''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

لەرینەوە

971 153 170
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℯ𝒶

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بە هێواشی چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی بە ماچە تەڕەکانی کەسێک دەکرد لەسەر ڕوومەت و چەناگەی

کاڕمێلۆ:-هەڵسە کچە جوانەکەم بۆچی بەو ڕادەیە خەواڵوی



ڕوخساری گرژ کرد وەک مناڵێک و نەیدەویست خەوە شیرینەکەی جێبهێڵێت


بێلا:-تکایە کاڕ تەنها تۆزێکی تر


کاڕمێلۆ خەندەیەکی فراوانی کرد و بە قوڵی ماچی ڕوومەتی کرد

کاڕمێلۆ:-ئێستا چیت ووت؟ کاڕ؟ تۆ دەموروژێنی ئازیزم

بێلا بە خێرایی چاوەکانی کردەوە و زۆر بە خێرایی دوور کەوتەوە بەو ڕادەیەی لەسەر جێگاکە کەوتە خوارەوە و ئاهێکی بە ئازاری کرد بەهۆی ئەوەی پشتی بەر ئەرزەکە کەوت






بەڵام وەستا لە خۆ گرژ کردن کە گوێبیستی شتێک بوو





چاوەکانی فراوان بوون و بە خێرایی لەسەر ئەرزەکە دانیشت و دەستی خستە سەر جێگاکە




زیاتر چاوی فراوان بوون و خەندەیەکی فراوانی کرد وای کرد ددانە جوانەکانی دەرخست  بینی ئەوە ڕاستیە و کاڕمێلۆ پێدەکەنێت



ئەوە قاقای پێکەنینی کاڕمێلۆ بوو






ئەو جۆرە پێکەنینەی کە بێلا  هیوا خواز بوو بۆ چرکەیەک لە ژیانیدا گوێبیستی ببێ و بیینێت







لەسەر جێگاکە جەستە گەورەکەی دانیشتبوو ددانەکانی بە تەواوی دەرکەوتبوون





پێکەنینەکەی بەو شێوەیە گەورە بوو چاوە ڕەشەکانی وەک درزێک دەرکەوتبوون

وە دواتر پشتەوەی دەستی  خستە سەر چاوەکانی


تاڵەکانی قژە تەڕەکەی بە هەڵەشیەوە کەوتبووە سەر ڕوخسارە سپیەکەی




جلێکی ڕەشی لەبەر بوو کە تەنها دوو دانە قۆچپەکانی خوارەوەی داخستبوو




قاقای پێکەنینەکەی هێواش هێواش وەستا بەڵام پێکەنین و خەندە گەورەکەی نا






سەیری کچەکەی کرد کە وەک مشکێکی بە چاوە فراوان و سەوزەکانی سەیری دەکا و تەنها سەری دیارە و بەبێ شەرمانە بە خەندەی فراوان و شۆکەوە سەیری دەکا







هەڵسا لەسەر جێگاکەی و بەرەو بێلا ڕۆشت کە وەک تێکچویەک سەیری دەکرد و هێشتا خەندەی دەکرد




دەستی خستە ژێر ئەژنۆ و پشتی و هەڵیگرت و لەسەر جێگاکەی داینا


کاڕمێلۆ:-چ کچێکی قشتم هەیە

بێلا:-تۆ پێکەنی!

کاڕمێلۆ بە خەندەوە سەیری کرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند



کاڕمێلۆ:-پێم وایە ڕۆژێکی باشم دەبێ چونکە مناڵە جوانەکەم ئەمشەو لە باوەشم خەوت




خەندەکەی هێواش هێواش نەما و گۆڕا بۆ شەرمێکی گەورە و لێوی کرد بە هێڵێک و چاوەکانی چیتر لەسەر کاڕمێلۆ نەمانەوە و هەموو ژوورەکەی دەپشکنی






کاڕمێلۆ:-چەند جوانی ،  باشە پارچە شیرینیەکەم چیتر ژەمی بەیانی ناخۆین بەڵام ئەگەر دەتەوێ من شتێکت بۆ ئامادە دەکەم



بە تێنەگەشتنەوە سەیری کاڕمێلۆی کرد

بێلا:-بۆچی چیتر نایخۆین؟


کاڕمێلۆ:-بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خواردنەکانمان بکەین ، پێویستە وا بکەن بەشی تەواوی گەشتەکە بکا شیرینەکەم


تۆزێک لە غەمباری ڕوخساری گرتەوە و سەری بە قایل بوون جوڵاند

کاڕمێلۆ:-بۆچی کچە شەرمنەکەم غەمبار بوو؟

بێلا:-ژەمی بەیانیانم خۆش دەوێ

کاڕمێلۆ:-وە تۆ هەموو شتێکت خۆش دەوێ من نەبێ

بێلا:-ئەوە ڕاست نیە

بزەیەکی پڕ لە فزوڵی کرد و بە فێڵبازیەوە سەرنجی بە بێلادا

کاڕمێلۆ:-کەواتە ئێستا دەڵێیت کەمنت خۆشدەوێ؟

بە شڵەژاوییەوە سەیری کرد و سەری بە ناقایل بوون جوڵاند



بێلا :- نا نا نەخێر هەرگیز شتی وام نەوتوە ، تکایە دەمەوێ جلەکانم بگۆڕم دەچمەوە ژوورەکەی خۆم


بە خێرایی ڕایکردە دەرەوەی ژوورەکە


کاڕمێلۆ چاوەکانی لەسەر دەرگا داخراوەکە جێگیر کردبوو

کاڕمێلۆ:-بچوک و فێڵباز

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-



کوڕە پڕ لە وزەکە خەریکبوو دەهاتە دەرەوە لە ژوورەکەی



هەر  کە ناتالیای بینی خەندەیەکی گەورەی کرد و دڵی دەستی کرد بە خێرا بوون


ئێنزۆ:-ناتالیا!بزنە بچوکەکە بەیانیت باش

ناتالیا هەر بە گوێبیست بوون لەوە چاوەکانی بە بێزاری سوڕاند و بەلایدا ڕۆشت شەقێکی کێشا بە شانی ئێنزۆدا



ناتالیا:-بەیانیت باش تێکدەری بەیانیەکەم

خەندەکەی فراوانتر بوو بە گوێبیست بوون لەوە





وەک شێت ناتالیای خۆشدەوێ بەڵام تەنها بیربکەنەوە




ئێنزۆ ڕافایڵ، دەستە ڕاستی کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ!

دەترسێ لەوەی هەستی خۆی بۆ کچێک دەرخا !

ئەوە شێتانەیە !


ه

ەر بە نەمانی ناتالیا بێلای شیرن دەرکەوت کە بە خەندە فراوانەکەی پێشوازی لە ئێنزۆ کرد و خێرا بەرەو ئێنزۆ ڕۆشت



ئێنزۆ:-بەیانیت باش مشکی نێو دۆڵاب

ماچێکی بچوکی چەسپاند بە نێوچەوانی بێلاوە

بێلا:-بەیانیت باش ئێنزۆ ، ئایا دەکرێ هەنێک قسە بکەین؟


ئێنزۆ سەری بە قایل بوون جوڵاند

ئێنزۆ:-بەڵام پێش ئەوە شتێک دەکەین


بێلا برۆکانی بە تێنەگەشتنەوە بەرز کردەوە

ئێنزۆ دەستی گرت و وەک دزێک نزیک کەوتنەوە لە کۆگای خواردنەکان



بێلا:-پس ئێنزۆ چی دەکەی بێمێشک

ئێنزۆ:-گەمژە نانی بەیانیت بۆ پەیدا دەکەم

بێلا:-خواردنێک لەلایەن تۆوە؟ نەخێر سوپاس نامەوێ ژەهراوی ببم


ئێنزۆ سەری بەبێ بڕوایی جوڵاند و قۆڵی بێلای گرت و ڕۆشتنە کۆگاکەوە




بە هێواشیەکی زۆرەوە دەڕۆشتن و خۆیان نزم کردبویەوە



نزیک بونەوە لە بەرمیلێکی دارین و سەرەکەی کردەوە بێلاش بەبێ ئارامییەوە لەدوای وەستابوو چاوەڕێ بوو ئەو شتە بهێنێت کە دەیەوێت




بەبێ بڕواییەوە سەیری دەکرد کاتێک بینی هەموو ئەوەی لە نێو دەستەکانیەتی دوو دانە سێوە


بێلا:-تۆ گاڵتەم لەگەڵ دەکەی وانیە؟


ئێنزۆ:-هەرگیز دەی قسەمەکە با ئاشکرا نەبین

بێلا:-لەوساتەوە تەنها بۆ دوودانە سێو ئاوا دەکەی ؟


....:-کێ لێرەیە!؟

چاوەکانیان فراوان بوو کە گوێبیستی دەنگی یەکێک لە پیاوەکان بوون ئێنزۆ بە خێرایی قۆڵی بێلای گرت و لەنێوان سندوقەکان خۆیانی شاردەوە و توند دەمی بێلای گرت



چاوەڕێ بوون تاوەکو بینیان پیاوەکە بە پێشیان داڕۆشت بە خێرایی هەڵسانەوە و ڕایانکرد


....:-بوەستن! چی دەکەن لێرە!


ئێنزۆ:-ڕاکە بێلا !



بە توندی ڕایاندەکرد وەک دوو شێت دەستیان لە نێو یەکتری بوو وە بەهۆی قاچە درێژەکانیەوە ئێنزۆ لە پێش بێلا بوو وە بەدوای خۆیدا ڕایدەکێشا تاوەکو گەشتنە سەرەوەی کەشتیەکە













وەستان و دەستیان بە ئەژنۆیانەوە گرت و بە توندی هەناسەیان دەدا






سەیری یەکتریان کرد و دەستیان کرد بە پێکەنین


بێلا:-ئەوە زۆر خۆشبوو!

ئێنزۆ:-ئێستا  زانیت ئەو سێوە شایەنی ئەوە بوو !


بێلا سەری بەقایل بوون جوڵاند


ئێنزۆ:-وە هەواڵێکی خراپ سێوێکم لێکەوت کەواتە .... هێشتا دانەیەکمان هەیە


چەقۆکەی لە قایشی کەمەری دەرهێنا و کردی بە دووکەرتەوە دانەیەکی بە بێلادا




ئێنزۆ:-بیگرە بێلا


خەندەی کرد و سێوەکەی لێوەرگرت تاوەکو یەکەم گازی لێگرت و چاوەکانی داخست بەهۆ تامە خۆشەکەیەوە



بێلا:-هم... ئەوە شیرینە!


ئێنزۆ:-بەڵێ ئەوە وایە

سەری بە قایل بوون جوڵاند



ئێنزۆ:-وە شیرینەکە پێم بڵێ دەتویست چی بڵێی


بێلا:-باشە لە ڕاستیدا دەمویست بزانم دەربارەی ....ئیساک

ئێنزۆ:-ئیساک؟ بۆچی؟

برۆکانی گرژ کردبوو بە پرسیارەوە


بێلا:-لەماوەیەکدا دەزانی ،ئێستا وەڵامم دەدەیەوە تکایە؟



ئێنزۆ سەری بەقایل بوون جوڵاند

ئێنزۆ:-دەتەوێ چی لەسەر ئەو بزانی ؟

بێلا:-هەرشتێکی گرینگ دەربارەی ئەو ، بۆ نمونە دەکرێ....پەیوەندیەک لەگەڵ دێرێک؟

ئێنزۆ برۆکانی گرژ کرد بەرامبەری

ئێنزۆ:-پەیوەندیەک لەگەڵ دێرێک؟ چ شتێک وادەکا ئەوە بپرسی؟

بێلا:-تەنها وەڵام بدەوە






ئێنزۆ:-باشە تەنها هیوادارم کاری شێتانە نەکەی، کاڕمێلۆ لێت خۆشنابێ تەنانەت ئەگەر بە تەواوی ژیانی خۆشی ویستبی

ئاگادارکردنەوە!

بێلا:-کارێک ناکەم لە دژی ئەو دڵنیا بە




ئێنزۆ:-باشە پێم وابێ شتێکی بچووک هەیە کە ئەو و دێرێک بەیەکەوە دەبەستێتەوە

چاوەڕێی وتەی دواتری ئێنزۆ بوو

تەنها چەند وشەیەک

ئێنزۆ:- ئەو تاتیانای خۆشدەویست




شانەکانی ئێنزۆ بە گوێنەدانەوە بەرز بوونەوە

وک ئەوەی ئێستا هیچی نەوتبێت

بێلا بە چاوێکی فراوانەوە سەیری دەکرد





بێلا:-چی؟ تاتیانا؟ هەمان خۆشەویستە جادووگەرەکەی دێرێک؟


ئێنزۆ:-بەڵێ ئەو


بێلا:-کەواتە تەنها ...چی بوو؟

ئێنزۆ:-وە... کەسێکی تریش تاتیانای خۆشدەویست



برۆکانی گرژ کرد بە تێنەگەشتنەوە و بە چاوەکانی داوای لە ئێنزۆ دەکرد بەردەوام بێ

بێلا:-ئەوە کێ بوو؟

ئێنزۆ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

ئێنزۆ:-تەنانەت نازانم ئەگەر مافی ئەوەم هەبێ کە ئەو کەسەی ئەوەت پێ دەڵێ من بم ،بەڵام ئەو کاڕمێلۆ بوو






تەنها بە گوێبیست بوون لەوە شتەکانی دەوروبەری بێلا هێواش دەبوونەوە

شانە گرژبووەکانی هێواش هێواش خاو بوونەوە



تەنها سەیری ئێنزۆی دەکرد ئازارێکی قوڵ کەوتە دڵی کە بووە هۆی ئەوەی چاوەکانی پڕ ببێ لە فرمێسک







بە تووندی دەستی بە جلەکەیەوە گرتبوو وە هەموو هەوڵێکی دەدا ئاسایی دەربکەوێ







ئێنزۆ:-دووساڵ دوای کوژرانی براکەی دێرێک، کۆمەڵەی جادووگەران لەسەردینیا کۆدەبونەوە ، وە لەوێ یەکتریان بینی لەگەڵ کاڕمێلۆ و ئیساکدا ، دوای مانگێک لەمانەوە تاتیانا بڕیاریدا بمێنێتەوە ، هەموو کەسێک لەوێ خۆشیدەویست ئەو شیرن بوو وە خاتوونێک بوو ،جگە لەوەش جوانیەکی پێناسەنەکراوی هەبوو




بە گوێبیست بوون لەو پیاهەڵدانانە چەقۆکان هێواش هێواش دەچەقانە دڵی بێلاوە





لە ناوەوە توند گازی لە لێوی دەگرت بۆ وەستاندنی  فرمێسکەکانی لە کەوتنە خوارەوە





ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ بە تەواوی خۆشیدەویست وەک شێتێک ، با باسی ئیساک نەکەم ئەو زۆر خراپتر بوو ، بەڵام هەموو ئەوانە درۆیەک بوون زیاترنا




بە تێنەگەشتنەوە سەیری ئێنزۆی کرد و نەیدەزانی مەبەستی چیە لەوەی کە ئەوانە ڕاستی نەبوون و درۆ بوون




ئێنزۆ:-ئەو شەیتانێک بوو لە بەرگە فریشتەییەکەیدا ، هەمووانی هەڵخەڵەتاند تەنانەت کاڕمێلۆش کە ڕادەی لێزانیەکەی زۆرە ، دەرکەوت ئەو لەهەمان کاتدا لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ ئیساک و کاڕمێلۆدا ، وە هەموو ئەوەی دەیویست ئەوە بوو ئەوان بجەنگن ، دەیزانی ئەگەر شەڕ بکەن ئەوا ئیساک کاڕمێلۆ دەکوژێت ، لە کۆتاییدا کاڕمێلۆ مرۆڤێکە و ئیساک جادووگەرێک ، بەڵام ئیساک هەرگیز ئەوەی نەکرد ، ئەو شەڕی نەکرد دژی کاڕمێلۆ





بێلا:-بۆچی؟ مەبەستم ب...بۆچی ئەوەی دەکرد لەگەڵ ئیساک و کاڕمێلۆدا؟




لە کۆتاییدا لێگەڕا فرمێسکەکانی بە ئازادی بکەونە خوارەوە تاوەکو ئێنزۆ بە پەنجە گەورەکانی بۆی بسڕێ






ئێنزۆ:-ئەو... ئەو لەگەڵ دێرێک ڕێککەوتبوو ، ئەو لە سەرەتاوە هی دێرێک بوو نەک هی ئەوان ، دێرێک وەک خوێڕیەک خۆشەویستەکەی خۆی خستە ژێر دوو پیاوەوە بۆ ئەوەی کاڕمێلۆ بکوژرێت، تۆڵە کردنەوە چاوەکانی ئەوی کوێر کردوە ، وە دواتر لە شەوێکدا تاتیانا دیار نەما و هەموو ئەوەی لە دوای بەجێما ڕۆحە ماندوو شکاوەکەی ئیساک و کاڕمێلۆ بوون کە وەک شێتێکیان لێهاتبوو ، من هێشتاش دەیڵێم ئەو کچە جادووی بەکار هێنابوو ، هیچ مرۆڤێک بەو شێوەیە ئاشق نابێ ئەوان بە خراپی تاتیاناییان خۆشدەویست نەک بە ئاسایی ، دوای نەمانی ئەو کاڕمێلۆ تێکشکا هەموو ڕۆژەکە بەتەنها دەمایەوە و شەوەکانیشی لە کەناری دەریاکە بەڕێدەکرد ، ئیساک تەنها... نازانم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەدەدوا چیتر متمانەی بە کەسی تر نەدەکردەوە وە....









بە تێنەگەشتنەوە لە قسەکەی وەستا هەر کە تێبینی هەنسکەکانی بێلای کرد






دەیزانی دەگری بەڵام وایدەزانی بەهۆی ئەوەوە دەگری کە کاڕمێلۆ و ئیساک چێشتویەتی






خستیە باوەشی خۆیەوە




ئێنزۆ:-بەسە جوانکیلە چیتر مەگری کاڕمێلۆ ئێستا باشە




بێلا:-بۆچی ئەو!؟ بۆچی پێویست بوو کچێکی تری خۆشبوێ ، بۆچی ئەو کچە کچێکی تر بوو جگە لەمن!






بە توندی دەگریا لەنێو باوەشی و بە دەستی جلەکەی ئێنزۆی گرتبوو





بەڵام ئێنزۆ شانەکانی ئەوی گرتوو لەباوەشی خۆی دەریهێنا و بە تیژیەوە سەیری کرد




ئێنزۆ:-مەبەستت چیە ؟




بێلا:-ئەو کوڕی زۆڵەم خۆشدەوێ !




ئێنزۆ چاوەکانی فراوان بوون و چەند جارێک تروکاندی بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی ئەوە ڕاستیە

بەڵام ئەوە ڕاستی بوو




بێلا چیتر توانای نەبوو بۆ نکۆڵی کردن لەوەی کاڕمێلۆی خۆشدەوێ 







ئێنزۆ:-هێی داوای لێبوردن دەکەم !گەمژە پێویست بوو زووتر پێمی بڵێی ! بەسە مەگری ئەو چیتر ئەو جادووگەرەی خۆشناوێ





بێلا:-ئەوە ڕاست نیە!ئەو خۆشی دەوێ ،ئەو درۆی لەگەڵ مندا دەکرد کە دەیوت تەنها تۆم خۆشدەوێ! ئەو خراپە!





سەری بێلای بە سینگی خۆیەوە نوساند و دەستی لە قژە جوانەکەی دەدا بۆ هێمن کردنەوەی





ئێنزۆ:-هوشش بێلای جوان ئەو فرمێسکانە بوەستێنە ،ئەو خۆشی دەوێی، تەنها ئەوە ڕابردوە زیاتر نا



بێلا:-ڕقم لەو پیاوەیە!




ئێنزۆ قاقایەکی نەرمی پیاوانەی کرد و ڕوخساری بێلای خستە بەرامبەر ڕوخساری خۆی




ئێنزۆ:-منیش ڕقم لێیەتی کەواتە ....پێت چۆنە بیکوژین؟



وای کرد پێکەنین و فرمێسکەکانی بێلا تێکەڵی یەکتر ببین





بێلا سەری بە قایل بوون جوڵاند ئێنزۆش خەندەیەکی پڕ لە سۆزی بەرامبەر کرد



بێلا:-وەڕقم لەتۆشە




ئێنزۆ:-بۆچی ئێستا منت تێکەڵی ئەوە کرد ؟



بێلا:-چونکە هەمیشە وام لێدەکەی لەکاتی گریان پێبکەنم ئەوە ڕوخسارم ناشرین دەردەخا








پێکەنی بەرامبەر شیرینی و پاکی کچەکەی بەرامبەری




ئێنزۆ:-ڕاست دەکەی زۆر ناشرین دەبی بۆیە چیتر مەگری




خەندەی بەرامبەر ئێنزۆ کرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند ،ئێنزۆش فرمێسکەکانی بۆ سڕی




ئێنزۆ:-ئێستاش باشبە دەزانم لە ئەو توڕە دەبی چونکە هیچی پێنەوتوی بەڵام... ئەو خۆشی  دەوێی ، بڕۆ پێشەوەی کەشتیەکە لەوێ ناتالیا دەبینی






سەری بە قایل بوون جوڵاند و خەندەیەکی گەورەی کرد و پشتی لە ئێنزۆ کرد بۆ ڕۆشتن بەڵام دوای دوو هەنگاو گەڕایەوە و بە توندی ماچی ڕوومەتی ئێنزۆی کرد







ئێنزۆ چاوەکانی داخست بە نەرمیەوە








بێلا ویستی بگەڕێتەوە بەڵام ئێنزۆ پشتەوەی ملی گرت و نەیهێشت تاوەکو خۆشی ماچی کردەوە






پاشان بە خەندەی گەورەوە سەیری یەکتریان کرد






بێلا:-سوپاس بۆ هەموو شتێک ، تۆ ئەو برایەی کە هەمیشە هیواخواز بووم هەمبووبێت



ئێنزۆ:-تۆ شایەنی زیاتری میرابێلا




-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-





هەنگاوی جێگیری دەنا بەرەو ژووری کۆبونەوەکانیان دوای ئەوەی بێلای ناردە لای ناتالیا





دەستەکانی لە نێو گیرفانی بوون





بەرەو ژوورەوە ڕۆشت یەکەم شت کە بینی کاڕمێلۆ بوو کە بە ئارامیەوە پشتی بە دیوارەکەدابوو وە وەستابوو








قۆڵەکانی لەیەک ئاڵاندبوو وای کردبوو ماسولکەکانی گەورەتر دەرکەون وەک ئەوەی جەستە زەبەلاحەکەی بەس نەبێ بۆ ترساندنی هەر کەسێک






چاوە جێگیرەکانیان ڕۆشتە سەر یەکتر




ئێنزۆ دەرگاکەی داخست و بەرەو کاڕمێلۆ ڕۆشت




ئێنزۆ:-وەک ئەوەی وتت ڕوویدا وە وەک ئەوەی وتت پێیم ووت




کاڕمێلۆ:- باشە


ئێنزۆ هەناسەیەکی گاڵتە جاڕی دایەوە



ئێنزۆ:-تەنها باشە؟!گاڵتە لەگەڵ مندا دەکەی؟


کاڕمێلۆ:-نەخێر

ئێنزۆ:-کەواتە ناڵێیت چ دۆزەخیەک ڕوودەدات؟ لە درەنگانی شەودا بانگم دەکەی ، وە لەو درەنگانی شەوە نە بێلا نە ئیساک لە ژوورەکانیان نەبوون!جگە لەوە بەمن دەڵێی بەیانی بێلا پرسیاری ئیساکت لێدەکا و تۆش بە ئاسانی بهێڵە دەربارەی تاتیانا بزانێت ، چی ڕوودەدا بۆخاتری خودا!



کاڕمێلۆ:-من ناڵێم شتێک ڕوودەدا بەڵکو ڕوویداوە ، شەو ئەوان بەیەکەوە بوون




ئێنزۆ دەستی کرد بە سەرسوڕمان بوون  و برۆکانی گرژ کرد



دەیویست ئەو قسەیە شی بکاتەوە کە ئێستا کاڕمێلۆ کردی



ئێنزۆ:-مەبەستت چیە؟ ئەوە ڕاست نیە !تۆ هەڵەت کردوە بێلا کاری بەم شێوەیە ناکا




کاڕمێلۆ بەبێ هەستیەوە سەیری دەکرد و چاوەڕێ بوو قسە سەیرەکانی بوەستێنێت




کاڕمێلۆ:-ئایا تەواو بوویت؟ من نەم ووتوە ئەوان بە مەبەستێکی خراپ بەیەکەوە بوون ، دێرێک شتێکی داوە بە میرابێلا کە بەدوایدا ڕۆشتم گوێبیست بووم بێلا باسی ئەوەی دەکرد کە دێرێک داوای لە ئیساک کردوە بچێتە ڕیزی ئەوەوە وە لەبەرامبەردا کەسێک وەردەگرێ، دواترم نەبیست چونکە هاتم تۆ ئاگادار کەمەوە پێش ئەوەی ئەوان بزانن


لەسەرەتای قسەکانیدا ڕوخساری ئێنزۆ ئارام بویەوە




بەڵام دواتر نیشانەی نەزانین لەسەر ڕوخساری دەرکەوت

ئێنزۆ:-تاتیانای پێدەدا؟ چ خوێڕیەکە



کاڕمێلۆ:-نەخێر ،تاتیانا نیە




ئێنزۆ برۆیەکی بەرز بویەوە پێش ئەوەی هیچ پرسیارێک بکا دەنگی تەقەی دەرگا هات و دواتر ئیساک دەرکەوت لە ژوورەکە





دەرگاکەی داخست و هاتە بەرامبەر ئەو دوو پیاوە وەستا بە جێگیریەوە




هیچ هەستێک بەدی نەدەکرا لەو ژوورەدا کاڕمێلۆ بەتوندی دەستی کردبوو بە مشتێک بۆ ڕێگری کردن لە توڕەییە زۆرەکەی










جیاواز لە سەرەوەی کەشتیەکە کە ئێستا یەکێک خەریکی ئاهەنگ گێڕانە





بە توندی خۆی خستوەتە باوەشی ئەو پیاوە قۆزەوە و بە قوڕسیەوە بۆنی هەڵدەمژێ





بێلا:-ئادریان چۆن لێرەی!؟




ئادریان:-ئازیزم ، ئایا تۆ باشی؟




ڕوخساری خستە بەرامبەر ئادریان و سەری بە قایل بوون جوڵاند



ئادریان:-کاڕمێلۆ پێی باشبوو دوو کەشتی بین زیاتر نا وە چونکە متمانەی بە ڕۆوان سۆڤێتسکی نەبوو بۆیە پێی باشتربوو من و گروپەکەم لەگەڵ ئەو بین،داوای لێبوردن دەکەم کە دوێنێ منت نەبینی ،پیاوەکانم سەرخۆش ببون وەک گەمژە ، بۆیە ناچار بووم تەواوی ڕۆژەکە لە ژوورەکانیان بم و هۆشیان بهێنمەوە سەر خۆیان ، جگە لەوەش پیاوێکم شەڕی کردبوو بەسەرخۆشیەوە وە چەقۆیەک بە سکیدا چوبوو دەبوایە ئەویش چارەسەر بکەم ، شەوەکەش  نەمتوانی بێمە ژوورەکەت چونکە ئێنزۆ پێی ڕاگەیاندم لەگەڵ کچێکی تری






بێلا خەندەیەکی گەورەی کردو دووبارە خۆی خستە باوەشی ئادریانەوە




بێلا:-هەڵمگرە! تۆ چوار ساڵە ئەوەت نەکردوە



ئادریان خەندەیەکی نەرمی کرد و دوای چرکەیەک قاچەکانی بێلا لەسەر ئەرزەکە نەمان 




ئادریان:-تەنها تۆ پێبکەنە وە خەمی هیچ شتێک مەخۆ ،ئەوەی دەتەوێ بۆتی ئەنجام دەدەم





توندتر باوەشی بە ئادریان کرد و خەندەیەکی فراوان و پڕ لە دڵخۆشی کرد




دەیویست چەند خێراتر بێ هەموو شتێکی بۆ باسبکا دەربارەی کاڕمێلۆ




بەڵام وەستا لەو بیرکردنەوەیە دوای ئەوەی بیری کەوتەوە ئەو تاتیانای خۆشدەوێ





بێئاگا لەوەی ئەو پیاوەی خوارەوە بەهۆی بێلاوە بەو ڕادەیە توڕەیە کە خەریکە ئیساک بخاتە ژێر قاچیەوە






ئیساک:-چ کارێکت بەمن هەبوو؟






کاڕمێلۆ:-ئەو شتەم دەوێ کە دێرێک  نارد




ئیساک خەندەیەکی گاڵتە جاڕانەی کرد و کاغەزێکی لە گیرفانی دەرهێنا و بەرامبەر کاڕمێلۆ وەستاندی



ئیساک:-مەبەستت ئەوەیە؟




کاڕمێلۆ لێی وەرگرت و خوێندیەوە ئێنزۆش زانین خوازانە سەری نزیک کردبویەوە و دەیخوێندەوە






کاڕمێلۆ:-تۆ ئەو ڕۆژە دەتزانی بەهۆی جادوەوە تاتیاناش لە فەڕەنسا بوو




ئیساک:-سوپڕایز بووم بەوەی تۆش دەیزانیت ، پێم وابێ بوونی ئەو هەست پێکردنی ئاسانە






ئێنزۆ:-ئیساک، ئەو بێقیمەتە مەبەستی کێیە؟ دێرێکی هیچ و پوچ کێت پێدەدا؟



کاڕمێلۆ:-میرابێلا





ئێنزۆ بە خێرایی سەری بە ئاڕاستەی کاڕمێلۆ جوڵاند و بە چاوێکی تێنەگەیشتوانە سەیری دەکرد کە چۆن کاغەزەکە دەخاتە گیرفانی و چاوەکانی تەنها لەسەر ئیساکە









ئیساک:-بەڵێ میرابێلا



ئێنزۆ:-دەکرێ وەک مرۆڤ شتەکان ڕوون بکەنەوە بۆم ؟




بە توندی سەرنجی بە ئیساک و کاڕمێلۆ دەدا و خەریک بوو ئارامی لەدەست دەدا




کاڕمێلۆ:-بهێڵە بۆت ڕوون کەمەوە ، ئەوە دەبینی ؟ ئەوە ئیساک مۆسکالە



ئێنزۆ:-خودایە!بەبێ ئەو زانیاریە گرنگەت چۆن ژیانە هەژارەکەم بژیابام!




چاوەکانی بەبێزاریەوە لە کاڕمێلۆ سوڕاند بەڵام وەستا لە کردارە گەمژەییەکەی کە ڕوخسارە جدیەکەی کاڕمێلۆی بینی




کاڕمێلۆ:- دووبارە دەیەوێ مێژوو دووبارە بکاتەوە ، بۆ دووەم جار دڵ و چاوی دەخاتە سەر کەسێک کە هی منە





ئیساک:-پێم وانیە هی تۆ بێت



ئێنزۆ دوای گوێبیست بوون لەوانە تەنها چیتر پەشۆکاویەکەی پێشووتری نەما و بەبێ هەستیەوە سەیری دەکردن بەتەواوی بێهیوا ببوو لەوانە






ئێنزۆ:-دووبارە؟ باشە ئەگەر دەتانەوێت شەڕ بکەن ئەوا تەنها ئەنجامی بدەن ، یەکتری بکوژن دەی!وەک دوو گەمژە هەمیشە خەریکی شەڕ کردنن ئێستاش لەبەر کچێک بەرامبەر یەکتر وەستاونەتەوە؟





کاڕمێلۆ:-ئەو کچە ناوی هەیە






ئێنزۆ:-بەڵێ سوپاس!دەزانم ناوی میرابێلایە! ئەو بێلایەی باشتر لە هەردووکتان دەیناسم ، ئەو کچێکی پاک و بێگوناحە !تەنانەت ئەگەر بزانێت هەردووکتان وەک دوو گەمژەی زۆڵ ئەوتان خۆشدەوێ تا دەتوانێت دەگری ! بوەستن لە ئازاردانی ئەو  بە ڕێگا جیاواز و پیسەکانتان!بەشی پێویست ئازاری هەیە ،مناڵێکی بێ دایک و باوک بوو ، لە خێزانێکی خراپبوو ئازاری درا لێی درا سزا درا قسەی پێوترا شکێنرا لەو تەمەنەی لەلایەن چەتەیەکی ترسناک خرایە دەریایەوە قاچی خۆی لە دەمی ئاژەڵێکی دڕندە دۆزیەوە گەشتە لێواری مردن ، دواتر لە نەزانی خۆی لەگەڵ دوو زۆڵی وەک ئێمە گیری خوارد ، بەهۆی هەستی کاڕمێلۆوە بۆی کەوتۆتە مەترسیەوە ئەو هەموو ئازارەی چەشت! بەڵام هێشتا وەک شوشەیەک بە ناسکی مایەوە!هەوڵ مەدەن بیشکێنن دواتر ئەوەی بریندار دەبێ خۆتانن، چیتر ئەو خێزانێکی هەیە لێرە ، ئادریان تەنها کەمێک لەوانە بزانێت تەنانەت ناهێڵێت دوو چرکەی تر لێرەبێ بۆیە بوەستن!تەنها بوەستن! ئێوە هەمیشە شەڕ دەکەن بەڵام ناتانەوێ ئازار بە یەکتری بگەیەنن ئێوە هاوڕێن بەڵام هەمیشە وەک دوژمن خۆتان دەردەخەن ، بە تەواوی بێهیوا بووم لێتان




لەو ژوورەدا هەموو ئەوەی دەبیسترا دەنگە پڕ لە ڕقەکەی ئێنزۆ بوو




هەردووکیان دەیانزانی ئەو ڕاستە




سەیری ئەویان دەکرد ،سەیری توڕەییەکەیان دەکرد کە زۆر بە کەمی دەیبینن




ئیساک:-نیازم نەبوو  کە خۆشم بوێت ، بەڵام تەنها ڕوویدا ، بۆناڤێنتۆ بەڵێن نادەم ئەو هەستە لە گۆڕ بنێم بەڵام بەڵێنت پێ دەدەم کە ناهێڵم ئەو هەستە ڕێگر بێت بۆت ، نیازم نیە شتێک بە زۆر ببەم کە هی من نیە وەک پێشوو




کاڕمێلۆ:-منیش نیازم نیە دەستبەرداری بم مۆسکال ئەو هی من بووە و بەمشێوەیەش دەمێنێتەوە ، گرنگی بەوە نادەم کە چەندێک دەبێ دەتناسم وە گرنگی نادەم بەوەی دڵی براکەمت هەڵگرتوە تەنها ببینم نزیک بێلا دەکەویتەوە بە ویستی خراپ دڵت دەخەمە نێو دەستتەوە



چیتر لە ژوورەکە نەمایەوە و ڕۆشتە دەرەوە تاوەکو بە یەک چرکە ئیساک کورسیەکی لەهەوادا بەرز کردەوە و بە توندی کێشای بە دیوارەکە






تاوەکو پارچە پارچە ببێت و بشکێت




ئیساک:-نەفرەت!




توند دەستی بەسەریەوە گرتبوو وە هەستی بە شلەیەک کرد لە لووتی





لووتی خوێنی لێهات بەهۆی ئەوەی هێزەکەی بەکار هێنا بەبێ خۆئامادەکردن و لە پڕ ئەنجامی دا





سەیری ئێنزۆی کرد




ئیساک:-ئێنزۆ ، من خیانەت نە لەتۆ نەلە ئەو ناکەم ، دڵتەنگ مەبە باشدەبین




لە کۆتاییدا ئەویش ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکە



ئێنزۆ چاوەکانی داخست بۆ ئارامکردنەوەی خۆی




دەزانێ ئیساک و کاڕمێلۆ یەکتریان خۆشدەوێ ئەوان هاوڕێن بەڵام هەرگیز دانیپێدانانێن بەتایبەت کاڕمێلۆ





ئێنزۆ:-پێویستە کارێک بکەم ، دێرێک ئەوان بەکاردەهێنێت





سەری بە ناقایل بوون جوڵاند و هەنگاوی بەرەو دەرەوە نا بەڵام بە تووندی خۆی بە چوارچێوەی دەرگاکەوە گرت بەهۆی ئەو لەرزینە زۆرەی کەشتیەکەوە







بێلا خۆی بە شانی ئادریانەوە گرتبوو کە ئادریانیشت ستونە دارێکی چارۆگەیەکی گرتبوو






پیاوەکان زۆربەیان لێوارە دارینەکەی کەشتیەکەیان گرتبوو






کاڕمێلۆ دوای خولەکێک لەسەرەوەی کەشتیەکە بینرا هەموو سەرنجەکان لەسەر ئەو بوو بە تایبەت بێلای ترساو وە دواتریش ئێنزۆ هات





کاڕمێلۆ سەیری ئێنزۆی کرد سەرنجەکانیان وەک ئەوە بوو هەموو شتێک دەربارەی ئەو لەرینەوەیە بزانن



کاڕمێلۆ:-ئەو دەستی پێکرد

______________꧁༆꧂_____________

بە هێواشی چاوەکانی کردەوە کاتێک هەستی بە ماچە تەڕەکانی کەسێک دەکرد لەسەر ڕوومەت و چەناگەی



دواتر پشتەوەی دەستی  خستە سەر چاوەکانی


بە توندی خۆی خستوەتە باوەشی ئەو پیاوە قۆزەوە و بە قوڕسیەوە بۆنی هەڵدەمژێ

Continue Reading

You'll Also Like

1.6K 321 16
ئەوەی بە چاو گوتراوە لە بیر نەکراوە' مەحاڵە نیگای چاوەکانی تۆ لەبیر بکەم..
39.1K 4.7K 50
"بۆچی لێددا؟" بە شۆکەوە پرسیم - بۆ ماچت کرد؟ بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکردم "چی؟ من... بەڵام..ئەو...." "ئایا ئەو خۆشەویستەکەتە؟ یان ئایا پارەی پێداویت...
30.4K 6.2K 25
~سۆفیای بچوک پێویستە هاوسەرگیری لەگەڵ وەزیری وڵات بکات بۆ بابەتێکی تایبەت ، سۆفیا کچێکی لادێی و سەرشێت چۆن خۆی دەگونجێت لەگەڵ رێساو یاسا توندەکانی خێ...
758 74 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...