جەستەم لێرەو ڕوحم لەو شوێنەی كە ئەو هەناسەی لێ دەدات...
🖤
ئەنیلا ئاگاداری ئەوە بوو کە چەند دواکەوتوە لەو کاتەی دایان نابوو لەگەڵ جۆنگکووک یەک ببینن ، لەوانەیە دوانەکەوتبا گەر براکەی بێزارینەکردبا وەک هەمیشە و لەکاتی خۆیدا گەیشبا شوێنە دیاریکراوەکە.
بۆیە چیتر کاتی بەفیڕۆ نەدا و بە پەلە چوو بۆ پارکەکە وە هیوای دەخواست لەو کاتەی پێکەوە دەبن لەگەڵ جۆنگکووکدا هیچ کەس کووکی نەناسێتەوە.
ئەنیلا قژی چاک کرد بۆ ئەوەی لەبەردەم جۆنگکووک بە باشی دەربکەوێت وەک ئەوەی ئەمە یەکەم ژوانیان بێت.
بەڵام کاتێک لە ڕێگای گەیشتنی بوو بەر کەسێک کەوت و ئەژنۆی ئازاری پێگەیشت.
ئەنیلا ڕووی لە کەسە نەناسراوەکە کرد و سەرسام بوو بەوەی بۆچی ڕادەکات.
"ببورە!"کەسەکە بە پەلە داوای لێبوردنی کرد و ئاوڕی دایەوە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کەسێک بەدوایدای کەوتوە یاخود نا، بەڵام کەس نەبوو.
ئەنیلا یارمەتی خۆی دا بۆ هەستانەوە و بینی پیاوەکە هێشتا نزیکە لێوەی.
"کێشەی ئەو پیاوە چییە؟ هایشـ هێشتا تەماشام نەکردوە کە بزانم ئایا من بریندارم یاخود نا" ئەو گاڵتەی بە گەمژەی خۆی کرد و ئەژنۆی پشکنی ئەگەر ببینێت لە حاڵەتێکدا بە سەختی بریندار بووبێت. خۆشبەختانە ئەوە تەنها ڕووشانێک بوو و سوور بونەوەیەک بوو.
ئەنیلا هەناسەیەکی هەڵدا وهەنگاوەکانی ڕێکخستەوە و جلوبەرگەکانیشی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پەلەکردن و بچێتە لای جۆنگکووک.
لە نزیکەوە وێنەکان لە بەردەمیدا ڕوون بونەوە وە ئەوی بینی لەناو کراسێکی سپی سادە، جینسێک و پێڵاوە دڵخوازەکانی "تیمبەرلاندس" گومان لەوەدا نییە کە ئەوە جوان دیارە کە کێیە.
ئەو تەنها لەوێ ڕاوەستابوو، لەوانەیە توڕە بووبێت لە ئەنیلا لەوەی کە درەنگ کەوتوە بۆیە ئەنیلا خێراییەکەی زیاتر کردوو و لە کۆتاییدا گەیشت.
"زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە درەنگ کەوتم جۆنمین تووشی کێشە بووبوو و ناچار بووم یارمەتی بدەم" ئەو چەند جارێک لەبەردەم جۆنگکووک دانەویەوە و داوای لێخۆشبوونی کرد.
بەڵام مێشکی جۆنگکووک دوور بوو لەوەی لە ئەنیلا توڕە بێت چونکە نیگەرانی ئای یوو خۆی بوو کە بکەونەوە کێشەوە
نیگەرانە لە ناوبانگیان و پیشەکەیان ، ئەو بەڕاستی گرنگی بە پیشەکەی نادات، چونکە ئەگەر هەوادارەکانی بەڕاستی ئەویان خۆشبوێت، ئەوا ئازادی ئەوەی پێ دەبەخشن کە لەگەڵ کەسێک بێت کە بەڕاستی خۆشی دەوێت.
وە ئەوان پێویست ناکات بمێننەوە تەنها لەبەر ئەوەی کەشخەیە. ئەو دەیەوێت بەهۆی بەهرەکەیەوە بناسرێت و خۆشبویسترێت.
بۆیە ئەگەر هەوادارەکانی بیانەوێت بڕۆن، دەتوانن بڕۆن.
هەروەها نایەوێت ئەنیلا گومانی لێ بکات، بۆیە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بپارێزێت وەک کوڕێکی بێ خۆشەویست. وە ئەگەر ڕاستگۆ بین ئەوە دەبێت ئەنیلا بێت کە دەبێت هەموو هەوڵێکی خۆی بدات بۆ ئەوەی ناوبانگی خۆی بە باشی بهێڵێتەوە، چونکە ئەو ئەو کەسەیە کە جۆنگکووکی بەجێهێشت نەک ئەو.
بەڵام دەزانی کوڕەکان هەموو کارێک دەکەن
"کێشە نییە ، کێشە نییە" جۆنگکووک وەڵامی دایەوە وە چونکە زۆر سەرقاڵ بوو بە گەڕان بەدوای ساسانگەکان لە دەوریان.
"تۆ باشیت؟ تۆ لە من توڕەیت کە ئەم ماوەیە پشتگوێم خستیت؟"
ئەنیلا پرسیاری ئەوەی کرد کە ڕووخساری گرژ کردبوو لە بەرامبەر گەنجەکەدا. ئەوە زۆر شیرین بوو بۆ چاوەکانی گەنجەکە.
"نەخێر نا تەنانەت پێش ئەوەی داوای لێبوردن بکەیت من تۆم بەخشی تەنها ئەوەیە ئێستا بەدوای کەسێکدا دەگەڕام" جۆنگکووک دەستبەجێ وەڵامی دایەوە و قژی بەرەو پشتەوە پاڵدا بۆ ئەوەی ڕوخساری بە ڕوونی دیاربێت.
" مەبەستت کێیە؟ مەبەستت ئەو پیاوەیە کە پێشتر خۆی پیا کێشام؟" ئەوە وای لە جۆنگکووک کرد کە لە جێی خۆی بیبەستێت و لە ناکاو بە دەستەکانی ڕوومەتەکانی ئەنیلای گرت کە ئەمەش ئەنیلای هەژەند کرد.
"ئەنیلا نوونا تۆ متمانە بە من دەکەیت؟"کووکی پرسیاری ئەوەی کرد کە ئەنیلای بە تەواوی سەرلێشێواو کرد لەوەی چی بەسەر جۆنگکووکدا هات لە پڕدا.
بۆچی لەناکاو بەو شێوەیە ڕەفتاری کرد؟ ئایا شتێکی هەڵە هەیە وەک ئەوەی ئیمزای لەسەر شتێح کردووە کە من ئامانج بم؟
بیرکردنەوەیەکی وەک ئەوە بە سەریدا فڕی، بەڵام ئەو ڕێگایەی کە جۆنگکووک بە دەستە گەرمەکانی ڕووخساری گرتوە، هەستەکانی ئەنیلای وروژاند.
"بە دڵنیاییەوە، دەیکەم. بۆچی پرسیار دەکەیت؟" ئەو هەموو هەوڵی دا کە وشەکانی بە تەواوی لە لێوی بێتە دەرێ و بەجۆرێک بێت کە کووکی دەستەکانی لانەبات لەو شوێنەی هەیە بەڵام لەناکاو دەستی لەسەر ڕوومەتەکانی لادا و لەسەر شانەکانی داینا.
"هیچشتێک"جۆنگکووک وەڵامی دایەوە و ئەنیلای بەجێهێشت و دەستی کرد بە ڕۆیشتن لە پێشەوەی.
ئەنیلا لەبارەی ئەوە نیگەران بوو
بۆچی جۆنگکووک بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکات شتێکی هەڵەی کردووە یان چی؟
ئەو زۆر سەرسام بوو بەوەی کە تۆ بلێی چی ڕوویدابێت، بەڵام وازی لێ هێنا. جۆنگکووک لەوانەیە کێشەی خۆی هەبێت و خراپ دەبێت ئەگەر زۆری لێ بکات بۆ ئەوەی پێی بڵێت. ئەنیلا پێی وایە باشترە چاوەڕێی ئەوە بکات کە کووکی خۆی پێی بڵێت.
"لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا لەگەڵ کێ بوویت؟"
جۆنگکووک پرسیاری لە ئەنیلا کرد وەک ئەوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانبارێک بکات. کاتێک ئەوان ئێستا لەسەر کورسییەکە دانیشتوون، لە لای دەریاچەکە، شاڤارما لە دەستیاندایە.
"هەندێک لە ستافەکە و چەند هاوڕێیەکم" ئەنیلا بە ڕاستگۆییەوە وەڵامی دایەوە و جۆنگکووک سەری لەقاند، وەک ئەوە بوو گومان لە وەڵامەکەی بکات لەبەر ئەوەی برۆکانی نزیک کردبۆوە لە یەک و وا دەرناکەوێت کە ڕازی بێت بەو وەڵامەی گووتی.
"دەبینم ، ئەی هیچ کەسی تر نا؟" جۆنگکووک بە ڕوونی مەبەستەکەی نەیگوت، بەڵام ئەنیلا بەزووی ئەوەی بەدەست هێنا کە کووکت بەڕاستی مەبەستی بوو.
"ئەو پیاوەی لە وێنەکەدا هەبوو لە ڕاستیدا هاوڕەگەزبازە ئەو کاتە هەردووکمان سەرخۆش بووین، بۆیە هیچ نیگەرانییەک نییە." ئەنیلا بە هەناسەیەکەوە ڕوونکردەوە و ئێستا لە کۆتاییدا سەرنجی تەواوی جۆنگکووکی گرت، وە ئەویش یەکێک لە برۆکانی بەرزکردەوە.
"بەڵام هێشتا پیاوێکە وە ئێوە هەردووکتان سەرخۆش بوون." جۆنگکووک بەردەوام بوو لەسەر سووربوون لەسەر ئەوەی کە لەوانەیە شتێک ڕووی بدایە لەو کاتەی سەرخۆش بوون، بەڵام ئەوە تەنها وای لە ئەنیلا کرد زەردەخەنە بکات کە بینی گەنجەکە ڕەفتار دەکات.
"کووکی ئایا غیرەت کرد؟ "
ئەنیلا پێکەنینەکەی خنکاند و لێوەکانی پاککردەوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی خۆی بکات لە زەردەخەنەیەکی فراوان.
جۆنگکووک زۆر دوور نییە لەوەی نکۆڵی لێ بکات. بەڵام نکۆڵی ئەگەر بەڕاستی مەبەستی ئەوە بێت؟
"جا چییە؟ من گرنگی بە تۆ دەدەم و حەز ناکەم کەسێکی دیکە لەگەڵ تۆ ببینم." جۆنگکووک بە ڕوونی وتی، بەڕاستی گرنگی بەوە نادات کە وەک بێ شەرم و بێ منەتێک یان شتێکی تر دەربکەوێت لەم کاتەدا.
"تۆ گرێیت یان چی؟" گەنجەکە گاڵتەی بە گەورەکە هات چاوەکانی سوڕاند و ئەوە تەنها ئەنیلای تووشی سەرسوڕمان کرد. ئەم جۆنگکوکەی ڕاستەوخۆ لەبەردەم ئەوە زۆر جوانە، بەڵام چۆن بوێری ئەوەی هەیە پێی بڵێت گرێ.
بەهەرحاڵ ئەو سەرنجبەرە ئەنیلا هیوادارە بتوانێت زیاتر بەو شێوەیە بیبینێت. وە ئەگەر بێت لە پەیوەندییەکی جددیدا بن، ئەنیلا ئەو دۆزەخەکە لەو پیاوە دەرباز دەکات.
ئەوە بەیانییە و جۆنگکووک هێشتا خەوتووە ئەوە تەنها کاتژمێر هەشتی بەیانی بوو، دوێنێ شەو درەنگ گەڕانەوە ماڵەوە بەهۆی قسە زۆرەکانی جۆنگکووکەوە. لە ڕاستیدا ئەنیلا و جۆنگووک چوار کاتژمێریان پێکەوە بەسەر برد تا باسی هەموو ئەو شتانە بکەن کە کردوویانە کاتیک هەردووکیان لە یەکتر دوور بوون.
وە ئەو ماوە زۆرە شایەنی ئەوە بوو ،
بەڕاستی شایەنی ئەوە بوون ئەو دووانە کە وەک ئەوە وابوو کە لە پەیوەندیدا بن
بەڵام بە ئاشکرایە کە وا نین.
بەڵام ئێستا گرنگ نییە. ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێستا پێکەوەن.
پێش ئەوەی ئەنیلا ماڵەکەی بەجێبهێڵێت لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە دەگەڕا بۆ ئەوەی کات بەسەر ببات.
لە لایەکی ترەوە، جین لە ژووری نوستنەکەیە لە ڕێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە لەسەر تەلەفزیۆنەکە دەگەڕێت، لە کاتێکدا مۆبایلێک لە دەستیدایە وە بەناو تۆرە کۆمەڵایەتیەکانیشیدا دەگەڕێت.
بەڵام یەکێک لە وتارەکان کەوتە بەر چاوەکانی کە وای لێکرد هەناسەی بوەستێنێت، چاوەکانی فراوان بوون و لەسەر شاشەکە گەورە وە زەق بوبونەوە لە سەرسامیدا هێشتا بوەڕی بەوە نەدەکرد بەوەی دەیخوێندەوە گومانی هەبوو ئەگەر بە ڕاستی بیخوێنێتەوە.
جیون جۆنگکووک لە درەنگانی شەودا لەگەڵ ئای یوو لە پارک پێکەوە بوون ، وێنەکە ئەوە نیشان دەدات کە ئێستا هەردووکیان لە پەیوەندییەکدان و لەوانەیە خۆشەویست بن.
"ئەوە چ نەفرەتیەکە؟"
هەردووکیان بە یەک دەنگ وتیان هەرچەندە هەردووکیان دوورن لە یەکتر.
یەکێکیان تووشی شۆک بوو وە ئامادە بوو بەرگری لە گەنجەکە بکات.
لە کاتێکدا ئەوی دیکەیان بە تەواوی وێران بوو و هەستی بەوە کرد کە فێڵی لێکراوە.
ئێستا جۆنگکووک ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبێتەوە زۆر باش نابێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە قورس دەبێت بۆی.
کۆتای پەڕەی دوانزەیەم.
چـەند بە ئـازارە کاتێک بـە بێ دەنگے دادەنیشیـت و بیر لەو قسانـەی نـاو دڵت دەکەیتـەوە کـە قەرار نیە هیـچ کاتێک بیـاندرکێـنیت!
چیرۆکەکەم لەناو چیرۆکەکاندا.
٢٣/٧