𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳

By llivun4

8.4K 1.3K 569

لاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە بر... More

00:00
Chapter 1
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9 ½
Characters
chapter 9 ½
Chapter 10
Chapter 11
chapter 12 ½
chapter 12 ½
Chapter 13
Chapter 14

Chapter 2

477 90 9
By llivun4

چێژببینن 🫐
°•°•°•°•°•°•°•°•°


.............................

دوای دوو هەفتە


کاتژمێر ٥ی بەیانیە دەرگای ژوورەکەی لاڤێندەر بە هێواشی کرایەوە دەیڤد و پاشان لایرا هاتنە ژوورەوە و قاپێک پانکەیک لەدەستی لایرا بوو کە دوو مۆمی لەسەر بوو

"یەکـ....دوو....سـێ....ڕۆژی لەدایـک بوونـت پیرۆز !!!!"بەیەکەوە هاواریان کرد و دەیڤد بازی دایە سەری و بە بەهێزی باوەشی لێدا

لاڤێندەر بە تۆقیوی چاوەکانی کردەوە و توانای هەڵسانەوە نەبوو چونکە دەیڤد لەسەری پاڵکەوتبوو بە ترسەوە سەیری دەوروبەری خۆی کرد پاشان چاوەکانی لەسەر لایرا جێگیر بوون کە قاپێک لە پانکێکی بەدەستەوە بوو.

"منتان ترساند !!"بە توڕەیی گوتی کاتێک چاوەکانی پڕ فرمێسک ببون بەهۆی ترسەوە

"ڕۆژی بوونت پیرۆز خوشکە بچوکەکەم"دەیڤد گوتی و دوبارە لە باوەشی خۆی پانی کردەوە

"س سوپاس"بەزۆر توانی ئەو وشەیە بڵێ کاتێک خەریک بوو لە باوەشی هێناسەی لێ ببڕێ

"ڕۆژی بونت پیرۆز....دەی ئاواتێک بخوازە و مۆمەکە بکوژێنەوە"لایرا ماچێکی کرد پاشان قاپەکەی لەبەر دەمی ڕاگرت

"بۆچی لەبری کێک پانکێکە؟"پرسی و دەستی بۆ قاپەکە ڕاکێشا

"کاتژمێر ٥ی بەیانیە شتێکی باشتر هەیە لەوە؟"وەڵامی دایەوە

لاڤێندەر چاوەکانی داخست و ئاواتێکی خواست پاشان مۆمەکانی کوژاندەوە "باشە تەواو من دەڕۆم خەوەکەم تەواو دەکەم تەنیا ویستمان یەکەم کەس بین پێت بڵێی -ڕۆژی بوونت پیرۆز-"لایرا گوتی و لە خولەکێک لەوێ ون بوو

سەیری براکەی کرد "وزەی گەڕانەوەم نییە بۆ ژوورەکەی خۆم"بە خەواڵوویی گوتی پێش ئەوەی چاوەکانی دابخات و بڕواتە جیهانی خەوەکان

خەندەیەکی دڵخۆشی هاتە سەر لێوەکانی و لەسەر جێگاکەی هەڵسا دوای ئەوەی خەبەری بویەوە ناتوانێ بخەوێتەوە، ڕۆیشتە گەرماوەکە گەرماوێکی کرد و پاشان رۆتینی ڕۆژانەی کرد و، هاتە دەرەوە و لەناو دۆڵابی پانتۆڵێکی ڕەش و بلوسێکی کەکاوی کردە بەری لەگەڵ چاکەتێکی قاوەیی درێژ قژی وشک کردەوە پاشان بە کراوەیی جێی هێشت و هەندێ ئێکسسواراتی کردە بەری و دەفتەری ڕەسمەکەی لەگەڵ قەڵەمەکەی هەڵگرت و جانتاکەی کردە شانی و ڕۆیشتە دەرەوەی ژوورەکەی نۆتیەکی بۆ دایکی جێهشت کە زووتر لە جاران ڕۆیشتۆتە دەرەوە بۆ وێنەکێشان پاشان دەڕواتە زانکۆ.

لەناو دۆڵابی پێڵاوەکان نیو پوتێکی ڕەشی بن بەرزی دەرکرد و کردیە بەری و پاشان لەماڵەوە رۆیشتە دەرەوە.

شەقامەکانی نیویۆرک لە ناوەڕاستی پیازدا شێوەیەکی دڵرفێنیان هەبوو بە تایبەتی ئەو ناوچەیەی لاڤێندەر لەگەڵ خێزانەکەی لێی دەژیا کە ڕێژەیەکی زۆری سەوزایی لێبوو و لە درەختەکان ناوەڕاستی وەرزەکە ڕەنگی ئاڵتوونیان دەپۆشی.

دەنگی زەنگی مۆبایلەکەی هات بە نیشانەی هاتنی مەسجێکی نوێ،نامەکەی کردەوە وەک هەمیشە رین بوو

-ڕۆژی بوونت پیرۆز بچکۆڵەکەم،دەزانم وەک هەمیشە دووەم کەسم پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەت لێ بکەم هەرچەندە دەمەوێ یەکەمبم ئەو نەفرەتیەی بران ڕێگە نادا :(
خۆشمدەوێیی و بیرت نەچێ دوای نیوەڕۆ دێمە دوات

خەندەیەکی گەورەی ڕاستەقینە لەسەر لێوەکانی دروست بوو پاش خوێندنەوەی مەسجەکە،ئەو لە بیست و یەکی سێپتەمبەر لەدایک بووە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی پایز لە هەموو ساڵێکدا،و ئەوەی جێگەی سەرنجە کاتژمێر پێنجی رێک لە بەیانی زوودا لەدایک بووە بۆیە لە هەموو ساڵێکدا خوشک و براکەی و هاوڕێکانی پێشبڕکێی ئەوە دەکەن کێ یەکەم کەس پیرۆزبایی ئەو رۆژەی لێدەکات،پێشتر هەمیشە ویلیام یەکەم کەس بوو و پاشان دەیڤد بەڵام لەدوای ئەو ڕووداوەی ئەو ڕۆژە ڕوویدا هیچ جۆرە پەیوەندیەکیان نەبووە و چاوەڕێی ئەوەش نەبوو کە بێت و پیرۆزبایی لێ بکات.

گەیشتە ئەو شوێنەی مەبەستی بوو و لەسەر کورسیە دارەکە دانیشت ناو پاڕکەکە بە تەواوی چۆڵ بوو بە دەگمەن چەند کەسێکت دەبینی کە لێوەی هاتوچۆ بکەن و لە دووری چەند کورسیەک لەو کوڕێکی هەرزەکار دانیشتبوو بە بێدەنگی هیچ کەسێکی تر بوونی نەبوو

بە بەکارهێنانی قەڵەمەکە وێنەی ئەو دیمەنەی پێش چاوەکانی دەکێشا بە شێوەیەکی شارەزایانە قەڵەمەکەی لەسەر کاغەزەکە دەجوڵاند،و خەریکی کێشانی وردەکاریەکانی وەرزەکە بوو کە خەریک بوو دەردەکەوتن لەیەکەم رۆژی هاتنی.

چاوەکانی چەند جارێک کەوتنە سەر ئەو هەرزەکارەی لە دووریەکی کەم لەو دانیشتبوو.لە زمانەی جەستەی تێبینی ئەوەی کرد کە شڵەژاوە بەهۆی جوڵەی قاچەکانی و جوڵەی چاوەکانی.

چاوەکانی ئەو منداڵە کەوتنە سەری کاتێک لێی دەڕوانی،ئەویش خەندەیەکی شیرینی پێشکەش کرد پێش ئەوەی لە شوێنی خۆی هەڵسێت و بەرەو ئەو بڕوات.

"سڵاو،دەتوانم دابنیشم؟"پرسی

بێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە سەری بە بەڵێ جوڵاند و شوێنەکەی تەنیشتی بۆ چۆڵ کرد بە هەڵگرتنی جانتاکەی و دانانی لە باوەشی.

"کوڕێکی وەک تۆ بەو کاتە چی دەکات لێرە؟ دەرەوە مەترسیدارە بۆت"پرسی کاتێک هێشتا پارێزگاری لەو خەندەیە کردبوو کە لە سەرەتاوە دروستی کرد

"دەرەوە بۆ کچێکی گەنجی وەک تۆش مەترسیدارە بەم کاتە، تۆ چی دەکەی لێرە؟"بە ساردی وەڵامی دایەوە

چاوەکانی فراوان بوون بەهۆی وەڵامەکەی، بەڵام هەر زوو خۆی ئاسایی کردەوە "من بەنزیکەیی هەموو بەیانیەک لێرەم خەریکی وێنە کێشانم"وەڵامی دایەوە و دەستی بۆ دەفتەر و کەل و پەلەکانی ڕاکێشا کە لەسەر کورسیەکەی خۆی جێی هێشتبوو

سەری بە تێگەیشتین جوڵاند و هیچ قسەیەکی تری نەکرد،لاڤێندەریش بێدەنگی هەڵبژارد و لە شێوەی ورد بوویەوە،لوتێکی بچوکی هەبوو لەگەڵ پێستێکی تۆخ و جوتێک چاوی سەوز و جەستەیەکی لاواز و ڕێکی هەبوو و چاوەکانی خەواڵوو بوون و دەرخەری ئەوەبوون کە تەواوی شەوەکە نەخەوتووە ئەوەش وای کرد هەڵی بێنێ کە لەوانەیە تەواوی شەوەکە لە دەرەوە بووبێ

خەندەیەکی کرد پێش ئەوەی قسەبکا "پێت چۆنە بەیەکەوە بڕۆین و لەو قاوەخانە نزیکەکەی ئێرە قاوەیەک بخۆینەوە؟"پرسی

"نامەوێ"بە ساردی وەڵامی دایەوە بەڵام هەر زوو سکی بەرپەچی دایەوە ئەو کاتەی دەنگی دەرکرد بە هێواشی پێکەنی کاتێک بە شەرمەوە ڕووی لەو وەرگێڕ

ا

"دەی وەرە با بەیکەوە شتێک بخۆین منیش نانی بەیانیم نەخواردووە"دوبارە گوتی بەڵام دوبارە ڕەتی کردەوە ئەو کاتەی سەری بە نەخێر جوڵاند

"ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بوونمە،داواکەم ڕەت مەکەوە"دوبارە گوتی و ئەمجارەیان دەموچاوێکی بێتاوانی دروست کرد

"تەنیا لەبەر ئەوەی برسیمە دێم"بە ساردی گوتی و هەڵسایەوە ئەویش بە دڵخۆشی چەپڵەی لێدا و بەرەو کەل و پەلەکانی ڕۆیشت تا کۆیان بکاتەوە و پاشان بڕۆنە نزیکترین شوێن بۆ خواردنی شتێک. ئەو دەبێ بزانێ ئەو منداڵە کێشەی چییە ئاشکرایە شتێکی گەورە هەیە کە وای کردوە تەواوی شەوەکە لەدەرەوە بێت و ئێستاش نەگەڕێتەوە ماڵەوە

Lavender pov

شتەکانم بە خێرایی کۆکردەوە و پاشان دەستە بچوکەکەیم گرت و لەدوای خۆم ڕامکێشا نەوەک پەشیمان بێتەوە، و ڕۆیشتینە کافێیەک کە نزیک بوو لە پاڕکەکە.
لەسەر مێز و کورسیەک دانیشتین کە دوور بوو لە پەنجەرەکەوە ئەوەش لەسەر داواکاری ئەو نازانم بۆچی داوای ئەوەی کرد بەڵام گرنگ نییە.

"چی دەخۆی؟"پرسیم کاتێک گارسۆنەکە لێمان نزیک بوویەوە شانەکانی بە نازانم بەرز کردەوە برۆم بەرز کردەوە "بە دڵی خۆت شتێک داوا بکە"گوتی

سەرم بە تێگەیشتن جوڵاند پاشان هەندێک شتی سوودبەخشم بۆی داواکرد کە لە لیستەکە بینیم لەگەڵ کوپێک شیری گەرم بۆخۆشم قاوەیەکی سادە

"کەواتە...پێم ناڵێی کێشەکەت چییە؟"پرسیم

"دەمزانی بێهۆکار ئەوەندە بەخشندە نیت و دەتەوێ بۆ شتێک سوودم لێ ببینی"لەبەر خۆیەوە گوتی بەڵام بەشی ئەوە گوێکانم باشن کە بتوانم گوێبیستی بۆڵە بۆڵەکەی ببم

"ها؟!"بە تێنەگەیشتنەوە گوتم

"لەوانەیە بتەوێ سوودم لێ ببینی لە کۆتاییدا تۆ قوتابی دەروونی و دەبیتە پزیشک"گوتی و دەستی بۆ ملم ڕاکێشا سەیری خۆمم کرد

ئەو باجە لەملم بوو کە هی زانکۆیە و ناو و بەش و هەندێک شتی لەسەر نوسراوە کە بەبێ بوونی ئەوە ناتوانی بچیتە ناو زانکۆ.

"چی؟!!! نەخێرر من نیازی شتێکی لەو شێوەیەم نییە، تەنیا دەمەوێ یارمەتیت بدەم وەک هاورێیەک و ئەگەر ناتەوێ دەتوانی قسە نەکەی"وەڵامم دایەوە و بڕیارمدا چیتر پرسیاری لێ نەکەم

دوای چەند خولەکێکی کەم خواردنەکان گەیشتن،هێرشی کردە سەر خواردنەکان وەک ئەوە یەک هەفتەبێ نانی نەخواردبێ نەوەک یەک ڕۆژ بە هێواشی قاوەکەمم دەخواردەوە کاتێک لێیم دەڕوانی

لە خواردن وەستا لەناکاو و هێشتا چاوەکانی لەسەر قاپەکەی بەردەمی بوو "دایکم بەنیازە دوبارە هاوسەرگیری بکاتەوە لەگەڵ بەرێوبەرەکەی کە بۆم دورکەوت ماوەی دوو مانگە پەیوەندیان هەیە"بە هێواشی گوتی

قاوەکەمم لەسەر مێزەکە دانایەوە و هیچ قسەیەکم نەکرد تا درێژە بە قسەکانی بدات "ئەو باوکمی بە خێراییەکی زۆر لەبیر کرد،تەنانەت بیری لەمنیش نەکردەوە ئەو کاتەی بڕیاری کردنی ئەوەی دا تەنیا دوێنێ پێمی گوت کە ئاهەنگەکە مانگێکی ترە"گوتی

دەستم درێژ کرد و دەستە بچوکەکەی ئەوم گرت "دایکت هێشتا گەنجە پێویستە بەردەوام بێت و دوبارە لەگەڵ کەسێک دەستپێبکاتەوە کە خۆشی دەوێ دڵنیام باوکیشت ئەوەی دەوێ"ویستم وەک مڕۆڤێکی ئاسایی گفتوگۆی لەگەڵ بکەم بۆیە هەموو ئەو شتانەی لە دوو ساڵی زانکۆدا فێری بوون خستمە تەنەکەی خۆڵەوە لەو خولەکە،پێشتر بەو جۆرە گفتوگۆیە تێپەریم ئەوکات چوار ساڵ پێش ئێستا بوو ئەو کاتەی کارۆلین دایکی لەدەست داو بەهەموو شتێوەیەک ڕەتی دەکردەوە باوکی هاوسەرگیری بکاتەوە

"بەڵام ئەو ئەوەی پێم نەگوت و منی لەبەر دەم واقعدا دانا ئەو هەڵەیە"بە توڕەیی گوتی

"دڵنیام هۆکارێکی قایلکەری بۆ کردنی ئەوە هەیە،بەڵام تۆ دایکتت بەلاوە گرنگ نییە؟ ئەی ناتەوێ دڵخۆش بێ؟"

"ئەوەم دەوێ بەڵام بەو شێوەیە نا،دڵخۆشی دونیا لە بوونی هاوسەر کۆنەبۆتەوە باوکم بەس بوو بۆ ئەو"بە گرژی گوتی

"بەڵام باوکت چیتر بوونی نییە،و دڵخۆشی تەنیا لەیەک شێوە بوونی نییە تا بیبەستینەوە بە بوونی شتێک،دایکت لەوانەیە لە هەموو ڕوێکەوە دڵخۆش بێ بەڵام بۆشایی بوونی هاوسەر شتێکی جیاوازە، ڕۆیشتنی باوکت بۆشاییەکی گەورەی لە دڵ و دەروونی دایکت دروست کردوە کە ئەو پیاوە لەوانەیە بتوانێ پڕی بکاتەوە و دڵنیابە ئەو پیاوە ناتوانێ شوێنی باوکت بگرێتەوە لە دڵی دایکت بەڵام پێویستە لەسەر دایکت ئەو بەشەی دڵی کە باوکتی تێدایە دەرگاکەی قوفڵ بکا و دایبخا بۆ هەمیشە تاکو بەردەوام بێ لەگەڵ خێزانە تازەکەی"گوتی

دەموچاوی کەمێک ئارام بوویەوە "بەڵام ئەی من؟ بەو شێوەیە من دایکیشم لەدەست دەدەم"

"بۆچی پێت وایە ئەویش لەدەست دەدەی ؟ تۆ هێشتا کوڕی ئەوی و دڵنیام دەستبەردارت نابێ. لەوانەیە بتوانی لەگەڵ هاوسەرەکەی پەیوەندیەکی پتەو دروست بکەی"وەڵامم دایەوە

"ئەوە قورسە، ناتوانم لەماڵێک بژیم پیاوێکی تر لە شوێنی باوکم ببینم"گوتی

"کەس داوای ئەوەت لێناکا لەشوێنی باوکت لێی بڕوانی دەتوانی وەک هاوڕێیەک سەیری بکەی"گوتم و بێدەنگ بوو سەیری کاتژمێرەکەمم کرد کاتژمێر حەوت و بیست و پێنج خولەک بوو نیو کاتژمێرم هەیە بۆ ڕەوەی کارەکانم تەواو بکەم و بڕۆمە کۆلێژ

خەندەیەکم کرد "سەیرکە بۆچی هەوڵنادەی گفتوگۆیەکی هێمن و ئاقڵانە لەگەڵ دایکت بکەی؟دڵنیام دوای ئەوە ڕای خۆت دەگۆڕی"گوتم

بە چەتاڵەکەی یاری بە خواردنەکەی بەردەمی کرد "پەیمانت پێ نادەم"گوتی

"من پێویتسە بڕۆم ببورە،هیوادارم یەکتری ببینینەوە"گوتم و لە شوێنی خۆم هەڵسامەوە هەرچەندە دەمویست زیاتر بمێنمەوە و گفتوگۆی زیاتری لەگەڵ بکەم بەڵام ناچارم بڕۆم

ئەویش هەڵسایەوە لە شوێنی خۆی "جۆردن.... ناوم جۆردنە"گوتی

"منیش لاڤێندەر"گوتم

دوای ئەوەی حسابی خواردنەکەم دا و پاشان ماڵئاواییم لێی کرد پاش ئەوەی ژمارەی مۆبایلەکەمم پێی دا و بەڕێکەوتم بۆ کۆلێژ

پەیمانم لێی وەرگرت کە بگەڕێتەوە ماڵەوە تا دایکی لەوە زیاتر نیگەران نەکا و پاشان بڕواتە قوتابخانە و لە کاتێکی گونجاویش هەر لە مرۆدا بە شێوەیەکی ئاقڵانە لەگەڵ دایکی گفتوگۆ بکات.

گەیشتمە نزیک کۆلێژ، شتەکانم خستەوە ناو جانتاکەم و ڕۆیشتمە ژوورەوە، دەستپێکردنی
موحازەرەکان نیو کاتژمێری ماوە هێشتا کەمێک کاتم هەیە بۆ کردنی هەر شتێک.
نامەیەکم لە کارۆلینەوە بۆ هاتبوو دوێنێ شەو بەڵام ئێستا بینیم

/ڕۆژی لە دایک بوونی کێیە بەیانی؟! باشە ئەمجارە یەکەم کەسم پێش ڕەینیش پیرۆزبایی ڕۆژی بوونت لێ بکەم. هەڵی بێنە چی؟ بەیانی هەموومان دەڕۆینە کەناردەریا باوکم و دایکم خانوویەکی بچوکیان بەکرێ گرتووە تا یادی لە دایک بوونتی لێ بکەینەوە خۆت ئامادە بکە.
°دەزانم دوو بەیانی کۆلێژت نییە :)

پێم وابوو دەیڤد و لایرا یەکەم کەس بوون بەڵام ئەوە دەگەڕێنمەوە کارۆلین هەمیشە باشترینە !!

"لاڤێندەر سڵاو"سەرم بەرز کردەوە و خەندەیەکی بچوکم کرد

"سڵاو کریس چۆنی؟"وەڵامم دایەوە

"باشم سوپاست دەکەم، تۆ چۆنی باشی؟"

"سوپاس باشم"

"لە ڕاستیدا دەتوانی یارمەتیم بدەی لە شتێکی بچوک؟"پرسی

دەبێ چ شتێک بێت تا پێویستی بە یارمەتی من هەبێت لێی؟ کریس لە زیرەکترین خوێندکارەکانی کۆلێژە کە هەمیشە لە لیستی یەکەمەکان ناوی هەیە هیچ پەیوەندییەک نامان بەستێتەوە ئەوە نەبێ خۆشەویستی باشترین هاورێمە.

"بێگومان ئەگەر بتوانم"وەڵامم دایەوە

"لە ڕاستیدا جودی لێم توڕەیە، دەتوانی ئاشتمان بکەیتەوە؟"برۆم بەرز کردەوە ئەوان بۆچی ئەوەندە شەر دەکەن و کێشەیان هەیە؟

"هەوڵدەدەم"گوتم

هەڵسامەوە و ویستم بڕۆمە ژوورەوە چونکە دەستپێکردنی موحازەرەکەم تەنیا پانزە خولەکی مابوو بەڵام لە شوێنی خۆم وەستام بە بینینی ئەو،چونکە هەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەکرد بیبینم و بە تایبەتی لێرە دوای ئەوەی ئەو ڕۆژە ڕوویدا...!!







Continue Reading

You'll Also Like

23.6K 2.2K 23
چیرۆکێکی کوردیە🦋 چی ڕودەدا کاتێک بازرگانێکی گەورەی فرۆشەری جەستەو چەکی دوبەی هەموان لێی دەترسن کاتێک تەنها ناوی دەبیستن وناوبانگێکی گەورەی هەبێ ،ت...
280K 14.4K 83
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...
1K 128 6
گالاکسی "ئالێکس" ستێرن یەکێکە لە چاوەڕواننەکراوترین ئەندامە تازەکان لە زانکۆی یەیڵ. لەلایەن دایکییەوە لە لۆس ئەنجلس گەورەبووە کە کەسێکی هیپییە، ئالێک...
440K 10.6K 86
"ပူတင်းလေးကဘာလဲ" "ကိုကို့အပိုင်" "ကိုကိုတို့ကရောဘာလဲ " "မောင်နှမ" "ဟာ..."