School romantic 🏫❤️

By SHine_RoS4Lie__222

375 89 339

ئەم چیرۆکە باس لە دوو کچی هاوڕێ کە کۆریت بەڵام لە ئەمریکا یەکتریان ناسیوە وە دوو کوور کە لە مناڵیەوە هاوڕێن و... More

Part 1 ناساندن🪐
part 2
part3
part 4
part 5
part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part11
Part 12
Part 13

Part 10

13 5 26
By SHine_RoS4Lie__222

Pov/ Chan hu
چان هوو نیگەرانی جی ووک بوو بۆیە نەی ئەزانی پەیوەندی بکات یاخود نا بەڵام خۆی بۆ نەگیراو پەیوەندی پێوە کرد بەڵام جی ووک وەڵامی نەدایەوە بۆیە لە قوتابخانە ناو نیشانی ماڵی ناراو هەروەها ژمارەی مۆبایلی وەرگرت

چان هوو: باشە بۆچی نارا وەڵام ناداتەوە تەواو پێم وابێ لەخۆڕا خۆم تێک دابێت بۆیە ئەڕۆم ئەخەوم..... ئای جی ووک شێتم ئەکەی کێ لەم سەردەمە ئەوەنە گرنگی بەخۆشەویستی ئەدا

بۆیە بڕیاری دا بروات بۆ ماڵی نارا گەشتە لای ماڵیان لە سەیارەکەی دابەزی نەی ئەتوانی بچێتە ژورەوە و ئاخۆ دەبێت چی بڵێت هەموو هێزی خۆی کۆ کردەوەو ویستی لەدەرگا بدات بەڵام نارا هاتە دەرەوە

نارا: چان هوو چی دەکەیت لێرە

چان هوو: ئا تەنها ئەمەوێ بزانم ئین سوو گەڕاوەتەوە

نارا: تەنها بۆ ئەوە باشە بۆچی

چان هوو: دەی نیگەرانی جی ووک بووم پێم وابوو ئین سوو بەوە ڕازی نابێ ئایا تۆ هیچ نازانی

نارا: داوام کرد هیچم پێ نەڵێ ئەوەی ئەیەوێت ئەوە بکات بەڵام وەک وتت دڵخۆش نەبوو کە ڕۆشت پێم وایە ڕازی نابێ

چان هوو: پەیوەندی پێوە بکە

ئین سوو: پێویست ناکات من لێرەم

نارا: بۆچی بەو شێوەیت شتێک بوە

چان هوو: یا جی ووک لەکوێیە

ئین سوو: لە پارکەکەی نزیک ئێرەیە ئەگەر نەڕۆشتبێت

دواتر چان هوو راستەو خۆ ڕۆشت بۆلای جی ووک بەدوایدا ئەگەڕا بینی کە یەکێک ئەخواتەوە راستەو خۆ چوو بۆلای

چان هوو: یا نەفراتی چی ئەکەی ئەگەر کەسێک بت بینێت تۆ گەمژەیی ئەخۆیتەوە چۆن ئەمانەت کڕی

جی ووک: یا خۆ تۆش بێ ئەوەی مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلت هەبێت ئۆتۆمبێلت هەیە کەواتە کێشە چییە من بخۆمەوە... تۆ ڕاستت کرد من وەک گەمژەیەک دەر ئەکەوم بەڵام بۆچی دەبێ گرنگیدان بەکەسێک وە خۆش ویستنی وات لێبکات ببیتە گەمژە

چان هوو: وەرەوە هۆش خۆت ئەگەر ئەزانی هەڵەیت تەنها لەبیری کە نیوەی قوتابخانەکە بۆتۆ شێت بوون کەواتە بۆ دەبێت ئین سوو بێت

جی ووک: جوانە وە نەرموو نیانە تەنانەت گرنگی بەوە نادات کە دەوڵەمەند نیم

چان هوو: باشە ئەگەر بەهۆش خۆت هاتیتەوە قسە دەکەینەوە دەی هەستە ئەتبەمەوە ماڵەوە

جی ووک: یا خۆت ناتوانی بم کوژیت ئەتەوێ باوکم بە زیندوی بم نێژێت ئاای خوایە ئەمە دوژمنە هاوڕێ نیە هاوڕێ.....

چان هوو: یا جی ووک ئێستا بۆچی بێ هۆش بووی ئای خوایە شێت دەبم

چان هوو ویستی جی ووک بباتەوە ماڵەوە بێ ئەوەی باوکی جی ووک بزانێت بۆیە لە سەر پشتی دانا وەک دزێک ئەڕۆشت بەنێو ماڵەکەدا گەشتە ژورەکەی جی ووک دواتر بردیە سەر جێگاکەی داینا ئارەقەی نێو جەوانی سڕیو باوکی جی ووک لە لای دەرگاکە وەستابوو

چان هوو: ئای خوایە ترسام

باوکی جی ووک: کوڕم تۆ خەریکی چیت؟.

چان هوو: مەبەستت چیە باوکە؟

باوکی جی ووک: دەی لەو کاتەوە بەدواتەوەم کە هاتوویتە ژورەوە وە بۆچی جی ووکت لە سەر پشتە

چان هوو: ئااا نەخێر بەدزییەوە نەهاتوون تەنها وام زانی خەوتویت بۆیە نەم ویست هەڵت ستێنم

باوکی جی ووک: کەواتە جی ووک بۆچی خەوتووە با بێم سێری بکەم

چان هوو: نەخێێرر باوکە خۆت ئەزانی جی ووک زۆر لاوازە وە زوو نەخۆش ئەکەوێت بۆیە کەمێک نەخۆش بوو منیش لەسەر پشتم دانا ئەویش خەوی لێ کەوتوە

باوکی جی ووک: چی با سێری بکەم

چان هوو: ئاای باوکە ئاوا گەورەی مەکە چی ئەگەر بیگریتەوە هەم من لێرە ئەبم ئاگاداری ئەبم بۆیە نیگەران مەبە لەم ماوەیەدا ناشتەر گەریت کردوە بۆیە بڕۆ پشوو بدە ناکرێ خۆت ماندوو بکە

باوکی جی ووک: بەڵام..

چان هوو: دەی باوکە بە باشی ئەگاداری ئەبم نیگەران مەبە و پشوو بدە

باوکی جی ووک: دەی کەواتە من ئەڕۆم

چان هوو: بەباشی پشوو بدە..... ئای جی ووک تەنها بەخەبەر وەرەوە خۆم ئەزانم چیت لێ ئەکەم

Pov/Kim nara

نارا: باشە پێویست ناکات نیگەران بی بڕیاری خۆت بوە وە هە شتەکانیش ئی خۆتە بۆیە من هیچ ناڵێم راستە جی ووک کەسێکی باشە وە من زۆر لەمێژە قسەی لەگەڵ ئەکەم بەڵام تەنها وازی لێ بێنە

ئین سوو: یا ئەتەوێ چی بڵێیت بە ڕونی قسە بکە هیچ تێ ناگەم

نارا: ئای ئین سوو ئەگەر کەسێک ئاوا منی خۆش بوێت راستەو خۆ ڕازی ئەبم بەڵام تۆ چی تە هاوڕێ ئای چەن بێ مانایە لەجیاتی جی ووک بومایە لەوێ بە دەمم ئەکێشای

ئین سوو: یا نارا وتت خۆت باشتر ئەزانی ئێستا چیتە

نارا: راستە وام وتت بەڵام چۆن بزانم ئاوا گەمژەی

ئین سوو: دەی من چی بکەم ئەگەر من بڵێم بە چان هوو ڕازی بە ڕازی ئەبی

نارا: یاا ئەو گەمژەیە وەک جی ووکە هەم خۆ ئەو هیچ هەستێکی نییە ستۆپ باسی کی یۆنگ نەکەی ئەویش ناگاتە وە بە جی ووک

ئین سوو: نەخێر ڕای خۆم ناگۆرم هەرگیز هەرگیز

نارا: کەواتە باشە ئەت بینمەوە دەی بخەوە

دواتر بوو بە بەیانی هەموو خۆیان بۆ ڕۆژێکی نوێ لە قوتابخانە ئامادە دەکرد جگە لە یەک کەس کە چاوەڕێ بوو جی ووک هەڵسێ لە خەو

جی ووک: ئای خوایە ئەو سەر هێشە چییە کاژمێر چەندە

چان هوو: پێم وایە کاتی مردنتە

جی ووک: ئااای منت ترساند تۆ چی ئەکەی لێرە؟

چان هوو: بیرم نە ئەکردەوە یەکەم شت ئەمەم پێ بڵێی ئەتوانی کەمێک بیر بکەیتەوە چی ڕوویداوە شەو

جی ووک بە سەختی بیری کردەوە بەڵام تاکە شت کە بیری کەوتەوە ئەوە بوو

جی ووک: چۆن ئەبێ لەبیری بکەم ئین سوو..

چان هوو: یااا باشە هەوڵ ئەدەم بە هێمنی قسە بکەم شەو خوارتەوە وە من تا هێنامیتەوە ماڵەوە هەزار درۆم کردوە هیچت بیر نییە؟

جی ووک هەموو شتێکی بیر کەوتەوە بەڵام وا خۆی دەر ئەخست هیچی بیر نییە

جی ووک: یاا نازانم باسی چی ئەکەی

چان هوو: باشە منیش وازت لێ ئەهێنم پێم وابێ پێویستە بە باوکت بڵێم لەبەر ئەوەی ئێستاش بۆنت لێدێت

جی ووک: یاا باشە ببورە دوبارە نابێتەوە تەنها چەن پیرەمێردێکم بینی خەریکی خواردنەوە بون وە منیش لێم کرینەوە بۆیە ببورە پێم وابوو ئازارەکانم کەم ئەبێتەوە

چان هوو: باشە ئەم جارە وازت لێ ئەهێنم

جی ووک: وە بیرم کردەوە وازی لێ ئەهێنم تەنانەت وای دا ئەنێم نەشم ناسیوە

چان هوو: واز لەو قسانە بێنە ئێستا بانگت بکات راستەو خۆ ئەچیت بۆلای

جی ووک: بەڕاستمە بۆچی باوەڕم پێ ناکەیت

باوکی جی ووک: دەی وەرن خواردن ئامادەیە

چان هوو: دەی هەستە سەرەتا خۆت بشۆ ئاوا بێیت هەستت پێ ئەکات

جی ووک: باشە ئاا مەرۆوە ماڵەوە جلی ترت لێرەیە جاری پێشوو لێرە بەجێت هێشت لە دۆڵابەکەیە

چان هوو: باشە

هەردوکیان خۆیەن ئامادە کردوو خەریکی نان خواردن بوون باوکی بە جۆرێک سێری ئەکردن کە کەمێک گومانی کردبوو شتێک ئەشارنەوە

جی ووک: باوکە ئەچمەوە شوێنی کارەکەی پێشوم

باوکی جی ووک: دوا جار کە ویستت کار بکەی شەرت کردبوو لەگەڵ چان هوو ئێستا چی بوە

جی ووک: تەنها بێزارم کە لە قوتابخانە دێمەوە ئەچمە شوێنی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل کارەکەم بەدڵە هەم پارەش پەیدا ئەکەم

باوکی جی ووک: باشە ئەمجارە پرسیار ناکەم هەر خۆی بڕوام نەکرد کە نەخۆشی

جی ووک: کێ نەخۆشە؟

چان هوو بە دەست بە جی ووکی کێشا وتی

چان هوو: تۆ نەخۆش بوی گەمژە

جی ووک: راستە منم ههههه

باوکی جی ووک: ئاا تۆی هەر بەڕاستی هەردووکتان زۆر گەمژەن دەی خێرا بیخۆن درەنگ دەکەون

دواتر بەڕێ کەوتن بۆ قوتابخانە جی ووک نیگەرانی پێوە دیاربوو ئاخۆ ئەبێ چۆن ڕەفتار بکات کاتێک ئین سوو دەبینێت

کی یۆنگ: چان هوو بۆچی جی ووک بەو شێوەیە

چان هوو: پێچەوانی قسەکانت ڕویدا وەک هەمیشە ئەگەر قسەت لەگەڵ کرد باسی ئەو بابەتە مەکە

دواتر ناراو ئین سوو هاتن راستەو خۆ جی ووک وای دانا کە خەوتووە بەڵام لەناکاو بیری کردەوە بۆچی دەبێ وای دانێ خەوتووە بۆیە هەستاو وتی

جی ووک: سڵاو نارا سڵاو ئین سوو

ناراو ئین سوو و کی یۆنگ و چان هوو هیچیان نەوتوو تەنها سێری جی ووک یان ئەکرد سەریان سوڕما ئاوا لەناکاو وای وت

نارا: ئا سڵاو جی ووک

دواتر مامۆستا هات هەموویان لە شوێنی خۆیان دانیشتن

چان هوو: وەرە دانیشە ئەوەنە بەقورسی هەوڵ مەدە

جی ووک: نەم زانی زیادەڕۆی ئەبێ

مامۆستا: بۆ ئەو وانەی پێم دان باش ئەنجام تان دا وە باشترینیان ناراو چان هوو و کی یۆنگ بوو بە جوانی بە ڕاست گۆی باسی یەکتریتان کردبوو بەتایبەتی تۆ چان هوو قسەکانتم بەدڵ بوو

دواتر کۆتای بە وانەکە هات هەموو بێزار دیار بوون و ڕۆشتنە دەرەوە

دامی: یا چان هوو مەراقمە ئەبێ چۆن باسی نارات کردبێ

چان هوو: هیوادارم هەمیشە لە مەراق دابیت

دامی: یاا بەو شێوەیە قسەم لەگەڵ مەکە ئەگەر منت خۆش دەوێت تەنها دانی پێدا بنێیت بۆچی نارا بەکار ئەهێنی بۆ ئەوەی غیرەت لێ بکەم

نارا: باسی چی ئەکەی بۆچی دەبێ من بەکار بێنێ

ئین سوو: یا وازی لێ بێنە لەخۆڕا قسە ئەکا

دامی: هەڵەی ئایە نەتان زانیوە کە ئێمە لە داهاتوودا هاوسەر گیری دەکەین بەڵام گەمژەیەکی وەک تۆ هاتۆتە نێوان مانەوە

نارا: یااا پێت وایە چی ئەڵێیت پەیوەندیم چییە بە ئەوەوە

کی یۆنگ: نارا با بڕۆین لێرە

چان هوو هیچی نەوت ڕۆشت دەستی نارا بگرێتوو بیباتە دەرەوەو لەوێ قسە بکەن بەڵام کە ڕۆشتنە دەرەوە سێری کرد دەستی دامی گرتوە

چان هوو: یا بۆچی تۆ

دامی: باسی چی ئەکەی لەناو هەموویان دەستی منت گرت ئەتەوێ بەتەنیا قسە بکەین

چان هوو: یا لێم دوور کەوە چی ئەکەی من نەم ویست دەستی تۆ بگرم هەم سەبارەت بە هاوسەر گیریە کە هێشتا بڕیارم نەداوە وە بە هەموویان بڵێ کە تەنها گاڵتەیەک بوە لەوە زیاتر مێشکم تێک مەدە

دامی: نامەوێت تۆ کەی گرنگیت بەوە داوە ئەوان چۆن بیر ئەکەنەوە یاا یاخود تەنها لەبەر نارایە

چان هوو: بۆچی ئەترسی تەنها لەبەر ئەو بێت کەمێک پێش ئێستا زۆر بە متمانەوە ئەت وتت کە منی خۆش ئەوێ

دامی: یااا چان هوو

دواتر چان هوو گەڕایەوە پۆل هەموو باسی ئەوەیان ئەکرد کە ئەوان هاوسەر گیری ئەکەن کوڕێکی پۆل ئاگاداری ئەوە نە بوو کە چان هوو هاتۆتەوە وتی دەی دیارە ئەمە هەر بۆ پارەیە ئەگەرنا بۆچی ئەوان هاوسەر گیری ئەکەن بەڕاستی چاو چنۆکن هەموو سێری چان هوو یان ئەکرد چان هوو ڕۆشت یەک مستی لێدا دەستان کرد بە شەڕ کردن

جی ووک: یا چی ئەکەی ئەی کوژی وازی لێ بێنە چان هوو

چان هوو: دەی دوبارە بیڵێوە کێ چاو چنۆکە قسە بکە

کی یۆنگ لەگەڵ چان هوو بە توندی چان هوو یان گرت و بردیانە دەرەوە دواتر بەڕێوبەر هات و پرسیاری کرد کە کێ بوو شەڕەکەی نایەوە هەموو بێدەنگ بوون لەبەر ئەوەی چان هوو باوکی خاوەنی قوتابخانەکەیە بەڵام نارا ئاشکرای کرد لەبەر ئەوەی زۆر توڕە بوو لە چان هوو
هەموو پێیان سەیر بوو کە ئاشکرای کرد تەنانەت بەڕێو بەرەکەش

بەڕێوبەر: چان هوو وەرە لەگەڵم وە هەروەها نارا تۆش

نارا: بۆچی من

بەڕێوبەر: پەلە بکەن

بەڕێوبەر: دەی دەست بکەن بە پاکردنەوە

نارا: پێم وابێت ئەبێت بڵێیت دەست پێ بکە چان هوو

بەڕێوبەر: نەخێر هەردوکتان

نارا: چی بەڵام چۆن ئەبێ ئێستا هیچ تێ ناگەم بۆچی من سزا دەدرێم

ڕۆشتنە ژوری وەرزش بۆ پا کردنەوە

چان هوو: هەر بەڕاستی نەت توانی دەمی خۆت بگری

کۆتای پارتی 9



Continue Reading

You'll Also Like

428K 16.1K 44
ကိုယ်ဟာ ကြိုးဝိုင်းထဲမှာ ကိုယ့်ကိုစိန်ခေါ်လာသမျှကောင်တွေအကုန် ထိုးရဲတယ် သတ်ရဲတယ် ကိုယ်နိုင်မယ်ဆိုတဲ့ယုံကြည်မှုရှိတယ် ကိုယ်မလုပ်ရဲတာဘာမှမရှိဘူးလို့ထင...
118K 11.7K 32
မမမေငြိဏ်းကျော်က ကျွန်မနှလုံးခုန်သံရဲ့ ရေသောက် မြစ်ငယ်ပေါ့။သူ စီးဝင်လာခဲ့တယ်။သူ ဝင်ရောက်လာခဲ့ပုံဟာ မြူငွေ့ဆန်လွန်းလို့ အဲ့ဒီညင်သာမှုကို ကျွန်မ မမေ့နိ...
1M 138K 41
၅နှစ်ကွာတဲ့ အကိုကြီးနဲ့ ချစ်သူဖြစ်ဖို့ ဘာတွေလုပ်ဖို့ လိုမလဲ။ သက်ငယ်ဝေလုံ 7,6,2021 ----------- ၅နွစ္ကြာတဲ့ အကိုႀကီးနဲ ့ခ်စ္သူျဖစ္ဖို ့ ဘာေတြလုပ္ဖို...
320K 6.8K 72
''ကိုကို တကယ်ပြောတာပါ ကလေးရယ်... မင်းနားလည်တာထက်၊ မင်းထင်နေတာထက် ကိုကိုကပိုချစ်ပေးနိုင်တယ်။ကိုကို့အချစ်မှာ စကားလုံးတွေထက်ပိုတဲ့ အဓိပ္ပာယ်အများကြီးရှိ...