''Running to The Sea''

By avel332

39.4K 6.6K 5.8K

هەموو ڕووداوەکان لێرە دەست پێ دەکات لە کاسێرتا شارە ئارامەکەی فەڕەنسا لە سەدەی هەژەیەمدا هەموو شتێک دەست پێ... More

Title
ژوورەکە
تەزوو
ڕووسی
پیاوی شێت
کەشتی جنێوەکان
باڵۆنەکان
ڕێکەوتن
برژانگی سەماکەر
بەهای ئافرەتی
سەربەکێشە
بەناومەوە بدوێ
خوێنی هەڵمژراو
خوێنی باوک
یەکەم ترس
هۆکاری مەرگ
موڵکی ئەو
شێتبوونم
دۆڕان
شاکارەکەی بۆناڤێنتۆکان
ڕقی ئەو
ڕەش و سەوز
سوتێنەر
تولیپ
چاوی بەستراو
لەسەر جێگاکەی
ناسراو
ڕاسکۆلنیکۆڤ
گەنجینە شاراوەکە
لەرینەوە
لێوی لەرزیو
ماسی گەورە
تاکە گەرمی
پڕۆژە
کاڕمێلۆی خوێناوی
بەجێماوی برین
دەریاوان
ڕەزامەندی
یاریکردن
ئاگری تاریکی
بخەوە ئێنزۆی شیرین
باوکە
گاڵتەکەی
گوڵی شین
میوان
بگری
ڕاکردن بۆ دەریا
ڕووشاندن
کۆتا نامە
جیهان چاوەڕێمانە
ڕەنگاو ڕەنگ
کۆتا وشەکان

مشک

761 140 181
By avel332

ℐ𝒯𝒜ℒℒ𝒴

ℛ𝒪𝒴𝒜ℒ 𝒞𝒜𝒮𝒯ℒℰ

______________꧁༆꧂_____________

فێرناندینۆ:-چیتر؟

کاڕمێلۆ:-ئێمە باکوورمان دەوێ وە ئازادی و بڕێکی زۆر لە پارە

ئای خودایە خۆ من ووتم ئەوە بێئابڕوە !!گشت ژوورەکە بووە دەنگی چپە چپ کردنی پیاوانی شاهانە تەنانەت پاشاش کەمێک سەرسوڕماو بوە خۆ ئەو پیاوە داوای باشترین بەشی وڵات دەکا چیە ئایا گەمژەیە!؟

دوای ماوەیەکی کاتی لە بێدەنگ بوونی پاشا هێشتا ئەو چەتانە بە شێوەیەک دانیشتبوون وەک ئەوەی هەر هیچ شتێک لە ئارادا نەبێ

فێرناندینۆ:-باشە ڕێکەوتین

کەواتە دووبارە شۆکێکی تر !دڵنیام پاشاکەمان شێت بووە پێویستە دکتۆرێکی زۆر باشی بۆ بدۆزمەوە!چۆن ڕازی دەبێ!؟ ئەی چی ئەگەر ئەو چەتانە  تەواوی باکوریان وێران کرد !؟ گشت پیاوانی کۆشک ناقایل بوون بەو بڕیارە بەڵام دەیانزانی یەک قسەی تر بکەن پاشا ملیان دەپەڕێنێت

ئێنزۆ:-کەواتە ..ئێمە ئەمشەو دەمێنینەوە وە بەیانی بەڕێ دەکەوین  وە پێویستمان بە کەرستەو پارەی زۆر دەبێ باشتر دەزانی ئەو گەشتانە ماوەیەکی کەم ناخایەنن ئەوە بە ڕێژەی کەمەوە ساڵێک و نیو  یاخود سێ ساڵ دەخایەنێت  ،وە وڵامی ئەوەت نەدامەوە بۆچی داوات کرد زووتر لە تاقمەکەمان بێین بۆ کۆشک؟!

قژ زەرد بۆچی هەر ئێستا ناڕۆن چونکە بە تەواوی بێئارام ماومەتەوە! وە بۆ یەکەم جار مێشکە بەتاڵەکەت کاری کرد بۆچی ئێوە زوتر هاتن ؟ بوەستە قژ زەرد من وڵامم پێیە ..بێگومان بۆ بێبەختی منە !

فێرناندینۆ:-باشە ئەمشەو مێوانداریەکی باشتان دەکەین وە تاوەکو دەکرێ پێویستە پەلە بکەن لە گەشتەکەتان کوڕەکەم تاهەتایەی لە دەست نیە وە کەرستەو خۆراکی تەواوتان دەبێ وە من پەیامێک بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ دەنێرم کە لە هەر کوێیەک پێویستتان بە شتێک بوو بڕۆن لە کام وڵات نزیکن بیهێنن  وە بەڕاستی ویستم ئەم کۆبونەوەیەی بە تەواوی نهێنی بێت هەموو کەس وادەزانێ ئێوە دواینیوەڕۆ دەگەن بە کۆشک

ئای خوایە بیرم چوبۆوە پاشا کوڕێکی هەیە!سوێند دەخۆم ئەگەر ئامۆژنم بیزانیبا ئەوا خۆی دەکرد بەگاڵتە جار لای پاشا بۆ ئەوەی یەکێک لە کچەکانی ببن بە خۆشەویستی شازادە...ئامۆژنم!!ئای خوایە ئێستا دەنگی لە نێو هەموو کۆشکەکەیە و بانگی من دەکا ئای خودای میهرەبان من مردووم !

بەڵام بێلا ئیتر بەسە مەترسە تۆ بەیانی لێرە نامێنیت !

هەر ئەمڕۆ دەچم بۆ بەندەرەکەو خۆم حەشار دەدەم لە نێو کەشتیەکەیان دواتریش لە هەر وڵاتێک لەنگەریان گرت لەوێ ڕادەکەم !

کاڕمێلۆ:-کەواتە فێرناندینۆ من و ئێنزۆ قسەی تایبەتیمان هەیە

ئەو پیاوە خۆ بە ناڕاستەوخۆ پاشا دەردەکا لەم ژوورە !

هێواش هێواشی هەموویان هەڵدەستن و دوور دەکەونەوە تەنها قژ زەرد و بێڕوخسار مانەوە وە دەرگاکەشیان داخست بژی میرابێلا لەگەڵ دوو چەتە بەتەنهای !

ئێنزۆ:-کاڕمێلۆ ئایا تۆ گاڵتە دەکەی!؟چۆن چۆنی لەگەڵ ئەو گەمژەیە ڕێککەوتن دەکەی برا دەی سەیرکە ئێمە چەندین ساڵە لە خاکی خۆمان دوورین بەهۆی چی؟ تاوانمان چی بوو ؟ تەنها ئەوە بوو کوڕی چەتەی دەریا بووین !

کاڕمێلۆ:-ئێنزۆ کەواتە با ئەو کارە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ نیشتیمان

ئای خودایە ئەو دەنگە !وەک و بیرێک وایە هەر بەڕاستی نیازم هەیە خۆم بخەمە نێویەوە !بۆچی ئەو دەنگە بەم شێوەیە گڕ و پیاوانەیە دەی کابرا تۆ تەمەنت چەند دەبێ؟  پەنجا ؟ کەواتە بۆچی دەنگت بەم شێوەیەیە!!

ئێنزۆ سەری بە مانای قایل بوون جوڵاند و هەڵسانەوە  بۆ لای دەرگاکە ڕۆشتن بەڵام  بۆ چەند چرکەیەک هەستم کرد  شتێک لەسەر قاچەکانم دەجوڵێتەوە چاوەکانم بە جوڵەی کەمەوە وەرگەڕاند بۆ جوڵەکە

مشک!! ئای خوایە مشک !بەبێ بیرکردنەوە خۆم هەڵدایە دەرەوەی دۆڵابەکە و تا توانام هەبوو قیژاندم و هەر کە لە دۆڵابەکە هاتمە دەرەوە یەکسەر کەوتم بە زەویەکەدا مشکە قێزەونەکەش ڕایکرد بۆ ژێر دەرگاکەو ڕۆشت! وە بڵێن چ شتێک دەبینم ؟ چوار قاچ !!کەواتە ئەوە نیشانەی ئەوەیە من مردووم !

ئێنزۆ:-چ نەفرەتیەک ڕوودەدات ؟

بەخێرای بەرەو ڕووم هاتوو کەوتە سەر قاچەکانی و بە توندی شمشێرەکەی لەسەر ملم دانا !ملە داماوەکەم

ئێنزۆ:-تۆ کێی؟ بۆچ لەوێدا بوی سیخوڕی؟ وڵامم بدەوە!؟؟

بە توندی هاواری بەڕووم دادەکرد و تا دەهات شمشێرەکەی توندتر دەکرد لەسەر ملم  هەستم بە شلەیەکی گەرم کرد لەسەر ملم و ئازارێک هەبوو لە ملمدا نەمتوانی زیاتر خۆم ڕابگرم وەک چۆلەکەیەکی تەڕ بوو دەلەرزیم  وە دەستم کرد بە گریان من نامەوێ بمرم شتانێکی زۆرم ماوە کە دەمەوێ ئەنجامیان بدەم  هێشتا هیچ شتێکم نەدیوە تەنانەت نامەوێ لە دوای مردنم خەڵک نەفرەتم لێ بکاو بە سیخوڕ ناوم بهێنێت

.....:-ئێنزۆ!با بڕۆین

قژ زەردی دڕندە بە چاوێکی پڕ قینەوە سەیرم دەکا و خەریکە دەڕۆن ئای خوایە من ڕزگارم بوو!باوەڕ دەکەن لە دەست چەتەی دەریا ڕزگارم بوو! هەتاوەکو ڕۆشتنە دەرەوەش ئەو قژ زەردە  سەیری دەکردم سوێند دەخۆم کە هاتمە نێو کەشتەکەوە تۆڵەی خۆم بکەمەوە گەمژە!!

هەر کە ڕۆشتنە دەرەوە منیش تا توانام هەبوو هەڵهاتم   هەر کە سوڕامەوە لە ڕێڕەوەکە بۆ ئەوەی بگەمە لای پلیکانەکان سەیری بەرامبەر خۆم کرد وەک بەفری بەستوو وەستام ئەو کابرایە سەیرم دەکا !بێڕووخسار !دڵنیام پلان دادەنێ کە چۆن بمکوژێت!ڕاکە بێلا ڕاکە!!

دووبارە تا توانام هەبوو ڕامکرد بە هیچ شێوەیەک نەدەوەستام تاوەکو گەشتمە شوێنی خزمەتکارەکان لەوێ وەستام پێش ئەوەی بچمە ژوورەوە بۆ ئەوەی هەناسەیەک وەرگرم  خودایە ئەو شتانە چی بوون!چەتەی دەریا،پاشا،کوڕی پاشا کە نەخۆشە،دڕندەکانی دەریا،وە خەریک بوو بمرم!

کەواتە هەر لە ئێستاوە لەو گەشتەدا شتی زۆرتر ڕوودەدەن!بوەستە ئەوە دەنگی ئامۆژنمە !بانگم دەکا !تکایە دەمەوێ ببم بەو مشکە نەفرەتیەی منی ئاشکرا کرد !بەڵام بوەستە !...

بە خێرای سینگی حەزیەکەم دڕاند و وە سەر شانێکیم هێنا خوارەوە و قژم تێک ئاڵاند  پەنجەم دەخستە نێو چاوەکانم بۆ ئەوەی سور ببنەوە ئای خودایە با کەس نەمبینێت ئەگەر نا دەڵێن ئەوە شێتێکە !بچن بۆ دۆزەخ پاشاکەتان شێت بووە بڕۆن ئەو چارەسەر بکەن

کە ئامۆژنم بینی خێرا گریانێکی درۆینەم دروست کرد و بە شێواوی ڕۆشتمە بەرامبەری

ئۆلیڤیا:-میرابێلا!تۆ لە کوێ بووی سۆزانی؟؟ ئەمە چیە ئەم حاڵە !؟

بێگومان برینەکەو خوێنی ملیشم لەم کاتەیا سودیان دەبێ تا توانیم بە دەنگ دەگریام خودایە تکایە با پێکەنین نەمگرێ

بێلا:-کۆمەڵێک پیاو ڕێیان لێ گرتم!!وە...وە ئەنجامیان دا !ژیانی منیان وێران کرد !ئێستا چی بە مایک ئەلفۆنزۆ بڵێین!؟

ئا خودایە سوێند دەخۆم پاشاشم دەکوشت تەنها بۆ ئەوەی هەموو ژیانم ئامۆژنم بەو ڕووخسارە ببینم!وەکو ئەوە وایە بەردێکی گەورەیان لە سەری دابێ!چاوەکانی تا دوا ئاست کراوەتەوە وە دەمی... هیوادارم مێشێک بچێتە نێو دەمیەوە!

بە خێرای قژی گرتمو ڕایکێشام بە دووای خۆیدا خەندەیەکم گرت وەک نیشانەی سەرگرتنی پلانەکەم

ئۆلیڤیا:-تۆ ئەی سۆزانی ئابڕووی ئێمەت برد وتم با پیاوێکی باشت بۆ بدۆزمەوە کەچی تۆ ئابڕووت بردین تەواو هیچیتر توانای تۆم نەما بێکەڵک تۆ ..باوەڕ بکە زیادەترین شتی  لەسەر زەوی!

سوێند دەخۆم ئەو قسانە وەک و هەنگوینێک شیرن بوون بۆم ئەگەر کاتێکی تر ئەو قسانەی بە من ووتبا دڵم پارچە پارچە دەبوو بەڵام ئەی پیرێژنی شێت ڕزگارم دەبێ لە تۆ!دەی بێلا چێژ  وەرگرە لەو قسانە ئەوە کۆتا جارە!

هەر بە قژ ڕاکێشان منی بردە ئەو خانەیەی کە ئێمەی تێدا دەژیاین کە ئامۆزاکانم گوێیان لە قیژە و قسەکانی دایکیان بوو خێرا هاتن بۆ ئەوەی بزانن چ شانۆیەک لێرە ڕوودەدات ..کەواتە جوان سەیرکەن کچینە ئەوە کۆتا جارە ئیتر هیچ شانۆگەریەکی بێبەرامبەر بوونی نامێنێت

کەیت:-دایکە ئەو گوێدریژە چی کردوە دووبارە!؟

ئۆلیڤیا:-ئابڕووی بردین !چەند پیاوێک دەستدرێژیان کردۆتە سەری

هەر چوار کچەکەی هەناسەیەکی خێرایان هەڵمژی و چاوەکانیان خێرا فراوان بوون و دەستیان خستە سەر دەمە گەورەکەیان!ئای خودایە ڕێک دایکیانن وەک ئەکتەرێکی شانۆگەری لێهاتوون!وەک ئەوەی لە ژیانیان لەگەڵ هیچ پیاوێک نەبووبن!کەواتە دەیبینین کچینە!

بیتڕیس:-ئای خودایە تۆ چیت کرد؟


سۆفیا:-دایکە ئێمە چی لەوە بکەین ئێستا!؟

لوسی:-دایکە فڕێی بدە دەرەوە ئەگەر نا ناوی ئێمەش پیس دەبێ!

ئافەرین لوسی سوێندت بۆ دەخۆم لە هەموو تەمەنت بۆ یەکەم جار زانیت قسەیەکی ڕاست بکەی  دەی ژنە شێتەکان فڕێم بدەنە دەرەوە!

ئامۆژنم تا ماوەیەک هەر دەهات و دەچوو وە بیری دەکردەوە تا لە پڕ ڕۆشت بۆ ئەو ژوورەی من و کچەکان لێی دەماینەوە هەر کە گوێم لە دەنگی دۆڵابی جلەکان بوو خێرا خەندەیەک خزایە سەر لێوانم سەریگرت! تا ماوەیەک ئامۆژنم هاتە دەرەوە و جانتایەکی جلی لەدەست بوو  وە بەرەو ڕووم هات و توند قۆڵی گرتم و ڕایکێشام بۆ بەر دەرگا و لەوێ پاڵی نام بۆ دەرەوە و جانتاکەی هەڵدا بۆم

ئۆلیڤیا:-سەیرکە تۆ سۆزانی بچووک هەرگیز نەگەڕێیتەوە ..دەتوانی بڕۆی بۆ هەر شوێنێک کە دەتەوێ بڕۆ بۆ خانەی لەشفرۆشەکان دڵنیام پارەیەکی باش دەکەی وە ئەو پارانەشی تێدایە کە من لە باشەی خۆم دەمدا بە تۆ

دەی ئافرەت تۆ مەبەستت ئەو پارانەیە کە مووچەی خۆم بوون وە تۆ سێ بەشیت دەبرد و بەشێکیت دەداوە بە خۆم ؟

بزەیەکی لار هاتە سەر لێوەکانم دەی بێلا کاتی تۆیە ئازیزم

بێلا:-کەواتە تۆش بڕۆ بۆ دۆزەخ پیرەژنی شێت!

سۆفیا خەریک بوو دەمی بکەوێتە سەر ئەرزەکە !وە وازلە چاوەکانی بیتڕیس بهێنن ئای خودایە ئەگەر دەکرا هەموو ڕۆژێکی ژیانم ئەو دیمەنەم دووبارە دەکردەوە!

بێلا:-کەواتە ئۆلیڤیای شێت بە نەفرەت بی من دەڕۆم بۆ باشترین شوێنەکانی جیهان ئێوەش هەر لەو شوێنە نەفرەتیە بمێننەوە وە هەر چاوەڕێ بکە بۆ ئەوەی یەکێک لە خزمەتکارە پیاوەکان سەیری کچەکانت بکا وە ئێوە کچە گەمژەکان وا دەریمەخەن لە ژیانتان لەگەڵ هیچ پیاوێک نەبوون  بیتڕیس تۆ!!ئایا هەر تۆ نەبووی ژوانت لەگەڵ کوڕی کێڵگە دادەنا!؟ وە تۆ  سۆفیا ئایا هەر تۆ نەبووی کە شەو خوشکەکانت یارمەتیان دەدای تاوەکوو ڕابکەی بۆ لای کوڕەکان؟وە کەیت!با باسی ئەوە هەر نەکەم کە جارێک لە گەرماو تۆم گرت لەگەڵ پیتەری دەرگاوان وە لوسی!!ئای خوایە بچی بۆ دۆزەخ شەو تا بەیانی لە نێو دۆڵابی جلەکان بووی لەگەڵ کوڕەهاوڕێکەت وە بەهۆی ناڵەکانت نەمدەتوانی بخەوم !!

سوێند دەخۆم ئامۆژنم ئێستا چاوەکانی دەردەپەڕێ وە کچەکان خەریکە دەبورێنەوە کەواتە پیرۆزە هاوڕێیان !

بە خێرایی جانتاکەم هەڵگرت و ڕامکرد بەڵام بوەستە شتێک ماوە!بە خێرای ڕووخسارم سوڕاند بۆ لایان هێشتا شۆکن!دەی خەڵکینە ئێستا هۆکارێک هەیە بۆ شێت بوونتان!

بێلا:-وە خاتون فیلیپس هیچ کەسێک هیچ شتێکی لەمن نەکردووە !وە سڵاوی منیش بە مایک ئەلفۆنزۆ بگەیەنە!!

داماو!نازانێ چی بکا!تکایە دەمەوێ زۆر بە خراپی پێبکەنم وە ڕامکرد دەزانم بەو جلە پیس و دڕاوەم وە بەو قژە شێواوەم و ملە بریندارکراوەکەم ڕێک لە شێتێک دەچم بەڵام خەڵکینە چێژی لێ ببینن ئەوە کۆتا جارتانە من ببینن!  

زۆر بە دڵ خۆشیەوە ڕامکردە دەرەوەی کۆشک کەواتە خوات لەگەڵ کۆشک ئەمە کۆتا جارمە  وە باوەڕبکە منت زۆر ئازار دا ئەوەندەی پاکت بکەمەوە!

  وە لاشەم جوڵاند بە ئاراستەی بازاڕ دەی چیە؟ دەمەوێ هەنێک پێداویستی بکڕم من زۆر بە کەمی پارەکانم خەرج دەکرد چونکە کاتم نەبوو بۆ بازاڕ کەواتە ئێستا هەنێکی خەرج دەکەم و هەنێکی تریش هەڵدەگرم  بەڵام ئەمجارە ڕامنەکرد 

کاتەکەی نزیک ببو لە دوای نیوەڕۆ خەڵکەکە گشتیان شڵەژاو بوون ماوەیەکی ویست تا بیرم بکەوێتەوە کە ئێستا کاتی هاتنی چەتەکانە بۆیە خێرا بۆ نێو خەڵکە کۆبوەوەکە ڕامکرد چوومە ڕێزی پێشەوە بێگومان دوای ئەوەی وەک نابینایەک خۆم بە خەڵکدا دەکێشا ڵەگەڵ ئەو هەموو شڵەژاویەدا هێشتا هەنێک خەڵک توانای ئەوەیان مابوو تێبینی حاڵم بکەن بەڵام گوێم پێیان نەدا

نازانم بۆچی بەڵام حەز دەکەم دووبارە ئەو پیاوانە ببینمەوە   ڕێگایەک چۆڵ کرابوو بۆ ئەوەی چەتەکان پێیدا بڕۆن  بینیم لە دوورەوە بەرەو ئێرە دێن دووبارە لاشەم تەزووی پێداهات بەهۆی ئەو کارەی قژ زەرد کردی دەی کابرا سوێندم خواردوە تۆڵەت لێ بکەمەوە!

بە هێواشی لەسەر ئەسپەکانیان دەهاتن و نزیک دەبوونەوە دەبینم چۆن کچەکان خەریکە دەمرن بۆ ئەو چەتانە ! مەبەستم دەی کچینە ئەوانە چەتەن! دەزانم سەرنج ڕاکێشن بە نزیکەیی گشتیان باڵایان بەرزە وە ڕوخسارێکی جوانیان هەیە بەڵام خۆ پیاو کوژن ئەی وانیە؟ ئەوە شتەکان دەگۆڕێت بێگوومان

بە هێواشی چەتەکان دەڕۆشتن بەڵام ڕەق بووم لە شوێنی خۆم کاتێک قژ زەردم بینی چاوە سەوزەکانی دەبریسکایەوە  قژە زەردەکەی بە هێواشی دەجوڵاوە لەگەڵ ڕۆشتنی ئەسپەکەی وە زەردەخەنە دەکا بەرامبەر هەموو خەڵکەکە 

بۆ ساتێک زەردەخەنەکەی نەما کاتێک منی بینی کە چاوەکانی کەوتە سەر من ترس گیانی داگیر کردم دووبارە بە شێوەیەک سەیری دەکردم وەک ئەوەی پێم بڵێ [کچی گەمژە سوێند دەخۆم تۆ دەکوژم وە دواتر لاشەکەت دەبەمە نێو دەریا بۆ ئەوەی ببی بە خۆراکی قرشەکان!]

کەواتە کوڕی گەمژە سوێند دەخۆم من زووتر تۆ دەکوژم و گۆشتەکەت دەدەم بە ئامۆژنم بۆ ئەوەی بیکات بە یەکێک لە ژەمەکانیان!

وە لە دوای ئەو بێئابڕوو  لەسەر ئەسپەکەی بوو ، دەردەکەوت چەندە لاشەیەکی پتەوی هەیە ،  بۆچی ئەوو پیاوە زۆر ترسناکە!؟ مەبەستم دەی هەموو چەتەکان ڕووخساریان دەگەشێتەوە وە پێدەکەنن بە ڕووی خەڵکەکە بەڵام ئەوە تەنانەت ڕوخساریشی دیار نیە کەس نازانێ ئێستا سەیری کوێ دەکا تەنانەت لەوانەیە خەوتبێ! 

بە هێواشی بە پێشمدا ڕۆشتن بەڵام دەزانن چی؟ ئەو کابرایە نەخەوتوە ! سەری بە ئاراستەی من سوڕاند  هەستم دەکرد لەژێر ئەو پارچە قوماشە ڕەشەوە چەندە سەرنجم دەدا ،لێدانی دڵم دەستی کرد بە ناجێگیر بوون

چیە؟ ئێستا سەیری من دەکا!  بە خێرایی بە نێو خەڵکەکەیا خۆم وون کرد و دوور کەوتمەوە لێیان 

بێلا ئایا دەزانی کە پێویستە چەندین ڕۆژ لە نێو هەمان کەشتی لەگەڵ ئەو پیاوە سەیرانە بمێنیتەوە!؟؟ دەی گەمژە چۆن خۆت دەشاریتەوە !

ئەگەر ئاشکرا بووی؟ سوێند دەخۆم قژ زەرد بەبێ بیرکردنەوە دەتکا بە خواردنی قڕشە دەریاییەکانی

بوەستە بێلا !هیچ شتێک ڕوونادا تۆ ئاشکرا نابیت !

ڕۆشتم کۆمەڵێک کەلووپەلم کڕی چەند جلێکی جوانم کڕی کە نرخێکی گونجاویان هەبوو وە وە باوەڕ دەکەن یاخود نا جلێکی پیاوانیشم کڕی کە دۆزینەوەی قەبارەیەکی گونجاو بۆم وەک دۆزینەوەی  ئەلەمنیۆمێکی بێکەڵک لەنێو گەنجینەیەکی پڕ زێڕ  ئەستەم بوو!

وە لە کۆتاییدا دۆزیمەوە !دەی چیە خۆ من نامەوێ بەو حەزیە گەورانەوە بتوانم لە چەتەکان ڕابکەم !وە کە نزیک کەوتمەوە لە فرۆشتگای بۆن بیرم کەوتەوە بۆنەکەی خۆم بکڕم لە ڕاستیا بۆنەکەم تاکە شت بوە کە بە درێژایی نۆزدە ساڵی ژیانم بۆی هاتبمە بازاڕ و پارەیەکی زۆرم لێی خەرج کردبێ ئەوە بۆ  من گرنگە ئەوە بۆنی دایکمە هەموو کات لەخۆمی دەدەم بۆ ئەوەی بۆنی ئەو هەمیشە لەگەڵم بێت وە چەند پێداویستیەکی ئافرەتانەشم کڕی خۆ منیش ئافرەتم و پێویستیم پێیان دەبێ 

.
.
.
.
.
.
.
.

دەی کەواتە بێلای گەمژە ئێستا چی دەکەی؟ دەی تۆ لەبەرامبەر گەورەترین کەشتی چەتەکان وەستاوی!کە دەورەدراوە بە پاسەوانەکان کەواتە پیرۆزە بەتەواوی شکستت هێنا!

نەخێر بەو ئاسانیە واز ناهێنم من میرابێلام کە چەندین ساڵە تەحامولم کردوە لەگەڵ ئامۆژنە شێتەکەم!! خێرا سەیری دەوروبەرم کرد بۆ دۆزینەوەی شتێک ئۆهـ دەبینم ...

کەلوپەلو خۆراکەکان  لە دوورەوە دەبینم بەڵام هەنێک خەڵکی لێیە کە ئەو شتانە دەگوازنەوە کەواتە چۆن نزیک ببمەوە لێی!  بەختە خراپەکەم!

بە خێرایی بیرۆکەیەکم بۆ هات پیاوێک کە سندوقێکی هەڵگرتبوو لە دوورەوە دەهات وە گوریسێک دەبینم لە بەرامبەرم بە دارێکەوە بەستراوە لە قەراغی دەریایەکەیە خێرا گوریسەکەم  گرتوو بەدوای خۆمدا ڕامکێشا وە لە شوێنێک خۆم حەشار دا لە بەرامبەر شوێنی جێگیر بوونی گوریسەکە وە هیوام بۆ بخوازن تاوەکو ئەو پیاوە هەر بەم شێوەیە ئەو سندوقەی لەبەر چاوەکانی بێت و  نەتوانێ پێش خۆی ببینێت!

دەی دەی ئازیزم نزیکتر ببەوە دەی کەمێکی ماوە !

ئەو پیاوە داماوە بوو بە یەکێک لە قوربانیەکانی هەڵهاتنم بەڵام بوەستە هەی گەمژە ئەوە چی دەکەی!؟

هەر لەگەڵ بەربونەوەیدا کەرستەی ناو سندوقەکەش کەوتە نێو دەریاکەوە ئەو پیاوە خێرا هەڵساوە و خۆی خستە نێو ئاوەکەوە بەڵام پێم وابێ بەم شێوەیە باشتر بوو چوونکە پیاوەکانی تریش خێرا ڕایانکرد بۆ نێو دەریاکە پێم وابێ شتێکی گرنگ نوقم بووە !  ئاگایان لە کەلو پەلەکان نەما بە خێرایی ڕامکرد و چوومە لای گەورەترین سندوقی نێو کەلوپەلەکان بە ئاسایی دەمزانی کە بۆ هەڵگرتنی پێویستی بە چوار پیاوە بۆیە خێرا هەنێک کەلوو پەلم خستە پاڵ یەک وو چومە نێویەوە بە ئەستەم شوێنی جانتاکەم ببوەوە بەڵام دەی چیە خۆ جانتاکەم جێناهێڵم! خێرا سەرەکەم داپۆشیەوەو لە جوڵە وەستام 

پاش ماوەیەکی کەم هەر کە گوێم لە خشە خشە پێکان بوو خێرا هەناسەی خۆم وەستاند

....:-سوێند دەخۆم ئەگەر نەماندۆزیباوە کاپتن بە چاوی داخراوەوە سەری دەپەڕاندین و وەک دیکۆرێک دەیخستە پێشەوەی کەشتیەکە!

.....:-تەنها ئەو گەمژە زۆڵە بگرم کە ئەو تەلەی دانابوو ئەوکات سەری ئەو دەکەم بە دیکۆر

هێی هێی پیاوە توڕەکان تکایە کەمێک ڕێز!دەی من خۆ زۆڵ نیم! وە بوەستن لەوەی وشەی سەر بە کار بهێنن وەک دیکۆرێک!سەری کەس نابێ بە دیکۆر!

....:-دەی کەواتە  پیاوینە ئەمجارە ئەو سندوقە گەورەیە ببەن وە زۆر بە جوانی ئاگادار بن ئەوانە جل و بەرگی تازەی کاپتنن بیبەن بۆ ژووری کاپتن

چی چی!؟تکایە بوەستن کەسێک دەیەوێ لەو شوێنە دابەزێ!بۆچی بەختی من بەم شێوەیە خراپە بۆچی توشی ئەو کابرایە شێتەم دەکەن؟  تکایە فڕێم بدەنە نێو دەریاکە سوێند دەخۆم زۆر باشترە!

دەی میرابێلا ئارام ببەوە کچی باش هەر کە ئەوان تۆیان دانا تۆ چارەسەرێک دەدۆزیتەوە

سندوقەکەیان هەڵگرت و لەگەڵیدا منیش بەرز بوومەوە باوەڕ بکەن وەک مناڵێک هەست دەکەم ئەوە زۆر خۆشە دەزانن!؟ دەی من لەسەر شانی چوار چەتەی دەریاییم کەواتە کێ  ئەو شتە لە ژیانیدا ڕوودەدات

....:-ئای خودایە کاڕمێلۆ کەی پێویستی بەو هەموو جلوبەرگە بووە! ئەوە زۆر قوڕسە

....:-پێم وایە ئافرەتێکی لە نێو حەشار داوە بۆ کاتی پێویستی

هەموویان بە یەکەوە دەستیان کرد بە قاقا لێدان بەڵـێ ڕاست دەکەن کوڕینە لێرە کچێک خۆی حەشار داوە بەڵام گەورەتان ئاگادار نیە ..ئەگەر ئاگادار بووبا ئەوا جەستە مردووەکەم لێرە دەبوو

....:-هێی دەی گەمژە خۆت دەزانی کارمێلۆ کاری بەم شێوەیە ناکا ئەو تێکەڵ ئافرەت نابێ لە نێو کەشتی

...:-ئەی لە دەرەوە ؟

دووبارە دەستیان کرد بە قاقا لێدان نازانم چ شتێک هۆی پێکەنینە مەبەستم دەی کابرا ئەو چەتەی دەریایە چاوەڕێی چ شتێکی لێ دەکەی !

...:-نەخێر برا دەی دەزانی گاڵتە دەکەم ئەو لە دەرەوەش لەگەڵ ئافرەتاندا نابێت خۆشت دەزانی ڕقی لەو کارانەیە بۆیە لەسەر کەشتیەکەش قەدەغەی کردوە

دەزانن چی؟  هیچ باوەڕ ناکەم... با ڕوونی بکەمەوە خۆ ئەو چەتەیەکە خەڵک دەکوژێ وە دزی دەکا وە هەردەم وەک گەمژەیەک لەوانەیە بخواتەوەو بە سەرخۆشی گۆرانی بڵێ لەسەر کەشتیەکە کەواتە لەگەڵ ئافرەت نابێ؟  یان لەوانەیە بە هۆی پیر بوونیەوە نەتوانێ ئەنجامی بدا!!وە غیرە دایدەگرێ ئەگەر ببینێ پیاوێکی تر لەسەر کەشتیەکە ئەنجامی دەدا وە ئەویش ناتوانێ بیکا بۆیە قەدەغەی کردوە!ئای پیاوی بێئابڕوو!!

......:-هێی بێرناند کلیلی ژووری کارمێلۆت پێیە؟

......:-بەڵێ بوەستە

گوێم لە دەنگی کردنەوەی قوفلی دەرگاکە بوو ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئێستا دەرگای ژوورەکە دەکەنەوە  وە من دەبەن بۆ دۆزەخی پیرە پیاوە بێئابڕوەکە !

.....:-تەواو تەواو لێرە داینێن

داممەنێن تکایە دووبارە دەیڵێمەوە بمخەنە نێو دەریاکە!هەستم بە نزم بوونەوە کرد کەواتە پیرۆزە میرابێلا تۆ تێیکەوتی!

....:-ئای خودایە پشتم !

ئایا من ئەوەندە کێشم گرانە؟ دەی پیاو تۆ چەتەی چۆن کچێکی وەک منت پێ هەڵناگیرێت!کەواتە خەتا لە ئەوە نەک لە کێشی من 

گوێم لە دەنگیانە بە هێواشی دوور دەکەونەوە هەموو شتەکان ئاسایی بوون تاوەکو گوێم لێ بوو دەرگاکەیان کلیل دا لەسەرم !

______________꧁༆꧂_____________

Continue Reading

You'll Also Like

40.1K 2.4K 22
𝐁𝐨𝐨𝐤 # 𝟏 𝐨𝐟 𝐓𝐡𝐞 𝐑𝐚𝐚𝐳 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬. Love or betrayal? Consumption of betrayals. Internal betrayal? Yes! Will they be overcome? Or W...
4.4K 214 5
. ~~"لــە یـــادت بــێت، مــتمانەت بە ھیــچ کەس نەبـــێت."~~ **** ~~چــیــرۆک لـەلایەن مــن نووسراوە و مافی دەگەڕێتەوە بۆ من~~ وەک نووسەری ڕاستەقینە...
444 51 1
-سەدەی شیرین! بـابـەتی ئـەم ســـەدەیـە چییە؟ چـی لـەم سەدەیە ڕوودەدات؟ ئـەوان بوێرن و خاوەنی ڕەمزی بەهێزین بـەڵام ڕکابەرەکەشیان بەهەمان شێوەیـە! پێت...
2.4K 313 10
(18+) پێشڕەوی جەنگ گەڕاوەتەوە وە هەموو دانیشتوانی مادۆنا ئاهەنگ دەگێڕن بە خۆشی سەرکەوتن لە جەنگێکی پینج ساڵە وە بەزاندنی دوژمن بە ڕادەیەک کە هەموو مە...