''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

ناسراو

712 122 114
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℰ𝒜

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بەهێواشی لە دەرگاکەی دا






گەڕایەوە دوای ئەوەی جلەکانی گۆڕی بۆ دانەیەکی ئاسودە بۆ خەوتن






دوای کەمێ وەستان کەس وەڵامی نەدایەوە بۆیە دوبارە لە دەرگاکەی دا







دووبارە کەس وڵامی نەبوو دەستی خستە سەر دەسکی دەرگاکە و بە هێواشی کردیەوە بینی کەس لە ژوورەوە نیە ،بە ئاسودەیی ڕۆشتە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست









بێلا:-لەکوێیە؟







بە چاوەکانی ژوورەکەی دەپشکنی بەڵام خۆ ئەو دەرزیەک نیە لە ژێر سەرینەکە یاخود لە سوچێکی ژوورەکە وون بوبێ






شانەکانی بە نەزانینەوە بەرز کردەوە و دەستی کرد بە سەیرکردنی شتەکانی ژوورەکەی






گوڵاوەکەی ئەوی بینی لەسەر مێزەکەی لێوەکانی خستە نێوان ددانیەوە و بەبێ سنور پەرۆش بوو بۆ ئەوەی هەناسەیەک لەو بۆنە هەڵمژێ





بڵندی کرد و نزیکی خستەوە لە لوتە بچوکەکەی وە سییەکانی پڕ کرد لە بۆنی کاڕمێلۆ





بۆنێک کە بە تەواوی سیفاتی پیاوانەی دەردەخست





لەخۆیەوە خەندەیەکی کرد و خستیەوە سەر مێزەکە










چرکەیەک کات پێویست بوو بۆ ئەوەی مێشکی بەدوای شتێکدا بگەڕێت

دەستی خستە ژێر چەنەگەی جوانیەوە

بێلا:-ئەگەر من زۆڵێکی دەریایی قۆز بووبام وێنەکانم لە کوێ دەشاردەوە ؟

چاوەکانی ژوورەکەیان پشکنی تا دوا جار لە سوچێکدا ئامانجەکەی دۆزیەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت




بێلا:چەند لێزانە!



سەیری وێنە تەواو نەکراوەکەی خۆی کرد کە بەشێکی زۆر کەمی لێ ڕەنگ کراوە




زۆر بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ کراوە





وێنەکەی خستەوە شوێنی خۆی کاتێک تێبینی کرد سندوقەکەی کاڕمێلۆ لە پێشیدایە



بەباشی لە بیریەتی چی لە نێویدا هەبوو





بەڵام ئەوکات نەیتوانی سەیری بەشێکی زۆر لە وێنەکان بکا






خەندەیەکی فراوانی کرد کە بینی وەک یەکەم جار پێویستی بە کلیلێکی نەفرەتی نیە





دەستی بە نێویدا گێڕا و وێنەکانی دانە بە دانە دەهێنایە دەرەوە







هەموو وێنەکانی نێوی تەنها بە قەڵەم کێشرابوون بەڵام جیاواز و سەرنج ڕاکێشبوون





نەتدەتوانی بڵێی کە وێنەکێشێکی ئاساییە




چاوەکانی گەشایەوە کاتێک بینی وێنەکانی بەشی سەرەوە زۆربەیان وێنەی ئەون






دانەیەکیان هی ئەو کاتە بوو کە لەسەرەوەی دارە ستونیەکە بوون





وە لە وێنەیەکی تر خەندەیەکی زۆر جوان و گەشاوە لەسەر لێوەکانی هەبوون






خەندەیەکی نەرمی کرد بە بینینی هەموو ئەوانە وە بۆ یەکەم جار هەستی پێ کرد کە کاڕمێلۆ چەندە ئەوی خۆشدەوێ





ئەو ڕادەیەی هەموو وردەکاریەکانی و جوڵەکانی لەمێشکیدا دەمێنێتەوە







بەڵام بە توندی ڕاچڵەکی کە دەرگای گەرماوەکە کرایەوە و چاوەکانی فراوان بوون وە ئەوەندە بوێر نەبوو سەیری دواوەی بکا






کاڕمێلۆ:-بێلا ؟ کەی هاتی؟





چاوەکانی توند داخست و لێوی خستەوە ژێر ددانەکانی بە نزمیەوە چرپاندی




بێلا:-من تەواو بووم




پاشان بە خەندەیەکی شەرمەزارانەوە ڕوخساری بۆی سوڕاند و سەیری کرد و خەندەیەکی گێلانەی پێدا و وێنەکانی بڵند کرد






بەڵام وەستا کە تێبینی کرد کاڕمێلۆ  تەنها جلی بەشی خوارەوەی جەستەی لەبەرە







بەتەواوی بێهەناسە بوو کە تێبینی ماسولکە گەورەکانی جەستەی کرد و بەشێک لە قژە ڕەش و کورتکراوەکەی کەوتبویە سەر ڕوخساری





  دڵۆپ دڵۆپ ئاوەکان دەکەوتنە خوارەوە و ڕێچکەیان بەرەو سینگە فراوانەکەی دەگرت





وە چاوە ڕەشەکانی کە  بە ڕێکیەوە سەیری دەکرد




بێلا:-خودایە !نەفرەت خواوەندی یۆنانی !




لە ژێر لێوەکانی چرپاندی و چاوەکانی بێشەرمانە لەسەر کاڕمێلۆ مابونەوە





کاڕمێلۆ:-چیت گوت؟ تێنەگەشتم





هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت تەنها سەیری کاڕمێلۆی دەکرد  چاوەکانی توند دەتروکاند






کاڕمێلۆ هەناسەیەکی هەڵمژی و ڕۆشت لە تەنیشتیەوە لەسەر یەک ئەژنۆی دانیشت و سەیری وێنەکانی دەستی بێلای کرد


کاڕمێلۆ:-حەزت بە وێنەکانمە ؟








بەبێ ئەوەی بوەستی بۆ بیر کردنەوە سەری بە قایل بوون جوڵاند لە کاتێکدا بەهۆی جوانی ئەو پیاوە خەریک بوو هەموو بەشێکی جەستەی بوەستێ لە کار کردن




بێلا:-ئایا دەتوانم وێنەکانی خۆمم هەبێ ؟






کاڕمێلۆ بەبێ وەستان سەیری چاوە سەوزەکانی دەکرد





کاڕمێلۆ:-هەر بیریشی لێ مەکەوە ، ئەوانە لەلای من دەمێنن باقی وێنەکانی تر هەمووی ببە





بێلا لێوەکانی کرد بە هێڵێک و سەرنجی خستەوە سەر وێنەکان





لەگەڵ هەناسەی کەمێک پێکەنی کاتێک وێنەکەی ئێنزۆی بینی









کاڕمێلۆ بە پرسیارەوە سەیری کرد





کاڕمێلۆ:-چ شتێک وای لە کچە جوانەکەم کرد پێبکەنێ؟




بێلا بە چاوە گەورە و جوانەکانی سەیری کرد لەکاتێکا خەندەیەکی جوان و شیرن لەسەر لێوەکانی هەبوون وێنەکەی پشانی کاڕمێلۆ دا





بێلا:-ئەو کاتەی بۆ یەکەم جار هاتم بۆ ئێرە سەیری وێنەکانتم کرد ، وە ئەو وێنەیەی ئێنزۆم بینی بەڕاستی وا بیرم دەکردەوە تۆ و ئەو شتێکی خراپ لە نێوانتان هەبێ ، وە لەو حاڵەشمدا خەریک بوو دەمردم بەهۆی پێکەنینەوە








کاڕمێلۆ خەندەیەکی فراوانی کرد بۆ شیرینی کچەکەی بەرامبەری






کاڕمێلۆ:-تۆ قێزەون بیر دەکەیتەوە!


بێلا:-پێت وانیە؟ منیش هەمان ڕام هەیە







خەندە فراوانەکانیان پێشکەشی یەکتر دەکرد وەک ئەوەی هەرگیز لە ژیانیاندا خەمێک بوونی نەبوبێ







بێلا بە نەرمیەوە وێنەکانی خستەوە نێو سندوقەکە و دایخستەوە کاڕمێلۆش هەڵسایەوە سەر قاچەکانی و بێلاش هەڵسایەوە









کاڕمێلۆ:-تۆ بخەوە من دەچم دڵنیا دەبم لەوەی پیاوەکان بەباشی ئاگاداری دەرەوەن






سەری بە ڕازی بوون جوڵاند کاڕمێلۆ دەستی بە سەریدا هێنا و پاشان هەنگاوی بەرەو دەرەوە نا





قەمیسەکەی  کە لەسەر جێگاکەی دانابوو پۆشی و دوو قۆچپەکانی خوارەوەی داخست و ڕۆشتە دەرەوە





بێلا دەستی خستە سەر دڵی






بێلا:-هەی گەمژە هێمن بەوە !





هەناسەی قوڵی هەڵدەکێشا و دەیدایەوە بۆ ڕێکخستنی هەناسەکانی





بەرەو جێگاکە ڕۆشت و خۆی دا بەسەریدا





بێلا:-خودایە جێگاکە پڕ بوە لە بۆنی ئەو





سەرینەکەی گرت و ڕوخساری تێدا نوقم کرد وەک مناڵێک خەندەی دەکرد





-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-





نزیکەی درەنگانی شەو بوو




بەهێواشی دەرگای ژوورەکە کرایەوە و پاشان داخرا





خەندەیەکی فراوانی کرد بە بینینی کچەکەی لەسەر جێگاکەی کە بەو جوانییەوە خەوتوە







قژی بەسەر سەرینەکە پەرش و بڵاو بوەتەوە و لێوەکانی لەیەک جیا بونەتەوە







خەندەیەکی پڕ لە سۆزی کرد کە بینی هێشتا ملوانکەکەی لەملە






چاوەکانی ڕۆشتنە خوارەوە کە جلەکەی هەڵکشابوە سەرەوە و زیاتر قاچی دەرخستبوو





لێوەکانی خستە ژێر ددانەکانیەوە






کاڕمێلۆ:-ئەمشەو بەرگە گرتن قوڕس دەبێ






قۆچپەکانی کردەوە لە کاتێکدا چاوەکانی بڕیاریان نەبوو ئەو کچە شۆخە جێبهێڵن









قەمیسەکەی داکەند و ڕۆشتە سەر جێگاکەی هەر زوو بۆنی بێلا سییەکانی پڕ لە کرد






وە دڵیشی پڕ کرد لە هەستە جیاوازەکان





پەنجەی برد بۆ قژی  و پاشان شانەی کرد






لە نزیکەوە زۆر جوانتر بوو






قۆڵی خستە ژێر سەریەوە بە هێواشی تاوەکو خەبەری نەکاتەوە وپەلکێشی کرد بۆ نێو باوەشی






هەر زوو هەناسەی ئاسودەیی دایەوە  چونکە کچەکەی لە باوەشیدابوو






لێوەکانی ڕۆشتنە سەر نێوچەوانی و ماچی نەرمیان لەسەر دەچەسپاند










بێلا بەبێ ئاگاییەوە دەستە بچوکەکانی چوە سەر پشتی کاڕمێلۆ و لە باوەشی گرتەوە





هەستی بە قاچە ڕووتەکەی بێلا کرد کەوتە سەر قاچی  ئەو  خەندەیەکی گەورەی کرد بە بینینی ئەوە








کاڕمێلۆ:-بەبێ ئاگاییش  هێشتا لاسارە






بۆ دواجار ماچی کرد و پاشان چاوەکانی داخست بۆ ئەوەی دوای چەندین ساڵ بە ئاسودەیی بخەوێت





هەردووکیان پڕ بوون لە خەم بەڵام لەلای یەکتر ئیدی شتێکی لەو شێوەیەی بوونی نەدەما






-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-







چاوەکانی بە هێواشی کردەوە کاتێک هەستی بە جوڵەیەک کرد لەسەر جێگاکە










دەستی کردە مشت و بەچاوەکانی دادەهێنا و سەیری جێگای جوڵەکەی کرد کاڕمێلۆی بینی هیچ شۆک و سەرسوڕماو نەبوو چونکە دەیزانی هەر لێرە دەخەوێ








بەڵام هیچ بیرۆکەیەکی نیە کە ئەمشەو تاوەکو بەیانی لە باوەشی ئەودا بووە هیچ قسەیەکی نەکرد بەڵام سوور بویەوە کە بینی تەنها بەشی خوارەوەی جەستەی کاڕمێلۆ  داپۆشراوە بە جل





کاڕمێلۆ  پشتی لە بێلا بوو نەیدەزانی ئەو خەبەری بۆتەوە







ڕۆشتە گەرماوەکە پاشان هاتە دەرەوە خەندەیەکی نەرمی کرد کە بینی بێلا وەک پەریەک لەسەر جێگاکەی پاڵی داوەتەوە و بە چاوە نیوە کراوەکانی سەیری دەکا















کاڕمێلۆ:-بەیانیت باش شیرینەکەم






دەنگە قوڕسەکەی  بەیانیانی تەزووی بە لاشەی بێلادا هێنا






بێلا:-بەیانیت باش ،بوەستە لەوەی بەو نازناوە سەیرانە بانگم بکەی !








کاڕمێلۆ:-بوەستە لەوەی هەر لە سەرەتای ڕۆژەکەوە دەست بە گلەیی کردن بکەی ، باش خەوتی ئەمشەو؟





قسەی لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا پشتی لێی بوو وە لە نێو دۆڵابەکەیدا بەدوای جلێکی گونجاو دەگەڕا بۆ پۆشین





بێلا وەڵامی نەدایەوە چونکە دەیزانی بە چ مەبەستێک قسە دەکا






لەسەر جێگاکە دانیشت و قژی ڕێکخست





کاڕمێلۆ:-بەڕای تۆ کامیان جوانترە؟




سەیری کرد دوو قەمیسی لەدەست بوو دانەیەکی ڕەش و سپی




بێلا:-پێم وابێ ڕەشەکە




کاڕمێلۆ:-هەمان ڕای تۆم هەیە




قەمیسە سپیەکەی خستەوە شوێنی خۆی و ئەوی تری پۆشی و خەریک بوو قۆچپەکانی دادەخست بێلا دووبارە چاوەکانی بێشەرمانە کەوتنە سەر ماسولکەکانی سکی بە دەستی توند سەرچەفەکەی گرت









کاڕمێلۆ:-تۆ بخەوە هێشتا زۆر زووە ،بە نزیکەیی لەوانەیە هێشتا بە تەواوی خۆر هەڵنەهاتبێ ، من ئامادەکاری دەکەم بۆ ڕۆشتن







بێلا:-دەکرێ منیش بێم ؟





کاڕمێلۆ:-بۆ سەرەوەی کەشتیەکە؟ بێگومان






بێلا:-نەخێر تەنها لەدەرەوەی کەشتیەوە ،بەڵێن بێ دوور ناکەومەوە تەنها دەمەوێ تۆزێک هەوا هەڵمژم هەر لە دەوری کەشتیەکە دەمێنمەوە





کاڕمێلۆ تۆزێک بیری کردەوە نەیدەویست ڕێگەی پێبدا بەڵام ئەو چەندین ڕۆژبوو لە نێو ئەو کەشتیە بوو پێویستی بەوەیە کەمێک لەدەرەوە بێ







کاڕمێلۆ:-تەواو مشکی نێو دۆڵاب چۆن حەز دەکەی ئاوا بکە ، بەڵام دوور ناکەویتەوە ئەگەر نا



بێلا:-سزام دەدەی






قسەکەی بۆ کاڕمێلۆ تەواو کرد و کاڕ پێکەنینێکی کەمی کرد






بێلاش بە گوێبیست بوون لە دەنگی پێکەنینی ئەو خەندەیەکی ژیکەڵە و فراوانی کرد







کاڕمێلۆ:-بەڵام بەو جلەوە نا







سەری بە ڕازی بوون جوڵاند و بە ڕاکردن ڕۆشتە گەرماوەکە و ڕوخساری شۆرد پاشان دووبارە هەر بە ڕاکردن هاتە دەرەوە و دەرگاکەی کردەوە بەڵام وەستا و ڕووی کردە کاڕمێلۆ کە بە چاوێکی فراوانەوە سەیری ئەو کچە لاسارەی دەکرد







پەنجەی نیشانەی بۆ کاڕمێلۆ بەرز کردەوە و چاوەکانی لێی بچوک کردەوە





بێلا:-نەکەی بڕۆی هەر ئێستا یەمەوە!




پاشان بە خێرایی ڕۆشتە دەرەوە تەنانەت دەرگاکەشی دانەخست لەدوای خۆیدا






کاڕمێلۆ:-چ شێتێکە!






سەری بەبێهیوایی جوڵاند و چاوەڕێ بوو تاوەکوو کچە لاسارەکەی بگەڕێتەوە





وە تەنها دوای چەند خولەکێکی کەم دەرگاکە وەک ڕەشەبا کرایەوە و بێلا بە هەناسە توندیەوە هاتە ژوورەوە






بێلا:-تەواو بووم با بڕۆین





کاڕمێلۆ لە شێتایەتی ئەو کچەدا ڕووخساری نوقمی دەستەکانی کرد





کاڕمێلۆ:-خودایە!





پاشان بەرەو بێلا ڕۆشت و دەستی گرت و هەنگاویان نا بۆ هۆڵەکە وە لەوێدا هەنێک پیاو سندوقی گەورەیان دەگواستەوە بۆ ژوورەوە






بێلا:-ئەمانە چین؟





کاڕمێلۆ:-خواردن ، وە بسکویت و میوەی وشک کراوە کە لە کاتی ناهەمواردا زۆر باشن بۆ خواردن ، وە جل بۆ پیاوەکان ، وە وشکراوەی پەڕی گوڵەکان وە ئەوانی تریش هەموویان چەک و شمشێرن





بێلا:-ئایا دەچین بۆ گەشت؟ مەبەستم خواردن و چەکەکان ئاسایین بەڵام ئەوانی تر بۆ چەتە؟ ئایا ئەوە زۆر نائاسایی و سەیر نیە؟ هەموو کات گوێبیست دەبووم کە ئێوە چەند بە پیسی دەژین بەڵام ڕاستتر بڵێم لە ئامۆژنم پاکترن!







کاڕمێلۆ خەندەیەکی نەرمی کرد کە دەیبینی کچەکە بەو چاوە گەورانەیەوە چۆن سەنج دەداتە سەر شتەکان و چەند وردبینە






کاڕمێلۆ:-لەوانەیە ئەو قسانە بۆ زۆربەی چەتەکان ڕاست بێ چونکە بە گشتی ئەوان گەشتی کورت دەکەن و دواتر دەگەڕێنەوە و لە وشکانی وەک مشک خۆیان حەشار دەدەن ، بەڵام ئێمە گەشتەکانمان درێژخایەنن و جگە لەوەش ڕقم لە کەمو کوڕیە ، نامەوێ پیاوەکانم وەک ئاژەڵ بژین و وە باوەڕ ناکەی چەندە ڕقم لە بۆنی ناخۆشە!







بێلا بەبێزاریەوە سەیری گرد و چاوەکانی لێی سوڕاند





بێلا:-چەند نازداری !


کاڕمێلۆ سەری بەبێ هیوایی جوڵاند




کێ بیری دەکردەوە ئەو پیاوە گەورەیە ڕۆژێک ئاوا لەبەرامبەر ئەو کچە بچوکە بێ قسە بمێنێتەوە







بێلا:-باشە ئێستا دەڕۆم وە هەموو شتێک دەزانم !لە هیچ پیاوێک نزیک نابمەوە ، دوور ناکەومەوە ، ئاگاداری خۆم دەبم ، وە زوو دەگەڕێمەوە ، ئەگەر هەر یەکێک لەو خاڵانە جێبەجێ نەکرێ سزاکەم زیاتر دەبێ







تەنانەت نەیهێشت کاڕمێلۆ وەڵامیشی بداتەوە و ڕایکردە دەرەوە و لەبەر چاوان دیار نەما









کاڕمێلۆ:-خودایە من چی لەوە بکەم !




هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بۆ ئارامکردنەوەی خۆی پاشان ڕۆشت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی شتەکان بکا







وە بێلا بە ڕاکردن ڕۆشتە دەرەوە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی







بێلا:-هەناسەی ئازادی!ئەوە سەرنجڕاکێشە!







هەنگاوی نا بۆ سەیرکردنی دەوروبەر






سەیری کەشتیەکەی کرد کە چەندە گەورە بوو







وە پاشان سەیری پیاوەکانی دەکرد کە هیچ یەکێک لەوان ئاگاداری ئەو نەبوون





بۆیە دەستی کرد بە داڕشتنی پلانە سەرشێتەکانی !








سەیری دەوروبەری کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت لەوەی کەس ئاگاداری نیە





وە هەر کە ڕازی بوو بە بارودۆخەکە دەستی کرد بە ڕاکردن








وە جلە پیاوانەییەکەشی یارمەتیدەری بوو






هەرگیز مەبەستی نەبووە ڕابکا لە دەستیان بەڵکو دەیویست کەمێک دوور کەوێتەوە






بە بینینی ئەوەی تەواو لە بەندەرەکە دوورە لە کۆڵانێک وەستا و بەتوندی هەناسەی دەدا و دەستی خستە سەر ئەژنۆی بەهۆی ماندوو بونیەوە






بێلا:-ئەوە شازە!






خەندەیەکی گەورەی کرد چونکە سەرکەوتوو بوو لە ڕاکردنەکەی جەستەی ڕاست کردەوە و جلەکانی ڕێکخست وە سووڕا بۆ ئەوەی بڕوا








بێلا:-ئای نەفرەت!








ووتی کاتێک بە توندی سەری کێشا بە شتێکی ڕەقدا دەستی بە سەریەوە گرت و چاوەکانی گرژ کردبوو وە سەری بڵند کرد بۆ بینینی ئەو شتە






ئەوە شت نەبوو






ئەوە  مرۆڤ بوو






لەوەش خراپتر پیاوێک بوو





وە لەوەش خراپتر ئەو زۆر زەبەلاح و گەورە بوو




بەڵام ڕوخساری زۆر بێتاوان دیار بوو





بێلا:-ئۆهـ ببورە بەڕێزەکەم مەبەس....







وەستا کاتێک تێبینی شتێکی کرد








هەر بە زانینی ئەوە ترس جەستەی داگیر کرد

ئەو چاوە تیژ و خراپەکارانە دەناسێتەوە

دەیویست هەر لەوێدا نوقم ببێتە زەویەوە








بەڵام بە توندی جەستەی چەقاندبوویە زەویەوە و ئەگەر تەنها بتبینیبایە دەتوت چ کچێکی چاونەترسە










....:-خانمەکەم ،خانمەکەم !تکایە یارمەتیم بدە !دەکرێ ئەو پارچە کاغەزە بدەیت بە بەڕێز بۆناڤێنتۆ؟ تکایە ئەوە زۆر یارمەتیدەرم دەبێ







بێلا کاغەزەکەی لێ وەرگرت سەری بە قایل بوون جوڵاند



....:-زۆر سوپاس بەڕاستی زۆر سوپاستدەکەم





لە دوای قسەکەی خێرا ویستی بڕوا





بێلا:-بەم شێوەیە ترسنۆکی؟





بە گوێبیست بوون لەوە وەستا لە شوێنی خۆی و سەری کەمێک لار کردەوە بۆ بینینی بێلا لە دواوەی 





بێلا:-چۆنت زانی من لەگەڵ کارمێلۆم ؟





....:-ئێ...خانمەکەم هەموو خەڵکی ئێرە دەز....



زۆر بێتاوان

بێلا:- کاڕمێلۆ هەرگیز پێی ووتوی کە زۆر خوێڕی بەڕێز [ڕاسکۆلنیکۆڤ]؟


وەستا و هەر بە گێلیەوە سەیری بێلای دەکرد






بەڵام لە پڕ پێکەنینێکی بە قاقای خراپی کرد کە ترسەکەی بێلای دووهێند دەکرد 







دەتتوانی ببینی دەستەکانی چۆن دەلەرزێ بەڵام بەبیر کردنەوە لەوەی چی لێ کرد لە ڕابردودا


ئەوەی دێرێک پێی کرد لە ڕابردوویەکی دوور


هەموو هێزی خۆی بەکار دەهێنا بۆ بوێری نیشاندان






دێرێک:-زۆر سێکسیانە دەڵێی ڕاسکۆلنیکۆڤ خاتوو فیلیپس





بێلا برۆکانی بەرز کردەوە و خەندەیەکی فزوڵی کرد






بێلا:-دەبینم لێکۆڵینەوەیەکی باشت لەسەرم کردووە ،ئایا پێویستە خۆم بانگ بکەم بە کەسێکی بەبەخت؟ وە چیتر ئەوەندە گەمژە مەبە کە بەم شێوەیە باس لەمن بکەی






دێرێک بە خەندە ترسناکەکەیەوە سەری لار کردوە و سەیری هەموو بەشێکی بێلای کرد






بێلاش دەستی بردە دواوە وە ئەو ئاماژەیەی کرد کە دوێنێ ئیساک فێری کردبوو


هێمای پێویست بوون بە کەسێک



پەنجەی نیشانەی بڵند کرد و بازنەیەکی لە هەوادا دروست کرد پاشان هێڵێکی لە ناوەڕاستی کێشا تەنها هیواخواز بوو سودی هەبێ








دێرێک:-چەند بوێری!





بێلا:-هەر بەڕاست منت بیر نیە؟ چ کەرێکی!





تەنها بە تەواو کردنی قسەکەی پشتی درا بە دیوارەکە و توند ملی گیرا تاوەکو بۆڕی هەناسەدانی دابخرێ







دێرێک:-سۆزانی، دەتوانم هەر لێرە بتکوژم ،وە هیچ بیرۆ.....






وەستا لە قسە کردن و بە وردی سەرنجی ڕوخساری بێلای دا تاوەکو بیری بکەوێتەوە کە ئەو کێیە ...





دێرێک:-چۆن توانیومە ئەو ڕوخسارە قێزەون و شیرینە لەبیر بکەم !





ᴏɴ sʜɪᴘ:







ئیساک:-کاڕمێلۆ !کاڕ!






بە توندی ڕایدەکرد و بەدوای کاڕمێلۆدا دەگەڕا تاوەکو ئەوی بینی کە لە لێواری کەشتیەکە بوو بە هاوارەوە ناوی هێنا وە کاڕمێلۆ سەیری کرد






ئیساک:-کوانێ بێلا!؟






کاڕمێلۆ ڕووخساری گرژ بوو بە گوێبیست بوون لەوە وەک







ڕقی لەوەیە پیاوی تر لە ئەو بپرسن




کاڕمێلۆ:- لێرەی...






بە چاوەکانی ئاماژەی بە خوارەوە دا بەڵام لە قسەکردن وەستا کاتێک ئەوی لە هیچ شوێنێک نەبینی





ئیساک:-ئەو لە کێشەدایە دوێنێ فێرم کرد چۆن بانگم بکا







هەر بە گوێبیست بوون لەوە کاڕمێلۆ ڕایکردە خوارەوە






قاچە گەورەکانی نەوەستان




لە هۆڵەکە دوو چەکی لە سندوقەکە دەرهێنا و خستیە کەمەری پانتۆڵەکەیەوە




ئێنزۆ:-چیبووە پیاو ؟





لە ئیساکی پرسی چونکە کاڕمێلۆ هەر بە ڕاکردن ڕۆشت و ئیساکیش دەیویست لەدوای ڕابکا




ئیساک:-بێلا




تاکە ووشە بوو کە ووتی و ئەویش ڕایکردە دەرەوە وە ئێزۆش بە دوایدا ....




______________꧁༆꧂_____________


قژی بەسەر سەرینەکە پەرش و بڵاو بوەتەوە و لێوەکانی لەیەک جیا بونەتەوە


ئەو چاوە تیژ و خراپەکارانە دەناسێتەوە


بە گوێبیست بوون لەوە وەستا لە شوێنی خۆی و سەری کەمێک لار کردەوە بۆ بینینی بێلا لە دواوەی 

Continue Reading

You'll Also Like

9.9K 1.4K 27
~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم !! مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە ب...
986 165 6
"سـەمـا گفتووگۆی نێوان ڕۆح و جەستەیـە" "گشـت نوسیـن و وشـە و بیرۆکەکـان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن " ڕازی نیـم بە بردنی تەنهـا وشەیەکیـش ..
728 127 4
هاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوە...
1.6M 112K 26
#Book-2 in Lost Royalty series ( CAN BE READ STANDALONE ) Ekaksh Singh Ranawat The callous heartless , sole heir of Ranawat empire, which is spread...