''Running to The Sea''

بواسطة avel332

39.5K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... المزيد

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

خوێنی هەڵمژراو

641 132 127
بواسطة avel332

𝓘𝓝 𝓣𝓘𝓡𝓐𝓝𝓘𝓢 𝓢𝓔𝓐

𝓞𝓝 𝓜𝓐𝓖𝓘𝓒𝓔 𝓓𝓔𝓐𝓓 𝓢𝓗𝓘𝓟

______________꧁༆꧂_____________

ئێنزۆ:-ئای خودایە میرابێلا ئایا تۆ ناترسی لەمن؟

برۆیەکی بەرز کردبوەوە لێم وەک گەمژەیەک وابوو

قسەکەی دوای ئەو بوو کە تا توانیم شەقم لە شانی دا


هێشتا نکۆڵی دەکا لەوەی چەندە قوڕسە باسکردنی

بێلا:-ترسان لەتۆ؟ ئۆهـ تکایە ئێنزۆ گاڵتەم پێ مەکە



باشە دەبوایە من زۆر بە خراپی لە ئەو بترسم بەڵام دەزانم ئەو کوڕێکی شیرینە تەنها هەندێک جار زۆر بە خراپی توڕە دەبێ بەڵام لەمن نا بەڵکو لە پیاوەکان


من لە ماوەی ئەو نۆ ڕۆژەدا زیاتر و زیاتر لە ئێنزۆ نزیک بوومەوە



باشە دانیپێدادەنێم کە ئاگادارم ئەو دەیەوێ تۆڵەم لێ بکاتەوە بەڵام تا ئێستا ئەنجامی نەداوە وە بە پێی ئەوەی من ئێنزۆ دەناسم سوێند دەخۆم کارێکی زۆر خراپ دەکا !





من ئێنزۆم خۆش دەوێ مەبەستم ئەو هاوڕێیەکی زۆر باشە بۆم لەسەر ئەم کەشتیە گەورەیە هەمووان ڕێزم دەگرن وەک کچێکی بچوک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن و گرنگیم پێدەدەن ئەوە دڵ خۆشم دەکا بەڵام ئێنزۆ زۆر زیاتر لە هەمووان نزیکە لێمەوە منی لەلا گرنگە وە زۆر جار باسی زۆر شتم بۆ دەکا




بەڵام ئەو پیرە پیاوە شێتە هەرگیز گرنگی نەداوە پێم تەنها کاتێک نەبێ کە دەمەوێ نزیکی لوتکەی پێشەوەی کەشتیەکە ببمەوە پێم دەڵێ بیریشی لێ مەکەوە ئەگەر نا دەتکوژم ئەگەر بکەوی !



وە کەمێک پێش ئێستاش هەوەسبازی کرد پیرە پیاوی قێزەون !



بێلا:-کەواتە بەڕێز ڕافایڵ!تۆ ئازادی بۆیە وەڵامی پرسیارەکانم بدەوە



هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و هەڵسایەوە لەسەر کورسیەکە منیش دەستم لەسەر کورسیەکە هەڵگرت و تۆزێک گەڕامەوە دواوە بۆ ئەوەی بتوانێ بە تەواوی بێتە دەرەوە لە نێوان کورسی و مێزە شاهانەییەکەیدا




ڕووی کردە من و چاوە سەوزەکانی نیشان دام ئەو ....ئەو زۆر قۆزە باشە بێلا ئێستا شەقێک لە خۆت بدە !ئەو گەمژەیە



ئێنزۆ:-بێلا تۆ کۆڵنەدەری ،خودایە !وە زۆر بێزارکەری!




بەبێزاریەوە سەیری دەکردم وەک ئەوەی زۆر لێم بێزار بووبێ بە دراماتیکیەوە چاوەکانم فراوان کرد و دەستم خستە سەر دڵم



بێلا:-ئێنزۆ!قسەکەت ئازاری دام سوێند دەخۆم بەهۆی ئەوەوە بێهیوا بووم لە ژیان!



لە کۆتای قسەکانمدا چاوەکانم بە بێزاریەوە سوڕاند ئەویش بە کەمیەوە پێکەنی


ئێنزۆ:-بەباشی بیری لێ بکەرەوە بێلا ئەوە ئاسان نابێ نە بۆتۆ نە بۆمن شیرینەکەم



یاع!

دەڕشێمەوە ،شیرینەکەم؟!


ئێنزۆ تکایە زۆر قێزەونی وە دوای ئەوە چ شتێکە کە گران دەبێ بۆ من و بۆ خۆی باشە ئێستا زیاتر زانینخواز بووم



حەز بە شتە نهێنیەکان دەکەم




بێلا:-یەکەم شت بەڕێز ئێنزۆ ڕافایڵ بانگم مەکە بە شیرینەکەم زۆر قێزەون دەردەکەوێ وە دووەم شت هیچ بیرۆکەیەکت نیە چەندە تامەزرۆم بۆ وەڵامی پرسیارەکانم !




خەندەیەکی کەمی کرد و بە چاوێکەوە سەیری کردم کە نەمدەتوانێ شیبکەمەوە وەک ئەوەی ئازارێک هەبێ لە ناخیدا وە بەزەیی



ئێنزۆ:-باشە میرابێلا فیلیپس ،خۆزگە من وەک تۆ نەدەبووم و ڕقم لە نهێنیەکان بوبایەوە بەڵام (خۆزگە) ئەوە وشە بە ئازارەکەیە کە کاتێک دەریدەبڕی ئەوکات دەزانی هەموو شتێک تێپەڕیوە




باشە مێشکم هیچ یەکێک لە قسەکانی لێکنەدایەوە هیچ تێنەگەشتم باسی چی دەکا بەڵام ئەوە زۆر ناخۆشە کە دەیبینم بەم شێوەیە قسە دەکا وەک ئەوەی شکاو بێت هەستێکی ناخۆش بەدڵم دەبەشخێ ئەو لەو جۆرانە نەبوو بە ئاسانی دڵتەنگ ببێ






دەستی هێنا پێشەوە بۆ ئەوەی بیگرم بە دوودڵیەوە دەستم خستە دەستی هێشتا دەشڵەژێم کاتێک نزیک دەبێتەوە لێم


بە هێواشی منی بە دوای خۆی ڕاکێشا هەر کە دەرگاکەی کردەوە ڕووناکی خۆرەکە وای کرد چاوەکانم بە توندی بنوقێنم تاوەکو ڕاهاتم




ئێنزۆ ڕۆشت بۆ لای زەنگۆڵەیەکی گەورە کە تاوەکو ئێستا نەمبینیوە بەکاری بهێنن ئێنزۆ بە دوودڵیەوە دەستی بە زەنگۆڵەکەوە گرت



ئێنزۆ:-بێلا گوێچکەکانت بە دەستت دابخە




دەستی بەردام و منیش ئەو کارەم کرد کە ووتی وە دەستی کرد بە لێدانی زەنگۆڵەکە باشە گوێچکەم تۆزێک ئازاری هەبوو ئەوە دەنگی زۆر گەورەبوو



دووبارە دەستی گرتمەوە و منی ڕاکێشا بۆ هۆڵی کۆبونەوەکانیان لەوێ دانیشتین وە بەرە بەرە پیاوەکان کۆبونەوە بۆچی ئەوان کۆدەبنەوە؟



ئایا زەنگۆڵەکە بۆ بانگکردنیان بوو؟







وە کۆتا کەس فیلامینیۆی شیرن هات خەندە گەشاوەکەی پێشکەش کردم نەخێر ببورن کۆتا کەس



ئای خودایە دەمەوێ بچمە ژێر مێزەکەوە!


دڵم!


دروستکەری من تکایە یارمەتیم بدە ئەم کابرا شێتە بۆچی هات





ئێنزۆ:-ئارامبە میرابێلا لێرەم




ئێنزۆ لە لای گوێچکەم بە چرپەوە قسە باش و هاندەرەکانی ئاڕاستە کردم وابزانم هەستی بە شڵەژانەکەم کردوە وە ئەگەر باسی ئەو کابرایە بکەم




سوێند دەخۆم چرکەیەکیش چاوی لانەبردوە لەسەرم زیاتر دەمترسێنێت


واملێدەکات ئازارێکی توند سکم بگرێتەوە



بێلا:-ئێنزۆ تکایە بمگرە دەمەوێ لە کاڕمێلۆ بدەم!



بە چرپەوە بە ئێنزۆم ووت




بەڵام ئەو گەمژەیە چی کرد!



ڕێک قسەکەی منی ئاڕاستەی کاڕمێلۆ کرد



ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ! بێلا دەیەوێ لێت بدا!




بە چاوێکی شۆکەوە سەیری ئێنزۆم کرد ئەو ..

ئەو دووڕوە!ئای خودایە بەڵام ئەوەی زیاتر شۆکی کردم نا بە تەنها من نا بەڵکو هەموو کەسێکی ژوورەکە بە قسەی پاش ئەوە شۆک بوون




کاڕمێلۆ:-هیچ ڕێگریەکم نیە میرابێلا ئەگەر دەتەوێ تەنها ئەنجامی بدە



دەمم کرایەوە ئێستا  چی ڕوودەدات خەریکی چ قسەیەکە؟!


خودایە ئێستا ئەو چی ووت!



ئێنزۆ دەستی کرد بە قاقا لێدان



ئێنزۆ:-خودایە کاڕ!تۆ گاڵتەچیەکی زۆر باشبویت ئەم ماوەیە



باشە ئێنزۆ ئەو قسەیە بە ڕێگای گاڵتەدا برد بەڵام سوێند دەخۆم ئەوە گاڵتە نەبوو




لە شەرمدا خوێنی لاشەم لە ڕوومەتمدا گیری خواردبوو هەستم دەکرد دەبم بە دڵۆپێک ئاو





میانۆ:-ئێنزۆ بۆچی زەنگۆڵەکەت لێدا؟



میانۆی زیرەک وەک هەمیشە بە هێمنیەکی تەواوە دەستی بە قسە کرد



ئێنزۆ:-باشە پیاوینە بێلا دەیەوێ هەموو شتێک بزانێت




هەموویان دەستیان کرد بە چپە چپ کردن چی شتێک ڕودەدات



ئێنزۆ:-وە کاڕمێلۆ دەیەوێ ئازادی ببەخشێت بە من بۆ ئەوە



هەموویان بە هێمنیەوە سەیری من و ئێنزۆ و کاڕیان دەکرد وە سەریان بە باشە لەقاند



کاڕمێلۆ:-کوڕینە بۆ ڕازیبونتان پێویستمانە قسە بکەن نەک سەرتان بجوڵێنن








.....:-بەڵێ ئێمە پیاوەکانی کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ ئێمە ژێردەستەی کاڕمێلۆ بۆناڤێنتۆ لە ژێر فەرمانی ئەودا دەبین وە بە دڵەوە ڕازین ئێنزۆ ڕافایڵ بەڵێنەکەی بشکێنێت تەنها بۆ میرابێلا فیلیپس




بەیەک دەنگ هەموویان هاواریان دەکرد ئێستا ئەوە چیە ؟


چ پێویستی بەوە بوو ؟


خودایە ئەوانە بەتەواوی لەنێو شتانێکی شاراوە دەژین


کاڕمێلۆ هەڵسایەوە و ڕۆشت بۆ لای دۆڵابێک و چەقۆیەکی تێدا دەرهێنا کە نازانم چۆن چۆنی وەسفی بکەم ئەو شتە درەوشاوە بوو باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم



ئەو چەقۆیە دەدرەوشێتەوە!

کاڕمێلۆ لە ئێنزۆ نزیک بویەوە و ئێنزۆ دەستی ڕاکێشا بۆی وە کاڕمێلۆ چەقۆیەکەی خستە سەر دەستی




بێلا:-چ...چی دەکەی بەڕێز بۆناڤێنتۆ!؟



ئێنزۆ:-پێویستمان بەوەیە دەستم بریندار بکا ،بێلا ئایا تۆ دڵنیای؟



بۆچی دەستی بریندار دەکا من




من نامەوێ ئێنزۆ ئازار بکێشێ



بێلا:-ئێنزۆ ئ...ئەوە ئازاری دەبێ؟


چاوەکانم بەتەواوی پڕ ببون لە گرژیەکی زۆر

ڕقم لەوەیە کەسە ئازیزەکانم ئازار بکێشن بۆچی ئەوان بەم شێوەیە نامۆ ڕەفتار دەکەن ئەوان...


ئەوان من دەترسێنن

ئێنزۆ بە کەمی خەندەیەکی کرد

ئێنزۆ:-نەخێر ئازیزم هەرگیز ئەوە ئازاری نابێ باشە؟


ئەو بە سۆزێکی زۆرەوە سەیری دەکردم خەندەکەی ئارامی پێ دەبەخشیم

کاڕمێلۆ:-ئازیزم؟


چاوەکانم ڕێڕەوەکەیان لە ئێنزۆوە بۆ کاڕمێلۆ گۆڕی ئێستا چیە؟


ئەو بۆچی وا دەردەکەوێ کە بیەوێ من و ئێنزۆ فڕێ بداتە نێو دەریاکەوە؟



ئێنزۆ:-خودا لێت ببورێ کاڕمێلۆ تکایە گەمژە مەبە ئەو وەک خوشکمە وە واز لە بیر کردنەوە ناپەسندەکانت بهێنە و کارەکەت بکە!




ئەو ئێنزۆیە!ئەو زۆر بوێرە !



ئێستا فەرمانی بەسەر گەورەکەی کرد خودایە


وە کاڕمێلۆ تەنها ڕوخساری ئارام بویەوە و پاش چەند چرکەیەک لێوی نزیک چەقۆیەکە کردەوە



کاڕمێلۆ:-تەنها بۆ میرابێلا فیلیپس بەڵێنەکە دەشکێنرێ





وە دوای ئەوە بە چەقۆکە دەستی ئێنزۆی بریندار کرد ئێنزۆی خۆبەزلزان تەنانەت تۆزێکیش دەمووچاوی نەگۆڕا بۆ هەست کردن بە ئازار




بەڵام ئەوەی زیاد لە پێویست سەیر بوو ئەوە بوو کە ئەو دڵۆپە خوێنانەی لەسەر چەقۆیەکە بوون دەگۆڕان بۆ دڵۆپێک لە زێڕ و نوقم دەبوون لە نێو چەقۆیەکە


وەک ئەوەی چەقۆکە ئەو دڵۆپانە بخواتەوە سوێند دەخۆم دەمم لەسەر ئەرزەکە کەوتوە ئێستا!

ئەوانە چین؟

درەوشانەوەی ئەو چەقۆیە سروشتی نیە

چەقۆیەک بەگێلیەوە دڵۆپی خوێنی زێڕین ناخواتەوە

دڵۆپی خوێنی ڕەنگ سوور ناگۆڕێت بۆ پارچە شاکارێکی زێڕین



ئەوانە لەخەون دەچن

ئەوە سەرلێشێواوم دەکا


______________꧁༆꧂_____________

واصل القراءة

ستعجبك أيضاً

I Hate You بواسطة ဆြိ/ဆွိ

الخيال (فانتازيا)

134K 3.7K 25
Warning: 18+ ABO worldကို အခြေခံရေးသားထားပါသည်။ စိတ်ကူးယဉ် ficလေးမို့ အပြင်လောကနှင့် များစွာ ကွာခြားနိုင်ပါသည်။
Bromance بواسطة နှောင်း

الخيال (فانتازيا)

274K 38.5K 20
လက်တွေ့ဘဝနှင့် နီးစပ်ချင်ယောင်ဆောင်ခြင်း
Erotic one shots بواسطة veer172

الخيال (فانتازيا)

117K 238 86
Erotic shots
13.8K 3K 101
دوای ڕووداوێکی ھاتوچۆ، جایمین'ی حەڤدە ساڵان توشی کۆما دەبێت، بەڵام کاتێک ھۆشی دێتەوە پاش چەند مانگێک، ئازار دەچێژێت بەھۆی لە دەستدانی یادەوەریەکانی،...