Rᴏʏᴀʟ Lᴏᴠᴇ ||ᴋᴛʜ

Door ryyn_sd

2.7K 303 372

"هەست بەوە دەکەی" ئەو بە نەرمی لە نزیک گوێم چرپاندی "چی؟" من بەراستی دەمزانی ئەو باسی چی دەکا هەموو جەستەم ک... Meer

ᴛʜᴇ ʀᴇᴅ ᴀɴɢᴇʟ
ᴛᴡᴏ ᴡᴇᴇᴋ
sᴘᴇᴄɪᴀʟ ɢᴜᴇsᴛ
ᴛʜᴇ ʟɪʙʀᴀʀʏ
I wanna delete it~

ʙᴀᴄᴋ ᴛᴏ ғʀᴀɴᴄᴇ

355 60 53
Door ryyn_sd

POV JUNGKOOK
________________

بۆ ماوەی هەفتەیێکە هەموو رۆژ مارینا دەبینم بەڵام هێشتا پێم نەوتووە کە من کەسێکی ئاسای
فەرەنسی نیم وە ژیانێکی ئاسای ناتوانم پێ ببەخشم
وەکو ئەوەی هیوای بۆ دەخوازێ

هەموو کاتەکەم بەسەر برد بە بیرکردنەوە ئایە بەیانی پێی بڵێم یاخود بە نهێنی بهێڵمەوە تاکو کاتێکی درێژ


سوێند دەخۆم ئەمە کۆتا جارە پاشا هێنری ئاگاداربکەمەوە پاشایەکە کوێربووە بەرامبەر خەڵکەکەی ئەوەی دەیبینێ تەنیا پلەوپایە و سامانەکەیەتی زۆر نیگەرانم بۆ خەڵکی ئێرلەندا ڕوبەڕووی ئەو جەنگەخوێناویەوە دەبنەوە

لەکۆتایدا گەیشتمە بەردەم دەرگای هۆڵی پاشا
هەستەکەم ڕوخساری بێزاری پۆشیوە


"دەبینم بێزار دیاری"وتم کاتێک سەرنجەکانم لەسەری نەهێشت و دانیشتم


"توانای تێگەشتنت لە دەستداوە یاخود تۆ خەریکی پلانگێڕیت؟ نزیکی مانگێکە تۆ لە کۆشکەکەی منیت ئایا ئەمە شتێکی ئاساییە بۆ ژەنەڕاڵێکی فەڕەنسا کە لە هەموولایەکەوە خەریکی داگیرکردنن"


"هەرخۆی هاتم تاوەکو وەڵامی کۆتای تۆ وەرگرم"

"چەند جاری تر دەبێ بیڵێمەوە؟ من هیچ شتێک نادەم بە ئێوە"

ئەو زۆر بە جدیەوە قسەدەکات هیچ چارەیەکی تری بۆ نەهێشتمەوە


"دڵنیات دەکەمەوە دووای دوو ڕۆژی تر ئێمە لە کۆشکەکەت نابینی"


"دڵخۆشدەبم بەوە"

بەڵام سوێند دەخۆم من سەری ئەوم دەوێ

پێویستم بە دوو ڕۆژی تر نیە تاوەکو ئەم کۆشکە پڕ لە خۆپەرستیە جێ بهێڵم تەنیا دەمەوێ ماڵئاوای لە مارینا بکەم


بەڵام تەنانەت ناتوانم لە یەک رۆژ زیاتر بمێنمەوە لە فەرەنسا بەردەوام ئاگەدارم دەکەنەوە بگەرێمەوە و سوپا لە رێگایە وە من ناتوانم زیاتر بمێنمەوە بە پاسەوانەکەم وت کە هەموو شتێک ئامادە بکەن بۆ گەرانەوەم وە کاپتنی کەشتیەکە ئاگەدار بکەنەوە ئێمە دەگەرێینەوە






یەکەم کار کە کردم بۆ دوای نیوەرۆ رۆیشتم بۆ دارستانەکە مارینا وەکو هەموو کاتێک لەوێ بوو بەڵام وادیار بوو چاوەرێی من بکا کاتێک منی بینی زەردەخەنەی کرد نزیک بوومەوە لێی. باوەشێکی توندم لێیدا من بە زووی دەگەرێمەوە تەنها دوای جەنگ راستەوخۆ دەگەرێمەوە

"پێویستە بگەرێمەوە مارینا ئەمرۆ"

راستەوخۆ دوورکەوتەوە لێم چاوەکانی فراوان بوون

"بەڵام هێشتا دوو رۆژ ماوە تۆ بەڵێنت پێمدا"

ئەو بێ هیوا دەردەکەوت لە من نامەوێ لە لێم بێ هیوا ببێ وە متمانەم پێ نەکا ئەگەر ئەوە رووبدا زۆر قورسە وتنی راستیەکان

"داوای لێبوردن دەکەم بەڵێنم پێت دا زوو دەگەرێمەوە وە نیگەران مەبە من دووبارە دەگەرێمەوە تەنها دوای یەک هەفتەی تر "

ئەو سەری جوڵاند و لە باوەشم هاتە دەرەوە دەستەکانم خستە سەر روومەتە ساردەکانی

"تاکو شەو کاتم هەیە بمێنمەوە"

"بەڵام ناتوانم دوابکەوم لە گەرانەوە بۆ ماڵەوە تۆش ئەوە دەزانی "

منگاندی سەرم جوڵاند و ماچێکی نەرمی روومەتیم کرد

"بەڵام ئێمە هێشتا کاتمان هەیە"

ئەو زەردەخەنەی کرد و سەری جوڵاند لەسەر بەفرە ساردەکە دانیشتم و پشتم بە درەختەکە دا هەست بە بێزاری دەکەم نامەوێ جێی بهێڵم بەراستی من نازانم جەنگەکە کوێ وێران دەکا دەترسم دەستیان بگات بە هەموو ناوچەکان ئەو نزیک بۆوە لێم و باوەشی لێمدا زەردەخەنەم کرد دەستم خستە نێو قژە سورە نەرمەکەی


خۆزگە لە کاتێکی تر یەکترمان دەناسی وە لە جیهانێکی تر کە خۆت خەیاڵت دەکرد ژیانێکی سادە بەڵام هەمیشە بێ هیوا دەبم کاتێک بیر دەکەمەوە ناتوانم خەیاڵە بچوکەکەی بکەم بە راستی و ژیانێکی سادەی جوانی پێ ببەخشم

بەڵکو دەیخەمە نێو خانەدان و خۆپەرستەکانی فەرەنسا دەزانم ئەو هەرگیز بەرگەی ئەو جۆرە ژیانە ناگرێ هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە بە خۆشویستنی من بەکوێ دەگا

"جۆنگکوک"

بە گوێ لێ بوونی ناوم لە بیرکردنەوە قوڵەکانم هاتمە دەرەوە ئەو سەیری دەکردم بە رووخسارێکی سەرلێشێواو دەستە نەرمەکەی خستە سەر رووخسارم

"تۆ بیر لە چی دەکەیتەوە"

"هیچ شتێک من باشم "

زەردەخەنەم کرد ئەو بروای پێم نەدەکرد ئەوەم بە باشی دەبینی بەڵام درێژەی بە بابەتەکە نەدا و بێدەنگ مایەوە



"مارینا خۆشم دەوێی "

ئەو راستەوخۆ سەری لەسەر سینگم بەرز کردەوە و زەردەخەنەیێکی فراوانی کرد

"منیش تۆم خۆش دەوێ کەواتە تۆ بۆچی ئەوە دەڵێی "

"چونکە تاوەکو هەفتەیێکی تر زۆر بیرت دەکەم"

منگاندم پەنجەکانم بە نەرمی لە رووخساری دەخشاند پێستی زۆر نەرم و بێ عەیب بوو وەکو خواوەندێکی زۆر جوان دەردەکەوێ یاخود پەیکەرێکی تایبەت و خەیاڵی کە تەنها بۆ من دروست کرابێ


لە شوێنەکەی هەڵسایەوە بە تێنەگەیشنەوە سەیریم کرد

"چی روویدا"

"دەبێ زوو بگەرێمەوە ماڵەوە ئەمرۆ دوو شەمەیە بیرتە"منگاندی

سەرم جوڵاند لە شوێنەکەم هەڵسامەوە زەردەخەنەی کرد و ویستی دوربکەوێتەوە بەخێرای کەمەریم گرت و رامکێشا باوەشم دەستەکانم جێگیر کرد لەسەر کەمەری

"تۆ پێویستە شتێک بەم پیاوە بدەی لەبەرامبەر یەک هەفتە"

"چیت پێ بدەم"چاوەکانی فراوان بوون

زەردەخەنەم کرد ئەو زۆر شیرینە کاتێک سەرسام دەبێ لێوەکانم خستە سەر لێوەکانی زۆر نەرم هەمیشە وەکو یەکەمجار هەست بە تەزووی توند دەکەم کە بە لاشەمدا تێدەپەڕن ئەو زۆر سەرسامکەرە ئافرەتێکی زۆر نەرم و نیان و میهرەبانە وە بەراستی دەمەوێ هەموو ژیانمی لەگەڵ بەسەر ببەم

زۆر بە خراپی ئەوم دەوێ بەشێوەیێکی پاک لە خۆشەویستی ئەوم دوورکەوتمەوە لێی لێوەکانئ سور بوو بوونەوە دەمەوێ زیاتر پێوەندی جەستەیم لەگەڵی هەبێ دەمەوێ هەموو شتێکی هی من بێ بەراستی دەترسم لە لەدەست دانی. دەترسم کەسێکی تر ئەوم لێ ببا ئەو دوورکەوتەوە لێم بەراستی خۆزگە هیچ کەسێکی نەدەبوو ئەو کاتە راستەوخۆ دەمبرد بۆ فەرەنسا بەڵام ئەو کەلەرەقە وە خێزانەکەی جێ ناهێڵێ




تەنها هیوام دەخواست لەگەڵم بێت ئاهێکم هەڵکێشا و دارستانەکەم جێهێشت هەموو شتێک ئامادە کرابوو بۆ گەرانەوە راستەوخۆ رۆیشتین بۆ بەندەرەکە نەمدەویست زیاتر لەو کۆشکە بمێنمەوە هەرچۆنێک بێ من داوای سەری ئەو پاشایە دەکەم وە داواکەم جێبەجێ دەکرێ ئەوە دەزانم سەرکەوتمە سەر کەشتیەکە دەستەکانم خستە سەر لێواری کەشتیەکە وابزانم من لە ئێستاوە بیری ئێرلەندا دەکەم ئەم شوێنە وەکو ماڵێک بوو بۆ من لەو مانگەی لێرە بووم هەرگیز بێزار نەدەبووم لەوەی ژیانێکی ئاسای بژیم لەگەڵ مارینا



تەنها هیوا دەخوازم ئەو سەلامەت بێ



**********************

ڤۆت

.

کۆمێنت

.

فۆڵۆش

******************


٭کەمەریم گرت و ڕامکێشایە باوەشم٭


Ga verder met lezen

Dit interesseert je vast

11.8K 1.1K 37
ژیانم فلمێکەو وێرانە ، ڕزگارکەرەکەشم جیۆن جۆنکووکە. + دوباره‌ ون ده‌بمه‌وه‌ لەناو تاریكی؟ - نەخێر خاتوونەکەم تۆ منت هەیە.. دەسپێک: 28.11.2023 کۆتای...
7.8K 1K 6
~تۆ ئێستا ئەو بووکەڵە بێسودەی کە چیتر چێژی یاریکردنی نەماوە... ‹زەردەخەنەکەی تۆ چیرۆکێکی تری بەختەوەریە›
3.1K 612 15
ڕاگـــیــــراوە ‌‼️ چارەنوسمان ئەوە بوو دووبارە یەکتری ببینینەوە بەڵام.. من هەڵەبووم تەواوی کاتەکە وامزانی خۆشی ویستوم بەڵام ئەوانە تەنها هەوەسەکانی...
1.8M 117K 26
#Book-2 in Lost Royalty series ( CAN BE READ STANDALONE ) Ekaksh Singh Ranawat The callous heartless , sole heir of Ranawat empire, which is spread...