ســــــارد..ꨄ︎

By Aloraa_21

63.2K 9K 8.8K

هەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەمووی... More

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 1♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 2 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 3♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 4 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 5 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 6 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 7 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 8 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 9 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 10♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 12♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 13♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 14♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 15♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 16 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 17 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 18 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 19 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 20 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 21 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 22 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 23 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 24 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 25♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 26♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 27♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 28♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 29♕︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 31♕︎ ︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 32 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 33♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 34♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 35♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 36♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 37♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 38♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 39♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 40♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 41♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 42♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 43♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 44 ♕︎ end
زۆر گرنگ
چیرۆکی نوێ

︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 30♕︎ ︎

1.6K 217 71
By Aloraa_21

"دەی ماریۆن دڵنیام خۆشدەبێ "

"ئاهـ ڤانی تۆ باش ئەزانی حەزم بەوشوێنانە نیە "
وتم سەیری ئاوم کرد تەنها کاتژمێرێک ماوە بۆ ئاهەنگی رۆژی لەدایک بونی جیسوو ڤانی تەواو خۆی ئامادە کردوە

درێسێکی رەشی لەبەر بوو بەڵام ئەوە تەوا جیاوازبوو لە ستایلی ئەو دەکرێ هەڵبژاردەی جونگکووک بێت

"دەی ماریۆن تۆ ناتەوێت جیمین بەدەست بێنیتاوە سەیرکە کەسانێکی زۆر لەوێ دەبن بەتایبەت کچ خۆشت ئەزانی جیمین قۆزە و جوانە کچانیش چاوی دەخەنە سەر بەحوا من قەت ڕێگانادەم جونگکووک بەتەنها بروا بۆ ئەوجورە ئاهەنگانە

"کام درێسە بپۆشم "
راستەوخۆهەڵسامەوە

"من هەڵی دەبژێرم"
زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد

"هەرگیز من ئەوە ناپۆشم زۆر کراوەیە "

"پرسم پێت نەکردوە باشە وە ئەوە دەپۆشی پێویستە چاوەکانی تەنها لەسەر تۆ بێ "
باشە دەزانێ چۆن رازیم بکا ئەوەش بۆ هاوسەرەکەمە


مکیاجێکی کاڵم کرد چونکە رەنگی درێسەکەم کراوەبوو

pov jimin

"بەرای من بۆنی باخەکە مەبەسەتە جوانترە "
جونگکووک وتی بۆنی باخەکەمی رەسەر شانم داناو دوو قۆپچەی قەمیسەکەمی کردەوە

"هەستەکەم زۆر سادەم "
بەسترێسەوە وتم

"دڵنیام تۆی بەدڵ ئەبێ بەڵام دەربارەی ئەو نازانم تۆ بەدڵت دەبێ یان نا "
برۆکانم گرژ کرد

"مەبەستت چیە "
پرسیم و عەترەکەم لەخۆم دا

"تەنها بزانە درێسەکەی کراوەیە واتا من خۆم تایبەت چوم لەگەڵ ڤانی تا درێسێکی کراوە نەپۆشێ بەڵام تۆ

"ئەو وێنەی ڤانی ناردی "
لەکۆتای برۆکانی بەرز کردەوەو پێکەنی

"پێمی نیشان بدە "
بەجدیەوە وتم ئەگەر بەدڵم نەبێ ئەبێ ئێستا بیگۆرێ

"نەخێرررررر"
راستەوخۆ رۆشتە دەرەوە

"ئۆففففففف"
بەبێچارەی وتم تەنها با ئەمڕۆ شەرنەکەم رۆژی لەدایک بوونی خوشکەکەمە

"باشە هەموو شتێک ئامادەیە "
وتم لەلای جونگکووک وەستام

"ئامادەیەو زۆریش جوان دەرچوە دەبەسە "
بەبێزاری وتی

"خۆت ئەزانی ئەمە کچە تاقانەکەی باوکمە ئیتر ئەبێ هەموشتێک پێرفێکت بێ "
بەبێزاری وتم خونردناوەیەکم وەرگرت وردە ۆردە خەڵک دەهات

چاوەکانم لەچاوەروانی خەریکە لەجوڵە بکەون ئەوەندەی سەیری لای دەرگاکە بکەم

"گەیشتن "
کووک بەدڵ خۆشی وتی موبایلەکەی خستە گیرفانی
هەندێ جار ئیرەی دەبەم ڤانی زۆر گرنگی پێدەدا بەڵام ماریۆنیش وابوو

"چۆن دەرکەوتووم "
بەپەشۆکاوی وتم وەک ئەوەی ئەگەر جلەکانمی بەدڵ نەبێ لێمجیائەبێتەوە

"شاهانەی برام"
وتی دەستی لەشانم دا منریۆن و ڤانێساو مارتن هاتنە ژورەوە بەڵام چاوەکانم تەنها لەسەر تاقە ئەشقم نیشتەوە لەناو درێسە سورەکەی کە وادەکا سەرنجت لەسەری بێت و نەنوانی لایبەری زۆر جوان دەرکەوتبوو قژە کورتەکەی رەنگە رەشەکەی قژی چاوەکانی مەکەپێکی کاڵ و لێوەکانی کە شێتانە دەمەوێ ماچیان بکەم بریسکەی دەدایەوە لەهەمووی خراپتر درێسەکەی سینگەکەی کراوەیە و فەتحەیەکی تاسەر رانی هەمووشتێکی زۆر ناوازەیە بەڵام نەک بۆ ئێرە پێویست بوو ئەوە تەنها بۆمن بکات ئێستا ئەو هەمووخەڵکە دەیبینێ ئەو هەموو پیاوە

"سڵاو "
هاتمەوە هۆش خۆم هەرکە جونگکووک چەقەنەیەکی لەپێشم لێدا

"ئاهـ سڵاو "
بەشڵەژاوی وتم خواردنەوەکەم بەیەک جار خواردەوە چاوەکانی لە ئەو دوور خستەوە لەسەر هەمن مێزی ئێمە وەستان

بەڵام جونگکووک تورە دیار بوو

pov marion

بەتەواوی پەشۆکاوم چی گەر تورە ببێت بەبیننیم یان منی لەبیر کردبێ یان کەچومە ژورەوە لەگەڵ کچێک بێت زۆر دەترسام ئەوچەند هانگاوانە کە بۆژورەوە بوو وەک ئەبوو یەکەم جارم بێ بەقاچەکانم بڕۆم و لەگەڵم نەیەن ترسی ئەوەی لەگەڵ ئافرەتێکی تر بیبینم دڵم راست لە گەرومابوو هەرکە رۆشتمە ژورەوە بینیم بەتەواوی هەناسەم بۆ گەرایاوە کە بەتەنها لەلای جونگکووک بوو

لێیان نزیک بووینەوە ڤانی باوەشی لە جونگکووک دا بەڵام تاکە شت چاوەکانی جیمین بوو دوای ئەوهەمووکاتە ناتوانم سەیری نەکەم سڵاومان کرد بەڵام جیمین وەڵامی نەدایەوە تەنها سەیری منی دەکرد

دوای ئەوەی هاتە هۆش بەڵام شڵەژاوبوو بۆچی چاوەکانی لەمن دوور خستەوە

"چیتە بۆچی روخسارتداوە بەیکدا "
لەکۆتای قسەی کرد

"هیچ نیە "
کووک بەبێزاری وتی خواردنەوەکەی خواردەوە ڤانی پێکەنینێکی کەمی کرد

"چیبووە "
پرسیم سەیری ڤانیم کرد

"ئەو شتێکیکرد نەدەبوو بیکا من شتێکم کرد ئەو نەهەوێ بیکەم "
ڤانی بەبێباکی وەڵامی دایەوە پێکەنیم هەرکە تێگەشتم مەبەستی چیە

"لەوەیان ڤانی حەقە "
وتم پێکنیم

"بەکوێدا حەقە هەمو جەستەی بەدەرەوەیە "
جونگکووک بەتورەی وتی
چاوەکانی سوراند
"ئ ئەوە ستایلی منە ئەشکم "
ڤانی وتی قژی بردە دواوە

"ئەوە ستایلی تۆ نیە بەس بۆ ئەوەی تورەم بکەی وات کردوە "
جونگکووک وتی پێکەکەی دەستی دانا باشە ڤانی حەزیەیەکی رەشی کراوەی لەبوو وە جونگکووک زۆر غیرەکەرە

"کەواتە پێویستە تۆش لەبری ئەوەی ئاوا سینگت دەر خستبا ریباتێکت بەستبا وەک ئەوەی وتم "
ڤانی بەهەمان شێوە وتی سەیری جیمینم کرد گەمژە گەر بۆنیباخ نابەستی بۆچی بۆ پۆز بەسەر شانی دادەوە سینگی دەرخستوە بێگومان ئەی چۆن سەرنجی ئاوکچانە راکێشن

"هەرچیەک بێ"
وتم جیمین سەیری منی کرد جونگکووک شتێکی چرپاند بەگوێی ڤانی

"لەخەوت جەرگم "
ڤانی وتی

"دەیبینی "
کووک زەردەخەنەیەکی بەفیزی کرد دەستی لەکەمەری ڤانی ئاڵاند تاوەکوو نیشای بدا هی ئەوە

ئۆف خۆزگە جیمینیش وای بکردبا

"ئۆهــ جیمینیییییی"
لەگەڵ جیسو قسەم دەکرد زۆر دڵخۆشبوو کەمن چوبووم خەسووم واباوەشیلێمدابوو ئەوتت چەندین مانگە کچەکەی نەبینیوە نەک بوکەکەی بەڵام پێکەنینم نەما کە کچێک هاتە لامان کەمێک لە دووری من وەستا بوون تەنها کەمێک

"ئالیسا "
جیمین وتی باوەشی لێدا چیییی؟؟؟ باوەش بۆچی باوەشی لێدا

"چۆنی بیرم دەکردی "
ئەوکچە بەناو ئالیسایە منلیسایە وتی

"منیش دەمێکە نەمبینیوی "
جیمین وتی بەڵام

چی بیری کردوە واتا جیمین بیری ئەوی کردوە مەگەر من ماریۆن نەبم جیمینی ئەمە لە لوتت نەهێنمەوە

"ئەوە هاورێی کۆنی براکەمە راستی ئەوکچە جیمینی بەدڵ بەڵام جیمین نازانێ "
جیسو وتی بەخێرای سەیرم کرد

"بەمن چی "
بەتورەی وتم خواردنەوەیەکم وەرگرت

"ئۆهـ ماریۆن چۆنە تۆلێرە دەبینین "
یەکێک لە هاوپۆلی زانکۆکەم وتی

"بۆچی ؟"
دەمزانی مەبەستی چیە

"واتا ئێمە پێنج ساڵە بەیەکەوە لەیەک کلاسین هەرگیز بۆ هیچ کام لە ئاهەنگەکان نەدەهاتی ئێستا کەدەتبینیم شتێکی سەیری "
لەلای من وەستا
سەیری جیمینم کرد من بۆ ئاوهاتم بەڵام
ئەویش سەیری منی دەکرد کەواتە بەرێز جیمین باوەش بەکچی ترا ئەکەی دەردو لە گیانم

"ئم بیرم کردەوە گۆرانکاری شتێکی باشە بەرای تۆش وانیە "
سەیری هاردنم کرد کەمێک وەستا زەردەخەنەیەکی کرد ئەمە درێژ ترین رستەم بووە لەگەڵ ئەو

"بێگومان بۆنمونە لەوانەیە بتوانی پەیوەندی نوێ دروست بکەی "
زەردەخەنەی کرد پێکەکەی دەستی لە پێکی منداو خواردیەوە

پەیوەندی نوێ هەرگیز شتێک نیە من حەزی پێبکەم

سەیری جیمن کردەوە ناتوانم لێکبدەمەوە ئەو هیچ هەستێک پێشان نادا

"کچم"
باوکی جیمین بانگی کردم

"باوکە "

وتم روم بۆلای سوراند کەمێک خۆم چەماندەوە

"دڵخۆشم کە لێرەی کچم زۆر سوپاس کەهاتی "
وتی باوەشی لێمدا بەتواوی هەستی باوکایەتی تێدا دەبینم

"سوپاس باوکە "
زەردەخەنەیەکم بۆی کرد

"ئەوە هاورێتە "
وتی سەیری هاردنی کرد

"بەڵێ لەهەمان بەشی منە هاردن ئەوە باوکی جیسویە .. باوکە ئەوەش هاردن "
بەیەکترم ناساند

"خۆشحاڵ بووم بەڕێزم وام زانی باوکی ماریۆنی "
زەردەخەنەی کرد لەوکاتە جیمین هاتە لامان

"ئەویش کچی منە فەرقی نیە "

"بێگومان تۆش باوکی منی "
وتم دەستیم ماچ کرد ماچێکی لەسەر نێوچاوانم کرد

"بریاری خۆت نەگۆریوە ؟؟"
پرسیارێکی لەناکاوبوو سەیری جیمینم کرد بەڵام نەمتوانی وەڵام بدەمەوە

"هێوادارم بەتێگەیشتوی کێشەکەتان چارەسەر بکەن ئێوە گەورەن و ژیانی خۆتانە نامهەوێ تێکەڵتان ببم بەڵام هیوادارم بریاری هەڵە نەدەن "
زۆر بەسۆزەوە قسەی دەکرد پێچەوانەی باوکم کە کۆتاجار رەتم کردەوە بگەرێمە بۆلای جیمین زۆر قسەی ناشیرینی پێم چاوەکانم پربوو

"بێگومان باوکە "
بەهێواشی وتم

"تۆ هەمیشە کچی منی بریارەکەت هەرچیەک بێ "
وتی دەستی بەقژم داهێنا سەیری جیمینم کرد دەستەکانی لەناو گیرفانی دانابوو

"بریاری کۆتای دراوە باوکە "
جیمین وتی دڵم دەستی کرد بەخێرا لێدان

"مەبەستت چیە "
باوکم پرسی

"کێشە دەتوانم یارمەتیت بدەم "
هاردن قسەی کرد ئاخر بۆچی دەمویست وەڵامی جیمین بزانم

"ئ شتێکی وانیە تۆ بتوانی یارمەتی بدەی "
جیمین بەرەقی وتی

"تەنها لام سەیربوو چ کێشەیەکی دەبێ لەگەڵ حایلەی مامۆستاکەی "
هاردن بەهەمان شێوە وتی

"ئ بابەتێکی گرنگ نیە "
باوکم وتی بەرلەوەی ئەو دوە درێژەی پێبدەن لەوێ رۆشت

"من دەرۆمە دەست شۆر "
وتم سەیری ئەودوەم کرد ویستم بڕۆم بەڵام وەستام

"تکایە دەتوانی ئەمەم بۆ بگری تادەگەرێمەوە "
سەیری هاردنم کرد جانتاکەم دایە دەستی باشە ئەوە تەنها بیانوبو تاوەکوو جیمین تورە بکەم

ئەوم بەجێهێشت چومە سەرەوە دوای ئەوەی لەدەست شۆرەکە هاتمە دەرەوە لەبەردەم ژورەکەی جیمین وەستام واتا ژوری من و ئەو باشە بەڵام شتێک هانم دەدا تا بڕۆمە ژورەوە دەمەوێ بزانم چشتێکی گۆراوە

لەکۆتای چومە ژورەوە بەڵام سەرم سورما بەتەواوی گۆرابوو بەڵام چ گۆرانێک تەواوی ژورەکە ببو بەوێنەی من و جیمین تەنانەت چەند وێنەیەک کە من هەرنەم بینیبووم رەنگی دیوارەکە رەساسی و سپی بوو بێدەکە رەنگێکی رەش بوو بەتەواوی دیزاینی ژورەکە لەسەر خواستی دڵی من کرابوو

سەیری وێنەکانم دەکرد هەستم بەداخ دەکرد بۆخۆم چۆن ئەوەندە بێبەزەی بووم

"دەمزانی دێیتە ئێرە "
دەنگی جیمین وایکرد رابچڵەکم

فرمێسکەکانم سری

"ئ ئەوە من .."
نەمدەزانی چر بڵێم

هێواش هێواش نزیک بۆوە بەڵام زۆر دڵشکاو دیار هەمووجارێک کە ئاوا نزیک دەبۆوە زەردەنەیەکی شەیتانی یان بەفیزی دەکرد کۆتایمان دەهات بەوەی کە جیمین دەیویست بەڵام ئەمجارە تەنانەت چاویشی ناتروکێنێ

"بۆچی گریاوی "
لەبەردەمم وەستا بۆنی کهولم بۆهات

"نەگریاوم "
ویستم برۆم بەڵام پێشی پێگرتم

"هیچ پەشیما نی "

زۆر بەبێهەستی قسەی دەکرد هەرگیز وا نەم بینیبوو ترسێکی زۆرم هەبوو چی گەر لایەنێکی خراپی هەبێ و من نەم بینیبێ

"ب ببا من بر برۆم "
بەزۆری وتم جەستەم دەستی کرد بەلەرزین

"بۆچی ئاوای "
بەهێمنی،وتی تۆنی دەنگی گۆرا وەک بڵێی خەمی بێت روخسارە بێهەستەکەی نەما و پر خەمبوو هەناسە دانم رێک بۆوە بەسەیرکردنی چاوی کە چەند خەمی منی بوو

"هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە "
بەهێمنی وتی وەک بڵێی زۆر باش دەزانێ بۆچی وام لێهات چاوەکانم داخست

"مەرتسە من خراپ نابم لەگەڵت "
بەهێواشی لەبن گوێم وتی ئارام بومەوە

"من .."
رێگەی نەدا قسەکەم تەواو بکەم

"هاردن بۆچی لای تۆ بوو "

"تەنها قسەمان کرد"
بەهێمنی وتم لێ دوور کەوتمەوە جلەکانم رێک کرد ئەویش بەردەوام چاوی لەسەرم بوو

"تەنها قسە .؟؟"
برۆیەکی بەرز کردەوە

"بەڵێ "
ویستم بڕۆم بەڵام

"قسەی لەگەڵ مەکە "
راسەوخۆ وتی زەردەخەنەیەکم کرد بەرلەوەی رووم بۆلی بسورێنم

"بەتۆ چی "

هیچی تری نەوت رووی سوراند لەوکاتە دەرگای ژورەکە کرایەوە

خوێنم دەستی کرد بە کوڵان

"جیمینی وەرە کاتی برینی کێکەیٚ....."
قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک منی بینی

"ببورە وام زانی تەنها "

وتی هاتە ژورەوە
"تۆکێی بۆچی لێرەن "

سەیری منی کرد بەردەوام بووم لەوەی بەبێهەستی سەیری کەم جلێکی کراوە قژێکی زەردی ناشیرین چاوێکی گەورەی وەک بۆق
"ئایا ناتوانی قسە بکەی "

بەپێکەنینەوە وتی قۆڵی جیمینی گرت بەتورەی سەیری جیمین کرد چاوەکانم داخست تا هێمن ببمەوەو هیچی هەڵە نەکەم

"بەتۆچی "
بەرەقی وتم زەردەخەنەی نەما

"پێم مەڵێ ئەمە هاورێتە جیمین زۆر بێرێزە "
بەجیمینی وت وەک قێز لێبونەوەیەک خوایە ئەوەدەیهەوێ بیکوژم جیمین زەردەخەنەیەکی چاوەکانم لێزەق کردەوە بەخێرای وەستا لە زەردەنەخە

"ئەو تەنها حەزی بەوە نیە قسە لەگەڵ کەسانی نوێ بکا"
جیمین وتی دەستی لەسەر شانی دانا
"ئۆهـ باشە کەوایە چیتان دەکرد لێرە "
دووبارە پرسیەوە بەڵام خەریک بوو

جیمین وەڵام بداتەوە بەڵام

"خەریکی ماچ کردنی یەکتر بووین بەڵام تۆ تێکت دا "
بەتورەی وتم چاوەکانی زەق بوو

"ئێستاش دەتوانی برڕۆی "
جیمین بەسترسورمانەوە سەیری کردم

"چی "
بەتێنەگەیشتنەوە وتی

"بێزار کەر مەبە بۆچی پرسیار دەربارەی شتی کەسانی تر دەکەی بەتۆچی چیمان دەکرد "
بەهەمان شێۆە وتم کەمێک نزیک بومەوە

"ئاگاداربە چی دەڵێی ... جیمین شتێک بڵێ "
بەتورەی وتی دواتر بەداماوی سەیری جیمینی کرد گڵۆپێکی ترم پێکرد ژورەکە تەواو روناکبوو جوانتر ژورەکەی دەرخست

"سەیرکە ئەوکاتە دەزانی ئێمە لێرە چیمان دەکرد سنور مەبەزێنە بزانە شکاتی من لای کێ ئەکەی "
بەهێمنی وتم وام کرد لەجیمین دوور بکەوێتەوە سەیری وێنەکانی دەکرد

"بابڕۆین جیسو لەوانەیە چاوەرێبێ "

وتم جیمین تەنها سەیری دەکردم

"بەڵام وتیان جیابویتەوە "
ئەوکچەوتی بەخێرای جیمینم کردە دەروەی ژورەکەو رۆشتین بۆ خوارەوە
ویستی قسەبکا بەڵام

"بەرایمن بێدەنگ بیت باشترە"
وتم چومە لای ڤانێسا و جونگکووک وەستام

ئاهەنگەکە بەرەو تەواو بوون دەرۆشت هەمووشتێک زۆر جوان بەرێز پارک جیسوی زۆر خۆشدەوێ ئەگەر داوای روحی بکا ڕەتی ناکاتەوە خۆزگە باوکی منیش وادەبوو

"ئێرە کەمێک بێزار کەرە "
کەسێک وتی لەتەنیشتمان وەستا سەیرمکرد هاردن بوو
جانتەکەمی راگرت
من بەتەواوی ئەوم لەبیرکرد

"ئۆهـ سوپاس "
وتم جانتاکەم لێوەرگرت

"دەتەوێ بڕۆینە شوێنێکی تر "
پێشنیاری کرد ڤانی و جونگکووک سەیری منیان کرد دواتر جیمین کە هێشتا ئەوکچەی لابوو

"نەخێ..."
ویستم وەڵام بدەمەوە بەڵام بەوەی بینیم رێک وشک بووم
ئەو کچە ماچی رومەتی جیمینی کرد
ماچی کرد جیمین تەنها خەندەی کرد پەرداخەکەی دەستمم توند دەگوشی زۆر تورە بووم

چاوەکانم پر ئاوبوو لەکۆتای سەیری منی کرد بەڵام زەردەخەنەینەما وەستا ئالیسای لەخۆی دوور خستەوە بە پەشیمانیەوە سەیری کردم

"ماریۆن "
جونگکووک وتی پەرداخەکەی لەدەستم وەرگرت

ڤانی بەرتسەوە سەیری کردم

"ماریۆن بابەتەکە بەوشێوەیە نیە ..."
رێگام نەدا ڤانی قسەکەی تەوو بکا

"بابڕۆینە شوێنێکی تر هاردن "
جانتاکەمم هەڵگرت

"بوەستە چیدەکەی "
جونگکووک وتی بەحێرای دەستم دوور خستەوە

"نەکەن یەک وشەش بڵێن نەکەن "
رۆشتم فرمێسکەکانم کەوتن خەریکبوو بڕرۆمە دەرەوەی ماڵەکە



"چی بوو "
جیمین وتی بەخێرای چووبۆڵای جونگکووک

"بۆچی رێگات دا ماچت بکا بەنەفرەت بی ئەو زۆر تورەبوو "
جونگکووک وتی جیمین بەخێری رایکردە دەرەوە

"ماریۆن "
بانگی کرد بەڵام ماریۆن وەڵامی نەدایەوە

"تکایە گوێ ..."

"بێدەنگ بە"
هاواری کرد

جیمین بێدەنگ بوو هاردن ئۆتۆمبێلەکەی هێناو وەستا

"هەرگیز من دەتگەیێنم "
جیمین دەسکی دەرگاکەی گرت رێگەی نەدا سەربکەوێ

"بە چ مافێک دورکەوە "
لەوکاتە هاردن هاتە خوارەوە

"مامۆستا چیدەکەی "
هاردن پرسی جیمین بەتورەی سەیری کرد

"سوێند ئەخۆم ئەگەر سەرکەویتە ئەوسەیارە ئەوا وادەکەم لە نەخۆشخانە هاردن ببینیتەوە بەبێدەنگی بگەرێوە ژورەوە تورەم مەکە "
لەبن گوێی چرپاندی بەتەواوی بەدەنگیکی تورە

نچورکەیەک بەلەشیداهات

"ناتوانی "
بەهەمان تۆ وتی

"دەتوانم ئەگەر بابەتەکە تۆبی هەمووشتێک دەتوانم"

"بڕۆ بۆ ژورەکەمان لەوێ قسە دەکەین "
دەستی گرت و هێنایە لای خۆی هەستی بەترسەکەی ماریۆن کرد بەڵام ناچاربوو تاوەکوو کۆنتڕۆڵی بکا

"سوپاس هاردن بەڵام من کارم بە ماریۆنە "
جیمین وتی دەستی ماریۆنی گرت بەڵام ئەو بەخێرای دەستی دوور خستەوە

"ماریۆن تۆباشی پێویست دەکا..."
رێگای نەدا قسەکەی تەواو بکا

"ئەو هاوسەری منە هاردن بۆیە نیگەرانیمەبە "
بەتورەی وتی توند دەستی ماریۆنی گوشی تاوەکوو دڵنیای بکاتەوە لەوەی تورەیە

"هاردن سوپاس پێویستە من بمێنمەوە "
ماریۆن بەخێرای بەچاوی پر فرمێسک وتی

"ئێوە هاوسەرن .. تۆ هاوسرەگیریت کردوە وە لەگەڵ مامۆستا جیمین "
بەسەرسورمانەوە وتی

"بەڵێ "
ماریۆن وتی جیمین ئەوی برد

"چی بوو تۆ باشی "
ڤانی وتی لەپێشیان وەستا

"دەبێ قسەی لەگەڵ بکەم.. هەرکەسێ پرسیاری ئێمەی کرد بڵێ رۆشتنە دەرەوە "
جیمین وتی ماریۆنی بر بۆ نهۆمی سەرەوە خەڵکەکە زۆربەی رۆشتبوو ئەوەی مابوو لەباخچکە بوون یاریان دەکرد و دانسیان دەکرد

pov marion

"چیدەکەی "
بەزۆر پرسیم کاتێک گەیشتینە ژورەکە و دەرگاکەی کلیل دا هەناسەی بەخێرای دەدا لەسەر سیسەمەکە پاڵکەوت دەستی بەنێوانی برۆکانی گرت و مەساجیبۆی دەکرد ترس لەتەواوی جەستەم بوو چی گەر وەک باوکم بکا

وامایەوە و دوای ماوەیەک هەستایەوەو دانیشت

"وەرە دانیشە "
وتی نیشانی ۆ تەنیشتی کرد
بەڵام یەک جوڵەم نەکرد کەی ئەوەندە لەجیمین ترساوم ئاخر

"وەرە من تورە نیم ماریۆن تانها بۆ ئەوە وام کرد تاوەکو نەرۆی"
زۆر بەهێمنی وتی دەستی منی گرت و داینیشاندم فرمێسک لەچاوەکانم کەوت هەستم کرد کەمێک هەناسەم بۆ گەرایەوە بەتەواوی دەستم کرد بە گریان

"چیبوو "
دەستی بەروخسارم گرت بەڵام دوورم خستەوە

"باشە ببورە ببورە .. تەواو "
بەخێرای باوەشی پێداکردم زۆر ترسام لەوەی ئاشقی پیاوێکی هەڵە بوبم

دوای ماوەیەک هێمن بومەوە لەباوەشی هاتمە دەرەوە

"بمبورە "
وتی دەستی منی گرت تەنها سەیرم دەکرد

"زۆر هەڵەم بەرامبەر کردی دەزانم داوای لێبوردنم هیچ لەبابەتەکەناگۆڕێ بەڵام زۆر پەشیمان قسەکردنم دەربارەی ۆ بەرلەوەی بتناسم زۆر هەڵەبوو بەڵام سوێند بەخوا هەردوای ئەوشەوە کە داوامان کردی بیرکردنەوەم گۆرا بەرامبەر بەتۆ زۆر خۆ پەرست بووم کە تۆم تاوانبار کرد ئەوشەوە بمبورە زۆر پەشیمان خۆزگە بمدبامایە بەڵام ئەوقسانەم نەکردبا نازانم چۆنوام وت بەڵام ماریۆن بەراستی خۆشمدەوێی زۆر زۆر هەلێکی تر بدە بەئێمە "

زۆر بەهێمنی قسەی دەکرد سەیری چاوەکانمی دەکرد نەمتوانی خۆم بگرم و نەگریم پیاوێک لەژیانم هەیە ئێستا جیاواز لەهەموو ئەوانەی هەبوو رێزم دەگرێ گرنگیم پێدەدا حیساب بۆ بونی من دەکائەو کەسەی پێویستم بو لەژیانم چۆن توانیم لەبەر شتێک بەر لە ناسینم ئەو جێبێڵم

"تۆ من ببورە جیمین زۆر داوای لێبوردن دەکەم "
باوەشم لێیدا سەرم لە ملی شاردەوە دهمێکە پێویستم بەوەیە

"تەواو هەمووی تێپەری تەواو "
باوەشی لێمدایەوە دەستەکانی لەدەورم توند کرد لەهەمووشتێک زیاتر پێویستم بەوە بوو

ماوەیەک وا ماینەوە بەڵام من چۆن لەبیرم کرد

"جیمینم "
باوەشەکەم پچراند

"گیانم "
دەستمی گرت سەیری کردم بۆ ئەوەی بزانێ چی دەڵێم

"ئ ئەوە من ...."
دودڵ بووم لە وتنی

"دودڵ مەبە "
دەستی لەروخسارم دا زەدەخەنەیەکی کرد خوایە چۆن من کۆنترۆڵ دەکا

"من ناتوانم مانی و مارتن جێبێڵم ئەوان پێویستیان پێمە "
بەدودڵی وتم هەرگیز ناتوانم پشت لەئەوان بکەم

جیمین زەردەخەنەیەکی کرد

"دەرۆینە ماڵەکەی من ئەوانیش دەبەین با لەگەڵ ئێمە بژین "
ماچێکی لەسەر رومەتم کرد هەستم بەئارامی دەکرد

"بۆتۆ کێشەنابێ "

"هەرگیز دڵخۆشی تۆ دڵخۆشی منە هەم ولیامیش تەنها نابێ مارتنیش کوێی بوێ ئەتوانێ لەوێ بێ "
خوایە من چ غەدرێکم لەخۆم کرد خەریک بوو کێ لەدەست بدەم

"زۆر زۆرم خۆشدەوێی "
وتم ماچێکی کورتی لێویم کرد

"هەرگیز بیرت بۆی ناچێ چەند خۆشم دەوێی وە چەند بیرم کردووی "
منی بۆخۆی راکێشاو پاڵکەوت منی خستە باوەشی

"ببورە بۆتی قەرەبوو دەکەمەوە "
باوەشم لێیدا

"دووریت ئازارێکی لەبیرنەکراوە جارێکی بە دووری خۆت سزام مەدە توانای هەڵگرتنی ئەو ئازارەم نیە "

"خراپ دڵت شکاندم وابیرم کردەوە هەرگیز تێناپەرێ ..تەنانەت گومانم هەبوو لەوەی گوێیەکانم بە هەڵە بیان بیستبێ "

"بمبورە شازادەکەم"
وتی ماچێکی لەنێوچاوانم کرد

"با ئەوە لەبیر بکەین وشەی ببورە نەڵێینەوە "
سەرم کەمێک بەرز کردەوە  و زەردەخەنەم بۆی کرد

"من قوربانت بم باشە چەند بیرم دەکردییییی "
بەتامەزرۆی وتی ماچی لەهەموو بەشێکی روخسارم و ملم دەکرد وای دەکرد پێبکەنم

"باشە بوەستە ....ههههه. بوەستە دەی "
لەکۆتای دەستەکانیم گرت تاوەکوو بوەستێ بەڵام من شتێکم لەبیر کرد

"دور کەوە لەمن "
بەجدیەوە وتم بەشۆکەوە سەیری کردم

"تۆ گەمژەی هاا بۆچی شتێک دەکەی کە من پێی تورە بم "
لەخۆمم دورخستەوە لەسەر چۆکەکانم وەستام ئەویش تەنها سەری سورمابوو

"چیبوو ...ئاا"
لەتاو ئازار ناڵاند نقورچەیەکم لە قۆڵی دا

"بەچ مافێک ڕێگا دەدەی ئەوکچە ماچت بکا هااا بۆچی رێگا دەدەی نزێکت بکەونەوە "
سەرەتا بەهێواشی دواتر دەنگم کەمێک بەرز کردەوە هەرکە تێگەیشت مەبەستم چیە بەخێرای هەستایەوە

"سەیرکە با بەئارامی قسەبکەین چاوجوانەکەم"
دەستەکانی بەرز کردبوە بەرەو لای دەگاکە دەرۆشت تا رابکا

"نەخێررررر ... من تۆم ئاگادار کردەوە وە بیرتە دواجار چیم کرد وایە "
بەجدیەوە وتم دواجار کە لەگەشتەکە بوین کچێک نزیکی کەوتەوە وە من رێگام نەدا دوو شەو خۆاردنەوە بخواتەوەو نزیکی من ببێتەوە

"سەیرکە ماری شتە بەوشێوەیە نیە...."
رێگام نەدا قسەکەی تەوەو بکا سەرینەکەم بۆ هاوێشت بەڵام بەخێرای رای کردە خوارەوە

"سەیرکە رزگارت نابێ ئەمجارە دڵنیابە "
بەدوای ئەوکەوتم گرنیگم نەدا ئەوەی کێ لەوێیە

"چاوجوانەکەم رێگا بدە بۆت رون بکەمەوە "
لەوبەرەی قەنەفەی باخچەکە وەستا بوو منیش لەبەرامەری ئەولای لای دەکرد تا من، نەی گرم ئەوانی تریش تەنها بەتێنەگەیشتنەوە سەیریان

دەکرد

"جیمین وەرە ئێرە ۆ ماندووم مەکە"
وتم بەردەوام دەسورایە

"باشە من گوناهم نیە بەخوا هەموی ..."
رێگام نەدا قسەکەی تەواو بکا

"نا من بوم رێگام دا ماچم بکا هەروسبە وس بەخوا گەرنەیەی تە ئێرە شتێک دەکەم هیچ بەدڵت نابێ "
وتم وەستام من ناتوانم بیگرم لەدوای جونگکووک وەستابوو ئەوانیتریش پێدەکەنین

"سەیرکە چاوجوانەکەم ئەوە هەمووی پلانی مارتن بوو تا تۆغیرەبکەی و بگەرێستەوە لام دەنا من چ ئیشم بە ئافرەتی ترە "
جیمین وتی بەقورسی هەناسەی دەدا

"پلانی مارتننن"
جەختم لەسەر ناوەکەی کردەوەو برۆکانم بەرز کردەوە

"کورە زاوا منت فەتاند "
مارتن لەبەر خۆیەوە وتی زەدەخەنەیەکی شڵەژاوی بۆ من کرد

"یەک خولەک یەک خولەک .... نەکا بابەتی پەراوەکانیش پلان بوبێ "
بەجدیەوە وتم

"بەخوا ئەوەیان پلانی ڤانی بوو نەک من "
مارتن بەخێرای وتی وای گیان شت ئاشکرا ئەبێ

"تەبعەن سەری مارەکە ئەبێ ڤانی بێ "
وتم و چەپڵەم لێدا

"سەیرکە خوشکم من خۆی نەمدەکرد بەڵنم جیمین زۆر داوای کرد ئیتر منیش بەزەیم پیا هاتەوە "
ڤانی دەیویست خۆی لەمەسلەکە دەرباز بکا

"بەخوا ماری باپێت بڵێم هەمووی لەژێر سەری مارتن بوو "
جونگکووک وتی ڤانی بردە لای خۆی

"نا گیانەکەم بۆچی هەمووی من وەڵا دەستی هەمووتانی تیابوو جارێ جونگکووک دەیویست بوفرێنێ ..بیرۆکەی رازیبوونی جیمینیش بەجیابوونەوە هی ڤانی نەک من "
مارتن پاکانەی بۆخۆی دەکرد

"سەیرکە بێتاونتریانیان من ئازیزم "
جیمین وتی ویستی نزیک بێتەوە

"تۆ هەر وسبە "
بەجدیەوە وتم ئاخر بۆچی وایان کرد زۆر خەمم خوارد کەوام زانی جیمین ئیتر وازدێنێ

"وەڵنی راست ناکا خۆی بیرۆکەی ئەوەی کچێک نزیکی بێتەوە بەدڵ بوو "
جیسوو وتی ئەهـ بەس ئەومابوو ئەۆیش تێکەوت

"هیچ لام سەیر نەبوو سوبحانەڵا گەر رازی نەبویتایە سەیر ئەبوو "
وتم دەستەکانم لەسەر کەمەرم دانا

"دە ماریۆن بۆچی وادەڵێی "

"دەماریۆن بۆچی وادەڵێی ... تۆبەس بۆستن بۆم "
لاسایم کردەوە نابەس ئەبێ داخی ئەوەی وایان کرد ئەوکچە نزیکی بێتەوە ئەبێ پێیان دەربکەم

چومە ژورەوە لەچێشت خانەکە بوتڵە گرانبەهایەکەی جیمینم دەرهێنا سەیرم کرد پربوو دیارە تازە داوای کردبووە بەداخەوە بەڵام ئەم مانگە بەبێ مەشروبە تایبەتەکەت دەبیت ئازیزم

دوای ئەوەی شتەکانی ترم کۆکردەوە هاتمەوە

سندوقێکم لەدەست بوو بەرێز پارک لەوێ وەستا بوو باش بوو تەنها خێزانەکە لەوێبووین خەڵکەکانی تر رۆشتبوون

"ئەوەچیە کچم "
خاتو پارک پرسی لەسەر قەنەفەکە دانیشت

"هەدیە بۆ ئەوانەی پلانیان دانابۆم "
بەپێکەنینەوە وتم سەیری جیمینم کرد

"بەخوا هیچ شتێکی باش ناکا باپێتان بڵێم "
جیمین و ڤانی بەیەکەوە وتیان

"ئا بزانم چیم دێتە دەست یەکەم جار.... ئەه ئەوەتا  ئیدفۆنە گران بەهاکانت "
وتم دوای ئەوەی ئیتفۆنە  تایبەتەکەی جیسوم دەرهێنا لەگەڵ چەکوشێکی بچوک

"نانا نەکەی بەخوا جەڵدە لێمدەدا"
جیسو وتی خەریک بو بگری

"بەخوا منیش خەریک بو جەڵدە لێمبدا "
وتم شکاندم

"دەتخوا براژن هی ئاوام دەست ناکەوێتەوە "
ئەوەندە نەمابو بگری دەمزانی زۆر خۆشی دەوێ تایبەت داوای کردبوو

"ئەمجارەیان ...... بەڵێ چی لێرە هەیە بەجد یانی رێک وەک دیاری بۆمن داتان نابو لەوێ هااا "
بە فیزەوە وتم ئەتاریەکەی جونگکووکم دۆزیەوە لە ژورەکەی جیمین دیارە یاریان کردبوو

"جیمین شتێک بکە "
جونگکووک وتی

"وەڵا کێ بوێری هەیە با بیکا "
جیمین وتی دەستەکانی بەرز کردەوە

"ماری مای فرێند یونۆ ئەوە بۆمن زۆر گرنگە "
جونگکووک وتی

"یەس ئای نۆو بیکۆوس دەیشکێنم"
وتی و دەستەکانی شلکردوو کەوتە خوارەوە

"ئای دڵم  وەستا "
جونگکووک وتی دەستی لەسەر دڵیداناو دانیشت

"بەبەختم کە لەماڵەوەنەبوین "
مارتن وتی دانیشت

"گیانەکەم ئارنم بویتەوە "
جیمین وتی نزیک بۆوە

"نا دیاری تۆ ماوە "
وتی چەمایەوە بتولی شەرابەکەی دەرهێنا

"نا قوربانت بم ئەوەنا خۆت ئەزانی مانگی جارێک دەستم ئەکەوێ "
جیمین وتی ویستی لێی وەربگرێ بەڵام

"ئ خۆشیەکەی لەوەیە "بەریدایەوەو شکا بەرێز پارک تەنها پێدەکەنی

"دەتخوا ماریۆننن"
جیمین بەبێباوەری وتی

"ئاسودە بووی "
جونگکووک بەبێزاری وتی

"نا هێشتا هی ئەمدوانەش ماوە بەڵام بۆ دواتر "
وتم نیشانم بە مارتن و ڤانی دا

"برابەتۆ ناکەم ماریۆن شەرابەبکەم "
جیمین وتی بەبرواپێنەکراوی سەیری شەرابەکەی دەکرد لەسەر زەویەکە

"بەرلەوەی رێگا بدەی ماچت بکا بیرت بکردبایەوە"
بە بێزاری وتم دانیشتم لەلای بەرێز پارک و ئەوان دەستمان کرد بەقسە ئەوینیتریش بەبێزاری دانیشتن

"مەرگەر من جیمین نەبم حەقی ئەوەوەزنەگرمەوە"
لەبن گوێم چرباندی و لەلای مندانیشت زمانم لێدەرهێنا

.
.
.
.
بەردەوامە

لەهەڵەی رێنوسیم ببورن

Continue Reading

You'll Also Like

372 86 4
تیا لۆکهارت:21ساڵە، تازە گەراوەتەوە بۆ شارۆچکەی ناوخۆیی خۆی لە لۆس ئەنجلۆس بەدوای کاری چاودێریکردنی منداڵ دەگەرێت،کە ئەمەش ئەوەیە کە زۆر حەزی لێیە بی...
51.2K 9K 45
මන්දාරම් අහස යට දී එකතු වුන ඒ ආදරය .. ඒ මන්දාරම් අහස යටදීම වෙන් වුනොතින් ..! රෂාන් ♡ මිහික Start = 2023. 11. 12 End = .................. Cover by...
15.4K 2.6K 20
"ហង្សមែនទេ?​ត្រឹមតែមួយប៉ប្រិចភ្នែកយើងនឹងធ្វើអោយហង្សមួយនោះបាក់ស្លាប ហើយហង្សដ៍ស្រស់ស្អាតនោះត្រូវស្ថិតក្នុងកម្មសិទ្ធយើងម្នាក់គត់"ជុងហ្គុក "យើងដឹងពីអ្វីទ...
13.5K 1.5K 46
پێشەکی چیرۆک ... کوڕێک بە ناوی پارک جیمن لە سیئۆل دەژی ئەو دڵڕەق و بەدناو و بێمانای و هتد بوو بەڵام هەموو ئەو شتانە هۆکاری لە پشتەوەیە . ئەو سەیرێکی...