''Running to The Sea''

By avel332

38.8K 6.5K 5.6K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

شێتبوونم

720 128 103
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

ئەمشەو بە تەواوی نائاسودەییە

ناتوانم  بخەوم مەبەستم  چی ئەگەر کاڕ بێتە ژوورەوەو کارێک بکا لە بێئاگایی مندا



بەڵام ئەوەی بینیم هیچ نەبوو تەنها لە نزیک نیوەی شەودا  جارێک دەرگاکە کرایەوە



توند چاوەکانم داخستبوو بۆیە سەرەتا نەمزانی کێیە


دڵم لە نێو ترسدا نوقم ببو بەڵام کاتێک نزیک بویەوە بۆنە ئاشناکەییم ناسیەوە کاڕمێلۆ بوو



لەو ساتەدا هەرچی ڕێوڕەسمی ئایینی هەیە لەدڵە ترساوەکەم ئەنجامم دا بەڵام ئەوەی ڕوویدا سەرسامی کردم شتێک بوو هەرگیز پێشبینیم بۆی نەکردبوو



کاڕمێلۆ:- تەنانەت خەوتنەکەشی لە مناڵێک دەچی



بە هێواشی بە سەرچەفەکەوە دایپۆشیم تاوەکو سەرمام نەبێ تەنانەت بۆچی گرنگی دەدا !


خودایە !

وە دواتر ڕۆشتە دەرەوە ئێستا نیوەی شەوە و کەچی من خەو ناچێتە چاومەوە خودایە دەمەوێ بخەوم !


بەڵام خەواڵو نیم ئێستا 



  دووبارە چاوەکانم داخست بۆ هەوڵدانێکی تر




بەڵام بە خێرایی کردمەوە کاتێک گوێم لە تەپە تەپێک بوو وەک ئەوەی کەسێک لە دیوارە دارینەکەی ژوورەکە بدا


هەناسەم وەستاند بەڵام دواتر هیچ شتێک نەبوو وام دانا کە تەنها خەیاڵم کردبێ







بەڵام نەخێر ئەوە هەرگیز خەیاڵ نەبوو وە دووبارە بویەوە  سێ جار لە دیوارەکەی دەدا و کەمێک دەوەستا وە دووبارەی دەکردەوە






هەموو لاشەم دەستی  بە لەرزین و لەسەر جێگاکە دانیشتم بە توندی دەستەکانم خستە سەر گوێیەکانم بینیم لە پەنجەرە پچوکە بازنەییەکەوە لەدەرەوە سێبەری کەسێک ڕۆشت  وە لەدوای ئەوە هیچ شتێک نەبوو





بۆیە دەستەکانم لادا و گوێگر بووم بۆ هەر دەنگێک بوونی هەبێ



بەڵام هیچ دەنگێکی تر دووبارە نەبوویەوە تەنانەت نازانم چی بکەم ئێستا دەبێ دوور کەوتبێتەوە


کاڕمێلۆ



ئەو لە دەرەوەیە ئێستا ئەگەر بڕۆمە لای ئەو پارێزراو دەبم بە جۆرێک لە جۆرەکان




بە هێواشی قاچم خستە سەر ئەرزەکە هەرچەندە گونجاو نیە بەم جلی خەوەوە بچمە دەرەوە بەڵام


نەفرەت لە جلی خەوتن ئەگەر نەڕۆم دەمرم

بە هێواشی هەنگاوم دەنا تاوەکو هیچ دەنگێک دروست نەکەم



دەسکی دەرگاکەم گرت بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک هەستم بە هەوایەکی سارد کرد بە ترسەوە سەیری دواوەم کرد پەنجەرەکە کرابوبویەوە سوێند دەخۆم ئەوە داخراو بوو




وە دوا شت کە بینیم شتێکی ڕەش و تاریک ڕایکرد




  لەوە زیاتر نەمتوانی بوەستم تا توانام هەبوو قیژاندم 


و دەرگاکەم کردەوە هەردوو دەستم خستە سەر گوێچکەکانم و فرمێسکەکانم کۆ دەبویەوە و ڕامدەکرد


سوێند دەخۆم لەوێ شتێک هەبوو



لە کاتی ڕاکردن سەیری دواوەم کرد بەڵام ئەوەی بینیم بەس بوو بۆ بردنی ڕۆحم ئەو شتە تاریک و ڕەشە لەسەر ژوورەکەی کاڕمێلۆ وەستابوو  وە چەقۆ لە دەستیدا هەبوو


لە شوێنی خۆمدا چەقیم و تا توانام هەبوو قیژاندم

بێلا:-کاڕمێلۆ!

بە توندی چاوەکانم داخستبوو تاوەکو بە نزمی گوێم لە کاڕمێلۆ بوو بانگی  دەکردم لەدوورەوە

کاڕمێلۆ:بێلا!بێلا لەکوێی؟



چاوەکانم کردەوە بۆ بینینی لە پێشمەوە بوو پشتی لێم بوو پاشان منی بینی و خێرا ڕایکرد بۆ لام



منیش نەوەستام قاچە بچوکەکانم کۆتا هێزیان بۆ ڕاکردن بەکار دەهێنا تاوەکو گەشتمە ئەو



ترسەکەم ئەوەندە زۆربوو دووبارە بەبێ بیر کردنەوە خۆم خستە باوەشی



ئەویش بە خێرایی منیش توند بە خۆیەوە لکاند


بێلا:-تکایە کاڕمێلۆ تارمایی لەسەر ژوورەکەتە تکایە!

کاڕمێلۆ:-هێمن بەوە من لێرەم

پەنجەکانم لەگەڵ کراسەکەی لەیەکتر ئاڵاندبوو

تەنها دەنگە قوڵەکەی بەس بوو بۆ هێمن کردنەوەی منی ترساو



پاش دوو چرکە گوێم لە قاقای پێکەنینی کەسێک بوو


ماسولکەکانم خاو بویەوە بە بیستنی دەنگی ئەو کەسە چاوەکانم کرابویەوەو هێشتا لە باوەشی کاڕمێلۆ بووم


دەستم شل کردەوەو بە شۆک و بە هێواشیەوە سەیری دواوەم کرد

کاڕمێلۆ:-خەریکی چ دۆزەخیەکی ئێنزۆ!



باوەڕ ناکەم !

ئەوە ئێنزۆیە !

ئەو بەم شێوەیە تۆڵەی خۆی کردەوە!

ئێستا هەموو ئەوەی دەمەوێ خوێنیەتی لە نێو دەستەکانم دڵۆپ دڵۆپ بڕژێ

ئێنزۆ:-ئای خودایە پێویست بوو ئەوە ببینی کاڕ !بێلای ترسنۆک

چیتر نەوەستام بە سەرسوڕماوەیەوە تاوەکو توانام هەبوو بە ڕویدا ڕامکرد و بە چاوێکی فراوانەوە سەیری دەکردم و هەر کە گەشتم پێی بە توندی خۆمم بەسەریدادا و کەوتین




من لەسەر ئەو بووم بە توندی دەستم خستە سەر ملی

بێلا:-هەی گەمژە!هەی زۆڵی سۆزانی!نەفام کەم ئەقڵ سوێند دەخۆم دەتکوژم بە دەستەکانی خۆم دەتنێرمە ژێرەوەی دۆزەخ

جەستەم دەستی کرد بە ئارەق کردن بە هۆی ئەو هێزەی خستبوومە سەر دەستم  چاوەکانم ئاگریان لێ دەباری


دەمەوێ لێرە سەری بکێشم بە ئەرزەکە تاوەکو مێشکی دەپڕژێ!

ئێنزۆ تۆزێک سور ببویەوە نەوەستام تاوەکو دەستێک کەمەری منی گرتوو منی ڕاکێشا بۆخۆی

هەر بەزوویی ئێنزۆ دەستی کرد بە کۆخین

بەڵام توڕەیی کوێری کردبووم

بێلا:-کاڕمێلۆ چەقۆکەتم بدەرێ دەمەوێ لێرە سکی بڕێژمە سەر ئەرزەکە

کاڕمێلۆ:- خاتونی توڕە هێمن بەرەوە

بێلا:-تەنها دەمەوێ بیکوژم نەفرەتی!

ئێنزۆ بە ڕوخسارێکی ساردەوە سەیری کردم توڕە دیار بوو هەڵسایەوە و هاتە بەرامبەرم وەستا

ئێنزۆ:-تۆ ئێستا چیت کرد؟

بە ساردیەوە لێی پرسیم ئەو زیاد لە پێویست توڕە ببوو منیش بە هۆی توڕەییمەوە تەنها بە چاوێکی پڕ لە ڕقەوە سەیرم دەکرد






ئێنزۆ:-لە تۆی بچوک و بێئەقڵم پرسی ئێستا چیت کرد؟

پەنجەی نیشانەی لە نێو چەوانم دەدا و بەو پەڕی ڕقەوە قسەکانی دەکرد

کاڕمێلۆ هەستی بە توڕەپوونەکەی ئێنزۆ کردبوو  بۆیە منی خستە پشت خۆیەوە و لەبەرامبەر ئێنزۆ وەستا و بە توندیەوە سەیری دەکرد

کاڕمێلۆ:-پیاو هێمن بەوە


وەک دوو ورچی توڕە وەستابوون بەرامبەر یەکتر بەڵام دانە گەمژەکەیان هەمیشە شتەکان بەلایێکی تر دەبا
ئێنزۆ دەستی کرد بە پێکەنین بە گاڵتەجاڕیەوە

ئێنزۆ:ئای خودا بتبورێ کاڕمێلۆ !تۆ وا بیرت کردۆتەوە من دڵم بتوانێ لە شتێکی وا بچوک و ترساو و ژیکەڵە توڕە ببێ؟ تۆ سەیری بکە مشکی بچوک چەند شیرینە خودایە


برۆکانم بەرز ببویەوە بەهۆی ئەو کارامەییەی ئەو هەیەتی لە دووڕویی


تەنانەت تاوەکو ئەو ڕادەیە سەرسوڕماو ببوم ئاگادار نەبووم کە ڕۆشت لەوێ



کاڕمێلۆ:-ئەو سزای خۆی وەردەگرێ


بە دەنگی کاڕمێلۆوە هۆشم هاتەوە و سەیرم کرد لە پێشمەوە وەستابوو وە پاشان لە قاچەکانمەوە تاوەکو تاڵە موەکانی قژم سەرنجی پێدام



وە بیرم هاتەوە وەک گەمژەیەک چ جلێکم لەبەر دایە





کاڕمێلا:-وە تۆ پێویستە شتێکی گونجاو بپۆشی




ئۆهـ خودایە من دەمەوێ نوقمی دەریاکە بم


نا ببورە خودایە من بەڕاستم نەبوو ! 


لەسەر کەشتیەکە ورچ لە ژێر کەشتیەکەش قڕش ئای خوایە گیان چ بەختێکی باشم هەیە


دەستەکانم خستە سەر سینگم بۆ ئەوەی کەمێک جەستەم دابپۆشم


خێرا ڕامکرد بۆ ژورەوە و دەرگاکەم داخست و بە توندی هەناسەم دەدا


با هۆکاری توندی و خێرایی هەناسەدانم ڕوون بکەمەوە



یەکەم/ڕاکردنەکەم
دووەم/شەرمەزاریەکەم
سێیەم/توڕەییەکەم
چوارەم/ترسەکەم

من ئاڵۆزم ئێستا




کاڕمێلۆ:-بێلا شتێک بپۆشە و وەرە دەرەوە کارم پێت هەیە




ڕاچڵەکیم بە دەنگە لە ناکاوەکەی کاڕمێلۆ کە لەودیوی دەرگاکە قسەی دەکرد


دەستم خستە سەر سینگم و هەناسەیەکی ئارامیم هەڵمژی



چاوم گێڕا بە ژوورەکەدا و جانتاکەم دۆزیەوە




باشە پێش ئێوارە جانتاکەم کۆکردەوە و هێنام بۆ ئەم ژوورە چونکە بەیانی ئێرە جێدەهێڵم










هەر بە بیرکردنەوە لێی ساردیەک بە دڵمداهات




بۆچی نامەوێ ئێرە جێبهێڵم ؟



ئایا ئەوە ئامانجی من نەبوو؟




چون بۆ وڵاتێکی تر؟



ئەی ئێستا بۆچی هەمان شت دڵم ڕازی ناکا؟




شاڵێکم دەرهێنا کە یارمەتیدەر دەبوو خۆمم پێ داپۆشی و دەرگاکەم کردەوە




هەر بە کردنەوەی چاوەکانم کاڕمێلۆیان بینی کە جەستەی پاڵداوە بە دارە ئەستورو بەهێزە ستونیەکەی یەکێک لە چارۆگە زەبەلاحەکان و قۆڵەکانی لەیەکتر ئاڵاندوە


بە بینینی من خۆی ڕاست کردەوە و نیشانەی کرد کە بە دوای بکەوم منیش وام کرد






ڕۆشتین بۆ لای تۆڕە بەهێزەکە کە لە گوریسی تۆکمە دروست کرابوو وە  لەسەر ڕووی کەشتیەکە بوو





دەیگەیاندیە سەرەوە ستونە دارێک کە لە بەرزایی دا شوێنێکی بازنەیی هەبوو بۆ چاودێری کردن




کاڕمێلۆ وەستا و سەیری کردم



کاڕمێلۆ:- لە بەرزایی دەترسی ؟




سەیرم کرد و سەرم بە نەخێر لەقاند



بەڵام خێرا قسەکەیم بیرهاتەوە[کار بە هێماکانی قسە کردن ناکەم ]



بێلا:-نەخێر حەزی پێ دەکەم

کاڕمێلۆ:-دەتوانی سەر کەوی؟



نیشانەی بۆ سەر تۆڕەکە کرد ئێستا تێگەشتم ئەو دەیەوێ بمبا بۆ سەرەوە



بەڵام چی ئەگەر پلانی وابوو فڕێم داتە خوارەوە



؟خودایە ئەوە ترسناک دەبێ تەنانەت ناتوانم وێنایی بکەم!



بێلا:-بەڵێ



هەر بە وەرگرتنی وەڵامەکەم سوڕاو دەستی بە تۆڕە گوریسینیەکەوە و قاچی چەپی لێ گیر کرد و پاشان دەڕۆشت بۆ سەرەوە




منیش مەراقێکی زۆرم هەبوو وە دڵخۆش بووم




هەمیشە ویستومە بچم بۆ ئەوێ لێواری شاڵەکەم لەلای ملم لێک گرێدا بۆ ئەوەی سەرقاڵم نەکا و ئاسودە بم






منیش دەستم کرد بە سەرکەوتن وام دەزانی ئەوە ئاسان دەبێ بەڵام تەنها گەمژانە بیرم کردۆتەوە




ئەوە گران بوو وە ئەو کابرایەی سەرەوەم وەک مەیمونی شامپازی هەڵگەڕابوو بەسەر تۆڕەکە وەک ئەوەی زۆر بۆی ئاسان بێ




دوای ماوەیەکی زۆر ماندووکەر  گەشتم بە شوێنی مەبەست


کاڕمێلۆ دەستی درێژ کرد بۆ ئەوەی یارمەتیم بدا بچمە لای ئەو وە بەبێ دوودڵی دەستم دا پێی




هەموو ئەوەی ئێستا دەمەوێ حەسانەوەی ماندووبوونەکەمە






هەر کە گەشتمە ئەوێ دەستەکانم بە ئەژنۆمەوە گرت و بە قوڵی هەناسەم دەدا


هەناسە داماوەکانم ئەمڕۆ زۆر خراپ کاریان کردوە



وە ئەو شێتە تەنانەت ماندوو بوونیشی پێوە دیار نەبوو


ئەو لەچی دروست کراوە بۆ خاتری ئاسمانەکان!



لە تەنیشتم وەستابوو سەیری دەریاکەی دەکرد منیش ڕاست بوومەوە دوای ئەوەی هەناسەم باشتر بویەوە و گرێی شاڵەکەم کردەوە و سەیری دەریاکەم کرد




بێلا:-ئۆهـ ..ئەوە...ئەوە زۆر جوانە



تەنها سەیری دیمەنی پێش خۆم دەکرد ئەوە جوانیەکی ئاسایی نەبوو




ئاسمان ڕوون و دیار بوو دوور بوو لە هەموو پەڵەهەورێک



ڕۆشنایی مانگەکە دەکەوت بەسەر دەریاکەدا


دەریاکە زۆر هێمن بوو ئەستێرەکان بەتەواوی ئاسمانیان داگیر کردبوو



هەرگیز نەمزانیبوو دەکرێ جیهان بەمشێوەیە خەیاڵی بێت

کاڕمێلۆ:-بەڵێ زۆر جوانە  هەر کات بهاتاینایە سەر ئەم کەشتیە ئەوا شوێنی پەسندی براکەم و خوشکەکەم ئێرە بوو ئەوان ئەم شوێنەیان خۆشدەویست



بە هێواشی چاوەکانم ڕۆشتنە سەری

ئەو باسی خۆی دەکا ئەوە دیاردەیەکی زۆر دەگمەنە



پێم وابێ دەیەوێ ناخی بەتاڵ کاتەوە وە منیش دەمەوێ بزانم هەستی چۆنە





بێلا:-دەبێ ئەوان زۆر جوان بووبن کە بەم شێوەیە حەزیان لە دیمەنی جوان بووە



بینیم خەندەیەکی کرد بە کزیەوە


ئەوە زۆر دڵخۆشکەرە توانیم خەندە بخەمە سەر لێوی


کاڕمێلۆ:-هەموو کات ئیرەییم بە کاڕلینۆ دەبرد لەسەر ئەوەی ئەو جوانتربوو لەمن وە شەڕم پێی دەفرۆشت ئەویش ئیرەیی بەمن دەبرد چونکە بەهۆی چاونەترسی و بەهێزیمەوە مناڵە پەسندەکەی باوکم بووم ،کە دەڵێم پەسند مەبەستم ئەوەیە سڵاوی لەمن دەکرد و وەڵامی دەدامەوە 




باوکیان گرنگی پێ نەداون

واتا کۆتا سنوری گرنگی پێدانەکەی سڵاو کردن بوە لێیان؟

ئەوە چ جۆرە مرۆڤێک بووە؟








کاڕمێلۆ:- وە جێسیکا ئەو بەتەواوی جوان بوو
نەرم و نیان بوو ئەو لە دایکم دەچوو چاوێکی دەریایی شینی هەبوو قژێکی ڕەشی  هەبوو وەک چارەنوسەکەی دەزانی ئەگەر ئەو لە ژیان بمابا دەبوایە زۆر ماندوو ببم بەهۆی گەڕان بەدوای پیاوێکی شایستە بۆ جوانیەکەی ئەو



سەیریم دەکرد چەندە بە جوانی باس لە خێزانەکەی دەکا ئەوانی زۆر خۆش ویستوە




بێلا:-گرەو دەکەم وابوبێ بەڵام دەزانی پێویستی نەدەکرد بەدوای زاوایەک بگەڕێی خۆم یەکێکی شایستەم بۆی دەدۆزیەوە



زەردەخەنەی شانازیم کرد و ئەویش خەندەی کردەوە


کاڕمێلۆ:- کێ؟


بێلا:-ئامۆزاکەم باشە دەزانم ئەو گەمژەیە ، بەڵام ئەو زۆر جوان بوو ئەو قۆز بوو هیچ هەڵەیەک لە بوونیاتی شێوەیدا نەبوو




کاڕمێلۆ:-ئەوت خۆشدەویست؟



هەستم بە گۆڕانی تۆنی دەنگی کرد





بۆچی هەست دەکەم توڕە بووە




بێلا:-بێگومان ئەو برایەکی زۆر باش بوو بۆمن هەموو کات دەیپاراستم لە خێزانەکەی ئەو دڵێکی زۆر میهرەبانی هەبوو بەڵام هیچیتر بەرگەی خێزانەکەی نەگرت وە بەیانیەک هەڵسام هیچ کەسێ لەسەر جێگاکەی نەبوو ئەوە بە ئازار بوو بەڵام ئیتر ڕاهاتم




ڕوخسار و دەنگی نەرم بویەوە پێم وابێ ئەو وای زانیوە ئێمە خۆشەویست بووین


خودایە ئەو برایەک بوو زیاتر نا 



پاش ماوەیەک بێدەنگی شتێک هات بە خەیاڵم دا دوودڵ بووم لە ئەنجام دانی



نەک بەهۆی ئەوەی لێی بترسم بەڵکو دەترسم  ئەو بە شێوازێکی تر بیرم لێ بکاتەوە



بەڵام ئەوە کۆتا جارم دەبێ نازانم بۆ ناخم هاوارم لێ دەکا نزیکی ببمەوە



د

ەستێکم خستە سەر شانی ئەویش سەیری دەستی کردم پاشان چاوەکانی کەوتە سەر من



بێلا:-کۆتا کاتەکانمە لێرە ،بەڵام ویستم  بڵێم تۆ بەهێزی وە دڵنیا بە ژیانێکی زۆر باش و شایستە لە ڕێگاکەت دایە دەتوانن ئەوە بەدەست بهێنن کە بۆی دەگەڕێن و ئازادی دەستە بەر دەکەن بۆخۆتان و خێزانەکانتان ،بڕوات هەبێ و هەموو شت باش دەبێ





بۆ چرکەیەکیش پەیوەندی چاوەکانمان نەپچڕاند


ئامادە نەبووین بۆ بچڕاندنی

دەستی خستە ژێر چەنەگەمەوە خودایە ئەوە وێرانم دەکا




کاڕمێلۆ:-بەم شێوەیە مەبە بێلا، ئەوەندە دڵباش و پاک مەبە بۆم هانم مەدە بۆ ئەوەی نەهێڵم هەنگاوێک دوور کەویتەوە لێم هانم مەدە بۆ ئەوەی لە ژێرەوەی کەشتیەکەم بتبەستمەوە یاخود لە نێو ژوورێکی شوشەییت دانێم و بۆ هەتاهەتایە تاکە کەس بم کە سەیرت بکەم وا مەکە میرابێلا




مۆڵێکم بە قوڕسی قووت دایەوە و سەیرم دەکرد چەندە بە قوڵی قسەکان دەکا پێم وایە ئەو دەیەوێ بمخوا




بێلای گەمژە بوەستە لە بیرکردنەوە گەمژەکانت 



کاڕمێلۆ:-تەنها شتێک دەکەم ڕێگرم مەبە ئازارت نادەم و زۆریت لێ ناکەم

بە هێواشی ڕوخساری نزیک دەکردەوە لێم منیش تەنها بە ترسەوە وەستابووم



دەستی گەشتە سەر ئەو دەستەم کە شاڵەکەم پێ گرتبوو وای کرد دەستم شل ببێتەوە و شاڵەکە بکەوێت





دەستێکی لە ژێر چەنەگەم بوو ئەوی تری هێواش هێواش ڕۆشت بۆ سەر قۆڵە ڕووتەکەم






  هەناسە گەرمەکانی بەر ڕووخسارم دەکەوتن تەواو بێ ئۆقرەیان کردبووم




زیاتر نزیک بوویەوە و چاوەکانی داخست بەڵام من چاوەکانم تا دوا ئاست فراوان ببوون





  لێوەکانی گەشتن بە ڕوومەتم بە قوڵی ماچی ڕوومەتی کردم 




وە پاشان لێوەکانی هێشتا لەسەر ڕوومەتم بوو بەڵام ماچی نەکردمەوە بەڵکو بە قوڵی بۆنی هەڵمژیم






کاڕمێلۆ:-مناڵی بچوک چ دۆزەخێکت بەسەرم هێناوە



خودایە من دەمرم !



لێدانی دڵم تا دوا ئاست خێرا ببوو سینگم بەرز و نزم دەبویەوە بەهۆی هەناسەدانمەوە



بە توندی جلەکەمم گرت




وە دوای دوو چرکە هەستم کرد ئەو گەڕایەوە دواوە چاوەکانی دووبارە بینرایەوە لەلایەن چاومەوە







دەستی دوورکەوتەوە لە هەر بەشێکی جەستەم منیش تەنها بە شۆکەوە سەیرم دەکرد



ئەو ....ئەو منی بەدڵە؟

نا نا ئەوە ڕاست نیە  چاوەکانی لادا لەسەرم و سەیریی بەرامبەری کرد


کاڕمێلۆ:-ئەوە سەردینیایە




مێشکم قسەکەی لێکنەدەدایەوە هەتا نەمدەزانی چ شتێک دەڵێ


هێشتا بە شۆکەوە لێم دەڕوانی

دوای کەمێک هاتمەوە هۆش خۆم کە زانیم چی ووتوە خێرای سەیری بەرامبەر خۆمم کرد بەڵام ئەوەی بینیم هیچ شتێک نەبوو





بێلا:-کوا لە کوێیە؟



کاڕمێلۆ پەنجەی ئاڕاستەی بەرامبەرم کرد


کاڕمێلۆ:-بۆ دوور بڕوانە





چاوەکانم بچوک کردەوە و ڕوخسارم گرژ کرد لە کۆتاییدا توانیم ببینم


ئەوە زۆر دوور بوو بەڵام بەقوڕسی دەتتوانی تێبیی بکەی


وە ناتوانم بڕیاری لێ بدەم چونکە زۆر دوورە بە ڕادەیەک هەست دەکەم تەنها چەند تاشە بەردێک بن




  سەرم بە قایل بوون جوڵاند  وە دوای ئەوە هیچیتر قسەیەک لە نێوانمان نەکرا




تەنها چێژمان لە دیمەنەکە دەبینی بەڵام بێگومان هێشتا شڵەژاو بووم تەنها دەمویست ئاسایی دەرکەوم 



دیمەنەکە سەرنجڕاکێش بوو چارۆگە گەورەکان کرابونەوە و لەگەڵ بایە کەمەکە هانی کەشتیەکەیان دەدا بۆ جوڵەی خێراتر وە کەشتیەکە دوور بوو لە هەموو ژاوە ژاوێک جیا لە هەموو کاتەکانی تر کە هەردەم جوێنەکان هاتووچۆ دەکەن






کاڕمێلۆ:-پێویستە بخەوی بەیانی پێویستە ئێرە جێبهێڵین





بە وشەی جێهێشتن تەزویەک لە دڵتەنگی بە ڕۆحم داهات


تکایە میرابێلا ئەمە لەگەڵ خۆتدا مەکە



خۆت هۆگریان مەکە لێرە بڕۆ و لە فەڕەنسا بژی زیاتر نا
سەرم بە قایل بوونەوە جوڵاند



کاڕمێلۆ:-گرەو دەکەم توانای چونە خوارەوەت نەماوە بۆیە دەتوانی چارۆگەکە بەکار بهێنی خۆت لەسەری بخلیسکێنە کە خوارەوە




سەیرکردنێکی پرسیارانەم پێیدا ئێستا ئەمە چیە؟


خۆ خلۆر کردنەوە بەسەر ئەمەدا ؟



دەبێ شێت بووبێ سەرم بە ناقایل بوون لەقاند و ویستم دەست بکەم بە چونە خوارەوە


بەڵام کاڕمێلۆ خۆی خستە سەر ئەو چارۆگەی بە دارەکەوە بەسترابوو وە لە دوو چرکەدا گەشتە خوارەوە


خودایە!



خۆ ووتم ئەو نابێ مرۆڤ بێ!


لە خوارەوە سەیری منی کرد و ئیشاڕەتی بۆ کردم کە منیش وا بکەم سوێند دەخۆم دەچمە دۆزەخەوە بە قاچەکانی خۆم


من بوێریم نیە ئەوە ئەنجام بدەم مەبەستم ناتوانم متمانە بە پارچە پەڕۆیەک بکەم خۆ من شێت نیم



































بەداخەوە میرابێلا تۆ شێتی !!

هەموو ئەوەی کردم لەسەر شوێنە بازنەییەکەوە پازم دا بۆ سەر چارۆگەکە وە دەستم کرد بە خشان بۆ خوارەوە 




دەستم کرد بە هاوار کردن جلەکەم بەهۆی خشان و بایە بەهێزەکەوە هەڵکشا بۆ سەرەوە توند دەستم بە خوارەوەی جلەکەم گرتبوو



هەر کە گەشتمە خوارەوە خەریک بوو قاچەکانم بخزێ بەڵام خۆشبەختانە توانیم جڵەوی خۆم بکەم



بێلا:-ئەگەر تەنها...تەنها یەک  جاری تر ئەمەم کرد ئەوا دڵنیا بە لەوەی شێت بوومە


کاڕمێلۆ بە کەمی سەیری کردم و دواتر ڕۆشت ئای خودایە ئەو گەمژەیە !

______________꧁༆꧂_____________


Continue Reading

You'll Also Like

2.1K 293 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
980 282 27
ئێدوارد تولان، ڪەروێشڪێڪی دڵسارد سەربەرزە، تەنیا خۆی خۆشدەوێت هەتا لەو ڪچە بچوڪە جیادەبێتەوە ڪە ئەوی خۆشدەوێت وە گەشت دەڪات بە هەموو وڵاتدا، بۆ بەدەس...
781 282 22
بەهۆی زۆری خۆش ویستنی بڕیاری کوشتی دا ،بەڵکو خۆی بەدەست بێنێتەوە ..یاخود لەگەڵیدا بمرێ ..
41K 625 16
DELULU & GUILT PLEASURE