ℐ𝒩 𝒮ℰ𝒜
𝒪𝒩 𝒮ℋℐ𝒫
ℳ𝒜𝒢ℐ𝒞ℰ 𝒟ℰ𝒜𝒟
______________꧁༆꧂_____________
ئێنزۆ:-هێی تۆ مشکی نێو دۆڵاب هەڵسەوە
بە پەنجەی لە شانی میرابێلای دەداو هەوڵی دەدا هەڵیستێنێ لە خەو
بێلا:-تکایە دوور بکەوە و واز لە گیانم بهێنە
بە خەواڵویی قسەی دەکرد تەنانەت هۆشیشی لەسەر خۆی نەبوو نەیدەزانی قسە بۆ کێ دەکا و دەستی بە چاوەکانی دەهێنا
ئێنزۆ خەندەی کرد بەرامبەر کارە شیرینەکەی
ئێنزۆ:-باشە خۆت ویستت
لێوی بە مانای گرنگی نەدان هێنایە خوارەوە و ساتێکی ویست تا کۆتا توانای هاوار بکا
ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ!بێلا دەڵێ هەڵناستم لەخەو تاوەکو بۆناڤێنتۆ خەبەرم نەکاتەوە!
بێلا خێرا چاوەکانی لە شۆکدا کردەوە و سەیری ئێنزۆی کرد کە لە تەنیشت جێگای خەوەکەی وەستاوە
خێرا مستێکی بۆ قۆڵی هاوێشت
بێلا:-چیت کرد؟!خودا بتخاتە دۆزەخەوە !
ویستی سەرینەکەی بهاوێژێ بۆ ئێنزۆ بەڵام بەری نەکەوت بەهۆی ئەوەی ئێنزۆ بە خێرایی لە ژوورەکە ڕایکردە دەرەوە بە پێکەنینەوە
بێلا سەری بە دەستەکانی گرت و دەپاڕایەوە لە خودا ئێستا گیانی بکێشێت
ئەو درۆزنە درۆیەکی خراپی بۆ هەڵبەست!
بە ناچاریەوە هەڵسا لەسەر جێگاکەی و ڕۆشت بۆ لای دۆڵابەکەی و دەرگاکەی کردەوە و بەبێ گرنگی دان جلێکی هەڵگرت و ویستی دەرگاکە بەڵام تێبینی جلێکی ئافرەتانەی جیاوازی کرد
بیری کەوتەوە کە ئێنزۆ ڕۆژی پێشتر پێیوت جلوبەرگی چەتەی ئافرەتی بۆ هێناوە
خێرا جلەکەی هەڵگرت و بەرەو گەرماو هەنگاوی نا
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ئێنزۆ بە پێکەنینەوە بەرەو مێزی نان خواردن ڕۆشت بینی زۆربەی پیاوەکان لەسەر مێزەکەن و چاوەڕێی خواردن دەکەن
ئێنزۆ:-بەیانی باش کوڕینە
فێلامینیۆ:-بەیانی باش دەبینم سەرەتای ڕۆژێکی خۆشت هەیە!
فابیۆ:-پیاو باسی چی دەکەی منیش خەبەرم ببێتەوەو لە هەمان ژوور لەگەڵ کچێک بم لە خۆشیدا بە باڵە جوانەکانم دەفڕم وەک فریشتەیەک
فێلامینیۆ:-مەبەستت ئەو باڵانەیە کە لەهی شەمشەمەکوێرەی سوتاو دەچن؟پف پیاو تکایە فریشتەکان تۆڵەت لێ دەکەنەوە!
هەموویان دەستیان کرد بە پێکەنین
ئێنزۆ:-بێدەنگ دەبن یان دەمە سەقەت دروست کراوەکەتان بشکێنم؟
ئێنزۆ بە چاوێکی تیژەوە سەیری ئەوانی دەکرد
ئێنزۆ:-ئەو تەنها کچێکی بچوکە وە مناڵێکە بۆیە بوەستن لە بە نیشان کردنی ئەو وە وا مەزانن کە هەستم نەکردوە چۆن دەتانەوێ ڕایبکێشن بۆ خۆتان !ئەگەر ناتانەوێ فڕێتان بدەمە خوارەوە لە کەشتیەکە ئەوا بوەستن لە بیر کردنەوە گەمژانەیەکانتان !
باشە ئەو هەنێک جار لە کوڕە لادەرەکەوە دەگۆڕێت بۆ پیاوە ترسناکەکە ئەوەش زۆر بە کەمی ڕوودەدا بۆیە پیاوەکان وەستان لە پێکەنین و تێگەشتن ئەو بە ڕاستیەتی
ئێنزۆ هەر بە چاو تیژیەوە مایەوە تاوەکو چاوەکانی کەوتە سەر کاڕمێلۆ کە بەبێ دەنگیەوە دەستەکانی لە ژێر چەناگەیەتی و سەیریان دەکا
خێرا ئێنزۆ شێوە مناڵانەیەکەی هێنایەوە سەر ڕووخساری هەر بەو بەیانیە زوە وەک هەموو ڕۆژێک دەستی کرد بە بێزار کردنی وەک ئەوەی سوێندی خواردبێ کاڕمێلۆ بێزار بکا تاوەکو وا دەکا کاڕ بە دەستەکانی خۆی بیکوژێت
ئێنزۆ:-ئۆو پیاوینە واز لە من بهێنن ئاگادارن دوێنێ کابرایەکی پیر و پەکەوتە خۆی بریندار کرد بۆ کچێک کە بە مناڵی ئەو دەچێت
هەنێک لە پیاوەکان دەستیان کرد بە کۆخین هەنێکی تریش دەمیان تا دوا ئاست کرابوەوە بەڵام زۆربەیان لایان ئاسایی بو وە بە ڕوخسارێکی گاڵتەجاریەوە سەیری کاڕمێلۆیان دەکرد چونکە ئەوان ئاگادار بوون لەو ڕووداوە
لەولاوە کاڕمێلۆ بە چاوێکی ساردەوە سەیری ئێنزۆی دەکرد وەک ئەوەی بیەوێ بیکوژێت
کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ من مەکە بە ئامانجی گاڵتەکانت دواتر قۆڵەکەی تریشت بۆ دەنەخشێنم بە شمشێرە زێڕینەکەم
بزەیەکی لار و پڕ لە فیز لەسەر لێوەکانی هەبوون ئێنزۆ خێرا ڕووخساری بەرەو بێزاری گۆڕا
لەسەر کورسی دیاریکراوی خۆی دانیشت و لە تەنیشتیدا جێگایەکی بەتاڵ هەبوو کە هی بێلا بوو
کاڕمێلۆ:-کەواتە بۆچی هاوارت کرد کە بێلا خەبەری نابێتەوە؟
ئێنزۆ:-تەنها ویستم بیشڵەژێنم ئەو دڵی دێتە نێو دەمی کاتێک باسەکە تۆ بی وەک ئەوەی زۆر ترسناک بی
کاڕمێلۆ بە بێزاریەوە سەیری کرد و پاشان ویستی دەست بکا بە نان خواردن بەڵام چاوەکانی بە هێواشی بڵند کرد کاتێک گوێی لە پستە پستی پیاوەکانی بوو
چاوەکانی کەوتە سەر پشیلەیەکی مێیەی ژیکەڵە بە جلێکی پیاوانەوە قژە زەرد و پڕەکەی کۆکردبوەوەو زیاتر ملی دیار کەوتبوو کە چەندە سپی و ناسکە تاڵێک لە قژە درێژەکەی کەوتبوە سەر ڕووخساری دەریدەخست قژی تەڕە
دەستە بچوکەکانی لێکئاڵاندبوو هەناسەکانی کاڕمێلۆ بەرە بەرە خێرا دەبوون بەڵام لە پڕ ئێنزۆ دەستی کرد بە کۆخین و خواردن لە گەروی دا مایەوە و کاڕمێلۆ بە بێزاریەوە سەیری کرد دەیویست بیکوژێت چونکە وای کرد بپچڕێ لە سەیر کردنی جوانترین دیمەن
ئێنزۆ:-بۆ خاتری خودای پیرۆز ئەمە چیە سوێند دەخۆم لە مشک دەچی
ئێنزۆ دەیزانی بێلا زۆر جوانە بەڵام لە دوێنێ شەوەوە سوێندی خواردوە کە تۆڵەی کارەکەی لێبکاتەوە
بێلا :-ئۆهـ بەڕاست ؟ پێم وابوو جوانە
بێلا ڕوخساری گۆڕا بۆ خەم و سەری نزم کردەوە
کاڕمێلۆ بە تیژیەوە سەیری ئێنزۆی کرد سوێندی دەخوارد لە زۆڵێک دەچێت و ئاماژەی ئەوەی بۆ نارد کە دەیکوژێ ئەگەر بێدەنگ نەبێ
کاڕمێلۆ:-ئەو گاڵتە دەکا تەنها دەیەوێ بتشڵەژێنێت
ئێنزۆ خێرا سەری بڵند کرد و بە چاوێکی شەیتانیەوە سەیری کاڕمێلۆی دەکرد
ئێنزۆ:-تۆ ئێستا مەبەستت ئەوە بوو بێلا جوانە؟
خەندەیەکی فێڵبازانە لەسەر ڕوخساری هەبوو وە برۆی دەجوڵاند بەڵام کاڕمێلۆ سەیرکردنێکی بێ هەستی پێداو ئێزۆی بێدەنگ کرد
بێلا بە هێواشیەوە لەسەر کورسیەکە دانیشت و دەستی کرد بە نان خواردن بەڵام تەواو نائاسودە بوو بەهۆی سەیرکردنەکانی پیاوەکان بۆی
لە پڕ کاڕمێلۆ مستێکی کێشا بە مێزەکەدا و بە هێمنیەکی زۆر قوڵەوە قسەی کرد
کاڕمێلۆ:-خواردنەکانتان بخۆن کوڕینە
ئێنزۆ لێوەکانی کردبوو بە هێڵێک بۆ ئەوەی پێکەنینی بوەستێنێتێ
ئێنزۆ بە دەستی برینداربووی توانای خواردنی نەبوو
دووبارە بێلا بویەوە یارمەتیدەری
هەموو چاوەکان دڵخۆش دەردەکەوتن بە بوونی بێلا لەگەڵیاندا
دوای ماوەیەک هەموویان لە خواردن تەواو بوون و هەر کەسەو ڕۆشت بۆ لای کاری خۆی تەواوی ڕۆژەکە بێلا تەنها بوو یان لە ژوورەکەی دەمایەوە یاخود دەرۆشت بۆ سەرەوەی کەشتیەکە
چەندین ڕۆژ بەم شێوەیە تەنیا بوو تەنها لە کاتی ژەمەکان هەموویانی دەبینی بە لای بێلاوە ئەوان زۆر شیرن بوون وەک خێزانێک وابوون تاکە کەس بێدەنگ بوو لەو کاتانەیا بێلا و کاڕمێلۆ بوون
ئێنزۆ هەمیشە هەوڵی دەدا گاڵتە بە بێلا بکا هەمیشە بەدوای داو نانەوە بوو بۆی دەیخستە باروودۆخێکی شەرمەزارکەرانەوە
ئەوانە شتە لاوەکیەکان بوون بۆ بێلا
سەرەکیەکانی بریتی بوون لە بیر کردنەوە لەوەی بۆ کوێ دەنێردرێت و چی بەسەر دێت تەنانەت تاوەکو ئێستا نازانێت کە ئایا لە شوێنێک لەنگەر دەگرن یاخود نا
چەندان ڕۆژی درێژخایەن و ئاسایی بوون لە نێو دەریا
هیچ شتێک بوونی نیە تەنها ئاو نەبێ وە بیرۆکەی دڕندەی دەریا و چەتەکانی تر بێلا دەترسێنێت
وە شوشە گەورەکەی ژوورەکەیان دوو هێندەی تر دەیترسێنێت بەڵام بێلا هیچ پرسیارێک ناکا و کەسیش باسی هیچی بۆ ناکا
وە لەو ڕۆژەوەی کاڕ خۆی بریندار کرد بە هیچ شێوەیەک بێلا و کاڕ قسەیان نەکرد کاڕمێلۆ هەمیشە بێ هەستە و بێلاش تا دەتوانێ خۆی لێ بەدوور دەگرێ
______________꧁༆꧂_____________