرمیت ئەو کاتەی بێگانەیەک هاواری لەسەر من دەکرد تۆ وەستا بوویت و وەک دراما سەیرت دەکرد تەنانەت یەک قسەشت نەکرد نەک لەسەرم بکەیەوە!تۆ ڕێگات دا کوڕی خەڵکی سەرزەنشتی من بکاتتت کوڕی خەڵکییییی بە چ ڕووییەک هاتوویت دەڵێیت من تاوانبار نیم؟؟؟؟؟ چ برایەک ڕێگا دەدات کوڕی خەڵک سەرزەنشتی خوشکەکەی بکات و هاواری لەسەر بکات قسەی ناخۆشی پێ بڵێت و بڵێت تۆ باوەشی کوڕانت دەوێ و لێی بدات و بیخاتە نەخۆشخانەوە پێمممم ناڵێیییی هااااا دەیییی بڵێێێێێ کام برا ڕێگا بەوە دەدات؟؟؟؟ بڕۆ دەرەوە تۆ هەرگیز برای من نیت لەمەودوا تێگەیشتیت؟؟؟بڕۆ دەرەوە"
|بە هاوار و گریانەوە وای وت|
جۆرجینا"هێمن بەوە تەواو پێویست ناکات وا لەخۆت بکەیت"
|بە خەم خۆرییەوە وای وت|
کریستیانۆ"ئالیانا تۆ مەگری من خۆم ئەو دوو گەمژەیە دەردەکەم نەک هەر لە ژوورەکەت بەڵکو لە نەخۆشخانەش ماڕک وەرە بڕۆ دەرەوە حاڵی کچەکە نابینیت؟؟لەوە زیاتر تەندروستی تێکمەدە"
|وای وت و بە زۆر ماڕکی بردە دەرەوە|
ئالیانا ئاسوودە بوو بە نەمانی ماڕک و ڕامۆس لە ژوورەکە ڕامۆس لە پشت دەرگاکەوە گوێی لە قسەکان بوو پارچە پارچە بوو هێندەی تر نەفرەتی لەخۆی کرد
ئالیانا"تکایە'هـ بەتەنها جێم بهێڵن دەمەوێ بخەوم سەرم ئازاری هەیە"
|بە تکا و بێتاقەتی وای وت|
پێرێز"باشە کچم تەواو ئەوەی تۆ بتەوێت دەی گەنجەکان با ژوورەکە چۆڵ بکەین و ئەو کچەش پشوو بدات بۆ خۆی"
|وای وت و هەمووان ڕۆیشتنە دەرەوە|
..................
هیچ دەنگێک نەبوو کەسیش خەوی لێ نەدەکەوت هەمووان بە غەمباری لەسەر کورسییەکانی نەخۆشخانە دانیشتبوون جگە لە پێرێز چونکە خەوی دەهات ڕۆیشت لە ژوورێکی بەتاڵی نەخۆشخانەکەی خەوت
جۆرجینا"ڤێرا؟"
|بە دڵ توندی بانگی کرد|
ڤێرا"هم؟"
|بە بێتاقەتی وەڵامی دایەوە|
جۆرجینا"ئەزانیت ئەم گەشتە هیچ خێری نەبوو بۆ ئێمە ئەوەندە خۆشیەشی کە بینیمان هەمووی لە لووتمان هاتە دەرەوە"
|بە غەمبارییەکی زۆر وای وت|
ڤێرا"زۆر ڕاستە سەرەتا ماڕک ئێستاش ئالیانا هیچ خۆشییەک نەما ئێمە هیچ بەختمان نییە لە دڵخۆش بوون"
|بە دڵپڕی وای وت|
ماڕک"خەمی ئەو کۆمپانیایەش ماوە کە گەشتەکەیان بۆ ڕێکخستین ئەها ئۆتۆمبێلەکەیان دەعممان پێ کرد؟ دوێنێ نامەیان نارد وتیان کە دەبێ بە زووترین کات بڕۆمە لایان و حەق و حیسابی خۆیان لەگەڵ من بکەن گەر نا بە ڕادەستی پۆلیسمان دەکەن"
|بە دڵ تەنگی و کەمێ ترسەوە وای وت|
جۆرجینا"بەڕاستی ئێمە زۆر هەڵەمان کرد کە هاتین بۆ ئیسپانیا پێتان چۆنە دوای نەشتەرگەری ئالیانا و چارەسەر کردنی کێشەی کۆمپانیاکە هەر زوو بگەڕێینەوە ئەرژەنتین؟"
|بە جدی و دڵ تەنگی پێشنیاری لۆیان کرد|
Stop🔴👐
_________________________________________
ئەو پاڕتە لەبەر خاتری خوێنەرەکی زۆر ئەزیزم دامنا دەنا بەخۆی دەبوو سبەینێ دانێم ئحم ئەوجە بە هیوام چێژی لێ ببینن💞