𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳

By llivun4

8.3K 1.2K 567

لاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە بر... More

00:00
Chapter 1
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9 ½
Characters
chapter 9 ½
Chapter 10
Chapter 11
chapter 12 ½
chapter 12 ½
Chapter 13
Chapter 14

Chapter 5

466 91 81
By llivun4

بە هێواشی سەیارەکەم لێ دەخوڕێ بە شێوەیەک کە سەیارەکانی ترم هەراسان کردبوو بۆیە ناچار بووم کە لایەکی شەقامەکە بگرم.
چەند خولەک جارێک بە لایەکی چاوم سەیری ڕوخسارە هێمن و سەلامەتەکەیم دەکرد کە خەوی لێکەوتبوو کاتێک دەستی ڕاستم لەنێوان دەستەکانی بوو.وەک منداڵێکی بچوک کە دایکی دەگرێ چونکە پێی وایە ون دەبێت کاتێک خەبەری دەبێتەوە.

ئەو خەریکە گەرمی خێزان و خۆشەویستی و گرنگی دانی ئەوانەی دەوربەری دەفرۆشێ بۆ کڕینی ئاسوودەیی تاکە کەسی خۆی دوور لە هەمووان کە ئەو پێی وایە ئاسوودەییە و نازانێ تەنیا مانەوەی خۆیەتی بە تەنیا لە گۆڕەپانی جەنگەکە لەگەڵ ژیاندا

"واندا مەڕۆ...!"بە هێواشی چرپاندی و چاوەکانی دوبارە هەوری تاریکی خەم دایپۆشین و دەستیان بە بارینی باران کرد.

"ویلیام...ویلیام؟"هەوڵمدا خەبەری بکەوە بەڵام سوودی نەبوو و ئەو خراپتر دەگریا کاتێک هێشتا خەوتبوو

ئیشارەتەکەم هەڵکرد بۆ لای ڕاست پێش ئەوەی لابدەم و سەیارەکە لەلایەکی شەقامەکە بوەستێنم.

بەخێرایی پشتێنەکەم کردەوە و دابەزیم و سوڕامەوە بۆ لاکەی تری سەیارەکە و دەرگاکەی ویلیامم کردەوە

ئەو لەشی هەموو ئارەقە !

ئەوە نابێ هێرشی سام یان شتێکی لەو بابەتە بێت وایە ؟

"ئەوە تەنیا خەونێکە... ویلیام!!"شانەکانیم گرت و بە هێواشی جوڵاندم تا خەبەری بکەمەوە

دوای هەوڵێکی زۆر لە کۆتاییدا چاوە سەوزەکانی کردەوە کە بەهۆی سووری چاوەکانی ئەستەمبوو بیانبینی.

"ویلیام!"بە شێوەیەکی سەرسامی گوتم کاتێک باوەشی پێداکرم و دەستی کردە گریان بە دەنگی بەرز

ئەوە ئازاربەخشە !!

هاوشێوەی چەقاندنی چەقۆیەکە لە برینێکی کراوە ! دڵم ئازاری هەیە کە بەو شێوەیە دەیبینم ناتوانم بەرگەی ئەو لاوازییەی بگرم کە لەو چەند ساڵەی ڕابردوو بە تەواوی کۆنترۆڵی کردووە.

ئەو چیتڕ ویلیام ڕووخۆش و بەهێزەکەی جاران نییە!!

هیچ شتێکم نەگوت تەنیا دەستم لە دەوری ئاڵاندەوە و ڕێگەم پێیدا لە باوەشم فرمێسکەکانی لە هەمووان حەشاربدات.

بە هێواشی دەستم بە پشتی دەهێنا و لەگەڵ چرپاندی وشەکانی 'تەواو' و 'داوای لێبوردن دەکەم' و 'باش دەبیت'

ڕقم لە بەکارهێن دەستەواژەی 'هەموو شتێک باش دەبێت'ـە بە شێوەیەکی نا ئاسایی هەرچەندە دەبێ ئەوە یەکێک بێت لە دەستەواژە گرنگانەی کە لەوانەیە پێویستە زۆر بەکاری بێنم وەک دەروونناسێک بەڵام....
پێم وانییە سودێکی هەبێ بۆ کەسی بەرامبەر چونکە ئەو باش بوونەی شتەکان چ کاتێک ڕوودەدات ؟

تەنانەت دەتوانی گرەنتی باش بوونی شتێک بدەی لەو ژیانە بێ ڕەحم و سەختەدا؟

ویلیام شتێکی بینی کە نەدەبوو بیبینێ.وە ئەوە قسەی تێدانییە بە شێوەیەک لە شێوەکان هۆکار بوو بۆ هەموو ئەوانەی بەسەر واندا هاتن. بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەو خەتابار نییە چونکە شتەکان بێ ویستی ئەو بوون؛ هەر لەبەر ئەوەشە هیچ کەسێک پەنجەی تاوانی بۆ درێژ ناکات چونکە ئەو کات هەرزەکارێکی سەرشێت بوو و ئەنجامی کارەکانی نەدەزانی.

"ئێستا باشی؟"بە خەندەیەکی گەورە لێیم ڕوانی کاتێک لێم دورکەوتەوە

لوت و چاوەکانی بە تەواوی سوور ببونەوە و چاوەکانی ئاوسابوون.بە هەردوو دەستم فرمێسکە جێماوەکانی سەر دەموچاویم سڕی و پاشان نزیک بوومەوە و ماچی گۆنایم کرد بە دیاری کراوی ئەو شوێنەی چاڵەکانی ڕوومەتی لێی دەردەکەون ئەو کاتانەی پێدەکەنێ یان زەردەخەنە دەکات،بەڵام دەمێکە ئەوانم نەبینیوە !!

"سوپاس"بە ڕاستگۆیی گوتی و ڕایکێشامە باوەشی ئەوجارەیان من لەباوەشی ئەودا بووم

"شایەنی نییە"وەڵامم دایەوە

بە شێوەیەکی ئاسایی رەفتار دەکات چونکە نازانێ بەو ڕەفتارانەی هەمیشە چ شێواویەک لەناخم دروست دەکات و توشی چ ئازارێکم دەکات لە سکمدا.

ئەگەر هەڵبژاردەی خۆم بووایە هەرگیز ئەوەم هەڵنەدەبژارد بکەومە خۆشەویستی یان بە لایەنی کەم لەگەڵ ئەو کاتێک چاوەکانی هەمیشە لەسەر کەسێکی ترن.

لێم دورکەوتەوە "خۆم شۆفێری دەکەم سەرکەوە"بە ئاسایی گوتی و ڕۆیشتە شوێنی شۆفێری و سەرکەوت.

منیش لە کورسیەکەی تەنیشتی سەرکەوتم "بیرۆکەیەکی ناوازە بوو"بە ڕاستگۆیی گوتم کاتێک پشتێنەکەم بەست

"دەزانی کە ناچار نیت هەمیشە ئەوە بکەی لەبەر من؟ جاری داهاتوو پەیوەندی بە دەیڤد یان نات بکە"تێگەیشتم مەبەستی لە شۆفێری کردنەکە بوو

"بەڵام تۆ ناتەوێ کەس بەو شێوەیە بتبینێ"بە ڕاستگۆیی گوتم چونکە ئەگەر لەبەر ئەو هۆکارە نەبوایە بێ ئەوەی خۆی پێم بڵێ دەمێک بوو ئەوەم دەکرد

"لاڤێندەر خۆت ناچاری کردنی شتێک مەکە کە ناتەوێ ئەگەر لەپێناوی منیش بوو"بە جدیەوە گوتی و خەندەیەکی بە ڕوومدا کرد

هیچم نەگوت و سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"برسیت نییە؟"پرسی بێ ئەوەی سەرنجی لەسەر شۆفێریەکە لابدات

لە ڕاستیدا با زۆریش برسیە !

"زۆر بەهۆی کەسێکی سەر شێتەوە ژەمی ئێوارەم لە دەست دا کاتێک ژەمی نیوەڕۆشم بەهۆی رین و کارۆلین لەدەستدا"کۆتاییەکەم بۆڵاند

"ویلیام ؟"

"هم؟"

"هیچ"پەشیمان بوومەوە لە پرسینی ئەوە بۆ ئێستا چونکە کاتی نییە

لێی نەپرسیم کە نیازی گوتنی چیم هەبوو ئەوەش ئاسوودەیی کردم.

لەبەردەم چێشتخانەیەکی نزیک کەناردەریا وەستا و هەردووکمان دابەزین.هەستم بە سارمایەکی کەم کرد بەهۆی ڕەو شنە بایە فێنکەی لە دەریاکەوە دەهات.

"سەرماتە؟"پرسی

سەرم بە نەخێر جوڵاند "کێشەنییە ئێستا ژوورەوە کەشەکەی ئاساییە"

سەری جوڵاند و ڕۆیشتینە ژوورەوە، چێشتخانەیەکی سادەیی خنجیلانە بوو بەڵام هێشتا شێوە کلاسیکی و ڕاقیەکەی لەدەست نەدابوو سەرباری بچوکیەکەی.

گارسۆنەکە ڕێنوێنی کردین بۆ سەر یەکێک لە مێزەکان لە نزیک پەنجەرەکان "ببورە ! بەڵام شوێنێکی تر هەیە دەریایەکەی لێوە دیار نەبێ؟"بە خێرایی پرسیم

ویلیام کێشەی لەگەڵ دەریا هەیە هەرچەندە پێشتر خۆشی دەویست و ئێستاش ئەوە دەکات بەڵام چیتر حەزی پێی نییە.

لەوانەیە شتێکی نامۆبێت بەڵام جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان خۆشویستن و ئارەزووکردن بۆ شتێک.

ئێمەی بردە سەر مێزێکی تر کە دوور بوو لە پەنجەرە شووشە گەورەکەوە.

"چی دەخۆی؟"پرسی

"نازانم بوەستە"وەڵامم دایەوە و سەیری لیستی خواردنەکانم کرد

"پێم وایە پیتزایەکی گۆشت لەگەڵ کۆلا"گوتم

سەری بە بەڵێ جوڵاند و پاشان دەستی بەرز کردەوە و گارسۆنەکە هات "پیتزایەکی گۆشت و دانەیەکی مریشک لەگەڵ دوو کۆلا"گوتی

"هیچ شتێکی ترت دەوێ؟"پرسی سەرم بە نەخێر جوڵاند و پاشان گارسۆنەکە ڕۆیشت

مۆبایلەکەمم لەنێو جانتاکەم دەرهێنا

بیست و چوار نامە لەلایەن رینـ'ـەوە

سێ یەیوەندی لەلایەن ڕۆزەوە

و پەیوەندیەک لەلایەن دایکمەوە

نامەکانی رینم کردەوە

٨:٠٣
'تۆ باشی؟'

٨:٠٤
'ئەی ئەو باشە وایە؟'

٨:٠٨
'دوبارە کارێکی گەمژانەی کردووە؟',

٨:١٧
'ناونیشانەکە بنێرە منیش دێم'

٨:٢٠
'ئەو دوبارە دەگری؟'

٨:٢٣
'بۆ خاتری خوا لاڤێندەر وەڵام بدەوە !!!'

وازمهێنا لە خوێندنەوەی ئەو هەموو نامەیە کە هەمووی یەک پرسیاربوو بە شێوەی جیاواز

'ئەو باشە، ئێستا لە چێشتخانەیەکین... تکایە بوەستن لە پەیوەندی کردن با نانەکەم بە ئاسوودەیی بخۆم + _ +' نامەکەم بۆ رین نارد و پاشان مۆبایلەکەم داخست

بە شڵەژاوی برۆم بە ویلیام بەرز کردەوە کاتێک بەو شێوەیە سەیری دەکردم "چییە؟"گوتم

"ناتوانی کاتژمێرێک تێپەڕێنی بێ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکەی؟"بە ساردی پرسی

لە تۆنی دەنگی توڕەیی و ناڕەزایی ئاشکرابوو. تێنەگەیشتم باسی چ شتێک دەکات

"ها؟"

"رین"وەڵامەکەی بەس بوو تا تێبگەم مەبەستی چییە

"ئەو تەنیا نیگەرانی تۆ بوو"ڕوونم کردەوە

"پێم وانییە ئەوەی نیگەرانە دەربارەی منبم لە کاتێک تۆ لێرەی"وەڵامی دایەوە

بە تێنەگەیشتنەوە برۆم بەرز کردەوە
کێشەی کوڕەکان چییە؟ هەندێ کات کە قسەدەکەن وەک ئەوەی بە زمانێکی تر قسەبکەن لێیان تێناگەم بە تایەتی ویلیام و رین !!

خواردنەکە گەیشت، و ڕاستەوخۆ دەستم کردە خواردن "ئاگاداری جلەکانت پیس نەبن"بە گرنکی دانەوە گوتی و داوای کرد شترک بهێنن تا بیخەمە سەر قاچەکانم چونکە جلەکانم سپی بوون

"سوپاس"گوتم

"هەڵبژاردنەکانی کارۆلین هەمیشە بەو شێوەین...نازانم بۆچی دەبێ گوێڕایەڵی بیت"بە بۆڵەوە گوتی و بە هێواشی پێکەنیم

کارۆلین هەمیسە بوێر بووە لە هەڵبژاردنی جل و بەرگەکانی و سەلیقەی لە جل هەڵبژاردن بە تەواوی ٣٦٠ پلە جیاواز بوو لەوەی من.
بەڵام ئەمڕۆ لەبەر دیاریەکەی نەمتوانی داواکەی ڕەتبکەمەوە و کردمە بەرم هەرچەندە زۆر سەرنجڕاکێشتر دەری دەخستم ئەو ستایلە بەڵام هێشتا بەتەواوی ئاسوودە نەبووم لە ناویدا

دوای تەواو کردنی خواردنە بەتەماکە ویلیام وەک پیاوێکی خانەدان پارەی خواردنەکەی دا پاشان ڕۆیشتینە و لە شەقامەکانی ئەوێ پیاسەمان دەکرد بێ ئەوەی نزیک بینەوە لە کەناردەریاکە.

هەرچەندە چەند جارێک گوتی کە بڕۆین بەڵام ئەوەم ڕەتکردەوە چونکە دەمزانی لەبەر من دەیەوێ بروات دەنا هیچ ویستێکی ڕۆیشتنە ئەوێی نییە.

قۆڵیم بە هەردوو دەستەکانم گرت و وەستاندنم لە ڕۆیشتن "برۆین لەوێ دابنیشین؟"دەستم بۆ کورسیەکی لایەکی شەقامە هێمنەکە ڕاکێشا

"ئەمڕۆ ڕۆژس لەدایک بوونتە لاڤێندەر، خۆت یە کێشە بێ چارەسەرەکانی من سەرقاڵ مەکە"بە جدیەوە گوتی

سەرم بە نەخێر جوڵاند "نەخێر خۆم ئەوەم دەوێ.. دواتر منیش شتێک هەیە دەمەور بۆتی باس بکەم"گوتم و لە دوای خۆم ڕامکێشا و لەسەر کورسیەکە دانیشتین

"بۆچی ئەوە دوبارە ڕوودەدات ویلیام ؟ ئایا دوبارە گوڕایتەوە سەر بەکارهێنانی ماددەی ¹کریستاڵ؟؟!" بە جدیەوە پرسیم

"تەنیا دوو جار بەکارم هێنا لە ماوەی یەک مانگدا"بە هێواشی وەڵامی دامەوە

چاوەکانی بە باوەڕپێنەکردنەوە لەسەری دەجوڵاند. پاشان تا هێزم تردابوو بۆکسێکم لە سکیدا

"تۆ گەمژەی؟! من ساڵێکی خوێندنی ئامادەییم خەریک بوو بکەمە قوربانی لەپێناوت تا وام لێت کرد وازی لێبهێنی ئێستاش بە سادەیی گەڕایتەوە سەری؟! تۆ گەمژەی !!"بە توڕەیی هاوارم کرد و چەند شەقێکم لێیدا

کۆتا ساڵی خوێندنی ئامادەییم و بە دیاری کراوی سێ مانگ پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆمان دەرکەوت ئەو گەمژەیە ئالودەی ماددەی ھۆشبەر بووە و بە دیاری کراوی جۆری کریستاڵەکەی.

نیوەی ساڵەکەم لەگەڵی بەسەر برد ژوورەکەی ئەو بەتەواوی پڕ ببوو لە کتێبەکانم بەهۆی ئەوەی تەواوی کاتەکانم لەگەڵ ئەو بەسەر دەبرد تەنانەت زۆربەی جارەکان لەگەڵی دەڕۆیشمە دیدارەکانی لەگەڵ پزیشکە دەروونیەکەی و جەلسەکانی بۆ وازهێنان لە ماددەی ھۆشبەر.

"بۆچی دەگری !!! ئای خوایە"بە نەرمی گوتی و دەموچاومی بە هەردوو دەستی گرت و فرمێسکەکانی دەسڕیم و ئەوانەی منیش بەردەوام بوون لە کەوتن

"بۆچی بەو شێوەیە سزای خۆت دەدەی؟ بۆچی ئاوا لەخۆت دەکەیت ؟ بۆچی ئەوەندە خۆپەرستی؟ مەگەر بیرت چوو لەوانەیە بمری بەهۆیەوە ؟ مەگەر لە خودا ناترسی؟بۆچی ئەوە دەکەی ؟ پێت وایە واندا بەو شێوەیە لێت ڕازیە؟ چی دەربارەی دایکت؟ چەند جار بەشێوەیەکی ڕوون پێتی گوتووە بەرگەی لە دەستدانی یەکێکی تر لە منداڵەکانی ناگرێ ! ئەی چی دەربارەی من؟!!"بە گریانەوە گوتم و لەگەڵ هەر قسەیەک شەقێکم لە سنگی دەدا

بە تەواوی بێزاروبووم لەو خۆپەرستیەی، لەو گەمژایەتیەی و لە هەموو شتێک کە بەشێوەیەکی گەمژانە دەیکات.
نەفرەت دەزانم واندا بە ناحەق ژیا تا کۆتا خولەکی ژیانی بەڵام بۆچی دەبێ بەو شێویە سزای خۆی بدات؟!!

ئەو کات ئەو تەنیا هەرزەکارێکی خوێڕی سەر شێت بوو کە نەیدەزانی تێکەڵ بوون لەگەڵ ئەو کەسانە چ ئەنجامێکی دەبێت ئەو پێی وابوو ئەوە تەنیا کارێکی ئاساییە و دەتوانێ بیکات وەک هەر کەسێک دەیکات.

ئالودەبوونی خۆی یان واندا هیچ شتێک نەبوو کە بەشێک بن لە پڕۆژە و بەرنامەکانی.کۆتا خولەکانیش لە ژیانی واندا پێی گوت کە هیچ شتێک خەتای ئەو نییە چونکە لە سەرتاوە خۆی بە گەمژانە بیری کردەوە و تاقی کردەوە تا پاشان وای لێهات بەتەواوی ئالودە بوو .

"ئەو شتە چی بوو بەنیاز بوو بۆمی باس بکەی؟" پرسیاری کرد لە هەوڵی بۆ گۆڕینی بابەتەکە

"هێشتا قسەکانمان دەربارەی تۆ تەواو نەبوون"بە تیژی ئاگادارم کردەوە

"من هیچ شتێکم نییە تا دەربارەی خۆم بیڵێم"وەڵامی دامەوە

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پاشان داوام لێی کرد بڕۆین و بمگەڕێنێتەوە ماڵەوە ،ئەویش بێ گوتنی هیچ شتێک ڕاستەوخۆ قایل بوو.بێگومان !! چونکە نایەوێ چیتر باسی ئەوە بکەین.

End pov

Ren Pov

ئەو بەتەنیا لەگەڵ ئەوە لە دەرەوە !!

مێشکم بەردەوام بوو لە دوبارەکردنەوەی ئەو ڕستەیە.

تەنیا شتە لە ژیانم دڵم و مێشکم بەیەکەوە داوای بکەن، بەڵام خەریکە بە ئاسانی لەدەستی دەدەم چونکە ئەوەی ئەو دەیەوێ ویلیامە !

نازانم دەبێت چی بکەم...

بجەنگم و بەردەوام بم لە هەوڵەکانم بۆ بەدەستهێنانی؟

یانیش دەستهەڵگڕم و ڕێگەی بدەم ئەو دڵخۆشیە هەڵبژێرێت کە خۆی دەیەوێ؟

بەڵام هەر کامیان بکەم هەمان زیانی هەیە...لە کۆتاییدا ویلیام ئەوی ناوێ؛ئەوی خۆشناوێ ئەوەی ئەو دەیەوێ خوشکەکەمە

"ئەوان دوانەکەوتن؟"سەرنجم ڕۆیشتە سەر قسەکانی لایرا و پاشان سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ڕێک بوو

"پێم وایە ئێستا دەگەرێنەوە"کارۆلین گوتی

هەموومان لە ماڵی لاڤێندەر بوون،چونکە ڕۆز حاڵی تێک چوو و لە نەخۆشخانە خەوێنرا دوای ئەوەی ویلیام کردی و ڕوویدا لە خانووی کەناردەریاکە.

دایکم لەگەڵ دایکی لاڤێندەر لەگەڵی لە نەخۆشخانە مانەوە، کاتێک باوکم و نات لە خانووی کەناردەریاکە مانەوە بۆ پاککردنەوەی و رێکخستنی دوای ئەوەی ڕوویدا.
باوکی لاڤێندەریش لەگەڵ کریس ڕۆیشتنە دەرەوە کە نازانم کوێیە

دەرگای پێشەوە کرایەوە و هەرچوارمان هەڵساینەوە و چاوەڕێی هاتنە ژوورەوەیان بووین تا بزانین کامە دەستەن گەڕانەوە.

چاوەکانم فراوان بوون بە بینینی شێوەی ئەو دوانە، بە تایبەتی لاڤێندەر کە قەمیسە ڕەشەکەی ویلیامی لەسەر جلەکانی لەبەر کردبوو و ویلیام بەشی سەرەوەی ڕووت بوو. با ئەو بەشە گرنگەش لەبیر نەکەم کە هەردووکیان وەک توتکێکی تازە لە ناو ئاو دەرچوو بوون.

"چی ڕوویداوە؟"دەیڤد بە جدیەوە لێیانی پرسی

چاوەکانم لەسەر لاڤێندەر دورخستەوە ئەو کاتەی تێبینی ئەوەم کرد وردەکارییەکانی جەستە بێعەیبەکەی چەند بە جوانی دیار بوون بوهۆی تەڕ بوونی جلە سپیەکانی؛دڵنیام لەبەر ئەو هۆکارەشە کە قەمیسەکەی ویلیامی لەبەرەوە

"خەتای ئەو بوو"بە یەکەوە گوتیان و دەستیان بۆ یەکتری درێژ کرد

"کێ بوو ڕای کرد کاتێک سەگەکانی بینی؟"ویلیام دەستی پێکرد

"من ئەوانم نەبینیبوو تۆبووی ئاگادارت کردمەوە لێیان، پاشان بۆچی دەستت گرتم و لەگەڵم ڕاتکرد؟"بە توڕەیی وەڵامی دایەوە ولێوی بچوک کردەوە

چی دەبێ ئێستا گازێکی لێ بگرم؟!

"لەبەر ئەوەی گەمژەیەکی وەک تۆ لە سەگ دەترسێ"وەڵامی دایەوە

"هێشتا هۆکار نییە بۆ ئەوەی ڕابکەی بەرەو کەنار دەریاکە"دوبارە گوتی

"دانی پێدابنێ تۆش ترسای کاتێک شەش دانە دوامان کەوتن،چونکە ئەوە نەیوەستاندی لەوەی نزیکی ئاوەکە نەبیتەوە هەرچەندە پەیوەندیت باش نییە لەگەڵی"وەڵامی دایەوە و بێدەنگی کرد

ئەو دووانە...
سەیرترین پەیوەندیان هەیە تا ئێستا بینیبێتم !
خۆشەویست نین ! بەڵام لە هاوڕێ زیاترن !

ئەوە لە چاوەکانم شاراوە نییە کە ویلیام بە چ ئەندازەیەک غیرە لە نزیک بوونەوەم و بەرکەوتنم دەکات لەگەڵی ! تەنانەت چەندین جاری ئاگاداری کردومەتەوە لەوەی لە نزیکی نەبن و دورکەومەوە.

بەڵام وەک خۆی دەڵێ ئەو لە خۆشەویستی خوشکەکەم کارۆلین دایە و لاڤێندەر تەنیا هاوڕێیەکی نزیکیەتی.

ئەگەر بەراستی بەو شێوەیە سەیری لاڤێندەر بکات باشە بۆ دەبێ توڕەبێ کاتێک پێی دەوترێ کە لاڤێندەری وەک خوشکێک خۆشدەوێ؟!

گرنگی بەوە نادەم چۆن سەیری دەکات ! چونکە دەزانم چیتر بەلای لاڤێندەرەوە گرنگ نییە چونکە ویلیام ئەو هەلەی لەدەستدا کە ڕۆژێک لەگەڵی لە پەیوەندی بێت پێش ئەوەی بەڕاستی هەلەکە دروست بێت.

تەنیا ئەگەر لاڤێندەر هەستەکانی بەرامبەری لەدەست نەدات....ئەو کاتەش ئەوە دەبێتە چیڕۆکێکی تر کە من لێی دەبمە کەسە زیادەکە و دەبێ بوەستم لە خۆشویستنی.

لە ویلیام دورکەوتەوە و بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشت
"دەڕۆمە سەرەوە گەڕماوێک دەکەم...تۆ ئەمشەو لای من ناخەوی"کۆتایی قسەکانی ئاڕاستەی ویلیام کرد کاتێک دەستی بە هەڕەشە جوڵاند بۆی و ڕۆیشتە سەرەوە

دەموچاوی بە نارازی بوونەوە گرژ کرد کاتێک گوێبیستی قسەکانی بوو،بەڵام من لە ناخەوە هەڵدەپەڕیم بەهۆی ئەو قسەیەی کردی

هێشتا ئەوم خۆشدەوێت و وەک پیاوێک، توڕەم دەکات زانینی ئەوەی خۆشەویستەکەم لە باوەشی یەکێکیتر بخەوێ.

"بەچ شتێک وەک گەمژەیەک پێدەکەنی ؟"کارۆلین گوتی و دەستی لەسەر کەمەری دانا

"ئەوەی ئەمشەو لەباوەشی لاڤێندەر دەخەوم"بە خەندەوە گوتم و چاوەکانم بۆ ویلیام جوڵاند

"بەسەر لاشەکەم !!"بە توڕەیی وەڵامی دامەوە

"ئەو دوانەتان!! من هێشتا لێرەم و ئەوەی باسی دەکەن خوشکە بچوکەکەمە ئەگەر بیرتان نییە ؟!!"دەیڤد بە توڕەییەوە گوتی و نیگای پڕ هەڕەشەی ئاڕاستەی هەردووکمان کرد وەک ئەوەی بڵێ 'بوێری بکەن و نزیکی ژوورەکەشی بکەونەوە'

End pov

Lavender pov

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پاشان داوام لێی کرد بڕۆین و بمگەڕێنێتەوە ماڵەوە ،ئەویش بێ گوتنی هیچ شتێک ڕاستەوخۆ قایل بوو.بێگومان !! چونکە نایەوێ چیتر باسی ئەوە بکەین.

دەستمان کردە ڕۆیشتن بەرەو سەیارەکە ئەو کاتەی لەناکاو دەستی گرتم و وەستاین "چی بوو؟"پرسیم

"شەش سەگ لە پشتمانەوەن"بە وریایی گوتی

ڕابـکە !!

بێ ئەوەی یەک جاری تریش بیربکەمەوە بە خێرایی دەستم کردە ڕاکردن و ویلیامیشم لە دوام ڕای کرد ئەو کاتەی سەگەکان دوامان کەوتن و دەستیان بە حەپین کرد

لێم نزیک بوویەوە و دەستەکانی گرتم پاشان ئاڕاستەی ڕاکردنەکەی گۆڕی بەرەو ناو لمەکە و کەناردەریاکە. بە ترسەوە قیژاندم کاتێک سەگەکان هێشتاش بە دوامانەوە بوون

جانتاکەی لێم وەرگرت کە لە شانم بوو و فرێیدایە دوور لە ئاوەکە و لەناکاو خۆم لەناو ئاوەکە بینیوە و ویلیامیش لە تەنیشتم "ئەوان لە ئاو ناترسن گەمژە خۆ پشیلە نین!!!"بە تۆقینەوە هاوارم کرد و دەستم بە مەلە کردن کرد بۆ دورکەوتنەوە لە کەنارەکە ئەو کاتەی سەگەکان بەردەوام بوون لە نزیک بوونەوە

پاش ئەوەی بە ئەندازەیەکی زۆر لە کەنارەکە دورکەوتینەوە ئەوان ون بوون،هەناسەی قوڵ و خێرام هەڵمژی کاتێک هەستم ێە سوێریەکی زۆر دەکرد لەنێو دەمم بەهۆی ئەو بڕە ئاوە کەمەی ڕۆیشتبوویە دەممەوە لەکاتی مەلەکردن بەو شێوەیە خێرایە.

لەسەر لمەکە پاڵکەوتم و چاوەکانم داخست "بە نەفرەت بیت تەنیا ناو ئاوەکە هەبوو؟"پرسیم کاتێک هەناسەم بە خێرایی هەڵدەمژی و دەدایەوە بەهۆی ماندوو بونمەوە.

تێبینی ئەوەم کرد بە شێوەیەکی سەیری لێی دەڕوانیم، ویستم لێی بپرسم سەیری چی دەکات بەڵام ئەو کاتەی سەیری خۆمم کرد بە توڕەیی هاوارم کرد و شەقێکم لێیدا

"بێشەرمی بێ ئابڕو !!"هاوارم کرد و ئەویش هاواری کرد بەهۆی شەقەکە و ڕووی سوڕاند

"قەمیسەکەتم دابکەنە !"گوتم کاتێک بە دەستەکانم خۆمم داپۆشی بوو

"چی؟! دەتەوێ دەستدرێژی بکەیتە سەرم؟"بە شۆکەوە گوتی و دەستەکانی خستە سەر سنگی وەک پارێزگاریەک

"گەمژە جلەکانم...نامەوێ بەو شێوەیە لە شەقامەکڵ برۆم"گوتم

"بەڵام ! منیش نامەوێ بە نیمچە ڕووتی بڕۆم"گلەیی کرد

"دەتەوێ هەمووان سەیری ئەو کچە سەرنجڕاکێشە بکەن کە لەگەڵتە؟"

"من هیچ شتێکی سەرنجڕاکێش نابینم... ئەوەی لەتۆدا هەیە و هەتە هەموو ڕەگەزێکی مێ هەیەتی"چاوەکانم فراوان بوون هەرگیز نەمدەزانی بەو ڕاستە خوێڕی و بێ شەرمە !!

"بێ ئابڕوو !!"بە توڕەیی گوتم و هەڵسامەوە دەستم کردە ڕۆیشتن

ئەویش لەدوام هات کاتێک لە کەناردەریاکە دورکەوتینەوە و نزیکی شەقامەکە بووینەوە ژمارەی خەڵکیش وردە وردە زیادی دەکرد لە شوێنەکان.

"سەیری ئەو کچە بکە...نەفرەت دەمەوێ !!"بە شڵەژاویەوە بە دەستەکانم بەهێزتر خۆمم لە باوەش کرد کاتێک هەستم کرد وەک نێچیرێکی ئاسان دەردەکەوم بە ئەو گورگە برسیانەی ئەوێ کاتێک بەو شێوەیەم

"خۆی دادەپۆشێ بە دەستەکانی ! وەک ئەوەی ئەو هەموو جوانیە بە دوو دەستی بچوک بشاردرێنەوە"هەنگاوەکانم خێراتر کرد

بە نەفرەت بی ویلیام !!!!

کورێکلەسەر کورسیەکەی هەڵسایەوە و بەرو ئێمە هەنگاوی نا، ئاگاداری ئەوە بوون ویلیام چەند مەترێکی کەم لێم دور بوو و دڵنیام گوێبیستی هەموو ئەوانە بوو کە من گوێبیستیان بووم بەڵام کاردانەوەی نەبوو.

لە بەردەمم وەستا پاشان چاکەتەکەی لەبەر کردەوە و لەبەردەمم ڕایگرت "ئەوە بگرە"بە سادەیی گوتی "نەخۆش دەکەویت بەو شێوەیە"زیادی کرد تا دڵنیام بکاتەوە مەبەستێکی خراپی نییە وەک ئەوانەی تر

دوو دڵ بووم لە وەرگرتنی و دەستێکم بە هێواشی دورخستەوە لەخۆم و ویستم لێی وەربگرم ئەو کاتەی ویلیام لە تەنیشتم وەستا و شەقێکی لە دەستیدا.

"پێویستی پێی نییە"بە ساردی و ڕەقی گوتی و قەمیسە ڕەشەکەی خۆی لەسەر شانم دانا و بە چاوە تاریکەکانی پێی گوتم بیپۆشم منیش بێ کردنی هیچ شتێک گوێڕایەڵی بووم

کورەکە خەندەیەکی بچوکی کرد "ئەگەر ئەوەندە گرنگە بۆت،لە سەرەتاوە ئەو قەمیسەت پێی دەدا کە داوای لێکردنی لە کەنار دەریاکە"قسەکانی تەواو کرد و دورکەوتەوە

کەواتە ئەو لەوێ بوو؟!
بەڵام من هیچ کەسێکم نەبینی

"با برۆین"بە گیژی گوتی و دەستی گرتم

خەریکی ڕۆیشتن بوو بە خێراییەکی زۆر بە زۆر دەمتوانی هاوسەنگی خۆم ڕابگرم کاتێک لەگەڵ هەنگاوە گەورەکانی خەریکی ڕۆیشتن بووم و هەوڵم دەدا نەکەوم

گەیشتینە بەردەم سەیارەکە دەرگاکەی کردەوە و سەری خستم پاشان خۆشی سەرکەوت.

"بوێری بکە و جارێکی تر هەڵبژاردنی جلەکانت بدە دەست کارۆلین!"بە توڕەیی گوتی

وەڵامم نەدایەوە و پشت گوێم خست، لە سەرەتاوە هەموو ئەوانە هەڵەی ئەو بوو !!!

هیچ قسەیەکم نەکرد تەواوی ڕێگاکە ئەویش بێدەنگی هەڵبژارد دوای ئەو قسە بێمانایەی کردی، و پاشان پەیوەندیەکی لە باوکیەوە بۆ هات کە پێی گوت ئەمشەو لە ماڵی ئێمە دەمێننەوە

گەیشتینە ماڵەوە و هەردووکمان دابەزین کاتێک ڕۆیشتینە ژوورەوە هەموو چاوەکان لەسەر ئێمە بوون کاتێک بە شۆکەوە سەیریان دەکردین

"چی ڕوویداوە؟"دەیڤد بە جدیەوە لێمانی پرسی

خەتای ئەو بوو"بە یەکەوە گوتمان و دەستمان بۆ یەکتری درێژ کرد

"کێ بوو ڕای کرد کاتێک سەگەکانی بینی؟"ویلیام دەستی پێکرد

"من ئەوانم نەبینیبوو تۆبووی ئاگادارت کردمەوە لێیان، پاشان بۆچی دەستت گرتم و لەگەڵم ڕاتکرد؟"بە توڕەیی وەڵامم دایەوە ولێوم بچوک کردەوە

"لەبەر ئەوەی گەمژەیەکی وەک تۆ لە سەگ دەترسێ"وەڵامی دامەوە

چۆن دەوێرێ؟ گەمژە ؟

"هێشتا هۆکار نییە بۆ ئەوەی ڕابکەی بەرەو کەنار دەریاکە"دوبارە گوتی

"دانی پێدابنێ تۆش ترسای کاتێک شەش دانە دوامان کەوتن،چونکە ئەوە نەیوەستاندی لەوەی نزیکی ئاوەکە نەبیتەوە هەرچەندە پەیوەندیت باش نییە لەگەڵی"وەڵامم دایەوە و بێدەنگم کرد

لە ویلیام دورکەوتمەوە و بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشتم "دەڕۆمە سەرەوە گەڕماوێک دەکەم...تۆ ئەمشەو لای من ناخەوی"کۆتایی قسەکانم ئاڕاستەی ویلیام کرد کاتێک دەستم بە هەڕەشە جوڵاند بۆی و ڕۆیشتمە سەرەوە

ڕۆیشتمە گەرماوەکە و بانیۆکەم پڕ ئاوی گەرم کرد و خۆم نوقمی ناوی کرد، لەشم پێویستی بەو خاوبوونەوەیە هەیە !! ماوەیەک بەو شێوەیە لەنێو ئاوەکە دانیشتم پاشان خۆمم شۆرد

پاش کاتژمێرێک لە گەرماوەکە هاتمە دەرووە، رۆبەکەی بەرمم توند کرد و دڵنیابووم جوان داپۆشراوم ئینجا لە گەرماوەکە بە تەواوی دەرچووم چونکە گومانم هەبوو کە گوێڕایەڵی قسەکانمی نەکردبێ و هاتبێ بەڵام خۆشبەختانە کەسی لێ نەبوو.

شۆڕتێکی ڕەشی ماڵەوەم لەبەر کرد لەگەڵ هودیەکی ڕەساسی کە ڕەنگی شین لەسەری نوسرابوو Bristol, قژمم وشککردەوە و بە کراوەیی جێمهێشت پاشان ڕۆیشتمە خوارەوە

کارۆلین و لایرا لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوون لە ژووری دانیشتنەکە و خەریکی مۆبایلەکانیان بوون کاتێک دەیڤد خەریکی سەیرکردنی یاریەک بوو لە تیڤیەکەوە و ویلیام وای بۆ دەچم لەسەرەوە لە ژوورەکەر دەیڤد خەریکی گەرماو کردنە.

ڕۆیشتمە چێشتخانەکە تاکو خواردنەوەیەکی گەرم بۆخۆم ئامادە بکەم، رینیش لەوێ بوو خەریکی دروست کردنی قاوە بوو

"هێی.."بە خەندەوە گوتی کاتێک تێبینی کردم

"هێی"گوتم و لە تەنیشتی دانیشتم دوای ئەوەی ئامێری ئاو گەرمکردنەکەم هەڵکرد

"سوپاس...چۆن سوپاست بکەم بۆ ئەوەی کردت؟"گوتم دەستم لە ملی ئاڵاند ئەویس بە هێواشی پێکەنی پێش ئەوەی باوەشم پێدا بکاتەوە و لە خۆیم نزیک بکاتەوە

"پێم وابوو سوپاست کردم ئەو کاتەی خەریک بوو بمخنکێنی"بە رابواردنەوە گوتی

"نەخێر وشەی سوپاس بەس نییە بۆ ئەوەی کردت"بە جدیەوە گوتم جگە لەوەی پارەی دوو بلیتی داوە نامەوێ بیر لەوە بکەمەوە چی تری کردوە تا دەستی کەوتووە لە ئێستادا کە تازە باری تەندروستی جیهان باشتر بووە و کۆڕۆنا ماوەیەکی کەمە نەماوە یان بەرەو نەمان دەڕوات.

"شتێک هەیە لێتم دەوێ بەڵام ئەگەر داوای بکەم خۆپەرست دەبم"گوتی کاتێک سەیری ناو چاوەکانی کردم

"من بۆتی دەکەم ئەگەر بتوانم کێشەنییە"گوتم

"لاڤێندەر دیاریەکانی ڕۆژی لەدایک بوون بێ بەرامبەرن"بە جدیەوە گوتی و ماچێکی لوتی کردم پاشان هەڵسایەوە و بەرەو ئامێری قاوەکە ڕۆیشت کاتێک قاوەکەی ئامادە بوو

منیس هەڵسامەوە تا چایە سەوزەکە بۆخۆم ئامادە بکەم بەڵام قاچم خلیسکی برد لەو چەند دڵۆپە ئاوەی لەسەر زەویەکە بوو و خەریک بوو بکەوم چاوەکانم بە توندی داخست و چاوەڕێی ئەوە بووم وەک باڵۆنێک شڵپەم لێوە بێت کاتێک دەکەومە سەر زەویەکە بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەستم بە دەستێکی بەهێز کرد کە لە کەمەرم ئاڵابوو

چاوەکانم بە هێواشی کردەوە ڕووخسارە بێعەیبەکەی رین لەبەر چاوەکانم بوو، کاتێک بە قوڵی لێی دەڕوانیم.

هەستم بە خێرابوونی لێدانی دڵم کرد.
بۆچی بەو شێوە شێتانەیە دڵم لێدەدات ؟! ئایا کێشەیەکی تەندروستی هەیە ؟

لەناکاو بەرزی کردمەوە و پاشان لە تەنیشت سەلاجەکە پشتمی بە دیوارەکەوە نوساند و لەنێوان قۆڵوەکانی و دیوارەکە بەندی کردم

کەمێک نزیک بوویەوە،ئەو کەمە نزیک بوونەوەیەش بەس بوو بۆ ئەوەی بۆشایەکی زۆر کەم بهێڵێتەوە....

"ببورە بۆ کردنی ئەوە بەڵام دەمێکە دەمەوێ بیکەم.."لەگەڵ تەواو کردنی قسەکەی چاوەکانم فراوان بوون ئەو کاتەب هەستم بە پارچە گۆشتە نەرمە کرد لەسەر لێوەکانم

لێدانی دڵم خێراتر بوو و بە بەهێزی لێیدەدا بە شێوەیەک هەستم کرد ئێستا لە سینگم دێتە دەرەوە،و ماسولکەکانی سکم گرژ بوون و هەستم بە ئازارێکی چێژبەخش کرد لێی.

چاوەکانی داخست و دەستێکی لە کەمەرم و ئەوەی تری لەسەر ملم دانا و ماچەکەی قوڵکردەوە ئەو کاتەی هیچ ڕەتکردنەوەیەکی لە ڕەفتارەکانم نەبینی.چاوەکلنم داخست و خۆم ڕادەستی کرد ئەو کاتەی بە شێوەیەکی نا شارەزایانە دەستم کرد بە ئاڵوگۆڕ کردنی ماچەکە لەگەڵی.

لێوەکانی...
بە تەواوی منیان گواستەوە جیهانێکی تر، هەنێک هەستیان پێم بەخشی کە پێم وابوو تەنیا لە چیڕۆکە خەیاڵییە کان بوونی هەیە.

"ئێوە خەریکی چین؟!!"بە خێرایی دورکەوتەوە لێم و منیش ڕووی ئەوەم نەبوو سەیری ڕووخساری ئەو کەسە بکەم کە قسەی کرد.

تەنانەت بەهۆی شڵەژاویمەوە نەمتوانی بزانم کێ بوو و دەنگەکە بناسمەوە.

"ئەو دوانەتان...!! بەڕاستی...بوەستە پێم گوتی شتێک لە چێشتخانەکە ڕوودەدات!!"بە هێواشی سەرم لەتەنیشت شانی رینەوە دەرهێنا و سەیری ڕوخسارە پڕ شۆکاویەکەی خۆشکەکەم و کارۆلینم کرد

پاشان بە تەواوی سوور بوومەوە کاتێک بیرم کەوتەوە کەمتر لە خولەکێک پێش ئێستا خەریکی چی بووم !!

"ئەو دوانەتان بەراستی خەریمە هەموو ئەو پەیمانانەی یەکتریتان داوە دەیهێننە جێ...بەس ئەوە ماوە هاوسەرگیری بکەن"کارۆلین بە دڵخۆشی گوتی کاتێک لێمانی دەڕوانی

یەکەم ماچم لەگەڵ رین بوو، بە هەمان ئەو شێوەیەی لە تەمەنی حەوت ساڵیدا پەیمانمان بە یەکتریدا...بەڵام ئەویش یەکەم ماچی بوو؟

"مـ من دەڕۆمە سەرەوە"بە شڵەژاوی گوتم و خەریک بوو بڕۆم ئەو کاتەی قۆڵی گرتم و منی گەڕاندەوە نزیکی خۆی

بە شڵەژاوی سەیری هەموو شوێنێکم دەکرد تەنیا ڕووخساری ئەو نەبێ،ئەویش دەستمی گرتبوو کاتێک پەنجەکانمانی تێک ئاڵاندبوو

"ئێمە دەڕۆین"لایرا گوتی و کارۆلینی لە دوای خۆی ڕاکێشا

"بچین پیاسەیەک بکەین؟"بە هێمنی پرسی منیش سەرم جوڵاند بێ ئەوەی سەیری بکەم

...............

چۆنن؟

ئەو پارتە چۆن بوو؟
ئەو پارتەم بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە نوسیوە ئێوەش خۆشەویستی پێببەخشن 💗

وەک خوێنەرێک لاڤێندەر لەگەڵ ویلیامم یان رین دوانەیەکی (کەپڵێکی) گونجاوترن؟

کام کەسایەتی لەنێو چیڕۆکەکە زیاتر لە هەمووان خۆشەویستە لەلات؟

ئێهـ ئینجا ڕای خۆتانم پێ بڵێن لەسەر پارتەکە بە گشتی 😁💗

دڵخۆش دەبم بەبینینی تێبینی و کۆمێنتەکانتان لە نێوان دێرەکان 💛

ڤۆت لە بیر مەکەن

خواتان لەگەڵ ✨





Continue Reading

You'll Also Like

42.8K 4.5K 37
|| خزمەتکار و پاشای مافیا || بێلا لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا باوکی لەدەستدا دەستی کرد بە گەڕان بەدوای کاردا ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە پێشتر ٢ کاری دەکرد بەڵا...
15.5K 2.6K 32
دەڪرێ خــۆشــەویــســتــے شـــازادەیــەڪ بــۆ ڪۆیـــلــەیـــەك بـــەچــــۆڪدابــــدا...! #GARDO
316K 11.5K 46
ဖီးနစ်ငှက်တစ်ကောင်ရဲ့ ရင်ကွဲမတတ်အော်ဟစ်သံဟာ လောင်ကျွမ်းအံ့ဆဲဆဲ အတောင်ပံတွေနဲ့အတူ ပျောက်ကွယ်ပျက်စီးသွားတော့မယ့်အချိန်မှာ ငါဟာ မင်းနဲ့နောက်တစ်ကြိမ်...
5.7K 1K 22
"ئۆقییانووسی ئەستێرە ستاڕڵا " کۆتای بەشەکە نزیک کەوتەوە ٫ تامی تاڵیی "خوات لەگەڵ" هاتنە سەر زمانم ، کێشی دونییایێک کەوتە سەر دڵم ، مەگەر لە جیهانی دو...