❪VOtE-KOment❫
❪ Let's get started ❫
POVE LARA:
خزمەتکارەکە دەرگای کردە وە بەڵام سۆیۆنگ هات وخزمەت کارەکەی لاداو باوشی لێدام منیش باوشم لێدایەوە
سۆیۆنگ:بەخێر بێت
وتی بەخەندەوە
لارا:زۆر سوپاس سۆیۆنگ
وتم بەخەندەوە سۆیۆنگ دەستی گرتم و ڕۆیشتیەنە ژوورەوە کوڕەکان لەژوورەوە بوون لەگەڵ 2 کچ وە یۆنایشی لێبوو
سۆیۆنگ:بابەیەکترتان بناسێنم
وتی کاتێک دەستی بۆ من ڕاکێشت هەموان سەیری من'یان کرد
سۆیۆنگ:ئەمە لارا ، وەلارا ئەمەیش براکەمە تایهیۆنگ وەئەویش براکەی ترمە جیمین وە ئەوە هۆسۆک بەجەیهۆپ بانگی ئەکەین وە ئەویش نامجون و جین و یۆنگی وەئەویش جۆنکوک
سەیری هەموویانم کرد کاتێک دەستی بۆیەک بەیەکیان ڕائەکەێشت لەکۆتای سەیری ئەو کوڕەم کرد کە ناوی جۆنکوک بوو نەفرەت زۆر زۆر جوان بوو ئەو قژە ڕەشەتاریکەی جەستە گەورەیەی چاوێکی ڕەش و پێستێکی سپی و ساف، فەک زۆر جوانە ئای لارا وەرەوە سەر خۆت شەرمە ،چاوم لادا لەسەری سەرم دانواند بۆیان
لارا:خۆشحاڵ بووم بەناسینتان
وتم بەخەندەیەکی شیرین ئەوان سەرەتا کەمێک سەرسام بوون بەڵام دواتر بەئاسای ڕفتاریان کرد بێگومان من کەسێکی زۆر جوانم ئاھ، یۆنا هات و باوشی لێدام منیش بەخەندەیەکی شیرین باوشم لێدا
سۆیۆنگ:لارا ئەوە دالیایە خوشکی جۆنکوک وە ئەویش هاوڕێی جیا خێزانەکەی هاوڕێی خێزانەکانمانە،،
دالیا هەڵساو هاتە بەردامم
دالیا:سڵاو لارا من دالیا خوشکی جۆنکوک زۆر خۆشحاڵبووم بەناسیت وە تۆ زۆر جوانی
وتی بەخەندە هەھ،ئەمانە بەڕاستیانە بۆچی ئەمەندە شیری بەڕاستی زۆر شیرینن منیش خەندەیەیکی زۆر جوانم پێش کەشکرد ئەو باوشی لێدام منیش باوشم لێیدایەوە
لارا:منیش زۆر خۆشحاڵ بوو دالیا
وتم و ئەو بەخەندەوە دوورکەوتەوە ،دواتر ئەو جیایە هاتە بەردەمم دەستی بەکەمەریەوە بوو جلێکی زۆر زۆر کراوە بوو وە زۆر بەناشرینی سەیری کردم کچێکی جوان بوو خراپ نەبوو کێشی نزیکەی 50 و باڵای لەمن بەرز تر بوو
جیا:سڵاو بچکۆڵ من شازادە جیا
وتی بەخەدەیەکی ناشرین ئاگادار بووم هەموان بەبێزاری چاویان سوڕاند من تەو قەم لەگەڵ کرد بەبزەوە
لارا:سڵاو خۆشحاڵبووم
ئەو دەستی دوورخستەوەو دەستی بەجلەکەی سڕی چی ئەو وادەزانێ من پیسم ئاھ،ئەوە ڕفتارێکی ناشرین بوو بەڵام نابێت هیچ بکەم من لێرە میوانم من هەست بەتێک چونی میزاجم ئەکەم نانا لارا نابێت کاتی ئەوە نیە هەموان دانیشتین ، چاوم ڕۆیشتە سەر ئەو جوجەڵەیە ناوی چی بوو ئممم ئاھ،بیرم هاتە جیمین ئاو بەلوت بەرزی چاوی سوڕاند باشە ئەم کەسانەی ئێرە کێشەی خۆبەزلزانیان هەیە دوای کەمێک ڕۆیشتینە سەر مێزی نانخواردن هەمووشتێک زۆر شاهانە بوو
خزمەتکاری زۆری لێ بوو:
وەستا بوون بۆئەوەی بزانن لەهیچ کەم نیە ئەو جۆنکوکە لەسەرووی هەموویان دانیشت بوو بەبێدەنگی نانمان خواردو ڕۆیشتینە هاڵەکەدانیشتین قسەمان ئەکردوو پێ ئەکەنین کوڕەکان لەنێوان خۆیان قسەیان ئەکرد ئەو جیایە زۆر بەناشرینی قسەی ئەکرد و زۆر لوت بەرز بوو
نامجون:خاتو لارا تۆ چی کارێک ئەکەیت
من سەیری نامجونم کرد کوڕێکی باڵابەرز وو زۆر جوانە چاڵی ڕوومەتیشی هەیە ئەمە زۆر زۆرجوانە
لارا:من دکتۆرم وە بەشی پارێزەریم تەواو کردوە
وتی بەخەندەیەکی شیری
جین:پیشەی سەرەکیت چیە
وتی بەهێمنی کوڕێیکی زۆر جوانە ئەو جین'ە،لێوێکی پڕوو زۆر جوانی هەیە ئەمانە نەفرەتیانە جوانن
لارا:پیشەی سەرەکیم دکتۆریە
وتم و خەندەم بەڕوویدا کرد بەڵام جیا قسەی کرد هەموان سەیریان کرد ئەو کچە جەستەی زۆرینەی دیارە چۆنەتوانێ ناو ئەم هەموو کوڕە بەم جۆرە جلانەوە بسوڕێتەوە
جیا:ئۆی شیرینەکەم بەڕاست من وام زانی لەیانەکان کاردەکەیت
چییییی ئەو من بەسۆزانی تێگەشت وە ئەوئێستا ئەمنی وت سۆزانی هەھ،باوەڕ ناکەم ئێستا هەستەکەم میزاجم تێک چو توڕەم
لارا:ببورە خاتو جیا وابزانم منت لەگەڵ خۆت لێ تێک چوە
وتم بەخەندەیەکی درۆ کچەکان بەزۆر خۆیانگرت بوو پێنەکەنن من توڕەم ئەوان بەچی پێ ئەکەنن جیا بەتوڕەی هەڵسایەوەو ڕۆیشت کوڕەکان بەساردی سەیری جیایان ئەکرد
هۆسۆک:خاتو لارا هیوادارم توڕە نەبووبیت لەقسەکانی ئەو خۆی کەسێکی بەم شێوەیە واتا کەمێک بێڕێزە
وتی بەخەندەوە منیش خەندەیەکم بۆکرد ئەو کوڕەیان زۆر جوانە باڵایەکی بەر و جوانی هەیە
لارا:ئاسایە وە من پێویستەبڕۆم
وتم چونکە تەنانەت مام و مامۆژنیشم وابەناشرینی بانگیان نەکردووم ناتوانم لەشوێنێبم سوکایەتیم پێکرابێت
دالیا:تکایە تۆ لە جیا مەگرە کەمێکی تر بمێنەوە
وتی بەتکاوە منیش من بەناچاری مامەوە دوای کەمێک لەقسەکردن پەیواندیم بۆ هات مۆبایلەکەم لە جانتاکەم دەرکرد و جانتاکەم داناو هەڵسامەوە
لارا:ببورە پێویستە وەڵامی ئەو پەیواندیەبدەمەوە
دوای ئەوەی کەمێک لەوان دوور کەوت مەوە پەیوەندیەکەم هەڵگرت و ئەوە کارمەندی نەخۆشخانەبوون وتی کە نەخۆشە تیبەتیەکەت حاڵی تێک چوە ئای خوایە من نەئەبووی جێی بێڵم وتم ئێستا دێم و دامخستەوە ڕۆیشتمە هاڵەکەو جانتاکەم هەڵگرت، هەموان سەیری منیان کرد
لارا:زۆر زۆر ببورن نەخۆشێکم بەپەلەم هەیە پێویستە ئێستا بڕۆم
بەشپرزەی وتم و جانتاکەم هەڵگرت بێ ئەوەی وەڵام وەرگرم زۆر بەخێرای ڕۆیشتم ڕۆیشتمە نێو ئۆتۆمبێلەکەو بەڕێکەوتم بۆنەخۆشخانە ئەو نەخۆشە زۆر تایبەتە وە ئەڵێن کوڕەکەی مافیایەکی زۆر گەورەیە ناوی نەخۆشەکە چی بوو ئاھ، ناوی ..................
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چۆنن خوێنەرەشیرینەکانم ئەویش پارتی نوێ ئەم پارتەو پارتی پێش ئەمە بگا بە 20 ڤۆت و کۆمێنت بگاتە 300 لەهەر یەکێکیان پارتی نوێ دائەنێم بەهیوای بەدڵبوونتان
زۆر زۆرم خۆشەوێن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ