𝐌𝐲 𝐂𝐫𝐮𝐬𝐡 𝐁𝐞𝐜𝐚𝐦𝐞...

By hlnd_Amiry

7.3K 987 675

سەرەتا سەلام جەماعەت ئێستا پوختەی یەکەم چیرۆکی خۆمتان بۆ باس ئەکەم گوڵەکانم:- چی ڕودەدات کاتێک کچێکی بەڕیتانی... More

𝚗𝚊𝚜𝚊𝚗𝚍𝚗🖤
part1
part3🖤
part(4)
part(5)
part(6)
part(7)
part(8)
part(9)
part(10)
part (11)
part(12)
part(13)
part(14)
part(15)
part(16)
part(17)
part(18)

part2🤍

410 46 5
By hlnd_Amiry


‌ lo naw chirok

------------------------------------------------------------

ویلیام:بوەستە شتێک؟؟؟؟؟؟

ئێما:فەرموو

ویلیام:کیفەکەت ناو باخچەکە لێکەوتبوو

ئێما:سوپاس

ویلیام:نایەوێ (ڕۆی)

ئێما چووە ژوورەوە جلەکانی ڕێک خست هەندێک ئیشی هەبوو کردی و سەیری وێنەی دڵبەرەکەی کردوو خەوت

pov:wiliam

ئەو کچە زۆر جوانە بۆ شەوێ ڕازیکەم زۆر باش ئەبێت

mornin.

ویلیام هەستا خۆی شۆرد و خۆی گۆڕی چووە خوارەوە

جلەکانی:بەڵام


ویلیام:بەیانی باش

د.و:بەیانی باش کوڕم

ب.و:بەیانی باش ویلیام ئەبێ ئەم ساڵ قوتابخانە تەواو بکەیت کەمێک بخوێنە و واز لە کچ و شتیش بێنە فیلێکس لەگەڵ تۆشمە ئەوەتا خوشکەکەتان زۆر لە ئێوە مناڵتریشە لەگەڵ ئێوەیا لە یەک پۆلە ئەمە یانی چی کوڕم

ویلیام:من تەواو بووم خواتان لەگەڵ

ب.و:لەگەڵ تۆمە

ویلیام:باشە باوکە گوێم لێبوو هەوڵ ئەیەم

ئاڤا و ئێلاراش هەستان چونکە لەگەڵ ئێمایا نیازی چونە دەرەوەیان هەیە

جلەکانی ئێلارا


جلەکانی ئاڤا:

pov:emma

هەستام خۆم گۆڕی و نانی بەیانیم خوارد ئەمڕۆ ئەچینە لای ئۆلیڤیا

جلەکانی.


لە دەرگا درا کردمەوە ئێلارا و ئاڤا بوون

ئێما:وەرنە ژورەوە

ئێلارا:نا نا کچێ خێراکە با بڕۆین

ئێما:باشە بوەستە با ئەو کلیلە بێنم و دەرگاکە کلیل بدەم

ئێستا لە پێش دەرگای ماڵی ئۆلیڤیان

ئێما لە دەرگایدا

ئۆلیڤیا کردیەوە ڕێک ڕایانکردە باوەشی یەک

ئێما:دەمێکە چاوەڕێی ئەم باوەشەم

ئۆلیڤیا:منیش کچێ تۆ فریشتەی تۆ چیت چۆن لە ناکاو هاتیە پێشم ئەمزانی کە دێیت بەس ئاوا زوو

ئێما:دوێنێ شەو هاتم کاتەکە درەنگ بوو نەمتوانی بێمە لای تۆ بۆیە ئێستا هاتم کچێ بڕۆ خۆت بگۆڕە ئەچینە دەرەوە

ئۆلیڤیا:باشە وەرنە ژورەوە

چونە ژورەوە چاوەڕێیان کرد هەر نەهات

ئێما:ئەرێ ئۆلیڤیا خۆ بە بووکی ناتبەن بۆ ئەوەنەت پێچوو(بە هاوارەوە)

ئۆلیڤیا:ئەرێ دە باشە ئەوە هاتم

جلەکانی


ئۆلیڤیا:دەی دەی بابڕۆین

کچەکان هەستان و ڕۆشتن
پیاسەی چەند ناوچەیەکی نیویۆرکیان کرد نانی نیوەڕۆیان لە دەرەوە خوارد ئێستا کاتی نانی ئێوارەیە
چونە ڕێستۆرانتێک

گارسۆنەکە هاتە لایان

ئێما داوای:Buffalo wings'ی کرد لەگەڵ کۆلا

ئێلارا داوای:pizza hut'ی کرد لەگەڵ کۆلا

ئاڤا داوای:hot dog'ی کرد لەگەڵ کۆلا

ئۆلیڤیا داوای:cheeseburger'ی کرد لەگەڵ کۆلا

نانیان خوارد دوای ئەوە داوای( Banana split)یان کرد هەر چواریان

ئەوەش Banana split

ئینجا تا درەنگانی شەو لە دەرەوە بوون پیاسە و بازاڕی و چەنەها شتی تریان کرد ئاگایان لە کات نەمابوو

ئێلارا سەیری کاتژمێری کرد:کچینە کاتژمێر(10:30)خولەکە

ئاڤا:تا ئەگەینە ماڵ ئەبێتە کاتژمێر یانزە بەخوا سوکمان ئەکەن

ئێما:کێ سوکتان ئەکا ئەسڵەن کێ حەدی هەیە قسە بە ئێوە بکات

ئێلارا:کچم تۆ کاکەم ویلیام نا ناسیت بەخوا ئەمانکوژێت هەر دەرمان نەکات لەماڵ باشە

ئێما:ئێوە وەرن با بڕۆینەوە ئەگەر دەرتانی کرد وەرنە لای من لەوە خۆشتر هەیە

ئاڤا:ئێ خۆ وەڵا خۆشیشە دێینە لای تۆ

ئێلارا:ڕامەبوێرن پێش کەون کچینە

تەکسیا گرت و ئۆلیڤیایان دانا پاشان خۆیان چونە ماڵ

ئێما:کچینە من ئەڕۆمەوە دەی بای

ئاڤا:دە نا تخوا تۆ وەرە قسە لەگەڵ مامەم و کاکە ویلیام بکە دەی تخوا

ئێلارا:ڕاستەکا

ئێما:ئۆفف باشە دەی ئێوە وەرنە دوای منەوە

ئێما لە دەرگایدا

ویلیام دەرگای کردەوەو ڕێک هاواریکرد و وتی:ئێوە لەکوێن تا ئەم کاتە ئەسڵەن هەر بۆچی هاتنەوە لە چ شوێنێک بوون بگەڕێنەوە ئەوێ بە ناخێری گیانتان

ئێما چاوی داخست و دڵی پڕبوو لەترسی هاوارەکەی وتی:ببورە بەڵام خەتای ئەوان نەبوو خەتاکە لەمن بوو داوای لێبوردن ئەکەم

ویلیام:تۆ هەقت نەبێ ئەسڵەن تۆکێی تا قسەی تیابکەیت ئەزانی کاتژمێر چەندە(بە هاوارەوە)

ئێما:یەکەم هاوار بەسەر منا مەکە دووەم هەقیشم ئەبێت من هەرکەسێکبم قسەی تیا ئەکەم سێیەم بەڵێ ئەزانم کاتژمێر چەندە و کاتەکە ئەوەندە درەنگ نیە کە ئاوا هاوار بکەیت بەسەر ئەو کچە داماوانەیا ئێستا ئەیانکەیتە ژورەوە یان بیانبەم لەگەڵ خۆم(ئەویش بە هاوارەوە)

ویلیام:ئەزانی چی نامەوێ قسەی هەڵە بکەم و دڵت بشکێنم بەڵام دەی وەرنە ژورەوە(بە ساردی)

ئێما:چاوت دەرێ دەی کچینە بای

ویلیام:لە توڕەییا ددانی جیڕ کردەوە

pov:emma

بەجدی ئەو کوڕە زۆر بێ ڕێزە بۆ خۆی هەموو شتێک ئەکات بەڵام بۆ ئەوکچانە ناهێڵێ خۆشم نازانم چۆن پێیم وت چاوت دەرێ بەس زۆر بێ ڕێزە لە چ شوێنێک بووە بتوانی بەو شێوەیە هاوار بەسەر ئافرەتدا بکەیت ڕاستە خۆشم ئەوێ بەس من ناتوانم خۆم بگرم بەرامبەر کەسی ئاوا

after 3 weeks

لەم سێ هەفتەیەدا شتەکان بەرەو خراپی ئەڕۆشت ویلیام چۆن منی بینیبا مۆڕەی لێم ئەکرد منیش غروری خۆم ناشکێنم بەهەمان شێوەی ئەو منیش مۆڕەم لێی ئەکرد و هەفتەیەکی ماوە بۆ قوتابخانە لەگەڵ کچەکان چوین شتی قوتابخانەمان کڕی و چاکەت و شتی زستانەشمان کڕی چونکە کەش و هەوا زۆر ساردی کردووە بەس لە قوتابخانەکەی ئێمە لەبەرکردنی جل و بەرگ بە دڵی خۆتە بەس سنوریشی هەیە نابێ عەزی و شت بکەیت تەنیا تەنورە و پانتۆڵ لەوانەشا نابێ زۆر زیادە ڕەوی بکەیت ئینجا کچینە دڵبەرم لە قوتابخانەیە هێشتا چونکە زۆر تەمەڵە و ناخوێنێ ئینجا لە هەمان پۆلین ئەڵا کە خۆشە وە من لەگەڵ کچەکان ناچمە قوتابخانە ئۆلیڤیا ماڵی نزیک قوتابخانەیە ئاڤا و ئێلاراش لەگەڵ ویلیام و فیلێکس ئەچن منیش سایەقم گرتووە سایەقەکەم ناوی جاکە تەمەنی لە چلەکاندایە و پیاوێکی زۆر باشە

(وە ئەزانم لەخۆمەوە کات ئەپەڕێنم بەس دوای هەقی ئەمانە ئەکەمەوە)

after 1 week

هەستام خۆم گۆڕی و نانی بەیانیم خوارد و جانتاکەم هەڵگرت و چومە دەرەوە
جلەکانی

قژی

end pov emma

pov:family wiliam

ئاڤا و ئێلارا هەستان خۆیان گۆڕی

جلەکانی ئاڤا و قژی


جلەکانی ئێلارا قژی وەکو هی ئاڤا بوو


چوینە خوارەوە

wiliam:

هەستام خۆم شۆرد و خۆم گۆڕی ئەمڕۆ خۆشەبێ تۆزێ بەو کچانە ڕائەبوێرین

جلەکانی ویلیام

جلەکانی فیلێکس

چونە خوارەوە

ب.و:کوڕینە ئەم ساڵ هەرچۆنێک بێت ئەبێ بخوێنن و قوتابخانە تەواوکەن حەیای منتان بردووە بە قەد منتان لێهاتووە هێشتا لە قوتابخانەن

ویلیام:باوکە خەتای ئێمە نیە دەرسەکان قورسە

ب.و:بۆ ئێوە کتێب ئەکەنەوە تا بزانن دەرسەکان چۆنە

ویلیام و فیلێکس:نەوەڵا

د.و:کوڕم ئێوە یەکێکتان دوو ساڵ یەکێکتان چوار ساڵ لەم کچانە گەورەترە کەچی لە هەمان پۆلیشن

فیلێکس:دایکە ئێمە چیبکەین خەتای مامۆستاکانە دەرسەکانمان بۆ ڕون ناکەنەوە

ویلیام:فیلێکس ڕاستەکا

د.و:وتیان ڕێوی کێ شاهێدە وتی کلکم

نانمان خوارد جانتاکانمان هەڵگرت و چوین بۆ قوتابخانە
end pov family wiliam

جلەکانی ئۆلیڤیا


جلەکانی ئۆلیڤەر


جلەکانی لوکاس


Pov:at school

چوینە پۆل قوتابیەکان هەموویان یەکیان ئەناسی تەنها ئێما لە ناویان تازە بوو یەکەم دەرس بیرکاریا هەبوو یەکەم ڕۆژبوو بۆیە هیچیان نەکرد پاشان دووەم دەرس لە ناوەڕاستیا بەڕێوبەر خۆی کرد بە ژورا
(بەڕێوبەر = ب.ر)

ب.ر:سەرەتا بەیانیتان باش قوتابیەکی تازەتان لەگەڵە ئێما وەرە خۆت بناسێنە

ئێما:من ئێما لەبەڕیتانیاوە هاتوم هیوادارم ساڵێکی بێ کێشە بەڕێ بکەین خۆشحاڵبووم

ب.ر:ئێما بڕۆ دانیشە چەند قوتابیەک گلەییان لە شوێنەکانیان هەبوو بۆ ئەوە هاتووم

بەڕێوبەر هەموو شوێنەکانی گۆڕی ئۆلیڤیا و ئاڤا لە تەنیشت یەک بوون ئێلارا و ئۆلیڤەریش بەیەکە لوکاس و فیلێکسیش بەیەکەوە لە کۆتاییا ئێما و ویلیامیش بەیەکەوە بەڵام ویلیام شوێنی ئێماشی گرتبوو ئێما خەریکبوو بەر ئەبوەوە

ئێما:بەڕێوبەر ئەکرێ من بە تەنیا دانیشم

ب.ر:نەخێر ناکرێ بۆچی جێگاکەت کێشەی هەیە

ئێما:بەڵێ بەڕێوبەر ویلیام جێگای منیشی گرتووە خەریکە بەر ئەبمەوە

ب.ر:ویلیام بچۆ شوێنی خۆت و شوێنی ئەو کچە چۆڵ بکە

ویلیام:باشە

ئێما چووە جێگاکەی ویلیام بە جاوێکی کوشندە سەیری ئەکرد دوای دەرس کاتی پشوو هات نە ئێما هەستا بچێتە دەرەوە نە ویلیام هاوڕێکانیان ڕۆشتن بەس ئەوان مانەوە
ئێما سەری لەسەر مێزەکەی پێشی دانابوو کەوتبووە بیرێکی قوڵ لەناکاو ئێما شتێک هاتە مێشکیا دەفتەری یاداشت نامەکەی دەرکرد و شتی ئەنوسی ویلیام سەرنجی ئەویدا و دەفتەرەکەی پێشی برد

ئێما:بێنە ویلیام بمدەوە(ئێما زۆر ترسا چونکە دەفتەرەکەی هەمووی باسی ویلیامە)

ویلیام:ناتدەمەوە تا نەیخوێنمەوە

ئێما:ئەڵێم بمدەرەوە

ویلیام هەستایە سەرپێ و ڕۆشتە لایەکی تر ویستی دەست بکات بە خوێندنەوەی ئێما ویستی لێیبەرێت بەڵام پاڵی ئێماوە نا ئێما کەوتە سەر زەوی

ئێما:ئەی ملت بشکێ

ویلیام:!!!

   ➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖➖

تکایە تکایە کە سەیری ئەکەن ڤۆت و کۆمێنتیش لە بیر مەکەن💖

Continue Reading

You'll Also Like

20.1K 2.5K 50
جۆری چیرۆک.... کلاسیک کۆن،، ڕۆمانسی ،هەست بزوێن ، +18‌🙂
523 120 8
خەمناك - ئەشکەنجەدان خوێنەری بن 2023/4/8 by: @_V1meo_ 𝑖 ℎ𝑜𝑝𝑒 𝑦𝑜𝑢 𝑙𝑖𝑘𝑒 𝑖𝑡 ⸝⸝> ̫ <⸝⸝
9.1K 1.2K 15
کە دەیانگوت مەزنترین ڕق دەگۆڕێ بۆ مەزنترین خۆشەویستی دەمگوت ئەوانە تەنها لەناو چیرۆکەکاندا هەن نەمدەزانی ڕۆژێک کەسانێک ژیانی من وەک چیرۆک بۆ منداڵەکا...