''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

موڵکی ئەو

999 170 146
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

سوێند دەخۆم من تەواو بووم


هەمیشە ئەوە یەکێک بوو لە ترسە گەورەکانم  نەمدەویست ئەوە ببینم بەڵام ئێرە دەریایە دەبوو زۆر زووتر بمبینیبان




بە خێرایی خۆم خستە پشت ئێنزۆوە و وەک مناڵێک دەلەرزیم و دەنگی هەنسکم دەردەچوو





ئێنزۆ:-بۆ خاتری بەهەشت بێلا خەریک بوو وا هەست بکەم ڕاسکۆلنیکۆڤەکان هێرشیان کردووە!




هیچ وەڵامێکم نەدایەوە و بە توندی دواوەی جلەکەیم گرتبوو وە سەرم لە نێو پشتیدا نوقم کردبوو 





ئێنزۆ:-تۆ دەگری بێلا!؟ جوانکیلە ئەوانە تەنها چەند قرشێکن مەگری تکایە !




هەرگیز وەڵامێکی وەرنەگرت لەمنەوە و جەستەی سوڕاند بۆ ئەوەی بەتوندی بمخاتە باوەشی خۆیەوە




ئێنزۆ:-بێلا تکایە مەگری ئەوان ناتوانن ئازارت بدەن سوێند دەخۆم



تەنها چرکەیەک دوای ئەوە گوێمان لە کرانەوەی دەرگا بوو یان باشتر بڵێم شکانی دەرگا چونکە جیاوازیان نەبوو




وە نەمتوانی سەیر بکەم بۆ بینینی بە خێرایی یەکێک قۆڵی گرتم و منی لە باوەشی ئێنزۆ دەرهێنا و منی خستە باوەشی خۆیەوە





وەک ئەوەی بیانەوێ من لە ئەو ببەن 




بۆنەکەی ئاگادارکردنەوەی بۆ مێشکە وەستاوەکەم نارد  کە ئەوە کێیە





کاڕمێلۆ:-بێلا! وامزانی شتێکت بەسەر هاتووە




دەمتوانی تێبینی هەناسە دانە توندەکەی بکەم باشە با بۆشاییەک لێرە هەبێ




(ئەو ڕایکردوە بۆ ئێرە چونکە ترساوە من شتێکم بەسەر هاتبێ؟ )



بۆچی ؟






بەڵام لەو ساتەدا مێشکم لێکدانەوەی بۆ هیچ شتێک نەدەکرد جگە لە ترسە زۆرەکەم !







بێلا:-ت...تکایە گەورەم لێرە بمبە دەرەوە تکایە






بە هەنسکدانەوە قسەم دەکرد و دوبارە زۆر بە توندی ئەوم لە باوەش گرتەوە وەک ئەوەی ئەو کردی






وە دووبارە ئەوە گەمژانە بوو بەڵام وەک ووتم مێشکم وەک سەهۆڵێکی بەستوو بوو





وە هێشتا چاوەکانم هیچ شتێکیان نەدەبینی جگە لە سینگە پتەوەکەی ئەو





تەنها چرکەیەک دوای ئەوە  دەستی خستە ژێر ڕانمەوە و دەستەکەی تری لە پشتم بوو وە منی هەڵگرت






خودایە ئەو باڵای زۆر بەرزە




بوەستە بێلای گەمژە قرشەکان دەتخۆن!






هەر بە بیر کردنەوە لەو شتە سەیرانە دووبارە قوڵتر دەستم بە گریان کردەوە





کاڕمێلۆ:-شش بوەستە بێلا تۆ  ئەمڕۆ زۆر گریاوی




دەمزانی ئێستا لەسەر پلیکانەکانین و بەرەو سەرەوە دەڕۆین بەڵام هەرگیز بوێریم نەبوو سەیری دەوروبەرم بکەم






من هەمیشە لێیان ترساوم بە توندی قەمیسەکەی کاڕم گرتبوو دەزانم نابێ ئەوە بکەم بەڵام دەترسم




زۆر دەترسم 


دەرگایەکی کردەوە منی لەسەر جێگایەک دانا بەڵام هێشتا ئامادە نەبووم چاوەکانم بەو دەوروبەرەدا بگێڕم








کاڕمێلۆ:-هەموو شتێک باشە ،تۆ سەلامەتی لە ژوورەکەمدا








متمانەم پێی کردوو بە هێواشیەوە دەستم لە قەمیسەکەی بەردا و سەیری ژوورەکەم کرد


من لە ژوورەکەی ئەوم


کاڕمێلۆ دوور کەوتەوە لێم سەیری ڕوخساریم کرد چەندە بێ هەستە وەک ئەوەی ئەو مرۆڤە نەبێ کە کەمێک پێش ئێستا ئەوەندە بۆم ترساو ببو






کاڕمێلۆ:-ئەوە ترسانێکی بەم شێوەیەی نەدەویست بۆچی شتەکان گەورە دەکەی ؟




ئەو دەبێ گاڵتەم لەگەڵ بکا

لەم ساتەدا ئایا نابینێت چەندە ترساوم؟

ئێنزۆی گەمژەش بەمن دەڵێ ببم بە هاوڕێی



کاڕمێلۆ:-تۆ مناڵی بێلا  بەڵام پێویستە تۆزێک گەورە ڕەفتار بکەی ئەوان چەند قرشێکن کە تەنانەت ناتوانن زیانێکی کەمت پێ بگەیەنن لێرە





پێکەنینێکی گاڵتە جاڕیم کرد و فرمێسکەکانم سڕیەوە




باشە من ترساو بووم وە لە دوای ئەو قسانە هەستم بە سوکایەتی کرد



بێلا:-بەڕێز کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ  من ترسم لە ئەوان هەیە من خەریک بوو بخورێم لەلایەن ئەو دڕندانەوە ئەو ساتەی مناڵێک بووم  ،تۆ خەریکە سنوری کەسایەتیم دەبەزێنی !من گەورە ڕەفتار ناکەم دەمەوێ لە تەمەنی خۆمدا بژیم


بە ڕەقیەوە جەختم لەسەر هەر یەکە لە وشەکانم دەکردەوە



بێلا:-وە کە دەزانی من مناڵم بۆچی ئەمڕۆ دەستت کرد بە هەوەسبازی لەگەڵمدا! بۆت نیە ئەمەم لەگەڵدا بکەی!




هەموو قسەکانم بە توندیەوە ئاڕاستەی ئەو دەکرد وە نەفرەت





بەڵێ نەفرەت



خودایە من ئێستا چیم وت




بە خێرایی هەردوو دەستم خستە سەر دەمم و بە ڕوخسارێکی شۆکەوە سەیری ئەم دەکرد لە کاتێکدا ئەو بە ڕوخسارێکی ئاساییەوە سەیری دەکردم






خودایە بۆچی دەمە گەورەکەی من ناوەستێ!




هەنگاوی نا بۆ نزیک بونەوە لێم هەنگاوی یەکەم و دوەم و سێیەم.... من مردوم !






کاڕمێلۆ:-بێلا دەزانی هەموو شتێکی سەر کەشتیەکە موڵکی منە؟ وە تۆش کەسێکی لەسەر کەشتیەکەم تۆش موڵکی منی تاوەکو لێرە بی وە کەس ڕێگە پێدراو نیە سنور بۆ مامەڵەکردنم لەگەڵ موڵکەکانم دابنێ




من موڵکی ئەو نیم نەفرەتیەک ئەو مێشکە نەفرەتیەی ئەو تێبگەیەنێ






من کە لەسەر جێگاکەی دانیشتبووم هەر کە تەواو نزیکم بویەوە سەری نزم کردەوە تاوەکو زیاتر ڕوخسارمان لێک نزیک ببێتەوە





کاڕمێلۆ:-بوێری نەکەی جارێکی تر بڵێی (بۆت نیە ئەمەم لەگەڵدا بکەی ) هەموو کارێک دەکەم کە دەمەوێ  وە ناتەوێ ببینی دەتوانم چ کارێکت لەگەڵدا بکەم






بە قوڕسی لیکی دەمم قوتدایەوە ئەو تەواو ترسناکە



ئێنزۆ ئەمە هەڵەی من نیە ئەو بەم شێوەیە دروست کراوە





ئەو چرکەیەی زیاتر نزیک بوویەوە بۆنی خۆشی دەستی کرد بە داگیرکردنی مێشکم و گەرم کردنی دڵم

بە ئەستەم دەمتوانی بۆنی بکەم بەهۆی دەستم کە هێشتا لەسەر لێوەکانم بوو


کاڕمێلۆ:-تێگەشتی بێلا؟





بە ترساویەوە سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند بەڵام ئەو



خودایە ڕزگارم بکە





دەستمی لادا لەسەر دەمم وە ئاڕاستەی چاوەکانی بۆ لێوم جوڵاند






کاڕمێلۆ:-بیرت نیە؟ ووتم وشەکان بێلا



ناتوانم دەنگم بدۆزمەوە پیاو تۆزێک دوور کەوە لێم








بێلا:-ب...بەڵێ گەورەم



تەنانەت هێشتا چاوەکانی لەسەر لێوم بو وە بڕیارێکی نەبوو بۆ گۆڕینی ئاڕاستەی چاوی

کاڕمێلۆ:-بێلا ،ڕقم لە دووبارە کردنەوەی قسەکانمە پێم ووتی تەنها کاڕمێلۆ





بێلا:-ببورە کاڕمێلۆ



هەر لەگەڵ هێنانی ناوی چاوەکانی نوقمی چاوم کرد  و بە قوڵیەوە سەیری دەکردم

لە نێو چاوە تاریکەکانی هەستی ناڕوون دەجوڵان کە تێگەشتن لێیان بۆمن ئەستەم بوو لەو چرکەیەدا

دەمزانی قسانێکی زۆری هەیە بۆ کردن بەڵام نایکا بۆچی سوێندی خواردوە ئەوەندە ئاڵۆز بێ ؟






کاڕمێلۆ:-شیرین و گوێڕایەڵ




ئەو لە ڕێگاکەم ونم دەکا

دەستم دەگرێ بۆ تاریکایی هەر شتێک کە دەیەوێ


تەنها دەنگی قوڵی بەسە بۆ ئەوەی دەست بەسەر هەرشتێک لەمندا بگرێت


کاڕمێلۆ:-لێوەکانت جیا مەکەوە و دەمت بەم شێوەیە مەکەرەوە بێلا هانم مەدە بۆ گوناحی زیاتر





بە خێرایی هاتمەوە هۆش خۆم  تەنانەت نەمزانیبوو دەمیشم وەک ئەشکەوت کراوەتەوە بە خێرایی  دەمم داخست





پەیوەندی چاوەکانی بۆ چرکەیەک نەپچڕاند خودایە ئەو من شێت دەکا!





ئەو بکوژێکی ترسناک و وروژێنەرە بۆ خاتری خودا







لە نزیکەوەباوەڕ ناکەم بە چ ڕادەیەکی دۆزەخ سەرنج ڕاکێشە




چاوە تاریک و ڕەشەکانی ماندوو دیار بوون



لێوێکی ڕاست و پیاوانەی هەیە ئێسکی شەویلگەیی بە تەواوی تیژ و دیارە




وە پێستێکی سپی و تەواو بێ کێشەی هەیە 



ڕیشی بە کەمی  هێشتۆتەوە




نامەوێ تەنانەت بیرلە جەستەشی بکەمەوە




وشەی زەبەلاح و سەرنجڕاکێش وەسفێکی کەمن بۆ جەستەی




کە باوکێک دەردەکەوێت لە بەرامبەرم 




قژی بەسەر چاوەکان و ڕوخساری پەرش و بڵاو بوونەتەوە دەبێ چەندە نەرم و خاو بێ






دەمەوێ دەست لە قژی بدەم





بوەستە بوەستە بێلای گەمژە ئەو بیرکردنەوە خراپانە بوەستێنە بە تەواوی مێشکی چەتەکانت وەرگرتوە





خەریکە دەبی بە کچێکی خراپ گەمژە!






هێشتا لەسەر جێگاکەی دانیشتبووم و ئەویش ڕێک لە پێشم وەستابوو تەنها مەودایەکی زۆر کەممان لە نێوان هەبوو






نەمتوانی زیاتر لەوە چاوم لە  چاوەکانی نوقم کە





پێویستم بە هەناسە بوو سەرم نزم کردەوە  دەبینم قاچەکانمان چەندە لێک نزیکن




کاڕمێلۆ:-سەرت بەرز کەوە بێلا






بە هەناسە توندیەوە فەرمانی کرد بەڵام ناتوانم





تەنها لەشم بە تەواوی خاو بوەتەوە نامەوێ سەیری بکەم




هیچ بەشێک لەمن گوێڕایەڵم نابێ و ناجوڵێت




دەستێک خزایە ژێر چەنەگەمەوە و سەری بەرز کردمەوە وای کرد دووبارە ناچار بم سەیری بکەمەوە




کاڕمێلۆ:-نازدار و سەرنجڕاکێش


کاڕمێلۆ:- بچوک و بێتاوان



کاڕمێلۆ:- ترسنۆک و سەرکێش




خودایە تکایە هەناسەکانم بۆ بنێرەوە!



وەک ئەوە وایە دەستێک لە ملم ئاڵا بێ و ڕێگری لە هەناسە دانم بکا


دەستەکانم دەلەرزین و گەرمی گشت لاشەمی گرتەوە


بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی ترسەوە نەبوو تەنها هەستێکی سەیر لە ناخم گەشەی کرد

ئەو هەستەی وادەکا ئازارێک بە سکمدا تێپەڕ ببێت

کاڕمێلۆ:-تەنانەت نازانی بە لەباوەش گرتنم دەرگای چ دۆزەخێکت بۆم کردۆتەوە




دەزانم!


هەر بەڕاستی لە ئێستاوە دۆزەخەکە دەبینم




بەڵام من نەمویست ئەوە بکەم تەنها دەمویست شنەبای بەهەشت هەست پێ بکەی 






کاڕمێلۆ:- ئەمشەو لە ژوورەکەم بمێنەوە



ڕوخسارم گرژ کرد ئەو پیاوە چ شتێک دەڵێ بۆ خاتری ئاسمان





کاڕمێلۆ:-بێلای جوان مەترسە لەبیرت کرد ئەمشەو چاودێریکەرم تۆش لێرە بە لێرە بەدواوە لە سنوری سەردینیاین هەموو جۆرە ئاژەڵێکی ئاوی دەبینی لە خوارەوە سزاکەت لادەبەم و ئەمشەو لێرە بمێنەرەوە







دەستی هێشتا لە ژێر چەنەگەم بوو بە قوڵی هەر یەک لە وشەکانی دەردەبڕی




نازانم چ شتێک بوو تەنها وام لێهات چاوەکانم دابخەم لە زۆری حەزمدا




ئێستا ناتوانم هەستەکانم جڵەو بکەم ئەو پیاوە هەڵخەڵەتێنەرە




دەستی لە ژێر چەنەگەمەوە لابرد کە چاوەکانم کردەوە ئەوم بینی سینگی بەرز و نزم دەبێتەوە و هەناسەی خێرا بووە




بە چاوێکی پڕ لە حەزەوە سەیرم دەکا بەڵام زۆری نەبرد و سوڕاوە و هەنگاوی نا بەرەو دەرەوە





دواجار ساردی بە ژورەکە بڵاو بویەوە بە نەمانی ئەو 







خودای میهرەبان ئەوە چ کارەساتێک بوو





زۆر بە قۆڵی هەناسەم هەڵدەکێشا ئێستا دەتوانم بە ئاسودەیی هەناسە بدەم





خودایە ئەو پیاوە بەتەواوەتی کارەساتە



ئەو کاریگەری لەسەرم هەیە





بۆچی من وام بەسەر هات ئایا من ئەوم بە دڵە؟







بێلا:-نا نا نەخێر هەی گەمژە بەدڵ بوونی چی؟ تۆ گاڵتە لەگەڵ مندا دەکەی!نەخێر نا تکایە دڵە گەمژەکەم تکایە کارێکی وام لەگەڵ مەکە!






سەرم بە نەخێر دەجوڵاند و دەستم بە سەرمەوە گرتبوو ئەوە هەڵەیە!

 


______________꧁༆꧂_____________




Continue Reading

You'll Also Like

39.3K 4.7K 50
"بۆچی لێددا؟" بە شۆکەوە پرسیم - بۆ ماچت کرد؟ بە تووڕەییەوە پرسیاری لێکردم "چی؟ من... بەڵام..ئەو...." "ئایا ئەو خۆشەویستەکەتە؟ یان ئایا پارەی پێداویت...
1.6K 321 16
ئەوەی بە چاو گوتراوە لە بیر نەکراوە' مەحاڵە نیگای چاوەکانی تۆ لەبیر بکەم..
759 74 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
30.5K 6.2K 25
~سۆفیای بچوک پێویستە هاوسەرگیری لەگەڵ وەزیری وڵات بکات بۆ بابەتێکی تایبەت ، سۆفیا کچێکی لادێی و سەرشێت چۆن خۆی دەگونجێت لەگەڵ رێساو یاسا توندەکانی خێ...