•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــد...

By yourbabyfr

10K 1.1K 17

'ئۆلیڤیا' دوای مردنی باوکی بە تەنها لەگەڵ دایکە هەژارەکەی دەمێنێتەوە، بەیانییەک لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە دەڕ... More

بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٣
بەشی ٤
بەشی ٥
بەشی ٦
بەشی ٧
بەشی ٨
بەشی ٩
بەشی ١٠
بەشی ١١
تێبینی نووسەر✍️

بەشی ١٢-کۆتایی-

704 72 1
By yourbabyfr

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
«دوایـــــــــــــــی ٦ ســـــــــــــاڵ»

"دەی بچکۆلەکانم فوو لە مۆمەکە بکەن" بینجامین گوتی.
ئەمڕۆ ڕۆژی لە دایکبوونی دوو کچەکەمانە و دەبنە ٥ ساڵ.
هەستێکی زۆر جیاوازم هەیە، هەرگیز بیرم لەوە نەکردبۆوە ڕۆژێک بینجامین دەبێتە باوکی منداڵەکانم و باشترین هاوسەر بۆ من !
نزیکی هەفتەیەکە پلان بۆ ئەمڕۆ دادەنێت وە  زۆر تامەزرۆی ئەمڕۆ بوو، لە کڕینی کێکی پەمەیی و ڕازاندنەوەی باخچەکە و کڕینی عەزی بۆ دوو کچە جوانەکەمان...
"گیانەکەم هەموو شتێک باشە؟" بینجامین پرسی.
"بەڵێ، بە دڵنیاییەوە چی لەمە باشترهەیە کە لەگەڵ هاوسەرە خۆشەویستەکەم لە یادی لە دایکبوونی کچەکانماندا پێکەوە چێژ لە ژیان دەبینین" وەڵامم دایەوە.
"دایکااااا وەرن دەیییی" تینا گوتی کاتێک مینا خەریکی خواردنی شیرینی بوو.
"بچکۆلەکانی دایە دەی ئامادە بن" گوتم.
بینجامین کامێراکەی گرتووە بە دەستییەوە کە هەموو ساڵێک ڕۆژی لە دایکبوونی من و خۆی و کچەکانمان وە ساڵیادی هاوسەرگیری و چەندین ڕۆژی تایبەتی دیکە کە وێنەمان پێی چرکاندووە.
"١...٢.....٣!" من و بینجامین ژماردمان کاتێک کچەکانمان فوویان لە مۆمەکان کرد و کوژاندیانەوە.
"دەی ئێستا وەرن با دیاریەکانی ڕۆژی لە دایکبوونتان پیشان بدەین!" بە کچەکانم گوت.
کچەکانم پێکەنین و لەگەڵ من و بینجامین هاتن.

"تەداااااااا" بینجامین گوتی کاتێک پەردەی لەسەر دوو پاسکیلەکە لادا.
تینا و مینا زۆر بە تامەزرۆییەوە باوەشیان پێدا کردین و بەم شێوەیە بینجامین هەموومانی لە ئامێز گرتبوو...
ئێستا کە هەموو خۆشیەکانی ژیان لەبەردەستمدایە و باشترین هاوسەرم هەیە، هیوادارم کچەکانیشم وەکو من خۆشەویستی ژیانیان بدۆزنەوە و بەختەوەر بن!
خۆزگە هەموو کۆتاییەکان بەم شێوەیە دەبوو پڕ لە بەختەوەری و خۆشەویستی...
                                    —کۆتایی—

Continue Reading

You'll Also Like

2.1K 72 11
the adventure of a miss. "can't control my anger " and a mr. "let's make chaos" Chester X Mandy story, imagine not mine, characters not mine. Any ch...
53.7K 5.8K 40
کچێکی سەرکێش کوڕێکی یاخی مونحەریف سارد چی ئەگەر ئەو دوانە پێکەوە بن؟ هەموو بیرۆکەیکانی ناو چیرۆکەکە دروست کراوی خەیاڵی خۆمە و بردنی کەم ئەزمونی تاکە...
8K 2K 22
{كـۆتایی هاتـووه‌} .... تـۆ چیت؟ من چۆن بڕوا به‌ تۆ بكـه‌م؟ تكــایه‌ با خـه‌ون بێـت .. نـامه‌وێت ئه‌مـه‌ ڕاستـی بێــت! مـ مـن له‌گه‌ڵ كێـدا قسه‌ ده‌ك...
6.1K 1K 25
"پێت وایە چیت؟" "هەموو ئەو شتانەی ناتوانیت جـڵەوی بکەیت" ئەرکێکی دزین لە دەزگایەک ڪە بە ١٢٥ پاسەوان دەورە دراوە "گشت نوسین و وشە و بیرۆڪەڪان بەرهەمها...