هـەموویان هێندە پەشۆکابوون سەرنجیان لەسەر ئەوە نەبوو پیاوە بیـانییـەکە هێشتا لە ژوورەوەیـە.
هەوڵیـان ئەدا کەمێکیش بێ ئاگرەکە بکوژێنـنەوە بەلام سودی نەبوو.
لەلایەک خانەوادەکەی ئیبراهیم، چاوەکـانیان لێک نابوو، هەرچەندە دکتۆری گوندەکە هەوڵی دەدا بەئاگایان بهێنێتەوە.
خۆشبەختانە هێواش هێواش نەشوان چاوەکانی ئەکردەوە.
ئەوە یەکەم هەواڵی باش بوو بۆ گوندەکە دوایی بەربوونی ئاگرەکە.
لەناکاو خەڵکەکە لە خانووەکە دوورکەوتنەوە و
هاواریـان کرد دووربکەونەوە و ڕابکەن.
ئاگرەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووبـوو،لە کۆتایـیدا خانوەکە بەسەر یەکدا ڕووخاو تەقیـیەوە.
هەندێک لە خەلکەکەی دەورووبەر ئازاریان پێگەیشت بەڵام هێندە خەم هێنەر نەبوو.
کـاتژمـێرێـک تێپەڕی لە کۆتاییدا عائیشە چاوەکانی کردەوە.
: بــابە، بـابە!
هاواری کرد و بە خێرایی لەشوێنەکەی خۆی دانیشت.
: لـێرەم کچەکەم لێرەم، خەم مەخۆ هەموو شتێک باشە. 'کچەکەی کردە باوەشیەوە'
: برام و ئەوان باشن' بە هێواشی دەستی کردە گریـان'
ئـادەم : ئێـمە لێرەیـن جیـانەکەم ئارامبە باشین' لێی نزیک بوویەوە'
عائیشە سەیرێکی دەورووبەری کرد و فرمێسکەکانی سـڕی بۆ ساتێک بێدەنگ بوو بەخێرایی ڕووی لە باوکی کرد.
:جـۆنگکـوک لـە کوێــیە! 'دەنگی دەلەرزی'
بۆساتێک هەموویان بێدەنگ بوون.
: باوکە جۆنگکوک لە کوێیە؟ 'هاواری کرد'
ئادەم: ئـای خودایە تێبینیی نەبوونی ئەومان نەکرد. 'بەڕاکردن بەرەو دەرەوە ڕۆشت بەدوایەوە نەشوان'.
: ئـارامبەوە کچەکەم ئێستا دەگەڕێینەوە.
بەخێرایی لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوە.
عـائیشـەیان لەنێو ئاڵۆزیەکدا جێهێشـت، هەناسەی تەنگ ببـوو فرمێسک چاوەکانی وون کردبوو.
کـلی چـاوەکانی ڕژا.
عـائیشە چیـرۆکەکە دەگێڕێتەوە.
دەستم بە دڵـمەوە کوشی، دەژی بێگومان دەژی.
لەدەرەوە وەستاوە و چاوەڕێی ئیزنی باوکم دەکا و لەدەرگاکە دێتـە ژوورەوە.
بەیەکەوە ڕزگارمان بوو، ئەو ئێمەی ڕزگار کرد، نەخێر خودایە.
هـێشـتا لەیادمە بە گوێیدا بۆ چرپاندم خۆشی دەوێم کەواتە هێندە ئاسان بۆی نییە بڕوا.
نەمدەتوانی چیتر بوەستم، هەوڵم دا هەڵسـمەوە نەکرا هاوارم دەکرد کەسێـک بێ، ئەم بێدەنگییە زیاتر ئەیترسانـدم.
بە خشـان بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و کردمەوە.
: بـاوکە لەکوێی، ئادەم
بۆخاتری خودا بۆچی کەسی لێنییە.
هەوڵمدا چێشتخانەکەش تێپەڕێنم ،هێندە ماندوو کەر بوو.
دەسکی دەرگاکە بەرز بوو هێندەی هەوڵمدەدا بۆم نەدەبوویەوە.
بە گریانەوە هاوارم دەکرد و لە خودا دەپاڕامەوە سەلامەت بێ.
: خـودایە تۆ هێزم پێبـبخـەشـشە، خـودایە.
دەرگاکەم کردەوە و بە زەویدا کەوتم، دووبارە هەڵسامەوە بە خشان تا دەرەوە ڕۆشتم.
خاڵـمم بینی ویستم بانگی بکەم.
: ئـێوە دڵـنیان دوایی عـائیشە کەس دەرنەچووە لە ماڵەکە؟
: من خۆم عـائیشەم لەو پیاوە وەرگرت و وتی کە ئێستا دێتە دەرەوە، دواتر نازانم نەمبینیەوە.
: لەوانەیە لەهۆش خۆی چووبێ، دواتر خانووەکە ڕووخا باوەڕ ناکەم زیندوو مابێ.
وەک ئەوەی کەسێ دەستی بە قورگمەوە گرتبێ و ڕێگە نەدا هەناسە بدەم هەناسەم لێ قەتیس بوو.
چاوەکانم دووبارە پڕ بوون.
گەڕامە دواوە خۆم بە دیـوارە قوڕەکەوە نا
ڕێگەم دا فرمێسکەکانم ئازاد بن.
نەمدەزانی هێندە سەخـتە
بە هەموو بوونمەوە ئەو خۆشەویستییەم ڕەتـدەکردەوە کە لە ناخمـا بۆ ئەوم هەبوو.
ئێستا کە لێرە نـییە، کۆنترۆڵ کردنی ئەستەم تر بووە
مەگەر ژیـان بۆچی هێندە شێوەی خـۆی دەگـۆڕێـت
ڕۆژێک لەگەڵتدا باشە و ڕۆژێک بە ئەرزت دادەدا
وە پـێت ئەلێ ئەمە یـاریـیە، زۆرانباز بەو بـیبەرەوە
بەڵـام لە کۆتاییدا دۆڕاوەکە دەمرێت.
لەگەڵیدا هاندەرانی بێهـیوا دەبن و ژیان کۆتایـی دێت! وە دووبارە زۆرانبازی نوێ دێتە کایەوە و جیهان دەبێ بە دوو بەشەوە بەشێکی دڵخۆش ئەوی تر چی!
وە من ئێستا یاریزانە دۆڕاوەکەم و چاوەڕێی مردن دەکەم؟ هێندە ئاسان.
نەمدەتوانی بەرگە بگرم و بەدەنگ دەستم کردە گریان، نابـێ ئەوە ڕووبدات نەخێر.
پێویستە بەدواییدا بگەڕێم، هێندە ئاسان ناکرێ کۆڵدان بەدەست بێ، فرمێسکەکانم سڕی و ویستم دەستم بکەمەوە بە ڕۆشتن.
: خـاڵـە چـی بـوو؟
بەخێرایی پرسیارم کرد کاتێ خاڵم لەلامەوە دانیشت سەری هێنابوویە خوارەوە.
: خـاڵـە لەگەل تـۆمە ' هاوارم کرد'
ئەم ڕووکەشەی و بێدەنگیەی خاڵـم هەرگیز ئارامم ناکاتەوە.
: وەک ئـەوەی وتت ژیـان شێوەی خۆی دەگۆڕێـت، وە لایەنە خراپەکـەی خۆی بەتۆ نـیشان دا.
نەخێر نابـێ، هێندە ئاسان جێم ناهێڵـێت.
بە وشکی سێری خاڵم دەکرد، نەدەویست لەبەردەمی دا دووبارە بتەقمەوە لەگریان.
: خـاڵــە، جـۆنگـکوک لە کوێـیە؟
فرمێسک لە چاوانم هاتنە خوارەوە و لە بەردەمیدا گریام، بەهێواشی کردمیە باوەشیـیەوە.
: بـم بـورە ئەزیزی خاڵـە، بەڵـام ژیان دووبارە هەلێکـی پـێت دا ' بە میهرەبانیـەوە سێری دەکردم'
خێرا شەقێکم لە شانی دا، پیاوی گاڵتەچی.
بەدەم گریانەوە پێکەنین گرتمی.
: دەمـەوێ بـیبینـم!
چـێژی لێبـبینن.
کۆتایی نزیکە، ئێستا کە هەردووکیان دان بەخۆشەویستی یەکترەوە دەنێن؟ ڕێگر بوونی هەیە!
خارە جۆنگکوک کوو ڕزگاری بوو خۆ وەکی فەردە ئاردی بەعەردی کەت👁️👄👁️.
ئەدی ئەو خاڵە نەشوانە گالتەکانی بێتامی دەکەن ها.
ئەجە وە سەلام خۆشەویستی پێبدەن
ئەکتیڤ بن پارتی نوێ زوو دێ.