ســــــارد..ꨄ︎

By Aloraa_21

63.2K 9K 8.8K

هەموشتێکی ساردیم بەدڵە زستان ئاو باران بەفر. لوتکەی چیاکان جەمسەری باکوور بەڵام ئەوەی لە هەمووی... More

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 1♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 2 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 3♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 4 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 5 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 6 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 7 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 8 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 9 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 11♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 12♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 13♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 14♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 15♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 16 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 17 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 18 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 19 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 20 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 21 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 22 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 23 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 24 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 25♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 26♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 27♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 28♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 29♕︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 30♕︎ ︎
︎ ♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 31♕︎ ︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 32 ♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 33♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 34♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 35♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 36♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 37♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 38♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 39♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 40♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 41♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 42♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 43♕︎
♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 44 ♕︎ end
زۆر گرنگ
چیرۆکی نوێ

♕︎𝕡𝕒𝕣𝕥 10♕︎

1.3K 201 87
By Aloraa_21

"بێدەگبە "
دایکی جاسمین وتی

"هەرگیز ئەوەنابێ من رێگانادەم ئەو هاوسەرگیریەش بکرێ چی بگا بەوەی ماریۆن لەگەڵ ئەو لەژوێک بێ "
بەتورەی وتی باشە من حادەتەن کەسێکم کەم تورە دەبم بەڵام ئەو ناپیاوە دەزانێ چۆن دەماری تورەیم بگرێ

"بێدەنگبە ئەوە کاری تۆنیە هەرگیز لە ئێمە ناوەشێتەوە پیاوەکانمان چاویان لە ئافرەتی هاوسەرداربێ "
باوکی جاسمین وتی بەتورەی

"بوەستە لەوی چاوت لەسەر ماریۆن بێ ئەوە باش نابێ " بە تۆنێکی سارد وتم لە ئێستادا تورەم

"هەرگیز بەرلەتۆ من ئەوم خۆشوویست بەڵام ئەوم منی رەت کردەوە تەنا بۆ ئەوەی .... "
ماریۆن رێگەی نەدا جاسمین قسەکەی تەواو بکا چشتێک دەشارێتەوە کەوا جاسمینیش ئەیزانێ

"جاسمین بوەستە تکایە پێویستە ئەو هەستانە لەبیر بکەی من ئاسودەم لەگەڵ جیمین "
ماریۆن بەهێمنی وتی

"تۆ هەرگیز ئاسودەنی لەوکاتەی بیرمەهیچ شتێک بەدڵی تۆ نەبوە "
دووبارە وتی ئەوە تورەم دەکا ویستم بۆی بچم بەڵام

"جیمین "
ماریۆن دەستی منی گرت بەچاوە جوانەکانی داوای دەکرد بوەستم

"جاسمین باش گوێبگرە ڕێز لەخۆشەویستیت دەگرم بەڵام باش دەزانی من و تۆ شتێکی لێپەیدا نابێ من دەستی جیمینم گرتوە ئەویش بەهەمان شێوە وە بەریشی نادەم تا ئەو بەردەوام بێ لە گرتنی "
بەهێمنی قسەکانی کرد بێ ویستی خۆم خەندەم کرد ئەو کەسایەتیە بەهێزەیم خۆشدەوێ

"دیارە چارەنوسی من لەگەڵ ئەوە "
دووبارە وتی سەیری منی کرد

"شەوشاد "
وتی رووی خۆی سوراند

"شەوشاد "
منیش وتم بەرەو سەرەوە چوین

هەرکە گەیشتینە ژورەکەی چاوکانی توند داخست ولیامم لە باوەشم هێنایە خوارەوە

"برۆ دەستشۆر جوان ددانەکانت پاک بکەوە "
وتم ئەو ناردە دەست شۆرەکە هەرکە فڵچە و کرێمی دانەکەم خستە دەستی کەلەسەر مێزەکەبوون

لەماریۆن نزیک بومەوە هێشتا چاوەکانی داخرابووم شتێکی دەوت بەڵام زۆر بەنزمی زیاتر نزیک بوومەوە تا گوبیستی ببم

"8 "
هەناسەیەکی قۆڵ

بەهێواشی دەیوت لەگەڵ هەناسەکانی

"9"

ههناسەیەکی قوڵ

"10"

لەکۆتای ژمارە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چاوەکانی کردەوە ئەوهەڵی نەهێشتنی تورەیەکەیدەدا بەوشێوەیە

دەستەکانیم گرت

"ئەگەر ئەودەستانە بەراستی بگری دڵنیابە پەشیمان نابیتەوە "
بەهێواشی وتم سەیری منی کرد

هیچی نەوت لەکۆتای دەستی دوور خستەوە سارد هەڵسوکەوتەکانی زۆر ساردن

"پێویست ناکا "
بەهێواشی وتی سەیری منی کرد
هەڵە بیرکردنەوەی هەڵە دەکەمەوە دەمەوێ ماچی بکەم

بەخێرای ماچێکی نزیک لێویم کرد

"دڵنیابە قبوڵی دەکەی "
بەهێواشی وتم ماچێکی تریم کرد بەڵام ئەوە لەسەر نێوچاوانی بوو بۆ ئەوەی هەست بەدڵنیای بکات

"تەواوبووم "
ولیام هاتە دەرەوە

ماریۆن خەندەی کرد ولیام لەناوەراستی سیسەمەکە دانیشت ماریۆن زۆر خەواڵ و دیار بوو سەرچەفەکەم هەڵگرت و ماریۆن سەیری کردم

"دەی پاڵبکەون تا داتان پۆشم "
بەخەندەوە وتم ولیام بەخێرای پاڵکەوت زۆر دڵخۆش دیارە

ماریۆن کەمێک وەستاو دواتر پاڵکەوت تیشێرتێکی فراوان ڵەگەڵ بیجامەیەکی فراوانی لەبەر بوو سەرچەفەکەم پێدادان و تیشێرتەکەم دانا خۆی حادەتەن بە شۆرتێکەوە دەخەوم بەڵام بەهۆی ماریۆن بیجامەکەم هشتەوە بە چاوە شۆکەکانی سەیری کردم

"ببورە ئاوا راهاتووم "
وتم منیش پاڵکەوتم لەلاکەی تری ولیام

"خۆزگە هەموو شەوێک ئاوا دەخەوتم "
ولیام بەدڵخۆشی وتی ئەو بەمنداڵی راهاتبوو لهنێوانی دایک و باوکی بخەوێ

"شەوشاد تاقانەکەم "
وتم منچێکی نێوچاوانیم کرد

"ماریۆنیش ماچ بکە ئەوە دڵۆشکەرە پێش خەوتن کەسێک منچت بکا "
ولیام وتی بەخەندەوە‌ فیدای ئەودڵە پاکەت بم

ماچێکم لەسەر نێوچاوانی ماریۆنیش کرد

"تۆش من و باوکم منچ بکە "ولیام وتی سەیری ماریۆنی کرد ماریۆنی خەندەی کرد

تۆزۆر دپاکیت "
مارۆنی وتی کەمێک خۆی بەرز کردەوە

"شەوشاد "
وتی و ماچێکی لەسەر نێوچاوانی کرد پاشان سەیری منی کرد خەندەیەکم بۆی کرد لانی کەم بالەکۆتای شتێکی جوانی هەبێ نزیک بۆوە ماچێکی لەسەر نێوچاوانم کرد

"شەوشاد"
بەهێواشی وتی دوور کەوتەوە ولیام هەستایەوە ماچێکی لە رومەتی ماریۆن پاشان لەرومەتی من کرد و پاڵکەوتەوە

"شەوتان شادددوو "
بەدڵخۆشی وتی چاوەکانی دەسخت گڵۆپەکانم کوژاندەوە تەنها دانەیەیکی بچوک مابوو دوای ماوەیەک ولیام خەوی لیکەوت هێشتا بەردەوام بووم لەوەی سەیری هەردوکیان بکەم ماریۆن چاوەکانی کردەوت لیام دەستی هەردوکمانی گرتبوو

"بەرلەوەی باوکی بمرێ بۆر بەنازبوو "
بەهێواشی وتم

"ئێستاش وایە دڵنیابە ئێوە زیاتر نازی پێدەدەن "
بەهەمان شیوەوتی

بەتەوای خۆم سوراند و سەیری ئەوم کرد چاوەکانی داخست و باوەشی بە ولیام کرد دەستی لەزیک دەستم بوو کمێک وەستام کەڵنیابوم خەوت دەستیم گرت و منیش خەوتم

.
.
.

هەموویان لە ئاخچەکە بووین ئەمڕۆ ماڵیمامی جیمین هاتن وە وەک ئەوەی من بکوژ بم سەیرم ئەکەن باش بوو لەوەی مامم و داپیرەم لێرە نین

هەریەکەو خەریکی شتێک بوون جیمین و مارتن و جیسو و ولیام لەناو مەلەوانگەکەبوون زۆرداوایان کرد بەڵام من نەچوم ئاخر چۆن بچم لەکاتێکا لەو تەمەنەم مەلەوانی نازانم ئەویش بەهۆی باوکم

دایکم و خاتوپارک خەریکی ئامادەکردنی حواردن بوون پورم و ئەوان رۆشتبوونەوە بەهۆی دوێنێ شەو وە ئەوە باشترین بریار بوو باوکم و بەرێز پارک قسەیان دەکرد مامی جیمین و مامۆژنی تەنها سەیری دیمەنەکەیان دەکرد و قسەیان دەکرد بەڵام ئامۆزاکەی جیمین کە نازانم ناوی چیە زۆر بەسەیری سەیرم دەکا ئەوکچە کەمئەندامەش چاوەکانی لەسەر مەلەوانگەکەیە خۆم سەرقاڵی مووبایلەکەم کرد خەندەیەکی بچوکم کرد کە بینیم ئازیزترین کەسم نامەی ناردبوو

(مارییی من چیبوە من تەنها نزیکی هەفتیەک نەهاتمە خەت بەهۆی تاقیکردنەوەکانم ئەوهەمووشتە چیە روویداوە باشە ئەوە ئاسیەوایە دڵنیام دووبارە زۆری لێکردنی باوکتەوایە نەفرەت ئەوپیاوە بۆچیوازناهێنێ من دێم و تۆ دەفرێنم ئۆکەی )
نامەکەم خوێندەوە دووبارە گرنگی پێدای ئەو

(باشە کاتی پرسارە ئەمهەفتەیە چۆن بوو نەخۆش نەکەوتیت ئایا سینگت ئازاری هەبوە چیدەربارەی پەستانت ئایا جێگیرە )
وەڵامم دایەوەو موبایڵەکەم لابرد سەرەای ئەوەی لەمن دورەو لە وڵاتێکی ترە هێشتا گرنگیم پێدەدا چاوەکانم لەسەر موبایلەکە‌ لابرد سەیری مەلەوانگەکەم کرد جیمینم گرت کاتێک سەیری دەکردم لەکۆتای مەلەوانگەکە لەسوچەکەی وەستابوو قۆڵەکانی لەسەر لێوارەکەبوو ئەو ماسولکەی زۆر نەفرەتی هەیە کە ناتوانی سەیری نەکەی رێک چاوەکانی بریبۆ من هیچ هەستێک لەسەرروخساری نەبوو تالێکی بدەمەوە چاوەکانم لەسەری دوور خستەوە سەیری پێش خۆم کرد ئامۆزا کچەکەی بەجێگری هێشتا سەیری مەلەوانگەکەی دەکرد ئایادەبێ حەزی بەوەبێ مەلەوانی بکا یان بچێتەناو ئاوەکە هەستامەوە رۆشتمەلای لهوکاتەی کەسی لانەبوو

"دەتهەوێ بڕۆیتەناو ئاواکە "
وتم خێرا سەری بەرز کردەوە

"گاڵتەم پێدەکەی "
بەرەقی وەڵامی دایەوە

"نەخێر دەزانم ناتوانیت بەڵام دەتوانم داوا لە جیمین بکەم یارمەتیت بدا و دەتوانی چوپ بەکار بهێنی تاوەک و نوقوم نەبی "
بەهێمنی وتم

"تۆ نیشانی دەدەی خاوەنی جیمینی "
بەبێزاری وتی

"تەنها پێشنیارێک بوو "
بەهێمنی هەندێ جار رقم لەهێمنیەکەی خۆمە

"باشە مادەم لای تۆ ئاساییە ئەوەم دەوێ "
وتی ئەوم جێهێشت بەرەو مەلەوانگکەی چووم

"ماریۆن وەرە دەی تکایە "
ولیام وتی بەڵام رەتم کردەوە بەلێوارەکەدا رۆشتم تاوەکوو گەیشتمە جیمین راستەو خۆ وازی لەوشەرە ئاوە هێنا لەگەڵ جیسوو مارتن بەرەو من هات

"جیمین دەتوانی شتێکم بۆ بکەی "
بەهێواشی وتم

"بێگومان بەڵام سەرەتا پێمبڵێ گۆنمی چی بەتۆ وت"
بەهێواشی پرسی تاکەس گوێبیستی ئێمە نەبێ

برۆکانم گرژ کرد بەڵام کەزانیم ناوی ئامۆزاکەی گۆنمیە ئاسای بومەوە

"باشه هه ر خۆی بۆ ئەوداوای ئەکەم "
بتێنەگەیشتنەوە سەیری منی کرد

"وادیارە حەزی لێیە مەلەوانی بکات و بێتەناو ئاوەکە بەڵام ناتوانێ بۆیە هاەم داوا لەتۆبکەم یارمەتی بدەی "
وەم سەیری جیمینم دەکرد کە لەئاستی ئەو دانیشتبووم

"نەخێر "ڕەتی کردەوە

"بۆچی دەی جیمین دیارە حەزی لێیە تکایە "
بەتکاوە وتم

"ماریۆن ئاخر "
قسەکەیم بری

"دینیمین تەنها بیگرەو تەواو "
بەپێداگری وتم ماوەیەکی سەیری منی کرد دوواتر ئامۆزاکەی

" باشە بەڵام پێی بڵێ تەنها لەبەر خاتری تۆ رازی بووم "
بەبێزاری وتی تێنەگەشتم بەتەواوی مەبەستی چیە

"سوپاس "
خەندەیەکم پێشکەش کرد و ئەویش روخسارە بێزارەکەی گۆرا بۆ خەندە

"دەی وەرە با ئامادە بکەم "
وتم ئەوم بەرەو ژورەوە پاڵنا بەختم هەیە ئەوانی تر ئاگادار نەبوون بردمە ژورێک و جلی مەلەم بۆ دەردێنا

"ئاساییە گەر پشکنینەکانت ببیم " پرسیم پارچەیەک جلی ژێرەوەم دەرهێنا کەخۆێ داوای کرد

"بۆچی "

"من دکتۆرم واتە لەبەشی دکتۆری دەخوێنم تەنها ساڵێکم ماوە تەنها حەزم کرد بیبیام بیستم دکتۆرەکە وتویەتی ئەگەری چابوونی کەمە بەڵام من چەندیا پسپۆر ئەناسم لەزۆربەی بوارەکان گەر لات ئاسای بێ ئەمەوێ نیشانی ئەوانی بدەم "
بۆم روون کردەوە تەنها گوێی گرتبوو

"تۆ بەزی بەمندا دێتەوە "
بەرەقی وتی کاتێک جلی ژێرەوەم لەبەری دەکرد

"ههرگیز بەڵام ئەگەر تۆ باش بیتەوە لەوانەیە ئەوناخۆشیە کۆتای بێت و هەموو شتێک ئاسای بێتەوە "
بە ئارامی وتم بەشی خوارەوەشیم بۆی پۆشی

ئێستا تەنها جلی ژێرەوەی لەبەرە ئەوە کەمێک شەرمەزار کەرانیە بۆ ئەو

کەمێک وەستا بیری دەکردەوە دواتر زەردەخەنەی کرد هەرەندە بە کچێکی باش ناچێ بەڵام لەوانەیەی ئەوکاتە رزگارم بێ لەو هاوسەر گیریه

"ًباشە "
بەدڵخۆشی وتی

"بالەنێوانی حۆمان بێ هێشتا نازانم دکتۆرەکان چی دەڵێن"
وەم کاتێک چەند پاراوێم لێی وەرگرت و وێنەم گرت

"باشە "
وتی ئەوم بەرەوو دەرەوە برد بەرەو لای جیمینم برد

"جیمین"
بانگیم کرد کە گەیشتمە لای پشتی لەمن بوو

"گیان "
وەی ئاوری بۆلام دایەوە بەخەندەوە سەیری کردم

"با یارمەیی بدەم "وتم چوپەکەم دەخستە بهری تا نوقم نەبێ بەهێوایشی بەرزم کردەوە جیمین ئەوی گرت و بردیە ناو ئاوەکە گۆنمی توند شانەکانی جیمینی گرتبوو

"تەوا دەتوانی بەرم بدەی "
جیمین وتی بەبێزاری

"دەترسم "
گونمی وتی

"هیچ نابێ ئێستا بەرم بدە من چوپەکانی دەستیشت بۆ ئەبەستم "جیمین وتی دووری خستەوە بۆچی ئەووکچە لەخۆی دوور ئەخاتەوە

چوم لە نزیک مەلەوانگەکە دانیشتم سەیری مووبایلەکەم دەکرد پشکنینەکانوابزانم سەدا دوو ئەگەری باش بوونی هەیە وابشترە بۆ پسپۆرێکی بنێرم لەو بیرکردنەوانە بووم جیمین بانگی منی کرد
سەریم کرد بچی گونمی ئەوەندە خۆی لێنزیک دەکاتەوە ئەویش بێزار دیارە

"ماریۆن تا ئێرە دێی "
جیمین وەی بە ناچاری بەرەو ئەو چووم

"بەڵێ "
وتم خۆم نەویکرد و لەئاتی ئەوان دانیشتم

"شیرینەکەم بۆچی نایەیت مەلەبکەین بەیکەوە "
جیمین وتی شیرینەکەم وەک دووحۆشەویست هەڵسوکەوتم لەگەڵ دەکا خوایە گیان سەبر و تەحەمولم بەیتێ

"من حەزی پێناکەم جیمی ... ئاااااا "
قسەکەم تەواو نەکرد لەلایەن جیمینیەوە راکێشرامە ناو ئاوەکە


.
.
.
.
بەردەوامە

ڤوت و کۆمێنت بکەن

Continue Reading

You'll Also Like

13.5K 1.5K 46
پێشەکی چیرۆک ... کوڕێک بە ناوی پارک جیمن لە سیئۆل دەژی ئەو دڵڕەق و بەدناو و بێمانای و هتد بوو بەڵام هەموو ئەو شتانە هۆکاری لە پشتەوەیە . ئەو سەیرێکی...
364 85 4
تیا لۆکهارت:21ساڵە، تازە گەراوەتەوە بۆ شارۆچکەی ناوخۆیی خۆی لە لۆس ئەنجلۆس بەدوای کاری چاودێریکردنی منداڵ دەگەرێت،کە ئەمەش ئەوەیە کە زۆر حەزی لێیە بی...
71.4K 9.8K 36
Seokjinက ငါ့အိမ်ကကျွန်လေ... အိပ်စရာလူကုန်ရင်တောင် သူနဲ့တော့မအိပ်ဘူး၊ ကျွန်စော်နံလို့...[ABO/kookjin]
57.4K 8.4K 44
ژیـــان تــەنهــا درۆیــەڪــە بــۆ مــن تڪــایــە شــتــێــڪ بــڪـە تــا بــتــوانــم رقــمـلــێــت بــێــت ""مــن تـەنهــا خــۆم ئـەخــەڵــەتــێــن...