a devil in the form of an ang...

By JmArmy25

1.9K 252 323

- دڵنیای؟ : بەڵێ - ڕقم لێتە! - ئازاری جەستە یان دەرونی؟! ~ هەردووکی یەک شتن - بەڕاست؟! تۆ گەمژەیی ئەوانە جی... More

Part 1
Part 2
Part 4
Part 5

Part 3

310 53 99
By JmArmy25

تکایە ڤۆت پێش خوێندنەوە وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی نوسەر💕

Flash back

No one pov

دوو دەست لە کەمەری ئاڵندرا
لەگەڵ ئەو سەری کە لەسەر شانی داندرا

سام لە جێی خۆی وشک بوو کاتێک توانی بۆنت ئەو کەسە بناسێتەوە کە کێ یە!

هەر خۆی چۆن ئەو بۆنە لە بیر دەکات کە بە واتای هەموو ژیانی داینا بوو!

سام : چ. چی دەکەیت دوور کەوە یۆنگی

یۆنگی : نامەوێت

سام : تکایە یۆنگی دوور کەوە کەسێک دەمان بینێت

یۆنگی : دەزانی بۆن و باوەشەکەت هەر وەک پێشتر ماوە وەک سێ ساڵ پێش ئێستا....!

سام : چوار ساڵ و سێ مانگ (بە چاوێکی پڕ فرمێسکەوە بۆی ڕاست کردەوە)

یۆنگی : هێندە کات زوو ڕۆشت؟!

سام : کات لای من زۆر خاو ڕۆشت

یۆنگی : مەگەر بۆچی دەبێت وا بێت؟!

سام : دەبێت بۆچی بێت؟!

سەری ڕووی کردە لایەک بۆ ئەوەی بەشێک لە ڕووخساری بیبینێت
یۆنگی سەیری چاوە ڕەشە ڕەونەق دارەکەی سام'ی کرد کە بەهۆی فرمێسکەوە دەدرەوشایەوە
لەو کاتەدا چەندین هەست تێپەڕی بە چاوی یۆنگی دا کە نەت دەتوانی لێکی بدەیتەوە

یۆنگی : بەڵام گەڕامەوە! نەموت دەگەڕێمەوە بۆ لات

سام : دوای ئەو هەموو ساڵە؟! دوای ئەوەی لەگەڵ چەن-

وەستا لە قسە کردن کاتێک گوێی لە تەپەی پێ بوو کە بەرە و چێشت خانەکە دەهات
سام بە خێرایی چۆنگی لە خۆی دوور خستەوە و خۆی خەریک کرد بە چەند شتێکەوە

تای : یا هیۆنگ ئاو خواردنەوەیەک هێندەی دەوێت (بە کەمێک توڕەیی و بێزاری وتی)

یۆنگی بێ گرنگی دان دەنکێک لە زەیتوونی سەر زەڵاتە کەی هەڵگرت و خستی یر دەمی یەوە  کە بۆ ڕازاندنەوە داندرا بوو

یۆنگی : پێم گوتی برسیمە

تای : قەت لە خواردن تێر نابیت تۆ

یۆنگی : خۆم و خۆتت لێ تێکەڵ بووە

تای ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام لەجیاتی ئەو سام قسەی کرد

سام : یااا واز لە ئوپای من بێنە جاچی تێدایە ئەگەر زۆریش حەزی بە خواردن بێت من هەمیشە بۆی ئامادە دەکەم

یۆنگی و تای سەیری سام'یان کرد بە سەرسامی

تای : ڕاست دەکات خۆ تۆ عەزێت ناکێشی پێمەوە

یۆنگی بە ساردی سەیری تای کرد و چاوی لێ سوڕاند و دووبارە دەستی درێژ کردەوە و دەنکێکی دیکەی هەڵگرت و خواردی

تای : گەمژەیی سەهۆڵ

یۆنگی : بی ڕێزی مەکە هێندە لە تۆ گەورەترم

تای : بە ساڵێک! هیچ نیە

یۆنگی بە ساردی سەیری کرد و پشتگوێی خست
سام هەستی دەکری کە خەریکە ئارەقە دەکات ئەوان نزیکن لە کۆتایی وەرزی هاوین

سام : لەسەر ئیزنتان من دەڕۆم و دێمەوە

هەردووکیان سەیری شانیان کرد سام بێ ئەوەی سەیریان بکات یەکسەر لەوێ ڕۆشت و بەرە و سەرەوە ڕۆشت بۆ ژوورەکەی
یۆنگی و تای بە سەیری سەیری یەکیان کرد

یۆنگی : ئەو لە باش نەدەچوو!

تای : جا بۆ لە لات گرنگە؟! شتێک هەیە؟!

یۆنگی : نا بێگومان نەخێر

وای وت و خۆی بە شتێکی دیکەوە خەریک کرد

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
(ئەمە فلاش باکێکە لە ناو ئەم فلاش باکە بەهیوای تێگەشتن)

Flash back 2

سام :ههههه یۆن دوور کەوە (بە شەرم و پێکەنینەوە وتی)

یۆنگی : من بۆ دەبێت لە خۆشەویستەکەم دوور بکەومەوە هم؟! (بە زەردەخەنەوە وتی)

سام : یۆنننن

یۆنگی : کەواتە خۆشەویستە تاقانەکەی شەرم دەکات هم؟! (بە خۆشەویستی و پێکەنینەوە وتی)

سام : بەسە یۆن

یۆنگی : دەزانی دەمرم و زیندوو دەبمەوە کاتێک بە یۆن بانگم دەکەیت شەرمەکەم؟!

سام : دەبێت بۆچی وا بێت هم؟! (بە نازەوە وتی)

لە کاتێک دا کە وەک منداڵێکی بچووک دەستەکانی لە پشتیەوە پێکەوە گرێ دابوو و خۆی دە جوڵاند بەملا و ئەو لادا بە چاوە ڕەشە ڕەونەق دا ر و پڕ لە خۆشەویستی سەیری ئەوی دەکرد لە بە تەواوی زۆر باڵای لەو بەرزترە ، ئەو هەژدە ساڵ بوو  بەڵام لە ڕووخساری وا دیار بوو کە بچوکتر بێت وە بە باڵا بچووکەکەی لە بەرام بەر ئەو کوڕەی کە بیست وچوار ساڵە وەک منداڵێک وابوو

یۆنگی : دڵنیام کە تۆ دەیەوێت دڵم بۆستێت لە لێدان، مەگەر هۆکارەکەی نازانی! (بە هێمنی وتی بە زەردەخەنەوە)

سام ڕووخسارت بە شێوەیەک لێ کرد کە وەک ئەوەی بیر بکاتەوە

سام : لەوانەیە! بەڵام لەوانەش نیە من دەمەوێت لە دەمی تۆوە بیزانم (دووبارە بە نازەوە وتی)

یۆنگی دووبارە لێی نزیک بۆوە دەستەکانی لە کەمەری سام ئاڵاند و نزیکی کردەوە لە خۆی و بە هێمنی وتی لە کاتێک دا سەیری ئەو ئاسمانە ڕەشە ڕەونەق دارەی دەکرد

یۆنگی : کەواتە بە هەموو کەس بزانن!

سام : چی بزانن؟

یۆنگی : کیم سام سونکان خۆشمدەوێیت (بە هاوارە وە وتی)

تەواوی شوێنەکە دەنگی دایەوە بەو وشەیەی کۆتایی کە یۆنگی وتی لەو شوێنە چۆڵە وە چیاکان دەیانگەیاند بە یەکتری

سام : من ئاشقتم یۆن

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

یۆنگی : ئاگەداری خۆت بە با پێت نەزانن شەرمەکەم باش بخەوە

وای وت لە کاتێک دا ماچێکی لەسەر نێوچەوانی سام بەجێ هێشت و سەیری چاوەکانی سامی کردەوە

سام : وا دەکەن هەروەها تۆش ئاگەداری خۆت بکە خێرا لێ مەخوڕە (بە شەرمەوە وتی)

یۆنگی زەردەخەنەی کرد

یۆنگی : کەی دەبێت پێیان بڵێین کە خۆشەویستین هم ؟! من دەمەوێت هەر ئێستا پێیان بڵێین

سام : یاا یۆن هههه جارێ زووە من تازە بوومەتە هەژدە ئینجا دایکم بزانێت کە لێم شاردۆتەوە دەکوژێت، با ماوەیەکی کەی پێ بچێت ئەو کات با ساڵی یەکەمی زانکۆ تەواوبکەم ئەو کات

یۆنگی : ئەمر دەکەیت شەرمنەکەم  دەی بچۆ ژوورەوە با سەرمات نەبێت

سام : باشە بای ئاگەداری خۆت بە شەوت شاد


End Flash back
.
.
.
.
.
.
.

دوای ئەوەی هەموان نانیان خوارد چونە هۆڵەکە تیانا چووە ژوورەکەی خۆی سام خەریکی ئەو پڕۆژە بچووکەی بەردەستی بوو لە باخچەکە کە دیزایین کردنی درێسێک بوە، ئەو بەشی هەموو  دیزانیینەکانی تەواو کردووە، کە حەز و ئاواتی ئەو بوو

بەردەوام بوو لە کارەکەی تاوەکو هەستی بە جوڵەیەک کرد لە پەنای دا
سەرت بەرز کردەوە تاوەکو
بزانێت کێ یە.....!
کاتێک ئەو کەسەی بینی هەستی بە خاو بونەوەی لێدانەکانی دڵی کرد

؟؟؟ :.......!

★★★★★★
ئەمەش پاڕتی سێ هیوادارم بە دڵتان بێت ڕای خۆتان بلێن لەسەری وە بۆیە دڕەنگ پۆست دەکەم دەبمە پۆلی دوانزە بۆیە بە پێی مەجال پۆستی دەکەم 🥺💕
وە ناوەی تەواوی سام (کیم سام سونکانە) مەڵێن بێ مانایەدواتر هەموو شتێک دەزانن، وە هەر پرسیارێکتان هەبوو بیکەن ❤️
دڵی منن ❤️
بای
922 Words

2022/8/27

❤️🌚کاتێک سەیری ئاسمان دەکەم
چاوە ڕەشەکانی تۆم بیر دەکەوێتەوە 🌚💔

Continue Reading

You'll Also Like

395K 14.3K 43
!Adult/Possessive and Asshole!
300K 6.1K 56
Olivia was taken from her family at the age of 2 by her families rivals. She can't remember anything before then, the only thing she can remember is...
118K 1.3K 26
mikhaiah
222K 41.6K 111
Arc(9)-Arc(14)+Real World+Extra အာဏာရှင်ကုန်းvsနတ်ဘုရားရှို့