''Running to The Sea''

By avel332

53.8K 8.4K 6.2K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
مشک
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

تەزوو

977 179 227
By avel332

𝒞𝒜𝒮ℰℛ𝒯𝒜

𝒫ℐℛ𝒜𝒯ℰ 𝒮ℋℐ𝒫

꧁꧂

هەموو شتەکان ئاسایی بوون تاوەکو ئەو کاتەی گوێم لێبوو دەرگاکەیان کلیل دا لەسەرم  کەواتە من گیرم خواردوە !

بە خێرایی هاتمە دەرەوەی سندووقە نەفرەتیەکە و هەناسەم زۆر بە خێرایی  هەڵدەمژی دەی لە نێو سندووقەکە نەمدەتوانی بە تەواوی هەوا هەڵبمژم من ئێستا چی بکەم چۆن ڕزگارم ببێ!

بۆ ساتێک وەستام بە جوانی سەیری ژوورەکەم کرد  ئایا دەکرێ ژووری چەتەیەک بەم شێوەیە جوان بێ؟

ژوورەکە ڕێک وەک ژوورێکی شاهانەیی کۆشکە دارەکان دەردەکەون چەندە نوێ و بەهێزن

جێگای نوستنەکە سپیە و دۆلابەکانیش بەقەبارە گەورە لە ژوورەکەدا هەن  ، وە هەموو شتێک زۆر پاکە لەم ژوورە و بە تەواوی جوانە  وە بۆنێکی زۆر ئارامکەرەوە هەیە لەم ژوورە

کەواتە بێ ئابڕوو شتێکی باشی هەیە ئەویش سەلیقەیەکی جوانە خاڵێک بۆ تۆ پیرە پیاو

بوەستە میرابێلا!تۆ لەو ژوورە جوانە گیرت خواردوە کەواتە لەو ژوورە جوانەش دەمری پیرۆزە!

لەوانەیە کلیلێکی یەدەگ هەبێ لە ژوورەکەدا  

دەستم کرد بە گەڕان بۆ کلیلەکە لە نێو ژوورەکەدا سەرەتا لە دۆڵابی یەکەمەوە دەستم پێ کرد

باشە دانی پێدادەنێم جلەکانی بۆنیان زۆر خۆشە نەمتوانی ڕێگری لە خۆم بکەم تاوەکوو هەناسەیەکی قوڵ هەڵنەمژم بەڵام پیرە پیاو چاوەڕێ بووم بۆنی خوێن ژوورەکەت پڕ بکا  بەڵام دیارە بەم شێوەیە نیە خاڵێکی تر دووبارە بۆتۆ دووبارە سەرنجم خستەوە سەر کارەکەم

  لە هیچ شوێنێک نیە! هەموو ژوورەکە گەڕام کەچی نیە دواجار چاوم کەوتە سەر سندووقێک کە هەر لەگەڵ بینینیدا دەتزانی ئەوە هی چەتەیەکی دەریاییە بە شڵەژاویو خێراییەوە ڕۆشتم بە هیوای ئەوەی ئەویش کلیلێکی نەفرەتی نەوێ  دەستم بۆی برد و چاوەکانم لە خۆشیدا گەشایەوە کاتێک بینیم کلیل نەکراوە 

باشە دانیپێدادەنێم کە لە دەرەوە وەک سندوقێکی چەتەی دەریاییە بەڵام لە ناوەوە ئای خوایە با باسی نەکەم! وای بۆ چووم کە پڕ بێت لە چەقۆ و پارە کەچی هەموو ئەوەی هەیە کەرستەی وێنەکێشانە

چیە ئێستا بوی بە ڤێلازکوێس؟

لە ڕاستیدا نازانم ماوەی چەنێکە بە دوای ئەو کلیلە دەگەڕێم بەڵام بەڕاستی کۆڵم دا ماندوو بووم ! بەبێ هیوایی دانیشتم دەستم بەسەرمەوە گرت و هەناسەیەکی قوڵم داوە  ئێستا من چی بکەم چۆن ڕزگارم ببێ تەنانەت پێش ئەوەی کەشتیەکە بەڕێش بکەوێ من لێرە دەکوژرێم

هێشتا سەرم لە نێو دەستەکانمدا بوو تاوەکو بە هێواشی چاوم کەوتە سەر پەڕەیەک کە لایەکی لەدەرەوە بوو بە هێواشی دەستم بۆی بردوو پەڕەکەم کردەوە چاوەکانم کرانەوە لە جوانی ئەو وێنەیە

باشە دانیپێدادەنێم ئەوە وێنەیەکی تەواو جوانە هەرگیز هیچ وێنەیەکم نەبینیوە بەو شێوەیە بێ کەموو کوڕتی بێ

ڕاستە وێنەکە ڕەنگ نەکراوە بەڵام دەبینم چەندە بە نەرمی مامەڵەی لەگەڵ کراوە  زیاتر ورد بوومەوە لە وێنەکە دەبینم ئەوە قژ زەردە

کاپتنەکەت زۆری خۆش دەوێی وە تۆ باوەڕ دەکەی یان نا من خاوەن مێشکێکی زۆر پیسم وە ئێستا بیرۆکەی قێزەون بە مێشکمدا دێ ئەو پیرە پیاوە پێدەچێ لەگەڵ تۆیا شتێکی هەبێ ئای خوایە

توند دەستم بە دەممەوە گرتبوو تاوەکو دەنگی پێکەنینم نەیە مەبەستم دەی من شێتێکم کە ڕایکردوە بۆ نێو کەشتی چەتەکان وە لە نێو ژووری کاپتنە ترسناکە بێئابڕوەکە گیری خواردوە کە ئەگەری هەیە لەهەر کاتێکا بێ بگەڕێتەوە وە منیش چاوەڕێی مردنی خۆم دەکەم کە لە هەر چرکەیەکا ئەگەری ڕودانی هەیە کەچی خەریکم زۆر بە خراپی پێدەکەنم !

لە پەنجەرە شێوە بازنەییە بچوکەکەی ژوورەکە سەیری دەرەوەم کرد  ئای خودایە من چەنێکە خۆم خافڵاندوە !  خۆر  ئاوا بووە وە تاریکی دەستی بەسەر ئاسماندا گرتوە !


بە هێواشی شتەکانم خستە نێو سندووقەکەوە وە دڵنیا بوومەوە کە هەموو شتێک لە شوێنی خۆی بێ ئەگەر نا دەزانم  ئەو پیرە پیاوە شێتە من دەکوژێت

پەڕەکانم خستەوە شوێنی خۆی وە سندووقەکەم داخستەوە بە هێواشی هەڵسامەوە و هەنێک هەنگاوی هێواشم نا بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام کاتێک گوێم لە دەنگی هەنێک کەس بوو کە نزیک دەبوونەوە

  سەرم لێ شێوا نازانم چی بکەم ئێستا سەیری دۆڵابەکەم کرد

ئای خوایە  هیوادارم مشک لە نێو کەشتی بوونی نەبێ بە خێرایی ڕۆشتم بۆ لای دۆڵابەکەو بە ئاسایی جێگام بویەوە خۆ ووتم ئەم ژوورە لە ژوورە شاهانەییەکانی کۆشک دەچێ ! 

دەنگەکان هێشتا نزیک دەبوونەوە منیش هەر نەفرەتم دەکرد و لە ترسا دەلەرزیم هیوادارم لە  شوێنی خۆیان قاچیان بخزێ و بکەونە ئەرزەکە وە سەریان  بشکێ  بەڵام نەخێر  بێلا ئازیزم تۆ ئەوەندە بەختەت نیە!

لە پێش دەرگای ژوورەکەوە وەستاون لە دەنگیان دیارە کە چەندە نزیکن 

ئێنزۆ:-هەر بەڕاستیتە کاڕ؟ دەی پیاو ئەمشەو کاتێکی خۆشمان بەسەر دەبرد لە کۆشک!

ئۆهــ دەبینی بێلا ...قژ زەرد سوپڕایزی بۆ کردوی ئەویش بریتیە لەوەی کە ئێستا لەبەر دەرگاکە وەستاوەو هەر کاتێک بتدۆزێتەوە تۆ مردووی

مەبەستم دەی سەیرکەن ئەگەر بەختە خراپەکەی من نەبێ بۆچی گەڕاوەتەوە سەر کەشتیەکە وە بوەستە

ئای خودایە ئەو ووتی کاڕ؟ کەواتە ئەو پیرە پیاوە شێتەش لێرەیە!تۆ مردووی میرابێلا تۆ تەواو بووی

𝑤𝑟𝑖𝑡𝑒𝑟:

کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ دەی پیاو تۆ دەزانی پێویستە بە خێرایی تەواوی بکەین وە تەنانەت چرکەیەکیش ڕابواردن بۆ ئێمە بە فیڕۆدانێکی  گەورە دەبێ

ئەو پیاوە هەوڵی دەدا بە ئارامی ئەو گەنجە لادەرە تێبگەیێنێت کە پێویستە جدی بن لەسەر کارەکەیان

ئێنزۆ:-ئاهـ تۆ !.. تەنها ئەو ئافرەتە جوانانە خودایە تۆ هەموویت لە کیس دام مەبەستم دەی پیاو منیش پیاوم وە پێویستی خۆم هەیە وە نەک تەنها من سەیرکە کاڕمێلۆ گشت تاقمەکە پێویستیان بە پشوێکە ئەوان ئێستا دڵ خۆشن بۆچی تۆ داوا دەکەی ئەوان ئاگادار بکەم تاوەکوو بگەڕێنەوە

کوڕە گەنجەکە دەستی بەوە کرد کە گلەی بکا دەربارەی ئەوەی کاپتنەکەی نەیهێشتوە ڕابووێرێت

کاڕمێلۆ:-ئای خوایە ئێنزۆ بەڕاستی ئەوە بێمانایە ....نازانم چیت پێ بڵێم

بە هێواشی بە دەستەکانی مەساجی بۆ نێوچەانی دەکرد نەیدەزانی چ شتێک بڵێ بۆ ئێنزۆ نایەوێ دڵی بشکێنێت بەڵام ناشیەوێ  کات بە فیڕۆ بدا دەزانێ ئەوە دوا هەلە بۆ ئەوەی بتوانێ ئیتر بە ئاسوودەی ژیان بکا لە وشکانی

ئێنزۆ:-دەی کاڕ چەنێک دەبێ پیاوەکانت پشویێکیان نەبووە؟ ساڵێک؟ دوو ساڵ؟ بەم شێوەیە ئەوان بە هێواشی دەکوژی پیاو

ئێنزۆ بە چاوە سەوزەکانی تکای لێ دەکرد تاوەکو ڕازی ببێت

کاڕمێلۆ:-تۆ زۆر باشی لە قایل کردن ئاهـ خودایە باوەڕ ناکەم شەوێک بە فیڕۆ دەچێ بەهۆی شتی بێماناوە

کاپتنەکەی بە هێواشی سەری بەبێ هیوایی جوڵاند بۆ ئێنزۆ

ئێنزۆ:-بەڵێ من زۆر باشم لێی .. وە کەواتە من دەڕۆم دەتەوێ تۆش بگەڕێیتەوە؟

دەتتوانی ئەو گۆڕانە 180پلەییە ببینی لە چاوەکانی ئێنزۆدا زەردەخەنە دووبارە کەوتەوە سەر لێوەکانی

کاڕمێلۆ:-نەخێر ئێنزۆ بەڕاستی دەمەوێ بخەوم

ئێنزۆ:-خانمی زۆر جوان لەوێ هەیە دەزانی

ئێنزۆ زەردەخەنەیەکی لاری کرد و لە کۆتایی قسەکانیدا چاوێکی داگرت وە کاپتنەکەی هێشتا بەبێ هەستی سەیری دەکا

کاڕمێلۆ:-تۆ لادەری ... من نایەم

ئێنزۆ:-باشە من ڕۆشتم ئاگاداری خۆت بە پیرە پیاو

ئێنزۆ بە هێواشی دوور کەوتەوە و  کاپتنەکەشی سەیری کرد تاوەکو دیار نەما ئێنزۆ بۆ ئەو گرنگە ئەو کوڕێکی لادەرە وە سەرکێشی زۆر ئەنجام دەدا وە زۆر جار لێی توڕە دەبێ بەڵام ئێنزۆ هێشتا کەسە پەسندەکەی ئەوە

وە با باسی ئەو شێتەی نێو دۆڵابەکەی ژوورەوە نەکەین کە لەو حاڵەیدایە کەچی دووبارە خەریکە دەستی بە دەمیەوە گرتوە تاوەکوو دەنگی پێکەنینی دەرنەچێ وە بیر لەوە دەکاتەوە کە ئێنزۆ بە کاپتنەکەی ووت  پیرە پیاو !

𝑚𝑖𝑟𝑎𝑏𝑒𝑙𝑙𝑎:

ئای خودایە بۆچی منت بەم شێوەیە دروست کردووە کە نازانم کەی پێویستە پێبکەنم یان کەی پێویستە پێنەکەنم ! بەڵام خۆ هەڵەی من نیە قژ زەرد بە کاپتنەکەی ووت پیرە پیاو ئەویش هەمان ڕای منی هەیە

بەڵام هەناسەکانم وەستاند کاتێک زانیم دەرگای ژوورەکە کرایەوە ئای خودایە ئەوە خۆیەتی ! ئێستا فڕێت دەداتە نێو گەدەی قرشە قشتەکانی !

دەرگاکەی داخست بێگومان بۆ ئەوە دایدەخا تاوەکوو هیچ کەس گوێی لە هاوارم نەبێ بەڵام بێئابڕوو تۆ هەڵەی! هێشتا گوێبیستی دەنگم نەبووی کە دەقیژێنم

کاڕمێلۆ:-ئای خودایە دەبینی من شەوێک بە فیڕۆ دەدەم

ئەو پیاوە قسە لەگەڵ خۆیدا دەکا ئێ خۆ پێم ووتن ئەوە شێتە!

گوێم لە هەنگاوەکانیەتی لەسەر ئەرزە دارینەکە کە بەرەو من نزیک دەبێتەوە ئای خوایە من لە نێو دۆڵابی جلوو بەرگی ئەوم !ئەویش ئێستا بۆ جل لەبەر کردن دێت بۆ ئێرە !

بە شڵەژاوییەوە خۆم بە پشتەوەی دۆڵابەکەوە نوساند وە  وە خولامەوە پشتم لەلای دەرگای دۆڵابەکەوە بوو دانیشتم و هەنێک لە جلە هەڵواسراوەکانم بە پشتم دادا 


ئایا ئەو پیرە پیاوە بەو شێوەیە پیرە کە هەنگاوی زیاد لە پێویست هێواش بنێ؟ بۆچی کاتێکی لەم شێوەیەی خایاند

دەنگی دەرگاکە ڕایچڵەکاندم وە ئاگاداری کردمەوە کە بیر کردنەوەو هەناسەکانیشم ڕاگرم باوەڕ دەکەن ئەو چەند چرکەیە بۆمن چەن کاتژمێرێک بوو بە توندی دەستەکانم لە نێو یەکتری دا گوشیبوو تاوەکو لەوە زیاتر نەلەرزن

چاوەکانم بە توندی داخستبوو بۆ ئەوەی کۆتا ساتەکانم نەبینم بە هێواشی دڵۆپێک لە فرمێسک لە چاوەکانمەوە بۆ سەر ڕوومەتم ڕێچکەیان گرت من دەترسم

من نامەوێ ئێستا بمرم من ژیانێکی ناخۆشم هەبووە وە دوای چەندین ساڵ ئێستا دەمەوێ بژیم 

وە کەواتە تۆ دەژی ئازیزم ئەو دەرگاکەی داخست! تۆ ڕزگارت بوو میر...

بە خێراییەکی زۆر نائاسایی دەرگای دۆڵابەکە کرایەوەو  دەستێک خرایە سەر دەمم و دەستێکی تریش لە کەمەرم ئاڵا و بەرەو دواوە  پەلکێش کرام بۆ دەرەوەی دۆڵابەکە منیش هێشتا نەمدەتوانی خۆم ڕزگار بکەم بە هەردوو دەستم دەمەویست دەستەکانی لابدەم بەڵام کارەکەم خراپتر کرد هەردوو دەستی گرتم لە دواوە بە دەستێکی و هێشتا ئەوی تری لەسەر دەمم بوو

کاڕمێلۆ:-چی دەکەی لێرە!بوەستە لە جوڵە !

ئای خوایە من دەترسم تکایە خودایە ڕزگارم بکە

کاڕمێلۆ:-ئایا تۆ گەمژەی؟ مەگەر سیخوڕێک بیت!

بە خێرایی سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند نەمدەتوانی قسە بکەم بە هۆی دەستەکانیەوە  دەتوانم هەست بکەم کە بەشی سەرەوەی جەستەی ڕووتەکەی بەر جەستەم دەکەوێ نەفرەت قێزت لێ دەکەمەوە پیرە پیاو!

دەستەکانی بەردام بە خێرایی چەقۆیەک لە نێو دەستەکانی بینرا و خستیە سەر ملم
نا نا تکایە نامەوێ بمرم تکایە

کاڕمێلۆ:-سەیرکە دەستم لادەدەم بەڵام سوێند دەخۆم ئەگەر شتە ڕاستیەکانم پێ نەڵێی سەرت دەپەڕێنم

سەرم بە مانای بەڵێ جوڵاند کە دەستی لەسەر دەمم لابرد بە خێرایی دەستم بە قسە کرد

بێلا:-نا نا نەخێر تکایە مەمکوژە سوێند دەخۆم سیخوڕ و شتی وا نیم تکایە تەنها ڕامکردووە تکایە


کاڕمێلۆ:-لە کێ ڕاتکردوە بۆ کێ کارت دەکرد!؟

بە چرپەوە لە گوێمدا چرپاندی

ئەوە ئەو تەزوە گەورەیە بوو کە بۆ دڵم هات

بۆ یەکەم جار

بێلا:-بۆ کۆشک من خزمەتکارم لەوێ لە ئامۆژنم ڕامکردووە تکایە بهێڵە بژیم سوێند دەخۆم کە سیخوڕ نیم

زۆرترین هەوڵم دەدا بۆ ئەوەی ئازارم پێ نەگەیەنێت

کاڕمێلۆ:-بۆچی ڕاتکرد؟

بێلا:-تکایە بەرم بدە تکایە

کاڕمێلۆ:-لێە دەگەرێم بەڵام سوێند دەخۆم یەک جوڵەی هەڵە بکەی گیانت لێرە دەشێوێنم

بە هێواشی  چەقۆیەکەی لابرد

بە خێرایی لێی دوور کەوتمەوە هێشتا پشتم لە ئەو بوو  دەستم لەسەر ملم بوو وە زۆر بە خراپی هەناسەم دەدا

کاڕمێلۆ-هێی تۆ بۆچی لە کۆشک لە نێو دۆڵاب بووی وە لێرەش لە نێو دۆڵابەکە بووی ئایا زۆر حەز بە نێو دۆڵاب دەکەی؟

نەفرەتت لێ بێ پیرە پیاوی شێت خەریک بوو بمکوژی ئێستاش گاڵتەم پێ دەکەی خێرای بەرەو لای ئەو خۆم سوڕاند ویستم قسە بکەم  بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام

وەستام وە چۆن دڵۆپێک باران بەر زەوی دەکەوێ و دەوەستێ لە کەوتنە خوارەوە

هەموو شتێک لە بەر چاوەکانم لاچوون تەنها ئەو مایەوە ئەقڵم قبوڵی ئەوەی نەدەکرد ئەی بڕیار وا نەبوو ئەو پیرە پیاوێک بێت؟

کەواتە بۆچی ئەو وەک نەفرەتیەکی دۆزەخی سەرنج ڕاکێشە؟!

بۆچی خودا ئەو جۆرە بونەوەرانەی دروست کردوە کەچی من تازە دەیزانم! ئەوە سرووشتی نیە !ئەوە ئاسایی نیە !

ئەو باڵا بەرز و پتەوە

ئەو ماسولکانەی درێژایی جەستەیان نەخشاندوە

ئەو چاوە ڕەش و تاوانبارانەی جێگیرانە لەسەر من گیر بوونە

ئەو تاڵە قژانەی لەسەر ڕوخساری پەرشوبڵاوانە کەوتون


کاڕمێلۆ:-نەفرەت!

بەڵێ نەفرەت 

بوەستە بۆچی ئەو وا دەڵێت

بێلا:-چ...چی؟

ئای خودایە ئەو زمانەی من هەموو کات شەرمەزارم دەکا بۆچی ئێستا شڵەژاوم!

بەڵێ بێلا تۆ کەمێک پێش ئێستا لەلایەن ترسناکترین چەتەی دەریاوە چەقۆت خرابوە سەر مل وە خەریک بوو بکوژرێی وە ئێستا لەگەڵ جوانترین چەتەی جیهان لە یەک ژوور گیرت خواردوە کەواتە بۆچی شڵەژاو دەبی؟

کاڕمێلۆ :-دەڵێم نەفرەت ..چونکە جوانکیلەیەکی زۆر شیرین خۆی خستۆتە ژوورەکەمەوە بۆیە پێم باشە کە ئەو جوانکیلەیە زوو شتەکان ڕوون بکاتەوە ئەگەر نا خراپ دەبێ

بە هێواشی لە دەورم دەسوڕایەوە و سەیری دەکردم لە کاتێکدا چەقۆیەکەی لە پەنچەی دەخشاند بە قورسی ئەوەی لە نێو دەمم بوو قوتم دا ئەو ترسناکە زۆر زۆر ترسناکە

بێلا:-م..من ئەمڕۆ لە نێو دۆڵابەکە بووم لە کۆشک بەهۆی هەنێک شتەوە نەک بۆ ئەوەی گوێ لە قسەکانتان بگرم و..وە هاتمە نێو ئەو کەشتیە چونکە دەمەوێ بچم ب..بۆ وڵاتێکی تر

کاڕمێلۆ:-ئایا تۆی بچوک ئەم کەشتیە بە هی گەشت تێگەشتوی ؟ وە من ووتم ڕاستیەکان  مەبەستم ئەوە بوو هەموو شتێک بە ووردەکاریەوە؟  سەر بە خێزانی کێی؟ دایک و باوکت کێن؟ هەموو شتێک کە دەکرێ بیزانم لەسەرت

بێلا:-سەر بە خێزانی فیلیپسم   دایک و باوکم مردوون ک..کاتێک بچوک بووم

کاڕمێلۆ:-بۆچی؟

ئایا ئەو گەمژەیە یان چی؟ باشە من ناوم لە ئەو نا بێئابڕوو کەواتە چاوەڕێی چی لێ دەکەم ؟ ناچارم شتەکان باس بکەم  ئەگەر نا تەرمەکەم لەم ژوورە دەچێت بۆ دەرەوە

بێلا:-بەهۆی ئەنفلۆنزاوە مردوون

کاڕمێلۆ:- چیتر؟

بێلا:-وە لە لای خێزانی مامم گەورە کرام

کاڕمێلۆ:-کەواتە ئەگەر خێزانێکت هەیە بۆچی ڕادەکەی ؟

ئەگەر سەرنجڕاکێشێکی نەفرەتی وەک تۆ بێدەنگ بێت ئەوا ڕوونی دەکەمەوە!

بێلا:-ئەوان باش نەبوون لەگەڵم

کاڕمێلۆ:-واتا چۆن؟ ئایا مامت گێچەڵی پێدەکردی؟ یان کوڕە مامەکانت؟

ئەوە بێئابڕویەکی تەواو تەواوە ! دەی ئەو چەتەیەکە چاوەڕێی لێ دەکەی کە پیاوێکی شەرمن و بەڕێز بێت؟

بێلا:-ن..نەخێر نا هەرگیز

کاڕمێلۆ:-ئەی کەواتە چیتر؟

نەمتوانی لەوە زیاتر بەرگە بگرم و دەستم کرد بە گریان زۆر بە خراپی

بێلا:-تکایە ....تکایە بوەستە تۆ بەم جۆرە من دەشڵەژێنی تکایە!

کاڕمێلۆ:-ئای کچی باش...تۆ بە دزیەوە هاتویتە نێو کەشتیەکەمەوە وە لە نێو دۆڵاب بۆ دووەم جار لە ڕۆژێکدا تۆم دۆزیەوە کەواتە دەتەوێ چۆن بم؟

بە هێواشی لەسەر جێگای خەوەکەی دانیشت لە کاتێکا من لەسەر زەویەکە دەگریام 

دوای ماوەیەک من بە هێواشی وەستام لە گریان فرمێسکەکانم سڕی بۆ ئەوەی بتوانم شتەکانی بۆ ڕوون بکەمەوە ئەو هێشتا بە ئارامی دانیشتبوو وە قاچەکانی بڵاوە کردبوو و دەستی لەسەر جێگاکەی بوو وە سەری بوو دواوە گەڕاندبویەوە باشە من شتێکم بیر هاتەوە تەنها هیوادارم لەو کاتەدا یارمەتیدەر بێت

بێلا:-ب..باشە من شتەکان ب..باس دەکەم بەڵام دەبێ بەڵێن بدەی کە ئازارم نادەی

بە هێواشی سەری بەرەو شوێنی خۆی جوڵاند و سەیری کردم وە برۆیەکی بەرز کردەوە

کاڕمێلۆ:-تۆ هاتویتە سەر کەشتیەکەم کەواتە هێشتاش داوای بەڵێن دەکەی؟ وە ئەوە بۆ چیە؟

بێلا:- دەزانم ئەگەر بەڵێنم پێ بدەی ناتوانی بیشکێنی گوێم لێ بوو پاشا باسی دەکرد

....:-ئای خوایە تۆ شتی زیاتر لە پێویست دەزانی 

بێلا:-تەنها بەڵێن بدە تکایە

سەری بە بێهیوایی جوڵاند و هەناسەیەکی قوڵی داوە و سەیری چاوەکانی کردم کە تەزوو بە گیانمدا دەهێنن

کاڕمێلۆ:-باشە بەڵێن بێت ئازارت نادەم

هەستم کرد ناخم تۆزێک ئارام بوەوە بەڵام هێشتا ناتوانم متمانەی پێ بکەم  بەهێواشی دەستم کرد بە گێڕانەوەی چیڕۆکە ناخۆشەکانم بۆ ئەو پیاوە نەناسراوە

بێلا:-ئەوان بەو جۆرە خراپ بوون کە ...کە ئازاریان دەدام

سەری قایل کرد بە مانای ئەوەی بەردەوام بم وە هێشتا بەبێ هەستی و توڕەییەوە سەیری دەکردم

بێلا:-ئەگەر بچوکترین هەڵەم بکردبا ئەوان لێیان دەدام ئازاریان دەدام وە هەموو کات قسە ناخۆشەکانیان ئاڕاستەی من دەکرد وە من  کوڕە مامێکم هەیە بەڵام لەلای ئێمە نەدەژیا و نزیکە چوار ساڵ دەبێ کەسمان نازانین لە چ شوێنێکە  ئەوان چوار کچی تریان هەبوو کە پێویست بوو دوای کاری کۆشک من ئەوان خزمەت بکەم وە ئەو کارانەی لە کۆشک بە ئامۆژنم دەسپێردران ناچاریان دەکردم من بیکەم وە لە کاتی موچە وەرگرتن سێ بەش بۆ ئەوان بوو وە من ڕێگەم پێنەدەدرا زۆر بچم بۆ دەرەوە لە ماوەی سێ مانگ تەنها یەک جار ڕێگەیان پێ دەدام  وە....ئەمڕۆ کاتێک ئەوانم بینی لەگەڵ پیاوێکی پیر تەمەنی نزیکەی پەنجا ساڵەکان دەبوو وە ئەوان ناویان نابوو هاوسەرگیری من و ئەو بەڵام ئەوە فرۆشتنی من بوو بە ئەو

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی دەمویست ڕێگری لەو گریانە بکەم کە لە گەرووم ماونەتەوە

بە ئارامی و سەرنجەوە گوێی لە قسەکانم دەگرت بەڵام هیچ سەرسامبوونێک یان غەمبار بوونێک بۆ حاڵم لەسەر ڕووخساری نەبوو وەک ئەوەی هیچ جۆرە هەستێک لە ناخی ئەودا بوونی نەبێت

  بێلا:-وە بڕیار وا بوو دوای دوو ڕۆژی تر بێ بۆ ئەوەی من ببا وە ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە بە گریانەوە ڕامکرد لە کۆشک وە خۆم خستە نێو ژوورێک لە ژوورەکانی کۆشک بەبێ ئەوەی گرنگی پێبدەم کە کوێیە وە دواتر هەستم بە هەنگاوەکان کرد کە بەرەو ئێرە دێن بە خێرایی لەنێو دۆڵابەکە خۆم حەشاردا وە بە ڕێککەوت کۆبوونەوەکە لەوێ کرا وە کە زانیم ئێوە دەڕۆن بڕیارم دا ڕابکەم  لە نێو ئەو کەشتیە خۆم حەشار بدەم تاوەکو لە وڵاتێک لەنگەر دەگرن  وە من هەرگیز نیازی شتێکی ترم نەبووە و دەزانم باوەڕ ناکەی بەڵام هیوادارم تاوەکو کاتی ڕۆشتن دێ پرسیار لەو خەڵکانە بکەی کە من دەناسن

سەرم بڵند کردەوە بۆ بینینی چاوە بێ هەستەکانی کە هێشتا سەیرم دەکا وە یەک بە یەکی وشەکانم لێک دەداتەوە دەستی لە ژێر چەنەگەیەتی وە لە شەویلگە تیژەیەکەیەوە دەچێتەوە سەر لێوەکانی منیش هێشتا بە چاوەکانم لێی دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی ڕێگەم پێبدا لێرە بم من..من یەکەم جارە شتەکان باس دەکەم ئەوانە قوڕسن بۆ من سوێند دەخۆم ....بەڵام پێویستبوو باسی بکەم بێزار بووم لە شاردنەوەی خۆم وە ناچار بووم بۆ باسکردنیان

کاڕمێلۆ:-دەزانی تۆ منت بینیوە وە من ناتوانم متمانەت پێ بکەم وە لەگەڵ ئەوانەشدا من هەلێکت پێ دەبەخشم تاوەکو لە نێو کەشتیەکە بمێنیتەوە

لە کۆتاییدا بە قسە هات هێشتاش خەریکە بە چاوەکانی دەمخوا وە لە دڵ خۆشیدا لێوەکانم خەندەیەکی تەواویان لەسەر نەخشا واتا من ڕزگارم دەبێ؟ ئایا ئەوە خەونە؟ تکایە ئەگەر خەونە با لە نێویدا نوقم ببم

کاڕمێلۆ:-وە زۆر دڵخۆش مەبە تەنانەت خۆشم دڵنیا نیم لەو گەشتە ڕزگارم دەبێ یاخود نا

بە هێواشی سەری بەبێ هیوایی جوڵاند بۆ ساتێک  سەیری جل و بەرگی کردم..بوەستە من جلەکەم زۆربەی دڕاوە !بە خێرایی بە دەستەکانم خۆم داپۆشی

کاڕمێلۆ:- کەواتە هێرشت کراوەتە سەر؟ وە خۆت دامەپۆشە هەر بەڕاست نیازم لە تۆ نیە

زۆر پێکەنیناوی بوو باوەڕ بکە 

بێلا:- نەخێر

دەی خۆ ناتانەوێ ئەو قسە نەفرەتیانەی لە مێشکمە بەو پیاوە ترسناکەی بڵێم!سوێند دەخۆم ڕووخسار فریشتەیەکی ناخ شەیتانە ئەگەر یەک قسەی هەڵە بکەم وەک  وتیان سەرم دەکا با دیکۆرێک بوو کەشتیە گەورەکەی

کاڕمێلۆ:-کەواتە؟

کۆڵنادەی ها پیاو؟ خودایە !

بێلا:-خۆم وام کردوە

یەک برۆی بڵند کرد بە نیشانەی پرسیار منیش هەناسەیەکم لە بێهیواییدا هەڵکێشا و خۆم بەدەستەوە دا

بێلا:-وتم کە هێرشم کراوەتە سەر تاوەکو ئامۆژنم خۆی دەرم بکا چونکە ئەگەر وا نەبا کەلوو پەلەکانم بەدەست نەدەهێنا

بە کەمی گوێم لە پێکەنینێکی بوو لەگەڵ هەناسەدانی دەرچوو سەرم بڵند کرد بۆ بینینی  دەبینم خەندەیەک لەسەر ڕوخساریەتی و سەری بە ناقایل بوون دەجوڵێنێت

کاڕمێلۆ:-تۆ کچێکی لادەری

بە دەنگێکی زۆر کەمەوە لە ژێر لێویدا ووتی بەڵام سوێند دەخۆم نیازی هەبوو کە گوێبیستی ببم

______________꧁༆꧂_____________



Continue Reading

You'll Also Like

10.4K 2.2K 13
"لۆلیتا خواردنی سەربازە رۆمانیەکان"
196K 5.8K 98
A villainess known by all as a wicked woman who has done all sorts of evil deeds-Ducal Lady Violet. She regained her memories of her previous life af...
163K 6.2K 22
Oc female Jackson x Hermes x Apollo x Ares
15.7K 139 38
Yumi is the eldest member of Red Velvet under SM Entertainment which debuted on August 1,2014 *Enjoy reading 😊 Note: ➡️ All the pictures and videos...