𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳

By llivun4

8.3K 1.2K 567

لاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە بر... More

00:00
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
chapter 6
Chapter 7
Chapter 9 ½
Characters
chapter 9 ½
Chapter 10
Chapter 11
chapter 12 ½
chapter 12 ½
Chapter 13
Chapter 14

Chapter 8

450 74 39
By llivun4


✧⁩⁦。⁠* Chapter eight ✧⁩⁦。⁠*

-ئـەوە دەربـارەی مـنە !

~شـتێک لە نـاخمـدا خەریـکی قسەکـرنـ..، هـاوارکردنە ! بـەڵام نـاتـوانم گـوێبـیستـی هـیـچ بـم ! ⁦⁦ ⁦⁦˖⁠♡⁩

__________

_______

Lavender pov

باوەڕ بەوە ناکەم لەگەڵ خێزانەکەم کۆتاییمان پێ هات قسە نەکەین و یەکتری نەدوێنین ! مەبەستم ئەوەتا ئێمە لەسەر سفرەکە دانیشتووین و نانی بەیانی دەخۆین بەڵام شتێک جیاوازە ! ئەویش ئەوەیە دایکم لە باوکم زویر بووە لە کاتێکدا باوکم لە من و لایرا زویرە بەسەر هەموو ئەوانەشەوە دەیڤدیش توڕەیە لە من و لایرا کە هۆکارەکەی نادیارە !

"من دەڕۆم"

سەرنجەکانم بۆخۆم هێنا بەڵام تەنیا دایکم سەری بۆم جوڵاند و هیچی نەگوت نەفرەت لە کوڕەکانی لویس ئەلێکساندەر !!

قاپوتە ڕەشەکەمم هەڵگرت و لەبەرم کرد و جانتاکەم هەڵگرت؛سەیری خۆمم کرد لەو ئاوێنە گەورەیەی لە هۆڵەکە هەڵواسرابوو جلەکانم ئەمرۆ سادە بوون کە وشەی سادەش زۆر بوو لەگەڵ جووتێک پێڵاوی ڕەش کە بنێکی کەمی هەبوو

قژە ڕەشەکەمم لەسەر شێوەی کلکی ئەسپ بەستبوو بە شێوەیەکی ڕێک و جوان؛مۆبایلەکەم زەنگێکی لێوە هات ئەوەش نیشانەیەک بوو بۆم کە جودی لێرەیە بۆیە بەخێرایی ڕۆیشتم

"سڵاو کچە سێکسیەکە !"

سڵاوم لێی کرد بەڵام ئەو بەو نیگایە سەیری دەکردم کە 'نەفرەت شتێک هەیە پێمت نەگووتووه'

"ببورە...ئەگەر ئەوە دەربارەی نات و کریستنە لەگەڵ لایرا"چرپاندم و تەماشای خوارەوەم کرد

دەستی خزیە سەر شانم "ئەوە دەربارەی ئەوەیە کە پێمت نەگوت هەرچەندە ئەوە چەند ڕۆژێکە ڕوویداوە" بە کەمێک گلـلەییەوە بە ڕوومدا گوتی

"خوشکەکەم سۆزانیەکی تەواوە، ئەو ئەوەی بۆ هەموومان سەلماند ئەو کاتەی ئەوەی کردە بیانو بۆ جیابوونەوەکەی ! تەنیا دەڵێم کە دەبەە پێمت گوتبایە چونکە من توڕە نابم بۆ ئەوە هەرگیز لاڤـ!!"

سەرم بۆی جوڵاند پاشان پەیمانی نەمانی نهێنیمان دا پێش ئەوەی بۆ زانکۆ بەڕێ بکەوین

تەواوی ڕۆژەکە زۆر بێزار کەر بوو...هیچ شتێکی تایبەت نەبوو تەنیا وەرگرتنی وانە ئەرکی زیاتر هیچی تر نا

وە لە کۆتایی ڕۆژەکە ڕین وەك پیاوێکی خانەدان هاتە دوام

"چی دەکەی دەربارەی کرداریەکە بۆ ئەرکی ئەو وەرزەی زانکۆت؟ دەچیتە نەخۆشخانەیەکی دەروونی یانیش لەگەڵ پزیشکێک دەیکەی؟"

"پێم وایە یەکەم ئەزمونم لە نەخۆشخانەی دەروونی بێت باشترە...!!"زۆر بە وردی دەربارەی ئەوە بیرم کردبوویەوە و ماوەی هەفتەیەکە خەریکی هەڵبژاردنی بڕیارە ڕاستەکەم بەڵام بێگومان بێ ئەوەی بەخێزانەکەم بڵێم...

تەنیا دەیانخەمە نێو واقعی شتەکە دوای ئەوەی فۆڕمەکان لە زانکۆ پڕ دەکەمەوە ئەو کات ناتوانن ڕەتی بکەنەوە و دەبێ قبوڵی بکەن

"ئەوە هەڵبژاردەیەکی سەرکەوتوو نییە...خۆشت دەزانی زۆر جار ناوت لە نەخۆشخانەیەکی دەروونی تایبەت بە زیندان دێتەوە"رین هەستیار ترین خاڵی بیر خستمەوە

دەزانم ئەوە مەترسیدارتین شتە کە بیکەم لە کاتێکدا تەنیا نیوەی قۆناغەکەم بڕیوە بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەکەم و فێربوونی زانیارییە گرنگەکانی نەخۆشی و حاڵەتە دەروونیەکان...
بەڵام تاوەکو سەرکەشی نەکەم و لە شوێنێکی گرنگ دەست بە وەرگرتنی ئەزمون نەکەم ناگەمە ئەو شارەزایی و ئاستەی خۆم دەمەوێ.

"من باش دەبم ئایا متمانەت پێم نییە؟"بە رووگرژی گوتم و لێوم بچوک کردەوە

دەستی خستە سەر قژم و بە هێواشی پێکەنی پێش ئەوەی ڕامکێشێتە باوەشی پێش ئەوەی تاتۆ بچوکەکەی مەچەکی دەرکەوێ و بیبینمـ.... هەر کات دەیبینم و رابردووە وێرانەکەیم بیردەکەوێتەوە 'هەرزەکاریە' پڕ کێشە و نەهامەتیەکەی دڵنیا دەبمەوە لەوەی شایەنی چ پێزانینێکە بۆ ئەو بەرگە گرتنەی !!

لەوانەیە هیچ کەسێ ئەوە نەزاێ کە پێی تێپەڕیوە بەڵام بۆ من کە هەموو ڕاستیەکان دەزانم هێشتا ناتوانم باوەڕ بکەم کە تێی پەڕاند ئەگەر کەمیش بێت....

هەمووان پێیان وایە ویلیام تاکە هۆکاری قوڵبوونەوەی منە لەو بوارە بەڵام پاڵنەرە ڕاستەقینەکەم تەنیا ویلیام نییە....!!!

هەموومان خاوەن برینی قوڵین کە ڕابردوو لە دڵ و دەروونمان درووستی کردووە.....هەمووان پێویستمان بەو چارەسەرە دەروونیە هەیە کە گەورەکان هەرگیز دانی پێدانانێن،ئەو کاتەی تەمەنم تەنیا شەش ساڵان بوو یەکەم جار بوو کە بڕیارمدا ئەوە بکەم.....

هەرگیزیش پەشیمان نیم لە کردن و هەڵبژاردنی!

"ڕین؟"

"بەڵێ؟"

"با ئەمرۆ بڕۆینە هەموو ئەو شوێنانەی بە منداڵی بە نهێنی بۆی دەڕۆیشتین!!"

لە تەمەنی چواردە ساڵیەوە من و ڕین بە تەواوی یاخی بووین بە تایبەتی من چونکە خێزانەکەم ڕێیان نەدەدام بڕۆمە هەموو شوێنێک لە هەموو کاتێکدا بۆیە هەمیشە زۆربەی شەوەکان دوای ئەوەی هەمووان دەخەوتن لە پەنجەرەکەی ژووری دەیڤدەوە دەڕۆیشتمە دەرەوەی ماڵەکە و تاوەکو بەرەبەیان هەموو ئەو شوێنانەمان دەکرد کە نەمان دەتوانی بە ئاشکرا بۆیان برۆین...

"بەڵام چێژی نابێت ئەگەر ئەوە ئێستا بکەین...!!!" بەیەکەوە گوتمان و پاشان پێکەنین

"کاتژمێر ١٢ی شەو چاوەرێت دەکەم لە نزیک پەنجەرەکەی ژووری دەیڤد....بلوسێکی ڕەش و چاکەتێکی ڕەش لەبەر بکە لەگەڵ پانتۆڵی ڕەش، بیرت نەچێ خواردنە هەمیشەییەکان بدزی لەنێوان سەلاجەکە"

"بسکویت...ڕامیۆن...چپس...و کۆکاکۆلا بەڵام وا ڕەفتار دەکەین خواردنەوەی کحولیە"بە دڵخۆشی ئەو خواردنانەم ژمارد کە بە منداڵی دەم دزین لە ماڵەوە پێش ئەوەی بڕۆم

"تۆش !! لە mcdonald's خواردن دەهێنی برگەر و پەتاتە !!"

"فەرمانتە خانمەکەم"

تەنیا دوبارە کردنەوەی ئەو شتانەی بە منداڵی دەمکردن وام لێدەکات ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت هەست بەوە بکەم کە دوبارە منداڵم و لە هەموو کۆت و زنجیرەکانی بە ناوی گەورە بوونەوە پێیانەوە بەستراوم ئازاد ببم !!

"کەواتە لەبیری مەکە....شەو دەتبینمەوە"پێیم گوت کاتێک سەیارەکەی لەنزیک ماڵەوەمان وەستاند و دابەزیم

وەک هەمیشە ماچی ڕوومەتیم نەکرد پێش ئەوەی دابەزم، بەڵام نامەوێ شتێک بکەم هیوایەک لە دڵی دروست بکات و تەنیا وەک هاوڕێیەکی نزیک لە تەنیشتی دەبم بەڵام بۆ ماوەیەک هەندێ ڕەفتار ڕادەگرم....ئەوەی تەنیا هێشتا وەک هاورێیەک لە تەنیشتم وەستاوە وام لێدەکا سوپاسگوزاری خودابم هەموو چرکەیەک لە کاتێکدا دەزانم من چیتر بۆ ئەو هاوڕێ نیم لە ئێستادا بەڵام هێشتا هیوایەک هەیە و دڵنیام لەوەی ڕۆژێک کەسە ڕاستەکەی خۆی دەدۆزێتەوە...!!

"گەڕامەوە !"هاوارم کرد بەڵام ماڵەوە بێدەنگ بوو پێم وایە تەنیا کەسم کە زوو گەڕابێتمەوە ماڵەوە ئەمرۆ

ڕۆیشتمە سەرەوە جلەکانم گۆڕی و گەڕامەوە خوارەوە تا شتێک ئامادە بکەم و ورگە برسیەکەمەی پێ پڕ بکەمەوە کە ماوەی نیو کاتژمێرە هاواری خواردن دەکا

خێراترین خواردن بتوانم دروستی بکەم ساندویچی مریشکە بۆیە سنگی مریشک و سەوزەکانم لەگەڵ سەمونی ساندویچەکە دەرهێنا و خەریکی ئامادەکردنی بوون،یەکێک لەو شتانەی خولیای کردنیم هەیە خواردن دروست کردنە بۆیە چێژم دەبینی لە کردنی بەتایبەت لە ئێستادا توانیم کەمێکی وزە نەرێنیەکەم بەتاڵ بکەم

چونکە بە کردنی ئەو شتەی خولیا و ئارەزووت بۆی هەیە مرۆڤ دەتوانێ وزە نەرێنیەکەی بەتاڵ بکات، دەرگای پێشەوە کرایەوە و بەو پێیەی دەنگی قاچ هات و هیچ کەسێک قسەی نەکرد زانیم دەیڤدە !

تێناگەم کێشەی ئەو کورە چییە ! تەنانەت نازانم چ هەڵەیەکیشم کردووە بۆ ئەوەی پشتگوێم بخات بەو شێوەیە !!

هاتە چێشتخانەکە و سەلاجەکەی کردەوە "خواردنەکە ئێستا ئامادە دەبێ !"ئاگادارم کردەوە ئەو کاتەی جپس و کۆلای لەناو سەلاجەکە دەرهێنا

پشتگوێی خستم و ڕۆیشتە دەرەوە، بە بێزاری هەناسەم هەڵمژی

"هێمن بە لاڤێندەر...لەبیری مەکە ئاقڵترینی ماڵەکە تۆی.... تکایە تۆش شێت مەبە !!"گەر لە کاتێکی تر ئەو قسانە ببیستمەوە کە ئێستا دەیکەم وەک نوکتەیەکی بێتام لە قەڵەمی دەدەم بەڵام بە ڕاستی ئەو تاکە شتە دەتوانم خۆمی پێ هێمن بکەمەوە !!!

ئەوەم خستە تەنەکەب خۆڵەکە کە پشتگوێی خستم و یەکەم جار دەستم کرد بە ئامادەکردنی ساندویچەکە بۆ ئەو بەو شێوەیەی دەیخوات کاتێک نابێ تەماتەی تێدابێ پاشان ئەوەی خۆمم ئامادە کرد

ڕۆیشتمە ژووری دانیشتنەکە لەوێ بوو بەدیار تیڤیەکەوە خەریکی خواردنی خواردنە ناتەندروستەکەی بوو ! ڕۆیشتم و لە تەنیشتی دانیشتم و قاپەکەم لەپێشی دانا پاشان کۆلاکەی خۆمم پچڕاند و دەستم کرد بە خواردنی ساندویچەکەی خۆم

"بۆچی هەمیشە شتەکانم لێ دەشاریەوە و کۆتا کەسم کە دەیزانم؟"لە کۆتاییدا بڕیاری قسەکردنی دا بەڵام بۆچی تێناگەم مەبەستی چییە؟

"ئایا شتێک هەیە شاردرابێتەوە و لە کەسێکی ترەوە زانیبێتت؟"پرسیم و لە خواردن وەستام

"کۆتا کەس بووم کە زانیم خوشکە بچوکەکەم ویلیامی خۆشدەوێ،لە زاری دایکمەوە زانیم رین خۆشەویستت نییە، و لەلایەن ناتەوە پێم گوترا کە لایرا ئەوی خۆشدەوێ کاتێک بە هەمووانی ڕاگەیاند ئەو رۆژە ! ئێستاش سێ ڕۆژ پێش ئێستا کارۆلین لەبەر من ویلیام ڕەتدەکاتەوە لە کاتێکدا من بێئاگام لەوە؟! وە هەڵی بێنە چی ؟! خوشکە بچوکەکەم هەموو ئەو شتانەی دەزانی و ئاگادار بوو"

ساختەترین زەردەخەنە بۆ خۆدزینەوەم کە بتوانم لەتەواوی ژیانم بیکەم ئەو خولەکە کردم...دەزانم مافی خۆیەتی توڕەبێت بەڵام نەفرەت من چۆن ئەوە بکەم ئەوەندە ئاسانە؟

"سەیرکە...دەزانم مافی خۆتە پێی دڵگران و توڕەبیت بەڵام ئەوە ئاسان نییە مەبەستم ئایا من دەبێ بێم و بڵێم 'های دەیڤد دەمەوێ پێت بڵێم کە من ویلیامم خۆشدەوێ' یانیش بێم و بڵێم 'کارۆلین لەبەر تۆ ویلیام ڕەتدەکاتەوە' هەر شتێک بیت هێشتا برا گەورەکەی منیت ئەوەش وادەکات نەتوانم ئاوا بە ئاسانی هەموو شتێک بە ڕووتدا بڵێم،
بابەتەکەی رین من ئەو کاتە ئاگادار نەبووم کە پێیان وتی ئێمە خۆشەویستین چونکە هیچ شتێک نەبوو لە نێوانمان ئەگەر بوونی هەبووایە پێم دەگوتی ئەو کاتەشی پێیان گوتی نەمویست رین بخەمە بارودۆخێک توشی شەرمەزاری بکەم لە کۆتاییدا ئەو هێشتا باشترین هاوڕێی منە.... ویلیامیش سوێند دەخۆم ماوەیەکی زۆرە هەڵی دەرهێنانی دەدەم لە دڵم و هەرگیز دانم بەو ڕاستیە نەناوە کە خۆشمدەوێ چونکە ئەگەر ئەوە بکەم دەزانم زیاتر پەیوەست دەبم !! بابەتەکەی لایرا من شەوەکەی دوای دەرهێنانی قوتوەکە زانیم کە ئەو ناتی خۆشدەوێ بەڵام وەک تۆ تووشی سەرسوڕمان بووم ئەو کاتەی لەناو هەمووان ڕایان گەیاند کە دەیانەوێ بە فەرمی بەیەکەوە بن"

ئەو راستیەی کە وەڵامی هەموو پرسیارەکانیم داوە ئاسوودە بەخش بوو.هەرچەندە زۆر ڕاستگۆ بووم بە تەواوی دەربارەی رین و ویلیام بەڵام ویستم بەتەواوی ئەوەی بۆ ڕوون بکەمەوە کە تێیدام.

نەمتوانی لەسەر بابەتەکەی کارۆلین قسە بکەم چونکە هەستەکان هی کارۆلینن و تەنیا ئەو مافی قسەکردنی هەیە دەربارەیان.

بە بیرکردنەوە لەوەی ئێمەی تێدایە ئەوە شەش پاڵوی خۆشەویستیە نەک سێگۆشەی خۆشەویستی !! مەبەستم نەفرەت ئایا هیچ کەسێک لە دەرەوەی بازنەی ئەو سێ خێزانە نییە تا ئاشقی ببین یان چی؟

"چی دەربارەی ئەوەی کارۆلین؟...تۆ دەزانی من شەیداییم بۆ کچێک هەیە کە لە کۆلێژ لەگەڵمە-"

"من تەنیا دەربارەی ئەو بابەتە نە لەگەڵ تۆ نە لەگەڵ کارۆلین قسەم نەکردووە...چونکە ئەوە دەربارەی ئەو دوانەتانە، وە من لەبری کارۆلین قسە ناکەم هەستەکان هی ئەون و ئەگەر بڕیاربێ کەسێک دانیان پێدا بنێ هەر خودی کارۆلین خۆیەتی و ناشمەوێ هاورێکەم بریندار بکەم بۆیە ئەوەم پێی نەگوتووە.....بەڵام ئەوە واتای ئەوە نادا کە دەمەوێ دەستبەرداری ئەو کەسە بیت کە خۆشتدەوێ،
تەنیا ماوەیەک ڕەفتارەکانت کەمێک خۆپارێزانە بکە لەگەڵی با باوەش و ماچی هاورێیانەی تێدا نەبێ کە شتێکی ئاساییە بۆ ئێمە"

نکۆڵی لەوە ناکەم ئەگەر دەیڤد لەگەڵ کارۆلین بێت دوانەیەکی چەند نایاب دەبن بەڵان تەنیا لەبەر ئەوەی نایابن بەیەکەوە مانای ئەوە نادات کە دەبێ بێ یەکەوە بن !

لێرە هێشتا هەندێ هەست هەن ئاڵوگۆڕ کراو نین و نامەوێ براکەم بخەمە ژێر پەستانی ڕازی بوون بە هەستەکانی کچەکە کاتێک ڕوون و ئاشکرا دەزانم کچێکی تر بوونی هەیە بۆیە دورکەوتنەوەم لەو بابەتە باشترین بڕیارە کە بە مێشکمدا دێت.

"کەواتە هەموو شتێک باشە ئێستا ؟"پرسیم خۆم نزیک کردەوە لێی

"ئەگەر سەرەتا پەیمان بدەی چیتر نهێنی بوونی نابێ"گوتی منیش بە خێرایی پەنجە بچوکەکەیم گرتەوە

کۆتا شت بەرگەی بگرم زویر بوونمە لەگەڵ براکەم و خوشکەکەم پێم وایە لەبەر ئەوەیە کە بەشێوەیەکی نائاسایی پەیوەستین بە یەکتر !

"کەواتە دەتەوێ دەربارەی ویلیام و رین قسە بکەی؟"پرسی و قەپێکی گەورەی لە ساندویچەکەدا

دڵنیا نەبووم کە دەمەوێ باسی ئەوە بکەم یاخوود نا بەڵام پێم وایە باشترین کەس دەستم بکەوێ بۆ قسەکردن دەربارەی ئەو بابەتە براکەمە !

"دەمەوێ بوەستم لە خۆشەویستنی ویلیام...ئەوە ئەو شتەیە کە مێشکم دەیەوێ بەڵام دڵم تەواو ڕایەکی جیاوازی هەیە کە خۆی بە بەهێزی بە هەموو شتێکەوە گرتووە بۆ مانەوەی لە خۆشەویستی و دەستبەردار نەبوون لێی !!
مێشکم پێی وایە هەڵبژاردنە دروستەکە رینە چونکە لەگەڵ کەسێک بیت کە خۆشی دەوێی باشترە لە بوونت لەگەڵ کەسێک کە خۆشت دەوێ،
بەڵام ناتوانم رین وەک ئەو پیاوە ببینم کە دەبێتە هاوبەشی ژیانم یان خۆشەویستم.
ئەو شێوەیەی پێی سەیری رین دەکەم هەمان ئەو ڕێگەیەیە کە سەیری تۆی پێ دەکەم، ئەو وەک باشترین هاوڕێم و برایەک ناوازەیە بۆم ! بەڵام مافی ئەوەشم نییە سەرزەنشتی بکەم لەوەی بۆچی خۆشی دەوێم"براکەم بێدەنگی هەڵبژارد ئەوەش نیشانەیەک بوو بۆم بۆ بەردەوام بوونم لە کردنی ئەو قسانەی دەمەوێ بیان کەم

"ئەگەر مافی ئەوە بەخۆم بدەم کە ڕۆژێک سەرزەنشتی بکەم لەسەر ئەوەی خۆشی دەوێم، ئەی ئەو کات ڕۆژانە دەبێ چەند جا سەرزەنشتی خۆم بکەم لەبەر ئەوەی ئەوم خۆشناوێ یان لەبەر ئەوەی ویلیامم خۆشدەوێ ! تێگەیشتنم لەوەی هەڵبژاردنی ئەو کەسەی مرۆڤ خۆشی دەوێ شتێکە تەنیا لەژێر کۆنتڕۆڵی دڵدایە بەسە بۆ ئەوەی بە تاوانباری نەزانم و دەستی تاوانی بۆ درێژ نەکەم !
بەڵام هێشتا ئاسوودە نیم چونکە دەزانم هەستەکانی بە ئاسانی ون نابن من سێ ساڵە هەوڵدەدەم بەڵام هێشتا دەستبەرداری هەستەکانم نەبوومە بۆ ویلیام کەواتە ئەوانەی ئەو بە ڕۆژێک و هەفتەیەک یان مانگێک ون دەبن؟"

"لە قوڵایی ناخمەوە حەز دەکەم هەستەکانم بگۆرین کاتێک بەیانی هەڵدەستم و هەموو شتێکی بەرامبەر ویلیام هەیە بگۆرێن و بۆ رین بچن، بەڵام دەزانم شتێکی تەواو مەحاڵە چونکە دڵم پەیوەست بوونی بە ئەشقی کەسێک هەڵبژاردووە کە ئامادەیی ئەوەی نییە هەلێکیشی پێ بدات. ئایا بڕیارە دروستەکەم دا بە دوورکەوتنەوە لە بازنەی خۆشەویستی ئەو کەسەی دڵم هەڵی بژار لەگەڵ ئەو کەسەی دڵمی هەڵبژارد؟ یان دەبێت برۆمە ناو یەکێک لەو دوو بازنەیە؟"

ئەو هەموو قسەیە وەک پارچە شوشەی شکاو بوون کە لە قورگم کۆبونەتەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە ئێستا کە لە کۆتاییدا توانیم هەڵیان برێژم وەک ئەوەیە ئێستا تەنیا برینێکیان جێهێشتووە لە سینەمدا وەک نیشانەیەک بۆم کە بیریم بێت ڕۆژێک هەستم پێیان کردووە دەستم کردە گریان بە قوڵی و تەنیا شت هەستم بە ئارامی دەکرد لێی ئەو خولەکە نێو باوەشی براکەم بوو کە بێدەنگ بوو و تەنیا منی ڕاکێشایە باوەشی دەزانم زۆر قسەی هەیە بیکات و زۆر شتی هەیە بۆ گوتن بەڵام ئامادەیی گوێگرتنم نییە بۆ هیچ شتێک چونکە دەزانم سوودێکی نییە بۆم لە کاتێکدا ئێستا باش نیم بۆیە تەنیا ئەوەم هەڵبژارد کە هەموو ئەو شتانەی لەناو ناخمدا ماون لەرێگەی گریانە قوڵەکەمەوە دەری ببڕم.

بە تەواوی دەزانم نزیکەی پانزە خولەک بۆ بیست خولەک گریان تا چاوەکانم سوور بونەوە و سەر ڕوومەتەکانم لیق ببوون بەهۆی خزینی ئەو هەموو فرمێسکە سوورانە بەسەری.

"تکایە ئێستا هیچ مەڵێ ئەو کاتەی ئامادەییم هەبوو بۆ گوێگرتن دێمە لات"بە تکاوە گوتم کاتێک ویستی قسە بکات، دوای قسەکەم سەری بە قایل بوون جوڵاند و هەردووکمان بێدەنگ بووین و خواردنەکەمان خوارد

"بڕۆ دەموچاوت بشۆ و گەرماوێک بکە دایکم بەو شێوەیە بتبینێ نیگەران دەبێ" پێی گوتم و قاپەکانی وەرگرت لێم و ڕۆیشتە چێشتخانەکە

"دەیڤد ؟"بانگیم کرد

"سوپاس"بە ڕاستگۆیی گوتم ئەویش خەندەیەکی بۆم کرد

ڕۆیشتمە سەرەوە و ڕۆیشتە گەرماوەکە بە نزیکەیی کاتژمێرێک مامەوە بەهۆی ئەوەی کەوتبوومە قوڵی بیرکردنەوە، هاتمە دەرەوە تەنیا پازنە خولەکی مابوو بۆ هەشی ئێوارە قژم وشککردەوە و بەو شێوەیە جلم پۆشی کە لەسەری ڕێککەوتبووین

ڕۆیشتمە خوارەوە دایکم و لایرا گەرابوونەوە بەڵام باوکم هێشتا نا، دەیڤد نزیک بوویەوە و ماچێکی سەری کردم منیش باوەشم لێی دایەوە کاتێک دایکم و لایرا بە گومانەوە سەیری ئەو دوانەمانیان کرد بەڵام قسەیان نەکرد

"خۆشمدەوێی!"بە چرپەوە پێیم گوت پێش ئەوەی لە باوەشی بڕۆمە دەرەوە و بەرەو دایکم و لایرا برۆم تا یارمەتیان بدەم لە ئامادەکردنی نانی ئێوارە باوکم تا کاتژمێر نۆ ناگەڕێتەوە بۆیە بەشی ئەوە ئاقڵ بوون و بەشی دایکم و خوشکەکەشم ساندویچم دروست کردبوو بۆیە ئەوان بەدەم ئامادەکردنی نانی ئێوارە خەریکی خواردنی بوون

"چی ئامادە دەکەین؟"پرسیم و قۆڵەکانم هەڵکرد

"لازانیا"لایرا وەڵامی دامەوە سەرم جوڵاند و پاشان یارمەتیانم دا لە ئامادەکردنی خواردنەکە

شەوەکە بە ئاسایی تێپەڕی و باوکم کەمێک هێمنتر ببوو و چەند گفتوگۆیەکی لەگەڵ لایرا گۆڕیەوە کاتێک لەگەڵ دایکم پێم وایە شتەکان لە داهاتوو باش دەبن چونکە دایکم بە تەواوی ئەو پشتگوێ دەخات

ئەو کاتەی بوویە کاتژمێر یانزەی رێک ڕۆیشتمە ژوورەکەم و جانتاکەی پشتمم دەرهێنا و ڕۆیشتمە خوارەوە دوای ئەوە مۆبایلەکەم خستە گیرفانی هودیەکەم.
هیچ کەسێک لە دەرەوەی ناوچەی خۆی 'ژووری خۆی' نەبوو بۆیە بردنی خواردنەکان ئاسان بوو بە تایبەت ئەگەر دەنگە دەنگیشم دروست کردبایە کێشەیان نەبوو چونکە من هەموو شەوێک بۆ بردنی خواردن دێمە دەرەوەی ژوورەکەم.

دوای ئەوەی پێداویستیەکانم خستە ناو جانتاکە لە پەنجەرەی چێشتخانەکەوە فڕێمدایە حەشەی ماڵەکەمان پاشان بە بێدەنگی گەڕامەوە سەرەوە.
دەزانم شتەکان زۆر دراماتیکی دیارن و خێزانەکەم ڕەتی ناکەنەوە ئەگەر پێیان بڵێم کە دەمەوێ برۆمە دەرەوە بۆ کردنی سەیرانێکی شەوانە لەگەڵ ڕین بەڵام ئەوە چێژە ڕاستیەکە ون دەکات چونکە ئێمە دەمانەوێ ئەو هەستانە لەدایک ببنەوە کە بەمنداڵی هەستمان پێی دەکرد

هەموو پلانەکە بەو شێوەیە دەڕۆیشت کە داماننابوو و تەنیا پانزە خولەک ماوە تا ببێتە دوانزەی نیوەشەو ! بەڵام هەمیشە شتێک دەبێ ڕووبداتـ......

...........................

سەلام ئەزیزانممممم دوای دابڕانەکی زۆر زۆر گەڕامەوە 😔❤️ هیوام باشی و سەلامەتی هەمووتانە

ئینجا ئەو پارتە چۆن بوو؟!

لەنێوان دێرەکان کۆمێنت جێبهێڵن

من وا هەستم کرد یان زۆر عاتفی و شت بوو؟ لاڤێندەر زۆر گوناحە کەوتۆتە نێو هەڵبژاردەیەکی قورس کە هەر دەبێ هەڵبژاردنی بۆ بکات و ناتوانێ هیچیان هەڵبژێرێ 🥺😭

پێت وایە ئەو کەسەی شایستەی لاڤێندەرە کێیە؟ رین یان ویلیام؟

ئەگەر هەر ڕەخنەیەک شتێک هەیە دەربارەی چیڕۆکەکە پێمی بڵێن خۆشحاڵ دەبم 🤍

ئینجا بیرم نەچێ تاتۆکەی دەستی رین کە لاڤێندەر بینی و شتی زۆر بیرکەوتەوە ئەوە بوو :-

ماناکەی: semicolon کە ئەو هێمایەیە ( ; ) لە جیهاندا نوێنەرایەتی ئەو ڕستەیە دەکات
"the author could've ended, but chose not to"
بە کوردی واتا نووسەر دەیتوانی کۆتایی پێ بهێنێ بەڵام هەڵیبژارد کە نەکات ! لێرەدا لە نووسەر مەبەست لە تۆیە 'خودی خۆت' و و ڕستەکەش مەبەست لێی 'ژیانی تۆیە'
ئەگەر بە رێگەیەکی تر پێتان بڵێم ئاسانتر تێبگەن ئەو کەسەی ئەو تاتۆیەی هەیە بە زۆر شت تێپەڕیوە وەک خەمۆکی یان لەدەستدان یان ئازار...هتد کە هەموو ئەوانە دەیان توانی وای لێبکەن خۆی بکوژێ بەڵام ئەو بەهێز بوو و مانەوەی هەڵبژارد.

بەهیوای بەدڵبوون ❤️ خواتان لەگەڵ تا پارتی داهاتوو

Continue Reading

You'll Also Like

23.5K 2.1K 23
چیرۆکێکی کوردیە🦋 چی ڕودەدا کاتێک بازرگانێکی گەورەی فرۆشەری جەستەو چەکی دوبەی هەموان لێی دەترسن کاتێک تەنها ناوی دەبیستن وناوبانگێکی گەورەی هەبێ ،ت...
15.5K 2.6K 32
دەڪرێ خــۆشــەویــســتــے شـــازادەیــەڪ بــۆ ڪۆیـــلــەیـــەك بـــەچــــۆڪدابــــدا...! #GARDO
42.8K 4.5K 37
|| خزمەتکار و پاشای مافیا || بێلا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا باوکی لەدەستدا دەستی کرد بە گەڕان بەدوای کاردا ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە پێشتر ٢ کاری دەکرد بەڵا...
404K 15.3K 43
ကိုယ်ဟာ ကြိုးဝိုင်းထဲမှာ ကိုယ့်ကိုစိန်ခေါ်လာသမျှကောင်တွေအကုန် ထိုးရဲတယ် သတ်ရဲတယ် ကိုယ်နိုင်မယ်ဆိုတဲ့ယုံကြည်မှုရှိတယ် ကိုယ်မလုပ်ရဲတာဘာမှမရှိဘူးလို့ထင...