ƚαєнуυиg♡
بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەیـن بـەنـێـو جیـهـانـی
خـەیـاڵـیـە ڪیـان لـەگەڵ ڪیـم تـایـهـیـۆنـگ
~~~
´・ᴗ・'بـــەیــانــی´・ᴗ・'
بەیانی جیسو ماوەیەکی
زۆرە هەوڵەدا نارا بەئاگابێنێت.
"یااااا،تۆ ئەمشەو درەنگ خەوتی
دووبارە من تا کاتژمێر 2 چاوەڕێتم
کرد بەڵام تۆ نەهاتیتەوە دەهەڵسە
دڵنیام شۆکەبیت ئەوکەسانەیخوارەببینیت
منیش زۆر شۆک بووم ئەرێ دە هەڵسە"
وتی بەبێزاری و دواتر بەخەندەوەو لەکۆتایا
بە هاوارەوە نارا چاوی کردەوەو هەسایەوە.
"بەیانی باش "
نارا وتی ماچی ڕوومەتی جیسوی کرد نەی هێشت جیسو قسەکات ڕۆیشتە گەرماو خۆی شۆری و جلێکی پۆشی.
شێوەی جلەکەی:
(کڵاو ماسک و جانتاکە هەموو شتێ خۆی بوو ڕووخساری دیار نەبوو دەستی لەگیر فانی بوو ڕۆیشتە خوارەوە قژە ڕەشوخاوەکەی بەردابۆیەوە بەسەرشانیا)
نارا بەسەر قادرمەکان ڕۆیشتە خوارەوە ڕۆیشتە چێشتخانەکە بەڵام لەشوێنی خۆی وشک بوو کاتێک ئەو کەسانەی سەر مێزەکەی بینی جیسو
بەخەندەوەسەیری ئەکرد هەموو ئەوکەسانەی سەر مێزەکە سەیری نارایان کرد نارا چاوی چوسە سەر دانەیەکیان کە قژی ڕەش بوو ملی دیار بوو پێستی سپی بوو ئەویش ئاوڕی دایەوە نارا بەتەواوی شۆک بوو باوەڕی بەچاوەکانی نەئەکرد.
"شیرینەکەم وەرە دانیشە"
بەڕێز مین وتی بەهێمی ئاماژەی بۆ تەنیشتی ئەو کوڕەکرد کەنارا سەیری کرد هەموان سەیری نارایان ئەکرد نارا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خۆی ئاسای کردەوەو ڕۆیشت و دانیشت هەموان سەیری نارایان ئەکرد نارا ماسکەکەی لاداو کڵاوەکەی داکەند و قژەڕەشەکەی بردە دواوە ئەوکەسانە سەرسام بوون لەجوانی نارا.
"نـــــــــارا"
یەکێک لەو کوڕانە ناوی نارای هێنا کاتێک سەیری ب.مینی ئەکرد ب.مین سەری بەبەڵێ جوڵاند ئەوکوڕە هەڵسایەوەو لەبەردەم نارا وەستا نارا چاوی بەرز کردەوەو سەیری ئەوکوڕەی کرد ... کوڕەکە چاوەڕێ بوو نارا هەڵسێت یان پرسیار بکات بەڵام نارا وەک خۆی بوو تەنها سەیری ئەکرد.
"کچم"
بەڕێز مینوتی وەک ئاگاداری نارا سەیری جیسوی کرد جیسو سەری جوڵاند بەمانای ئەرێ نارا هەڵسایەوە ئەوکوڕە خەندەیەکی شیرینی کرد و نارای لەنێو جەستەگەورەکەی شاردەوە زۆر بەتوندی باوشی لێیدا نارا توزێکیش نەجوڵا وەک پەیکەر وابوو.
وە ئەو کوڕە درێژ تر بوو لە نارا.
؟؟؟؟؟:بــیــرم ئــەکــردی نــارا
وتی باوەشەکەی توند تر کرد و دوورەکەوتەوەو ماچی گۆنای نارای کرد بەخەندە نارا برۆکانی گرژ کرد چونکە لەهیچ تێ نەئەگەشت وەئەمە وای کرد زۆر جوانتر دەر بکەوێت
ب.مین:یــۆنــگــی..مــیــن یـــۆنـــگـــی ئـــەوکــەســـەی چــەنـدەهـــاســـاڵـــە چـــاوڕێــیــن!!
نارا شۆک بوو ئەندامەکانی تر بەخەندەوە سەیری کاردانەوەی نارایان ئەکرد بەڵام سەرسام بوون بەو ڕفتارەی نارا ...... نارا کڵا و ماسکەکەی هەڵگرت و دەستی جیسوی گرت و بەدووای خۆی ڕایکێشا زۆر بەخێرای لەوێ ڕۆیشتنە دەرەوە نارا ڕای ئەکرد جیسویشی بەدوای خۆی ڕائەکێشا تا گەشتنە باخچە گەورەکە نارا دەستی جیسوی بەرداو و زۆر بەتوندی بەوشی لێیدا
جیسو:ئەزانم ئەبوو لەگەڵت بێت ئەوکات بەڵام ئەو نەی ئەزانی شتێکی وات بەسەر دێت ئەوەهەڵەی ئەوی تیانەبوو هەر گیز نەکەی فرمێسک بڕێژیت و بیرکردنەوەی دوور لەڕاستی بێنیتە مێشکت ئەو برای ئێمەیە من ئێستایش باوەڕ ناکەم بەڵام ئەوە ڕاستیە
وتی کاتێک باوشی لەنارا دا نارا چاوی داخست بوو ڕێگری لەفرمێسکەکانی ئەکرد!!!!!
نارا:چیە بوو من وام بەسەر نەهاتایە منیش وەک هەموو کەسێک بوومایە
وتی بەدەنگێکی لەرز و قوڕ گێکی پڕ گریان جیسو باوشەکەی توند تر کرد
جیسو:دڵنیام ڕۆژێک کەسێک ئەدۆزیتەوە کەبەبێ ئەوەیش تۆی دەوێت ئەوە دوور نیە نزیکە تەنها هەوڵدە واز لەڕا بردوو بێنە
وتی بەهێمنی دەستی بەقژی نارا ئەهێنا بەڵام دەنگێک هەردووکیانی ڕاچەڵەکاند
یۆنگی:بەبێ،چی ، باسی چی ڕابردوویەک ئەکەن!!!
نارا لە جیسو دوورکەوتەوەو سەیری یۆنگی کرد یۆنگیش سەیری هەردووکیانی ئەکرد
جیسو:ببورە بۆ ئەو ڕفتارەی نارا ئەوهێشتا منداڵە
وتی بەخەندەیەکی شیرین و باسەکەی گۆڕی نارا سەری دانواند یۆنگی بەشیرینی ڕوومەتی نارای گرتو سەری بەرز کردەوە نارا ئەوەی لەدەمی بوو قوتی دا یۆنگی ماچێکی نێو چاوانی کرد
یۆنگی:کێشەنیە بچکۆڵ دڵگران مەبە
وتی بەشیرینی جیسوی خەندەی کرد نارا سەری بەباشە جوڵاند و دەستی لەملی یۆنگی ئاڵاند و توند باوشی لێیدا
یۆنگی:یـااا،بەڵام ئەوە نادات پەروەریە من تائەم ساتەیش گوێم لەدەنگت نەبوو
وتی بەکیوتی نارا کەمێک پێ کەنی
نارا:من دوا کەوتوم to work(بۆسەرکار)
وتی کاتێک سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد
جیسو:نارا کۆری باش نیە چونکە لەقوتابخانەی فەڕەسنی خوێندێتی وە هەوڵیش نەداوە بەکۆری قسەبکات بۆیە کۆریەکەی باش نیە
وتی بەهێمنی یۆنگی سەری بەباشە جوڵاند نارا ماسکەکەی کردە دەمی و کڵاوەکەی کردە سەری
نارا:ببورن I'm late(من دواکەوتوم)
وتی کاتک دووبارە سەیری کاتژمێرەکەی کرد یۆنگی ویستی پرسیار بکات بەڵام نارا زۆر بەخێرای لەوێ ڕۆیشت
↛𝗽𝗼𝘃.𝗻𝗮𝗿𝗮↚
دوای ئەوەی لەوێ ڕۆشتم ڕۆشتمە سەر کار یەکەم جارە دوابکەم بۆیە هیچیان نەوت دوای کارکردنێکی زۆر ......ـــــــــــــــــــ
--------------------------
بێزەحمەت ڤۆت و کۆمێنت بکە👉🏽🙂
...