•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــد...

By yourbabyfr

10K 1.1K 17

'ئۆلیڤیا' دوای مردنی باوکی بە تەنها لەگەڵ دایکە هەژارەکەی دەمێنێتەوە، بەیانییەک لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە دەڕ... More

بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٣
بەشی ٤
بەشی ٥
بەشی ٦
بەشی ٧
بەشی ٩
بەشی ١٠
بەشی ١١
بەشی ١٢-کۆتایی-
تێبینی نووسەر✍️

بەشی ٨

614 77 0
By yourbabyfr

ئۆلیڤیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ماوەەیەکی زۆرە کە بە ڕێگاوەین بەڵام هەر نەگەیشتووین..
"واڵتەر، بۆ نەگەیشتین؟ وەکو ئەوەی بینجامین باسی کرد ڕێستۆرانتەکە ئەوەندە دوور نەبوو؟" پرسیم.
پێش ئەوەی واڵتەر وەڵامم بداتەوە زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا و کە لە گیرفانی دەری کرد بینیم کە بینجامین پەیوەندی دەکات.
"ئێ زۆر باشە ئەوە خۆی تەلەفۆنی کرد" بە واڵتەرم گوت.
واڵتەر سەیرێکی منی کرد و تەلەفۆنەکەی فڕێدایە بەر قاچی خۆی.
"واڵتەر ئەوە چییە؟ بۆ وەڵام نادەیتەوە بۆ تەلەفۆنەکەت فڕێدایە بەر قاچت؟" بە نیگەرانییەوە لێم پرسی.
بەڵام وەڵامی نەدامەوە.
ترس و خەم لە گیانم نیشت!
هەست ئەکەم شتێک ڕوودەدات... بەڵام هیوادارم ئەوە نەبێ کە من بیری لێ ئەکەمەوە!!
"ئێستا خۆم پەیوەندی پێوە دەکەم" بە تووڕەییەوە لەبەر خۆمەوە گوتم.
بەڵام پێش ئەوەی تەنانەت پەیوەندی بکەم واڵتەر پەلاماری دەستی دام و مۆبایلەکەی لێ سەندم، جامەکەی لای خۆی کردەوە و فڕێیدایە دەرەوە!
ئەو مۆبایلەی کە بینجامین بۆی کڕیبووم!
"بە نەفرەت بیت! بە نەفرەت بیت!! بۆ وات کرد واڵتەر بۆۆۆ؟ چیت دەوێت پێمی بڵێ! بۆ کوێم دەبەیت وازم لێبێنە" بە گریانەوە قیژاندم.
"دەتبەم بۆ شوێنێک کە تەنها من و تۆ هەبین، بە تەنها من و تۆ..بەبێ بینجامین!" واڵتەر بە توڕەییەوە گوتی.
خێرای ئۆتۆمبیلەکە بە جۆرێک زیادی کرد کە خەریکە لە کۆنترۆڵ دەرئەچێت!!!
هەموو گیانم دەلەرزێت، فرمێسکەکان ناوەستن لە هاتنە خوارەوە!
"واڵتەر لێت دەپاڕێمەوە وازم لێبێنە تکایە!! بەڵێن بێت چەندت پارە دەوێت بینجامین ئامادەیە پێتی بدات بەس وازم لێبێنە من نامەوێ لەگەڵ تۆ بڕۆم بۆ هیچ شوێن—" بە گریانەوە گوتم کاتێک دەنگم پچڕا و لە تاو گریان قسەکەم پێ تەواو نەکرا.
ئۆتۆمبیلەکە وەستا!
واڵتەر بە پەلە لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزی و دەرگاکەی بۆ کردمەوە و منیش ڤیژاندم: "بۆ کوێم دەبەیت؟ ئێرە کوێیااااا من نایەم بمبەرەوە بۆ کۆشکەکە واڵتەر پەشیمان دەبیتەوە!! "
چەند جارێک دەستی ڕاکێشام بەڵام نەڕۆیشتم لەگەڵی و لە ئۆتۆمبیلەکە نەهاتمە دەرەوە.
ئەویش ناچار بوو کە....
قیژەم بەرزبۆیەوە کاتێک بەهەموو هێزی خۆی قژی ڕاکێشام بە دەستێک و بە دەستەکەی تریشی پەلی گرتم و لە ئۆتۆمبیلەکە هێنامییە خوارەوە و کەوتمە سەر زەوییەکە!

Continue Reading

You'll Also Like

2K 68 11
the adventure of a miss. "can't control my anger " and a mr. "let's make chaos" Chester X Mandy story, imagine not mine, characters not mine. Any ch...
441 75 15
شەوان زوو بخەون دڵتەنگی شەوان وەک ڕۆژ نییە هێواش هێواش ئەتکوژێ...🥀
1.5M 90.5K 38
"You all must have heard that a ray of light is definitely visible in the darkness which takes us towards light. But what if instead of light the dev...
508K 54.9K 23
في وسط دهليز معتم يولد شخصًا قاتم قوي جبارً بارد يوجد بداخل قلبهُ شرارةًُ مُنيرة هل ستصبح الشرارة نارًا تحرق الجميع أم ستبرد وتنطفئ ماذا لو تلون الأ...