||ئـەزالیا|| JJK

Door helen_hn

3.6K 410 1K

تۆ ئەزالیا بوویت، کە لە بیابانی مندا شکۆفەت کرد. ◼️[12/6/2023] ◼️[ON GOING] JEON JUNGKOOK GEUN AIEL Meer

ئێمە وێڵی هیواین | ٢
چارەنووس | ٣
درۆکان بەشێکن لە ڕاستییەکان | ٤
مامەی گوڵ | ٥
سەری ساڵ | ٦
زمانی چاوەکان | ٧

ئەو دەمەی تۆم تیا بینی | ١

1.2K 90 337
Door helen_hn


.

.

.








ئەمڕۆ باران دەباری، بارانێکی گەلی زۆر، منیش بە بێ تاقەتییەوە جانتاکەم لەشان کردوو بەرەو دەرەوەی زانکۆ بەڕێکەوتم.

ئای لەبەختی من خۆ ئەمڕۆ ڕۆژ خۆش بوو، بۆیە بیری هێنانی چەترم نـەبوو. سۆرای هاوڕێشم وەستا بوو تا براکەی بێت بە دوایا بۆیە لای من نەبوو.

لە دەرەوە وەستابووم لای قوتابییەکانی تر، بەڵام ئەوانیش وردە وردە دەڕۆیـشتنەوە. منی بێبەخەت لێرە بێ چارە بووم. قۆڵم بۆیەکتر هێنایەوە بەڕاستی سارد بوو. مووی لەشم قل قل وەستا بوو ئەمڕۆ جلێکی وەها گەرمیشم نەپۆشیبوو. ئەو هاوە ساردە سڕی کردبووم دەستەکانم خوێنییان تێدا تێزابوو لە ساردیدا.

پێنج دەقەیەك وەستام بەڵام وابزانم تاکە چارەسەر هەر ئەوەیە.

مۆبایلەکەم دەرهێنا بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ کاکم بکەم بێ بەدواما، لە بێ چارەیی نەبێت حەز ناکەم ئەسڵەن ڕووشی ببینم.

پەیوەندی یەکەم ڕۆیشت بەڵام هەڵی نەگرت مەگەر نەزانم لەکوێی.
دووبارە هەوڵم دایەوە

"ئەرێ کچێ ک*ر من ناتوانم پێنج دەقە بە ئازادی لە دەرەوە بم؟"

تۆزێك لە قوتابییەکانی تر دوورکەوتمەوە چونکە مەگەر ئەو دەزانێت بەئارامی قسە بکات؟

"وەرە بە دواما باران دەبارێت ناتوانم بەو حاڵەوە بگەڕێمەوە."

"ها خانم شۆفێرت گرتووە کەی حەزت کرد بڕۆیت و کەی حەزت کرد بێیتەوە؟"

چاوەکانم داخست، داخی گرانم، دڵم دەگوشرێ کە ناتوانم وەڵامی بدەمەوە. مەرجە هێندە قسە ڕەق بێت؟

"ئەی بەم بارانە چۆن بگەڕێمەوە؟ لە زانکۆ بمێنمەوە؟"

"تاکسییەك بگرە تاقەتی مەکر و نازی تۆم نییە."

"بەو پارەیەی پێمە تاکسی تا سەری جادەکەشم نابا."

"زۆر قسە مەکە من سەرقاڵم بوەستە تا بارانەکە دەوەستێت."

"ئێ سارد...-"

خۆ داخیستەوە!

باشە من گێژ نیم؟! ئاخر خۆ دەمزانی شتێ ناکەت من پێی بحەسێمەوە.

خوایە ئێستا چی بکەم؟


تاکە چارەسەر ئەوەیە بووەستم تا بارانەکە دەوەستێت. بۆیە چووم بۆ کافتریاکەی زانکۆ کەمێ دانیشم، چووم قاوەیەك بکڕم.

دەستم لەسەر کوپی قاوەکەم دانا، و قومێکم لێیدا .. تۆزێك هەستم بە شیرینی کرد بەڵام لە کۆتای قوڕگمدا تاڵ بوو. وەك ئەو قسانە وابوو کە شەوانە پێش ئەوەی بخەوم بۆ خۆمی دەکەم. سەرەتا بە خەیاڵ شیرینن و دەمگەیەنن بەوەی دڵم حەسرەتییەتی، بەڵام کە بەیانی بە ئاگا دێم دەزانم ئەوانە جگە لە خەیاڵێکی بەتاڵی شەوانە هیچ نین، چەندە حەزم دەکرد بوو بووان بەو ڕاستییەی هەموو ژیانم پێوەی پەیوەست کردوە.

چەندە حەزم دەکرد ببن بەو خەیاڵانەی لەگەڵیان دەفڕم بۆ سەر هەورەکان، ببن بەو پێـکەنینانەی لەگەڵیان بڕژێنم ئەسرینی شادی.

هێواش هێواش گەرمی قاوەکە زیاتر دەیسووتاندم، ڕوحممی زیاتر گەرم دەکرد، ململانێی مێشکم زیاتر بەنزینی بە ئاگرەکەدا دەکرد.

چیدی نەمدەتوانی بگریم، نەمدەتوانی خەمەکانم نیشان بدەم. حەوسەڵەی دەمەقاڵێی گیانی خۆم نەبوو، زۆر قسە هەبوون گۆشتاوگۆشت دەچوون بە گیانمدا بەڵام تاقەتی ئەوەش لەدەستدابوو کە نەهێڵم نوکی چەقوەکە بە پێستیشم بــگا.


مەگەر دەمتوانی دڵخۆش بم؟

دڵخۆشی شتێك بوو لای ماڵی ئێمە بنبڕکرابوو لە ئەوەلەوە، ڕەگ ڕیشەیان نەهێشت بوو ...


شەرحی دڵ بۆ کێ بکەم؟ ئـاخر من پڕم لە وشە شەو نییە قسەگەلێك لەگەڵ خۆم نەنوێنم، دەڵێم دەی چـیدی بیرناکەمەوە بەڵام بیر لە بیرنەکردنەوەش دەکەمەوە، دەپرسم ئـاخۆ کێ هاوخەممە لە کاتی بێ چارەییدا؟ دەمەوێت کەسێ بدۆزمەوە لەگەڵم بدوێ وەك ئەوە قسە لەگەڵ ڕوحی خۆیدا بکات، بەڵام هەموویان ڕوخسارێکی پڕ خەم و ڕەقم نیشاندەدەن ئیدی کوا ڕوخسارێك لەگەڵیدا دەست بکەم بە ئاواز دانانی وشەکانم. خــۆ هەندێك جار دەڵێم گریان بۆچی دروست بووە؟



دەڵێم چـونکە هەندێ قسە هەن تا ئەبەد درکاندنیان سەختە، بۆیە هەندێکیان لەناو خۆمدا یاریم پێدەکەن، دەمکوژن، بەزۆرە ملێ داوای ژیان کردنم لێ دەکەن، بەڵام بە بێدەنگی سەر بنێیتەوە باشترە وەك لەوەی کەسێ نەبێ بێدەنگیت بە قسە بخا ...



ڕوخسارێی مات دایم بەڕەنگی زەردەوە، ئاهـی نەبوونی ڕووناکی چـاوانم زۆر گرانە.


"ئەیل؟"

سـۆرای هاوڕێم بیرکردنەوەکانمی پەرش و بڵاو کرد بە بانگ کردنم.

"ئەی نەتووت براکەت دێت بە دوات؟"


"چییە کچێ ئەوەندە لێم بێزاری؟"

هەر کە ئەوەی وت لەبەرامبەرم دانیشت، زۆر کەیف خۆش دیاربوو. ئەو هەموو کات ئاوایە بەڵام ئێستا جۆرێ ترە.

"نا بەس لام سەیر بوو تا ئێستا لێـرە ماوی."


"دەی واز لەوە بێنە، ئەو کوڕەی بۆتم باس کرد، ئەمڕۆ داوای ژوانی لێمکرد!"

چـەندە سەیرە، بەچی دڵخۆشە!

"کاوە؟ هەر ئەوەی وتت هاوبەشتانە لەکار؟"



"ئا ئا هەر ئەو، کچێ دڵم زۆر خۆشە کەمێ تر ئەڕۆم لەگەڵی پێکەوە ئەچینە قاوەخانەیەك!"

ژیـانی زۆر خۆشە نە گوێ دەداتە پارە، نە خەم، ئێ خۆ هەموو کـەس وەك من نییە... هەیەتی و لە خۆشی دونیادا خەرجی دەکا.

زۆر قسەی سەبارەت بەم کوڕە بۆم کرد، دەمتوانی بزانم چەندە دڵخۆشە لە کاتی باس کردنی ئەوەی دەیبردی بۆ لای خۆی ڕوومەتە سوورەکانی بوو. لێوە باریکەکەشی کە چەشنی گێلاس بوو لە ڕەنگ بەیەك نەدەکەوتەوە بەهۆی پێکەنینەوە.

دوای دە دەقەیەك ئاوا کوڕەکە پەیوەندەی پێوە کرد ئەویش هەستا بڕوات. ماچێکی کردم و باوەشێکی توندی لێمدا.


"دەی من دەڕۆم بەس هەر کە هاتمەوە هەموویت بە تەلەفۆن بۆ باس دەکەم، باشە؟"

منیش پێکەنیم و دەستێکم بە جلەکەی داهێنا بۆ ئەوەی ڕێکی بخەمەوە.

"باشە کەوایە، ماڵئاوا."




ئەوە کاتژمێرێك ڕۆیشت بەڵام بارانەکە هەر نەوەستابوو، بەیانی تاقیکردنەوەمان هەیە دەبێ زوو بچمەوە خوایە چی بکەم؟!

تاكە چارە هەر ئەوە مایەوە کە بەپێ بچمەوە ئیدی خۆ تا شەو لێرە نابم.

ڕێگەم گرتەبەر بۆ دەرەوەی زانکۆ بە ڕاکردن بەرەو دەرگاکە چووم، بێ بەختی من بارانەکە زیاتر و زیاتری دەکرد.

کە گەیشتمە بەر دەرگا ئۆتۆمۆبێلێکی گران بەها بەرەو لای زانکۆ بەخێراییەکی گەلی زۆر دەهات. منیش لە ڕۆیشتن بەردەوام بووم

بەڵام

ئەمڕۆ ڕۆژی مردنی من بوو!

ئەوەندە بە خێرایی هات ئەو بارانەی کۆبوو بووە لە زەوییەکە بەهۆی تایەکانییەوە هەموو گیانم تەڕ بوو!

ئاوە ساردەکە لەرزێکی بە بڕبڕەی پشتمدا داهێنا، لە تۆقی سەرم تا کۆتا پەنجەی پێم ئاوی لێدەتکا. منیش لە شوێنی خۆمەوە ڕەق بوو بووم.


دیتم ئەوەی ناو ئۆتۆمبێلەکە بەخێرای بەرەو ڕووم دەهات بە چەترێکەوە، بەڵام باش نەمدەبینی چونکە زۆر دوورکەتبۆوە ئینجا هەستی بە من کردبوو.



"خانم زۆر ببورە! زۆر بەپەلە بوووم دەتوانم بۆتی قەرەبوو بکەمەوە!"

وەك کەسێکی خەمخواردوو قسەی دەکرد، بەڵام چـاوە ڕەش قەترانییەکەشی هەمان شتی دەووت. دەستی ڕاستی بۆ شانم هێنا بەڵام یەکسەر من دوورکەوتمەوە.


"کێشە نییە بەڕێز هیوادارم ئاگادار بی لە کاتی شۆفێری!"

بە تۆنێکی ڕەقەوە وتم، ئێستا ئەم یانسیبە چی بوو بۆم دەرچوو؟




"خاتوون لەگەڵ من وەرە هەر هیچ نەبێ با جلەکانت بگۆڕین."

تووڕەیی، خەم، هەڵچوون، بێزار، برسییەتی. هەموویان هێزیان پێمەوە نەهێشتبوو، بەڵام تووڕەیم بەسەر هەموویاندا زاڵ بوو.


"جل گۆڕینی چی؟ جوان قسە بکە!"

بە پیاو چاك تێی گەیم، بەڵام ئەمانە قسەی قسەکردن نین!

"خاتوون بەهەڵە تێمەگە، من هەڵەیەکم کردوە چاکی دەکەمەوە. ئەگەر باش بم لەگڵت پیاو خراپم؟"


"بەڕێز، دووکەویتەوە زۆر باش ئەبێ بۆ هەردووکمان."


"خاتوون من هیچ مەبەستێکی خراپم لەگەڵ تۆیا نییە. ڕۆژێکی تەواوم سەرف نەکردووە بۆ ئەوەی کچێك تەڕ بکەم و لەگەڵی خۆمی ببەم بە فێڵی جل گۆڕین. وە لەبەردەم شوێنێکی گشتیش."




لە کاتی قسە کردن زۆر جدی بوو، وە جەختی لەسەر دوو وشەی کۆتاش کردەوە. ڕاستیش ئەکا، داخراوی خۆمە ئەمکاتە ناو کەشێکەوە کە بێ مەبەستە.



"ببورە، من هەڵە تێگەیشتم ئەتوانی بڕۆیت."

برۆکانی بۆ یەك هێنایەوە، ڕوخساری گرژ کرد وەك ئەوە شتێکی بیرکەوتبێتەوە.


"باشە ئێستا من و تۆ شتێك ئەکەین، ئەو چەترە دەدەم بە تۆ هەردووکمان لە ژێری دەبین تا ئەو کاتەی من ئەو پەیوەندییە ئەکەم. ڕازیت؟"


بەڕاستی سەرلێشێواو بووم، هەموو تۆنی دەنگم و وشەکانم لە دەست دابوو لەو کاتەی کە زۆر پێویستمە.




" باشە"

چاترەکەی دایە دەستم و ئێستا هەردووکمان لەژێر چەترەکە بوویـن.


ئەمە بەجدییەتی؟ هێشتا لەبەر بارانە بمابامایەوە باشتر بوو. ویستم بڕۆم بەڵام منی بەخۆیەوە چەسپ کرد!




"سۆرا؟ ئەوە من لە پێش دەرگام بۆ نایەیتە دەرەوە؟"

کە ناوی سۆرا لە دەمییەوە ئاڕاستە بوو بۆ دەرەوە من زیاتر سەرمام بوو!

نەکا ئەوە ئەو کوڕە بێت کە هەڕەشەی لە سۆرا دەکرد؟

تاتۆ و چوارشانییەکەی زیاتر منی خستە شك و گوومانەوە!
ئەی ئەگەر منی برد لە جیاتی سۆرا؟

منیش وەها ترساو بووم قاچەکانم هێزیان تێدا نەمابوو بۆ ڕۆیشتنیش.





"باشە خوشــکە جوانەکەم"

دایە قاقای پێکەنین، پێدەچوو ڕابوێرێ.

خوشك؟ جوان؟

ئەوە برای سۆرا نییە؟!

مۆبایلەکەی داخست و چەترەکەی دایە دەستم ویستی بڕوات، دەی داهیلا بەتەمای تا کەی وەك بت بووەستی!
زمانێکم بە لێوم داهێنا

" تۆ برای سۆرای؟"

ئاوڕی بۆم دایەوە، ئەویش وەك من سەرسام دەردەکەوت.

"بەڵێ، دەیناسیت؟"

"بەڵێ هاوڕێمە."

هاتەوە بۆ لام بە زەردەخەنەیەکەوە دەستی هێنا بۆ دۆقە کردن، منیش دوو دڵ بووم بەڵام لام شەرم بوو چونکە برای سۆرایە.

" من جۆنگکووك."

"ئەیل"

"ببورە مەبەستم ئەوە نەبوو تەڕت بکەم بەڵام زۆر بەپەلە بەدوای سۆرادا هاتم، تۆش ڕێك لەسەر ئاوەکە وەستا بووی."

"یانی ئێستا هەڵەی منە؟"

دیسانەوە پێکەنی، چەندە جوان چاوەکانی لەگەڵ پێکەنین بزر دەبوو و ددانە ڕێکەکانی خۆیان نیشانت دەدا.

"نا ئاواهی نییە بەڵام تۆش نەدەبا لەسەر ئاوەکە بووەستی."

هەموو گیانی تەڕ بوو بوو، ویستم چەترەکەی پێبدەمەوە. بەڵام یەکسەر پەیوەندییەکی بۆ هات.



"داوای لێبووردن دەکەم بەڵام دەبێت بڕۆم. هیوادارم بتبینمەوە بۆ ئەوەی قەرەبووت بۆ بکەمەوە. ئەگەر واش نەبوو بە دڵێکی فراوانەوە وەریگرە."



"کێشە نییە مادام تۆ برای سۆرایت. بووراویت."

زەردەخەنەیەکی گەرمم پێی بەخشی، بەڵام پێدەچوو ئەو زۆر بەپەلە بێت بۆیە بە ڕاکردن ڕۆیشت.

خۆ چەترەکەم بیرچوو پێی بدەمەوە!

"بەڕێز جۆنگکووك چەترەکەت!"
هاوارم بۆی کرد چونکە لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەی بوو.

"بەتەما نیم لەوە زیاتر تەڕت بکەم بیبە!"

بە پێکەنینەوە وتی و نەما لە پێش چاوەکانم.

بۆچی هاتمە دەرەوە چیم تووش بوو!

لاشەیەکی تەڕ بەڵام بەچەترەوە ...


ماڵی ئێمە چل دەقەکەیەك لە زانکۆوە دوورە، هەتا گەیشتمەوە ماڵ هەموو گیان دەلەرزی ئەو ئاوە پێم کەوتبوو بایەکەش کە لە جەستەمی دەدا یەکجاری سڕ دەبووم.

دەرگاکەم کردەوە، بەڵام ماڵێکی سارد ... نە دەنگی پێکەنینێك، نە قسەیەك، هیچ شتێك وای لە ماڵە نەدەکرد بە ماڵ بچێت.
خەریکە قەرەباڵغی ئەم ماڵە چۆڵە بزرم بکا، شەوقی ئەو هەموو تاریکییەش چاوانم کوێر دەکا. خێرا چوومە سەرەوە خۆم گۆڕی زۆر زۆرم برسی بوو بەپەلە بەرەو چێشتخانەکە چووم، بەڵام لەسەر مێزەکە تەنها قاپی بەتاڵ هەبوو ... دایکم هەر دەستیشی لێیان نەدابوو بۆ منی جێهێشتبوو، ئاخر هیچ بیر لەوە ناکاتەوە من ماندووم، دەخوێنم، خەواڵووم، تەنها خۆی ئاسوودە بێت بەسە. ئەرکی ئەو ماڵە هەمووی بەسەر منەوە دایکم بەفێڵی سەرئێشە خۆی لە هەموو شت دەدەزێتەوە. پێم سەیرە ئەمڕۆ خواردنیشی بۆیان لێناوە.





قاپێك زەڵاتەی نیوە کراو لەوێدا هەبوو، باشە لەگەڵ چیدا بیخۆم؟

خۆ شتی وەها لەو ماڵەدا نەبوو، هەمووی لە دەرەوە تێری دەخوارد منی مل شکاویش کەیفی خۆمە ...

بەتەنها هەموو ڕۆژ لەسەر ئەم سفرە چۆڵە ... دەزانیت چ هەستێکە بەتەنیا نان بخۆیت لە ماڵی خۆتدا؟ سفرەیەکی سارد و چۆڵ کە لەگەڵ سەیرکردنیدا تەزێك بە قەلبمدا دێ، دووبارە قوڕگم دەگیرێت دەمەوێت بگریم بە هەموو دڵمەوە، دیسانەوە چاوەکان دەبرژێنەوە بۆ فرمێسکێك.
چونکە شوێنی وەها نییە لێی بگریم پڕ بە دڵ کەس ئامادە نییە گوێ لە قسە بێ ماناکانم بگرێ.

نە دەنگی قاپ و کەوچك، نە گەرم و گوڕی خێزان. نە ئەوەی من یاری بە براکانم بکەم و ئەوانیش وەڕزم بکەن لەگەڵ پێکەنین.


خۆزگە هەر ئەو منداڵە دەبووم کە بە دیدەنی تەنها یەك پێکەنین خەمی گشت دونیا لەگەڵ گوڵانی پایزدا سیس بووبـا، ئێستاش ئەو منداڵە هەر لە ناخمە بەڵام پێکەنینێ نییە بکوژێ گشت چرچ و لۆچی دەم و چاوم.


هیچ دەنگێك لە مێشکما نییە، دەنگێك کە ئەگەر ڕۆژێك لێیان دوور بم بە دەنگی یادگارییەکان سەبووریم بێت...

ناچار تەنها زەڵاتەکەم خوارد، لەناکاو دایکم و براکەم بانگی منیان دەکرد بە دەنگی بەرزەوە.



"ئەیل!"
"وەرە خوارەوە بێ خاوەن!"

برا سەرخۆشەکەم ... هیچ سەرسام نابم ئەگەر دووبارەوە بە سەرخۆشی ببینم. وای زانی من لە سەرەوەم بەخێرایی چوو بۆ ئەوێ منیش چووم بۆ لای دایکم بزانم دەردیان چییە.

"بەڵێ، چیتان دەوێت؟"

دایکم یەکسەر هات زللەیەکی لێمدا! دەنگی دایەوە لە هۆڵەکە بە تووڕەییەوە سەیری دەکردم و ئاگر لە چاوانی دەباری.

"بەتەمایت بەم فێڵانەوە لە من ڕزگارتت ببێ؟"

سەیری ناو چاوەکانیم دەکرد، بێ شەرم بووم لە بەرامبەریدا ئەوەی ناوی ڕێز بێت لەو ماڵەدا فڕییەوە .. باڵی گرتووە بۆ مەیخانەکان و گازینۆکان.

"ڕزگار بوونی چی؟ باسی چی دەکەیت؟!"

ئەم جارە زللەیەکی تری لێمدا یەکسەر هاواری کرد.


"خۆت گێژ مەکە وەك ئەوەی ئاگات لە هیچ نەبێت ئێستا با براکەت بێت من دەزانم چۆن ڕزگارت دەکەم!"







بەناو برا گەورەکەم هاتە خوارەوە، زۆر بەپەلە بەرەو ڕووم هات. ئەویش زللەیەکی لێمدا!



بەڵام ئەوەندە بەسە!




"چییە لە دەرەوە کاکەم پارەی تەواوی پێ نەبووە بۆ گازینۆکان بۆیە بەربوونەتە گیانی من؟"


بە توڕەیی و هاوارەوە وتم، لەمێژ بوو بەم جۆرە هاوارم بەسەر کەسێکا نەکردبوو. بەڵام وابزانم لە کاتێکی هەڵە بوو ...



"دەمت داخە بێ ئابڕوو! تۆ لەگەڵ کوڕی خەڵکا ڕابوێرە لەژێر چەترا و ناز و مەکری بۆ بکە لێپێچینەوە لە پارەی من مەکە!"

بۆنی لەشی و سوور بوونی چاوەکانی و تروکاندی زۆر، دەست لەرزین و دەم خوار بوونی تەنها ئاماژەیەکی تەواو بوون بۆ ئەوەی سەرخۆشە و لەگەڵ مەیدا هەڵپەڕیوە لە شادیدا.







"کێ وتی؟ من ڕابوێرم لەگەڵ کوڕی خەڵکا؟! ئەسڵەن ئاگات لە خۆتە تۆ؟"




"تۆ زۆر زمان درێژ بووی! ئەوە نیشانەی ئەوەیە ئەو ماوەیە ئاقڵم نەکردووی! وا مەزانە کە لە دەرەوەی ئەتوانی هەموو شت بە ئارەزووی خۆت بکەیت، تێهیۆنگ لە زانکۆ تۆ بینی بوو لەگەڵ کوڕێکا لە ژێر چەتر خۆ ئەو درۆم بۆ ناکات."



کە ناوی تێهیۆنگی هێنا، شۆك بوون تاکە هەست بوو لەناو مندا. دڵم دەستی کرد بەوەی خێراتر لە باری ئاسایی خۆی لێبدات، دەبووایە زۆر لەمێژ بوو بمزانیبا ئەم تێهیۆنگە شتێکی لەژێر سەرە. هەموو دەم بە دوامەوە بوو و لە کوێ بوو بام بەس بە چاو ڕوحمی گڕ دەدا.




"ئەوە چییە پاسەوانت بەسەرمەوە داناوە؟ مادام ئەوەندە لە حەیا و شەڕەفی خۆت ئەترسی خۆت هاتبایت بە دواما لەژێر ئەم باران دڵت بۆم نەدەسووتا؟ یان بێ مەجال بوویت لەبەر مەی خواردنەوە؟! ئەسڵەن تۆ کەی پیاویت تا لە حایا و شەڕەفەت بتریست ناپیاو! من وەك تۆ بێ ئابڕوو نیم هەموو ڕۆژ کچ مەی بە دەممەوە بکا! ئەسڵەن ناچار نیم ڕوونکردنەوەت بۆ بدەم چونکە لەو ماڵە شتێك نەماوە بەناوی خێزان کە خێزانیش نەما گرینگیدان و حەیا و شەڕەفیش دەبن بە پەڕێکی دڕوا کە هەر ڕۆژەو لە شوێنکا سەما ئەکات لەگەڵ هەوادا!"





ئەوەی لە دڵم بوو خستمە سەر زاریشم، ئیدی ترسیش نەما، ئەسڵەن کەس لە کەس ناترسێت بەڵکو ئەوە هەمووی دەربارەی ڕێزە، کە ڕێزیش نەما تەواو ...







ئەو دەمە، هەستم کرد چیدی هەناسە خۆی ناکاتە سییەکانمەوە. توانای قووت دانەوەی فرمێسکەکانیشم نەبوو. ڕێك ئەو ساتە بوو براکەم دەستی لە قورگمەوە لوولدا و بەرە مردن پەلکێشی دەکردم.





"تۆ باسی حەیا و شەڕەف بۆ من دەکـەی؟! ها؟
دەزانم چۆن چارەی دەردەی تۆ دەکەم!

هاوسەرگیری لەگەڵ وو سیۆك دەکەی."





----

٢٠٢٣/٦/١٣
بە کاتی کۆریـا و ڕۆژی دامەزراندنی بانگتان.

٢٠٢٣/٦/١٢

بە کاتی کوردیستان.


جوانترینی من ئەوەیە، بەنرخترینی منیش هەر ئەوەیە، هەندەك جار دەرێم زمانی کوردی زۆر دەورەمەندە وشەی وەهای هەیە دەقا و دەق وەسفی ناو هەناوت دەکەن!

ئـەگەر برێم ئەو چیڕۆکەم لە هەموو ئەو چیڕۆکانە خۆشتر دەوێ کە نووسیتم درۆ نییە، تایبەتە زۆر، وە دەمەوێ گرینگی زۆریشی پێ بدەم هیوادارم لۆ ئەنگۆش ئەوها بی.
وە وشەکانیش حەول دەدەم وشەی ڕۆژانەی خۆمان بی، چونکە لەمێژ بوو حەزم دەکرد شتەکی وا بنووسم. وە ئەو جۆرە نووسینەش بە جۆری خۆم دەزانم

Ga verder met lezen

Dit interesseert je vast

21.8K 3.8K 20
'ڕووخساری وەك فریشتـە، بەڵام ناخێڪی بڪوژ' ◈دەستپێك/٢٧-٧-٢٠٢٢ ◈كۆتایــے/ ٢٠٢٢/١٢/١٢
1.3K 127 3
'ئـەو مادەی هـۆشـبەری مـن بــوو، ئــاڵوودەی بـووم، هــەرگیـز تێرنەبووم لێـی و هەمیشە بەدوای زیاتردا دەگــەڕام.." start: 60923 end: ⚠︎نـاوەڕۆکەی چیرۆک...
648K 14.5K 42
In wich a one night stand turns out to be a lot more than that.
334K 21.7K 70
it's a manan ff starting from soha's court case. what will be nandhini's statement. she will defend him or give statement against him. To know more...