''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

یەکەم ترس

693 130 134
By avel332

𝓘𝓝  𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢   𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔  𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

بێلا:-بۆچی بە ئاسانی ڕازی بوون من لەگەڵتاندا بێم ؟ مەبەستم سەرەتا سوێندم دەخوارد کە هەر بە بینینم دەمکوژن


خەندەیەکی کەمی بەرامبەر کردم


ئێنزۆ:-نەخێر شیرینەکەم ئێمە هەرگیز کەسێک ناکوژین کە زیانی بۆمان نەبێ دەزانی هەر کە تۆمان بینی لە کۆشک کاڕمێلۆ دوو پیاوی ڕاسپارد بۆ زانینی ئەوەی تۆ کێی ، پاشان بینیمان تۆ سیخوڕ نیت وە کە چیڕۆکی خۆتت بۆ کاڕمێلۆ گێڕابویەوە هەموومان  ڕێک بووین لەسەر ئەوەی بتپارێزین ئێمە نەمانتوانی خوشکەکانمان بپارێزین بەڵام وا بڕیارمان دا تۆ بپارێزین

چاوەکانم دووبارە ڕوناکی دڵخۆشی تێدا دەرکەوت

خەندەیەکی پڕ لە سۆزم بۆی کرد دووبارە باوەشم پێیدا کردەوە


بێلا:-سوپاس ئێنزۆ بەڕاستی سوپاس هەمووتان زۆر باشن بۆمن منتان پاراست ئێوە شایەنی باشترینن

دەستی لە قژم دا و شانەی دەکرد بە پەنجەکانی


تەزوو بە لاشەم داهات کاتێک ماچی قژی کردم بەڵام ئەوە ئاسودەیی پێ بەخشیم ئەو پڕ بو لە سۆز




ئێنزۆ:-بەڵام هەر بەڕاستی بێلا هێشتا گرەنتی کاڕمێلۆ نادەم ئەو زۆر باشە وەک برایەک وایە وەک سەرۆک خێزانێکە بۆ ئێمە بەڵام  تەنانەت پیاوەکانیش بوێریان نیە توڕەی بکەن  بۆیە کارێک مەکە زیاد لە پێویست توڕەی بکەی وە لێی مەترسە ئەو تۆی خۆش دەوێ باشە؟



هەستم دەکرد تەواو برایەکی گەورەم هەیە و خەریکە ئامۆژگاریم دەکا



ئەوە هەستێکی باشم پێدەبەخشێت


بێلا:-بەڕاست ئەو وا دەکا؟ من پێم وانیە دەزانی ؟ وا هەست دەکەم ئەو ڕقی لەمن بێ ، وە بە ویستی خۆم نیە تۆ و ئەو هەنێک جار زیاد لە پێویست ترسناکن




سەری بە نەخێر لەقاند قژە زێڕینیەکەی لەگەڵیدا وەک شەپۆلی ئاو دەلەریەوە ئەو زۆر دڵ ڕفێنە ئەو کوڕێکی لە ڕادەبەدەر قۆز و شیرینە





ئێنزۆ:-نەخێر بێلا ئەو سەرەتاکان تەنها گومانی لێت هەبوو بەڵام هەرگیز ڕقی لێت نەبووە ،وە وەک ووتم بێلا ئێمە لە کۆنتڕۆڵ کردنی توڕەییمان خراپین ببورە ئەگەر تۆم ترساندبێ




سەرم بە قایل بونەوە جوڵاند





بەڵام خێرا شتێکم بیر هاتەوە!




بێلا:-بوەستە ئێنزۆ تۆ دەتەوێ چی بکەی؟ مەبەستم تاوەکو ئێستا تۆڵەی خۆت نەکردۆتەوە ئایا دەمکوژی؟





سەرەتا بە تێنەگەشتنەوە سەیری کردم پاشان خەندەیەکی گاڵتە جاڕی کرد




ئێنزۆ:-هیوا بخوازە بتکوژم ، خودا دەزانێ چ شتێکم بۆت ئامادە کردوە شیرینەکەم




بزەیەکی لاری کرد لە بەرامبەرمدا ئێستا  من فەوتاوم !



خێرا ڕوکەشە ترساوەکەم شاردەوە بۆ ئەوەی ئەو بێمێشکە تامی سەرکەوتن نەکا لە ئێستاوە بۆیە خێرا بابەتەکەم گۆڕی






بێلا:-باشە باشە!کەواتە ئم..بۆچی کاڕمێلۆ ڕوخساری شاردبویەوە لە نێو کۆشک؟



ئەوە ئەو پرسیارە بوو هەردەم لەمێشکمدا بوو

ئێنزۆ:-بۆ ئەوەی کەس نەیناسێت پێت وایە چۆن توانیومانە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە خۆراک و پێداویستیەکان بکڕین ؟ یاخود چۆن توانیومانە شاردراوانە کۆبونەوە بکەین لە وشکانی؟ کەس ئەوی نەبینیوە لەسەر وشکانی بۆیە کەس نایناسێت





باشە دەتوانم بڵێم ئەوە سەرسوڕهێنەرە بیر دەکەمەوە لەهەمان کاتدا ئەوە کارێکی قوڕسیشە کە بتوانی هەمیشە ڕوخسارت دابپۆشی وە زیرەکانەیە



بیرمە کە ئەوم بینی بە ڕوخسارێکی داپۆشراوەوە چەندە گەمژانە بیرم دەکردەوە کە ئەو پیرە پیاوێکی ناشیرن بێ



من چۆن بزانم چ شتێکی وا سەیر خۆی لە پشت ئەو پارچە پەڕۆیە شاردۆتەوە



باشە دانی پێدادەنێم من بە تەواوی سەرسامم بە جوانی ئەو پیاوە وە مافی خۆمە



سوێند دەخۆم هەر کچێک بیبینێت بۆی دەکەوێتە سەر ئەژنۆ بەڵام کە باسەکە باسی ڕەفتاری بێ ....

ئەو گەمژەترین و بێئابڕوترین و ساردترین کەسە !



ئێنزۆ:-هێی هێی خاتوونی جوان خەیاڵەکانت بهێنەرەوە ئێرە تکایە !



ئێنزۆ لە خەیاڵەکانم دایبڕیم خێرا چاوەکانم بۆ ئەو گەڕاندەوە دووبارە دەستم کرد بە پرسیار کردن






























𝒓𝒊𝒕𝒆𝒓:

لە سەرووی کەشتیەکەوە وەستاوە و سەیری دەریا نەبڕاوەکەی بەرامبەری دەکا




دەستەکانی لەسەر  لێواری کەشتیەکە داناوە و قژە کەمێک درێژەکەی لەگەڵ جوڵەی با دەجوڵێتەوە






بیر لە هەموو شتێک دەکاتەوە هەموو شتێک!




بیر دەکاتەوە بە چ شتانێک تێپەڕیوە بیر دەکاتەوە بە چ شتانێک تێپەڕ دەبێ







لە داهاتوودا  سێ کاتژمێر بەر لە ئێستا ڕێگەی بە یەکێک لە پیاوەکانی دا هەموو شتێک بۆ کچێکی نۆزدە ساڵان بدرکێنێت





تەنانەت خۆشی باوەڕ ناکا کە وای کرد بۆ ئەو مناڵە





بەڵام زۆر باش دەزانێ ئەو مناڵە چ شتانێکی لە ناخی ئەو پیاوەدا خولقاندوە






دەزانێ کاتێک بیر لەوە دەکاتەوە بەیانی دەڕواو چیتر نایبینێتەوە شتێک لە ناخی  گەشە دەکا بە ناوی (شڵەژان)کە بە نزیکەیی شانزە ساڵ دەبێ هەستی پێی نەکردوە








دەیەوێ ئەو مناڵە بخاتە نێو باوەشە قوڵەکەیی و نەهێڵێ کەس بیبا






بڵێ ئەوە هی منە




بەڵام داخ لە دڵ دەبێ بە بیر کردنەوە لەوەی ئەو مناڵە هی ئەو نیە






وە هیچ نیازێکی نیە ئەو کچە بچوکە لەسەر ئەو کەشتیە بهێڵێتەوە خۆی دەزانێ کە لە دوای سەردینیاوە دەچێ بۆ چ دۆزەخێک هەرگیز ئەو بارە ناخات بەسەر شانی خۆیەوە کە میرابێلا لەگەڵ خۆیدا ببا







وە دەزانێ ئەگەر چەتەکانی تر و دوژمنەکانی بزانن کچێک هەیە لە ژیانی چی پێ دەکەن وە هەرگیز ناهێڵێت میرابێلاش بە ڕێگەی دایک و خوشکە شیرینەکەی بڕوات














جێسیکا:-لێت دەپاڕێمەوە باوکە !تکایە بمکوژە چیتر ئەو گوناحەم پێ مەکێشە دەکەومە سەر ئەژنۆکانم تەنها بە خراپترین ڕێگا بمکوژە






دەنگی ئەو بە نێو ئەقڵە ماندووەکەی هاتووچۆی دەکرد بە توندی چاوەکانی داخست و گرتنەکەی دەستی لەسەر لێواری کەشتیەکە توندتر کرد







فڕانسیسکۆ:-نەفرەتی دەمت داخە!دایکە بێکەڵکەکەت نەیتوانی من دڵخۆش بکا ئێستا ئەوەی دایکت نەیکرد تۆ دەیکەی وشەیەک لە دەمت بهێتە دەرەوە برا هیچ و پوچە بێکەڵکەکەشت دەکوژم







بە گرنگی نەدانەوە دەستی کرد بە لەبەر کردنەوەی جلەکانی وە دوو کچی تەمەن حەڤدە ساڵان بە ترس و لەرزەوە لە بەرامبەری لەسەر ئەژنۆکانیان دانیشتبوون 







دووبارە ئەو کارەیان بەرامبەر دەکرێتەوە کە بە نزیکەی سێ مانگە بەردەوام دەکرێ لەگەڵیان




فڕانسیسکۆ:-وە یەک جاری تر بە باوکە بانگم بکەی زمانت دەبڕم وە ئێستاش وەک گەمژە دامەنیشن و کەمێک دڵ خۆشم بکەن






دەستی لە جەستەی کچەکان دەدا و کچەکان قێزیان دەکردەوە لە خۆیان بێ






ئاگا لەو دیوی پەنجەرەکەوە چاوەکانی دوو کەس خەریکە ئاگر دەکەنەوە لە ناوچەکەدا بە خێرایی ڕایانکرد بۆ ژوورەوە






کاڕمێلۆ:-چ نەفرەتیەک لێرە دەقەومێ فڕانسیسکۆ!؟





فڕانسیسکۆ بە گرنگی نەدانەوە سەیری کردن کە لە چاو ئەودا دوو مناڵی لاساری کەم ئەقڵن





هەرزەکارێکن کە مێشکە بەکارنەهاتوەکەیان بە هیچ شتێک کار ناکا




فڕانسیسکۆ:-کاڕمێلۆ دەبینم کوڕە گەمژەکەم دەنگ بەرز دەکاتەوە!ئایا دەتەوێ تۆش چێژ لە خوشکە بێکەڵکەکەت ببینی؟







ئەو بیری لەوەدا نەبوو دەکرێ ئەو کوڕە چی پێبکا



ئەو نازانێ چ دڕندەیەکی دروست کردوە نازانێ دڕندەکەی ناخی کوڕەکەی چۆن لەنێوی دەبا زیاتر ئاگری خستە دڵی کاڕمێلۆوە بەو قسەیەی کردی





چیتر وەک لاوازێک نەوەستا بە دەستە قڵیشاو و لاوازەکەی  مستێکی لە باوکی دا وای کرد بکەوێتە سەر ئەرزەکەوە






جێسیکا و گابڕا هەناسەی سەرسوڕمانیان دەرکرد کە بینیان فڕاسیسکۆ لەسەر ئەرزەکە کەوتوە





ئەوکات جێسیکا دڵنیا بویەوە لە قسەکەی باوکی کە هەموو کات دەیوت تۆ ڕووە تاریکەکەی براکەت نەبینیوە بۆیە وامەزانە ئەو دڵباش بێ 







کاڕمێلۆ و ئێنزۆ دەستیان کرد بە لێدانی فڕانسیسکۆ وەک ئەوەی تۆڵەی هەموو شتێکی لێ دەربکەن







بەڵام پێش ئەوەی بیکوژن کۆمەڵە پیاوەکانی فڕانسیسکۆ هاتنە ژوورەکەوە و ئەوانیان دوور خستەوە




فڕانسیسکۆ:- پێتان وایە چ کارێکی گەمژانە دەکەن؟ بیانبەن بۆ ژێر زەمینەکە سێ ڕۆژ بیانهێڵنەوە نەهێڵن دڵۆپێک ئاویش بچێتە دەمیانەوە ، وە منیش لێرە خوێنم بە خوشکەکانتان دەلێسمەوە زۆڵینە!







بەو قسەیە گابڕا و جێسیکا  دەستیان بە گریان کرد




وە دوای هەوڵدانێکی زۆر بۆ ڕزگار بوون کاڕمێلۆ و ئێنزۆ تەواو دەستبەردار بوون





لە ناخیان توڕە بوون لە خودی خۆیان گەشەی کرد




ڕقیان لە بێدەسەڵاتی خۆیان بوو  زۆری نەویست تاوەکو فرمێسکەکانی ئێنزۆ دەست بکەن بە کەوتنە خوارەوە





ئێنزۆ:-گابڕا! تکایە بمبورە سوێند دەخۆم ڕزگارت دەکەم بەرگە بگرە تکایە





بە دەنگە مناڵانەییەکەوە دەپاڕاوە ئەو مناڵێک بوو زیاتر نا







کاڕمێلۆ بە دیتنی ئەوە ئەژنۆکانی شکا دەیویست دوونیا بەسەر یەکتردا وێران بکا ئەوەی ماوەتەوە بۆی خوشکەکەی و خێزانی ئێنزۆن ئەوە دەیسوتێنی کە بەم شێوەیە دەیانبینێت






گابڕا:-ناتوانی ئێنزۆ! پاچەیەک لە گیانی من ناتوانی هەموو شتێک کۆتایی هات لێرە دادەت ڕزگاری نابێ تکایە ئاگاداری خۆت بە






وەک ئەوە قسەی دەکرد کە ماوەیەک بێ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی دابێ وە خوشکو براکەی تریش تەنها سەیری ڕووخساری یەکتریان دەکرد هەریەکەیان بیری لەو ئازارە دەکردەوە کە ئەوی تریان پێیدا تێپەڕیوە








جێسیکا دڵی دەسوتا کە دەیبینی براکەی بەم جۆرەیەو ناتوانێ هیچی بۆ بکا دەیبینی ئەو مناڵێکە نابێ بەم شێوەیە بژی کەچی ناتوانێ هیچ شتێک بکا







پیاوەکان ئەو مناڵانەیان پەلکێشی ژێر زەمینەکە کرد کە لە نێوەندی دارستانەکە بوو چاڵێکی هەڵکەندراو بوو







وە سەرەکەی بە دەرگایەکی ئاسنین دەخرابوو  بەڵام تەنها چەند شیشەیەکی ئەستوری ئاسن بوون بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا خۆرە گەرمەکەی هاوینی سەردینیا زیاتر تینوی دڵۆپێک ئاویان بکا





فڕێیان دانە نێو ئەو چاڵە بە ناو ژێرزەمینەدا و هەرزوو ئەو پارچە ئێسکانەیان بینی کە هی مرۆڤ بوون






ئەوانیش سزا دراوون بەڵام ئەوان سزادراوێکی هەمیشەیی بوون





هەر کە دەرگاکە بەسەریاندا داخرا ئێنزۆ دەستی کرد بە گیانێکی قوڵ کاڕمێلۆش وەک بارێکی هەمیشەیی بەبێ هەستی لە پێش خۆی دەڕوانی

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.






ڕۆژێک تێپەڕیبو بەسەر بەندکردنی ئەو دوو مناڵە ئێنزۆ بێزار ببو لە گریان




کاڕمێلۆ تەنها سارد و بێهەست لە ڕاستیدا وا دەردەکەوت بەڵام خودا دەیزانی چ دۆزەخێک لە ناخیدا لە گەشەسەندندایە












بێئاگان لەوەی لە سەروی ئەوانەوە لەسەر لێوارە بڵندەکەی دوورگەکە چ شتێک ڕوودەدا








جێسیکا:-ئامادە بە بۆ ڕزگار بوون گابڕا






گابڕا:- ئامادەم ، هەست بە هیچ ناکەم جێسیکا جگە لەوەی وەک ترسنۆکێک برا بچوکەکەم و باوکە بێچارەکەم جێدەهێڵم







دەستیان لە نێو دەستەکانی یەکتر نابوو لەسەر لێوارەکە وەستابوون دەبینرا دەریاکەش توڕەیەو چەندە بەهێزەوە خۆی بە لێوارەکەوە دەچەقاند







ئەوان بڕیاری کۆتاییان دا لەو کاتەوەی سەر لە بەیانی زانیان یەکێک لەوان !







جێسیکا دووگیانە





چ قێزەونیەک لە ناخدا گەشە دەکا بە بیستنی ئەوە






باوکی خۆی باوکی مناڵەکەیەتی






ئەو تەنانەت نایەوێ بیر لەوەش بکاتەوە مناڵەکەی دەکوژێ سەرەنجام نایەوێ  ژیانێکی دۆزەخی بۆ ئەو دروست بکا پێی باشترە بمرێ








جێسیکا:- ئێمە ترسنۆکین وا دەکەین ، ئەوان جێدەهێڵین بەڵام دەمەوێ بمرم تەنها لەو قێزەونیە ڕزگارم ببێ







بە هێواشی سەریان بە ئاڕاستەی یەکتر جوڵاند و بە چاوە فرمێسکاویەکەیان سەیری یەکتریان کرد جێسیکا چاوەکانی بە ئاماژەی  ئارامبە بۆ گابڕا داخست










جێسیکا:-ئامادەی؟






گابڕا بەبێ دوودڵی ئاماژەی بە ئەرێنی کرد و بۆ دواجار سەیری دیمەنەکەی پێش خۆیان کرد 






وە لە کۆتا کاتەکانیان


خۆیان



خستە خوارەوە




جەستەیان کەوتە خوارەوە و بە بەردە گەورەکانی کەنارەکە کەوت وە کەوتنە نێو دەریاکەوە بۆ ئەوەی ئەو دەریایە بتوانێ باوەشی ئارامیان بۆ بکاتەوە





















تەنها دوای نیو کاتژمێر هەواڵ گەیشت بە فڕانسیسکۆ کە کچەکان خۆیان کوشتوە





پیاوێک ئەوانی بینیوە




تەنها بە کەمی خەندەیەک لێوەکانی گرتەوە و لەسەر جێگاکەی دانیشت و سەیری بەرامبەری کرد





فڕانسیسکۆ:-کەواتە دوو کچی ترم بۆ بهێنە لەوانەی بۆ پیاوەکان دانراون

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.







دوای دوو ڕۆژ ئەو دوو جەستە تەنها ڕوح لەبەر ماوە هێنرانە دەرەوە و فڕێدرانە نێوەندی گوندەکەوە





بە خێرایی دایکی یەکێک لە هاوڕێکانیان بەرەو ڕوویان چوو و ئەوانی بە ئەستەم ڕاکێشا بۆ ماڵەکەی و خواردنی پێ دان و ڕێگەی دان لە ماڵەکەی ئەودا گەرماو بکەن و پاک ببنەوە 





وە لە ژوورێک بینیان هاوڕێکەیان و دایکی دانیشتون بە هێواشی بەرەو ژوورەکە ڕۆشتن 







ئێنزۆ:-زۆر سوپاس خاتوو ئێما بەڕاستی قەرزارتین بەڵام ئێستا دەبێ بڕۆین گابڕاو جێسیکا چاوەڕێمانن






ئێنزۆ بە نیمچە دڵخۆشیەک وای ووت بە هیوای ئەوەی خوشکەکەی ببینێتەوە و ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ دەرچون لە دۆزەخەکەیان 





ڕووخساریان سوڕاند بۆ ئەوەی بڕۆن بەڵام وەستان کە گوێیان لە گریانی ئێما بوو




خێرا کاڕمێلۆ بەرەو ڕووی ڕۆشت وەک ئەوەی هەست بکات چ شتانێک ڕوویان داوە





کاڕمێلۆ:-چی ڕوویداوە ؟ بۆچی دەگری ؟ قسەیەک بکە تکایە لێت دەپاڕێمەوە!






بە دەنگێکی لەرزیوەوە پرسیاری دەکرد زیاتر تێکشکا کە بینین میانۆ هاوڕێی براکەی فرمێسک لە ڕوومەتەکانیدا دەکەوێتە خوارەوە





ئێما:-ببورە کوڕەکەم بمبورە نەمتوانی ئاگاداریان بم نەمتوانی هیچ شتێک بکەم ! ئەوان ... ئەوان زیاتر بەرگەیان نەگرت








لە کۆتایی قسەکەیدا کاڕمێلۆ لاشەی خاو بویەوە و کەوتە سەر ئەژنۆکانی وە ئاگر ناخی سوتاند هەموو شتێک وەستا لەلای 








فرمێسک دەستی کرد بە کەوتنە خوارەوە لە زیاتر توانای نەما خۆی بەبەهێز نیشان بدا






کەمێکی ویست تاوەکو بە توندیەوە بە دەستەکانی بکێشێ بە سینگیدا  و دەست بکا بە گریانێکی توند



گریانێک چەندان ڕۆژ گەروی بێهێز بکا







کاڕمێلۆ:-ڕاست ناکەن!فێڵم لێ مەکەن تکایە تکایە بڵێن ئەوە درۆیە لێتان دەپاڕێمەوە بڵێن ئەوە ڕاست نیە ئەو من جێناهێڵێت میانۆ تۆ ڕاستیەکەم پێ بڵێ تکایە بڵێ ئەوە تەنها گاڵتە بوو !سوێند دەخۆم بەرگە ناگرم دەمرم !





هەموو قسەکانی بە هاوار و گریانەوە دەکرد دەیویست پێی بڵێن خوشکە جوان و تاقانەکەی دەژی و ئەوی جێنەهێشتوە 





لەپڕ گوێی لە هاواری ئێنزۆ بوو هیچ کاتێکی بە فیڕۆ نەدا و بە خێرایی ئێنزۆی خستە باوەشی خۆیەوە








ئێنزۆ:-وانیە وانیە گابڕا سوێندی خوارد کارێکی وا لەگەڵ من ناکا درۆزنینە چەپەڵینە!  کاڕمێلۆ تۆ تۆۆ







وەک شێتێک جلی کاڕمێلۆی گرت و ڕایکێشا بۆ بەرامبەر خۆی






ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ تۆ بڵێ ئەوە ڕاست نیە! تۆ بڵێ دادەم من بێخۆی ناکا پێم بڵێ ئەو لە ژیاندایە و هێشتا هەناسەکانی و پێکەنینەکانی هیوا بەو دۆزەخە ڕوخاوە دەبەخشێ





هاواری دەکرد بە ڕووی کاڕمێلۆدا وەک دوو دەروون نەخۆش پڕ بە دڵە شەق شەق بوەکەیان دەگریان





ئەوان ڕووخان چیتر شتێک نەما بۆ ئەوان ببێتە مایەی دڵخۆشی

.
.
.
.
.
.
.
.
.




تەنها چەند شەوێک دواتر لە درەنگانی شەودا کاڕمێلۆ لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە هێشتا دەیویست بگری بەڵام لە چاوەکانی هیچ شتێک بە ناوی فرمێسک بونی نەمابوو









وەک گۆمە ئاوێک لە مانگی حوزەیران وشکی کردبوو






لە خانوەکە دەڕۆشت لە ژوورێک بینی چۆن جەستەی ئێنزۆی مناڵ هەڵدەلەرزێ بەهۆی گریانەوە 





بێئاگا لەوانەی کەمێکی تر ڕوودەدەن





ڕۆشتە دەرەوە لە خانوەکە ڕۆشتە دەرەوە و توند قاغەزەکەی دەستی لول داو فڕێی دا





کە لە نێوی دا کۆتا قسەکانی خوشکە گەورەکەی نوسرابونەوە و وەک نامە بە جێی هێشتبوو




لە نێویدا باسی کرد سێ مانگ دەبێ بە چیدا تێپەڕ دەبێ و ئێستا مناڵێک لە نێو سکیدا هەیە وە دەیەوێ بچێتەوە لای دایک و برا گەورەکەی






بەڵام ئەوە تەنها ئاگری دڵی کاڕمێلۆی زیاتر کرد  بە هێمنیەکی زۆرەوە خۆی خستە ژووری ئەو کەسەی هەموو ژیانی تاڵ کرد دەرگاکەی قوفڵ کرد و بەبێ باکیەوە نزیکی کەوتەوە







کاڕمێلۆ:-باوکە دەزانم بەخەبەری بۆیە وەک گەمژەیەک خۆت کپ مەکە و هەڵسەوە








چرکەیەکی ویست تاوەکو دەنگی قاقای پێکەنینی فڕانسیسکۆ بگات بە گوێکانی کاڕمێلۆ و هەڵسایەوە لەسەر جێگاکەی








فڕانسیسکۆ:-وەک بە خوشکە سۆزانیەکەتم ووت کاڕمێلۆ دڕندەیەکی تاریکە بەڵام بەهەرحاڵ دڵخۆشم ئەو دڕندەیە ئاژەڵە ماڵیەکەی منە









کاڕمێلۆ چەند چرکەیەک بە توندیەوە سەرنجی ئەوی دا


مشتەکانی توند کردبوو


کاڕمێلۆ:-ئەو کچی تۆ بوو ، ئەو لە خوێن و گۆشتی تۆ بوو دایکم هاوسەرت بوو پاڵپشتت بوو براکەم کوڕە گەورەکەت بوو چاوەڕێ بوو تۆ هەموو شتێکی فێر بکەی وەک مناڵەکانی تر ! وە ئەوان هەموویان  بوونە قوربانی حەز و ویستە قێزەونەکانی تۆ بونە قووربانی چاوبرسیەتی تۆ بۆ دەسەڵات 










بە چاوە بێبەش لە هەستەکانی سەیری دەکرد و وشەکانی بە ڕقەوە لە نێو دڵەوە دەهێنا بۆ سەر زمانی








فڕانسیسکۆ:-کەواتە مناڵی بچوک پێت چۆنە بجەنگین؟




کاڕمێلۆ بەکەمی زەردەخەنەیەکی کرد



کاڕمێلۆ:-بۆچی نا





کەمێکی ویست تاوەکو لە دواوە چەقۆیەک لە پشتی فرانسیسکۆوە بەرەو سکی تێپەڕ ببێ  چاوەکانی لە ئازاردا کرایەوە






ڕوخساری سوڕاند بۆ بینینی ئەو کەسەی لێیداوە  چاوەکانی کەوتنە سەر چاوەکانی
میانۆ




کە تەواوی ڕۆژەکە بە پلانی کاڕمێلۆ خۆی لە ژێر جێگای خەوەکەی فڕانسیسکۆوە شاردبویەوە







میانۆ:-ئەمە بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکم کردت و کوشتت ،بەڵام دەهێڵم کاڕمێلۆ باجی ئەو کارانەت پێ بدا کە لەگەڵ دایکم و خوشکەکەم کردت  وە هیوادارم لە دۆزەخ بتبینمەوە







فڕانسیسکۆ بەهۆی ئازارەکەی کەوتە سەر ئەژنۆکانی و میانۆ بە پێڵاوی پێی پاڵێکی پێوە ناو بە پشتەوە کەوتە سەر ئەرزەکە 





میانۆ بە لایدا تێپەڕی و ڕۆشتە لای کاڕمێلۆ و دەستی لەسەر شانی کاڕ دانا







میانۆ:-دەتکوژم ئەگەر تۆڵەی  کاڕلینۆ و هەموو کەسێک نەکەیەوە ، مەهێڵە بمرێ بەبێ ئازار کاڕ






کاڕمێلۆ تەنها سەیری باوکی دەکرد کە چۆن لە نێو خوێنیدا نوقم دەبێت و میانۆ ڕۆشتە دەرەوە


فڕانسیکسکۆ خەندەیەکی لاری کرد و هەوڵی دەدا خوێنی ڕژاوی دەمی بسڕێ


ئەو خوێنەی لە ناوەوەیدا فڕێدرابوە دەرەوەی دەمی



فڕانسیسکۆ:-بیرم نایە فێرم کردبی بە فێڵ جەنگ بکەی


کاڕمێلۆ:-کەسانی زیرەک هەرگیز بە یەکسانی یاری ناکەن











نزیک بویەوە لە باوکی و دەستی بەو کارە کرد کە ماوەی چەندین ساڵە ناخی ئاگری گرتوە بۆ ئەنجامدانی





بە دڕندانەترین شێوە دەستی کرد بە شێواندنی جەستەی باوکی بە پارچە پەڕۆیەک دەمی باوکی بەستەوە تاوەکو دەنگی نەیەتە دەرەوە شمشێرەکەی بە توندی لە سکی باوکی چەقاند 







کاڕمێلۆ:-ئەمە بۆ ئەو هەموو خراپەیەی بەرامبەر ئەو خەڵکانەت کرد







پاشان یاری بە چەقۆکەی دەستی کرد و بە هێواشی لەسەر مەچەکەی باوکی داینا سەیری باوکی کرد بۆ یەکەم جار شتێکی بینی







ئەویش ترس بوو خەندەیەکی گاڵتەجاڕی کرد و دەستی کرد بە بڕینی دەستی ڕاستەی باوکی







فڕانسیسکۆ تەنها هاواری دەکرد لە ژێر ئەو پارچە پەڕۆیەوە





کاڕمێلۆ:-ئەمەش بۆ دایکم کە بەو دەستە پیسەت کوشتت







ئەم ناوە پڕ ببو لە خوێن






لاشەی فڕانسیسکۆ بە ئارەقە داپۆشرابوو کاڕمێلۆ چەقۆکەی دەستی بە توندی گرت و لە نێوەندی قاچی باوکی چەقاند








بەهۆی ئازارەکەوە پشتی فڕانسیسکۆ چەمایەوە و تا توانای هەبوو هاواری کرد





تەنها کەمێک دوای ئەوە لەهۆش خۆی چوو








کاڕمێلۆ:-ئەمەش بۆ جێسیکا و گابڕا بوو





هەڵسایەوە و دەستی لەسەر شمشێرەکە دانا و شمشێرەکەی دەرهێنا وە کەمێک دوای ئەوە دەستی کرد بە بڕینی سینگی باوکی بەبێ بەزەییانە لە کۆتایدا




خەندەیەکی کرد کاتێک دڵی باوکی خستە نێو دەستەکانی




کاڕمێلۆ:-ئەمەش بۆ براکەم بوو ببینە دڵت چۆن وەک نەفرەتیەک ڕەش بوە خوێڕی ئەوان مناڵی تۆ بوون ،من مناڵی تۆ بووم




کەمێک وەستا بەدیار ئەو جەستە بێڕۆحەوە  چاوەکانی کەوتنەوە سەر چەقۆکەی کە لە نێوەند قاچی باوکیدا چەقیبوو دەریهێنا و خستیە سەر ملی  باوکی تا دەست بکا بە بڕینی ملی






کاڕمێلۆ:-ئەوەش بۆ ئەو کارەی بەرامبەر منت کردت



























ئێنزۆ:-لەبەر خاتری خودای پیرۆز واز لە گیانم بهێنە میرابێلا!







دەنگی ئێنزۆ کاڕمێلۆی لە بیرەوەریە ناخۆشەکانی دەرهێنا سەیری دواوەی خۆی کرد بۆ بینینی ئەوەی ئەو ئاژاوەیە چیە






بێلا:-نەخێر هەرگیز !من هێشتا پرسیارم ماوە تۆ فێڵم لێ دەکەی!





خەندەیەک لێوەکانی نەخشاند کە بینی ئێنزۆ بە ماندوویەتیەوە نزیک دەبێتەوە و بێلاش ڕێگری لێ دەکا خۆ ئەو لە یەکەم جارەوە دەیزانی ئەو دووانە لادەر و مناڵی شیرنن








ئێنزۆ:-بۆ خاتری ئاسمان بێلا سێ کاتژمێرە پرسیار دەکەی






بێلای تێپەڕاند و  بە تەواوی نزیک بویەوە لە کاڕمێلۆ و لە بەرامبەری وەستا




ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ ، لێت دەپاڕێمەوە بمکوژە و ڕزگارم بکە






بە بێزاریەوە داوای لە کاڕمێلۆ دەکرد






بێلا:-تۆ فێڵ لە من دەکەی قژ زەرد!وەڵامی هەموو پرسیارەکانم وەرنەگرتوە هێشت!




کاڕمێلۆ سەری بە بێهیوای جوڵاند بۆ ئەو دوو مناڵە لاسارەی بەرامبەری






کاڕمێلۆ:-بوەستن !وەک دوو مناڵ ڕەفتار مەکەن خەریکە کەشتیەکەم وێران دەکەن ،ئێنزۆ بوەستە لە بەرز کردنەوەی دەنگت ،تۆش خاتوونی بچوکی لاسار واز بێنە ئەو کوڕە پشویەک بدا دواتر پرسیاری لێ بکە







بە هێمنیەوە قسەکانی بە ڕووی ئەو دووەدا دەکرد بەڵام بێلا جۆرێک لە بێزاری کەوتە ناخی کاتێک ووتی لاسار ئەو وا قەراری دەدا کە لاسار نیە بەڵام ڕاستیەکان واناڵێن




______________꧁༆꧂_____________





Continue Reading

You'll Also Like

2.1K 293 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
731 127 4
هاوسەرەکەم خیانەتی لێدەڪردم هەموو ڕۆژ بەڵگەیـان بۆدەناردم، من نەم دەتوانی جیاببمەوە چونکە ئەوە بۆ ناوبانگی خێزانەڪەم خراپ بوو، مێشـڪم خەریک بوو دەوە...
445 51 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
110K 220 84
Erotic shots