||ئـەزالیا|| JJK

By helen_hn

3.6K 410 1K

تۆ ئەزالیا بوویت، کە لە بیابانی مندا شکۆفەت کرد. ◼️[12/6/2023] ◼️[ON GOING] JEON JUNGKOOK GEUN AIEL More

ئەو دەمەی تۆم تیا بینی | ١
ئێمە وێڵی هیواین | ٢
درۆکان بەشێکن لە ڕاستییەکان | ٤
مامەی گوڵ | ٥
سەری ساڵ | ٦
زمانی چاوەکان | ٧

چارەنووس | ٣

405 61 177
By helen_hn

.

.

.



جۆنگکووك:








ئەمڕۆ، وەك هەموو کات، هاتم بۆ قاوەخانەی « خەونی گەنجان» ئەو قاوەخانەیەی، کە کۆمەڵێك یادگاری و خەمی هەڵگرتووە. قاوەخانەیەك کە بۆتە کولانەی هەستەکان و ماڵی خەونەکان.






کڕینی لاتێیەك وەك شتێکی دووبارە بوو لە ژیانمدا، لاتێیەکی گەرم کە بە تەواوی ئحساست بداتێ کە ئێستا زستانە، وە بۆن کردنی وەك گوڵە لیلاك. کە بۆ لێوەکانت برد، تەمای ئەوەت نەبێ فووی لێبکەیت، بەڵکو بیڕژێنیتە ناختەوە. بۆ ئەوەی وەك خەمەکان بە ساردی گەرمت نەکەن، بەڵکو گەرماو و گەرم .. دوای سارد ببنەوە











بەڵام ... لە ڕاستیدا ئەوانە هیچی هەستی من نەبوون، بەڵکو هەستی دایکم بوو بۆ قاوەکەی، بەڵام ئەو قاوەیەیە بۆ دایکم زۆر خۆشەویست و گرنگە، منیش وەك کوڕە گوێڕایەڵەکەی هەموو بەیانییەك بۆی دەکڕم، هەموو کاتیش ئێرە هەڵدەبژێرێت بۆ کڕینی.








حەزم بە بۆنی بەڵام کەشەکەیم بەدڵ بوو. لەگەڵ هەنگاو نانم بۆ ژوورەوە، سەرم بۆ لای ڕاست و چەپ سووڕاند و لە بەرامبەرمدا شتێکی چاوەڕوانەکراوم بینی، ئەیلم بینی. هاوڕێکەی سۆرا.






قاوەیەکی لە دەست بوو بۆ دەرەوە دەهات، منیش پێچەوانەی ئەو. بەڵام لەو کاتەیا نازانم بێ بەختی من بوو یان هی ئەو؟



کەسێك کە بە خێراییەکی زۆرەوە بەرەو دەرەوە دەهات، خۆی بە ئەیلدا کێشا.


بەڵام ئێمە هێندەمان مابێن نەبوو.
تەنها دوو هەنگاوێك دەبوو، بەریەکەوتنێکی خێرا بەڵام گەرم.








سکم هەستی بە سووتانەوەیەك کرد، کە هێواش هێواش گەرمتر دەبوو. لە هەمووی ناخۆشتر ئەوەی پێمدا ڕژا قاوە بوو.









ئێ خۆ دەمزانی بێ بەخت هەر منم، چاوەکانم بەرزکردەوە بۆ بینینی ئەیل، کە بە دوو چاوی زەقەوە سەیری فانیلەکەمی دەکرد.




"ئۆو زۆر ببورن بەڵام زۆر بەپەلەم! دەبێت بڕۆم!"


ئەوەی هۆکاری هەموو ئەوانە بوو وتی و زۆر بەپەلە ڕۆیشتە دەرەوە.





" تۆڵە بە تۆڵە، من تۆم تەڕ کرد و تۆش منت سووتاند."




بە بزەیەکەوە وتم، هەرگیز حەزم بە ڕەتکردنەوەی شتێك نەبووە کە ڕوودانی مسۆگەر کراوە، ناتوانم لۆمەی ئەویش بکەم لەبەر ئەوەی هەڵە لە ئەودا نەبوو.







نزیکتر بوویەوە لێم، دەمی وشك بوو بوو و چاوەکانی دوو هێندە زەقتر بوو بوو.



"زۆر داوای لێبووردن دەکەم، نازانم چی بکەم؟ بچین فانیلەکەت بگۆڕین؟ یان لەدەست شۆرەکە؟!!"



ویستم بەچەکی خۆی لێبدەمەوە و بزەیەکی کەمم کرد.
دەستم بۆی ڕاکێشا و بە توڕەبوونێکی ساختەوە وتم


"کەوایە ئێستا منیش ئەبێ توڕە ببم وایە؟ چونکە تۆ داوای گۆڕینی فانیلەکەم ئەکەی."

چاوەکانی جگە لە پەشیمانیی هیچی تری تێدا نەبوو، لێوەکانی لێك جیاکردەوە و سەری نزم کردەوە.

"وایە ماف بە تۆیە، بەڵام بە مەبەست نەبوو دووبارە ببورە نازانم چی بکەم بۆ چاکردنەوەی هەڵەکەم."

بە شەرمەزارییەوە قسەکانی دەرپەڕاند و هەناسەیەکی سارد لە لێوەکانییەوە دەرباز بوو. ویستم دەست بکەمەوە بە قسە کردن بەڵام گوێم لە دەنگی سۆرا بوو لە پشتەوە.






"چی بووە؟"

سۆرا بە زانخوازییەوە پرسی.
وە دواتر کە خۆی لە ئێمەی ڕووانی بە زووی تێگەیشت.



"هاوڕێکەت تۆڵەی لێمکردەوە."


لە ڕاستیدا شتێکی هێندە گەورە نەبوو، چونکە قاوەکە بەو ڕادەیە گەرم نەبوو کە بتسووتێنێت. بەڵام لە بەیانییەکی وا ساردی زستاندا گەرمی کردمەوە.


سۆرا بە گاڵتەوە پێـکەنی، چاوەکانم چوونەوە سەر ئەیلی مەدهۆشم کە هیچ لە کەشەکە تێندەگەیشت.
وە پاش چرکەیەك، سۆرا بەخێراییەوە جێگاکەی لە تەنیشت منەوە گواستەوە بۆ لای ئەیل و بە شێوەیەکی پشتگیریکەرانە قۆڵی ئەیلی گرت.



"وابزانم، ئەوە بەڕاستی شایەنی دەستخۆشییە! چونکە ئێستا هەردووکتان یەکسانن. بۆیە کێشە نابێ وایە؟!"



بە توڕەبوونێکی ساختەوە سەیری سۆرام کرد، برۆکانم بۆ یەك هێنایەوە و گرژم کردن، دەستەکانیشم بۆ لای سینگم ڕاکێشا و بە وردییەوە سەیری هەردووکیانم دەکرد.



"بەو ئاسانییە پشتت بەردام؟! تۆ خۆفرۆشێکی!"


بەڵام لەو کاتەدا، هەستم کرد ئەیل لەناو ئێمەدا هەست بە ناڕەحەتی دەکات، بەڵام دڵخۆشییەکی سۆرا بە بینینی ئەو، بیرۆکەیەکی پێمدا.



"هممم ... بۆچی بانگێهێشتی هاوڕێکەت ناکەیت یاوەرمان بکات لە نان خواردنی بەیانی؟"

بیرۆکەکەم، سۆرای کەیف خۆش کرد و بە پێکەنینی خست.
چەقەنەیەکی خۆشی لێدا و بە دوو چاوی گەشاوەوە سەیری ئەیلی کرد.


" ڕاست دەکات! هەم دەتوانین ڕۆژەکەش بەیەکەوە بەسەر ببەین!"

بەڵام ڕوخسار گرژ بوونەوەکەی ئەیل، جگە لە ناڕایبوون هیچی تر نەبوو.

"سوپاس بۆ پێشنیارەکەتان، بەڵام وەك پێم وتی من بە دوای کاردا دەگەڕێم و ڕۆژێکی پڕ سەرقاڵیم دەبێت."

"نا نەخێر! من ئەوە قبووڵ ناکەم، لەوانەیە جۆنگکووك و باوکم یارمەتیدەرت بن بۆ دۆزینەوەی کار، من تا ئێستا شتێکی وەها گەورەم لێت داوا نەکردووە، بۆچی یەکسەر دەست بە ڕەتکردنەوەی دەکەیت! وە زۆر باسی تۆم بۆ دایکم کردووە، بە تاسەیە بۆ دیدارت! لەبەر من وەرە دەی!"




چاوەکانی سۆرا دەپاڕانەوە لە ئەیل، ئەویش بە بزیەکی گەرمەوە ڕووی کردە سۆرا. بە دڵ گەرمییەوە دەستەکانی لە دەستەکانی لوولدا.





"باشە کەوایە ڕازیم."



.


ئەیل:




چارەگە خولەکێك دەبێت ئێمە لە قاوەخانە هاتووینە دەرەوە و بەرەو ماڵی سۆرا بەڕێکەوتین.


لەو کاتەی لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەدا بووین، سۆرا زۆر پرسیاری لە براکەی دەکرد و منیشی وەك هاوکارێکی لە قسەکانیدا وەدەگرت، کورترین وەڵام و باشترینینام هەڵدەبژارد.


ئەوەندە هەستم کردبێت، سۆرا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ براکەی هەیە. پرسیار و وەڵامەکانی زۆر بوون، حەزی بە گاڵتەو و گەپ بوو تەنانەت هێندێك قسەی لەگەڵ براکەیدا دەکرد لەوانەیە من بە سەد ساڵی تریش نەتوانم بە نیو چارەگی ئەو بکەم! کەسایەتییەکی ئەرێنی و دڵ سۆزی هەبوو، وە کەمێك چەنەباز دەبوو لەبەر ئەوەی زیاد لە پێویست زانخواز بوو.




لەسەرووی هەموو ئەوانەی دەیگووت و دەیکرد، براکەی لاری نەبوو. بە دڵێکی گەرم و ئەو پەڕی کەیف خۆشییەوە وەڵامی بێماناترین پرسیارەکانی دەدایەوە، تەناتەت یاوەری کرد لە هەڵبژاردنی ئەو بەرگەی کە بۆ مۆبایلەکەی دەیوست.





ڕایەکانی منی پێش براکەی وەردەگرت، حەزی بە کەشێکی موسەبەتانە بوو.










پاش سی خولەکێك، گەیشتین بە ماڵی سۆرا. دەروازەیەکی ئاسنینی دوو دەرگا هەبوو، ڕەنگیان سپی بووە، وە لەناوەڕاستی دەرگای دەروازەکەدا بازنەیەكی ڕەنگ زێڕی هەبوو، کە بە خوارییەکی جوانەوە پیتی 'J' نووسرابوو. هەڵە نەبم، گوزارشت لە ناوی خێزانەکەیان دەکات واتا جیۆن.





دوو پاسەوانی پۆشتە، دەرگای دەروازەکەیان بۆ ئێمە کردەوە. ئەوەی لە پشت ئەو دەرگایەوە دەبینرا، بەهەشتێکی زەویی بوو. هەمووی بە سەوزایی دەپۆشرابوو، گوڵە جۆرا و جۆرەکانی تێدا دەبینرا. توولیپ، ڕۆز، ئۆرکید، داهلیا، بەیبوون، ماری زێڕ ... زۆرانی تر کە لەگەڵ دارە ئسپیندارەکان ئەوێیان داپۆشیبوو. ڕووەکە بچووك و گەورەکان، لەناو گۆزە ڕەنگ ئاوییەکان کرابوون، کە چەند خەتێکیان لە شێوەی لق و پۆپی درەخت پێدا هاتبوو خوارەوە، لەهەر چریەکی ڕۆیشتندا لە ڕێگاکەدا دەتبینی.




درەخت و سەوزایی هەمیشە هێمایەکن بۆ ئارامی و ئاشتی، هیوا و دڵخۆشی. بەڕای من، خزمەتکردنیان خزمەتکردمە بە مێشك و دەروونی خۆت. لەبەر ئەوەی خودا وای ئافراندوون. کاتێك پیاسەیەك بە نێویاندا دەکەیت درك بەوە دەکەیت، کە هیچییان لەوەی تر ناچێت. هەموویان جوانییەك دەووری داوان کە وەك جیاواییەکەیان خەمێك لە دڵ هەڵدەوەرێنن، دار و درەختەکانم زۆر خۆشدەوێت، چونکە سەرچاوەی ئیلهامی زەویین.

وە چونکە بە بەهێزییەوە دەوەستێت، لە ڕۆژێکی زۆر بە توش و کڕێوە، خۆی دەگرێت لەو بایە بەهێزانەی ژیان بۆ ترساندنی دەینێرێت بەڵام ئەو هەر بە هەیبەتەوە دەمێنێتەوە. لەگەڵ ڕیتمەکانی بارانیش سەما دەکات.




لە ناوەڕاستی ئەو سروشتە جوانەی لێرە ئافراندراوە، ڕێڕەوێکی سپی هەبوو، ئەویش لە ناوەڕاستەکیدا نافوورەیەکی تێدابوو، کە شێرێکی ڕەنگی زێڕی ئاو لە دەمییەوە دەهاتە دەرەوە و لە چەند کونێکی بچووکیشەوە ئاوەکە بڵاو دەبوویەوە.





لە کۆتایدا گەیشیتین بە دەرگای سەرەکی کۆشکەکە. سەرەتا، سۆرا لە دەرگاکەیدا. پاش چەند سانییەك لە چاوەڕوانی ئافرەتێك کە تەمەنی لە چل بۆ پەنجاکانی تەمەنی بوو دەرگاکەی کردەوە و ئێمەش چووینە ژوورەوە.


بە ڕووخۆشییەوە پێشوازی لێمان کرد.




"بەخێربێنەوە گەنجینە."


"سوپاس پورە کیم."

سۆرا و براکەی بە دڵخۆشییەوە وەڵامیان دایەوە. دواتر ئافرەتەکە بە سەرلێشێواوییەوە سەیری منی کرد. جۆنگکووك بە خێرایی لێی تێگەیشت و دەستی کرد بە شیکردنەوەی بیری.


"پورە کیم، ئەمڕۆ میوانێکی تایبەتمان هەیە بۆیە قاپێکی دیکەش لەسەر مێزەکەمان زیاد بکە و بە گەرمییەوە خزمەتی بکە."


ئافرەتەکە بزەیەکی نەرمی کرد و بەخێرهاتنی کردم.


"بەخێربێیت بۆ کۆشکی جیۆن خاتوونی گەنج."



وەکو ڕێزێك بۆی خۆم دانەواند، و ئەویش هەمان کاری کردەوە.


"سوپاس."



سۆرا بە پێکەنینەوە سەیری کردم و ڕێنوێنی کردم بۆ هۆڵەکە، هەموو شتەکانی ئەو کۆشکە لەگەڵ یەکدا ڕێکخرابوون. ڕەنگەکان بە لێزانییەوە تێکەڵ کرابوون، وەك کلاسییەکی مۆدێرن بەدەرخسترابوون. وەك ئەوەی دیزانەرەکەی، لە خەیاڵێکی کۆندا بوو بێت و بە یادگارییەکی نوێوە هەستەکانی تێکەڵ کردبێت و ڕەنگ و کەل و پەلەکانی کردووە بە دوو هاوڕێی یەك. زەوییەکە بە خشتێکی ناسك، وەك ددانی منداڵ ڕەنگ شیری ڕووپۆشکرابوو.




دیوارەکانیش، بە گرانایتێکی پتەو دروست کرابوون. لە سەقفە ڕەنگ سپییەکانەوە چەند سووڕایایەك بە چرایی کارەباییەوە شۆڕبوو بوونەوە خوارەوە. لەگەڵ قەنەفە زەردە قاوەییەکان ڕێککەوتبوون. مێزە شووشەییەکانیش لێوان لێوان کرابوون لە جوانی.






لەوێدا گوڵ و ڕووەکی جۆراوجۆر هەبوون، دڵینام خاوەنەکەی بەندەوارە لەگەڵیان.





چووین بۆ لای مێزێکی مامناوەند، کە وا پێدەچوو بۆ خوانی ئاسایی بەکاربهێندرێت.




خانمێك کە لە سەرەتایی شەستەکانی تەمەنی بوو، خەریکی چاککردنی گۆزەیەکی گوڵ بوو. ڕەنگی قژی ئەوەی دەردەخست بە تەواوی لە چینە ڕەق و نەرمەکانی ژیان تێگەیشتووە، خەمەکان سپییان هێنابوو بۆ هەر تاڵێکی قژی و خۆشییەکان بە خورتییەوە چەند تاڵێکیان بە ڕەنگی ڕەشەوە گرتبوو.





"دایکە، هاوڕێکەم لێرەیە."

سۆرا بە شادییەوە وتی وای لە دایکی کرد مەقەسەکەی دەستی دابنێ و بە هێواشییەوە ڕووی بۆ ئێمە سووڕاند.


بەڵام، بزەکەی سەر ڕوخساری کاڵ بوویەوە بە دیدەنی من. چاوە بندقووییەکانی لافاوێکیان کۆ کردەوە و دەستەکانی کەوتنە لەرزینێکی تووند.


خێرا بەرەو من هات

و

لە باوەشی گرتم.





________________

١٤/٩

Continue Reading

You'll Also Like

193K 2.7K 86
Chase Stokes and his girlfriend, Madelyn Cline are in Charleston filming season two of Outer Banks. What happens when something happens to his younge...
1.3K 126 3
'ئـەو مادەی هـۆشـبەری مـن بــوو، ئــاڵوودەی بـووم، هــەرگیـز تێرنەبووم لێـی و هەمیشە بەدوای زیاتردا دەگــەڕام.." start: 60923 end: ⚠︎نـاوەڕۆکەی چیرۆک...
1M 55.2K 35
It's the 2nd season of " My Heaven's Flower " The most thrilling love triangle story in which Mohammad Abdullah ( Jeon Junghoon's ) daughter Mishel...
317K 7K 35
"That better not be a sticky fingers poster." "And if it is ." "I think I'm the luckiest bloke at Hartley." Heartbreak High season 1-2 Spider x oc