''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

باڵۆنەکان

704 138 158
By avel332

𝓲𝓽𝓪𝓵𝓵𝔂

𝓘𝓝 𝓼𝓮𝓪

𝓸𝓾𝓽 𝓬𝓪𝓼𝓮𝓻𝓽𝓪

______________꧁༆꧂_____________

باشە لە کۆتاییدا ئەو خوانە پڕ چێژە کۆتایی هات مەبەستم هەموو خۆشیەک کۆتاییەکی هەیە وانیە؟

نزیکەی پێنج پیاو هەڵسانەوە بۆ خاوێنکردنەوەی مێزەکە


منیش ویستم خاوێنی بکەمەوە بەڵام ئێنزۆ ڕێگەی نەدا و ووتی کە لەسەر کەشتیەکە ئەوە کاری ئەوانەو هەر کەسەو کاری خۆی هەیە وە ئەوان حەز ناکەن کەس لە شوێنی ئەوان کارەکانیان بکا چونکە دواتر دەبێ  لە بری ئەوە کارێکی تر بکەن




بۆیە منیش لە شوێنی خۆم دانیشتمەوە و زیاتر لەگەڵ کوڕەکان تێکەڵ دەبووم

ئەو کوڕەی لە بەرامبەرمە ئەوە فیلامینیۆیە کوڕێکی زۆر خوێن شیرن و قسە خۆشە وە زۆر کۆمیدیە  !



وە ئەوی تەنیشت ئەو میانۆیە ئەو پیاوێکی هێمن و لەسەر خۆو تێگەشتوە وە ئێنزۆ ئەوەی بۆ باس کردم کە زۆر جار بۆ زۆرێک لە کارەکانیان ڕاوێژ بە ئەو دەکەن چونکە ئەو دەتوانێ کۆنتڕۆڵی توڕەییەکەی بکاو زۆر باشتر بیر بکاتەوە پێم وایە منیش هاوڕام ئەو پیاوێکی بەڕێزە 



وە ئەو پیاوەی لە تەنیشتمەوەیە لە لای ڕاستمەوە ئەوا فابیۆیە خودایە زۆر خۆی بەدڵە!وە نیشانەی سەرەکیە بۆ گاڵتەکانی فیلامینیۆ


هەموو کات گاڵتە بە یەک دەکەن  وە من پێشتر ئەوانم بینیوە کاتێک لە نێو دۆڵابەکەی کۆشک بووم ،پێم وابێ ئەوان هاوڕێی نزیکن ، وە گشت تاقمەکە نێوانێکی زۆر پتەوییان هەبوو هەموو وەک برایەک وا بوون  


کاڕمێلۆ:-کەواتە کوڕەکان

دەنگێ کاڕمێلۆ لە خەیاڵەکانم دەریهێنام

کاڕمێلۆ:-هیوادارم چێژتان وەرگرتبێت وە ئەو گەشتە ترسناکە پێم وایە هەمووتان دەزانن کە لەو گەشتە مامەڵە لەگەڵ چی دەکەین وایە؟

گشت تاقمەکە سەری بۆ بەڵێ جوڵاند

مەبەستی چیە ؟

کاڕمێلۆ:-خاتوو فیلیپس مەبەستم دڕندەکانە گرەو دەکەم لە نێو دۆڵابەکە گوێبیستی بووی

گەمژە !سوێند دەخۆم ئەو دەتوانێ مێشکم بخوێنێتەوە ، ئەو گاڵتەی بە من کردوو پیاوەکان بە کەمی پێکەنین

کاڕمێلۆ:-بۆیە هەر کەسێک کە نایەوێ ئەو مەترسیە بخاتە سەر ژیانی خۆی ئەوا پێش ئەوەی کەشتیەکە بەڕێ بکەێ دەتوانێ ئێرە جێبهێڵێ فێرناندینۆ بەڵێنی داوە ئازادی پێ ببەخشێ

گشت تاقمەکە هاواری بێزاریان کرد و چاویان لە کاپتنەکەیان سوڕاند

فیلامینیۆ:-ئێنزۆ ئایا کاڕ شێت بووە ئێمە هەستمان پێی نەکردوە ؟

فابیۆ:-دەزانی پیاو هەمان ڕای تۆم هەیە سوێند دەخۆم ، پێویستی بە دکتۆرێکی باشە

هەموومان پێکەنین بە قسەکانی ئەوان

ئێنزۆ:-دەی بۆناڤێنتۆ پیرە پیاو ئێمە خێزانێکین !ئایا خێزانەکان یەکتر جێدەهێڵن؟ مەبەستم لەو کاتەوەی ئێمە لە دایک بووین یەکتریمان ناسیوە ئێستاش وا بیر دەکەیەوە کە دەڕۆین وەک ترسنۆکێک؟ هەڵەی شێتە!

خودایە !قژ زەرد تۆ وات کرد بەو قسانە دڵم ئاو بخواتەوە خودایە زۆر دەمویست یەکێک پێی بڵێ پیرە پیاو و شێت تکایە بێئابڕوەکەش زیاد بکە

کاڕمێلۆ:-کوڕینەسەلامەت بن !وە خاتوون فیلیپس تکایە تۆش بیرێکی لێ بکەرەوە ئەو پێشنیارە بۆ تۆشە

ئێنزۆ:-ئەگەر تەنانەت بشیەوێ من ڕێگەی پێ نادەم خودایە بچێتەوە لای ئەو پیرەژنە شێتەی ئامۆژنی؟ نەخێر سوپاس بۆ ئەو پێشنیارە بێ کەڵکە 

خەندەیەکم کرد بۆ شێتی ئەو قژ زەردە و سەیری کردم و چاوێکی داگرت لێم خودایە ئەو پیرە پیاوە ڕاستی ووت ئێنزۆ لادەرێکە

کاڕمێلۆ:-کەواتە بەڕێزان  تکایە بۆ سەر کارەکانتان و بە هیوای بەختێکی باش

هەموو پیاوەکان تێکڕا هاواری دڵ خۆشیان کرد و چەپڵەیان لێ دەدا و لە شوێنی خۆیان هەڵسانەوە و هێواشی هێواشی دوور کەوتنەوە

بێلا:-باشە ئەوانە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆچی دڵ خۆشن؟

بە چرپەوە بە ئێنزۆم ووت

ئێنزۆ:- بچکۆڵ ئێمە دەڕۆین بۆ گەشت ،بەڵام گەشتێکی ترسناک

لە کۆتای قسەکەی چاوێکی لێ داگرتم منیش بە کەمی پێکەنیم و چاوەکانم لێی هەڵگەڕاندەوە

ئێنزۆ:-خودایە تۆ بە دوو کاتژمێر وەک ئێمەت لێهاتوە

هەردووکمان دەستمان بە پێکەنین کرد تاوەکو دەنگێک وای کرد بوەستین

دەی بێگومان دەنگی کێدەبێ جگە لە بێئاڕوو

کاڕمێلۆ:-کەواتە ئێنزۆ تۆ ناچی بۆ کارەکەت ؟

ئێنزۆ:-بۆچی نەچم دەڕۆم

لە شوێنی خۆی هەڵساوەو قۆڵی منی گرت خودایە ئەو سوێندی خواردوە واز لە قۆڵە داماوەکەی من نەهێنێت

ئێنزۆ:-دەی بێلا ناتەوێ دیمەنی ڕۆشتنی کەشتیەکە لە دەست خۆت بدەی 

تاوەکو ڕۆشتین کاڕمێلۆ بە شێوەیەک سەیری دەکردم

خودایە وا هەستم دەکرد غیرە دەکا لە ئێنزۆ خودایە

یاع تکایە ئێنزۆ بۆچی ئەو پیاوە؟

بێلا:-خودایە ڕقم لەو پلیکانانەیە!

ئێنزۆ:-منیش !بەڵام کەمێکی تر بەرگە بگرە ئێستا دەگەین بە سەرەوە

کەمێک ڕۆشتین و گەشتینە سەرەوە !لە کۆتاییدا ڕووناکی ! 

خودایە سەر کەشتیەکە زۆر گەورەو جوانە پیاوەکان هەموو خەریک بوون شتەکانیان ڕێک دەخست   بە هێواشی ڕۆشتمە لایەکی کەشتیەکە بینیم لە خوارەوە خەڵکێکی زۆری لێیە  وابزانم بۆ ماڵئاوایی لێرەن باشە لە نێو ئەو کەشتیە زەبەلاحە  تێبینی من ناکەن  

شارەکە لێرەوە دیتنی زۆر جوانە کەواتە ئەوە کۆتا جارە ها؟

بەڵێ ئازیزم تۆ کردت

ئێنزۆ:-سەیرکە سەیرکە ئەوە ئەو کچانەی دوێنی شەو بوون لەگەڵ ئامۆژنت وا بیر دەکەمەوە ئامۆزاکانت بن ..

بە خێرایی هات بۆ تەنیشتم و دەستی بۆ لایەک ڕاکێشا منیش سەیرم کرد

ئۆهـ سوێند دەخۆم دەمزانی!

وەک کەڵەشێر وان خودایە!هەر یەک لەوانە جلێکی  پەمەیی و مۆر و سەوز و زەردیان لەبەرە !

خودایە ئەوان لە باڵۆن دەچن!

ئێنزۆ:-ئای هاوار  ..ئەوان زۆر لە باڵۆن دەچن!

دەستم کرد بە پێکەنین زۆر بە خراپی خودایە بۆچی ئەو کوڕە بیرکردنەوەی وەک منە!

ئێنزۆ:-هێی تۆ بۆچی پێدەکەنیت؟!

بێلا:-خودایە ..منیش لە مێشکمدا هەمان قسەم دەکرد

ئێنزۆ:-کەواتە دەتەوێ شتێکت بۆ بکەم ؟

ڕووی خۆم گرژ کرد چ شتێکم بۆ دەکا

بێلا:-چی؟

ئێنزۆ:-من شتێکت بۆ دەکەم سوێند دەخۆم زۆر بە دڵت دەبێ  وە ئەمە کۆتا هەلی ژیانت دەبێ بۆ ئەو کارە بەڵام دواتر داوای هەر شتێکم کرد دەبێ بۆمی ئەنجام بدەی !

خودایە ئەو نازانێ کە من چەندە شت لە دڵم بە مەراق هەڵدەگرم !!

بێلا:-کەواتە ڕێککەوتین بەڵام با شتێک بێت بە دڵم بێ ئەگەر نا هیچ شتێکت بۆ ناکەم

ئێنزۆ:-ڕێککەوتین

بە ڕاکردن ڕۆشت بۆ لای هەنێک لە کوڕەکان فیلامینیۆ و فابیۆ دەبینم لەگەڵ سێ کوڕی تر کە ناوەکانیان نازانم

خودایە ئەو کوڕە لادەرە باسی چ شتێکیان بۆ دەکا !

  زۆر بە شیرنی هەموویان دەستیان لە ملی یەکترەو بە شێوەیی بازنەیی کۆبوونەتەوە

دای ماوەیەک وا دەردەکەوت قسەکانیان تەواو بوو ڕاچڵەکیم کاتێک هەر شەشیان هاواریان کرد

.....:-لادەری بۆ هەمیشە! کوڕانی بۆناڤێنتۆ بۆ هەمیشە

خودایە ئەوانە زۆر ...زۆر گەمژەن!

مەبەستم [لادەری بۆ هەمیشە]ئەوە بێماناییە

بەڵام ئەوان شیرن دەردەکەون باشە ئەوان بەرەو من دێن

ئێنزۆ:-کەواتە خاتو فیلیپس تکایە ڕێگاکەمان بۆ چۆڵبکە وە خۆت بشارەوە هەوڵ بدە شوێنێک بێ کە ئێمەو ئەوان ببینی وە کەی ئاماژەم بۆ کردی وەرە بۆ لای ئێمە

باشە... سەرم بە بەڵێ جوڵاند و ئەوەی ووتی کردم تۆزێک دوور کەوتمەوە لە ئەوان  و چاودێریم دەکردن
ئێنزۆ بە فیتەیەکی بەهێز دەستی پێ کرد کە گشت خەڵکەکە سەیری ئەوی کرد 

ئێنرۆ:- ئۆهـ خاتوونە جوانەکان ئێوە لە پەلکەزێڕینەیەک دەچن وە منیش ئاسمان دەمەوێ زۆر خراپ تێکەڵی یەکتر ببین

قسەکانی ئاڕاستەی ئامۆزاکانم دەکرد ئەوانیش دەمیان تاوەکو گوێیان ڕۆشت !ئای خودایە من دەمرم

فابیۆ:-خودایە من بێبەختم چونکە دوێنێ شەو ئێوەم نەبوو

فێلامینیۆ:-کچە جوانەکان ، خودایە ئێوە وەک پەری دەردەکەون !

هێشتا پێدەکەنیم بە قسەکانیان خودایە ئەوان زۆر کۆمیدین ..ئێنزۆ سوێند دەخۆم ئەوەی داوای بکەی دەیکەم!

....:-بێلا؟

ڕاچڵەکیم کاتێک یەکێک بانگی کردم ئاوڕم بۆ دەنگەکە دایەوە

ئەوە میانۆیە خودایە بۆ ساتێک هەستم کرد پیرە پیاوی شێت بێ

بێلا:-شششش دانیشە

بە نەرمی پێکەنی و سەری بەبێ هیوایی لەقاند و لە تەنیشت من لەسەر یەک ئەژنۆی دانیشت و دەستی لەسەر ئەژنۆکەی تری درێژ کردبوو دواتر تێبینی کوڕەکانی کرد

میانۆ:-ئەوان چی دەکەن؟

بێلا:-خودایە تۆ ناهێڵی من گوێبیستی ئەوان ببم!ئەوان ئامۆزا خراپەکانم هەڵدەخەڵەتێنن

وابزانم بابەتەکەی بە دڵ بوو خێرا  سەری خۆی بڵند کرد بۆ بینینی ئامۆزاکانم

باشە لە نێو ئەو جلە سەیرانەیان تێبینی کردنیان زۆر ئاسانە !

دواتر سەیری کوڕەکانی  کردەوە و بێدەنگ بوو

میانۆ:-ڕەنگاوڕەنگەکان ئەوانن ؟

سەرم بە بەڵێ جوڵاند لە کاتێکدا هێشتا سەیری کوڕەکانم دەکرد

ئێنزۆ:-کەواتە خەڵکینە!!من چوار گوڵی ڕەنگاو ڕەنگم هەیە

هەردووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین خودایە ئەوان کۆمیدین! 

دواتر وەستام کاتێک ئێنزۆ سەیری کردم و ئاماژەی کرد کە بچم بۆ لای لە خۆوە دەستم بە لەرزین و شڵەژان کرد

میانۆ:-خودایە تۆ دەتەوێ بەو شڵەژاویەتەوە چێژ لە شتەکان وەرگری؟ دەستت بهێنە

چاوەکانم کرایەوە لەوەی ووتی دەستمی ڕاکێشا و هەڵساینەوە

میانۆ:-بێلا!کچێکی بەهێز بە

بە هێمنی پێی ووتم پاشان دەستمان کرد بە ڕۆشتن خودایە دەستەکانی زۆر گەرمن دەمسوتێنێت!

وەکو پیاوێکی بەڕێز بە ڕێگا دادەڕۆشت ئەو زۆر بە وردەکاریە

میانۆ:-خاتوون هەوڵ بدە بە متمانە بە خۆ بونەوە بە ڕێ دا بڕۆی

خۆم ڕێکخستەوە و گەشتینە لای کوڕەکان بەڵام بۆچی بەو جۆرە سەیر دەکەن؟

وەک ئەوەی دێویان دیتبێت هەر ئەوان نا هەموو کەشتیەکە سەیرمان دەکەن  ڕۆشتینە نێوانی کوڕەکان سوێند دەخۆم گوێم لێ بوو کە ئامۆزاکانم چۆن هەناسەی خۆیان گرت!

ئێنزۆ:-کەواتە کچە ڕەنگاو ڕەنگەکان لە کۆتاییدا کاتێک ئامۆزاکەی ئێوەمان بینی ...خودایە زۆر بە خراپی پەشیمان بووینەوە لە ئێوە ... ئایا ئاساییە ئەو ببەین؟

دەستیان خستە سەر دەمیان !

دەم گەورەینە!

میانۆ:-پێویستم بە ڕای ئەوان نیە ئێنزۆ من کچەکەی خۆم لەگەڵ خۆم دەبەم

....:-هووو!

هەموویان پێکڕا هاواریان کرد خودایە !ووتم میانۆ وەک ئەوان نیە

بەڵام پەشیمان بوومەوە

ڕێک لە شوێنی خۆم دەتوێمەوە خێرا میانۆ کەمەری گرتم وای کرد بە ئەوەوە بنوسێم

  خودایە ئەوە زۆر زۆرە!!

قاچەکانم هێزیان تێدا نەما خەریک بوو بکەوم بەڵام میانۆ زیاتر منی بە خۆیەوە نوساند

خودایە!

شتێک ڕوویدا!!

ئەو کوڵمی ماچ کردم !

من دەمرم تەواو لە شوێنی خۆم ڕەق ببووم بەڵام لاشەم نەدەوەستا لە لەرزین خودایە ئەو پیاوە چی کرد ؟

ئێنزۆ:-هێی بە ئاسایی وەریگرە بۆ پلانەکە وای کرد

ئێنزۆ بە چرپەوە وای ووت لە کاتێکدا خۆشی سەرسوڕماو ببوو

ئێنزۆ:-کەواتە باڵۆنەکان شتێکمان بۆتان هەیە

کچەکان خەریک بوو بگرین داماوانە ناتوانم چاوەڕێ بکەم کە ببینم ئامۆژنم حاڵی چۆن دەبێ کاتێک لە خەڵکەوە گوێبیستی ئەو شتانە دەبێ!!

گشت کوڕەکان پەنجەی ناوەڕاستیان بۆیان بەرز کردەوە جگە لە میانۆ

ئامۆزا گەمژەکانم خێرا دەستیان خستە سەر دەمیان  خەریک بوو ببورێنەوە منیش چاوەکانم فراوان ببو خودایە ئەو کوڕانە زۆر بێ شەرمن!

بەڵام ناتوانم لە دوای ماچەکە لەوە زیاتر شۆک ببم

پێکڕا کوڕەکان پێکەنین

.....:-کەشتی جادووی مەرگ ، پیاوانی بۆناڤێنتۆ بەڕێ دەکەون!!!

پیاوێک لە سەرەوەی چارۆگەکانەوە هاواری کرد چەند جارێک

ئێنزۆ:-دەی وەرە بێلا ناتەوێ ئەوە لەدەست بدەی

دووبارە قۆڵی گرتم و لەنێو دەستەکانی میانۆ دەریهێنام منیش بە دوایدا دەڕۆشتم بەڵام بۆ ساتێک ڕوخسارم سوڕاندەوە بۆ سەیر کردنی میانۆ ،خودایە!

بۆ ساتێک چاوەکانی ئەوم بینی کە سەیریان دەکردم بەڵام هەر زوو چاوەکانم لابرد بۆچی دڵە گەمژەکەم ناوەستێ!


ئەوە بەتەواوی دوورە لە هەستی خۆشەویستی تەنها شڵەژاوم





لە پێش داری چارۆگەکان وەستاین

ئێنزۆ:-دەی بە تۆڕەکەوە وەرە بۆ سەرەوە

چی؟ ئایا ئەو نازانێ من حەزیەیەکی نەفرەتیم لەبەرە

بێلا:-ب...بەڵام...

کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ پیاو ئەو کچێکە جلوبەرگەکانی گونجاو نیە

یەکێک لە دوامەوە بە قسە هات خودایە نامەوێ سەیری بکەم ئەو تەنها دەنگی بەو شێوەیە ترسناکە جا ڕوخساری چەند ترسناک دەبێ

ئێنزۆ:-ڕاست دەکەی کاڕ ،ببورە بێلا بەڵام هەر بەڕاستی من جلو  بەرگم بۆ ئامادە کردبووی وە تاوەکو ئێستا دڵنیام لە ژوورەکەتدایە

بێلا:-چی؟بۆچی!

کاڕمێلۆ:-خاتوو فیلیپس تۆ ناتەوێ هەموو ڕۆژێک بە جلە سەرنج ڕاکێشەکانت لە نێو کەشتیەکەی مندا بسوڕێیتەوە و سەرنجی پیاوەکانم ڕابکێشی، وادەکەی؟

دووبارە ئەو بە ناڕاستەوخۆی پێی ووتم سۆزانی سەری خۆم نزم کردەوە

ئێنزۆ:-هێی  پیاو !ئەو قسە کردنە بوەستێنە

نزیک بویەوە لە کاڕمێلۆ و بە نزیکەیی هاتە پێشە من  پاشان ئەو بێئابڕوە بە هێواشی ڕۆشت و ئێمەی جێهێشت

ئێنزۆ:-هێی میرابێلا ،  سەیرم بکە

ڕووی سوڕاند بۆ من و بە دەستەکانی ڕوومەتی گرتم و  ڕوخسارمی بڵند کرد

باشە من ئێستا نازانم بگریم یاخود بسوتێم خودایە ئەو کوڕە بۆچی وا دەکا

ئێنزۆ:-ئەو پیرە پیاوە شێتە ئایا لەبیرت کرد؟ سوێند دەخۆم ئەو باشترین دڵی هەیە

بێلا:-ئەو ..ئەو ڕقی لەمنە

گریانەکەم تەقیەوە و نەمتوانی زیاتر خۆم بگرم

نازانم تەنانەت بۆچی گرینگی بەو بابەتە دەدەم


ئێنزۆ:-هێی هێی کچی بچوک!مەگری !سەیرکە ئەو ڕقی لە هیچ کەسێکی سەر ئەوکەشتیە نابێتەوە ئەو تەنها گەمژەیە نازانێ چۆن خۆشەویستی دەرببڕێ تۆ نازانی ئەو بە چیدا تێپەڕیوە ، کەواتە ئەگەر ئێمە نەمانزانیبا ئەو بەچیدا تێپەڕیوە وا بیرت دەکردەوە ئەو هەموو پیاوە بە درێژایی ئەو هەموو ساڵە لەگەڵیدا بن و ڕێزی لێ بگرن؟

بە هێواشی سەرم بە نەخێر جوڵاند

ئێنزۆ:-ئێستا هەوڵ بدە چێژ لە دیمەنەکە وەربگری

بە پەنجەی فرمێسکی سەر ڕوومەتی سڕیم باشە تا ڕادەیەک ڕاهاتم لەو کارانەی پێم وابێ لەلای ئەو ئاساییە 

منی برد بۆ لای ژوری کاڕمێلا و پلیکانەی دارینە هەبوو کە دەچوو بۆ سەرەوەی ژوورەکە کە ئاڕاستەکەری کەشتیەکەش هەر لەوێ بوو

  بە هێواشی هەردووکمان ڕۆشتینە سەرەوە و لەسەر بەرمیلە دارینیەکان دانیشتین   کەشتیەکە بەڕێ کەوت

سەیری شارەکەم کرد و دوا دیمەنی ئەوێم بینی  چاوەکانم داخست و هەموو دیمەنەکانی ژیانم دەهاتەوە بەر چاوەکانم


پێکەنینی دایک و باوکم و مردنیان

ئەو خراپیانەی بەرامبەرم دەکرا

تەنیایم

بێهێزیم 

ئەو کاتانەی بە تەنها  دڵم بۆ خەمەکانی خۆم دەسوتا

هەموو شتێک لێرە بە جێ دەهێڵم

ڕقم لێتە کاسێرتا

  فرمێسکێک بە چاوەکانم هاتە خوارەوەو ئێنزۆ هەستی کرد و سەری منی خستە سەر شانی خۆی و دەستەکەی تریشی لە شانم ئاڵاند

باشە ئەوە بەتەواوی منی شڵەژاند

تەنها چەند کاتژمێرێکە ناسیومە کەچی ئێستا سەرم لەسەر شانیەتی

بەبێ دەنگی سەیری دیمەنی بەردەمم دەکرد ئێنزۆ ڕاستی کرد ئەوە جوانە

𝑤𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟:


کەشتی جادووی مەرگ بەڕێ کەوت بە هێواشی دوور دەکەوتەوە لەو شارەی  کە ئەو کچە قژ زەردە نەفرەتی لێ دەکرد

بۆناڤێنتۆ لە سەر کەشتیەکە وەستابوو دەستی لە سەر لێوارە دارینەکەی کەشتیەکە بوو

ئەو دەزانێ چ شتێک چاوەڕێی ئەوان دەکا ئەو دەزانێ هەنێک کەس لێرە ناتوانن بگەنەوە بەو شارە 

ئەو کەسێکی ڕەقترە و بێهەسترە چونکە ئەو زیرەکترە

وە لەسەرەوەی کەشتیەکە ئەو دوو قژ زەردە هێشتا لە تەنیشت یەکدا دانیشتوون

بێلا هێشتا سەری لەسەر شانی ئێنزۆیە وە ئێنزۆ بە هەست و سۆزەوە باوەشی پدا کردوە وەک ئەوەی خوشکی بچوکی بێت

ئێنزۆ ئەو کچەی خۆشدەوێ وەک هاوڕێیەک چونکە دەزانێ ئەویش وەک ئەوان بە ناخۆشی تێپەڕیوە 

کەشتیەکە بە هێواشی دوور کەوتەوە لە شارەکە بەڵام ئایە شتەکان وەک ئێستا ئاسایی دەبن؟ ئەوان دەزانن دەڕۆن بۆ چ دۆزەخێک بەڵام ئەوان یەکتریان هەیە

______________꧁༆꧂_____________

Continue Reading

You'll Also Like

16.5K 918 42
➥ 𝐂𝐎𝐌𝐏𝐋𝐄𝐓𝐄𝐃 𝐍𝐂𝐓 𝐅𝐀𝐍𝐅𝐈𝐂𝐓𝐈𝐎𝐍 𝐌𝐀𝐑𝐊 𝐋𝐄𝐄 × 𝐍𝐀 𝐉𝐀𝐄𝐌𝐈𝐍 " 𝘔-𝘔𝘪𝘯𝘩𝘺𝘶𝘯𝘨........ 𝘗𝘭𝘦𝘢𝘴𝘦... 𝘥𝘰𝘯'𝘵 𝘩𝘶𝘳𝘵...
9.9K 1.4K 27
~ چاوەکانت لەسەرم لاببە !! ~ تۆ خۆت وا ئەکەیت سەیرت بکەم !! مەگەر ئارەزووت لەوە نییە ؟ ~ دڵنیابە ئەتخەمە سەر چۆک و وات لێ ئەکەم خۆت لێم بپاڕێیتەوە ب...
3K 1.1K 17
". تەنانەت گەر کەسێکی باشیش بیت ئەوا لەبەردەم چاوەکانی من هەر کەسێکی خراپیت" " من هەمیشە خۆشم ویستویت" " بەڵام تۆ دوژمنی براکەمی" "با هاوسەرگیری بکە...
2.4K 313 10
(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە وە بەزاندنی دوژمن بە ڕادەیەک کە هەموو مە...