''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

بەهای ئافرەتی

629 129 124
By avel332


ℴ𝓃 𝓉𝒽ℯ 𝓈ℯ𝒶
𝒾𝓃 𝒹ℯ𝒶𝒹 𝓂𝒶ℊ𝒾𝒸ℯ 𝓈𝒽𝒾𝓅

______________꧁༆꧂_____________

بێلا تەواو بوو وە گەڕایەوە دواوە بەڵام تێبینی کرد کە کاڕمێلۆ هەناسەکانی خێرا بونە و سینگی بەرز و نزم دەبێتەوە بەڵام وای دانا بەهۆی برینەکەوە بێ هەرچەند ئازاریشی نیە کەلوو پەلەکانی کۆکردەوەو کاڕمێلۆش ویستی هەڵسێتەوە

بێلا:-نەخێر! هەڵمەستەوە!

بۆناڤێنتۆ چاوەکانی بە بێزاریەوە سوڕاند

بێلا:-تکایە لە جێگاکەتدا بمێنەرەوە

بە چاوە پشیلەییەکانیەوە لێی دەپاڕایەوە

کاڕمێلۆ سوێندی دەخوارد کە دڵی دێتە دەرەوە بەڵام لە ڕووکەشدا زۆر ئاسایی بوو

بەبێ هیچ قسە کردنێک لەسەر جێگاکەی ڕاکشاو مەچەکی دەستە بریندارەکەی خستە سەر چاوەکانی 

بێلا بۆ ساتێک ویستی پێی بڵێ کە دەستی نەجوڵێنێت بەڵام نەیویست ئازاری بدا و دووبارە بیری بهێنێتەوە کە ئەو ئازاری جەستەیی نیە بۆیە بە هێواشی ڕۆشتە دەرەوە

دووبارە ڕێگای گرتە بەر بۆ ژوورەکەی وە تێبینی کرد ئاسمان خەریکە تاریک دەبێ 


کە ڕۆشتە خوارەوە هەنێک لە پیاوەکان خەریکی ئامادە کردنی مێزەکە بوون

بیری کردەوە کە نانی نیوەڕۆی نەخواردوە تەنانەت کەسیان نەیانخواردوە وە زیاتر بیری کردەوەو بۆی دەرکەوت کاتێک لەسەرەوە لەسەر شانی ئێنزۆ خەوتبوو ئەو کات ئەوان نانی نیوەڕۆیان خواردوە وە ئێنزۆش هەڵینەستاندوە لە خەو

کەواتە ئێنزۆش ژەمی نیوەڕۆی نەخواردوە فیلامینیۆی بینی و ڕۆشت بۆ لای

بێلا:-بەڕێزم ویستم داوای شتێکت لێ بکەم


بە خەندەوە داوای لە فیلامینیۆ کرد

فیلامینیۆ:-ئۆهـ تکایە بێلا زۆر فەرمی مەبە تەنها فیلامینیۆ بەسە ،وە فەرموو چ شتێک داوا دەکەی با بۆتی ئەنجام بدەم

بەو پەڕی میهرەبانیەوە لەگەڵ بیلادا دوا

بێلا:-کەواتە..فیلامینیۆ ئەوەی ڕاستی بێ ئێنزۆ ژەمی نیوەرۆی نەخواردوە وە بریندارە من وا بیرم کردەوە کە خواردنی بۆ ببەمە ژوورەکەی بەڵام نەمزانی چێشتخانەکە لە کوێیە

فیلامینیۆ:- بەڵێ لامان سەیر بوو ئێنزۆ لەسەر مێزی نان خواردن نەبوو بەڵام کاڕمێلۆ ووتی کە ئەو لە بەهەشتدایە بەهەرحاڵ با چێشتخانەت نیشان بدەم

بێلا سوور هەڵگەڕا کاتێک زانی کاڕمێلۆ ئەوانی بینیوە بۆیە وتویەتی لە بەهەشتە

دوای فیلامینیۆ کەوت  وە دواجار گەشتنە شوێنی مەبەست

شوێنەکە وای لە بێلا کرد شۆک ببێت ئەوێ زۆر گەورە بوو وە بە نزیکەیی دە پیاو خەریکی خواردنەکان بوون

هەموو شتێک پاک بوو وە بۆنی خواردنەکان زۆر خۆش بوو تۆزێک دوور وەستابوو لێیان

فیلامینیۆ:-دەی بێلا وەرە ئەوە داوا بکە کە دەتویست

بە هەنگاوی هێواشەوە بەرەو پێشەوە ڕۆشت  و بە ڕێزەوە داوای هەنێک خواردنی کرد  بۆ ئێنزۆ ئەوانیش پێیان دا وە بە نەرمیەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد

وە تا ڕادەیەک لەگەڵ ئەوانیش بوو بە هاوڕێ بەڵام هێشتا نەیدەویست بە ڕۆژێک بەم شێوەیە نزیک ببێتەوە لێیان

بێگومان هێشتا متمانەی تەواوی بە کەسیان ناکا بەڵام دەیەوێ خۆی بگونجێنێت تاوەکو دەگەن بە وڵاتێک و لەوێ شتەکان لەگەڵ چەتەکان بە کۆتایی دەهێنێت

خواردنەکەی وەرگرت و بەڕێ کەوت بۆ ژوورەکەی لە دەرگای دا پێش ئەوەی بچێتە ژوورەوە

ئێنزۆ:-وەرە ژوورەوە

دەرگاکەی بە هێواشی کردەوە و ڕۆشت بۆ ژوورەوە ئێنزۆ بە چاوێکی نیمچە کراوەییەوە سەیری کرد 

بێلا:-خواردنم بۆ هێناوی

ئێنزۆ:-بۆم ناخورێ

بێلا تەنانەت  گوێی بۆ قسەکەشی نەگرت خواردنەکەی لەسەر مێزی تەنیشت جێگای خەوتنەکە دانا و کورسیەکی هێنا لە تەنیشت جێگاکە دانیشت

بێلا:-دەی ئێنزۆ هەڵسەوە  نیوەڕۆ بەهۆی منەوە خواردنت نەخوارد دەزانم ماندووی بەڵام خواردن بخۆو بخەوە باشە؟

بە ڕوخسارێکی میهرەبانەوە قسەی لەگەڵیدا دەکرد تاوەکو ئێنزۆ ڕازی ببێت 

ئێنزۆ:-خودایە!تۆ کۆڵ نادەی وایە؟

بە بێزاریەوە لەسەر جێگاکەی دانیشت و بێلاش زەردەخەنەی سەرکەوتنی کرد 

ئێنزۆ هەوڵی دا خواردنەکە بخوا بەڵام نەفرەتی کرد کاتێک تێبینی کرد کە دەستی ڕاستی بریندارەو  توانای گرتنی شتەکانی نیە

ئێنزۆ:-هەی خودا بە نەفرەتت بکا کاڕمێلۆی گەمژەی زۆڵ

میرابێلا چاوەکانی لە شۆکدا کرایەوە کە چۆن ئێنزۆ دەتوانێ بەم جۆرە جنێو بەو پیاوە ترسناکە بدا

بێلا:-خودایە تۆ بوێری

ئێنزۆ ساتێک سەیری کرد و پاشان پێکەنی و سەری بەبێهیوایی جوڵاند

ئێنزۆ:-خودایە تۆ زۆر لەو پیاوە دەترسی ،بۆچی؟

بێلا:-باشە مەبەستم ئەو زۆر ترسناکە وە ئەو لەوانەیە لە هەر ساتێک بێ بتکوژێت وە وەک خێوێک وایە لەهەر ساتێک بێ بۆت بەدەر دەکەوێ کە ڕێک لە بەرامبەرت وەستاوە

ئێنزۆ دەستی کرد بە پێکەنین وە بەهۆی قاقای پێکەنینەکەیەوە بێلاشی بە پێکەنین هێنا
وە دوای کەمێک وەستان لە پێکەنین

بێلا:-بیهێنە ،من خواردنت پێ دەدەم

ئێنزۆ:-ئۆهـ بەڕاست؟

بێلا بە نەرمیەوە سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند

ئێنزۆ:-سوپاس ، بچی بۆ دۆزەخ کاڕ وات لێ کردووم پێویستم بە کچێک بێ بۆ نان خواردن

بە چرپەوە لە ژێر لێوەکانیدا قسەی دەکرد


بێلا:-بەڕێز ڕافایڵ گوێم لە قسەکانتە بوەستە لە سوکایەتی کردن بە بەهای ئافرەتیم ئەگەر نا دووبارە کارێک دەکەم بۆ ئەوەی ئاقڵ ببی

چاوەکانی بچوک کردبوەو قسەی دەکرد


ئێنزۆ:-وامەڵێ!وە مشکی نێو دۆڵاب سوێند دەخۆم تۆڵەی ئەم کارەی ئەمڕۆ دەکەمەوە بەڵام بوەستە تاوەکو دەستم باشتر دەبێ!

بێلا خێرا کەوچکێک خواردنی خستە نێو دەمی ئێنزۆوە تاوەکو بێدەنگ ببێ وە سەرکەوتوش بوو


تاوەکو خواردنەکە تەواو بوو وەک دوو دوژمن بوون وە لە کۆتایی دا بێلا خواردنەکانی برد بۆ دەرەوە و ئێنزۆش پاڵکەوت و هەوڵی ئەوەی دەدا بخەوێ 




بێلا کاتێک قاپەکانی خستە چێشت خانەوە بەرەو هۆڵەکە بەڕێ کەوت و بینی زۆربەی پیاوەکان خەریکی نان خواردنن وە هەنێک قاپی بەتاڵ لەسەر مێزەکەن ئەوەیش نیشانەی ئەوە بوو بەشێک لە پیاوەکان خواردنیان تەواو کردوە و ڕۆشتون 

بێلا بە نەبونی ئێنزۆ هەستی بە نائاسودەی دەکرد بەڵام کە چاوی بە میانۆ کەوت نائاسودەییەکەی بوو بە دووهێندە وە میانۆ خەندەیەکی ئاسایی بەرامبەری کرد وەک ئەوەی هیچ شتێک ڕووی نەدابێ


بەڵام بێلا دڵی خەریک بوو دەکەوتە نێو دەستەکانی 

فیلامینێۆ:-ئۆهـ بێلا !فەرموو خواردن بخۆ



فێلامینیۆ ئاماژەی بۆ کورسیەکەی تەنیشت خۆی کرد  وە بێلا بە خەندەوە ڕۆشت و دەستی کرد بە نان خواردن


تێبینی کرد کە بۆناڤێنتۆ لەسەر مێزەکە نیە و وای دانا خواردنی خواردبێت

لە کۆتاییدا دوای نان خواردن ڕۆشتە ژوورەکەوە و بۆ ساتێک لە شوێنی خۆی جێگیر بوو



بێلا:-نەفرەت من بیرم نەبوو کە لە یەک ژوور بەتەنها لەگەڵ کوڕێکدا دەخەوم!ٚ


دەستی خستە سەر نێوچەوانی و بە شۆکەوە سەیری ئێنزۆی دەکرد کە خەووتبو

دواتر بڕیاری دا خۆی بگونجێنێت


لە ژێر لێوەکانی سوێندی دەخوارد ئەگەر ئێنزۆ نزیکی ببێتەوە ئەوا لوتی دەشکێنێت


خۆی خزاندە سەر جێگای خەوەکەیو بە قوڵی هەناسەی دایەوە ڕۆژێکی درێژ و پڕ لە ڕووداو بوو بۆ ئەو بیری دەکردەوە لە داهاتوی ئاخۆ چی بەسەر دێ


بۆچی کاڕمێلا هەست بە ئازار ناکا ئایا چ شتانێک وای لێ کردووە ؟

هەر خۆی وا بووە یاخود شتانێک لە پشت پەردەی ژیانیەوە بوونیان هەیە

بە دەم بیر کردنەوە لە ڕۆژە پڕ ڕووداوەکەی خەو چاوە سەوزەکەی پێ داخست و دەرگای جیهانی خەوەکانی بەڕوودا کردەوە




هەر چەندە تەواوی شەوەکە هەر کاتژمێرێک خەبەری دەبویەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بێت کە هیچ ڕووی نەداوە و قژ زەرد نزیکی نەبۆتەوە لە کۆتاییدا ئەو کچێکە لە نێو زیاتر لە پەنجا پیاو



______________꧁༆꧂_____________




Continue Reading

You'll Also Like

987 165 6
"سـەمـا گفتووگۆی نێوان ڕۆح و جەستەیـە" "گشـت نوسیـن و وشـە و بیرۆکەکـان بەرهەمـهاتووی خەیاڵی نووسەرن " ڕازی نیـم بە بردنی تەنهـا وشەیەکیـش ..
2.1K 293 19
- بیرتە کاتێک پێت وتم چ شتێکی دایکت زۆر بەدڵە ؟ من پێم وتی هەموو شتێک چونکە خۆشەویستی کوێرە ئەو هیچ شتێک بەدی ناکات جگە لەجوانی ئـــادلیــن" ڪـارسۆن"
40.2K 2.4K 22
𝐁𝐨𝐨𝐤 # 𝟏 𝐨𝐟 𝐓𝐡𝐞 𝐑𝐚𝐚𝐳 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬. Love or betrayal? Consumption of betrayals. Internal betrayal? Yes! Will they be overcome? Or W...
19.4K 1.7K 15
باشترین کاربوو هەڵبژاردنی تۆ بۆ هاوسەرگیری. Complete