''Running to The Sea''

By avel332

39.5K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

دەریاوان

649 119 65
By avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________


بە ئەزیە پەسندەکەمەوە دانیشتبووم دوای هەموو شتێک ناهێڵم ئەو کچانە خۆشەویستەکەم ببەن بۆیە تەنها پێویست بوو ئەمشەو کچانە دەرکەوم

چاوەکانم لەسەر مارمێلکەکان نەدەجوڵاند ، تەنها بۆ خاتری خودا بۆچی ئەوانە لێرەن!

دەمتوانی بە شێوەیەکی ئاشکرا ببینم چۆن خۆیان لە پیاوەکان نزیک دەکەنەوە

لەسەر مێزی نانخواردن بوین داوای شتێکیان دەکرد وە دواتر کە پیاوەکان پێیان دەدان بە ئەنقەست دەستیان لە دەستی پیاوەکان دەخشاند

دەبێ گاڵتەم لەگەڵ بکەن

تەنها بزانم کێ بۆ نانخواردنی شەو جلی خەوتن لەبەر دەکا!

ئەنجلینا:-کاڕ ، دەکرێ گۆشتەکەم پێ بدەی ؟

بەخێرایی سەرم جوڵاند بەرەو کاڕمێلۆ و ئەنجلینا

باشە ئەنجلینا لە پێش هەمووان لەسەر مێزەکە دانیشبوو بۆ ئەوەی لە تەنیشت کاڕمێلۆوە بێ

بێلا:-نەخێر!

خێرا دەمم داخست کاتێک هەموو سەرنجیان ڕۆشتە سەر من بەهۆی هاوار کردنەکەمەوە

بێلا:-مەبەستم خۆم پێت ئەدەم

توانیم بیبینم چۆن چاوەکانی لێم دەسوڕێنی و لە ناخمدا زەردەخەنەی سەرکەوتنم دەکرد

بەڵام کاتێک کاڕمێلۆم بینی ئەوکات هەستم کرد کاڕمێلۆ سەرکەوتوتر بوو لەمن چونکە دەمتوانی دڵخۆشیەکەی ببینم بەهۆی غیرە کردنمەوە

پارچە گۆشتە وشکراوەکەم دا بە ئەنجلینا کە لە بەرامبەرم دانیشتبوو

چاوەکانم ڕۆشتنە سەر پیاوەکان تاوەکو یەکێکیانم بینی ڕوخساری ناڕەحەت دیار بوو

وە جار نا جارێک چاوەکانی بۆ چەند چرکەیەک دادەخست

باشە یەکێک لە کچەکان لە تەنیشت ئەوەوەیە بۆیە دەکرێ تێبینی بکەم چی ڕوودەدا

بێلا:-ئۆهـ چەندە هەڵەشم

ووتم کاتێک بە ئەنقەست کەوچکەکەم خستە ئەرزەکەوە

کورسیەکەم گەڕاندەوە دواوە و لەسەر ئەرزەکە دانیشتم و سەرم خستە ژێر مێزەکە تا ببینم چی دەکا

خەندەیەکی لارم کرد کاتێک زانیم بیر کردنەوەکەم ڕاست بوو

ئەو کچە دەستی لەسەر ڕانی پیاوەکە دەجوڵاند و دەیبردە سەرەوە

وە لەلایەکی تریشەوە کچێکی تر قاچی لە قاچی ئەنتۆن دەخلیسکاند

لەشوێنەکەی خۆم دانیشتم دوای ئەوەی سەرنجێکی پڕ لە گومانم بەدەست هێنا لەلایەن کاڕمێلۆوە

دەستەکانم لەسەر مێزەکە لەیەکتر ئاڵاند و سەرنجی ئەو سۆزانیە بچوکانەم دەدا تا دواجار ئەنجلینام دۆزیەوە

بێلا:-ئەنجلینا ئازیزم دەکرێ بە کچەکانت بڵێی قاچ و دەستە پیسەکانیان لەسەر پیاوەکانم لاببەن؟

چاوەکانی فراوان بوون و لەولاوە ئادریان خواردنەکە لە گەرویدا مایەوە

کاڕمێلۆ سەری هەڵبڕی بۆ سەیر کردنم بەبێ پچڕان

ئەنجلینا:-چی؟ پیاوەکانت؟

هەناسەیەکی گاڵتەجاڕیم دایەوە

بێلا:-ئێستا تەنها تێبینی ئەوەت کرد ها؟ بەڵێ ئازیزم ئەگەر هی کاڕمێلۆ بم ئەوا ببینە کێ خاوەندارە بەسەر ئەو کەشتیەدا! ئێستاش بە سۆزانیەکانت بڵێ کارە پیسەکانیان بوەستێنن پێش ئەوەی پارچە گۆشتە قێزەونەکانی لاشەیان دەرخواردی ماسیەکان بدەم !

هێشتا دەمی بە فراوانی مابویەوە تا چرکەی دواتر ئاماژەیەکی بە کچەکان کرد بۆ وەستان

ئێنزۆ:-چەند دایکێکی خراپی

بەچرپەوە لەژێر گوێمدا ووتی وای کرد خەندەیەکی سەرکەوتنی بۆ بکەم و برۆم بۆی بجوڵێنم

بێلا:-دەتەوێ خراپتر بم ؟

ئێنزۆ:-نا تکایە لێت دەپاڕێمەوە مەیکە

بێلا:-نا ئازیزم نا پێویستە ببم بە دایکێکی شایەن

هەڵسامەوە لەسەر کورسیەکەم لەوکاتەی ئێنزۆ بە چاوەکانی دەپاڕایەوە کەنەیکەم بەڵام بەداخەوە ئەوە کارە پەسندەکەی منە لەگەڵ ئێنزۆ

ڕۆشتمە پشت ئێنزۆ و تەوقەکەی قژی خۆمم لێکردەوە

دەستم خستە نێو قژە زەرد و جوانەکەی و بەتوندی گرتم خەندەیەکی فراوانم کرد کاتێک بە کەمی هاواری کرد

قژیم گرتبو وە سەرم بەرەو پێشەوە و بەرەو دواوە دەجوڵاند

پاشان هەوڵم دەدا قژی بۆ ببەستم لە کاتێکدا پیاوەکان خەریک بوو دەخنکان بەهۆی پێکەنین

گرەو دەکەم ڕوخساری توڕە و بێزاری زۆر کۆمیدی دەردەکەوێت

ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ تکایە پێی بڵێ وازم لێ بهێنێت!

کاڕمێلۆ:-ئەگەر کچەکەی من بەوە دڵخۆش دەبێ کەواتە با بەردەوام بێ

ئێنزۆ:-خودایە!گاڵتەم لەگەڵ دەکەی؟

دەستم بڵند کرد و بە گاڵتەوە بە توندی شەقێکم لە سەری دا

بێلا:-بێدەنگ بەو سەرت بەجوانی ڕاگرە مناڵی خراپ !

چرکەی دواتر ئێنزۆم بینیەوە کە دەیەوێ
هەڵسێتەوە

منیش چاوەکانم فراوان بوون و بۆ ڕزگار کردنی گیانم بەخێرایی دەستم کرد بە دوور کەوتنەوە لێی

بەدوای مندا ڕای دەکرد منیش لە دەوروبەری مێزەکە ڕام دەکرد لە لایەکەی تری مێزەکە بووم

میانۆ:-ئەگەر ئەوت دەستکەوت ملوانکەکەی خۆمت پێ دەبەخشم !

چاوەکانم فراوان بوو لە قسەکەیدا

بێلا:-تۆ ئەی یاخی!

بە پەنجەم ئاماژەم بۆ میانۆ کرد دواتر دەبێ بیکوژم

ئێنزۆ:-ئەوە لەدەست نادەم برا

بەخێرایی ڕام کرد لە دەوری مێزەکەدا سوڕامەوە بۆ پشتەوەی نوح ئێنزۆش لە دیوەکەی تری مێزەکە بوو ڕێک لەبەرامبەرم

نوح:-قژی کراوەتەوە !قژی بگرە !

لایەکی لێوم بەرز بویەوە ئەی نوحی خیانەتکار تا توانیم بە توندی قژی نوحم ڕاکێشا و هەڵهاتمەوە



تا دوا جار چاوەکانم کاڕمێلۆیان بینی بەڵام لە دواوە بینیم ئێنزۆ چەندە لێم نزیکە




بێگومان بەو قاچە درێژانەوە گرتنی من زۆر ئاسان دەبێ بۆی


بۆیە هەوڵم دا زۆر خێراتر بم تا دواجار کەمێک دوور بووم لە کاڕمێلۆ و دەستم بڵند کرد تاوەکو بیگرێ



بەڵام پێش ئەوەی دەستم پێی بگا بەتوندی لەدواوە کەمەرم گیرا و بڵند کرام



ئێنزۆ:-هەی مشکی دۆڵابی لاسار

بێلا:-بەرم بدە قژ زەرد!




بە شەق دەمکێشا بە دەستی کە لەسەر کەمەرم بوو


بە چرکەیەک منی سوڕاند و وای کرد ڕوخسارم بەرامبەر ئەو بێ منی بڵند کرد و قاچەکانم لەهەوادا مابوونەوە

ئێنزۆ:-پێت چۆنە هەنێک دایە ماچ بکەین؟

چاوەکانم فراوان بوون و بەخێرایی سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند


بەڵام هەر گرنگیشی پێنەدا و بەتوندی دەستی کرد بە ماچ کردنی ڕوومەتم ئەوەش ختوکەی دەدام

ئێنزۆ:-ئێستا با ختوکەی دایە بدەین!

بێلا:-نا نەخێر !ئێنزۆ ئەوە مەکە!




پەنجەکانی لەسەر کەمەرم دەجوڵاند بۆ ختوکە کردنەوەم و منیش بە توندی پێدەکەنیم و هەناسەم وەستابوو ئەویش لەگەڵ پێکەنینەکانم پێدەکەنی





هەمیشە پێم دەڵێ کە چەندە دڵ خۆشدەبێ بە پێکەنینم

قاقاکانمان تەواوی شوێنەکەی گرتبویەوە


دەستەکانم لەسەر شانی بوو بەهۆی ختوکەکانی سەرم بەرەو دواوە بردبوو



دواجار وازی هێنا و منی دەخولاندەوە

بێلا:-ئای خودایە!بوەستە ئێنزۆ دەکەوین!

دوای ماوەیەک قاچەکانم دۆزیەوە لەسەر ئەرزەکە بەڵام بەتوندی لەگەڵ ئێنزۆ خۆمان گرتبوو بە یەکتریەوە


چونکە جیهان لە پێش چاوەکانمان دەخولایەوە

ئێنزۆ:-خودایە ئەوە ناخۆشە!

بێلا:-دەبەنگ!



کەمێک دواتر بیناییم باشتر بویەوە بۆ ئەوەی هەمووان ببینم چەندە بە سۆز و خەندەی نەرمەوە سەیرمان دەکەن






بێگومان جگە لە خۆشەویستە سەهۆڵەکەم کە تەنها سەرنجی لەسەرمان بوو




بەڵام دەمتوانی هەموو هەستە جوان و ڕەنگاو ڕەنگەکان لە چاوی جوان و ڕەشی ببینم


هەر ئەم بەیانیە بوو بیرم لە دڵ ڕەقی ئەو دەکردەوە کەچی ئێستا بیر دەکەمەوە چەندە خۆشم دەوێ


ئێنزۆ:-ڕات چیە لەسەر گۆرانی و سەما کچی جوان؟

بە گرژیەوە سەیرم کرد و پەنجەم بۆ خۆم ڕاکێشا

بێلا:-من؟ بەتەواوی خراپم لێی

ئێنزۆ:-غەمبار مەبە چونکە شتێک نیە لێی باش بی



چاوەکانم بەبێ زاری خولاندەوە تا چرکەی دواتر نوحم بینی بەرەو خوارەوە ڕۆشت




کە هاتەوە کۆمەڵێک کەل و پەلی پێبوو کە وام پێشبینی کرد تایبەت بە ئاواز و مۆسیقا بن


میانۆ:-ئەوەتا ئازیزەکەم !



ووتی کاتێک کەمانچەکەی وەرگرت وە خۆیان ڕێک دەخست و بەخێرایی خواردنەکانیان هەڵگرت لەسەر مێزەکە و دوو پیاو ڕۆشتن هەندێک لەو بریندارانەیان هێنا کە تەندروستیان باش بوو







تەواو ئامادەبوون بۆ شتێک کە من هیچ بیرۆکەیەکم بۆی نیە



تا کاڕمێلۆم بینی ڕوخساری نووقمی دەستی کرد و هەناسەی بێزاری دایەوە

کاڕمێلۆ:-خودایە دووبارە نا!

ئێنزۆ:-دەی ئازیزەکانم ئامادە بن!یەک ، دوو ، سێ!




لەکۆتا قسەکەیدا بێرنارد دەستی کرد بە ئاواز دروست کردن لە ڕێگەی مێزەکەی پێشی کاتێک بە مشتەکۆڵە لێی دەدا

ئەو شارەزایە

𝘸𝘩𝘢𝘵 𝘸𝘪𝘭𝘭 𝘸𝘦 𝘥𝘰 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘵𝘩𝘦 𝘥𝘳𝘶𝘯𝘬𝘦𝘯 𝘴𝘢𝘪𝘭𝘰𝘳 ?

𝘸𝘩𝘢𝘵 𝘸𝘪𝘭𝘭 𝘸𝘦 𝘥𝘰 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘵𝘩𝘦 𝘥𝘳𝘶𝘯𝘬𝘦𝘯 𝘴𝘢𝘪𝘭𝘰𝘳 ?

𝘸𝘩𝘢𝘵 𝘸𝘪𝘭𝘭 𝘸𝘦 𝘥𝘰 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘵𝘩𝘦 𝘥𝘳𝘶𝘯𝘬𝘦𝘯 𝘴𝘢𝘪𝘭𝘰𝘳 ?

𝘌𝘢𝘳𝘭𝘺 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘮𝘰𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨!

ڕاچڵەکیم کاتێک بەیەک دەنگ لە پڕێکدا هاواریان کرد و گۆرانیەکەیان دەوت بە زمانێک کە هیچ بیرۆکەیەکم نیە ئەوە چیە


ئەوان شاهانەن!

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘌𝘢𝘳𝘭𝘺 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘮𝘰𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨!

چاوەکانم فراوان بوون کاتێک هەمووان هەڵسانەوە بۆ سەما کردن


ئێنزۆ قۆڵی خۆی بۆ وەستاندم منیش بەبێ بیرکردنەوە دەستم خستە نێو قۆڵیەوە

من دڵخۆشم !

𝘚𝘩𝘢𝘷𝘦 𝘩𝘪𝘴 𝘣𝘦𝘭𝘭𝘺 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘢 𝘳𝘶𝘴𝘵𝘺 𝘳𝘢𝘻𝘰𝘳

𝘚𝘩𝘢𝘷𝘦 𝘩𝘪𝘴 𝘣𝘦𝘭𝘭𝘺 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘢 𝘳𝘶𝘴𝘵𝘺 𝘳𝘢𝘻𝘰𝘳

𝘚𝘩𝘢𝘷𝘦 𝘩𝘪𝘴 𝘣𝘦𝘭𝘭𝘺 𝘸𝘪𝘵𝘩 𝘢 𝘳𝘶𝘴𝘵𝘺 𝘳𝘢𝘻𝘰𝘳

𝘌𝘢𝘳𝘭𝘺 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘮𝘰𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨!


لەگەڵ ئێنزۆ قۆڵەکانمان لەیەکتر ئاڵاندبوو بە دەوری یەکتردا دەخولاینەوە




ئەو پڕ بە سیەکانی هاواری دەکرد و گۆرانیەکەی دەووت

کچەکان و کوڕەکانم دۆزیەوە کە ئەوانیش وەک ئێمە سەمایان دەکرد

تاوەکو دەمتوانی خەندەی فراوانم دەکرد

باشە من باش نیم لە سەما بەڵام ئەمە تەنها پێویستمە بە شێوازێکی شێتانە شوێن هەنگاوەکانی ئێنزۆی شارەزا بکەوم

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘸𝘦𝘺 𝘩𝘦𝘺 𝘢𝘯𝘥 𝘶𝘱 𝘴𝘩𝘦 𝘳𝘪𝘴𝘦𝘴

𝘌𝘢𝘳𝘭𝘺 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘮𝘰𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨!

بە ڕاکردن بەرەو ڕووی کاڕمێلۆ ڕۆشتم و قۆڵیم گرت بەبێ بیرکردنەوە ڕامکێشا بەدوای خۆمدا

خودایە دەبێ شێت بووبم

ئێنزۆ:-واز لەو پیرە پیاوە بهێنە توانای سەمای نیە جوانکیلە

کاڕمێلۆ:-تۆ قسە بەو پیرە پیاوە دەڵێی کە فێری سەمای کردی سەرسەری؟

خەندەکەم فراوانتر بوو بە بینینی ئەوە کاڕمێلۆ خەریکە بەژداریمان لەگەڵ دەکا

𝘱𝘶𝘵 𝘩𝘪𝘮 𝘪𝘯 𝘢 𝘭𝘰𝘯𝘨 𝘣𝘰𝘢𝘵 𝘵𝘪𝘭𝘭 𝘩𝘪𝘴 𝘴𝘰𝘣𝘦𝘳

𝘱𝘶𝘵 𝘩𝘪𝘮 𝘪𝘯 𝘢 𝘭𝘰𝘯𝘨 𝘣𝘰𝘢𝘵 𝘵𝘪𝘭𝘭 𝘩𝘪𝘴 𝘴𝘰𝘣𝘦𝘳

𝘱𝘶𝘵 𝘩𝘪𝘮 𝘪𝘯 𝘢 𝘭𝘰𝘯𝘨 𝘣𝘰𝘢𝘵 𝘵𝘪𝘭𝘭 𝘩𝘪𝘴 𝘴𝘰𝘣𝘦𝘳

𝘌𝘢𝘳𝘭𝘺 𝘪𝘯 𝘵𝘩𝘦 𝘮𝘰𝘳𝘯𝘪𝘯𝘨!













کەشەکە بەو ڕادەیە سەرکێش و دڵخۆشکەربوو تەنانەت کاڕمێلۆش لەگەڵ ئەوان دەستی کرد بە گۆرانی وتن


تاوەکو کۆتایی بەردەوام بووین لەسەما

پێکەنین هۆڵەکەی جیا کردبویەوە لە جیهانە ڕەشەکەی دەرەوە

ئەوە بۆمن ساتێکی لەبیر نەکراوبوو

بینینی کاڕمێلۆ بەو شێوەیە کە وەک کوڕێکی هەرزەکار سەما دەکا و گۆرانی دەڵێی و دەخواتەوە دەمکات بە خۆشبەخترین کەس لێرەدا

جار نا جارێک کچەکان هەوڵیان دەدا نزیکی ببنەوە بەڵام دەبێ سوپاسی بکەم کە تەنانەت گرنگیشی نەدەدا

لە نێو سەمادا منی دەگرت و بەگوێیدا دەچرپاندم کە چەندە وروژێنەرم وە چەندین قسەی لادەرانەی دەکرد وای لێم دەکرد بۆ چەندان خولەک سوور ببمەوە


هەمووان لەکۆتاییدا هاواریان کرد و پەرداخە پڕ لە شەڕابەکانیان بەیەکتر دادا

[پیاوانی بۆناڤێنتۆ بۆ هەمیشە!]

سەرم بە ناقایلی جوڵاند کاتێک دووبارە گوێبیستی ڕستە بێماناکەیان بوومەوە


هەمووان هەناسەی خێرایان هەڵدەمژی و لەسەر کورسیەکانمان دانیشتبوین بۆ تۆزێک هێمن بونەوە


ئێنزۆ:-بەڕێزان من دەبێ ئەو پیرەژنە سەرخۆشە ببەمە ژوورەکەی

چاوەکانم ئێنزۆیان دۆزیەوە کە ناتالیای لەسەر شانە


ویستم هەبوو بۆ پێکەنین کاتێک ڕوخساری بێزاری ئێنزۆم دۆزیەوە چونکە ناتالیا سەرخۆشببو وە ئەوەندە کاتی لەگەڵ پیاوەکان بردەسەر بەم شێوەیە لەگەڵ ئێنزۆ نەبوو

دەزانم ئەمشەو سزا دەدرێ

تەنها هیوادارم دەنگە دەنگی زۆر دروست نەکەن چونکە بەڕاستی ماندووم و دەمەوێ بخەوم


ئێنزۆ:-هێی تۆ دایکە ،باوکە سەرخۆش و توڕەکەم ببە ژوورەکەی ،مەیەرەوە ژوورەکەی خۆتان

کۆتا قسەکانی کرد و بەرەو خوارەوە ڕۆشت

بەخێرایی سەیری کاڕمێلۆم کرد ،خودایە ئەو سەرخۆشە!

بۆ خاتری خودا تۆ هەردەم دەخۆیتەوە بۆچی ئێستا سەرخۆش بووی؟

شەوێکی زۆر درێژ دەبێت

______________꧁༆꧂_____________

بە ئەزیە پەسندەکەمەوە

لەگەڵ ئێنزۆ قۆڵەکانمان لەیەکتر ئاڵاندبوو بە دەوری یەکتردا دەخولاینەوە

Continue Reading

You'll Also Like

2.4K 313 10
(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە وە بەزاندنی دوژمن بە ڕادەیەک کە هەموو مە...
989 165 6
"سـەمـا گفتووگۆی نێوان ڕۆح و جەستەیـە" "گشـت نوسیـن و وشـە و بیرۆکەکـان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن " ڕازی نیـم بە بردنی تەنهـا وشەیەکیـش ..
450 51 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
42.1K 2.5K 22
𝐁𝐨𝐨𝐤 # 𝟏 𝐨𝐟 𝐓𝐡𝐞 𝐑𝐚𝐚𝐳 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬. Love or betrayal? Consumption of betrayals. Internal betrayal? Yes! Will they be overcome? Or W...