∫دوو مافیاکە∫ K'T'H

By liino16

37.1K 4.9K 2.8K

باس لە ژیانی کچێکی بچوک ئەکات کە لەبەر ھەژاری و نەداری بێ دایک و باوک وازی لەمەکتەب ھێناوە دەستی بەکار کردوە... More

Part 1
Part 2
Part 3
Part 4
Part 5
Part 6
Part 7
Part 8
Part 9
Part 10
Part 11
Part 12
Part 13
Part 14
Part 15
Part 16
Part 17
Part 18
Part 19
Part 21
Part 22
Part 23
Part 24
part 25
Part 26
Part 27
Part 28
Part 29

Part 20

1.1K 152 89
By liino16

VOT AND COMMENT PLEASE


🕊️

______________________________________

______________________________________

ھەفتەیەک دوواتر

بەروخسارێکی مۆن و بێ ھەستەوە دەرگاکەی کردەوە و بەچەپکێکی گوڵەوە ھاتە ژورەوە

بەھێواشی درەگاکەی داخست و چوو بەرەو لای جەستە بێ ھۆشەکەی سەر قەرەوێڵەکە

تایھۆنگ: سڵاو ھیولا!

بێ وەڵام مایەوە

بەبێدەنگی چەپکە گوڵەکەی لە ڕەخێکی سەر قەرەوێڵەکەدا دانا

لەسەر کورسیەکەی نزیک قەرەوێڵەکە دانیشت و سەیری کرد

تایھۆنگ: ھەفتەیەک تیپەڕی بەسەر بێھۆشبونت بێزار نەبوویت ئەوەندە بخەویت؟

تایھۆنگ: تەنانەت منیش بێزار بووم ئەوەندە چاوەڕێ بکەم کەواتە ھەڵساوە تۆ زۆر بێزارکەری لەخەودا

تایھۆنگ: ئەمڕۆشم بەبێ بونی تۆ بەڕێ کرد تا کەی بەرگەی ئەمە بگرم؟

تایھۆنگ: تەنانەت لەخۆشم دابڕاوم تۆ ھۆکاری ئەمەیت دەبێت خۆشت بێیت چاکی کەیتەوە

دەستی ھیولای لەنێو دەستەکانی گرت و مەساجێکی کاتی بۆ کرد

ئاھێکی درێژی دایەوە





لایەکی تر

جونگکوک لەکۆمپانیاکەی دەرچوو

دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کرایەوە و چوویە ناوەوە

روخساری سارد بوونەوە کاتێک ئەوکەسەی پێشی بینی

چونگکوک: چ ئەکەی لێرە مارلێندا؟

مارلێندا: ھاتووم خۆشەویستەکەم ببینم چی تیایە؟

جونگکوک: تۆ تێناگەی؟

مارلێندا: چی تێناگەم؟

جونگکوک: تۆ جگە لە ئامۆزایەک ھیچی دیکە نیت لەلای من

مارلێندا: بۆچی تەنھا ئەوە؟

جونگکوک: مارلێندا بۆ خوارەوە

مارلێندا: بەھۆی ئەوەوە خۆشت ناوێم؟ بۆ مەگەر پێشتر گرینگیت پێ ئەدام بەلام بۆچی ئێستا نا؟

جونگکوک: چونکە گرینگ نیت

مارلێندا چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون

مارلێندا: چیم نەکرد بۆت جونگکوک؟

مارلێندا: ھەموشتێکم کرد تاکوو خۆشت بوێم بۆچی ناچم بەدڵتەوە؟

جونگکوک: لێرە بڕۆ کاتم لێ مەگرە

مارلێندا: دەڕۆی بۆ بینینی ئەو؟

جونگکوک: ھەرچیەک بێت تۆ بۆت نییە بیزانی

مارلێندا: ئەو بۆ یەکەم جار لەژێر دەستم ڕزگاری بوو بەڵام ھەرگیز ھەلی دووەمی پێنادەم، لەناوی دەبەم وەک خەڵوز

لە ئۆتۆمبێلەکە درچوو درگاکەی بە.قاییمی داخست

ئۆتۆمبێلەکە لەوێ دوورکەوتەوە

جونگکوک پشتی بە کوشنەکەوە نا و چاوەکانی داخست

بیرکردنەوەکانی دەربارەی ھیولا جیاوازن

ئەو نازانێت بۆچی ھەست بەتاوان دەکات بۆ ھیولا کە لەم حاڵەدایە

ئەو نزیکەی چوار ڕۆژە نەچۆتە سەردانی ھیولا

پزیشکەکان ھۆکاری بەخەبەر نەھاتنەوەی ھیولا بۆ ئەوکاتە دەگەڕێننەوە کە جونگکوک و تایھۆنگ لەو ژوورە شەڕیان کرد کە ھیولای لێ بوو وە بێھۆش ببو

شوفێرەکە قسەی کرد

... گەورەم بۆکوێ بڕۆم؟

جونگکوک: نەخۆشخانە

... بۆلای خاتون ھیولا؟

جونگکوک: بەڵێ

... باشە گەورەم







لە لایەکی تر

جین وە یونگی لە کۆمپانیا لە ئۆفیسەکەی جین دانیشتون سەرقاڵی فایلە گرینگەکانن

جین فایلەکەی لەسەر مێزەکەی پێشی دانا و پشتی بە قەنەفەکەوە ناو حەسانەوەیەکی کاتی کرد

یونگی: دووبارە تایھۆنگ کارەکانی فەرامۆش کردووە

جین: ئاگام لێیە

یونگی: دەبێت شتێک بکەین ئەگینا کۆمپانیاکەمان ئاستی کەم دەبێتەوە

جین: ھیچ ڕێگایەک ھەیە بۆ ئەمە؟ مەگەر ھیولا بەخەبەر بێتەوە ناخی تایھۆنگیش خەبەری دەبێتەوە

یونگی: ئاھھ مێشکمان ئاڵۆز بووە

پشتی بە بەقەنەفەکەوە نا چاوەکانی داخست

یونگی: ئاخ ھیولا ئاخ چیت لەو گەمژەیە کردووە

جین: حاڵی ھیولا! ھیولا چۆنە ئێستە؟

یونگی: ھێشتان بێدەنگە تایھۆنگ ئێستا لەلایتی

جین ئاھێکی درێژی دایەوە و خۆی ئاسایی کردەوە سەرقاڵ بوو بە فایلەکان

جین: کاری زۆرمان لەپێشدایە دەبێت تاکوو بەیانی ئەمانە ھەمووی تەواو کەین

یونگی: بەڵێ ڕاستە

جین وە یونگی خۆیان سەرقاڵ کرد بە فایلەکان




لایەکی تر

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەکە بەڕێ کەوت

لەھەر ھەنگاوێکی بۆ بێشەوە پەرستار یاخوت پزیشک دەچەمانەوە بۆی

بێ گرینی پێدان بەرەو شوێنە سەرەکیەکەی بەڕێ دەکەوێت

گەشتە شوێنی مەبەست

لە پێش ژورێکەوە وەستا و دەستکی دەرگاکەی گرت و بەھێواشی جوڵاندی

دەرگاکە بوویەوە

پاڵی بەدەرگاکەوە نا و چوویە ژورەوە

ھەنگاوی بەرەو پێشەوە نا




وەستا کاتێک تێبینی کەسێکی کرد لە ژورەکە

بێدەنگ مایەوە و تەنھا سەیری دیمەنەکەی ئەکرد

ئەو ژورەی کە ئەو بۆی چوبو ژورەکەی ھیولا بوو

ئەو کەسەی کە سەرنجی ڕاکێشا تایھۆنگ بوو

وە خودی خۆشی جونگکوک بوو

ھێواش ویستی ھەنگاو بۆ دوواوە بنێت

ئەو خۆشی نازانێت بۆچی نەیویست کە بزاندرێت لەوێیە

... بۆچی ھاتووی بۆ ئێرە؟

ئەو ھەنگاوەکانی وەستاند و بێ قسە مایەوە

تایھۆنگ ھەڵسایەوە و سەیری کرد و بەرەو ڕووی چوو

تایھۆنگ سەری لەقاند و برۆکانی لێکنا

تایھۆنگ: ھۆکاری بونت بۆ ئێرە؟

جونگکوک: ھاتوم لەحاڵی قوربانیەکەم بزانم ئایە لەکاتێکی ناگونجاوە ھاتوم؟

تایھۆنگ: قوربانیەکەت؟ ئۆھ ناوازەیە

جونگکوک بزەیەکی کرد

سەری بۆی لەقاند

ئەو لە ژورەکە دەرچوو

تایھۆنگیش دووای ئەو چوو


لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە



تایھۆنگ: لە ھیولا دوورکەوە

جونگکوک: چی ئەگەر دوورنەکەومەوە؟

تایھۆنگ ددانەکانی لێکناو زیاتر نزیکی بوویەوە

تایھۆنگ: ئەوکات بیر لەوە ناکەمەوە تۆ کێیت و سەر بە چ نەفرەتیەکیت لەناوت دەبەم

جونگکوک پێکەنینێکی کاتی کرد

جونگکوک: جا ئەوەش باشە، پێت دەکرێ؟

تایھۆنگ چاوەکانی داخست و ئاھێکی درێژی ھەڵکشاو سەیری جونگکوکی  کردووی و یەخەی توند گرت

تایھۆنگ: جاتۆ کارێکی وابکە ئەوکات منیش پیشانت ئەدەم چیم پێ ئەکرێ

پاڵێکی بەھێزی بە جونگکوکا کێشا جونگکوک دوو ھەنگاو بۆ دواوە چوو

پشتی لە جونگکوک کرد پێش ئەوەی بڕوات یەکێ لە پەرستارەکان لەنێو دەرگای نەخۆشخانەکە ھاواری کرد

... بەڕێز تایھۆنگ بەڕێز جونگکوک خاتون ھیولا ھۆشی ھاتەوە

تایھۆنگ روخساری کرایەوە و بەخێرایی بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەکە ڕۆیشت

جونگکوکیش تەنھا بە کەشێکی ساردەوە ھەنگاوی ئاسایی ئەنا بۆ ناوەوەی نەخۆشخانەکە








تایھۆنگ دەسکی دەرگاکەی گرت و بەخێرایی دەرگاکەی کردەوە و چوویە ژورەوە

ئەوی بینی لەسەر قەرەوێلەکەدا دانیشتوە

ھەناسەیەکی ھەڵکێشا و بە ئارامی دایەوە

ھەنگاوی ھێواش ھێواش ئەنا بەرەو لای

دەستی گرت و سەیری نێو چاوی کرد

تایھۆنگ: ھیولا....تۆ باشی؟





ھیولا بێدەنگ مایەوە و چاوی لە لایەکی تر بوو خەیری تایھۆنگ

تایھۆن سەیری ئاڕاستەی سەیرکردنەکانی ھیولای کرد

ئەو سەیری جونگکوکی ئەکرد

تایھۆنگ سەیری ھیولای کردەوە

تایھۆنگ: ھیولا منت بیر ماوە؟

ھیولای سەیری تایھۆنگی کرد

زەردەخەنەیەکی ھێواشی کرد و سەری بە مانای بەلێ جوڵاند

تایھۆنگ: ھەست بە باشبون ئەکەیت؟

ھیولا: من باشم

تایھۆنگ: بۆچی ئەمەت کرد

ھیولا بێدەنگ مایەوە

پەرستار: گەورەم تکایە دەرونی ئازار مەیە با چەند پشکنینێکی بۆ بکەین ئێوە لەدەرەوە چاوەڕێ بکەن تکایە

جونگکوک چوییە دەرەوە

تا ئەوکاتەی تایھۆنگ لە ژورەکە دەر ئەکرا ھەر سەیری ھیولای ئەکرد

درگاکەی بەسەردا داخرا

تایھۆنگ تێبینی نەمانی جونگکوکی کرد لە شوێنەکە

ئەو گرینکی بەوەنەدا و لەسەر یەکێ لە کورسیەکانی ئەوێ دانیشت



دوواێ چەند خولەکێک



ڕێگە بەتایھۆنگ درا کە ھیولا ببینێت

تایھۆنگ ئێستا لە تەنیشت ھیولا دانیشتوە لەسەر کورسیەوە و سەیری روخسارە ئاڵۆزەکەی ھیولا ئەکات

تایھۆنگ: باشتری؟

ھیولا: بەڵێ

تایھۆنگ: پسیارت لێ ئەکەم وەڵامم بدەوە..

ھیولا بەبێدەنگی مایەوە و چاوەڕێی پسیار بوو

تایھۆنگ: بۆچی ویستت ئەو نەفرەتیە ڕزگار بکەی؟

ھیولا چاوی لەسەر تایھۆنگ لابرد و تایھۆنگی بێ وەڵام ھێشتەوە

تایھۆنگ: ھیولا وتم، وەڵامم دەوێت؟

ھیولا: نازانم!

تایھۆنگ: یانی چی نازانم؟

ھیولا: نازانم نازانم بۆچی ویستم ئەوە بکەم

تایھۆنگ: تەنانەت باوەشیشت پێدا کردبوو، ئەمەش نازانی؟

ھیولا: من بەئەنقەست ئەوەم کرد

تایھۆنگ: ھیولا بۆم ڕونی بکەوە نامەوێت زوو بڕیار بدەم

ھیولا سەیری تایھۆنگی کرد

ھیولا: کچێک ھەوڵی کوشتنیدام

تایھۆنگ: چی؟

ھیولا: من گەمژایەتیم کرد کاتێک زانیم کچەکە جونگکوکی خۆشدەوێت ئەو وابیری کردەوە کەوا،من جونگکوک لەئەو ئەبەم ئەو توڕەی کردم و بێڕێزی کرد وەمنیش بۆ توڕە کردنی ئەو جونگکوکم لەباوەش گرت

تایھۆنگ: وە دواتر کچەکە ویستی بت کوژێت؟

ھیولا سەری داواند

تایھۆنگ ھەناسەیەیەکی توڕەیی ھەلکێشاو دایەوە

تایھۆنگ: جونگکوکت خۆشدەێت؟

ھیولا: نەخێر من بۆچی ئەوم خۆشبوێت تۆ بۆچی ئەمە ئەڵێیت

تایھۆنگ: مێشکم لەدەست دەدەم شێتدەبم کاتێک بیرلەوە دەکەمەوە تۆ ئەوت ڕزگار کردوە

زۆر بەتوندی کێشای بەرەخی قەرەوێڵەکدا

ھیولا: بەجورە نیە تایھۆنگ

تایھۆنگ: دەزانی چەندە ترسام لەدەستت بدەم دەزانی چەندە ترسام ئەمە کۆتا سەیرکردنەکانم بێت بۆتۆ
وازم لە ھەمووشتێک ھێنا ھەمووشتێک تەنانەت خودی خۆشم تێبگە خۆشم دەوێیت ھیولا

ئەو چاوەکانی پڕ ئاو بوون

ھیولا بەرگەی نەگرت و فرمێسک لەچاوەکانی ڕایان کرد

ھیولا: بمبورە

تایھۆنگ: بورین؟

ھیولا: تایھۆنگ داوای لێبوردن دەکەم

تایھۆنگ بزەیەکی کرد و زۆر بە نائومێدانەوە وەڵامی دایەوە

تایھۆنگ: بۆ چ شتێک؟

ھیولا بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری تایھۆنگی کرد

ھیولا: تایھۆنگ گەر بمزانیایە تا ئەمڕادەیە خۆشت دەوێم ئەوە من ھیچکات لاریم نەئەکرد لەگەڵ تۆیا

ئەو فرمێسکەکانی روخساری سڕی

ھیولا: من زۆر زیاتر لە ھەموشتێک خۆشم دەوێیت تایھۆنگ

ھیولا: دەزانی چەندە ھەستم بەتەنھایی ئەکرد کاتێک تۆ لەلام نەبویت تەنانەت کاتێک بەبیستنی ناوی تۆ دڵم ئارام دەبوویەوە ھیچ بێ ئومێد نەدەبووم بەوەی تۆ ڕۆژێک دێی و ڕزگارم دەکەیت

ھیولا: بەڵام ئەو کاتەی زانیم کە تۆ واتدەزانی من مردوم ئەوکات ھەستم بەشکانەوەیەک کرد لەدڵم کە بەھیچ شێوەیەک ساڕێژ نەئەکرا ئیتر وامزانی بۆ ھەتا ھەتایە لەدەستت ئەدەم زۆر ترسام زۆر ترسام

تایھۆنگ دەستی ھیولای گرت و بۆلای خۆی ڕایکێشا و لەنێو باوەشی خۆی نقوم بوو

ھیولا پڕ بەدڵی ئەگریا

تایھۆنگ دەستی بەپشتی ھیولادا ئەھێنا

تایھۆنگ: بمبورە بمبورە من ھەڵەبووم بمبورە

ھیولا: زۆرم بیرکردبوویت تایھۆنگ

تایھۆنگ: منیش ھەروا


... کەمێک بەتەنھا جێمان بێڵە؟

لەم کەشە ڕومانسیە دەرچوون و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەیان کرد

ئەوە جونگکوک بوو بە روخسارێکی ساردەوە سەیریانی ئەکرد

تایھۆنگ ھەڵسایەوە

تایھۆنگ: دووبارەی کەرەوە چیت وت؟

جونگکوک: من وە ھیولا بەتەنھا جێ بھێڵە بۆ چەند خولکێک

تایھۆنگ بزەیەکی کرد

تایھۆنگ: وە منیش ئەوە ئەکەم؟

ھیولا دەستی تایھۆنگی گرت

تایھۆنگ سەیری ھیولای کرد

ھیولا سەری لەقاند بۆی

تایھۆنگ: منیش لێرە دەبم

جونگکوک: لەسەر ڕێگاکە لاچۆ و لێرە دوورکەوە

تایھۆنگ سەیری جونگکوکی کرد

تایھۆنگ: چی گەر نەڕۆم؟

ھیولا: تایھۆنگ تکایە تەنھا پێنج خولەک

تایھۆنگ دەستی ھیولای لەخۆی دوورخستەو بەتوڕەییەوە لە ژورەکە دەرچوو بێ ئەوەی یەک وشەش بڵێ

جونگکوک نزیک ھیولا بوویەوە بێ ئەوەی دەسکاری کەشەکە بکات

جونگکوک: حاڵت باشە؟

ھیولا: باشترم

جونگکوک: دوواتر مالێندا ڕازی دەکەم بێت داوای لێبوردنت لێبکات

ھیولا: پێویست ناکا بەداوی لێبوردن من شتێکی دیکەم لەتۆ دەوێت

جونگکوک کەمێک ھیولای بێ وەڵام ھێشتەوە پاشان وتی

جونگکوک: ئەو شتە چیە کە دەتەوێت؟

ھیولا: وازم لێ بێنە ئەوەی ویستت بوو ئێستاش کۆتایی بەوە بێنە

جونگکوک بۆ کەمێک بێدەنگ مایەوە چاوەکانی لە ھیولا کز کردەوە

پاشان خۆی چەماندەوە بۆ ئاستی ھیولا  و روخساری نزیک روخساری ھیولا کرد و چرپاندی

جونگکوک: مممم پێویستم بەبیرکردنەوەیە

ھیولا بێ دەنگ مایەوە بەھۆی ئەو لێکنزیکیەوە  تەنانەت توانای ئەوەشی نەبوو ھەناسە بدات

جونگکوک سەیری لێوی ھیولای کرد

جونگکوک: بەمەرجێک واز لەتۆ دێنم

ھیولا: چیە؟

جونگکوک: بھێڵە تامی ئەم لێوە پەمەیەت بکەم
ئەو کات من واز لەتۆ دێنم .

جونگکۆک بزەیەکی کرد

جونگکوک: ڕات چیە؟

ھیولا سەیری نێو چاوی جونگکوکی کرد

جونگکوک: ئاسانە گەر ناتەوێت کێشە نیە من بەردەوام دەبم لەم کارەم؟

ھیولا: بەڵێنم پێ بدە کە دوورکەویتەوە لێمان

جونگکوک: من ھەمیشە لەسەر قسەی خۆم دەمێنمەوە

ھیولا چاوەکانی داخست

جونگکوک بزەیەکی کرد

ئەو چۆلەکەکەی لەنێو یاریەکەدا کوشت

لەکۆتاییدا لێویان چەسپا بەیەکدا




جونگکوک بۆ ماوەی دە چرکە تەنھا ماچی ئەکرد بێ ئەوە ھیولا ئاڵۆ گۆڕی بکات

پاشان وەستا لەوەی ماچی ھیولا بکات

یەک قینجێک دوورکەوتەوە لەھیولا

جونگکوک: ئەوە چێژی پێ بەخشیم

ھیولا پاڵی پێوە نا جونگکوک لێی دوورکەوتەوە خۆی ئاسایی کردەوە لێوی سڕی

جونگکوک بزەیەکی کرد

جونگکوک: کەواتە من دەڕۆم کاتێکی خۆش بەسەر ببەی لەگەل خۆشەویستەکەت

چاوێکی لە ھیولا داگرت و پشتی لە ھیولا کرد و لەھەر ھەنگاوێکی بۆ دوورکەوتنەوە زەردەخەنە لەسەر لێوی ون نەئەبوو..

لە ژورەکە دەرچوو

تایھۆنگی بینی کە پشتی بەدیوارەکەوە ناوە بە بێدەنگیەکی توڕەییەوە سەیری ئەکات

چاوی لەسەری لابرد و لە ئەویش دوورکەوتەوە

تایھۆنگ بەبێدەنگی چوویە ژورەوە

بەرەو لای ھیولا چوو

بینی کە دەوی بەکلێنس پاک ئەکاتەوە

تایھۆنگ: ئەمە بوو ھۆکارەکەی؟

ھیولا سەیری تایھۆنگی کرد کاتێک گوێی لەدەنگی بوو

ھیولا: چی؟

تایھۆنگ پێکەنی

تایھۆنگ: پێموابێت ماچەکەت لا باش بوبێت

ھیولا چاوەکانی کرانەوە

ھیولا: تایھۆنگ

تایھۆنگ بزەیەکی شکاوی کرد

تایھۆنگ: ھا ھیولا؟ بیانویەکی تر بھێنەوە با گوێ بگرم

ھیولا: بەو جۆرە نییە کەبیری لێدەکەیتەوە تایھۆنگ

تایھۆنگ: ئۆھ بەڕاست؟ ئەی ڕاستیەکەی چییە؟

ھیولا: ئەو ماچی نەکردووم

تایھۆنگ: نا کەواتە من بەھەڵە بینیومە! ئاھ لەم بینایی منە

شەقێکی لەسەری دا

ھیولا بەھێواشی لەسەر جێگاکەی دابەزی و نزیک تایھۆنگ بوویەوە

ھیولا: تکایە تایھۆنگ تێبگە

تایھۆنگ: بێگومان بێگومان لەکۆتاییدا دان بەوەدائەنێم کە ئیتر تۆم لەدەستدا

ھیولا: نەخێر تایھۆنگ.....

تایھۆنگ لە ژورەکە دەرچوو

ھیولا دەستی بەسەریەوە گرت

... ھەموشتێک ئاڵۆز بوو ھەمووشتێک







کات تێپەڕی

POV'S HYOLA

دووای ئەوەی گەڕامەوە ماڵەکەی خۆم کەتەنھا خۆمی لێ دەمێنمەوە دەست بەجێ چوومە گەرماو

گەرماوێکم کرد جلێکی ئاسودەم لەبەر کرد و کەمێک قژم بە شانە داھێناو لە ژوەکەم دەرچووم چوممە چێشتخانەکە

ھێلکەو ڕونێکم بۆخۆم دروست کرد

دەستم کرد بەخواردنی

دەبێت تەلەفۆنێک بۆخۆم بکڕم من ئێستا بێ تەلەفۆن ماومەتەوە تەنانەت ناشزانم کە کوا تەلەفۆنەکەم لەوانەیە ئێستا ھەر بونیشی نەمابێت

دووایش بیر دەکەمەوە چۆن بتوانم متمانەی تایھۆنگ بەدەست بھێنمە من دڵنیام ئێستا ئەو زۆر پەرێشانە

خواردنەکەم تەواو کرد

ھەڵسامەوە بێ ئەوەی قاپەکان ھەڵگرم لە مەتبەخەکە دەرچووم

چوومە پێش دەرگای چونە دەرەوە و چاکەتێکم لەبەر کرد و درگاکەم کردەوە لە ماڵەکە درچووم

دەرگاکەم داخست ئاوڕم دایەوە و ئاھێکی درێژم ھەڵکێشاو بە ئاسودەیی دامەوە

تێبینی ئۆتۆمبێلێکم کرد کە خەریکە نزیکم دەبێتەوە

مێشکم ئاڵۆزە بۆیە کاتی خۆم بەفیڕۆ نایەم بۆ زانینی ئەو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدایە

ئۆتۆمبێلەکە لەپێشم وەستاو کەسەکەی نێو دابەزی

روخسارم کرانەوە و دڵخۆشی دایگرتم

قۆڵەکانی بۆ کردمەوە و زۆر بەخێرایی بەرەو ئەو چووم و باوەشێکی پڕ بە چێژم بەو کرد

ئەوە جین بوو

ھیولا: زۆرم بیر کردبووی

ئەو منی لەنێو قۆڵەکانی نقوم کرد و زیاتر بۆنی ئەکردم

جین: زۆر دڵخۆشم کە تۆم بینیەوە

ھیولا: من زۆر زیاتر

جین: دەی سەرکەوە کوێت دەوێت با بتگەیێنم

باوەشەکەی جیا کردەوە

بۆ چەندێک ڕواندیە روخسارم پاشان شەقێکی لەسەرم دا

جین: خۆت شوشتوە؟ بۆچی خۆت داناپۆشی سەرمات دەبێت ھەر خۆی تازە لەنەخۆشخانە گەڕاویتەتەوە

ھیولا: ماوەی چەند ڕۆژێکە لەنەخۆشخانە بووم پیس ببوم بێگومان کە گەڕامەوە ماڵەوە خۆم شوشت جوان بومە

کەمێک نازم کرد

جین ڕوخساری بێزاری دەربڕی

جین: ئائا زۆر جوانی

ھیولا: یاااااا

جین پێکەنی

جین: گاڵتەم کرد ناشرین دەی تا سەرمات نەبووە بابچینە نێو ئۆتۆمبێلەکە ئەڕۆیتە کوێ؟

ھیولا: دەڕۆم تەلەفۆنێک بۆخۆم دەکڕم بێ موبایل،ماومەتەوە ئێستاش تەلەفۆنی خۆم ون کردووە بیرم نایەت کە بۆ کۆتاجار لەکوێ دامناوە

سەکەوتمە نێو ئۆتۆمبێلەکە جین.یش چوو لە شوێنی شۆفێری دانیشت

جین: ئا ڕاستیەکەیت دەوێت تەلەفۆنەکەت ھەر ئاسەواریشی نەماوە دوای ئەوەی لەلایان جونگکوکەوە ڕفێنرای

ھیولا: دەی،گرینگی پێمەدە تکایە با دووبارە باسی ئەوە نەکەینەوە دووایش دەچم ڕاھێنان دەکەم کەمێک پێویستە وزە بەجەستەم بدەم

جین: بەڵێ پێویستە ئەوە بکەیت

ئۆتۆمبێلەکەی ئیش پێکرد و لەوێ دوورکەوتەوە

ھیولا: حاڵی کۆمپانیا چۆنە؟

جین: زۆر خراپ

ھیولا: بەھۆی منەوەیە؟

جین: تایھۆنگ لە کارەکانی دبڕاوە

ھیولا: مەبەستت چیە؟

جین: لەوەتەی تۆ ئاوات بەسەر ھاتبوو ھەموو ڕۆژ و سەعات و چرکە بەچرکە ھەر بیری لای تۆ بوو لە کارەکانی دابڕبوو لەخواردن دابڕابوو تەنانەت لە خودی خۆشی

جین: بەڵام ئێستا من نازانم بۆچی بە بینینی تۆ بەم شێوەیە دڵخۆش نەبووە

بێدەنگ مامەوە و نەمویست وەلامی بدەمەوە

ھیولا: ئێستا نازانی لەکوێیە؟

جین: لە کۆمپانیە لە ئۆفیسەکەی خۆیتی ڕێگە بەھیچ کەس نادا بچێ بۆ ئۆفیسەکەی

ھیولا: لەوانە دەست بەکار بکاتەوە

جین: ھیودارم

کات تێپەڕی





دووای ئەوەی تەلەفۆنێکم کڕی بەڕێ کەوتین بۆ کۆمپانیا

لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵ جین.ا باسی کارو بای کۆمپانیامان ئەکرد تا ئەوکاتەی گەشتینە پێش کۆمپانیاکە و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و لەگەڵ جین.دا بەبێدەنگی چووینە ناوەوەی کۆمپانیەکە

ھەموو کارمەندەکانی ئەوێ بەگەرمی پێشوازیان لێ ئەکردم


چوومە پێش ئۆفیسەکەی یونگی دووای ئەوەی جین وتی کە یونگی لەوێیە

بەخێرایی دەرەگاکەم کردەوە

ھیولا: تەداااااااااا

ئەو سەرقاڵ ببوو بە سەیری کردنی فایلەکان ھەرکە دەنگم دروست کرد خێرا سەیری کردم

من قۆڵەکانم کردەوە بە مەبەستی ئەوەی ئامادەم باوەشم پیادا بکات

ئەو خێرا ھەڵسایەوە بەرەو من ھات لەباوەشی گرتم و بەدەوری خوی ئەیخولاندمەوە

من تەنھا پێدەکەنیم و سەرم گێژ دەبوو

منی دابەزاند وقۆڵەکانمی گرت سەیری کردمەوە

یونگی: ھیولا ئەوە تۆیت

زەردەخەنەم کرد و سەرم بەبەلێ جوڵاند

ئەو تاکوو ئێستاش باوەڕ ناکات کە من لێرەم وابزانم نەیزانیوە کە بەخەبەر ھاتومەتەوە

ئەو دووبارە باوەشی پیادا کردم و زیاتر لەنێو باوەشەکەی نوقمی ئەکردم

بۆنی دەکردم وەک ئەوەی بۆماوەی چەند ساڵێکە یەکمان نەبینیوە

یونگی: من چەنەم کەسم کە دەزانم تۆ ھۆشت ھاتۆتەوە

ھیولا: چوارەم

منی لە باوەشی دەرھێنا و بێزاری دایگرت

یونگی: ھەمیشە من کۆتا کەسم

ھیولا: بەڵام خۆشەویسترین کەسی

ئەو پێکەنیەوە دستی گرتم بەدووای خۆیدا بردمیە نزیک قەنەفەکەی ئەوێ

منی لەسەر قەنەفەکە دانیشاند و خۆش لەتەنیشتم دانیشت

یونگی: ئێ بۆم باسی کە چۆنە لێرەی؟

ھیولا: یاا ئەوەیە کە دەیزانی

یونگی: چڵکن بۆمی باس بکە

پێکەنیم

ھیولا: باشە بۆتی باس دەکەم

بۆیم باس کرد کە چی ڕوویداوە بەڵام ھیچم دەربارەی خۆم و تایھۆنگ باس نەکرد





یونگی: بەڵام تایھۆنگ بەوە ئەزانێت؟

ھیولا: ئەو یەکەم کەس بوو کە بینیم دووای ھەڵسانەوەم

یونگی: ممم سەیرە

ھیولا: چ شتێک؟

یونگی: ئا ھیچ دەی با قاوەیەک داوا بکەم بۆ ھەردووکمان

ھیولا: باشدەبێت ئەم ماوەیە پێویستم بەکەمێک خواردنەوەیە

یونگی داوای قاوەی کرد

پاش دوو خولەک سکرتێرەکەی دوو قاوەی ھێانا و لەپێشمان دایناو لە ژورەکە دەرچوو

ھیولا: جین پێی وتم حاڵی کۆمپانیاکە باش نییە

یونگی: بەداخەوە ڕاستە

ھیولا: ئەوە ناخۆشە

یونگی: کێشە نییە ئێمە باشی دەکەینەوە

ھیولا: بێگومان دەبێت باشی کەینەوە گەر باشی نەکەینەوە ئەوە لەناو دەچێت

یونگی: ئەوەش ڕاستە

دەستم کرد بە خواردنی قاوە

یونگی: بەھەر حاڵ ئێستا حاڵت چۆنە؟

ھیولا: من باشم ھیچ کێشەیەکم نییە تەنھا کەمێک لە ھەست بە کزانەوە دەکەم لەپشتم بەھۆی برینەکەمەوە

یونگی: پێویستت بە ساڕێژ کردنەوە ھەیە؟

ھیولا: پێش ئەوەی لە ماڵەوە بێمە دەرەوە ساڕێژم کردۆتەوە بۆیە نەخێر

یونگی: باشە کەواتە لێرە کەمێک پشو بدە من کەمێک سەرقاڵ دەبم بە فایلەکان

ئەو ھەڵسایەوە

ھیولا: بوەستە منیش یارمەتیت ئەیەم

ھەڵسامەوە

یونگی: نەخێر پێویستم بە یارمەتی جەنابت نییە دەی دانیشە چڵکن

منی دانیشاند و شەقێکی لە پشتە سەرم یا

ھیولا: تۆو جین بەس ئەتوانن شەق لەمن بدەن یاا

یونگی: یا تەنھا من

دووبارە شەقێکی کەی لە پشتە سەرم یا

ھیولا: وایە زۆر زیاتر تۆ

یونگی: ھھھە دەی پشو بدە چڵکن

ھیولا: من ئەوە دەکەم بەڵام ھیوادارم کە نەخەوم

قاوەکەم خواردەوە












گوێم لە دەنگە دەنگە

ھێواش بەخەواڵوویەوە چاوەکانم کردەوە و سەیری ئەو کەسەم کرد کە بووە ھۆی بەخەبەر  بوونم بەھۆی قسەو بوونیەوە لە پێشم

بەردەوام بووم لەسەیر کردنی تا ئەوکاتەی گرتمی و چاوەکانمی دۆزیەوە

پێم وابێ دەست بەسەر کرام

ئەو چاوەکانی لەسەرم لابرد و بەردەوامە لەقسە کردن

چاوەکانم داخست و دووبارە کەوتمە قۆڵایی خەوەوە

VOT AND COMMENT PLEASE

بەخوا ئەم ماوەیە خەتمان نەماوە خۆتان دەزانن بەھۆی ڕەمەزانەوە کاری زۆرمان لەپێشدایە بەڕۆژ و بون و قورئان خوێند دەبێت بیکەین ئەوجا بەڵێن دەدەم ھەموو ھەوڵی خۆم بدەم زوو زوو پارت دابنێم و لەچاوەڕوانیتان نەھێڵمەوە ئەوجا لەگەڵ ڕەمەزانا چۆنن نوێژ و عیبادەتەکانتان بەباشی بکەن کێ نالێت ئەمە کۆتا،ڕەمەزانە کە لەنێویت لەوانە نەگەیتە ڕەمەزانێکی کە ئەوجا زۆرم وتی تا پارتێکی دیکە خواتان لەگەل

Continue Reading

You'll Also Like

Twenty Six Revenge By Grey

Mystery / Thriller

499K 33.1K 49
Khoon Thant Shein Wah+Sunshine SiThu
274K 43.2K 122
Our S.C.I leader Mouse Xiao Bai and Cute Psychologist Cat Zhan Zhao's love story
45.5K 4.6K 38
სახელი ნუ მოგატყუებთ, რადგან რაც ერთისთვის გარყვნილობად შეიძლება იყოს მიჩნეული, შესაძლოა მეორესთვის ეს ჩვეულებრივი ამბავი გახლდეთ
35.5K 5.3K 33
لە ڕۆژی هەینیدا چاویان بەیەک کەوت .. باس لە کچێکی ليکۆڵەر دەکات کە هاوسەرگیرت لەگەڵ کوڕێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگ دەکات بەبێ ویستی خۆی لە ماوەی پەیوە...