''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

یاریکردن

950 137 126
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

_____________꧁༆꧂_____________

𝑊𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟:

کاڕمێلۆ لەگەڵ جوڵە کەمەکەی تەنیشتی خەبەری بویەوە






بۆ چرکەیەک پشتگوێی خست و هەوڵی دا بخەوێتەوە تا دواتر بزانێت ئەمشەو چی کردوە






ئەوەش وای کرد چاوەکانی فراوان ببن






دڵی بەخێرایی لێیدا کاتێک چرکە بە چرکەی ئەو شەو گەڕانەوە بۆ مێشکی

دەیتوانی هەست بەو دڵخۆشیە گەورەیە بکا لە ناخیدا خولقاوە بەهۆی بێلاوە



جەستەی سوڕاند بۆ ئەوەی بێلا ببینێت لەتەنیشتیەوە بەڵام سەری خستۆتە ژێر سەرچەفەکەوە  و تەنانەت تاڵێک لە قژی دەرناکەوێت





لەژێر سەرچەفەکەوە کاڕمێلۆ دەستی خزاندە ژێر کەمەرە ڕوتەکەی بێلا و ڕایکێشا بەرەو خۆی




بەتەواوی کەوتەوە باوەشی و هێشتا بەسەرچەفەکەوە داپۆشرابوو  کاڕمێلۆ هەوڵی دا دووبارە کەمێک بخەوێتەوە





تا ئەوساتەی هەستی بە دەستە بچوکەکانی ئەو کرد لەسەر سینەی کە چۆن هەوڵ دەدا لە ژێرەوە دووری نێوانیان بە سەلامەتی بهێڵێتەوە




بێلا:-ت..تکایە کەمێک دوور



خەندەیەکی فزوڵ ڕوخساری گرتەوە لەوساتەی تێبینی دەنگە پڕ لە شەرمەکەی بێلای کرد



ئەوساتە بوو دەرکەوت بۆی کە لە شەرمدا خۆی شاردوەتەوە


هەوڵی دا کەمێک یاری لەگەڵدا بکا

کاڕمێلۆ:-بۆچی؟ دوێنێ شەو وات نەدەوت




خەندەکەی فراوانتر بوو کاتێک دوای قسەکەی بێلا توندتر سەرچەفەکەی لەخۆی ئاڵاند



هەوڵی دا دوورکەوێتەوە بۆیە زیاتر کەمەری گرت



کاڕمێلۆ:-دوور مەکەوە ، لێرە بە 



وەستا لە بەرهەڵستی کردن و بە حەشاردراوی لە نێو باوەشی مایەوە



بێلا:-کاڕمێلۆ، تکایە ئەوە پڕیەتی لە شەرمەزاری

بەهەناسەوە کەمێک پێکەنی بەهۆی قسەکەی بێلاوە

کاڕمێلۆ:-چ شتێک شەرمەزاریە مناڵە نەرمەکەم ؟


بێلا:-بوەستە لەو نازناوە نوێیانە، وە ئەو شتەی ڕوویدا شەرمەزاریە


کاڕمێلۆ:-تۆ شەرم دەکەی ، ئەوە زۆر جوانە کاتێک بەهۆی شەرم سوور دەبیتەوە ،بەڵام دەزانی بۆم دەرکەوت زۆر جوانتری کاتێک بەهۆی هەنێک شتی تر سوور دەبیەوە



شەقێکی کێشا بە سینە ڕووتەکەی کاڕمێلۆ و ئەویش دەستی لەسەر دانا و پێدەکەنی تاوەکو دواتر سەرچەفەکە لەسەر بێلا لابدات









وە ئەو تاڵە قژانەی کەوتبونە سەر ڕوخساری ڕێکیان بخا بۆ ئەوەی ڕوخساری ببینێت






بەهەردوو دەستە پیاوانەییەکەی ڕوخساری بێلای گرت و لە پێش چاوەکانی وەستاندی




کاڕمێلۆ:-بۆچی تا ئەو ڕادەیەی دەمکوژی جوانیت؟



بێلا لێوی کرد بە هێڵێک و لە شەرمدا چاوەکانی خستە خوارەوە



کاڕمێلۆ:-ئەو چاوە جوانانە لەسەر من لامەبە

بەهێواشی سەیری کردەوە

کاڕمێلۆ:- پارچە هونەرەکەم








بۆ چەندان خولەکی نەبڕاوە بەبێ وەستان سەرنجی هەموو شتێکی یەکتریان دەدا کاڕمێلۆ حەزی بە هیچ شتێک نەبووە بەو ڕادەیەی حەزی بە سەیرکردنی بێلا هەیە






دەیتوانی چەندین ساڵ وەسفی هەموو جوانیە خەیاڵییەکەی بکا







ئەو چاوە سەوزانەی دوونیای میهرەبانی تێدا دەدۆزێتەوە






ئەو قژە زەردەی کە هەمیشە دەیەوێ لەنێوان پەنجەکانی شانەی بکا




ئەو پێستە سپیەی کە داوای لێوەکانی دەکا


ئەو لێوە جوانانەی هیچ گوناحێکی پێ نەکراوە








کاڕمێلۆ:-جێم مەهێڵە

تەنها دوو وشە بوو کە وای کرد بێلا برۆکانی لە تێنەگەشتنەوە گرژ بکا




کاڕمێلۆ:-تۆ بەشێکی لەو پارچەیەی ڕۆحم کە وونم کردبوو ، ئەگەر ڕۆژێک ویستت جێم بهێڵی خۆت ناچار بکە بۆ مانەوە ، زۆرداری بکە بەسەر خۆت بۆ مانەوە ، تەنها دوور مەکەوە ،وەک هەمووان جێم مەهێڵە




ڕوخساری نەرم بویەوە




پەنجە بچوکەکانی بەنەرمی خستە سەر ڕوومەتی کاڕمێلۆ تا وابکا گەرمی پەنجەکانی پێی بڵێ چەندە خۆشی دەوێ



بێلا:-ئەوە ناکەم ، پێویستم نیە کە زۆر لە خۆم بکەم ، تۆ جێناهێڵم ، تۆ پیاوی منی هیچ شتێک پێویستی بە زۆرداری نیە ، دڵم و جەستەم سەر بە تۆیە بۆیە دوورکەوتنەوەم مردنی خۆمی لێدەکەوێتەوە





چاوە توندەکانی کاڕمێلۆ بەخێرایی نەرم بوویەوە  دووربوو لە هەموو ساردیەک



بەتوندی خستیە باوەشی خۆیەوە




بۆنی نەرمی هەڵدەمژی




هەستی بە جەستەی ڕووتی دەکرد

پاشان سەریانی خستە ژێر سەرچەفەکەوە و دەستی کردەوە بە ماچکردنی لێوە نەرمەکانی کچەکەی

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.



ئەنتۆن:-سەیرکە هەوڵدە چەکەکان لە شوێنێک دابنێی کە ئاسان بێ بۆ بەدەست هێنان لە کاتی پێویست ،بۆ خاتری خودا هێرشمان بکرێتە سەر کێ دەتوانێت ئەو چەکانە لە ژێرەوە کەشتیەکە دەربهێنێت؟




فابیۆ:-پێم مەڵێ کە وایان کردوە؟ چەند کوڕی گەمژەن !بڕۆن ئەوە چاک بکەنەوە ئەگەر نا کاڕمێلۆ .... وێنایی ناکەم چیتان لێ دەکا





جۆردان:-ببورە کاکە ئێستا چاکی دەکەمەوە


بەخێرایی ڕۆشت بۆ چاکردنەوەی هەڵەکەی



فابیۆ بە پەنجەی مەساجی بۆ سەری دەکرد



فابیۆ:-مناڵی ئێستا ، کارەساتن کاکە

ئەنتۆن:-دەزانم تەنانەت...

کاڕمێلۆ:-بەیانیتان باش کوڕینە



سەیری کاڕمێلۆیان کرد و لێوەکانیان جیا بوونەوە بۆ وەڵام دانەوە







بەڵام چاوەکانیان فراوان مانەوە قسەکەی کاڕمێلۆش بێ وەڵام





بە دەمێکی کراوە و چاوێکی فراوان سەیریان کرد تاوەکو دوورکەوتەوە




ئەنتۆن:-خەونە؟

فابیۆ:-پێم وانیە ! بیرمە بەیانی هەڵسام لەخەو



.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.






میانۆ:-ئاڕاستەکەی چۆنە؟

فێلامینیۆ:-باشە ، هیچ بایەکی دژ ئاڕاستە نیە ، ئەوە ئاسانترە








میانۆ:-دەزانی چەند ڕۆژێکی تر تەواو سارد دەبێ ئیتر سەهۆڵەکان دەست بە دروست بوون دەکەن ،پێویستە وریاتر بین ئەگەر نا ئەو ناو کاڕمێلۆیە هەڵماندەواسێ

فێلامینۆ:-هیچ بیرۆکەیەکت نیە ئاڕاستە کردنی کەشتێ لە بەرامبەر سەهۆڵێک چەند ناخۆشە!بەڵام هێشتا بەلامەوە باشترە لە سزاکانی ئەو مناڵە






کاڕمێلۆ:-گوێم لێتە پیاو تەنها ڕۆژی بەختتە لە جەوێکی باشدام



سوڕانەوە بۆ بینین کاڕمێلۆ لە دواوەیان


کاڕمێلۆ:-بەیانیتان باش





بەرەو لایان ڕۆشت کاتێک هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت و وەک دوو گەمژە بە چاوە کراوەکانیان سەرنجیان دەدا





بەوردی سەرنجی پێشەوەی کەشتیەکەی دا بەمەبەستی زانینی ئاڕاستەکەی


کاڕمێلۆ:-باشە لەو ڕێڕەوە بیهێڵەوە ،کارێکی باش کوڕینە



بە هەنگاوە گەورەکانی دوورکەوتەوە ، بەخێرایی سەیری یەکریان کرد و پەنجەی نیشانەیان بۆ ئەو ئاڕاستەیە بڵند کرد کە کاڕمێلۆ پێیدا ڕۆشت


میانۆ:-ئەوە چی بوو؟
فێلامینیۆ:ئەوە چی بوو؟




.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.





ئێنزۆ:-دەی تکایە ناتالیا ! یەک ماچ!

ناتالیا:-دەتکوژم ئێنزۆ ، دوێنێ شەویش بە داواکردنی یەک ماچ بازت دا بۆ زیاتر!





ئێنزۆ:-تۆ خراپی!بیر بکەرەوە ئەو کچانە لێرەن و جوانن منیش کوڕێکی گەنجم پێویستم بە ماچی بەیانیان هەیە ! ناترسی ئەوان پێمی بدەن!؟




ناتالیا چەقۆکەی کەمەری دەرهێنا و بەرامبەر ئێنزۆی وەستاند





ناتالیا:-گۆڕێک بۆخۆت هەڵبکەنە لە نێو چیا ، بیریشی لێ بکەیتەوە دەتکوژم


زەردەخەنەی سەرکەوتنی کرد و کەمەری ناتالیای ڕاکێشا بۆخۆی

ئێنزۆ:-کەواتە ماچێک ببەخشە بە کوڕە بچوکەکەت




برۆکانی لێ دەجوڵاند تا ناتالیا بەبێ هیوایی سەری بجوڵێنێت و خەندەی شەرمەزارانە بکا لەوەی کە ناتوانێت ئەو کوڕە بوەستێنێت







لێوەکانیان نزیک بونەوە و چاوەکانیان داخران



تەنها تامەزرۆ بوون بۆ گەشتن بە یەکتر

بەڵام








لێوەکانیان گەشتن بە دەستێک و چاوەکانیان خێرا کردەوە و دوور کەوتنەوە





کاڕمێلۆ:-لە کەشتیەکەی مندا بە ئاشکرا ئەوە مەکەن مناڵە خراپەکان



ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ !گە٭اد





بەقێزەوە لێوەکانی سڕیەوە و ناتالیاش چاوەکانی خستە ئەرزەکە لە شەرمدا




ئێنزۆ چاوەکانی گرژ کرد کاتێک کاڕمێلۆ پێکەنینی سەرکەوتنانەی کرد




کاڕمێلۆ:-گاڵتەم کرد بەردەوام بن ، ئێنزۆ هیچ چاوەڕێ ناکەم تاوەکو دەبم بە مام




ئێنزۆ چاوەکانی فراوان بوون





ئێستا قسەکانی کاڕمێلۆ لە قسەی ئێنزۆ دەچێ



نزیک بویەوە و دەستی خستە سەر نێوچەوانی کاڕمێلۆ



ئێنزۆ:-نەخێر نەخۆش نیت

بە گومانەوە سەیری کرد و پەنجەی ئاماژەی بۆ بڵند کرد



ئێنزۆ:-هێشتا سەرخۆشی؟



کاڕمێلۆ سەری بە ناقایل بوون جوڵاند




ئێنزۆ:-کەواتە بۆچی پێدەکەنیت و چاڵاکی؟





بەهاواری سەرسامی و بێزایەوە پرسی

خەندەیەکی فراوان لێوانی کاڕمێلۆی گرتەوە






کاڕمێلۆ:-بۆ  پێکەنین پێویستم بە هۆکارە؟

ئێنزۆ:-بەڵێ!ئەوە بەڕێزتە کە هەموو جارێک پێمان دەڵێ پێکەنینی بێهۆکار ڕادەی گەمژەیت دەردەخا!






کاڕمێلۆ بەبیرکردنەوە ڕوخساری گرژ کرد






کاڕمێلۆ:-وام ووت؟ کەواتە دەبێ هۆکارم هەبێ




ئێنزۆ دەمی کردەوە بۆ دەمەقاڵێی زیاتر بەڵام وەستا بە دەنگی ئەو




بێلا:-سڵاو هاوڕێیان





چاوەکانی ئێنزۆ بێلای شڵەژاو و شەرمنی دۆزیەوە






چاوەکانی کز کردەوە لە تێبینی کردندا





بێلا جلێکی تەواو داپۆشراوی پۆشیوە و پارچەیەک قووماشی داوە بەسەر ملیدا وە بەبینینی کاڕ سوور هەڵگەڕاوە و شەرم دەستی بەسەریدا گرتوە







کاڕمێلۆ تاکە بەیانیە بەو دڵخۆشیەوە دەردەکەوێت و ڕوخساری وەک  ئاوێنەیەک دەگەشێتەوە




کەواتە ئێنزۆ وەک ڕۆژی ڕووناک دەتوانێ بزانێت شتێک لێرە هەڵەیە



کاڕمێلۆ:-سڵاو گوڵەکەم ،وەرە بۆ ئێرە



ئاماژەی کرد بۆ نێو باوەشی تا بە هەنگاوی خراپەوە بگاتە لای



ئێنزۆ چاوەکانی تیژتر کردەوە و بە پەنجەی نیشانەی بۆ کرد



ئێنزۆ:-چی لەگەڵ قاچەکانت هەیە؟




چاوەکانی بێلا فراوان بوون و بەتوندی جلەکەی کاڕمێلۆی بە مشت گرت ئەوەش دڵخۆشی کاڕمێلۆی زیاتر کرد




بەخێرایی سەری بەناقایل جوڵاند




بێلا:-چ چی؟ کوا؟ چ چ کێشەیەکی هەیە؟

ئێنزۆ:-بێلا!ٚ تۆ !ٚ خۆتت بەتەواوی داپۆشیوە وەک ئەوەی گەورەترین تاوانت ئەنجامدابێ وە لاشەت لە قەلەقیدا دەلەرزێ و قاچەکانت لە قاچ و هەنگاوی بەتریقێک دەچن!ٚ تۆ چیت بەسەر هاتووە؟


تاکە هیوای کاڕمێلۆ بوو تاوەکو هۆکارێکی گێلانەی بۆ بدۆزێتەوە

بەڵام هەموو شتێک لەنێو چوو کاتێک کاڕمێلۆ قسەی کرد

کاڕمێلۆ:-هیچ شتێک نیە ئێنزۆ تەنها من و مناڵەکەم دوێنێ شەو هەندێک یاریمان کرد


بێلا

تۆ لەنێو چووی

نوقم بە
نوقم بە لە زەوی شەرمەزاریدا

______________꧁༆꧂_____________

پاشان سەریانی خستە ژێر سەرچەفەکەوە و دەستی کردەوە بە ماچکردنی لێوە نەرمەکانی کچەکەی


بە هەنگاوە گەورەکانی دوورکەوتەوە



Continue Reading

You'll Also Like

15.7K 139 38
Yumi is the eldest member of Red Velvet under SM Entertainment which debuted on August 1,2014 *Enjoy reading 😊 Note: ➡️ All the pictures and videos...
662 79 15
شەوان زوو بخەون دڵتەنگی شەوان وەک ڕۆژ نییە هێواش هێواش ئەتکوژێ...🥀
2.6K 485 24
⋆༺𓆩بـــاڵـــەکانی دادپــەروەری𓆪༻ چیرۆکێکی ئازایەتی و خۆشەویستی و هێزی بەردەوامی ڕۆحی مرۆڤە. لەگەڵ لۆرێن رافایڵ و میرێڵ مێلانی بەشداربە کاتێک بۆیان...
195K 5.8K 96
A villainess known by all as a wicked woman who has done all sorts of evil deeds-Ducal Lady Violet. She regained her memories of her previous life af...