~~~
~ من لێرەم
دووبارە بە جلە نیمچە ڕووتەکانمەوە کە بەتەواوەتی بە کریستاڵ داپۆشرابوو وە تاڵ تاڵی لێ درێژبووبووەوە و ھۆکار بوو بۆ زیاتر سەرنج ڕاکێشانی پیاوان لێرەم
تەنھا ئێستا لە سەرەتای سەما کردنم
وە ھەمووان چاویان بڕیوەتە من
پیاوەکان چاوەکانیان ئینج بە ئینجی جەستەی من ئەپشکنن
وە ئافرەتەکان تەنھا وەک پارچەیەکی قێزەون سەیری من ئەکەن
وە من دووبارە خەریکی سەما کردنم
من زۆر شت فێربووم لە ماوەی ئەم چەند ساڵە دەربارەی
جووڵەکان
پیاوەکان
شێوازی بەدەست ھێنانی سەرنجی بەرامبەر
زۆر شت
بەڵام ھەرگیز کەسێکی دڵسۆزم لێرە نەدۆزییەوە
ھەرگیز کەسێک بە چاوی بەزەییەوە سەیری نەکردم
تەنانەت کچەکانی لێرە کار ئەکەن
ڕقێکی زۆریان بەرامبەر بە من ھەیە تاکە ھۆکاریش ئەوەیە
من زیاتر بەنەفرەت ئەکرێم
من زیاتر سووک ئەکرێم
وە زیاتر وەک کاڵایەکی پیس سەیر ئەکرێم و مامەڵەم پێوە ئەکرێت ~
~ من ئەو کچۆڵەیە بۆ خۆم ئەبەم
تەنھا بۆ ئەمشەو 1000$ ئەدەم
~ من بەردەوام بووم لە سەما کردن
وە پیاوێک کە وا پێئەچوو لە 35 ساڵی تەمەنی بێت
ھەستایەوە و بە دەنگی بەرز وتی وە پارەکەی بە دەستەوە بوو
وایکرد دووبارە ھەست بە سووکی خۆم بکەم
ئەوان ھەمیشە گرەو لەسەر من ئەکەن
گرنگ نییە پارەکە چەندە
من بەردەوام لە کۆتایی ھەفتەکان بەم شێوەیە ئەفرۆشرێم
تەنھا شتێکیش لەدەستم نایەت بۆ خۆمی بکەم
تەنانەت ناتوانم ڕێگە بە فرمێسکەکانم بدەم چاوەکانم جێبھێڵن ~
~ من 1500$ ئەدەم
~ پیاوێکی بەتەمەن کە دڵنیام ئەگەر باپیرم ھەبێت
ھەمان تەمەنی ئەوی ھەیە
ھەستایەوە وە بە ھەمان شێوە وتی و
من لە سەما کردن وەستام وە تەنھا بەرامبەر ئەوان وەستابووم
ئەمە کۆتاییە
چاوەکانم بەناو ئەوان ئەگێڕا کە چۆن سەیرم ئەکەن
وە چۆن بەشێک لەوان خۆی ئامادە ئەکات کە ئەمشەو من بەدەست بھێنێت
من تەنھا زۆر بە خراپی ئەمەوێت بگریم ~
~~
~ ئەمشەو ئەوم بۆ بھێنە
بەلامەوە گرنگ نییە کێ خۆی بۆ ئامادە کردووە
~ بە ھێمنی بە دەنگە وشکەکەم دوای ئەوەی کە خواردنەوەکەم لە لێوەکانم دوور خستەوە بە پیاوەکەی تەنیشت خۆم وت
کە لە نزیکم بەپێوە وەستابوو
وە لە ھەمان کات بە چاوە تاریکەکانم
بەردەوام بووم لە پشکنینی ئەو کچۆڵەیەی کە بەردەوام باسی ئەکەن
بەبێ ویستی خۆم ئەم کچەم ھەڵبژارد بۆ ئەمشەو
بەبێ ئارەزووی خۆم شتێک بۆ ئەو کچەم ڕائەکێشێت
بەڵام جگە لە ھەموو شتێک
ئەو کچە ھێشتا سەرنج ڕاکێشە
ئەو کچە لە جۆری منە
خاوەنی باڵایەکی مامناوەند وە جەستەیەکی ڕێک
ھەروەھا سنگێکی ئاسایی
ئەو خاوەنی سمت یان سنگی گەورە نییە
بەڵام ئەو جوانە~
~ فەرمانتە گەورەم
~ تەنھا وەڵامی دایەوە وە
بەڕێکەوت بۆ ژووری بەڕێوبەر
وایکرد زەردەخەنەیەکی بەفیز لەسەر ڕووخسارم دەربکەوێت
کە لەبەرچاوم ھەمووان پارە دائەنێن
وە کەسیان ناتوانن ئەو کچۆڵەیە بەدەست بھێنن
ڕەنگە بۆ ئەمشەو ~
~ خانمان بەڕێزان
داوای لێبووردن ئەکەم بەڵام
بۆ ئەمشەو خاتوونە بچووکەکەمان
خاوەنەکەی دیاری کرا
~ دوای ماوەیەکی کەم لە ڕۆیشتنی ئەلێکس بە دەنگە ناخۆشەکەی وتی کاتێک ھاتە نزیک کچۆڵەکە وە دەستەکانی خستە سەر شانە ڕووتەکەی
وە گرینۆکەکە ھێشتا لە شوێنی خۆی وەستابوو
فرمێسکەکانی ناو چاوەکانی ھەڕەشەی کەوتنیان لێی ئەکرد بە بەردەوامی
بەھەرحاڵ
ماوەیەکی زۆر کەمی ویست تا ھۆڵە گەورەکە
پڕ ببێت لە دەنگی ناڕەزایی دەربڕین
من تەنھا گرنگیم نەدا وە چاوەکانم لەسەر کچۆڵەکە دوورخستەوە ھەستامەوە و بەڕێکەوتم بەرەو ئەو ژوورەی
کە ئەلێکس بۆی دیاری کردبووم
بەرزترین وە شکۆدارترین ژووری ئێرە
گرەو ئەکەم کە ئەلێکس تا دڵی من ڕازی بکات
7000$ یان زیاتری خەرج کردووە ~
~~~
« بە جلە نیمچە ڕووتەکانمەوە »
«ھیوادارم بەدڵتان بێت »