ڤۆت پێش دەسپێکردن 🖤
Let's start }
.
.
JEON JUNGKOOK
جیۆن جۆنگ کووک
سەرۆکی باندی Siderno group
تەمەنی ٣٦ ساڵە لەهەر وڵاتێک لقێکی هەیە خێزانی هەیە بەلام زۆر بە کەمی ئەیان بینێت دوو هاوڕێی نزیکی هەیە .
توڕەیە گرنگی بە هیچ شتێک نایات شتێکی وت دوبارەی ناکاتەوە خیانەت بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکات ئاگای لە هەموو شتێکە بەجۆرێک لە پانزە وڵاتتدا پیاوی خۆی هەیە ، هیچ شتێکی لەژێر دەست دەرناچێت مەگەر خۆی نەیەوێت .
باری ئێستای سینگڵە هەرگیز خۆشەویستی نەبووە چونکە پێی وایە ئافرەت تەنها بۆ پارە بەلای دا ئەچن . وە هەرگیز دەسی بەر هیچ ئافرەتێک نەکەووتووە .
ئێستا لە وڵاتی کۆریایە لقە گەورەکەی لە ئیتاڵیا و کۆریایە بەڵام سەرەکیەکەی لە کۆریای باشوورە چونکە دەسپێکی لەو وڵاتە بوو .
جوانەکەی باس ناکرێت کە یەکسانە لەگەل ژمارەی ئەو کەسانەی کوشتوێتی . دەوڵەمەندە زۆر زیاد لە پێویست
.
MAEVY VASCO
ماڤی ڤاسکۆ
باوکی ئیسپانیە دایکی کۆریە لە ئیسپانیا لە دایک بووە دوای ٢ مانگ چوون بۆ کۆریای باشوور باوکی سەرۆک باندێکی مافیایە بە ناوی Os Romas
خێزانەکەی پێک هاتووە لە دایک و باوک وە خۆیو برایەکی . کچێکی عینادە ڕقی لە درۆیە وە بەرچاوی ڕەش ئەبێ بە بینینی کەسانی دوڕوو گەر لە نزیکەوە بیناسی ڕوخۆشە .
تەمەنی ١٩ ساڵە لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی لە ئیسپانیان هاوڕێی زۆری هەیە لە هەردوو وڵات بەڵام ئیسپانیای بەلاوە کەمێک خۆشترە وەک لە کۆریا .
لەبەر بەناوبانگی باوکی ڕێزێکی زۆر لەو خێزانە ئەگیرێت بەتایبەت ماڤی چونکە کچی بچوکی خێزانەکەیە زۆربەی جار ئەبێت لەگەل حیمایە * body guard * ئەچێتە دەرەوە پێی ناخۆشە بەلام ناچارە
وە تا ئێستا هیچ پەیوەندیەکی نەبووە لەگەل کەسا یەکەم خۆی پێی خۆشنییە پێی وایە شتێکی کاتییە دووەم براکەی ناهێڵێت
.
RAUL VASCO
ڕاول ڤاسکۆ
نەوەی یەکەمه خێزانی ڤاسکۆ ، برای ماڤییە ، ڕاوڵ لە ئیسپانیا لە دایک بووە دوای ١ ساڵ لە لەدایک بوونی ئەو چوونەتەوە بۆ کۆریا
کوڕێکی باشە بۆ خێزانەکەی و کەسە نزیکەکانی لە شەڕدا زۆر بێ وێنەیە ڕقی لە کەسانی درۆزنە دوژمنی هەیە بەڵام زۆری وانییە
تەمەنی ٢٧ ساڵە ماڤی زۆر زۆر خۆشەوێ پێی وایە ماڤی یەکەم کەسە لە ژیانی . هەرگیز پەیوەندی نەبووە لەگەل ئافرەتدا پێی وایە هێشتا زووە بۆ ئەو شتانە ، هاوڕێی زۆری هەیە وە زوو متمانە بە کەس ناکات
.
KIM TAEHYUNG
کیم تایهیۆنگ
هاوڕێی نزیکی جیۆن وە خەڵکی کۆریایە لە ئێستادا لەگەل جیۆن لە کۆریای باشوورن نیوەی لقەکانی جۆنگکووک ئەو بەڕێوەی ئەبات
تەمەنی ٣٩ ساڵە سەرەتای تەمەنی پەیوەندی لەگەل ئافرەتێک هەبوو بەڵام بە خیانەت کردن کۆتایی پێهات
کەسێکی لەسەر خۆیە بەڵام کاتێک توڕە ئەبێت نزیک ترین کەسیشی ناناسێتەوە زۆری ڕق لە کەسانی گەمژەیە
شارەزاییەکی زۆری لە شەڕدا هەیە
.
MIN YOONGI
مین یۆنگی
دەسە ڕاستی جیۆن هاوڕێی زۆر زۆر نزیکی جیۆن و تایهیۆنگ خەڵکی کۆریای باشوورە ئەم لە ئێستادا لە فەڕەنسایە لە لقێکی جیۆن دا کار ئەکات لەوێ جێگری جیۆنە
تەمەنی ٤٢ ساڵە زۆر ساردو سڕە تەنیا لەگەل هاوڕێکانی نەبێت ، خێزانی نییە ماوەیەکی زۆرە لەگەل جیۆن یەک ئەناسن واتە لە منالیەوە
شارەزاییەکی زۆر باشی لە شەڕکردن هەیە هەرگیز نەبەزێندراوە لە کاتی شەڕدا دوژمی هەیە بەڵام کەسیان غیرەتی ئەوەیان نییە نزیک بنەوە لێی
.
.
.
سڵاوتان لێبێت . ئەمە چیرۆکێکی تازەتە پێشەکی ئەمەوێ بڵێم بەجدی ئەکتیڤی نەبێت پارتی لێ دانانێم چونکە زۆر خۆمم پێوە هیلاک کردووە تکایە تکایە هەر سەیری ئەکەن ڤۆتی بکەن هاوڕێکانتان تاگ بکەن لێی 🖤 .