''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

ڕەش و سەوز

737 130 110
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝒮ℰℛ𝒟ℐ𝒩𝒴𝒜

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بەیانی خۆر ئاسمانی ڕووناک کردەوە و دڵی سەردینیای تاریک کردەوە 

پیاوەکان توند ژن و مناڵەکانیان لە باوەش بوو دایکەکان دڵیان دەسوتا بۆ کوڕەکانیان



ئەو کوڕانەی ببونە قوربانی کارەکانی باوکیان






ئافرەتەکان لە باوەشی پیاوەکانیان بوون و بە چاوەکانیان لێیان دەپاڕانەوە بۆ ئەوان بەهێز بن و بگەڕێنەوە






بۆ ئەوەی تاهەتایە دوور بن لەو جەهەنەمەی ئێستا تێیدان





میانۆ دوو مناڵە دووانەکەی خستە باوەشی و ماچی دەکردن





لە کاتێکدا مناڵەکان بێئاگا بوون لەوەی باوکیان دەچێ بۆ چ شوێنێک







وایان بیر دەکردەوە وەک هەمیشە گەڕانێک دەبێ





  لە کاتێکدا دایکیان ڕۆحی دەسوتا بە بینینی ئەو دیمەنە





میانۆ هەڵسایەوە و ئەوی خستە باوەشی خۆیەوە



پڕ بە سیەکانی بۆنی هەڵدەمژی و بەڵێنی پێدەدا بگەڕێتەوە





فیلامینیۆ لەلای دایک و خوشکە بێنازەکەی بوو هەوڵی دەدا بە گاڵتەکانی  تێیانبگەیەنێ کە ئەو بەهێزە و دەگەڕێتەوە





بەڵام هیچ کەس نازانێ داهاتوو چی بۆ ئامادە کردوە






ئێنزۆ چوە باوەشی ئێماوە





ئەوەی هەمیشە لە شوێنی دایکی دایناوە





ئەو دایکەی هەرگیز بۆ جارێکیش نەیبینیوە و بۆنی نەکردوە






سەری خستبوە سەر سینگی بۆ ئەوەی بۆ کۆتا جار گوێی لە ترپەکانی دڵی بگرێ

میانۆ بە بینینی ئەوە ئەویش خۆی خستە باوەشی ئێماوە





ئەو دایکەی قوربانی بۆیان داوە






ئەو دایکەی کوشتنی پیاوەکەی بە چاوەکانی خۆی بینیوە






ئەو دایکەی لەبەر چاوەکانی خۆیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر کچە بەناز و شیرینەکەی










ئاماژەی بۆ کچەکەی کرد  کە ناوی ناتالیا بوو کە  بێتە نێو باوەشە خێزانیەکەوە






ئێنزۆ وەک هەمیشە بێزاری کرد و بە توندیەکی زۆرەوە کێشی کرد بۆ نێو باوەشەکە لە کاتێکدا بۆی دەچرپاند کە لەسەر کەشتیەکە هەمیشە بێزاری دەکا چونکە لەسەر داوای خۆی ئەویش دەیەوێ ببێت بە یەکێک لە چەتەکانی بۆناڤێنتۆ 










دواجار ئێما چاوەکانی کەوتنە سەر کاڕمێلۆ و بێلاوە کە وەک  پیاو و مناڵێکی بێ کەس و بێناز وەستاون







کەسێکیان نیە بۆ ماڵئاوایی کردن کەسێکیان نیە بۆ بەڵێن دان






ئێما:-ئەگەر ئەو شەڕەفەم پێ ببەخشی دەمەوێ کوڕەکەم و بوکەکەم بخەمە نێو ئەو باوەشەوە







بە میهرەبانیەوە پێشنیاری بۆ کردن





سەبارەت بە کاڕمێلۆ بۆ یەکەم جار بڕیاری دا ئەمە ئەنجام بدا


بۆ ئێما





هەمیشە نەرم و نیان بوە بەرامبەری هەرگیز نایهێنێتە ئاستی دایکی چونکە تەنها خۆی دەزانێ چەندە شەیدای دایکی بوو




بەڵام وەک جێگرەوەک بووە بۆی






بێلا سەرەتا دوودڵ بوو هێشتا ڕقی لە پیاوەکان دەبویەوە





بەڵام ئەو فێڵی لە خۆی دەکرد ئەو دەترسا!






دەترسا لەوەی دووبارە بگاتەوە باوەشی کاڕمێلۆ و هەستەکانی بەسەریدا زاڵ ببن





ئەو هەستانەی بۆ ساتێک نەیزانیوە چین





بەڵام نەیتوانی پێشنیارە پڕ لە میهرەبانییەکەی ئێما ڕەت بکاتەوە بۆیە کاڕمێلۆ و بێلا یەکەم هەنگاویان نا بۆ ئەو کارە






خۆیان خستە نێو ئەو باوەشە گەورەیەوە









  هەر بە گەشتن پێی گیانی گەرم داهات کە دەستە گەورەکانی کاڕمێلۆ کەوتنە سەر پشتی







ئەویش دەستێکی لەسەر پشتی ئێما بوو وە دەستەکەی تری کە دەبوو لە جەستەی کاڕمێلۆ بئاڵێت تەنها کەوتبوونە خوارەوە






لە کاتێکدا کاڕمێلۆوە دەستەکانی بە حەز و شەیداییەوە لە پشتی بێلاوە بۆ کەمەری دەخلیسکان






کاڕمێلۆ:-ئێما بەڵێن بێ هەردوو کوڕ و کچەکەت بۆ بهێنمەوە




مەبەستی میانۆ و ئێنزۆ و ناتالیا بوو





ئێما:-من هەر سێ کوڕەکەم و هەردوو کچەکەمم دەوێتەوە بۆناڤێنتۆ








کاڕمێلۆ:-بەڵێن بێ ئێما






ئێنزۆ:-ئێما پێی بڵێ بەڵێنت پێ بدا یەکێکی تریش زیاد بکا بۆ نێومان





هەر بە تەواو کردنی قسەکەی ناتالیا ئانیشکی بە توندی لە پەراسوەکانی ڕافایل چەقاند وای کرد هاوارێکی کەم بکا لەبەر ئازارەکە

دوای کەمێک باوەشەکە تەواو بوو وە بۆ ساتێک هەمووان ئارام بوون و بێدەنگ بوون بەهۆی ئەوەی خێزانی  مۆسکال هاتنە ئەوێ 







ئیساک مۆسکال ماڵئاوایی لە دایکی کرد بەڵام هەرگیز سەیری باوکی نەکرد و دوور کەوتەوە







ڕۆشت بۆ لای یەکێک لە بەلەمەکان لە کاتێکدا هەنێک لە گەنجەکان بە بەلەمەکانیان لەسەر کەشتی جادووی مەرگ دەهاتنەوە








کە ڕۆشتبوون تاوەکو پاسەوانی کەشتیەکە بکەن و هەنێکی تریشیان کەل و پەلی  کەسەکانیان بردبوو









چاوە سەوزەکانی دایکی ئیساک فرمێسکیان دەڕشت لە کاتێکدا باوکی بەو پەڕی ڕقەوە وەستابوو






وەک ئەوەی کە ئێستا پارچەیەک لە جەرگی خۆی ڕەوانەی دەریا نەکا





کاڕمێلۆ بەو پەڕی توڕەییەوە سەیری باوکی ئیساکی کرد ددانەکانی لەسەر یەکتر توند کرد تاوەکو دەست بەسەر توڕەییە نەبڕاوەکەی بگرێ






ئەو هۆکاری خۆی هەیە








ئێمەی ناشارەزا لە ژیانی ئەو  قسەیەکمان لەسەری بۆ ناوترێ









هەموویان لە نێو بەلەمەکانیان بوون ئیساک و ئێنزۆ لەگەڵ چەند پیاوێک بەیەکەوە بوون





ناتالیا و بێلا و میانۆ و دوو پیاوی تر بەیەکەوە بوون





کاڕمێلۆش لەگەڵ پیاوەکانی تر بۆ کۆتا جار هەوای سەردینیا دەچوو بە نێو سیی و خوێن و دڵیاندا







ئەو سەردینیایەی جگە لە ئازار هیچی تری پێنەبەخشیون







ئەو سەردینیایەی کوشتن و تاڵانکردنێکی ئێجگار  زۆری بەخۆیەوە بینیوە






بە تەواوی دوور کەوتنەوە و گەشتنە لای کەشتیەکە بێلا چاوەکانی پڕ ببون






دەیویست بگری خۆ لە بڕیاری ئەودا نەبوو بگەڕێتەوە بۆ ئەم کەشتیە








هێواش هێواش سەرکەوتنە سەر کەشتیەکە بەهۆی پلیکانە دارینیەکەوە کە لەسەرەوە هەڵدرابوە خوارەوە 





بێلا ڕۆشتە سەرەوە و بینی لەوێدا کاڕمێلۆ وەستاوە







بەڵام هەرگیز چاوەکانی نوقمی دەریا ڕەشەکەی چاوی نەکرد




ئێنزۆ دەستی بۆ ڕاگرت تاوەکو یارمەتی بدا بێتە ئەو دیوی کەشتیەکە









بەڵام بێلا تەنها وای دانا کەسی لێ نیە قاچەکان بردە سەر کەشتیەوە و دواتر ڕۆشت




ڕۆشتە خوارەوە  بەسەر پلیکانەکاندا دەڕۆشتە خوارەوە





و بیری دەکردەوە قەرار نەبوو جارێکی تر بێتەوە ئێرە و ئەو پلیکانانە دووبارە ماندووی بکەن





بەڵام کێ دژی چارەنوس دەوەستێت؟









گەشتە هۆڵەکەو چاوەکانی کەوتنە سەر ناتالیای جوان




ناتالیا:-بێلا ، من و تۆ لەو ژوورە دەمێنینەوە





خەندەیەکی بەرامبەر کرد و سەری بە قایل بوون جوڵاند هەر هیچ نەبێ تەنها لەگەڵ پیاوەکان نابێ 





ژوورەکەی گۆڕدرابوو






چیتر لەگەڵ ئێنزۆ لەیەک ژوور نەبوون هەر خۆی نەیدەویست بیانبینێت







بینی ئیساک لە ژوورەکەی ئێنزۆ دەمایەوە جانتاکەی بینی لەپێش دەرگایەک دانرابوو نیشانە بوو بۆ ئەوەی ئەوە دەبێتە ژوورەکەی


























جلەکانی ڕێکدەخست لە نێو دۆڵابەکەی









هیچی تر پێویست ناکا جلەکانی ژێرەوەی لە نێو دۆڵابەکە بشارێتەوە ئیتر لەگەڵ پیاوێک نامێنێتەوە









هەستی بە جوڵانێک کرد کە نیشانە بوو بۆ بەڕێکەوتنی کەشتیەکە







هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چاوەکانی داخست تاوەکو دڵۆپێک لە فرمێسک بکەوێتە خوارەوە




وەک پاشماوەی ئەو شیوەنەی دوێنێ شەو کردی






جلەکانی بە تەواوی لە شوێنی خۆی دانا و پاشان گەرماوێکی کرد







لەدوای خاوێن کردنەوەی قژی ئاوی گوڵەکەی لە قژی زەردی دەدا بۆ ئەوەی وەک هەمیشە بۆنی لاڤێندەر  داگیری بکا




بێئاگا ئەو بۆنە وەک شێت کاڕمێلۆ شەیدا دەکا








جەستە بێ خەوشەکەی نوقمی ئاوە ببو



چاوەکانی داخست بۆ ساتێک ئارامی





دڵۆپە ئاوەکان جەستەی جوانیان نەخشاندبوو



بۆ خولەکێک چەند خەیاڵێکی نەشیاو مێشکی داگیر کرد







ئەو خەیاڵەی پەنجە پیاوانەییەکانی کاڕ لەسەر جەستەی بخلیسکێن






هەست بە جەستەی بکا چۆن پەستێنراوە بە جەستەی ئەوەوە






بەڵام سەری بە ناقایل بوون جوڵاند و چاوەکانی کردەوە





چیتر ڕازی نابێ ئەوخەیاڵانە دروست بکا لەگەڵ دڕندەیەک







لە ئاوەکە هاتە دەرەوە 














لە بەرامبەر ئاوێنەکە قژی شانە دەکرد سەیری چاوەکانی خۆی دەکرد چەند ماندوون بەهۆی گریانەوە







خوار چاوەکانی ڕەش بونە بەهۆی ئەوەی تەواوی شەوەکە نەخەوتوە و گریاوە







تەقەی دەرگا هێنایەوە هۆش خۆی





بێلا:-وەرە




ناتالیا:-ئازیزم خواردن ئامادەیە




بە خەندەوە تەنها سەری هێنابوە ژورەوە و چاوە پشیلەییەکانی دەتروکان زۆر بە شیرنی






بێلا:-خودایە ناتالیا ئەمە ژووری تۆشە جارێکی تر لە دەرگا مەدە !






ناتالیا:-باشە واناکەم ، بەڵام ئێستا برسیمە تکایە با بڕۆین خواردن بخۆین





لێوەکانی گرژ کردبوو وە خۆی شیرن کردبوو وای کرد بێلا پێبکەنێ بە جوانی ئەو کچە




بێلا:-ناتالیا بۆچی ناڕۆی خواردنەکە بخۆی؟ من پێم وانیە بمەوێ لەگەڵ ئەوان خواردن بخۆم ، بەڵام دواتر لەگەڵ خۆت هەنێکم بۆ بهێنە







لە کۆتایی قسەکەیدا چاوێکی لە ناتالیا داگرت






بەڵام ناتالیا هێشتا بە دوودڵیەوە سەیری دەکرد





ناتالیا:-بێلا خۆت ئازار مەدە، پیاوەکە ئازاد کرا





بێلا:-دەزانم  ، تەنها هێشتا قبوڵم نەکردوە بەم شێوەیە دڕندە بن





ناتالیا سەری بە قایل بوون لەقاند و خەندەیەکی بەرامبەر کرد و دەرگاکەی داخست








بەرەو مێزی نانخواردن هەنگاوی نا و گەشت پێی






میانۆ:- پێم وابێ دەبێ لەم ماوەیەدا  جارێک لە شوێنێک بوەستین بەڵام ناتوانین بەم ئاسانیە بگەین بە وشکانی، بەڵام ئێستا ئەوەی زۆر پێویستە کۆکردنەوەی کۆمەڵەیە وەک ئەوەی لە دۆزینەوەی گەنجینەی  بولکا کردمان






ئێنزۆ:-باشە چی ئەگەر بچین بۆ باشوری فەڕەنسا؟  وەک دەزانی گروپەکان لەوێ هەن




فیلامینۆ:-بەڕای من باش دەبێ





دیار بوو خەریکی دانانی پلانەکانیان بوون دوور لە هەموو جارەکانی تر کە هەموو ئەوەی دەیانکرد گاڵتە کردن و پێکەنین بوو








میانۆ:-پێم وابێ تاقمە تازەکەی فەڕەنسا ڕێک دەکەون لەگەڵمانا ، چوار ساڵە دامەزراون پێویستیان بەوەیە ناوبانگ پەیدا بکەن بۆیە دڵنیام داواکاری بۆناڤێنتۆیەکان ڕەت ناکەنەوە ، جگە لەوەش بە گوێرەی قسەکان گەورەیەکی لێهاتوو گەنجیان هەیە









فیلامینیۆ:-وە جگە لەوەش منیش دڵنیام  بەشێک لە تاقمەکەی ئیسپانیا لەگەڵمان دەبن ئەوان پیاوی دەریان ماوەیەک دەبێ نەچونەتە هیچ گەڕانێک بۆیە تامەزرۆن بۆ شتێکی لەم جۆرە








میانۆ:-تۆ چی دەڵێی کاڕمێلۆ؟






هەمووان چاویان چوە سەر کاڕمێلۆ کە لەسەرەتاوە بە خەیاڵ ڕۆیشتویی سەیری کورسیە بەتاڵەکەی تەنیشت ئێنزۆ دەکا







دەیەوێ ئێستا بچێتە ژووەکەی و پەلکێشی دەرەوەی بکا وە پێی بڵێ بە هیچ جۆرێک بۆی نیە خۆی لێ دوورخاتەوە






لەگەڵ ناوهێنانی بە ساردیەوە چاوەکانی چوە سەر میانۆ پاشان هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکەی







کاڕمێلۆ:-هەموو ڕاوبۆچونەکانم بۆ بنوسەوە فیلامینیۆ ، وە ئێنزۆ شوێنەکانم بۆ دیاری بکە لەسەر نەخشە ، میانۆ بە تەواوی تەقەمەنیەکان ڕێکبخە تاوەکو شەو ، دوای نان خواردن چارۆگەکان هەڵکەن بهێڵن بای دەریاکە کەشتیەکە پاڵبنێ







لە دوای قسەکانی دیار نەما و ڕۆشت







میانۆ  چاوەکانی چوە سەر ئێنزۆ






ئەویش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەری بەبێ هیوایی جوڵاند








دوای نان خواردن  پیاوەکان خەریکی دانانی پلان و بیرۆکە بوون فیلامینیۆش قسەکان و ڕاوبۆچونەکانی هەموو دەنوسیەوە








لەسەر مێزەکە نەخشەیەکی گەورە هەبوو کە شوێنەکانیان لەسەر دیاری دەکرد








ناتالیا بێزار ببو بۆیە بڕیاری دا بگەڕێتەوە ژوورەکەیی و خواردن ببا بۆ بێلا







سینیەک خواردنی بە دەستەوە بوو وە بەڕێدەکەوت بۆ ژوورەکەی دەرگای ژوورەکەی کردەوە 







بەڵام لە پڕ دەرگای ژووری  بەرامبەریان کرایەوە کە ژووری کاڕمێلۆ بوو






بێلا لەسەر جێگای خەوەکەی پاڵکەوتبوو بە کردنەوەی دەرگای ژوورەکەی چاوەکانی بەرەو ئەوێ ڕۆشتن





لە هەمان کاتیشدا کاڕمێلۆ لە ژوورەکەی خۆی دەهاتە دەرەوە







بۆ ساتێک ڕەنگی سەوز و ڕەش تێکەڵ بوون






دڵەکان دەستیان کرد بە گڕ گرتن و ڕووخسارەکان هێشتا ساردیان دەنواند







بێلا چاوەکانی دووبارە ئاڕاستەی بنمیچی ژوورەکەی کردەوە و ناتالیا دەرگاکەی داخست





خواردنەکەی لە تەنیشت مێزی نانخواردنەکە دانا





بێلا:-بۆچی ئەو لێرەیە؟






ناتالیا:-کێ؟


بێلا:-کاڕمێلۆ





ناتالیا:- نابێ لەسەرەوە بمێنێتەوە ، لەمەودوا دەریا هێمن نابێ شەپۆلەکان بە تەواوی ڕووخێنەر دەبن ، هیچ بیرۆکەیەکت نیە چەند جار ئەم ژوورانەی سەرەوە دروست کراونەتەوە






سەری بە قایلبوون جوڵاند تاوەکو هەڵسێتەوە و خواردنەکەی بخوا





بێلا:-سوپاس بۆ خواردنەکە




ناتالیا:-نایەوێ ئازیزم










.
.
.
.
.
.
.
.
.
.











بەتەواوی شتەکان لە شوێنەکانیان نەمابوون



لە هەمان شوێن دەژیان بەڵام بۆ جارێکیش دووبارە چاوەکانیان یەکتریان نەبینیوە






کچە پڕ هیوا و دەم بە خەندەکە ئێستا تەنها خۆی لە ژوورەکەیدا بەند کردبوو تەنها دەیویست کەسیان نەبینێت 







کاڕمێلۆ بە تەواوی ئارامی خۆی لەدەست دابوو چیتر نەبوو بەو پیاوەی بۆ کچێک دەست بەسەر توڕەیی خۆیدا بگرێ






هەر هەڵەیەکی بچوکی پیاوەکانی دەکردە بەهانەیەکی گەورە بۆ توڕەبوونی





دەیویست ئێستا بێلا پەلکێش بکا و تێیبگەیەنێ کە هی کێیە





بەڵام هەرگیز نەیویست زۆرێ لێ بکا هێشتی خۆی بڕیار بدا





ئەگەر بڕیاری وایە تاهەتایە لە ژوورەکەی بێ کەواتە با وابکا








چەندان  ڕۆژ تێپەڕیوە






تێپەڕ بوونی ئەم ڕۆژانە بۆ کاڕمێلۆ بەبێ بینینی میرابێلا هەر بە زمان و دەم ئاسانە







دەیویست ئێستا قرشێک بکاتە نێو ژوورەکەی ئەوەوە تاوەکو دووبارە لە ترسدا بقیژێنێت و خۆی بخاتە باوەشیەوە







تەنانەت قسەی لەگەڵ هیچ کام لە پیاوەکان نەدەکرد و هیچیشیان ئەویان نەدەبینی






ئەوەی دەیبینی و قسەی لەگەڵ دەکرد ناتالیا بوو








تا ڕادەیەکی زۆر لەیەک نزیک بونەتەوە






بێلا دڵی خۆشە کە ئێستا کچێکی لەگەڵ دایە







بۆی باس کرد کەئەوان درۆیان کردوە و لەگەڵ کاڕمێلۆ دەستگیراندار نین






ناتالیا غەمبار بوو بەوەی کەئەوان وانین






بەڵام توڕە نەبوو لە درۆکەیان چونکە بێگومان دەزانێ کاڕمێلۆ هیچ کارێک بێ هۆکار ناکا









سەرچەفە تەنکەکەی سەر جێگاکەی بە جەستەی خۆی دادا تاوەکو بەم شەوە وەکو دزێک بچێتە سەرەوەی کەشتیەکە










لەسەر نوکی پەنجەی قاچی دەڕۆشت تاوەکو ناتالیا خەبەری نەبێتەوە










دەرگاکەی کردەوە  بۆ ساتێک دەنگی کردنەوەی دەرگاکە ناتالیای جوڵاند بەڵام خەبەری نەبویەوە







وەک مشکێکی ڕاکردوو سەیری هۆڵەکەی کرد کەسی لێ نەبوو







بە قاچە ڕووتەکانی ڕێی کرد بۆ سەرەوە تاوەکو هەوای دەرەوە هەڵمژێ






چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی





بێلا:-خودایە بەهۆی ئەو گەوجانەوە چەندین ڕۆژە  دوورم لەو هەوایە







خەندەیەکی کرد و بەرەو لێواری کەشتیەکە ڕۆشت







چاوەکانی بەرز کردەوە بۆ ئاسمان سەیرکردنی ئەستێرەکان کەسێکی بیردەهێناوە







بێگومان جگە لە کاڕمێلۆ هیچ کەس بوێری ناکا بچێتە نێو یادگەی ئەو 







سەری نزم کردەوە و سەیری دەریاکەی کرد تۆزێک توڕە دیار بوو





تەنها چەند جوڵەیەکی کەمی هەبوو چاوەکانی نوقمی دەریاکە ببو







لە کاتێکدا هیچ شتێکی لەنێو دەریاکەوە نەدەبینی





هەستی بە سارد بوونی کەشەکە دەکرد





لێوە سور و ئاڵەکانی تۆزێک دەلەرزین



قاچە ڕووتەکانی لێک ئاڵاندبوو کچێکی شۆخ و جوان








نازدار  ئەوەی کاڕمێلۆ دەیەوێت







ئیساک:-هم ... گوڵی لاڤێندەر و لیلی ، بۆنە دڵخوازەکانی بۆناڤێنتۆ ،شارەزای لە دڵ دزین مناڵ










بە ڕاچڵەکینەوە سەیری دواوەی کرد و دەستی خستە سەر سینگە سپی و جوانەکەی  بۆ ڕێک کردنەوەی هەناسەکانی

وە هەوڵی دا کەمێک زیاتر جەستەی بێجلی داپۆشێت







بێلا:-خودا بتبورێت منت ترساند !







پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەی کرد و هەنگاوی نا بۆ ئەوەی بچێتە تەنیشت بێلاوە







ئانیشکەکانی خستە سەر لێوارەکە و دەستەکانی شل کردەوە بێلاش دوای ڕێک بوونەوەی هەناسەکانی جەستەی سوڕاند و دەستی خستە سەر لێوارەکە







ئیساک:-کەواتە ...خۆت بەند دەکەی بۆ هەمیشە ها؟





بێلا هێشتا سەرکێش بوو دەیویست قسە لەگەڵ ئەو جادووگەرە بکا






ئەو مناڵێکی لاسار و لادەرە وەک ئەوەی کاڕمێلۆ دەیزانێ





بێلا:- پێم وانیە بۆ هەمیشە لێرە بمێنم










ئیساک:-هم ئەو کردارەی ئێستات سەردەمی مناڵی خۆمم بیر دەهێنێتەوە ، ئەو کاتەی خەبەرم بویەوە وەک تۆ خۆم زیندانی کرد






بێلا برۆکانی گرژ کرد چونکە لە هیچ شتێک تێنەدەگەشت





بێلا:-خەبەرت بوویەوە ؟ مەبەستت چیە ؟










ئیساک:-ئامادەی گوێبیست ببی مناڵ؟








لێوە جوانەکانی کرد بە هێڵێک و سەری بە قایل بونەوە جوڵاند






تەنانەت نازانێ بۆچی ئیساک دەیەوێ بۆی باس بکا






ئیساک:-ئێمە خێزانێکی جوان بوین دایکم ژنێکی میهرەبان و باش بوو باوکم خراپ نەبوو بەڵام زۆر باشیش نەبوو ، من تاکە مناڵی خێزانەکەم بووم ،تاکە جێگرەوەی خێزانە گەورەکەی مۆسکال بووم خاوەن دایک و باوکێکی جادووگەر بووم  ،ڕۆژێک باوکم جادوویەکی بەهێزی دۆزیەوە ، بەڕادەییەکی زۆر دەیتوانی جادووگەرێک بەهێز بکا ، وە وایدەزانی سەرکەوتوو دەبێ بۆیە لەسەر من بەکاری هێنا  ، وای لە کوڕەکەی خۆی کرد بۆ ماوەی دووساڵ بمرێت ، جادووەکە بە تەواوی دەمارەکانم و دڵمی شیکردبویەوە ،جەستەم مۆمیا کرا و هەڵگیرا ،تاوەکو ڕۆژێک پیاوێکی پیس !ٚ ڕێگای سەردینیای گرتە بەر و باوکم چاوی بە دوو کوڕەکەی کەوت ، وە ڕێککەوتن و هەردووکیان بوونە قوربانی من






بێلا بە چاوێکی فراوانەوە سەیری ئیساکی کرد لە کاتێکدا ئەو لێوەکانی خۆی خستبوە ژێر ددانەکانی 







هەرگیز بیری لەوە نەکردبوویەوە کە ئەو ئەوکەسە بێ






بێلا:-ت...تۆ





ئیساک جەستەی ڕاست کردەوە و ڕووی لە بێلا کرد دەستی ئەوی گرت و خستیە سەر دڵی






بێلا:-چی دەکەی  ؟





بە سەرلێشێواوی سەیری دەکرد و بە ترسەوە پرسیاری لێی کرد





ئیساک:-ئەوە دڵی براکەی کاڕمێلۆیە لە سینەمدا کار دەکا ،وە ئازارەکانم و دەمارەکانم هی کاڕمێلۆن لە جەستەمدا کار دەکەن






دەستەکانی شل بویەوە و دووبارە سەیری پێش خۆی کردەوە








لەکاتێکدا ئەو کچە قژ زەردە هێشتا بە شێواوی سەیری دەکرد






ئێستا تێدەگا کە بۆچی کاڕمێلۆ بەم شێوەیە ڕقی لێیەتی







ئیساک:-وەک تۆ خۆم زیندانی کرد ، وام هەست دەکرد تاوانی منە ،ڕقم لە باوکم بویەوە وە چیتر نەبومەوە کوڕە شیرینەکەی دایکم نەمدەتوانی تەنانەت سەیریشیان بکەم ،قێزم لێ دەکردنەوە کە ئاواهی دوو کوڕیان کردۆتە قوربانی من ، بە نزیکەیی شەش مانگ لە یەک ژوور مامەوە لەگەڵ باپیرەم ،ئەو فێری کردم چۆن جڵەوی هێزەکەم بکەم چونکە .....بەتەواوی کاری کردبوو وە لە کاتی گواستنەوەی ئازارەکانی کاڕمێلۆ بەشێکی زۆر کەم لەو هێزەم بۆ ئەو گوازرابویەوە بەڵام زۆر کەم ، بەتەواوی هێزەکە لە خوێنمدا هاتووچۆی دەکرد دەمتوانی هەستی پێبکەم ، بەڵام دواتر بڕیارم دا دەربکەومەوە هەستێکی ناخۆشم هەبوو بەڵام دەمزانی بەم شێوەیە ژیانم هەنگاوێک نانێ بەرەو پێشەوە ، تۆش وابکە بێلا  ئەگەر هەر لەو ژوورەدا خۆت زیندانی بکەی و دوورکەویتەوە لە کاڕمێلۆ نابێتە هۆی ئەوەی کاڕمێلۆ دەست بەردا لەو کوشتارکاریە ،هەرچەند من لایەنی ئەو دەگرم چونکە دەزانم پێویستە ئاوا بێ












هێشتا ڕێگەی بە چاوەکانی نەدەدا سەیری بێلای شۆخ بکەن





ئەو هی کاڕمێلۆیە



ناتوانێ سەیری جوانیەکەی بکا





ناهێڵێ لەوە زیاتر ئازار بگەیەنرێ بە کاڕمێلۆ





هەر بۆیەش ڕازی ببو بەوەی لەگەڵیان بێت بۆ ئێرە و ئاگاداری میرابێلای قەشەنگ ببێ







سەبارەت بە بێلا





هێشتا دەیەویست قسەکانی لێک بداتەوە









ئەو ڕاستی دەکرد ناتوانێت تاوەکو کۆتایی خۆی لە ژوورەکەی بەند بکا




ئەوەتا مەگەر ئەو ڕۆژانە لە ژوورەکەیدا ماوەتەوە چی دەستکەوتوە؟








ئیساک:-ئەو تۆی خۆشدەوێ






بە چاوە سەوزەکانی سەیری ئیساکی کرد و چاوەکانی زۆر بە جوانی دەتروکاند وە پێکەنینێکی کەمی کرد



بێلا:-هەرگیز بیریشی لێ ناکاتەوە







ئیساک:-پێت وایە جادووگەرەکەی ڕاسکۆلنیکۆڤ بۆچی وتویەتی  کاڕمێلۆ کچێکی هەیە و ئاڵودەی بوە ؟ درۆی کردوە ؟ یاخود بەو هەموو هێزەیەوە هەڵەی کردووە؟






خورپەیەک بە دڵیدا هات کاتێک قسەکانی بە تەواوی گەشت بە مێشکی





مەگەر هەر بەڕاستی ئەو پیاوە ئاشقی ئەو کچە بوە ؟





لە دڵە بچوکەکەی خۆیدا دەیوت بۆچی من ؟




شتێکی تایبەت لەمندا بوونی نیە






بەڵام ئاخۆ ئەو کچە لاوە لاسارە چۆن هەست بەوە بکا ئەو چەندە پاک و جوانە لەو دوونیایە خراپەدا







چۆن هەست بکا چەندە کارمێلۆی  ئاڵوودەی خۆی کردووە







چۆن هەست بەوە بکا بۆنەکەی بوەتە مەزارگەی ئارامبوونی کاڕمێلۆ






هیچ وەڵامێکی نەبوو بۆ پرسیارە ڕەواکانی ئیساک بۆیە تەنها سەیری دەریاکەی کردەوە







ئیساک:-بیر بکەوە







وە دوای ئەوە هەنگاوی بەرەو دواوە نا و ڕۆشت ،تاوەکو بێلا جێبهێڵێ لەو کەشە ناوازەیەدا بە جوانی بیر بکاتەوە







مێشکە تێکئاڵاوەکەی چیتر توانای بیرکردنەوەی نەمابوو





مناڵی لاسار لە نیوەی شەودا کەلەڕەقی دەکرد لەگەڵ خۆیدا





بەڵام  لە دڵیدا هاوار دەکرا بۆ کاڕمێلۆ

‌______________꧁༆꧂_____________







دڵۆپە ئاوەکان جەستەی جوانیان نەخشاندبوو



لەسەر مێزەکە نەخشەیەکی گەورە هەبوو









بە قاچە ڕووتەکانی ڕێی کرد بۆ سەرەوە تاوەکو هەوای دەرەوە هەڵمژێ



سەری نزم کردەوە و سەیری دەریاکەی کرد تۆزێک توڕە دیار بوو

Continue Reading

You'll Also Like

13.8K 3K 101
دوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی،...
441 51 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
2.1K 293 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
1.9K 294 12
"ئاگات لە قسەکانت بێت ئێرە ئاسایی نییە" "مەبەستت چییە؟" " تۆ لەگەڵ شەیتانەکان دەژیت" "کەواتە؟" " گوێی ئەو لە هەموو شوێنێکە" ⚠️ +18