•تـــوانــەوە لە ئـــەشــقــد...

Galing kay yourbabyfr

10K 1.1K 17

'ئۆلیڤیا' دوای مردنی باوکی بە تەنها لەگەڵ دایکە هەژارەکەی دەمێنێتەوە، بەیانییەک لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵەوە دەڕ... Higit pa

بەشی ١
بەشی ٢
بەشی ٤
بەشی ٥
بەشی ٦
بەشی ٧
بەشی ٨
بەشی ٩
بەشی ١٠
بەشی ١١
بەشی ١٢-کۆتایی-
تێبینی نووسەر✍️

بەشی ٣

904 111 0
Galing kay yourbabyfr

ئۆلیڤیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاتێک چاوەکانم کردەوە  یەکسەر هەستم کرد بە ئازاری سەرم.
بە نەفرەت بیت!!
ئێرە کوێیە؟
من لە کوێم؟
کێ منی هێناوە بۆ ئێرە؟
یەکسەر ئەم پرسیارانە مێشکیان پڕ کردم!
لە ژوورێکی گەورە و گرانبەها لەسەر جێگەی نوستن کە بەرگەکەی وەک پەڕی باڵندە نەرمە، دیوارەکانی ژوورەکە بە ڕەنگی نیلی(شینی تۆخ) بۆیە کراون لەگەڵ چەندین تابلۆ کە هەڵواسراوە..
لەم خەیاڵەدا بووم کە بینیم عەزییەکی ڕەش و تەنک لەگەڵ سەرشانە یەک تاڵییەکانی کە قوماشەکەی زۆر ساف و گرانبەها دەردەکەوێت، گرانبەها..لە ژیانم جلی لەم شێوەیەم نەدیوە تەنها لە فیلمەکان نەبێت ئەگەر ڕاست بڵێم. چونکە ئەمانە شتانێک نیین کە باوکم توانای کڕینی هەبێت! بەڵام من هەر دڵخۆش بووم چونکە ئەو کاتە باوکمم هەبوو پارە هیچ قیمەتی نییە بەڕای من!
دووبارە سەرم گێژی خواردەوە!
"ئۆفففف" لەبەر خۆمەوە گوتم.
"جارێکی دیکە ئەو دەنگە دووبارە مەکەوە، زیاد لە پێویست سەرنڕاکێشە.." دەنگێ لەلای چەپی ژوورەکەوە هات!
دەنگێکی گڕ...دەنگی پیاو!!!!!
کە سەیرم کرد پیاوێکی باڵا بەرز و جسم پڕ کە پانتۆڵی ڕەش و کراسێکی سپی لەبەر بوو..تەمەنی لە نێوان ٢٨ بۆ ٣٠ ساڵ دەچوو!
"بەپەلە ڕام کرد بەرەوە دەرگای ژوورەکە و هەوڵی هەڵهاتنم دا! بەڵام بێسوود بوو.. چونکە دەرگاکە کلیل درابوو"
"بە نەفرەت بیت! تۆ کێیت؟ بۆ منت هێناوە بۆ ئێرە؟! وەڵامم بدەوە بێ قیمەت!"بە توڕەییەوە گوتم کاتێک فرمێسکەکان هاتنە نێو چاوم.
"ئەزانی پرسیارێکی زۆرت کرد کە کاتی دەوێ بۆ وەڵام دانەوە..تۆش بێ سەبریت"پیاوە بێ ڕەوشتەکە پێی وتم!
دڵنیا نیم بۆ وشەی بێ ڕەوشت بەکاردێنم، بەڵام دەبێ چی بە پیاوێک بگوترێت کە کچێکی فڕاندووە و لە ژوورێک بەندی کردووە—
جلەکانم!!!!
"کێ ئەم عەزییەی لەبەر کردووم؟" بە توڕەییەوە گوتم و ڕۆیشتم بەرەو ڕووی ئەو.
"من" وەڵامی دایەوە.
دەستم بەرز کردەوە و بە هەموو هێزی خۆم زلەیەکم لێ دا!
"باشە.. باشە..." بە پێکەنینەوە گوتی.
"مێلیسا جلەکانی گۆڕیویت"پێی گوتم.
"مێلیسا کێیە؟!" بە سەرسوڕمانەوە گوتم.
"یەکێک لە یارمەتیدەرەکانی ئێرە"وەڵامی دایەوە.
"ئێرە کوێیە؟"پرسیم.
"پرسیاری زۆرت کرد ئەزانی؟" بە پێکەنینەوە گوتی.
چیتر توانای قسە کردنم نەما لەگەڵ ئەو سەرگێژخواردنەم فرمێسکەکان هاتن و لەسەر زەویەکە دانیشم و دەستم کرد بە گریان!
"ئێستا ئەبێ دایکم حاڵی چۆن بێت؟" لەبەر خۆمەوە گووتم.
"مێلیسا پەیوەندی کرد بە دایکتەوە و پێی گوت کە خەم نەخوا، کچەکەی لە شوێنێکی سەلامەتە"پیاوە بێ ڕەوشتەکە پێی گوتم.
ئەگەر دراوسێکەمان نەبووایە کە لە زووەوە ماڵیان لە تەنیشت ماڵی ئێمەیە ئەوا دایکم دەڕووخا لە دووری من، بەڵام هەموو هیوام دراوسێکەمانە!
"چیت لە من دەوێت؟ پارە؟ ئێمە هەژارین تکایە وازم لێبێنە بڕۆم!"بە پیاوە بێ ڕەوشتەکەم گووت.
"ئەم پرسیارەم بە دڵە" بە زەردەخەنەوە گوتی.
"من ناوم بینجامین'ە ، ئاشقی کچێک بووم بە ناوی ئۆلیڤیا، وە دەمەوێت بیکەم بە هی خۆم!"وەڵامی دامەوە.
"هههههه"پێکەنیم بەڵام پێکەنینێک وەک ئەوەی بڵێم تۆ شێیت!
"من نابم بە هی کەس و موڵکی کەسیش نیم! من کچێک نیم کە پیاوێکی بێ قیمەتی هیچ بتوانێ بیفڕێنێت و ئاشقی خۆی بکات..ئەگەر ئەوە خۆشەویستییە لەلای تۆ ئەوا تۆ گەمژەو و نەزانی! "
دووبارە ڕام کرد بەرەو دەرگاکە و بە هەموو هێزی خۆم کێشام بە دەرگاکەدا و هاوارم کرد بۆ یارمەتی بەڵام هیچ کەس نەهات!
لەپڕ هەستم بە سەر گێژ خواردن کردەوە و پێش ئەوەی بکەومە سەر زەوی پیاوە بێ ڕەوشتەکە یان بینجامین ناوی هەرچییەک بێ، منی گرتەوە و بردمی بۆ سەر جێگاکە و چاوم چووە خەوێکی قووڵەوە...

Ipagpatuloy ang Pagbabasa

Magugustuhan mo rin

1.1K 163 20
کاپ:" تەیت خۆشەویستی هەموو کات جوان نییە، هەندێک جار تەواوی تەمەنت لەوە بەسەر دەبەیت کە بەهیوا دەبیت شتێکی جیاواز ڕووبدات. شتێکی باشتر. کاتێکیش درک ب...
1.6M 93.7K 87
Daksh singh chauhan - the crowned prince and future king of Jodhpur is a multi billionaire and the CEO of Ratore group. He is highly honored and resp...
624 86 7
"تۆ ئەگەری هەموو شتێکی" "ب..باوک" "بەخێربێی سوزانی" "وتم دەرگاکا بکەرەوە" "ب..باو..کە تکایە وامەکە تکایە وا لەگەڵ کچەکەت مەکە" "ئەی ئیتر کێ من دەپارێ...
77.1K 11K 22
بەرێگایەکی تاریک و پر ھەڵە رۆشتم.... ئەویش یەکێکبوو لەو ھەڵانە،بەڵام جوانترینیان بوو،بێکەسی منی پرکردەوە،وەک چۆن خۆر بەردەوام رووناکی بە مانگ دەدات...