ســــــارد..ꨄ︎

By Aloraa_21

67.1K 9.4K 8.9K

هەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەمووی... More

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 1♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 2 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 3♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 4 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 5 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 6 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 7 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 8 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 9 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 10♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 12♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 13♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 14♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 15♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 16 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 17 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 18 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 19 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 20 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 21 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 22 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 23 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 24 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 25♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 26♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 28♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 29♕︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 30♕︎ ︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 31♕︎ ︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 32 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 33♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 34♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 35♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 36♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 37♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 38♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 39♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 40♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 41♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 42♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 43♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 44 ♕︎ end
زۆر گرنگ
چیرۆکی نوێ

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 27♕︎

1.4K 209 90
By Aloraa_21

pov marion

مردنی دایکم شتێکی تەواو چاوەروان نەکراو بوو باشە من بۆچی لەژیانم ئەگەر ئەو نەبێ تەنانەت نەمتوانی بۆ کۆتا جار بیبینم و لەباوەشی بکەم نەمتوانی ئاشت ببمەوە لەگەڵی

"هەمووشتێک تێکچوە دایکە من ئێستا زۆر تەنهام "
دەستم لەسەر گۆرەکەی بوو
هەستام و گەرامەوە بەیارمەتی مارتن چوین بۆ ماڵی بەرێز پارک مانی لەلای ئەوان دەمایەوە لەوکاتەی دایکم مردوە باوکم بەتەواوی لەدەست دەرچوە نازانم خەریکی چیە

"زۆر سوپاس ئەزێتماندان "
وتم خۆم چەماندەوە دوای ئەوەی مانیم خستە ناو ئۆتۆمبێلەکە

"ماریۆن تکایە دووبارە بیر بکەوە "
جیسو دەستی منی گرت کاتژمێر حەوتی بەیانیە و جیمین خەوتوە بێگومان ئەمە رێک کەونن بوو تا رێگری نەکا لەرۆشتنم

"ئەو هاوسەرگیریە سەرناگرێ "
جانتاکەم ێی وەرگرت و خستمە ناو ئۆتۆمبێلەکە

"جیمین زۆر پەشیمانە کچم جیسوو وتی چی وتوە بەڵام ئەوکاتە تەنها ئازاری هەبووە کەمن شتێکم لێبێ تۆ نازانی کە لەنەخۆش خانەبووی هەموو شەوێک لەگەڵ تۆ لەوێ ئەمایەوە هەرگیز نەدەگەرایەوە "
خاتو پارک وتی بەخەمەوە

"ئەوە بۆمنیش زەحمەتە "
ئەوە قورسە زۆریش لەدەست دانی دایکم ناتوانم لە قسەکانی جیمین خۆش بم و خۆم بەتاوان بار ئەزانم کە دایکم وای بەسەر هات

رۆشتمە ژورەوە بۆژورەکەی من و جیمین خەوتبوو سەرینێکی لەباوەش بوو قژی شێواو بوو مووی سەر روخساری زیاد ببو بەتەواوی خۆی ئیهمال کردوە زۆر لاواز بوە

جانتاکەم هەڵگرت جیسوو پێشتر ئامادەی کردبوو

بەهێواشی نزیکی جیمین بومەوە

"خۆشمدەوێی "
بەهێواشی وتم ماچێکی لێوم کرد و ئەو ژورە و ژیانە پر خۆشیەکەم لەوێ جێهێشت

pov jimin

دوومانگ تێپەریوە تەنها یەک جار ماریۆنم بینیوە ئاویش لەکاتی دادگا بوو وە من رەتم کردەوە جیابمەوە بۆیە دادگایەکە درێژ کرایەوە

وە ئەو هیچ هەلێک بەمن نادا تا بتوانم وابکەم لێم خۆشببێ

"کورم هیچ قسەت لەگەڵ ماریۆن نەکردوە"
دایکم وتی خواردنی بەیانی ئامادە دەکرد

"نەخێر وەڵامی هیچ شێکی من ناداتەوە تەنها ئەوە دەزانم خەریکی کار کردنە لە دووکانێکی جلوبەرگ "
بەبێزاری وتم دانیشتم

"ئەمڕۆ دەیبینی ئەو دێتەوە زانکۆ ڤانێسا وتی "
جیسو وتی داینشت خەندەیەکم کرد

"کەواتە پەلە بکە "

"پێم وتی ئەو تورە مەکە چونکە بەرادەی مردن بێدەنگ دەبێ کاتێک کە دڵی دەشکێ "
جیسوو وتی قسەکەیم بیر کەوتەوە کە یەکەم جار باسی ماریۆنی کرد

"بەڵام دەتوانم دڵی چاک بکەمەوە وایە "
سەیری جیسوم کرد لەگەڵ دایکم

"دەی ئەویش تۆی خۆشداوێ ئێستا بۆ ئەو سەختە وبەپێی کات باش دەبێ "
دایکم وتی بۆنی باخەکەمی چاک کرد

"کوڕە قۆزەکەم بڕۆ بزانم "
خەندەی کرد و ماچێکی لە رومەتم کرد

pov marion

"مارتن چەند جاری تر بڵێم ئەو ریباتە بەجوانی ببەستە "
بە نارەزای وتم مارتن بەخەواڵووی دانیشت لەسەر مێزی نان خواردن

"ماریۆن ئەوەم بۆ چاک بکە "
مانی جانتاکەی هێنا زنجیرەکەی بۆ دا نە ئەخرا

"سەیرکە مارتن هەفتەی پێشوو هاتم مامۆستا هیچ رای لەسەر تۆ نەبوو باشتر بخوێنە "
بەبێزاری چاوی سوراند

"ماریۆن ئەمڕۆ شیفتی شەوانم هەیە "
مارتن وتی هەستایەوە

"پێم وتی پێویستناکا کار بکەی "

"دەمەوێ سەرقاڵبم ماریۆن تکایە "
جانتاکەی هەڵگرت

"باشە "
سەرم نەخستە سەری لەوکاتەی دایکم مردوە زۆر دوورە پەرێز بووە هەمیشە پرسیار دەربارەی من و مانی دەکا نایهەوێ لەهیچ شتێکمان کەمبێ

"دەی مانی "
دەستی مانی گرت

"من دەتان گەیێنم "

"نا هاورێکەم دێ هەم خوشکەکەی ئەویش لەهەمان قوتابخانەیە "مارتن وتی

"ئاگاداری خۆتان بن ... بگرە مانی بیرت نەچێ ئەو ڤیتامینە بخۆی باشە "

ئاوان رۆشتن مێزەکەم پاک کردەوەچومە سەرەوە

بەرادەی دووری ئەرز و ئاسمان بیری جیمین ئەکەم ئەوەندە پێویستیم بەباوەشێکیەتی

دوومانگ تێپەریوە لەیەکەم دادگای رەتی کردەوە جیابێتەوە باشە بە روونی باوکیشم رەتی دەکاتەوە جیاببمەوە بەڵام ئەو قسانەی ئەو وەک ئەوە بوو بڵێ کەوامن هیچ گرنگ نیم لەژیانی و هیچ منی خۆشنەویستوە

جلوبەرگەکەم گۆری و شتەکانم خستە ناو جانتاکەم رۆشتمە دەرەوە

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی زانکۆیە و کۆتاساڵمە



"چی دەکەی ئەمڕۆ "
ماریۆن وتی خەریکی شۆفێری بوو

"دادگام هەیە پێویستە بڕۆم بۆ ئەوێ سەرەتا "
ڤانێسا وتی لەوبەری موبایلەکەوە

"ئمم کەواتە بۆ خوانی ئێوەرە وەرە بۆلای من باشە.. من گەیشتم "
ماریۆن وتی لەبەردەم زانکۆ وەستا

"باشە .. بای "

"بای "
کۆتای بە پەیوەندیەکەهێنا و لە بەردەم زانکۆ وەستا

"تەنها هێمن بە "

لەبەر خۆیەوە وتی لە ئۆتۆمبیلەکە هاتە خوارەوە

pov marion

"ماریۆن "
دەنگی جیسوهات سەرم بەرزکردەوە لە کافتریای زانکۆ بووم

"جیسو "
لەلای من دانیشت دزانم جیمینیشی لەگەڵە ئەو لێرە مامۆستایە

"چۆنیت "

"باشم تۆ چۆنی "
وتم قاوەکەم دەخوادەوە

"باشم ... ئەی مانی زۆر بیری ئەوم کردوە "
وتی کتابەکانی لەسەر مێزەکە دانا

"باشە ئەمساڵ یەکەم قۆتاغی خوێندنیەتی"

"ئهم وایە ولیام وتی لەگەڵ ئەو لەیەک کلاسن "
بەخەندەوە قسەی دەکرد سەیری دەوروبەرم کرد جیمین لە بەر دەم دەرگای کافتریا بوو سەیری ئێمەی دەکرد

"مانی باسیی کرد ... من دەرۆمە کلاس جیسو "
هەستامەوە نامەوێ درێژە بەقسەکان بدەم

.
.
.
.

"ئ سڵاو قوتابیان ئەمساڵ بۆ ماوەیەک لەبەشی دەروونی دەخوێنن بەپێی ئەوەی لەرووی شتەکانی تر تەواو بوون ئەمساڵ دەڕۆنە ناو نەخۆشخانە و لەگەڵ دکتۆرەکان کاردەکەن بەڵام سەرەتا لەبەشی دەروونی دەست پێدەکەین تا بتوانن لەکاتی کار کردن لەدەروونی نەخۆشەکان تێبگەن وە دکتۆری دەروونی هەمووشتێکتان فێر دەکا "
بەرێوبەر قسەی دەکرد بەتەواوی بێزار ببوم تەنها دەمەوێ ئەمڕۆ زووتەواو بێ

"کەواتە دەبن بە دووگروپ گروپێک دکتۆر پارک بەرێوەی دەبا گروپێکیش دکتۆر ڤیکتۆریا بەڕێوەی دەبا وە دواتر ناوی ئاو نەخۆشخانەی کاری لێدەکەن و ئەودکتۆرەی دەبێت بە مامۆستاتان بۆ ئیمێڵەکانتان دەنێردرێت "
ژورەکەی جێهیشت تەنها جیمین و دکتۆرەکەی تر مانەوە

"باشە ئێستا با بتان کەین بەدوو گروپ پێشتر جیمین گروپەکانی ئامادە کردوە "
د.ڤیکتۆریا وتی باشە بۆچی دەڵێ جیمین

گروپەکانجیا کرانەوە بێگومان من لە گروپیجیمین بووم

"ئەو پێنجەتان لەگروپی جیمین دەبن هەوڵدەنزۆر ماندووی نەکەن "
بەزەردەخەنەوە قسەی دەکرد باشە بەتۆ چی

خەریکی رێک خستنی کەلوپەلەکانی ژوری جیمین بووین واتا ئەو ژورەی تایبەتەبەم گروپە بۆ وانە خوێندن گروپەکە سێ کچ و دوو کور بووین

"واپێدەچێ دکتۆر پارک هاوسەرگیری کردبێ "
یەکێک لە کچەکان وتی من ئیهمالم کرد

"ئا سەرنجت دا ئەلقەی لەدەستە "
کچەکەی تر وتی سەیری دەستیم کرد لەسەر مێزەکە دانیشتبوو هەندێ شتی دەنوسی هێشتا ئەلقەکەی لە پەنجە بوو

"ببورە دواکەوتم "
جیسو بەپەلە هاتە ژورەوە

"کێشەنیە وەرە "
جیمین ڕێگەی پێدا ئەویش هاتە لای من

"باشە جیسوش هاتە گروپەکەی ئێمە کاواتە بەیانی دەستی بە وەرگرتنی وانە دەکەن وە لە دوو هەفتەی داهاتوو دەرۆنە نەخۆشخانەکان و دەست بە کاردەبن لەوێ وەک قوتابی "
جیمین وتی هەستایەوە لەسەر کورسیەکەی سەیری منی دەکرد لەکاتی قسە کردن

"ئێستاش پشو وەربگرن "
وتی کەلوپەلەکانی کۆدەکردەوە

"ئ دکتۆر پارک ئایا تۆ هاوسەرگیریت کردوە "
یەکێک لە کچەکان پرسی زەردەخەنەی کرد

جیمین سەیری منی کرد دواتر دەستم

"بەڵێ "
سەیری جانتاکەی کردەوەو دایخست

"پیرۆزە"
ئەودووکورەی لەگەڵمان بوون وتیان جیمین زەردەخەنەیەکی کرد و رۆشت

"نیازت نیە بریارەکەت بگۆری "
جیسو وتی کاتێک جانتاکەم هەڵگرت

"تکایە جیسوو ئەوە باشترین شتە دوای ئاو هەموو روداوە بونی ئێمە بەخێزانێک نابێ "
تەنها بەبێدەنگی مایەوەو رۆشتمەدەرەوە راستەوخۆ بۆ شوێنی کارەکەم ڕۆشتم پێویستیم بە پارە نیە بەهۆی موچەی باوکم بەڵام ئەوە یارمەتی دەرە بۆ کوشتنی کاتەکانم دوای ئەوەی دایکم مرد باوکم زۆر گۆراوە رێگری هیچ شتێکمان لێناکات

pov jimin

"بینینت "
جونگکووک پرسی و دووخواردنەوەی لەسەر مێزەکەدانا

"ئهم "
خواردنەوەکەم هەڵگرت و قوم قوم دەمخوادەوە

"کەواتە قسەت لەگەڵی کرد "

"نەخێر ... ئاو تەنانەت سەیری روخساریشم ناکا "
سەیری ناو شەرابەکەم دەکرد

"من ئەوکاتە چۆن ئەو قسانەم بە ماری وت نازانم چۆن توانیم ... من چەند خولەکی پێشتر ویستم بۆیەکەم جار بە ئەوبڵێم خۆشم دەوێ لەناخی دڵمەوە ئەوم خۆشدەوێ بەڵام چۆن هەمووشتێک پێچەوانە بۆوە نازانم ... وام زانی دایکم لەدەستت دەدەم بەڵام ئەو دایکی لەدەست دا ... کووک من چۆن ئەوەندە دڵ رەق بووم "
بەهێواشی قسەکانم کرد سەرم دەرناچێ لەورووداوانە چۆن بتوانم ئەوم بگەرێنمەوە

"بڕۆ بۆلای قسەی لەگەڵ بکە "پێکەکەی لەدەستم وەرگرت

"تەنها خراپتر دەبێ "
سەرم لەسەر قەنەفەکە حەساندەوەو چاوەکانم داخست

"دادگای دووەم ئەگەر بریارەکەی نەگۆرێت دادوەر جیاتان دەکاتەوە "
جونگکووک وتی ئەو پارێزەری منە

"چەند کات ماوە "

"دوومانگ زیاتر "
لێوەکانم گەست هەرچیەکم کردبێ دەبێ ئاشتی بکەمەوە

"شتێک بدۆزەوە تا بتوانم ئاشتی بکەمەوە "
بەجدیەوە وتم بەڵام

دوای نیو کاتژمێر خۆم بینیەوە لەسەر مێزێک لەماڵی جونگکووک لەبەرامبەرم
ڤانێسا و مارتن و جیسوو دانیشتبوون مارتن بە تورەی سەیری منی دەکرد جونگکووک قاوەی هێنا

"ئحم "
جیسو گەروی پاک کردەوە

"بۆچی منت وا بەپەلە بانگ کرد جیۆن کاری ئۆفیسم لەبەر تۆ جێهێشت "
ڤانێسا وتی قاوەکەی هەڵگرت و کووک لەلای ئەو دانیشت

"من فیدای کارەکانیشت بم "
کووک بەهێواشی وتی ڤانی چاوەکانی لێی سوراند

"باشە جیمین دەیهەوێ بەر لە دادگایەکە ماریۆن ئاشت بکاتەوە "
جونگکووک وتی

"ئەو بریاری خۆی داوە ناشی گۆرێ مافی خۆشیەتی"
مارتن بەتورەی وتی

"من داوای لێبوردنم کرد تەنها ئەوکاتە زۆر ترسام دایکم شتێکی لێبێ "

"بەڵام دایکی من مرد "
بێقسەی کرد باشە ئەو راست دەکا

"من نەمدەزانی دایکت لەژورەوەیە "

"ماریۆن لەدایکم تورە بوو وە کە من پێم وت چاوەرێی نەکرد دەربارەی دایکم قسە بکەم تەنها رووداوی خاتو پارکی بیست "
هەستایەوە بەحێرای دەستیم گرت

"بەراستی من ئەوم زۆر خۆشدەوێی مارتن "
سەیری ئەوم کرد بەڵکو دڵی نەرم بێ

"ئەو بۆمن زۆر گرنگە "
بەهێواشی دانیشتەوە

"هەرچیەک بیهەوێ دەیکەم تەنها هەلێکی ترم پێبدا"
دووبارە وتم سەیری مارتنم کرد بەغەمباری سەیری منی کرد و ئاهێکی دایەوە

"خۆت ماندوو مەکە بریارەکە ناگۆرێ "

"بۆچی دەی ئەوەندە قەیە هی ئەوەنیە رێک براکەم بسرێتەوە "
جیسو وتی

"شایەنی زیاتریشە ... هەرچیەک بێ لێت خۆشبووە بەڵام ناگەرێتەوە لات ئەوە بۆ هەردوو خێزان باشترە"
هەمان قەی ماریۆنی کرد بەڵام ئایا ئەو لەمن خۆشبوە

"بەرای من پێویستمان بە پلانێکە "
ڤانێسا وتی کوپەکەی دەستی دانا هەموومان سەیری ئەومان کرد

"تۆ باشتر دەزانی ئەو بریاری خۆی ناگۆرێ ڤانی "
مارتن وتی ئایا ئەوان شتێک دەزانن ئێمە نایزانین

"دەزانم بۆیە دەمەوێ یارمەتی بدەم ئەویش جیمینی خۆشدەوێ "
ڤانی وتی بەرێکی سەیری ئەوم کرد

"کەواتە پلان باشە ... بەرای من با جیمین کچێک بەکرێ بگرێ و وابکا ماری غیرە بکا هەموومان دەزانین چەند غیرە کەرە "
جونگکووک وتی ڤانێسا بەتورەی سەیری کرد

"ئەوە کۆن بوە زەرگم "
جیسو بە بێزاری وتی

"ئ چی دەربارەی ئەوەی بیبەیتە شوێنێک بەتەنها تۆ و ئەو قسەی لەگەڵ بکەی شوێنێک ئەو بەدڵی بێ "
جیسو پێشنیاری کرد

"نەخێر نابێ "
ڤانی رەتی کردەوە

"گەرتابەیانی لەلای بی یەۆ وشەش ناڵێ "
مارتن وتی

بەردەوام بوون لەوەی رێگا چارە بدۆزنەوە

"ئ باشە سەیرکە بەخوا ئەوەیان دەرەجە یەکە ها بڕۆ و بیفرێنە خەمی پۆلیس و ئەو شتانەت نەبێ حایدی ئێمە تا ئاشت ئەبێتەوە بەندی بکە .... ئاخخخخ"
جونگکووک بە جدەوە قسەی دەکرد بەڵام شکور ڤانی نوقورچەیەکی لە قۆڵی دا بەرلەوەی من بۆکسێکی لێبدەم

"بێرۆکە نایابەکانت بۆخۆت هەڵگرە "
جیسو بەپێکەنینەوە وتی

"نازانم بەو مێشکەوە چۆن بویت بە پارێزەر "
ڤانی بەبێزاری وتی

"خۆت ئەزانی مێشکم لەلای تۆیە ئیتر تۆش زیرەکی لەبەر ئەوە "
جونگکووک بەپێکەنینەوە وتی ڤانی بە باوەر پێنەکراوی سەیری کرد

"من رێگایەک دەڵێم لەوانەیە سودی هەبێ"
مارتن وتی بەخێاری سەیری ئەوم کرد


.
.
.
.
بەردەوامە









Continue Reading

You'll Also Like

23.6K 3.3K 24
ڕویــکــردە لـایـەکــ بــە چــاوە ســوور و ئــاوســاوەکــانــیــ.. دەســتــە لــەرزیــوەکــەیــ بــرد بــۆ وێــنــەیــەکــ و ســەیــریــ کــرد هــەنـ...
73.9K 5.7K 24
"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێک؟" "ئەم هەستانەی من ڕاستی نین ، ئەوانە...
1.7M 105K 49
" ရေစက်မပြတ်လို့ တစ်ပတ်ပြန်လည်လာတဲ့ သံသရာဟာ သံသယနဲ့ အစပြုရတာမျိုးတော့ ဘယ်တော့မှမဖြစ်စေချင်ပါ ။ ချစ်ခြင်းအားဖြင့် တစ်ခါလောက်တော့ ငြိမ်းချမ်းချင်မိပါ...
10.6K 1.9K 46
چیی ڕوودەدات گەر بکەویە داوی خۆشەویستی کوڕی خاڵتەوە؟ بوونی هەستی نامۆ... هەستی بێ هیوای.. هەستی خۆشەویستی.. میرا« نەخێر نابێت ئەمە ڕووبدات!» جەی» چی...