''Running to The Sea''

By avel332

39.5K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

چاوی بەستراو

881 128 223
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

ℱℛ𝒜𝒩𝒞ℰ

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

هەموومان ڕۆشتینە ژوورەوە دانیشتبووین لەکاتێکدا ناتالیا سەیری هەنێک جل و بەرگی دەکرد

  بەبێزاری سەیری ئیساک و ئێنزۆ و کاڕمێلۆم کرد

ئێنزۆ سەیری کردم و سەرنجی دام

ئێنزۆ:-چیە؟

چاوەکانم بەبێزاری سوڕاند

بێلا:-ئێرە جلی ئافرەتانی لێدەفرۆشرێ ، بۆخاتری خودا تاکە پیاو لێرە ئێوەن!

بۆچی لەگەڵ ئێمە هاتونەتە ژوورەوە؟

بێزار بوومە لێیان!

هەموو ئافرەتەکانی نێو ئەو دوکانە سەرنجیان دەدەن یاخود جار نا جارێک هەنێ ئافرەت بەناز و لەنجەوە سڵاو لە کاڕمێلۆ دەکەن

بەڵام خۆشبەختانە کاڕمێلۆ بەبێ ئەوەی سەیریان بکا سەری بە قایل بوون دەجوڵێنێت

بوەستە خۆشبەختانە؟

بۆچی وا دەڵێم !؟

بەمن چی سەیری کێ دەکا و سەیری کێ ناکا؟

ناتالیا:-بێلا ئەوەیان جوانە؟

بەهۆی ناوهێنانمەوە بەئاگا هاتمەوە و سەیری ناتالیام کرد و خەندەیەکم بۆی کرد ئەو زۆر لە میانۆ دەچێ!

بەو ئەزیە سەوزەوە زۆر جوانە!

دەمبینی ئێنزۆ خەریکە بە چاوەکانی دەیخوا

زۆر دڵم بۆ ناتالیا دەسوتێ کە توشی ئەو کەرە دەبێ

بێلا:-ئەوە زۆر جوانە ناتالیا! پێم وابێ پێویستە ئەوەیان بکڕی

خەندەیەکی کرد بەڕومدا

ناتالیا:-بۆچی تۆ نایەی جل هەڵبژێری؟

ئەوەی ڕاستی بێ

هیچ پارەیەکم نەهێناوە لەگەڵ خۆمدا

کاڕمێلۆ:-تۆ هەڵبژێرە دواتر من بۆ ئەوی هەڵدەبژێرم

من و ئێنزۆ بە سەرسوڕماوییەوە سەیری کاڕمێلۆمان کرد

جل بۆمن هەڵدەبژێرێت!

ئێستا تێگەشتم ناتالیا مەبەستی چی بوو!

ئەو تەنانەت ناهێڵێ جل و بەرگەکانیشم خۆم هەڵیان بژێرم

ئێنزۆ:-ئەو بە تەواوی خاوەنداریەتیت بەسەرەوە دەکا

بەچرپەوە  لەلای گوێمدا ووتی

بێلا:-دەمەوێ ڕزگار بم!

بە چرپەوە ووتم و بە چاوێکی پاڕانەوە سەیرم کرد

ئێنزۆ:-تۆ تێکەوتوی ئازیزم !لەو ئاگرەدا تەنها بە مردویی دێیتە دەرەوە

دووبارە بە چرپەوە قسەی لەگەڵ کردم

ئیساک:-بوەستن لە چرپە چرپ کردن ڕقم لەوەیە!

من و ئێنزۆ بەیەکەوە چاوەکانمان لێی بچوک کردەوە و زمانمان لێی دەرهێنا

ئەویش بە دەستی کێشایی بە نێوچەوانیدا

ئیساک:-گوناهم چی بو خودایە!؟

من و ئێنزۆ پێکەنین و بەڕێکەوت چاوەکانم کەوتە سەر کاڕمێلۆ وە خەندە و پێکەنینەکەم نەما کە بینیم بەم شێوەیە سەیرم دەکا

قاچێکی خستۆتە سەر ئەوی تر و ئانیشکێکی لەسەر لێواری قەنەفەکە دانابوو وە پەنجەی لەسەر لێوی دەجوڵا

چاوەکانی لەسەر من جێگیر کردبوو وەک ئەوەی بیەوێ من بخوا

هەناسەکانم لە گەرومدا گیر ببون

کاڕمێلۆ:-بێلا ،هەڵسە

بە ترسەوە سەیرم کرد چیم لێ دەکا؟ بۆچی هەڵسم

بێلا:-بۆچی؟

کاڕمێلۆ :-ناتەوێ جل بکڕی؟

تێگەیشتم و بەشڵەژاوی  هەڵسامەوە ڕۆشتینە لای جل و بەرگەکان

بەسەرنجەوە سەیری هەموویانی دەکرد وەک ئەوەی بۆخۆی بکڕی

خودایە تەنها دەیهێنمە پێش چاوەکانم ئەگەر ئەوانە لەبەر بکا!

سوێند دەخۆم دەتوانم تەواوی ژیانم بەدیار ئەو دیمەنەوە پێبکەنم !

کاڕمێلۆ:-پێکەنینت بوەستێنە و پێم بڵێ حەز بە چ ڕەنگێک دەکەی؟

خۆم ڕێک کردەوە و گەرووم پاک کردەوە ،

چۆن زانی کە پێدەکەنم خۆ سەیریشم ناکا!

بێلا:-سوور

کاڕمێلۆ:-وە ئەوەیان جوانە

جلێکی هەڵگرت و بۆی هەڵدام منیش بەزۆر گرتمەوە

هەی گەمژە!

کاڕمێلۆ:-بڕۆ تاقی بکەوە تاوەکو من دانەیەکی تر هەڵدەبژێرم

هەناسەیەکم هەڵکێشا تاوەکو خۆم ئارام بکەمەوە

خۆ جلەکان بۆ ئەو نیە!

بۆچی وازم لێ ناهێنێت

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

بۆ خاتری خودا ڕزگارم بکەن!

یەک کاتژمێرە ئێمە لێرەین

زیاتر لە بیست جلم تاقی کردۆتەوە

وە ئێستا بیست و یەکەمینیان تاقی دەکەمەوە

سوێند دەخۆم ئەگەر تۆزێکی تر بەردەوام بێ لەوە دەیکوژم تەنانەت گوێ بەو ترسەش نادەم کە هەمە

کاڕمێلۆ:-وادەکەی؟

ڕاچڵەکیم توند دەستم خستە سەر دەمم تاوەکو نەقیژێنم

بە دەستەکەی ترم ئەزیەکەم بە جەستەمەوە نوساند تاوەکو ئەو گەمژەیە هیچ نەبینێ

چونکە هێشتا نەمپۆشیبوو

بێلا:-بڕۆ دەرەوە !

بە توڕەییەوە ووتم چ بێئابڕوێکە!

بۆچی هاتۆتە ژوورەوە!

دەستەکانی لە نێو گیرفانی بوو وە بە ڕێکیەوە سەرنجی ئەدام وە دواتر هەنگاوی بەرەو ژوورەوە نا و پەردەکەی تەواو داخست

بێلا:-چ...چی دەکەی ؟ ووتم بڕۆ دەرەوە!


ئەو حەزە گەورەیە دەبینم لە چاوەکانی

هێشتا زیاتر نزیک بویەوە

منیش گەڕامەوە دواوە تاوەکو پشتم بەر دیوارەکە کەوت

چ گوێدرێژێک ئەو دیوارەی لێرە داناوە!؟ 

هەناسەکانم خێرا بوون و لە شەرمدا گەرمایی بەرەو ڕووخسارم هات

دەستەکانی لەسەر دیوارەکەدانا و ڕووخساری ڕێک بەرامبەر من بوو

کاڕمێلۆ:-کەواتە من دەکوژی؟

بێلا:-چ...چی؟

وە زانیم بەدەنگەوە قسەکەم وتوە و ئەویش گوێبیست بووە بەڵام هێشتا وا بڕیار نەبوو خۆم بەدەستەوە بدەم 

چاوەکانی ڕۆشتە خوارەوە گرەو دەکەم دەزانم سەیری چی دەکا

لە ژێر قاچەکانمەوە تاوەکو چاوەکانم سەیری کردم

دەستی بە هێواشی لە کەمەرم ئاڵاند و منی نزیک کردەوە لە خۆی

هەناسەی خۆم وەستاند و بە چاوێکی فراوانەوە سەیرم دەکرد

کاڕمێلۆ:-خودایە تۆ جوانی بێلا ،دەزانی زۆر شت هەیە دەمەوێ لەگەڵتدا تاقی بکەمەوە ، بەڵام سەرەتا دەمەوێ جەستەت ڕابهێنم و فێری بکەم تەنها بە دەست لێدانەکانم خاوەنەکەی بناسێتەوە

بە دەنگێکی لەسەرخۆ و قوڵەوە بۆی چرپاندم و لە ناوەڕاستی قسەکەی زیاتر منی بەخۆیەوە نوساند

جەستەم دەلەرزی لە نێو دەستەکانیدا

حەزە خراپەکان ڕوویان تێکردبووم بەڵام خۆم بەدەستەوە نادەم بۆی

کاڕمێلۆ:-چاوەکانت دابخە

بە ترسەوە سەیرم دەکرد سنگم بەرز و نزم دەبویەوە بەهۆی هەناسەدانمەوە

بێلا:-ب..بۆچی؟

کاڕمێلۆ:-ڕقم لەوەیە قسەکانم دووبارە بکەمەوە ، گوێڕایەڵ بە بۆم

دەزانم ئەو هەوەسبازە بۆیە گوێڕایەڵ نەبووم بۆی و سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند

کاڕمێلۆ:-میرابێلا خۆت ئەوەت دەوێ ئازیزم

کەمەربەستێکی پان لە ئەزیەکەی دەستم هەبوو لێی کردەوە منیش بە نەزانینەوە سەیرم دەکرد

ویستی چاوەکانم ببەستێتەوە بە توندی بەرهەڵستیم کرد

سەرم دەجوڵاند بەرەو لایەکەی تر

وە ویستم هەبوو بۆ ئەوەی خۆم ڕزگار بکەم

بەڵام هەموو شتێک بێسود بوو

لە کۆتاییدا دەستبەردار بووم

قاچەکانی منی لە نێوان قاچەکانی خۆی گرێدا و چاوەکانی بەستمەوە

زۆر زیاتر شڵەژاو بووم کاتێک هەموو ئەوەی دەمبینی تاریکی بوو

هەناسەیی سەرسوڕماو و ترساو لە لێوانم دەربازی بوو ئەو چرکەیەی پەنجەی ساردی بەر دەستم کەوت

دەیویست ئەزیەکەم لەدەست دەربهێنێ وە من پێم نەدەدا

دووبارە ئەو براوە بوو

چیتر شتێک نەما جەستە نیمچە ڕووتەکەمی پێ دابپۆشم

ئەو پارچە ستڕابە یەک لکەی لەبەرم بوو لە سنگمەوە بۆ سەر ڕانەکانم دایدەپۆشتم

ئەوەش شتەکانی بەرەو خراپی دەبرد

دەستەکانمی گەڕاندەوە پشتەوەم و لەوێدا گرتبوی

ناڵەیەکی کەمم کرد کاتێک لوتی خستە سەر ئێسکی شانم

بۆ ئەوەی بێدەنگ بم دەستەکەی تری خستە سەر دەمم

کاڕمێلۆ:-هوشش بێلا ، لێرە خەڵک هەیە با جگە لەمن کەس گوێبیستی ئەو دەنگە نەبێ

لەلای گوێمدا چرپاندی و گازێکی لە گوێچکەمدا بۆ زیاتر وروژاندنم

خودایە قاچەکانم دەلەرزن

لێوەکانی ماچی نەرمیان بەجێ دەهێشت بە درێژایی ملم وە شانم و شەویلگەم

لە هەر کردارێکیدا دەنگم دەردەچو بەڵام لەژێر دەستیدا دەنگم کپ دەبوو

لووتی خزاندە سەر ملم و پاشان بەرەو گوێم ڕۆشت

کاڕمێلۆ:-دەمەوێ بکەومە سەر ئەژنۆ بۆتۆ ئەوەی بۆ هیچ کەسێکم نەکردوە بۆتۆی بکەم ، وتت ڕەنگی سور دڵخوازتە منیش پێم بەخشی لەسەر ڕوخسارت و جەستەت٫ تەنها داوا بکە ،زیاتر داوا بکە با هەموو بەشێک لەمن ببێت بە جێبەجێکاری داواکەت

خودای میهرەبان!

ئای خودای گەورە!

ئەوە چ پیاوێکە تۆ خولقاندووته؟

ئەوە چ بونەوەرێکی سەرنجبەرە!

ئەوە ئەو شەیتانە لادەرە نیە کە هەمووان باسی لێوە دەکەن؟

گشت جەستەم هاواری ئەوی دەکرد هەموو بەشێکی لاشەم دەیویست داوای زیاتر بکا

بەڵام خۆم بەدەستەوە نادەم

سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند و لە دواوە توند نینۆکم چەقاندە دەستی

کاڕمێلۆ:-ئۆهـ پشیلەیەکی هارمان هەیە لێرە ،دەتەوێ منیش ببم بە گورگێک کە گاز دەگرێ؟

دووبارە بە توندیەوە سەرم بە ناقایل بوون جوڵاند

هەی گەوجە گاڵتەم پێ دەکا

سوێند دەخۆم گوێم لە پێکەنینی بوو بە کەمی

چ پێکەنینێکی  پیرۆزی هەیە

بەڵام داخ لەدڵم چاوەکانم داخراوە ناتوانم پێکەنینی ببینم

کاڕمێلۆ:-باشە باشە مناڵ

دەستەکانی بەردام و پەڕۆکەی سەر چاومی لێکردەوە بە توندی چاوەکانم داخست بۆ ڕاهاتن

وە دواتر بە توڕەییەوە سەیرم کرد  ویستم قسەی پێ بڵێم بەڵام ئەو خەندەیەکی بەرامبەر کردم و ماچی لووتی کردم

ئەوەش بەتەواوی بێدەنگی کردم

کاڕمێلۆ:-کچە جوانەکەم ،خۆشم دەوێی

گەڕایەوە دواوە و خەندەیەکی فراوانتری کرد وای کرد ددانە سپی و جوانەکانی دەرکەون ئەوە یەکەم جارە

چەند سەرنجڕاکێشە خودایە

جلەکانی ڕێکخست و دەستی خستە نێو گیرفانەکانی و هێشتا بە خەندەوە سەیری دەکردم

وە ڕۆشتە دەرەوە منیش هێشتا سەیری ئەو شوێنەم دەکرد کە ئەو لێی بوو ئەو ووتی کە منی خۆشدەوێ

لێوەکانم خەندەیەکیان لێ نەخشا بەڵام بە توندی کێشام بەسەری خۆمدا

بێلا:-هەی گەمژە بە چی پێدەکەنی؟

بە ڕەقیەوە جلەکەم لەبەر کرد و سەیری خۆم کرد قژیشی هەموو تێک داوم هەی گەوجە!

لادەر !

هەناسەیەکم هەڵکێشا بۆ خۆئارامکردنەوە پاشان سەیری ئەزیەکەم کردەوە

ئۆهـ...ئەوەیان زۆر جوانە!

ڕەنگی شینی ئاسمانی  بوو وە کەمێک بە جەستەمەوە نوسابوو وە شانەکانم ڕووت بوو لە سینگیەوە بەرەو قۆڵم ڕۆشتبوو

  نەفرەت لە جل و بەرگ کەی کاتی ئەوەیە!

ڕۆشتمە دەرەوە و بە ڕقەوە سەیری کاڕمێلۆم کرد لە کاتێکدا  دەستەکانی لە گیرفانیدابوو وە لە ژێر قاچمەوە تاوەکو سەرمەوە سەیری کردم وە چاوەکانی بەمانای باشە داخست

هەی گەمژەی هیچ !

ئێنزۆ:-چەند جوانە لەبەرت!ڕێک لە داپیرم دەچی!

خۆم حاڵم باش نەبوو وە ویستم لێی بدەم بەڵام پێش من ناتالیای ئازیز کێشای بەسەریدا

ناتالیا:-گەمژە، بێلا زۆر جوانە لەبەرتا

خەندەیەکم کرد بەرامبەری وە دوا جل بوو کە کڕیم کاڕمێلۆ پارەکانی دا و ئێنزۆ هی ناتالیای دا

ئیساک و ئێنزۆ خەریک بوو بەژێر زەرف و پاکەتی جلەکان بکەون بە زۆر بۆیان هەڵگیرا تاوەکو گەشتینەوە لای کەشتیەکە

من و ناتالیا ڕۆشتینە ژوورەکەمان بۆ ئەوەی خۆمان ئامادە بکەین تەنانەت کەسمان نانی نیوەڕۆشمان نەخواردبوو وە ئێستا نزیک شەو بوو

ناتالیا:-چیتان کرد لە ژوورەوە؟

بەرەو ڕووم هات

منیش وا خۆم نیشاندا نازانم باسی چی دەکا

بێلا:-چی؟

ناتالیا:-دەی گەمژە مەبە من بینیم ئەو هاتە ژووری خۆگۆڕینەکە

بە شڵەژاوییەوە سەیرم کرد ئێستا من چی پێ بڵێم

ناتالیا:-دەی بێلا منیش کچم وەک تۆ بیڵێ دەی دەی تکایە

وەک مناڵ دەستی گرتبووم وە هەڵبەز و دابەزی دەکرد

بێلا:-باشە باشە بوەستە! هاتە ژوورەوە بۆ ئەوەی بمشڵەژێنێت وە....

ناتالیا:-وەچی؟

دوودڵ بووم لە ووتنی ئەوە بەڵام پێویستم بە کچێکە بۆ باسکردنی ئەوانە و پیشاندانی ڕێگایەک بۆم

بێلا:-وە ووتی کەمنی خۆشدەوێ

چاوەکانی فراوان بوون و دەستی خستە سەر دەمی و دووبارە هەڵدەپەڕیەوە

خۆ من هەموو شتێکم پێ نەووتوە وا دەکا!

وە بێگومان پێشی ناڵێم!ئەوە دەبێتە ئابڕووچون

ناتالیا:-خودایە خودایە!دەمزانی!بێلا!لە کۆتاییدا!

بێلا:-دڵخۆش مەبە من ئەوم خۆشناوێ

چاوەکانی بەبێزاری سوڕاند لێم

ناتالیا:-کاڕمێلۆ هەر گوێشی پێنادا، ئەگەر پێویست بکا وادەکا بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەی

چاوەکانم تۆزێک کرانەوە و بە تێنەگەشتنەوە سەیرم کرد

ناتالیا:-خۆت وا لێمەکە ئەو کاڕمێلۆیە !چۆن دەتوانی خۆشت نەوێ؟ گەمژە مەبە ئێستا بڕۆ خۆت ئامادە بکە وە ئەمشەو هەوڵ بدە دڵە گەمژەکەت تێگەیەنی کە پێویستە ئەوت خۆشبوێ!

پێم وابوو ئامۆژگاریەکی باشم دەکا !

لەوە زیاتر گوێم بۆی نەگرت و جلەکانم گۆڕی و قژم خستە یەک لایەوە

ئەو ڕەنگم لێ جوانە

ناتالیا:-خودایە !چەندە قەشەنگی بێلا!

بێلا:-سوپاس ناتالیا ،تۆش زۆر جوانی!

خەندەمان بۆ یەک کرد و ناتالیا پێش من ڕۆشتە دەرەوە منیش ئەو بڕە کەمەی لە بۆنەکە مابوو هەنێکیم بەکار هێنا

خەریکی چاککردنی قژم بووم کە دەرگاکە کرایەوە و سەیرم کرد کاڕمێلۆ بوو

ئایا نازانێ لە دەرگا بدا!؟

بە توڕەییەوە سەیرم کرد

بێلا:-نەکەی بیر لە هیچ بکەیتەوە ،تۆ ڕێگە پێنەدراوی بۆ دەست لێدان لەمن

بە ڕووخسارێکی ساردەوە سەیری کردم و دەرگاکەی داخست

کاڕمێلۆ:-بیرۆکە بێئەدەبەکانت ببە دەرەوە لە مێشکت هاتووم شتێکت پێ بدەم

دووبارە شەرمەزار بووم!

ئەمڕۆ چەندەم جارە بێلای سەربەرز؟

هاتە لامەوە و شانەکانی گرتم و وای کرد پشت لە ئەو بکەم

وە دوو چرکە دواتر ملوانەکەیەکی خستە ملمەوە لە ئاوێنەکەوە سەیرم کرد

چاوەکانم فراوان ببوون ئێستا ئامۆژنم لێرە با دەبورایەوە!

کاڕمێلۆ:-ئەم ملوانکەیە پێش ئەوەی جادووگەرەکان بناسین و وشکانیمان لێ قەدەغە بکرێ لە گەڕانێکدا لەگەڵ باوکم من و براکەم لە گەنجینەکە ئەو بەردەمان برد

سەری خستە سەر شانم و لووتی لەسەر ملم دانا

لە ئاوێنەکەوە دەمتوانی ببینم چاوەکانی داخستبوو

دەستی خستە سەر کەمەرم تاوەکو زیاتر پشتم بە سینگە فراوانەکەیەوە بنوسێنێت

کاڕمێلۆ:-وە لەلای کەسێک کردمان بە ملوانکە بۆ دایکم، تاوەکو مرد ئەوە لەملی دابوو ،دەکرێ تۆ ئەو چاکەیە بۆمن بکەیت و ئاگاداری ببی؟

سەرم بە قایل بوون جوڵاند لە ئاوێنەکەوە چاوەکانی چوە سەر خۆمان

کاڕمێلۆ:-دەبێ خودا بە چ شێوازێک تۆی دروست کردبێ ، پێستت لە پڕوشکەی پیرۆزی دروست کراوە وە ڕەنگی دارستانە قوڵەکانیش لە ڕەنگی چاوی تۆ وەرگیراوە ، دەتوانم بزانم قژت تاڵ تاڵی خۆی زێڕێکە خۆیان گەنجینەیەکن بۆمن کە تا مردن بەسن بۆم

دڵم لەگەڵ هەر وشەیەکی زیاتر خێرا دەبوو هەستم دەکرد باڵم بۆ دروست بوەوە و لە ئاسمان دەفڕم شتێک لە ناخمدا هاواری دەکرد ئایا بەوە دەڵێن خۆشەویستی ؟

گەڕایەوە دواوە و منیش سەیرم کرد

قۆڵی بۆ ڕاگرتم و منیش قۆڵم لەهی ئەو ئاڵاند تەنانەت بەو ڕادەیە شڵەژاو ببوم بەرهەڵستی هیچ شتێکم نەکرد 

ڕۆشتینە دەرەوە و بینیم بوەتە شەو

پیاوەکان هەموویان گەڕابونەوە و زۆربەیان سەرخۆش بوون و بەلادا دەچوون

ئێنزۆ:-چ گەمژەیەکن؟ بڕۆنە ژوورەوە و بەیانی نەڵێن سەرمان دەیەشێ!زۆڵینە

بە توڕەییەوەبەسەر پیاوەکانیدا هاواری دەکرد چونکە خواردبویانەوە

فابیۆ:-خودایە ....ئێنزۆ... تۆ ئێستا کلکت هەیە

لەگەڵ قسەکەی هەموو سەرخۆشەکان دەستیان کرد بە پێکەنین وەک گەمژەیەک تەنانەت خۆشی سەرخۆش بوو

کاڕمێلۆ:- لیام بیانبە ژوورەوە ، ئەوانەی هۆشیان لەسەر خۆیانە با ئاگاداری کەشیەکە بن

لیام سەری بە قایل بوون جوڵاند کە یەکێک بوو لە پیاوەکان  من و کاڕ و ئێنزۆ و ئیساک و ناتالیا و فیلامینیۆ و میانۆ بووین

کە ڕۆشتین هەر دوو کەسێک ڕۆشتینە نێوگالیسکەیەکەیەکەوە و بەڕێ کەوتین

کاڕمێلۆ لە بەرامبەرم دانیشتبوو وە منیش بەماندوویەتیەوە سەرم خستە سەر گالیسکەکە و سەیری دەرەوەم دەکرد و هیچ قسەیەکم نەدەکرد

کاڕمێلۆ:-بۆچی بێزاری؟

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی

بێلا:-ماندووم

کاڕمێلۆ:-باشە شیرینەکەم هەوڵ دەدەم زوو شتەکان کۆتایی پێ بهێنم و بگەڕێینەوە باشە؟

سەرم بە قایل بوون جوڵاند و وە دوای نزیکەی بیست خولەک وەستاین

کاڕمێلۆ پێش من ڕۆشتە خوارەوە وە بینیم دوو چەک لە کەمەریدا هەبوون

دەستی گرتم و منیش ڕۆشتمە خوارەوە

سەیری کوڕەکانی کرد

کاڕمێلۆ:-تەنها یەک جوڵەی هەڵەتان لە ئەوان بینی دەزانن چی دەکەن وایە؟

هەموویان چەکەکانی کەمەریان پێی نیشان دا و ئیساک لەسەری پەنجەی ئاگری نیشاندا 

جادووگەری خراپ

وە سەریان بەبەڵی جوڵاند

ئایا ئێمە دەڕۆین بۆ شەڕکردن یاخود کۆبونەوە

تەنانەت من چی دەکەم لێرە!

ڕۆشتینە ژوورەوە هەنێک پیاو هەبوون لەبەر دەگاکە هەر بە بینینی کاڕ خێرا سەری خۆیان نزم کردەوە بۆی

لە ژوورەوەش یاع!

با باسی نەکەم !

پڕ ببو لە دووکەڵی جگەرە

وە کۆمەڵێک میوزیک ژەن مۆسیقای بێتامیان دەژەنی

وە دیمەنی دواتر سەرسوڕماوی کردم کۆمەڵێک پیاو یاریان بە کارت دەکرد بەڵام ئافرەت نیمچە ڕووت لە دەوریان هەبوو

بۆ خاتری خودا ئەمە چیە ؟

چیتر نەوەستام

بێلا:-کاڕمێلۆ ئێرە کوێیە؟

کاڕمێلۆ:-مەشڵەژێ،ئەو کەسەی نزیکت بویەوە سەری خۆی لەسەر دیواری ژوورەکەم دەبینێتەوە

بێگومان وادەبێ

پیاوەکان بە بینینی ئێمە خەندەی پیس و قێزەونیان دەکرد بەڵام هێشتا هەندێکیان سەریان وەک ڕێز نزم دەکردەوە بۆ کاڕمێلۆ

پێم وابێ زیاتر ترس بوو نەک ڕێز

.....:-بۆناڤێنتۆ چ سوپڕایزێکە! دەتەوێ یاری بکە؟

کوڕێکی قژ قاوەیی کە لەسەروی مێزەکەوە دانیشتبوو بانگی ئەوی کرد کە دەمتوانی تێبینی لەهجە سەقەتە ئیتاڵیەکەی بکەم

بەئاسانی دەردەکەوت ئەو ئیتاڵی نیە

کاڕمێلۆ:- ڕۆوان سۆڤێتسکی ، لێرە نیم بۆ یاری

هەنگاوی ناو و منیش بەدوای کەوتم لەلایەکی ژوورەکە لەسەر قەنەفەکان دانیشتین

ئێنزۆ:-ئەو گەمژەیە دەبینی ئیساک؟ ئەوە ڕۆوان سۆڤێتسکیە بە ڕەگەز ڕوسیە بەڵام چەتەیەکی ئیسپانیە دووجار ڕووبەڕوو بوینەتەوە ، تەنها ئەگەر گومانت لە جوڵەکانی هەبوو مێشکی بتەقێنە

وادیار بوو زۆر ڕقی لەو دەبویەوە وە ئامۆژگاری خراپی ئیساکی دەکرد

ئەو کوڕە لاسار و جوانە

ئەو کۆمەڵە پیاوەی یاریان دەکرد هاتن بۆ سەر ڕیزە قەنەفەکانی بەرامبەرمان

ڕۆوان:-کەواتە پڕوپاگەندەکان ڕاستن ها؟ کێ باوەر دەکا بۆناڤێنتۆی گەورە ئاشق بوبێ ؟

دەستیان کرد بە پێکەنینێکی زۆر ناشرین بە توندی مشتەکۆڵەم داخست تاوەکو لە نێو دەمیان نەدەم

ڕۆوان:-ئازیزەکەم

ووتی کاتێک کچێکی نیمچە ڕووت لەسەر قاچەکانی دانیشت

من و ئێنزۆ بە قێزەوە سەیری یەکترمان کرد

ئێنزۆ وای نیشان دەدا کە دەڕشێتەوە

چەند شیرینە ئەو کوڕە

کاڕمێلۆ:-وە خێرا سەرنج دەخەیتە سەر ئەو شتانە ها؟ وەک ژنەکان ؟

مەبەستی وەک ژنە بە قسەوقسەڵۆکەکان خێرا سەرنجی داوە کچێکی لەگەڵە

قسەیە خەندە ناشرینەکەی کەم بویەوە

خاڵێک بۆتۆ پیرەپیاو

ڕۆوان:-بۆچی لێرەی؟

کارمێلۆ پشتی بە قەنەفەکە دادایەوە و دەستەکانی لەسەر لێوارەکە بڵاو کردەوە واتا دەستێکی لە پشت سەری منەوە بوو لەسەر لێواری قەنەفەکە

کاڕمێلۆ:-پێویستمان بە پیاوە ، بۆ دڵی دەریا

ڕۆوان:- وە بەرامبەرەکەی؟

ئێنزۆ:-وەک دەزانی گەنجینە و زێڕەکان بۆ ئێمە گرنگ نین بۆیە نیوەی ئەو گەنجینەیەتان پێ دەدەین کە لەوێیە

بە فیزەوە قسەی دەکرد و قاچێکی لەسەر ئەوی تریان بوو

بەوردی تێبینی هەموو جوڵەیەکی دەکرد لە ژوورەکەدا

ڕۆوان:-وە کەس نەیویستوە قسە لەگەڵ تۆدا بکا

ئێنزۆ:-وە بۆ قسە کردن پێویستە فەرمان لەتۆوە وەرگرم؟ چەند کەری

بە توڕەییەوە سەیری یەکتریان دەکرد لە کاتێکدا هەموو ئەوانەی تر بێدەنگ بوون

وە بینیم ئەو کچەی باوەشی ڕۆوان ئاماژەی بە شتێک کرد بۆ کچەکانی تر

بینیم هەموویان چاویان لەسەر کاڕمێلۆیە!

دەبێ گاڵتە بکەن،دەیانەوێ بیانکوژم؟

مشتەکۆڵەکەم توندتر کرد 

ڕۆوان:-باشە ئێمە چل پیاوین وە کەشتی خۆمان دەهێنین

کاڕمێلۆ:-وە گروپە نوێیەکە؟

ڕۆوان:-ئەو ووتی شەو خۆی دێ بۆ لات

کاڕمێلۆ سەری بە قایل بوون جوڵاند و دوای ئەوە کچێک کۆمەڵێک خواردنەوەی هێنا و دابەشی دەکرد بەسەرمانا

پیاوەکان وەریانگرت وە چاوەکانم لەسەر کاڕمێلۆ هێشتەوە کە لە تەنیشتم دانیشتبوو تاوەکو بزانم لەکاتی وەرگرتنی خواردنەوەکە سەیری کچەکە دەکا یاخود نا

بەڵام لەناخمدا خەندەی بردنەوەم کرد کە تەنانەت جارێکیش چاوەکانی نەچوە سەری

پیاوەکان کەسیان خواردنەوەکەیان نەخواردەوە و هەموویان پەرداخەکەیان خستە سەر مێزەکەی پێشیان

بێگومان متمانەیان بە خواردنەوەکەشیان نەبوو

وە ناتالیاش پێش هەمووان ڕەتی کردەوە

دواتر بۆ منی وەستاند

بێلا:-من ناخۆمەوە سوپاس

.....:-Ne buvez-vous pas؟ Quel genre d’enfant. est-ce؟

[ناخواتەوە؟ چ مناڵێکە؟]


ئاگرێی توڕەیی دەستی بەسەر داگرتم کە ئەو کچەی ڕۆوان  وای پێ ووتم بەڵام لایەنە شەیتانەکەم بەکار هێنا

پێم وابێ لە ئێنزۆوە فێر بوومە


بێلا:-Ou peut-être que je n’étais pas émodit
[یان لەوانەیە سۆزانی نەبم ]






ئێنزۆ بە توندی ئەو ئاوەی خواردیەوە هەموو پڕژاند کە لە نێو دەمی بوو




وە بە شۆکەوە سەیری کردم



وە کاڕمێلۆ ...ئەو کاتەی کە زانی ڕووسی دەزانم چۆن بوو ئێستاش ئاوایە

....:-ئۆو کچی کاڕمێلۆ  فەڕەنسی دەزانی؟

ئەو شێوەزارە ئیتاڵیە ناشرینەی من دەکوژێت

بێلا:-وەک دەیبینی ئاوایە

بە خەندەیەکی لارەوە قسەم کرد

بەڵام دواتر کاڕمیلۆ کە بە هێواشی بە گوێچکەی چرپاندم

کاڕمێلۆ:-تۆ پڕ لە سوپڕایزی خانمی چاودێریکەر

سوور بومەوە کە زانیم ئەو هەستی کردووە چاودێری دەکەم

بەڵام هێشتا ناوەستم

ڕۆوان:-وە تۆ کەمێک پێش ئێستا بەوت ووت سۆزانی

چاوەکانم بە ساردیەوە چوە سەر ڕۆوان

گەمژە پێی وایە چی دەکا؟

ئیساک:-بۆ ئەوەی بوو بزانێت ئەو مناڵە دەتوانێ ڕادەی کەسایەتی ئەو ببینێت

خەندە بە فیزەکەم زیاتر بوو

ئێستا حەزی شەڕکردنم زۆرە

چیتر قسەیان نەکرد و تەنها دەیانخواردنەوە

بەڵام دووبارە ئەو کچە ئاماژەی پێدان

سەیری کچەکانم کرد دانە دانە هاتنە پێشمان وە دواتر تۆزێک منیان پاڵ پێوە ناو لەهەردوو لای کاڕمێلۆ دانیشتن ،دەبێ گاڵتە لەگەڵ مندا بکەن! 



بە توندی سەیری کاڕمێلۆم کرد لە کاتێکدا ئەو سەیری ڕۆوانی دەکرد و لەسەر هەنێک شت قسەیان دەکرد



ئەو کچەی لە شوێنی من دانیشتبوو پەنجەی لە قۆڵی کاڕمێلۆ دەخشاند

چاوەکانم فراوان بوون کە کاڕمێلۆ ڕێگری لێ نەکرد

ئیساک:-دەستت بەر من نەکەوێ !

بە کچەکەی تەنیشتی ووت کاتێک ویستی دەست بکا بە دەستبازی لەگەڵ ئیساکدا

میانۆ:-ببورە خاتوون من ژن و مناڵم هەیە

دەستی بەرز کردبویەوە تاوەکو لەوە زیاتر ئەو شتە پیسانە نزیکی نەبنەوە

فێلامینیۆ:-خودایە ئێنزۆ ئێمە لە بەهەشتین؟

ئێنزۆ:-چەند خۆشە!

وەک دوو سەرخۆشی گەمژە کەوتبوونە داوەکەوە و ئێنزۆ کچێک لەسەر قاچەکانی بوو وە دوو دانەی تر لە تەنیشتی بوو

سەیری ناتالیام کرد کە چەند بە توڕەییەوە سەیری ئێنزۆ دەکا

چاوەکانی کەوتنە سەر من بە چاوەکانمان قسەمان پێیان دەووت

بە چاوەکانم ئاماژەم بۆ کرد ئەو کچانە لاببەین و ئەویش سەری بە قایل بوونەوە جوڵاند

هەڵسامەوە لە شوێنی خۆم و بەرامبەر کاڕمێلۆ و دوو کچەکەی تەنیشتی وەستام

بێلا:-هەڵسنەوە

بە تێنەگەشتنەوە سەیریان کردم و منیش هەناسەیەکی گاڵتەجاڕیم دایەوە

بێلا:-دەڵێم هەڵسنەوە هەی بێمێشکینە!

بەڕاچڵەکینەوەلە شوێنەکانیان هەڵسانەوە وە لەولاشەوە ناتالیا کچەکانی دەرکرد  لەلای ئێنزۆ و فێلامینیۆ

بینیم کاڕمێلۆ زەردەخەنەی سەرکەوتن دەکا، بەڵام سەرکەوتن بۆچی؟

بە توڕەییەوە لە تەنیشتی دانیشتم تەنانەت سەیریشم نەکرد وە قۆڵەکانم لێک ئاڵاندبوو بە توڕەییەوە سەیری ئەو گەمژەیەی سەر قاچەکانی ڕۆوانم دەکرد

هەموو لە ژێر مێشکە بەتاڵەکەی ئەودایە

دەستی کاڕمێلۆ خزایە کەمەرمەوە و منی کێش کرد بۆ نزیک خۆی

کاڕمێلۆ:-چ غیرەکارێکی

بە توڕەییەوە سەیرم کرد و دەستیم جیا کردەوە لەخۆم

بێلا:-بێدەنگ بە

سەرنجم خستەوە سەر بەرامبەرم و بینیم ئەو دوو گەمژەیە ماچی یەکتر دەکەن

بێلا:-یاع!چەند پیسن!

هەردووکیان وەستان لە ماچ کردنەکەیان و سەیری منیان کرد

ڕۆوان:- کاڕمێلۆ دەبینم کچەکەت لەگەڵمان ناگونجێ

کاڕمێلۆ هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی خستە
سەر شانم

کاڕمێلۆ:-وە ئەگەر کچەکەم وابێ کەواتە کێشەیەک هەیە، چی هەیە ئازیزم؟

لە کۆتایی قسەکەیدا ڕووی کردە من و پرسیاری لێ کردم

بێلا:-پێم وابێ ئێرە کات و شوێنی ئەوە نیە کارە قێزەونەکانتان بکەن

کچەکە برۆیەکی بەرز کردەوە و بەبێزاریەوە سەیری کردم

....:-نەخێر ئازیزم تۆ ئیرەیی دەبەی، چونکە تۆ ئەنجامی نادەی

خەندەیەکی بەفیزم کرد و تۆزێک خۆم بەرەو پێشەوە برد

بێلا:-مەبەستت ئەوەیە شانازی دەکەم چونکە کاری سۆزانیەکان ئەنجام نادەم ؟

ئێنزۆ:-ئۆو!

لە کۆتایی قسەکەمدا چاوێکم لێی داگرت

ئەویش بە سەرسوڕماوییەوە سەیری دەکردم

.....:-بەنەفرەت بی مەبەستت چیە؟!

ویستی بەرەو ڕووم بێ بەڵام خێرا ئێنزۆ و فێلامینیۆ هەڵسانەوە بەرامبەری وەستان

لەدوای ئەو ڕۆوان بە توندی هەڵسایەوە و ڕۆشتە بەرامبەر ئەوان و کچەکەی خستە پشت خۆیەوە

ڕۆوان:-کاڕ!ئاگاداری قسەکردنی کچەکەت بە!

کاڕمێلۆ:-ڕۆوان ڕۆوان ڕۆوان

بەهێواشی ناوی دووبارە دەکردەوە

هەناسەیەکی هەڵکێشا و هەڵسایەوە ئێنزۆ و فێلامینێۆ ڕێگاکەیان بۆی چۆڵ کرد تاوەکو بەرامبەر ئەو بوەستێ

کاڕمێلۆ:-جارێکی تر  تەنانەت ئەقڵیشت بوێری ئەوە نەکا بیر لەوە بکاتەوە کچەکەی من چۆنە!وە ڕۆوان دەهێڵم ئەوە بەسەرتدا بچێ تەنها لەبەر ئەوەی کارم پێت هەیە ، بەیانی دەڕۆین ، وە یەک هەڵە ببینم ،تۆ دەمری

بەرەو من سوڕایەوە و دەستی بۆم درێژ کرد

کاڕمێلۆ:-دەی میرابێلا

دەستم خستە نێو دەستیەوە و بە فیزەوە قژم لەسەر شانم لادا کاتێک کچەکەم بینی

ڕۆشتینە دەرەوە

ئێنزۆ:-خودایە بۆچی هەلێکت پێ نەدام بیکوژم

ئێنزۆ وا دەردەکەوێ زۆر ڕقی لە ڕۆوان ببێتەوە وە منیش وام

ئێستا بیر دەکەمەوە بۆچی من غیرەم کرد  ؟

چ پەیوەندی بەمنەوە هەبوو؟ خەریکە تێدەکەوم!

لەماوەی چرکەیەک بەرز کرامەوە چاوەکانم فراوان بوون و هاوارێکی کەمم کرد

بێلا:-چی دەکەی دامبنێ!

کاڕمێلۆ:-بێدەنگ بە گالیسکەکان کەمێک دوورن تۆ وتت ماندووی نیوەڕۆش هیچ شتێکە نەخواردوە

ڕوخسارم سوور ببویەوە لە شەرمدا

وە سەرم نوقمی سینگی کرد تاوەکو ئەوانی تر نەبینم ،خۆ ئێستا ئێنزۆ ببینم برۆکانی بۆم دەجوڵێنێت و گاڵتەم پێ دەکا

بێلا:-کاڕمێلۆ، کەسی تر لێرە هەن دامبنێ!

بە چرپەوە پێم ووت کە کەسی تر لێرە هەن بۆچی پێویستە ئابڕووم ببا!

کاڕمێلۆ:-مەگەر نەموت بێدەنگ بە؟

چاوەکانم بەبێزاری سوڕاند لێی و چیتر قسەم نەکردەوە

بەڵام شتێک هەبوو لێرە .... بۆنەکەی !

خودایە من دەمرم!نەمدەتوانی ڕێگری لەوە بکەم کە بە قوڵی بۆنی نەکەم

دوای کەمێک گەشتینە لای گالیسکەکان و ڕۆشتینە نێویەوە وە تاوەکو نیوەی ڕێگاکە هیچ قسەیەکمان نەکرد بەڵام تەواو بێزار ببوم بەهۆی سەیرکردنەکانی بۆمن بەبێزاریەوە سەیرم کرد

بێلا:-دەکرێ بوەستی لەوەی بەم شێوەیە سەیرم بکەی؟

کاڕمێلۆ:-چۆن فەڕەنسی فێر بووی؟

هەناسەی بێزاریم دایەوە

خۆم ماندووم وە برسیم ئێستا هیچ توانای فێڵبازی و لێکۆڵینەکەوەکانی ئەوم نیە بەڵام وەک دەیزانن ئەو ترسناکە و منیش بوێر نیم !

بێلا:-ئادریان فێری کردم ،ئەو هاوڕێی فەڕەنسی زۆر بوو لە ئەوانەوە فێر ببو

کاڕمێلۆ:-ئادریان؟ ئەوە کێیە؟

بێلا:-ئامۆزاکەم

سەری بە قایل بوون جوڵاند

بەڵام هێشتا وازی نەهێنا لەو سەیرکردنە بێتامانە، خودایە دەمەوێ بیکوژم!

وەسوپاس بۆ خودا گەشتینەوە لای کەشتیەکە!

هەرگیز جارێکی تر نایەم بۆ هیچ کۆبونەوەیەکی تری بێمانا!

پێش کاڕمێلۆ ڕۆشتمە خوارەوە ئەمجارە سییەکانم پڕ کرد لە هەوا هێشتاش باوەڕ ناکەم من هەوای فەڕەنسا هەڵدەمژم

ئێنزۆ:-دەی گەمژە مەبە ناتالیا ! بۆچی توڕە بووی؟

ئێنزۆ و ناتالیا بەتەنیشتم داڕۆشتن ڕاستتر بڵێم ئێنزۆ دوای ناتالیا کەوتبوو

ناتالیاش ڕۆشت وەک ئەوەی گوێی لە دەنگیشی نەبێ

گالیسکەکان دوور کەوتنەوە و منیش سەرم بەبێهیوایی جوڵاند وهەنگاوم نا بۆ ڕۆشتن

بەڵام ....تەنها دەنگێک بەس بوو بۆ ئەوەی ڕەگم دابکوتێ لە شوێنەکەمدا

دەنگێک کە ئێستاکە تەنها بە گوێبیست بوون لێی چاوەکانم تەڕ بونە

.....:-بۆناڤێنتۆ؟

لەدوامەوە دەنگەکە هات

لاشەم و دڵم ڕازی نەبوون بە سەیرکردنی

چونکە دەیانزانی بەبینینی هەموو بەشێکی جەستەم لەکار دەکەوێ

کاڕمێلۆ لە دوامەوە بوو وە ئێنزۆ و ئەوانی تریش لە پێشمەوە بوون کەمێک دوور بوون بەڵام کە گوێبیست بوون ئەوانیش گەڕانەوە

کاڕمێلۆ :-بەڵێ؟

دەستەکانم دەلەرزین و بە توندی لێوم خستە نێوان ددانەکانم ئامادە بووم بۆ گوێگرتن لێی دووبارە بۆ ئەوەی دڵنیا بم کە ئەوە

......:-ئادریان فیلیپس سەرۆکی تاقمە نوێکە

هەناسەی شۆک و ترساویم هەڵکێشا و دەستم خستە سەر دەمم فرمێسکەکانم دەستیان کرد بە هاتنە خوارەوە

چۆن بیرم لەوە بکردبایەوە ئەو لێرەیە

ئەوکەسەی ببوە پارێزەرم ببو بە هاوڕێم بە درێژایی تەمەنم

ببو بە برایەک کە هەرگیز نەمبووە

ئیساک کە لە پێش منەوە بوو سەیری کردم بە تێنەگەشتنەوە

پاشان بەرەو ڕووم هات و دەستەکانمی لەسەر دەمم لابرد و مەچەکی گرتم

ئیساک:-چی بووە ؟

لێوەکانم دەلەرزین وە کاڕمێلۆ قسەی نەکرد چیتر

زانیویەتی ئەوە خۆیەتی

بەچاوە پڕ لە فرمێسکەکانم سەیری ئیساکم کرد پاشان توندتر گازم لەلێوم گرت و بە ترس و دڵەڕاوکێیوە وە هێواش هێواش ڕووم بۆ ئەو سوڕاند

هەر بە بینینی هەستم دەکرد دڵم دەگوشرێ

چاوەکانی منیان دۆزیەوە و مانەوە لەسەرم ،چاوەکانی فراوان بوون

ئادریان:-میرابێلا؟

دەستەکانم بە توندی لەنێو دەستی ئیساک دەرهێنا بەبێ گوێدانە هیچ شتێک ڕامکرد بەرەو ڕووی

قۆڵەکانم بە توندی لە ملی ئاڵاند و خۆم خستە باوەشە ئارامەکەیەوە

بە توندی لەباوەشی گرتم و کەمێک بڵندی کردم بەهۆی بەرزی باڵایەوە دەستی خستە نێو قژم  سەری لەنێو ملمدا نوقم کرد

وە چیتر نەمتوانی بوەستم و پڕ بە دەنگم دەگریام و هەنسکم دەدا، تەنها بەبۆن کردنی ئەو گشت یادگاریەکانمانم هاتەوە یاد 

بێلا:-هەی گەوجەی نەزان دەزانی دوای تۆ چەند تەنها بووم ؟ مەگەر گەمژەیەکی وەک تۆ بەڵێنی بە دایک و باوکم نەدا بمپارێزێ؟ دەزانی دوای تۆ چەند لێیان دەدام و ئازاریان دەدام ؟ ڕقم لە تۆیە تۆ منت نەپاراست

بە دەستەکانم دەمکێشا بە پشتیدا بەڵام هێشتا توند لە باوەشم گرتم، مەگەر نازانێ چەند لە ئازاردا بووم ؟

ئادریان:-ببورە ببورە ،داوای لێبوردن دەکەم من خراپ بووم من نەزان بووم من گەمژە و بێئەقڵ بووم

دەستی کرد بە ماچ کردنی سەرم و قژم وە دواتر ڕوومەتەکانمی خستە نێو دەستی و ڕوخساری منی لە بەرامبەر ڕووخساری وەستاند

دەزانم ئێستا چەند ناشیرنم لە جنۆکە دەچم بەڵام نەفرەت گرنگی نادەم !

ئادریان:-بهێڵە سەیرت بکەم ،با بزانم باشی

دوو هەنگاو گەڕایەوە دواوە و لە ژێر قاچمەوە تاوەکو تاڵەکانی قژم سەیری کردم منیش خەندەیەکم کرد بۆگەمژەیی ئەو  لەکاتێکدا فرمێسک بەسەر ڕوومەتەکانمدا دەکەوت

ئەو دوو هێندەی پێشوتر جوان بووە ،ئەو بوەتە پیاوێکی تەواو گەورە

ئادریان:-خودایە تۆ زۆر جوان بووی



دووبارە هاتە پێشمەوە و دەستی کرد بە ماچ کردنم وەک ئەوەی هەموو کات دەیکرد








ئادریان:-ببورە بۆ هەموو شتێک ،ببورە تەنهام کردی ببورە

لە نێوان هەر قسەیەکیدا ماچی دەکردم و دووبارە خۆم خستە باوەشیەوە

وەک شێت وابووین ، هەر خۆی ئێمە دوو شێت بووین هەردەم دایک و باوکم ماندوو ببون لەدەستمان کاتێ مناڵ بووین

وە سەری منی گرت و منی خستە بەرامبەر ڕووخساری تاوەکو چاوە سەوزەکانمان تێکەڵ بەیەک ببێت

ئادریان:-چی دەکەی لێرە ؟ چۆن هاتویتە ئێرە ؟

لێوەکانم کرد بە هێڵێک لە دڵخۆشیدا و خۆم لە ئەو جیا کردەوە

یەکەم هەنگاو وە یەکەم کارم کرد

نازانم بۆچی بەڵام هەموو بەشێک لەمن پەرۆش بوو بۆ ئەوەی کاڕمێلۆ بە ئادریان بناسێنم بە خێرایی بەرەو کاڕمێلۆ ڕۆشتم وە بەبێ بیرکردنەوە ئەو کارەم کرد کە ئەو هەموو کات ئەنجامی دەدا لەگەڵم ، بڵێن چیم کرد ؟

دەستیم گرت و ئەوم ڕاکێشا بەدوای خۆمدا وە بەبێ ڕەتکردنەوە ئەویش دەستی گرتم و پەنجەکانی جێگای خۆیان لە نێوان پەنجەکانم کردەوە ، بەرامبەر ئادریان وەستاین

بێلا:-کاڕمێلۆ ئەوە ئادریانە ، ئامۆزاکەم ، وە ئادریان ئەوە کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆیە ، ئەو ..... ئەو....

بوەستە ئەو چی منە؟

خودایە باوەڕ ناکەم!

ئەو هاوڕێم نیە وە خزمێکیشم نیە خۆشەویست؟

هێشتا نین

هێشتا

کاڕمێلۆ:-سڵاو ئادریان ، کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ ،کاپتنی بێلام

سوپاس بۆ خودا وەک هەموو کات نەییوت خۆشەویستین!

کاڕمێلۆ دەستی وەستاند بۆ ئەوەی دەوقە لەگەڵ ئادریان بکا بەڵام ئادریان سەرسوڕماو ببو وەک ئەوەی پێیان وتبێ من هاوڕەگەزبازم !

ئادریان:-کاپتن؟ چی ڕوودەدا بێلا؟

سەرم بەبێ هیوایی بۆ گەمژایەتی ئەو جوڵاند و توند دەستی ئەوم خستە نێو دەستی کاڕمێلۆوە

بێلا:-تۆزێک بەڕێز بە ئادریان سەرەتا یەکتر ناسین ئەوە چیڕۆکێکی درێژە

سەیرکردنێکی پڕ لە گومانی پێ دام ،پاشان سەری لەقاند و دەوقەکەی ئاڵوگۆڕ کردەوە

ئادریان:-خۆشحاڵ بووم بۆناڤێنتۆ

دەستەکانیان لەیەکتر جیا کردەوە و منیش ڕۆشتمەوە لای و سەرم خستە سەر شان و توند دەستەکانم لەکەمەری ئاڵاندبوو وە سەیری کاڕمێلۆم دەکرد

هێشتا فرمێسک لەچاوەکانم دەهاتە خوارەوە چەندە بیرم دەکرد

بێلا:-کاڕ وەک ئەوەی ووتم ئایا ئەو قۆز نیە؟

خەریک بوو وەڵامم بداتەوە بەڵام وەک هەمیشە گەمژە لادەرەکەم تێکی دا

وەک شێت بە توندی خۆی خستە سەر ئادریان و لەباوەشی گرت

ئێنزۆ:-ئای خوایە ،زۆر سوپاس !کەواتە تۆ ڕزگارم دەکەی لەو شێتە ؟ چیتر نایبینمەوە

شەقێکم کێشا بە نێو چەوانی خۆمدا و فرمێسکەکانم سڕی

ئادریان بە سەرسوڕماویەوە سەیری دەکردم ،مافی خۆیەتی ئەو گەمژەیە خەریکە لە خۆشیان قوتی دەدا

ئادریان:-مەبەستت چیە؟

ئێنزۆ بە دڵخۆشیەوە لە باوەشی هاتە دەرەوە و خۆی ڕێکخستەوە

ئێنزۆ:-سڵاو ئادریان ، من ئێنزۆ ڕافایلم دەستە ڕاستی بۆناڤێنتۆ ، بێلا زۆر باسی تۆی بۆ کردووم خۆشحاڵ بووم

دەوقەیان کرد و منیش چاوەکانم بەبێزاری سوڕاند لێی

بێلا:-چەند بەڕێزی

چاوەکانی لێم بچوک کردەوە و بە تیژی سەیری کردم

پاشان ئادریان قۆڵەکانی کردەوە تاوەکو دووبارە بچمە باوەشیەوە ،منیش ڕەتم نەکردەوە و ڕۆشتمە باوەشیەوە

کاڕمێلۆ:- بەڕێز فیلیپس با بچینە ژوورەوە

سەری بە قایل بوون جوڵاند و بۆ کۆتا جار قژی ماچ کردم

دەستی گرتم وە سەیری کاڕمێلۆم کرد ئۆهـ بڵێن چی دەبینم ؟

غیرە لە چاوەکانی! ئای پیاو پێویستە باجی کارەکانی ئەمڕۆت بدەی !

ڕۆشتینە نێو کەشتیەکەوە و بەپەرۆش بووم بۆ باسکردنی هەموو شتێک بۆی

هەرچەندە بزانێ خۆم توشی ئەو مەترسیانە کردووە دەمکوژێ !

کاڕمێلۆ:-فەرموو دانیشە

ئاماژەی بۆ بەرامبەر خۆی کرد و خۆشی لەسەر قەنەفەکە دانیشت

کاڕمێلۆ:-کەواتە دەمەوێ یەکسەر بچینە نێو بابەتەکەوە ، فێرناندینۆ داوای دڵی دەریا دەکا ،وە ئەگەر بۆی ببەین باکوری ئیتاڵیا بۆ ئێمە دەبێ ،وە پێویستمان بە گروپی ترە جگە لە خۆمان ، ئەگەر ڕازی ببی نیوەی گەنجینەکە بۆ ئێوە دەبێ

هیچ کاتی بەفیڕۆ نەداو خێرا باسی هەمووی کرد

ئۆهـ لەبیرم کرد کە  بڵێم ئەو ڕقی لە کات بەفیڕۆ دانە

ئادریان:-ئێمە نیوەی گەنجینەکەمان ناوێ ،  شتێک ترمان دەوێ

ئێنزۆ برۆیەکی بەرز کردەوە بە تێنەگەشتن و میانۆ بە وردی ئادریانی دەپشکنی بە چاوەکانی  تاوەکو تێبگا چی داوا دەکا

وە منیش وەک مناڵێکی گوێڕایەڵ لە تەنیشت کاڕمێلۆوە دانیشتبووم

وا سەیرم مەکەن ویستم بڕۆمە لای ئادریان بەڵام پێش ئەوەی بڕۆم کاڕمێلۆ ئاماژەی پێ کردم لەلای دانیشم

کاڕمێلۆ:-وە ئەوە چیە؟

هەمووان چاوەڕێ بوون ئادریان وەڵام بداتەوە ڕاستیەکەی منیش پەرۆش بووم بۆ زانینی ئەوە

ئادریان:-ئەو شتەی داوای دەکەم گرنگترە لە هەر گەنجینەیەک

گرنگتر لە گەنجینە؟

______________꧁༆꧂_____________

لێوەکانی ماچی نەرمیان بەجێ دەهێشت بە درێژایی ملم وە شانم و شەویلگەم

ڕەنگی شینی ئاسمانی  بوو وە کەمێک بە جەستەمەوە نوسابوو وە شانەکانم ڕووت بوو لە سینگیەوە بەرەو قۆڵم ڕۆشتبوو

دوو چرکە دواتر ملوانەکەیەکی خستە ملمەوە لە ئاوێنەکەوە سەیرم کرد

کوڕێکی قژ قاوەیی کە لەسەروی مێزەکەوە دانیشتبوو

ووتی کاتێک کچێکی نیمچە ڕووت لەسەر قاچەکانی دانیشت

ئەو دوو هێندەی پێشوتر جوان بووە ،ئەو بوەتە پیاوێکی تەواو گەورە

Continue Reading

You'll Also Like

2.1K 294 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
19.4K 1.7K 15
باشترین کاربوو هەڵبژاردنی تۆ بۆ هاوسەرگیری. Complete
449 51 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
41.2K 2.4K 22
𝐁𝐨𝐨𝐤 # 𝟏 𝐨𝐟 𝐓𝐡𝐞 𝐑𝐚𝐚𝐳 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬. Love or betrayal? Consumption of betrayals. Internal betrayal? Yes! Will they be overcome? Or W...