ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆت...

Від 0oeroun

637 140 259

" ژیانی من وەک چەرخ و فەلەک وایە ، نە سەرەتای هەیە نە کۆتایی.." ⚠️𝝗X𝝗 ᵗᵒᵖ : ʸᵒᵒⁿᵍⁱ ᵇᵒᵗᵗᵒᵐ : ʲⁱᵐⁱⁿ ..... Більше

1
3
4 End

2

126 36 12
Від 0oeroun

.
.
.
.
.
.
.

" بیرت دەکەم ئەی ئەو کەسەی لەچاو دووری و لە دڵ نزیکی "

.
.
.
.
.
.
.

جیمین سەیری دەستەکانی یۆنگی دەکرد
کاتێ فرمێسک لەچاوەکانی دەکەوتن

یۆنگی دەستی هەمووی برین بوو
بەهۆی زۆر کار کردنەوە

یۆنگی :
شششش ، بۆچی دەگری گیانەکەم..؟

بە دەستە بریندارەکانی فرمێسکەکانی جیمینی دەسڕی

جیمین :
یـ یۆنگی دەستەکانت..

یۆنگی :
جیمیناهـ ئەوانە برینێکی بچووکن ئازاریان نییە..

هەوڵی دەدا قەناعەت بە جیمین بێنێ، بەڵام جیمین خۆی خستە نێو باوەشە گەرمەکەی یۆنگی و سەری خستە سەر سینگی و بەهێمنی دەگریا

جیمین :
بۆچی وا دەکەیت..؟

یۆنگی :
خۆشەویستم تکایە وامەکە بۆ بچکۆڵەکەمان باش نییە..

دەیوویست بابەتەکە بگۆڕێ

جیمین :
بۆچی ئەوەندە بە سەختی کار دەکەیت..؟

بەچاوە سوورەکانی سەیری یۆنگی کرد
لووتی سوور هەڵگەڕا بوو بەهۆی گریانەکەیەوە

یۆنگی :
دەمەوێ ژیانێکی خۆشتان بۆ دابین بکەم..

بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە گووتی
جیمین ڕووخساری یۆنگی گرت و ماچی کوڵمەی کرد

جیمین :
بەڵام ئێمە ژیانێکی خۆشمان هەیە..

یۆنگی :
بەوە دەگوترێ ژیان..؟

جیمین :
گیانی من پێکەنینێک لەگەڵ تۆ هەموو خەمی دونیام بیردەباتەوە..

یۆنگی پڕ بە سۆز و خۆشەویستیەوە سەیری دڵبەرەکەی دەکرد

یۆنگی :
هەموو ڕۆژ سوپاسی خوا دەکەم کە تۆی پێ بەخشیووم..

نێوچەوانیانی پێکەوە نووساند
چاوەکانیان داخست

بێدەنگی ، ئارامی ، خۆشەویستی ، سۆز ، گەرمی
ئەوانە هەموو ئەوانە بوون کە هەستیان پێدەکرد

بەڵام خاتوو.مین ئەو ساتەی تێکدا
لە دیوەکەی تری دەرگاکە هاواری دەکرد

خاتوو.مین :
جیمین وەرە دەرەوە..

بە قایمی دەیکێشا بە دەرگاکە
یۆنگی وویستی قسە بکا بەڵام جیمین ڕێگەی نەدا

جیمین :
تکایە دەمەقاڵێ مەکە..

یۆنگی سەری بە مانای بەڵێ لەقاند و ڕۆشتنە دەرەوە لە ژوورەکە

...

هەمووان بەبێدەنگی خەریکی نان خواردن بوون
تەنها دەنگی قاپ و کەوچکەکان دەبیسترا

بەڵام بەڕێز.مین قسەی کرد

بەڕێز.مین :
یۆنگی ئەمڕۆ چەندت کارکردووە بڕۆ بیدە بە خاوەن قەرزەکان..

یۆنگی سەیری جیمینی کرد

یۆنگی :
بەڵام پێوویستە بەو پارەیە کەلوپەل بۆ منداڵەکەم بکڕم..

بەڕێز.مین :
کە دەتزانی ناتوانی کەلوپەل و پێداویستی بۆ دابین بکەی بۆچی درووستت کرد..؟

ئەو قسەیە وەک تیرێکی ژەهراوی وابوو بۆ دڵی هەردووکیان بەتایبەتی یۆنگی

ئەو واهەست دەکا لەپیاوەتی کەوتووە
ئەو واهەست دەکا ئەو شایەنی ئەوە نییە ببێتە باوک

ئەو واهەست دەکا دۆڕاوە لەژیان
تەنها بەهۆی هەژاریەوە!!

ناتوانێ تەواوی پێداویستیەکانی کوڕەکەی دابین بکا!!

هەست بە شەرمەزاری دەکا بەرامبەر جیمین و کوڕەکەی

خاتوو.مین :
ئێرە جوان پاک بکەوە..

سەیری جیمینی کرد کە بە کزی سەری داخستووە
بەڵام لای ئەوان گرینگ نییە!

جیمین :
باشە..

بەڕێز.مین و خاتوو.مین ڕۆشتنە هۆڵەکە
یۆنگی سەیری جیمینی کرد

دەستی لەنێو قژەکانی گیر کرد و بردیە دواوە
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

یۆنگی :
جاری داهاتوو زیاتر کار دەکەم..

جیمین :
نەخێر واناکەیت هەرخۆی تۆ زۆر ماندووی..

یۆنگی :
من ماندوو نیم وە ناشبم تەنها دەمەوێ ژیانێکی ئاسوودەتان بۆ دابین بکەم..

جیمین هەڵسایەوە و بەرەو یۆنگی ڕۆشت
لەدواوە قۆڵی لە ملی ئاڵاند

جیمین :
من زۆر ئاسوودەم لە ژیان چونکە تۆم هەیە..

یۆنگی بەبێدەنگی مایەوە
جیمین دەستی کرد بە پاک کردنەوە و یۆنگی یارمەتی دا

بەخێرایی ڕۆشتنە ژوورەکەیان
دەرگاکەیان قفڵ دا

یۆنگی ڕۆشتە گەرماوەکە و جیمین لەسەر بێدەکە دانیشت و دەستی بەسکیەوە گرت

چاوەکانی لێکنا و دڵۆپێک فرمێسک کەوتە خوارەوە بەڵام بەخێرایی سڕی نایەوێ یۆنگی بیبینێ

جیمین :
تکایە بمبورن..

سەری بەرز کردبوویەوە بۆئەوەی کۆنتڕۆڵی فرمێسکەکانی بکا

یۆنگی لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە
لەسەر بێدەکە پاڵکەوت باوەشی بۆ جیمین کردەوە

بەڵام جیمین ڕۆشتە لای دۆڵابەکە و مەرهەمێکی دەرهێنا

جیمین :
دەستەکانتم پێبدە..

یۆنگی دەستەکانی خستە سەر ئەوانەی جیمین
بەزەردەخەنەوە سەیری دەکرد

دوای ئەوەی تەواو بوو جیمین خۆی خستە باوەشی یۆنگی و خەوت

بەڵام یۆنگی نا..

YOONGI ~

ناتوانم بخەوم
لە ڕووخسارە جوانەکەی جیمینم دەڕوانی

دەستم بە قژە ئاوریشمیەکەی دادەهێنا
بیرم دەکەمەوە ئاخۆ دەتوانم ئەو دڵخۆش بکەم؟

دەمەوێ لە خانوویەک بین کە جگەلە من و جیمین و کوڕەکەمان کەسی تری لێ نەبێ

بەڵام بەمشێوەیە هیچ شتێک باش نابێت
پێوویستە بەیانی بەدوای کارێکی تر بگەڕێم

End YOONGI pov ~


...

7:20AM

جیمین بەهێواشی چاوەکانی کردەوە و یۆنگی بینی دەستێکی لەژێر ملی بوو و دەستەکەی تری بە قژی دادەهێنا و زەردەخەنەی دەکرد

یۆنگی :
بەیانی باش جوانکیلەکەم..

جیمین :
بەیانی باش...

بۆ ماوەیەک بەخۆشەویستیەوە سەیری نێو چاوی یەکیان دەکرد

بەڵام وەک هەموو کات خاتوو.مین ساتەکەی ڕووخاند

خاتوو.مین :
جیمین هەڵسە تەمەڵ..

لەدیوەکەی تر هاواری دەکرد
یۆنگی بەتووڕەیی هەڵسا و دەرگاکەی کردەوە

یۆنگی :
چیت دەوێ بەو بەیانییە..؟

خاتوو.مین :
بەو گەمژەیە بڵێ هەڵسێت و نانی بەیانی
ئامادە بکا..

یۆنگی :
ئامادەی ناکا..

دەرگاکەی بەقایمی بەڕووی دایکی دا داخست
گەڕایەوە لای جیمین

یۆنگی :
گوێ بە قسەی ئەو مەدە تکایە..

جیمین :
هەرخۆی من گوێی پێنادەم بەڵام شورەییە دەبێ بڕۆم نانی بەیانی ئامادە بکەم..

یۆنگی :
شورەیی نییە..

جیمین :
ئەرێ یۆنی دەمەوێ نانی بەیانی بۆ هاوسەرە قۆزەکەم ئامادە بکەم..

بە نازەوە گووتی ، یۆنگی خۆی بۆ ڕانەگیرا و تووند لێوی لەسەر لێوی جیمین دانا

پاش پێنج خولەک جیابوونەوە

یۆنگی :
من زۆر بە بەختم کە تۆ هی منی..

جیمین تەنها سەیری یۆنگی دەکرد
دڵی ئازاری هەبوو

یۆنگی :
دەی من خۆم ئامادە دەکەم بۆ کار..

جیمین :
باشە..

یۆنگی ڕۆشتە گەرماو و جیمینیش ڕۆشتە چێشتخانەکە

دەستی کرد بە خواردن ئامادە کردن
پاش ماوەیەک تەواو بوو و خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دانا

یۆنگی هاتە چێشتخانەکە و وویستی دەست بە نان خواردن بکا

یۆنگی :
ئەی کوا باوکم..؟

سەیری دایکی دەکرد
خاتوو.مین بە لاچاو سەیری جیمینی کرد

خاتوو.مین :
پێم گوت جیمین نایەوێ هەڵسێ و نانی بەیانی ئامادە بکا ئەویش ماڵەوەی جێهێشت..

جیمین :
بەڵام..

یۆنگی :
ئەگەر نایخوا با نەیخوا..

جیمین بەخەمباری سەری داخستبوو یۆنگی دەستی گرت و لەتەنیشت خۆی داینیشاند

یۆنگی :
دەی نانەکەت بخۆ..

خاتوو.مین بە تووڕەیی هەڵسا و ئەوێی جێهێشت
جیمین زیاتر خەمبار بوو

دوای نان خواردن یۆنگی ڕۆشتە لای دەرگاکە
جیمین چاکەتەکەی پێدا و ماچی کوڵمەی کرد

جیمین :
زۆر خۆت ماندوو مەکە..

یۆنگی :
باشە، خوات لەگەڵ ئاگاداری
خۆت و کوڕەکەمان بە..

جیمین :
تۆش ئاگاداری خۆت بە ، خوات لەگەڵ..

یۆنگی ماچێکی نێوچەوانی کرد و ڕۆشت
جیمین دەرگاکەی داخست

وویستی بچێتە ژوورەکەی بەڵام خاتوو.مین هاتە سەر ڕێگای

خاتوو.مین :
من دەڕۆم تۆش ئەو ماڵە هەمووی پاک دەکەیتەوە تێگەیشتی..؟

جیمین :
تێگەیشتم..

...

YOONGI ~

نەڕۆشتمە سەر کار چونکە بەدوای کارێکی
تر دا دەگەڕام

کۆڵان بە کۆڵان ، شەقام بە شەقام دەگەڕام
تا چاوم کەوتە سەر کافێیەک

کە لەسەر جامی کافێکە ئاگادار کردنەوەیەک نووسرا بوو

End YOONGI pov ~

...

یۆنگی لەوحەکەی دەخوێندەوە
کە لەسەری نووسرابوو

[ پێوویستمان بە کارمەندی نوێیە ]









یۆنگی :
پێوویستیان بە کارمەندی نوێیە..؟

_______

919 Words



Продовжити читання

Вам також сподобається

107K 5.4K 21
គេរមានប្ដីមួយចំណែកខ្ញុំមានប្ដី 3 មិនជាបញ្ហាសំខានប្ដីខ្ញុំតាមចិត្តគ្រប់យ៉ាង I love you My daddy 𝐌𝐢𝐧 𝐘𝐨𝐨𝐧𝐠𝐢 𝐗 𝐓𝐨𝐩 𝑷𝒂𝒓𝒌 𝑱𝒊𝒎𝒊𝒏 𝑿 �...
262K 8.1K 186
What if a Pokémon Trainer found herself in the world of One Piece? What if she found herself with the Strawhat Pirates? What if she finds herself get...
9.6K 1.4K 22
تایهیۆنگ تۆ شازادەی جێنیشینی ئەبێ گوێی نەریتی باوباپیرانت بکەی تایهیۆنگ تۆ تۆشی کێشە ئەبی بۆچی هاتویتەتە جیهانی مرۆڤایەتیەوە خاوەنشکۆ من ئاشقی مرۆڤێک...
5.4K 262 15
There was a mafiaso named kim taehyung the leader of the world wide known mafia gang viper with so much fame,money and most importantly power.He is r...