"𝗧𝗲𝗺𝗽𝘁𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻" 𝗞.𝗧�...

By mollyy75

31.9K 4.9K 7.2K

•"من تەنها بە دوو وشە تۆم فریوودا، بەڵام تۆ بە هەزار ڕێگا منت تێکشکاند!"• •"هەهــ! بەڵام هێشتا بە تەواوی بوون... More

Intro.
1.
2.
3.
4.
5.
6.
7.
8.
9.
10.
11.
12.
13.
14.
15.
16.
17.
18.
19.
20.
21.
22.
23.
24.
25.
26.
28.
29.
Final.
Extra.

27.

797 135 442
By mollyy75

The whole world is full of white flowers..
Make our time even more special.

In the dead of time..
May the flowers fall on your sad smile.

" V - Snow Flower "
———————————————————












-Taehyung pov-














بە ئەستەم توانیم چاوەکانم بکەمەوە، ڕاستەوخۆ هەستم بە ئازارێکی زۆر توند کرد لە سەرمدا، بە خێرایی دەستم لەسەر سەرم دانا و چاوەکانم بە گرژیەوە داخست.








"ئاهـ تایهیۆنگ، تۆ بە ئاگا هاتیتەوە!
تۆ باشیت خۆشەویستم؟
هەست بە چی دەکەیت؟"
گوێم لە دەنگە پڕ لە نیگەرانیەکەی ئەڵیڤیا بوو لە نزیکمەوە کاتێک بە هێواشی دەستی لەسەر شانم دانا.









"ئـ-ئازار- هـ-هەست بە ئازار دەکەم لەسەرمدا.."
بە بێ هێزیەوە وتم، تەنانەت بە قورسی توانیم ئەم چەند وشەیە دەرببڕم.









ئەوە زۆر قوڕس بوو بۆم تاوەکو وشەکانم بە باشی دەرببڕم، نازانم کە چیم بەسەر هاتووە، مێشکم بە تەواوی بەتاڵ بووە، هەموو شتێک بەلامەوە زۆر نامۆ و سەیر بوو.


نەمدەتوانی بە باشی بیرم بکەوێتەوە کە چی ڕوویدا وە من بۆچی وام بەسەر هاتووە من ناتوانم بە باشی بیرم بکەوێتەوە کە هۆکاری هەموو ئەمانە چیە.


سەرم نەفرەتیانە ئازاری هەیە کە وام لێ دەکات هەست بە خۆم بکەم کە بەرەو شێتی دەچم.










"هەموو شتێک باش دەبێت ئازیزەکەم، من دەڕۆم بە دکتۆر دەڵێم کە تۆ بە ئاگا هاتوویتەوە"
ئەڵیڤیا بە دەنگە نەرم و نیگەرانەکەیەوە پێی وتم وە من بە هێواشی چاوەکانم کردەوە تەنها بۆ ئەوەی ببینم چاوەکانی چەندە ماندوو بوون کە بە تەواوی دیار بوو بە باشی نەخەوتووە وە ئەوەیان دەردەخست کە ئەو چەندە نیگەرانی من بووە.









من لە وەڵامدا تەنها سەرم بۆی لەقاند وە چاوەکانم داخستەوە بۆ ئەوەی هەرنا کەمێک لەم ئازارەی سەرم کەم بکەمەوە.


لە ناکاو هەموو شتێک کە ڕوویدابوو هاتەوە یادم، ئەوەی کە چۆن لە خەو هەڵسام وام بیرکردبووەوە ئەوە بەیانیە وە کاتی ئەوەیە بڕۆم بۆ تاقیگەکە، ئەو شێوەیەی کە خۆم گۆڕی و قژم چاک کرد..


ئەو شێوە سەیرکردنەی کە ئاڵی پێی بەخشیم کاتێک پێیم وت لاچۆ لەسەر ڕێگاکەم..


ئەو کاتەی کە ئەو پێی وتم ئەوە نیوەی شەوە و بۆم دەرکەوت کە من بە هەڵەدا چووم..


وە ئەوەی کە بە چاوەکانی خۆم بینم کە من چەندە شێواوم، وام بیردەکردەوە کە ئاڵی گاڵتەم لەگەڵ دەکات و لە ڕاستیدا دەبێت ئەوە بەیانی بێت بەڵام هەرکە پەردەکانم کردەوە هەموو شتێک بە تەواوی ڕوونبوویەوە.


ئەو زرنگانەوەیەی کە لە گوێیەکانم دا هەستم پێی کرد و خەریک بوو ئەقڵم لەدەست بدەم لەگەڵ ئەم دەنگە دەنگەی کە هەستم پێی دەکرد.


ئەوە بە تەواوی زۆر بە ئازار بوو.


بەڵام هێشتا-


لە بیرکردنەوەکانم هاتمە دەرەوە کاتێک تێبینی ئەوەم کرد دەرگاکە کرایەوە لە لایەن ئاڵیـــەکەمەوە وە لە دوایەوە دکتۆرەکەم هاتە ژوورەوە لەگەڵی، لە کۆتاییدا جۆنگکوک دەرکەوت وە دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست.


ئەمە ڕۆژێکی سەخت دەبێت..
دڵنیام ئەوان ناوەستن لەوەی ئامۆژگاریم بکەن و ڕێنماییم پێ بدەن.











"سڵاو بەڕێز کیم، سوپاس بۆ خوا بە ئاگا هاتیتەوە، هیوادارم هەست بە باشی بکەیت.
هاوسەرەکەت پێی وتم کە سەرت ئازاری هەیە..
ئایە جگە لەسەرت هیچ شوێنێکی ترت ئازاری هەیە؟"
دکتۆر مارکۆس وتی لە کاتێکدا لە نزیکمەوە وەستا وە چاوەڕێی وەڵامی منی دەکرد.









"نا.. نەخێر تەنها سەرم ئازاری هەیە"
دوبارە بە ئەستەم توانیم وەڵامی بدەمەوە وە لە بێهێزیدا دوبارە چاوەکانم داخست.
بە نەفرەت بیت ئەم ئازارە نەفرەتیە چیە!









"ئاساییە ئەوە ڕوودەدات بەهۆی باری دەروونیتەوە، تکایە ڕێگە بدە هەندێک پشکنینت بۆ بکەم"
مارکۆس وتی کاتێک دەستی کرد بە پشکنینی چاوەکانم بە لایتە بچووکەکەی دەستی وە دواتر چەند شتێکی لەسەر بۆردەکەی نێو دەستی نووسی.










"ئەو باش دەبێت وایە؟"
گوێم لە دەنگی جۆنگکوک بوو کە بە دەنگێکی نزم ئەوەی بە ئەڵیڤیا وت لە کاتێکدا هەردووکیان بە چاوی پڕ لە نیگەرانیەوە سەیریان دەکردم.










نامەوێت ئاوا جێگای بەزەیی بم!


ئەوە زۆر بێزارم دەکات..
بەڵام هێشتاش زۆر باش دەزانم کە ئەوان بەهۆی ئەو خۆشەویستیەی کە بۆ من هەیانە ئاوا نیگەران بوون.










"هەموو شتێک باش دەبێت لەوکاتەوەی تۆ شوێن ڕێنماییەکانی من بکەویت بەڕێز کیم"
دکتۆر مارکۆس بە دەنگێکی هێواش وتی وەک ئەوەی بترسێت لەوەی فەرمان بەسەر مندا بکات.










بێگومان ئەو دەبێت وابێت، دەبێت بترسێت لەوەی فەرمانم بەسەر دا بکات چونکە هیچ کەسێک بۆی نیە بێڕێزی بکات لە بەرامبەرم، من دەسەڵاتم بەسەر هەموو ئەوانەی ئێرەدا هەیە.


ئەوەی بوێری ئەوە بکات کارێکی هەڵە بەرامبەر من ئەنجام بدات ئەوا..
ڕێک لەو کاتەدا ژیانی بە تەواوی وێران دەبێت تەنها لە چەند چرکەیەکدا.


تەنها مەگەر ئەو کەسە ئاڵیــــەکەی من بێت، ئەو هەر چی بکات بەرامبەرم ئەوا ئاساییە بەلامەوە.
ئەسڵەن چۆن دەتوانم لە ئەو توڕە بم؟


بەهەرحاڵ دکتۆرەکە بەردەوام بوو لەوەی ڕێنماییم پێ بدات بۆ ئەوەی چی بکەم وەک هەمیشە، بەڵام وەک ئەوەی کە من گوێ لە قسەکانی بگرم.


هاهـ.. بێگومان من گرینگی بەوە نادەم ئەوان چی دەڵێن، من خۆم دەزانم کە چی دەکەم پێویستم بە ڕێنماییە نەفرەتیەکانی دکتۆر نیە، ئەوە تەنها وام لێ دەکات زیاتر بێزار ببم.


تەنها بە بێزاری گوێم بۆی گرتبوو لە کاتێکدا مێشکم لە شوێنێکی تر بوو، بەڵێ من دەزانم کە چی دەکەم.
ڕەنگە ئەمە زیاتر یارمەتیم بدات لەوەی پەیڕەوی ڕێنماییە بێ ماناکانی دکتۆر مارکۆسی نەفرەتی بکەم.


تەنها چاوەڕێم کرد تاوەکو تەواو بوو لە قسەکانی وە فەرمانم پێی کرد کە بچێتە دەرەوە.










"ئاهـ براکەم تۆ زۆر ئێمەت ترساند، وا بیرمان دەکردەوە کە بە ئاگا نایەیتەوە"
جۆنگکوک بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە لە هەمان کات دا بە نیگەرانیەوە قسەی کرد.
"ئەڵیڤیا زۆر نیگەرانت بوو گەمژە!"
لە کۆتاییدا وتی کاتێک لێم نزیک بوویەوە وە شەقێکی لە قۆڵم دا.









سەیرکردنێکی بوکوژانەم بە جۆنگکوک بەخشی وە چاوەکانم لە ڕەفتارە منداڵانەییەکانی سوڕاند.
تێبینی ئەوەم کرد کە ئاڵی زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوەکانی.
"ئەوە شتێکی ئەوەندە گەورە نەبوو تاوەکو ئاوا ڕەفتار بکەیت"
بە بێزاری وتم.









"ئەوە شتێکی گەورە بوو تایهیۆنگ، بەڵام تۆ هەر وا ڕەفتار دەکەیت کە باشیت لە کاتێکدا ئەوە وا نیە!
تکایە بوەستە لەوەی بەم شێوەیە ڕەفتار بکەیت ئەوە زیاتر دەتخاتە نێو مەترسیەوە!"
ئەڵیڤیا بە خەمخۆریەوە وتی بەڵام لە هەمان کاتدا هەستم بە تۆنێکی توڕەیی دەکرد لە دەنگیدا.









"باوەڕم پێ بکە من باش دەبم!
بوەستن لەوەی وەک منداڵێک ڕەفتارم لەگەڵ بکەن من خۆم دەزانم کە چی دەکەم!"
بە توڕەیی وتم کە وای لێم کرد سەر ئێشەکەم زیاتر بێت بەڵام بە قورسی هەوڵم دا بۆ ئەوەی هیچ کاردانەوەیەکم بۆ ئەوە نەبێت تاوەکو هەست بەمە نەکەن.








"ئێمە هەر شتێک بڵێین تۆ هەرگیز بیرکردنەوەی خۆت ناگۆڕیت، بۆیە ئەوە باشترە بۆ ئێمە کە ئیتر هەوڵت لەگەڵ نەدەین!"
جۆنگکوک بە توڕەیی وتی وە بە خێرایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە، دەرگاکەی بە توندی لە دوای خۆیەوە داخست.








ئاڵی سەیرکردنێکی تەواو بێهیوایانەی پێم بەخشی وە هەناسەیەکی قوڵی هەڵێکشا کاتێک پەنجە باریکەکانی بە نێو قژی دا برد و شێواندی.


شێوەیەکی زۆر سەرنج ڕاکێشی هەبوو کە نەمدەتوانی چاوەکانم لەسەری لا ببەم، لە ئێستادا من تەنها دەمەوێت ئەو بخەمە نێو قۆڵەکانمەوە وە پڕ بە سیەکانم بۆنی بۆنە تایبەتەکەی بکەم.


بەڵام.. وابیر دەکەمەوە ئەوە هیچ کاتێکی باش نیە بۆ کردنی هەر یەک لەو شتانەی کە ئێستا بە مێشکە خراپەکەمەوە دادێت چونکە لە لایەک سەر ئێشەکەم بە هیچ جۆرێک کەم نابێتەوە وە لە لایەکی ترەوە ئاڵی زۆر توڕە دەردەکەوێت کە لەوانەیە ئێستا هەر شتێک بڵێم دەست بکات بە گلەییەکانی بۆ سەر ژیانە وێرانەکەم.


دەزانم کە ئەو بەهۆی منەوە بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت وە ئەوە وام لێ دەکات زیاتر ئازار بچێژم.


هەوڵ دەدەم شتەکان بەرەو باشتر ببەم بێ ئەوەی واز لەم کارە بهێنم، ئاخر من ناتوانم واز بهێنم لە کاتێکدا ئەمە کۆتا داواکاری باوکمە بۆم.


جگە لەوەش هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئەوەی لەم کارە دەربازم ببێت، هەموو شتێک وێران دەبێت و کۆتاییم پێ دێت.


بەڵام بیرۆکەیەکم هەیە کە ئەگەری هەیە ئەمە بتوانێت ببێت بە چارەسەرێک بۆ دەروونم.


من ماوەیەکە نەڕۆشتووم بۆ ئەوێ.


دڵنیام کە ئەگەر سەردانی شوێنە دڵخوازەکەم بکەم ئەوا وەک هەمیشە دڵ و دەروونم ئارام دەبێتەوە.


چونکە هەر کاتێک کە ڕۆشتبم بۆ ئەوێ هەموو دڵەڕاوکێ و شڵەژانەکانم باش دەبوونەوە و هەستم بە باش بوون دەکرد.


بەڵام ئەم ماوەیە بە مەبەستی ئەوەی کە باری دەروونیم بەرەو خراپتر نەچێت سەردانی ئەوێم نەدەکرد بەڵام وا بیردەکەمەوە کە من هەڵە بووم و دەبووایە بەردەوام بام لەوەی بڕۆم بۆ شوێنە تایبەتەکەی خۆم.






...








-Author pov-










ئەوە دوای نیوەڕۆ بوو، بەهۆی ئەوەی دوێنێ شەو هەمووان زۆر بە کەمی خەوتبوون نەیاندەتوانی لەوە زیاتر بەرگە بگرن بۆیە بڕیاریان دا بۆ کەمێک بخەون و ئارامی بە مێشکیان بدەن.


بەڵام تایهیۆنگ..


بەردەوام بوو لەوەی خۆی وەک خەوتوویەک نیشان بدات تاوەکو ئەڵیڤیا لە تەنیشتیەوە خەوی لێکەوت، ئەو چاوەڕێی کرد تاوەکو بە تەواوی دڵنیا بوویەوە لەوەی ئەڵیڤیا کەوتۆتە نێو خەوێکی قوڵەوە.


کاتێک بۆی دەرکەوت کە ئیدی ئەڵیڤیا بە تەواوی بێ ئاگا بووە و خەوێ لێ کەوتووە، تایهیۆنگ بە هێواشی لە شوێنەکەی خۆی هەڵسایەوە، هەوڵی دەدا بڕوات بێ ئەوەی هیچ دەنگێک دەربکات.


بە بێدەنگی ڕێگای خۆی گرتە بەر بۆ لای دەرگای ڕۆشتنە دەرەوە کە بۆ ئەوەی بەوێ بگات دەبووایە بە هۆڵەکەدا تێپەڕ بووبایە.


کاتێک گەیشتە هۆڵەکە بینی کە جۆنگکوک لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان خەوی لێکەوتووە، بە هێواشی بەوێدا تێپەڕی لە کاتێکدا چاوێکی هەر لەسەر جۆنگکوک بوو نەکا خەبەری ببێتەوە.


بە هێواشی دەرگا گەورەکەی کردەوە، وەک ئەوەی زیندانیێک بێت و ئێستا هەوڵی ڕاکردن بدات لە زیندانێک کە لە لایەن پاسەوانی خەواڵووەوە دەورە دراوە.









"بەڵـێ لە کۆتاییدا!"
تایهیۆنگ وتی کاتێک دەرگاکەی لە دوای خۆیەوە داخست وە زەردەخەنەیەکی سەرکەوتنی بۆ خۆی کرد لە کاتێکدا وەکو منداڵێک لە شوێنی خۆی بازی دا.









بە خێرایی بەرەو لای کۆگاکە ڕۆیشت وە ئەوان ڕاستەوخۆ دەرگاکەیان بۆی کردەوە، ڕێگای خۆی گرتە بەر بەرەو خوارەوە بۆ نێو تاقیگە سامناکەکەی.


بێ دوو دڵی بەرەو ئەو شوێنە ڕۆیشت کە پلانی بۆی دانابوو.


بە بیرکردنەوەی خۆی ئەمە دەبێت بە چارەسەرێک بۆی..
بەڵام ئایە ئەوەی دەیکات شتە ڕاستەکەیە؟


دەرگای ژوورە گەورەکەی کردەوە وە هەنگاوی نا بەرەو ناوەوە، ڕاستەوخۆ زەردەخەنەیەکی گەورە کەوتە سەر لێوەکانی کاتێک هەموو ئەمانەی بینی، ساڵانێکە خەریکی کۆکردنەوەی ئەمانەیە و هەر یەکەیان بەلایەوە زۆر تایبەت بوون.




مۆزەخانەکەی.




بەڵام ئەو هەڵە بوو لەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە هاتن بۆ ئێرە دەبێت بە چارەسەرێک بۆی!


ڕاستە ئەو پێشتر هەر کاتێک دەهات بۆ ئێرە هەستی بە دڵخۆشی و ئاسودەیی دەکرد، بەڵام ئەوکاتانە ئەوەندە هەستی بە ئازاری ویژدان نەدەکرد.


لە ڕابردوودا هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەمە چەندە کارێکی دڵڕەقانە و قێزەونە، کەس نەبوو بۆ ئەوەی هەموو ئەمانەی پێ بڵێت، هیچ کەسێک نەبوو بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستی نیشان بدات.


بەڵام لە ئێستادا ئەڵیڤیا نەوەستاوە لەوەی کە پێی بڵێم ئەمە چەندە کارێکی هەڵەیە.


وە ئەویش خەریکە بیرکردنەوەی دەگۆڕێت و هەست بە هەڵەکانی خۆی دەکات.


وە ئەمە وای لێ کردووە شەڕ لەگەڵ ناخی خۆی بکات، ئەو نازانێت چ بڕیارێک بدات وە بە تەواوی نازانێت کە چی دەوێت.


هەرکە زیاتر سەیری ئەو دیمەنەی بەردەمی کرد زیاتر هەستی بە ناخۆشی کرد لە ناخیدا.


لەناکاو ڕوخساری هەموو ئەو کەسانە هاتنەوە بەردەم چاوەکانی کە ژیانیانی لەناو بردبوون و کردنیە قوربانی بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی خۆی بگات.


هەستی بە دڵی کرد کە لە نێو سینگیدا دەگوشرا وە ئازارێکی توندی پێی بەخشی، هەناسەکانی قوڕس بوون، بەخێرایی دەستی لەسەر دڵی دانا.


دوبارە دەنگەکان گەڕانەوە نێو مێشکی وەک دوێنێ شەو، ئەمجارە زرنگانەوەکە لە نێو مێشکی بەرزتر بوو.


ئەمجارە نەیتوانی بەرگە بگرێت و هەر زوو کەوتە سەر ئەژنۆکانی، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد، ئەوە زۆر بە ئازار بوو بۆی.


هەستی دەکرد ئیدی ئەمە کۆتایی ئەوە و باجی هەڵەکانی دەدات، وەک ئەوە وابوو ئیدی لەم جیهانەدا بوونی نەمابێت و بەرەو جیهانەکەی تر بڕوات.


هەموو ئەو ڕووداوانەی ژیانی بە خێرایی لەبەردەم چاوەکانی وەک فیلمێک لێدرایەوە.


کاتێک ئەوانەی هاتەوە یاد زیاتر هاواری کرد.









"ئـ-ئاااهـ تـ-تکایە، بـ-بەســـە تـ-تکایـ-یە"
بەردەوام بوو لەوەی ئەم وشانە بڵێتەوە وە چاوەکانی بە توندی داخست بوو.









ئەمجارە ئازارەکەی زۆر زیاتر بوو لە هەر جارێکی تر، ئەو نەیدەتوانی هەست بە هیچ شتێک بکات جگە لەوەی هەست بە ئازار بکات.


وەک ئەوەی ئەو باجی هەموو ئەو کارە قێزەونانە بداتەوە، نەخۆشیە دەروونیەکەی ئەوی خستە سەر ئەژنۆکانی و وای لێی کرد هەست بە ئازارێکی تەواو توند بکات، وای لێی کرد پەشیمان ببێتەوە لەسەر هەموو ئەو هەڵانەی ئەنجامی داوە.


بەڵام ئەو دەبووایە پێش ئەوەی بگاتە ئەم دۆخە و بارودۆخی بەم ڕادەیە خراپ ببێت پەشیمان بووبایەوە و ڕێگایەکی ڕاستی هەڵبژاردبایە.


ئێستا زۆر درەنگە بۆ پەشیمان بوونەوە کاتێک وا خەریکە ئەقڵی بە تەواوی لەدەست دەدات و بەرەو مەرگ دەچێت.


ئەو دەبووایە ڕێگایەکی وای گرتبا بەر کە هەرنا بیتوانی با بڵێت
'من شایەنی هەموو ئەمانە نەبووم'


بەڵام بە جۆرێک ئەو ناتوانێت ئەوە بڵێت، بەڵکو ئەو شایەنی هەموو ئەمانەیە.


ئەمە تاکە شت بوو کە بە مێشکی داهات لەم کاتەدا.









ئەو لە کۆتاییدا بە تەواوی کەوتە سەر زەویەکە وە بەردەم چاوەکانی بە تەواوی تاریک بوو.
لەبەردەم خۆیەوە وتی.
"مـ-من شایەنی ئـ-ئەمەم"














——————————————————
Will be continue..

Vote & Comment🤍!

هیوادارم ئەم پارتەتان بە دڵ بێت گوڵەکانم، خۆشمەوێن♥️💋

بینەری چیڕۆکە نوێیەکەم بن ئازیزەکانم وە خۆشەویستی خۆتانی پێ بدەن، سوپاستان دەکەم💜



...

⚠️ئەگەر هەستیاریت هەیە بە خوێن یان هەر شتێکی لەم بابەتە دەتوانی سەیری ئەم وێنانەی خوارەوە نەکەیت.⚠️

مۆزەخانەکە.



...

Continue Reading

You'll Also Like

16.2K 2.2K 45
لەلەندەن کچێکی جوان لەدایک دەبێت لەساڵی۱٨۹۰ بەناوی جینا جینا هەتیودەبێت بەڵام ماڵێک دەیگرنە خۆی کەناویان خێزانی کاثپرت کە دەچێتە قوتابخانە قوتابییە...
755K 45.7K 110
Kira Kokoa was a completely normal girl... At least that's what she wants you to believe. A brilliant mind-reader that's been masquerading as quirkle...
14.7K 3.3K 42
"I hate you" Or Did he?! بـە نـەزانی گـەڕام بـەدوای مانگـ لـە شـەودا بـەڵام ‎بـۆچـی نـاتوانم بیبینـم؟! ئـایـا منی بـەدڵ نــیـە!؟ ئایا لێم دەترس...
505K 18.2K 94
The story is about the little girl who has 7 older brothers, honestly, 7 overprotective brothers!! It's a series by the way!!! 😂💜 my first fanfic...