i found you

By btscorelove

2.3K 340 90

هەندێک جار خەو هێندە ئاسان نایەت کە دەمانەوێت، بەڵام بۆ تای لەدوای ئەو خەونی نامێنێت<\٤ - تایکوک More

بەشی دووەم🤍
بەشی سێیەم🤍
بەشی چوارەم🤍

بەشی یەکەم🤍

982 105 21
By btscorelove



هەندێک جار ئەو ئەو خەوانەی کە هەمانە هەرگیز بەو ئاسانیە نایەن، بەڵام هەندێک کەسیش بۆ ساتێک خەو و چاو داخستن گیان دەستپێرن بە ئاسمان!
~~~~~~~~
تای بەناو هۆڵی نەخۆشخانەکە دەڕۆشت ئەو هەرگیز
حەزی بە بۆنی ئەو دەرمان و ئەرزە نەبووە هەستی
دەکرد یەکێک قورگی دەگرێت ، چاوەکانی پڕ ئاو
دەبوون کە هەوا ساردەکە لێدەدا لە پەنجەرە کراوەکە
لە ناوەڕاستی مانگی حەوت شتێک ڕوودەدات!

تای بەڕێکەوت بۆ شوێنی وەرەقە پڕکردنەوەکە
ئەو دەهات دەرمان بۆ باوکی وەربگرێت کە
بەدەست هەناسە توندی دەیناڵاند بەڵام ئەو
بەهێواشی دەیتوانی ببینێت کە بەرەو باشی دەڕوا
بۆیە بەردەوام دەڕۆشت بۆ نەخۆشخانە تا
دەرمانە تایبەتەکانی وەربگرێت!

هەندێک جار ئەو دەستی بە دەماقاڵێ دەکرد
لەگەڵ باوک و دایکی دەربارەی هاتنی بۆ
نەخۆشخانە حەزی بەو کارە نەبوو، نەیدەویست
کاتی ڕۆشتنی بۆ دەرەوە سەیری هیچ ژوورێک
بکات، دڵی پارچە پارچە دەبوو کە دەیزانی
هیچ لەتوانایا نیە بیکات بۆ ئەو کەسانە ..

لەپڕ یەکێک بە پەڕۆیەکی سپی بەبەردەمی ڕۆشت
"نا تکایە"
ئەو مرد، من بۆ وا دەکەم،من بۆ لێرەم.
تای زیاتر هەستی بە هەناسە توندی دەکرد
نەخۆشخانە شوێنێک نەبوو تای وەک
شتێکی ئاسای لێی بڕوانێت..
"بەیارمەتیت دەتوانی بڕۆی"

لەپڕ دەنگێک تای هێنایە دەرەوە لە خەیاڵی
و ئاوڕیدایەوە و بڕۆکانی لێک نا ، کێشە چیە
ئەگەر ئەم لە ناوەڕاستی هۆڵەکە بۆستێ؟
"ئایا کێشە هەیە من لێرە بۆستم؟"
تای پرسیاری کرد لەو کوڕە چاو قاوەییە
"نا باوەڕناکەم بەڵام بۆ وەستای؟"
دیارە تای نەیزانیوە لە دواوەی بووە..
"تەنها بیرم کردەوە.."
"لەچی؟"
زۆر پرسیار دەکات همم
"لە نەخۆشخانە نامەوێ بێمەوە ئێرە"
"ئایا نەخۆشیت؟"

"نەخێر..بەڵام ئێرە وام لێدەکات کە هەستبکەم یەکێکم"
"کەواتە لێرە دەڕۆیت؟"
حەز بە پرسیاری زۆر ناکەم بەڵێ وە دەبێ بڕۆم،
"بەڵێ..ماڵئاوا"
تای ویستی بڕوات بەڵام لەپڕ دووبارە وەستا
"بەیارمەتیت هێی"
ئاوڕم دایەوە ئەو زۆر پرسیار دەکات ئاهـ.
"ناوت چیە؟"
ئەو تەنها نەخۆشێک و کەسێکی نامۆیە گرنگ نیە
بەڵام شایستە نیە کە ناومی پێبڵێم ،دەبێ بڕۆم
تای بیری کردەوە
"پێوسیت ناکات بزانی"
"ئۆهـ ، تێدەگەم لێت، بەڵام ئەگەر ئەمە شایەنی بوو
من ناوم جیۆن جەنگکوک'کە"
تای بەخێرای ئاوڕی دایەوە و ڕۆشتە دەرەوە
لە نەخۆشخانەکە، هەست بە نەخۆشی دەکرد.

دوو هەفتە ڕۆشتووە بەسەر کۆتا جار تای
سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد ، بەڵام ئەوەتا دووبارە
لێرەیە ، سەیری ئەو ئافرەتە دەکات کە هەمووکات
دەرمانەکانی لێ وەردەگرێت، دەمووچاوی ئافرەتەکە
بووە بە بەشێک لە ڕۆتینی ژیانی تای و ئەوەش بێزاری
دەکرد هەستی بە خۆشی نەدەکرد..
دەستی بە هەندێک ئیمزای سەر وەرەقە کرد هەتا
گوێی لەو دەنگە بوو
"هێی..ئۆهـ ئەوە تۆی!!"

"جەنگکوک؟!"
"ئۆهـ بەڕێز بێ ناو"
"بەو شێوە بانگم مەکە"
"هاها، پێم وابوو تۆ وتت کە نایەیتەوە؟"
"بەڵام ڕێک وام نەوت کە نایەمەوە.."
"بەڵام مەبەست بوو"
"ئێ کەمێک مەبەستم بوو"
بۆچی دەبێت ڕووبەڕووی ئەم کەسە نامۆیە بم؟
ئەو وەرەقانەی کە ئیمزای کرد دایەوە دەستی
خاتوونەکە
"چی تۆی هێناوە بۆ ئێرە؟"
"ئۆه منیش ویستم هەمان پرسیار بکەم"
تای پرسیاری کرد..
"ئۆهـ من هەموو کات لێرەم"
"سەردانی کەر یان؟"
"نەخۆش"
ئۆهـ نە دەبوو ئەو پرسیارەم بکردایە.

"ببورە نەمویست بەم شێوە قسە بکەم"
"نا ئاساییە ههه دڵگران مەبە"
دەبوو بمزانیایە ئەو لە کەسی ئێرە ناچێ ئاسای
دەمووچاوی زەعیف و پێستی سپیە جلەکانی
کەمێک نامۆن..
تای ویستی زۆر سەیری ئەو نەکات.
"ئاهـ ، ئەگەر گرنگیش نەبێت لات من جۆری
نەخۆشیەکەم کەم خەوییە گوێم لیبوو دکتۆرەکەم
وای وت"
هەوایەکی سارد لە پێستی تای داو کەمێک ترساندی
نەک کەمێک لەوانەیە زۆر ئەو دەیزانی ئەم
نەخۆشییە چیە؟..ئەو زۆر نیگەران بوو کە
نەیدەتوانی وشیەکی گونجاوی پێبڵێت..

"پێم وانیە بمەوێ پرسیار بکەم لەسەر جۆرەکەی"
جەنگکوک پێکەنی بە هێمنی..
"لە ڕاستیدا منیش نازانم ئەوەی بیرمە ئەوەیە کە
بە کەمی دەتوانم بخەوم یاخود ناتوانم"
ئایا هێندە قورسە بۆ مرۆڤێک چاوەکانی داخات و بنوێت؟
تای نەیدەتوانی بیر بکاتەوە تەنها زەردەخەنەیەکی
زۆۆر لاوازی کرد بۆ جەنگکوک..
"ئایا هەموو ڕۆژ لێرەیت؟"
"بەڵێ ماوەی چوار هەفتەیە لێرەم"
دیارە تازە نەخۆشیەکەی دۆزیوەتەوە..

دوای ئەوە هیچ قسەیەک نەکرا زۆر قورس بوو
بۆ تای کەسێک ئارام کاتەوە کە خۆی ئارام دیارە..
"کەواتە من دەڕۆم"
مەهێڵە بێتە ژیانت، بێدەنگی بکە، ئەو نەخۆشێکە
"ئاهـ یەک خولەک"
تای بەتوندی دانەکانی پێکەوە نا
"من دەبێت بڕۆم جەنگکوک"
تکایە ئەم کارەم بۆ قورس مەکە
"تکایە ئەگەر دەتوانی گوێم لێبگرە"
دەستەکانی لەسەر سکی داناو چەمایەوە جەنگکوک
"تەنها خولەکێک دەخایەنێت"

ڕاستە تای قسە لە ڕوو بوو هەرگیز قسەی ناو لێوەکانی
قوت نەدەدا، بەڵام ئەو دڵڕەق نەبوو، ئەو هەناسەیەکی قوڵی
دا و ئاوڕی بۆ جەنگکوک دایەوە..
"چیە؟ دەزانی بەڕاستی دەبێت بڕۆم"
هەر لەو ساتە چاوەکانی جەنگکوک گڕێکی
گەرمیان لێبەرز بوویەوە زەردەخەنەیەکی جوان
لە ڕوومەتی هاتە دەر هێندە جوان دەیگریاندی!
بەڵام لەپڕ مۆبایلەکەی دەرکرد ، نابێت داوای ڕەقەمەکەم بکات..

ئێستا دەبێت چی بکەم؟ ئەو چی دەڵێت؟
لەڕاستیدا تای هیچ شتێکی سەرسام کەر و جوانی
لە جەنگکوک نەدەدۆزیەوە و دایم پرسیاری
دەکرد بۆ دەبێت لەگەڵ نەخۆشێکی وابێت؟
تەنها ئەوەی لەسەر بوو هەتا کات هەبێت ئەو
لە خۆی دووربخاتەوە ئەو دەیتوانی ڕەتی کاتەوە
داواکەی، بەڵام نازانێ بۆ ناتوانێ وشەکانی ڕێک بخات؟
"من..من زۆر....نامە نانووسم..."
نەیتوانی تەماشای جەنگکوک بکات و چاوی
لەسەر مۆبایلەکەی بوو
"وە من دایم سەرقاڵم و کارم زۆرە بۆیە پەیوەندی
درووستکردن لەگەڵ من..هەست ناکەم کارێکی باش ..بێت"

دەستی جەنگکوکی بینی کە چۆن بەهێمنی مۆبایلەکەی
دەباتە دواوە، ئایا زۆری وت لە دوورخستنەوەی!

"بەڵام.."
تای شۆک بوو کە ئەم وشەی هاتە دەر لەدەم
بێویستی خۆی، بۆچی دەبێت شتێک بڵێ بەم کاتە؟
هێشتا دەیتوانی دەستی جەنگکوک ببینێ کە لە
هەمان شوێن وەستاوە..
"وابزانم قسەکردن لە گەڵ کەسێک کەم کەم کارێکی
خراپ نابێت..."
سەیری بەرزکردەوە تا جەنگکوک ببینێت،
چاوەکانی ڕەنگی ڕاستی هەنگوینی خۆیان دەردەخست.
تای ڕەقەمەکی خۆی نووسی و مۆبایلەکەی دایەوە
دەست جەنگکوک بەڵامجێی ناو تۆمارەکە بەتاڵ بوو

"سوپاس"
ئەو زۆر دڵخۆش و پەرۆش دیار بوو بینیم کە
لە جێی ناوتۆمار کردنەکە ناوی منی بە بەڕێز
بێناو سەیڤ کرد..
"پێویست ناکات بەوە ناوەکەم سەیڤ کەیت"
"تای..ناوم تای'یە"

خۆر بەهێمنی دەسووتا ئاسمان پرتەقاڵی دایگرتبوو
تای لەسەر جێگاکەی بوو لاپتۆپەکەی لەسەر کۆشی
دانابوو بەهێمنی سەیری شاشەکەی دەکرد کە ڕووناکیەکەی
لە ڕووخساری دەدایەوە و چاوەکانی سەرقاڵ کردبوو

"نەخۆشی کەم خەوی"

پاشان تای بەناو پەڕەکە ڕۆشت و کەمێک گەڕا

«جۆرێکی دەگمەنی ڤایرۆسە کە پەلاماری بەشی
دواوەی ڕژێنی کاژی دەدات و وا لە هۆرمۆمی نووستن
دەکات کاری خۆیان تەواو نەکەن لە کۆتای مێشکدا
وە دەبێتە هۆی خەیاڵکردن، کێش لەدەستدان،ووڕێنەکردن
و حاڵەتی مردنی تێدا ڕوودەدات بە لەکار کەوتنی بەشەکانی
جەستەی وەک هەرس و قاچ ودەست»

لێوەکانی تای زیاتر باریک دەبوونەوە کاتێک دووبارەو
دووبارە ئەو پەیچەی دەخوێندەوە زۆر ترسناک بوو
"هیچ چارەسەر نیە..ها؟؟"
بەردەوام بوو لە خوێندنەوە
«ئەو کەسانەی ئەم جۆرە نەخۆشیانەیان هەیە
بەهۆی لەدەستدانی کۆئەندامە سەرەکیەکان دەمرن و
تەمەنیان لە ساڵێک کەمتر تێپەڕدەکات»

تای دەمووچاوی خوراند بە هەردوو دەستی و
لەژێر لێویەوە وشە تێپەڕ دەبوو
"بێگومان دەمرن"

بەهێمنی دەمووچاوی لەناو دەستی نا..
«بیردەکەمەوە ئاخۆ جەنگکوک ئەمە دەزانێ؟"
«هێڵی ڕەشی چاوەکان ئاشکراترینن»
چاوەکانی جەنگکوک زۆر جوان دیار بوو
کە چەند کز و هەڵئاوساو ڕەش بوو بوو چواردەوری
"ئەوەنەی دەزانم خەو بەو ئاسانیە نایەت کە دەهات"
تای ئەو وشانەی بیردەکەوتەوە کە جەنگکوک پێ وتبوو

تای بەهێمنی دەستی بە لوتیەوە گرت و جۆرێک لە هەناسەی
هەڵکێشا و بەڵام وەک پێکەنین دایەوە ، باوەڕی
نەدەکرد کە ئەو پەیچە و زانیاریانەی دەخوێندەوە

"هاوڕێ کە من هەمە.."
تا ئاستی کەم دەبوو ئەمە بڵێ هاوڕی!

*نامەی نوێ*
لەلایەن جەنگکوک: (نێردراوە ٢٥/٧ کاتژمێر یانزدە)
<هێی! هیوادارم کاتەکەی بێزارکەر نەبێت>

تای مۆبایلەکەی هەڵگرت لەسەر مێزەکە و
سەری لەژێر بالیفەکەی دەرهێنا و بەهێمنی نامەکە
لەسەر شاشەکە دەرکەوت ،بەڵام بۆداتێ دوودڵ بوو
کە ئایا دەیەوێت جواب بداتەوە یاخود نا..
تای چاوی لەسەر مۆبایلەکە هێشتەوە تا شاشەکە ڕەشی
داپۆشی و ڕووناکی لەسەر دەمووچاوی تای نەما
بەڵام نەیتونای هیچ بکات بۆیە جوابی نەدایەوە

دوای ئەوە تای بە هێچ شێوەیەک نامەی بۆ نەهاتەوە
وا کاتژمێرێک ڕۆشتووە بەسەر نامەکەی جەنگکوک
هەرچەنە تای تا ئێستا بەخەبەرە .

ڕۆژی دواتر~
تای بڕیاری دا لەماڵەوە بمێنێتەوە هیچ هەستی
بەباشی نەدەکرد کە بڕواتە نەخۆشخانە وە
ماڵەوە لە دەرەوەی شار بوون ، سیئۆل زۆر خراپ
دەهاتە بەرچاو لەم ڕۆژانە..

تای مۆبایلەکەی بەرزکردەوە و تەماشای ئەو مامەیەی
کرد کە جەنگکوک ناردبووی بۆی..
نامەکەی کردەوە و کیبۆردەکە بەرز بوویەوە و کەمێک
بیری دەکردەوە کە دەیەوێ چی بنێرێت..

تای:(٤:١٢خولەک):-
<سڵاو>

جەنگکوک:
<هێ..هێی>
<دیارە ئەو کاتە نامەم ناردووە کە خەوتبووی>

تای کەمێک وەک گەمژە دەرکەوت ئەو بەهەموو
ژیانی کەس نەبووە بەم خێراییە وەڵامی نامەکەی بدایەوە

تای؛
<وایە،لەوانەییە ڕاست بکەیت>
<وە جەنگکوک تۆ زۆر پرسیار دەکەیت>

جەنگکوک:
<دەزانم! ئەوە کەمێک ئیشی منە>

تای هەستی بە نامەکانی جەنگکوک دەکرد
وەک بڵێی چەند ساڵە هاوڕێن و تازە قسە دەکەن

جەنگکوک:
<چۆنی ئەمڕۆ!؟>

تای:
<ئاهـ سوپاس تەنها کەمێک خەریکی وێنە کێشانم>

جەنگکوک:
<وێنـــــە؟! بەڕاستی؟منیش وێنەکێشم با وێنە بکەین>

تای هەستی ئەکرد بە هەموو ئینێرجیەی جەنگکوک
وە کەمێک بۆ ئەو قورسبوو تا هەڵبکات لەگەڵ
کەسێکی وا بۆیە هەستی کرد ئەمە شتێکی
دووروو درێژ دەکات پێی..

تای:
<ئا..بێگومان..مەبەستم ئەوەیە ئەگەر دەتوانی لە
نەخۆشخانە بڕۆیت و ڕێگەت پێبدەن!>

جەنگکوک:
<دەتوانم،هێشتا ئەتوانم بڕۆم و زۆر کاربکەم
بۆیە تاکە کێشەم خەوە>

تای زۆر پێی سەیر بوو ئایا جەنگکوک خۆی گەمژە دەکات
وا کار دەکات و دڵخۆش دیارە وەک بڵێی کەم خەوی
شتێکی ئاساییە؟! هەرچەنە تای لە هەموو جۆری
نەخۆشیەکەی دەزانی بەڵام تێنەدەگەیشت بۆ جەنگکوک
بەم شێوە کاردانەوەی ئەرێنی زۆرە وەک بڵێی لەناو
کێشەیەکی گەورەنیە!؟

تای:
<زۆرباشە هەفتەکەی تر یاخود دووهەفتەی تر
دێم بۆ نەخۆشخانە>

جەنگکوک:
<دووهەفتەی تر یان زیاتر؟>

تای:
<ئەوەنە دوور نیە بۆیە ، وە لەوانەیە
کارەکەم پێشخەم>

جەنگکوک:
<نا، ئاساییە، لەوانەیە تا ئەو کاتە بتوانم بتبینم
هێشتا کاتم ماوە>

ئەو وشەیە (هێشتا کاتم ماوە) لە مێشکی تای
وەک ئاڵتوون نوسا بە خانەکانی ، بەهێمنی دووبارە
سەیری شاشەی مۆبایلەکەی کردەوەئ، ئایا جەنگکوک
دەزانێ کە ئەم نەخۆشیە چۆنە بۆ توشبوان؟ یان دووبارە
ئێمە خۆمان لە گێلی دەدەین؟
تای:
<زۆرباشە دواتر دەتبینمەوە>

"تای!"
دووهەفتە تێپەڕی بەسەر بینینی تای و جەنگکوک بەڵام
ئەمجارە تای لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە چاوەڕوانی
جەنگکوکی کرد،تای مۆبایلەکەی خستەوە ناو
چاکەتەکەی و بینی کە یەکێک لە هەرە پڕ وزەترین
نەخۆشەکانی نەخۆشخانەکە لەبەردەمی وەستاوە..

"واهـ ماوەی هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە نەهاتوومەتە دەرەوە"

هەردووکیان بەیەکەوە ڕۆشتنە شوێنی مەبەست بۆ کێشانی
وێنە شوێنە ئەکادیمیەکەی تای کە فێری خوێندن بوولێی
جەوی دەرەوە هەوایەکی ساردی هەبوو ، بەڵام بێزارکەر
نەبوو..

"ماوەیەکی زۆرە وێنەم نەکێشاوە"
تای وەرەقەکەی دا بەجەنگکوک ودەستی کرد
بەوێنە کێشان هەندێکجار بە مێشکی تای دەهات
دەبێت چەند ماوەش بێت کە نەخەوتووە؟
بەڵام کە تای سەیری وێنەی جەنگکوکی کرد
پێوەی دیار بوو کە وێنەکێشانی بیرچووەتەوە
ئەو ماوەیە تۆبڵێی کە چەند درێژ بووبێت..
لەپڕ جەنگکوک دوونارە داوای وەرەقەی دەکرد
زیاتر و زیاتر و زیاتر..

بیرکردنەوە لە جەنگکوک کە بەنەخۆشیەو
هەوڵ و هیلاکیە ئاواش ئینێرجی زۆری هەیە شتێکی
باش نەبوو بۆ تای،بەڕێگا دەڕۆشتنەوە ماڵ، بەڵام
تای بیری دەکردەوە ئەگەر ئەو نەخۆشنەبوایە هەرگیز
ڕەقەمەکەی خۆی پێنەدەدا..

دوای چەند خولەکێک جەنگکوک بەلای هۆڵێکی بالێت
تێپەڕی چاوەکانی جەنگکوک خۆری سوتاوی تێدابوو
وادیار بوو ئەو لە وێنەکێش باشتر بوو
جەنگکوک بەناو هۆڵەکە ڕۆشت و
تایش بە نا ئومێدی ڕۆشت لەگەڵی لەوانەیە ڕاکردن
باشترین شت بوایە کە تای بیکردایە ئەو ڕۆژە نەک
بیرکردنەوە

دوای کەمێک وەستان لەسەر مەسرەحەکە جەنگکوک
کەمێک جوڵەی ئاسای کرد هەندێک ئاسان و هەندێک
قورس و هەندێک جوان، هەمووشت جوان بوو
خولانەوە و دەست بەرزکردنەوە

"نایابە" تای بەهێمنی ورەی جەنگکوکی بەرز کردەوە
جەنگکوک وا دیار بوو خەیاڵی لای تای نەبوو کە لەسەر
مەسرەح بوو لەگەڵی ئەو کەمێک بە دوور دەڕوانی تەماشای
هەموو ئەو کورسیە بەتاڵانەی دەکرد..
"ئەوان..ئەوان لێرە نین، وایە؟"

تای سەیری کوورسیەکانی کرد کەسی لێنیە
جگە لەم دوانە ئایا ئەوان لێرە بوون پێشتر؟
"دەی با بڕۆین"
"بێگومان"

دوای ماوەیەک لە ڕۆشتن تای داوای کرد کە
جەنگکوک بێتەوە ماڵەوە لەگەڵی دوای ئەو ڕۆژە درێژە
شتێکی ئاساییە ئەگەر بانگی بکەیت وایە!؟

دوای ماوەیەک لەبەردەم دەرگاکە تای ڕۆشتە ژوور
"کەس لەماڵەوە نیە"
جەنگکوک چووە ژوور لەدوای تای
دوای ئەو ئێوارە ساردە گەرمی ماڵەکە بەر پێست و
ڕووخساری جەنگکوک کەوت سەڕەرای ئەوەی
لە ڕێگا تای چاکەکەتەکەی خۆی دا بە جەنگکوک
"ئێرە گەرمترە"
"هیوادارم وابێت..ژوورەکەم لێرەوەیە"

جەنگکوک لەدوای تای ڕۆشت ماڵەکە کەمێک
جوانتر دەرچووبوو ئەوە لە ماڵێک زیاتر بوو
بۆ جەنگکوک ،جەنگکوک لە خەیاڵی سەیرکردن
ئاگادار نەبوو کە تای وەستا لەپێشی بۆیە بەهێواشی
بەر پشتی تای کەوت وا دیارە گەیشتنە بەردەم ژوورەکەی
تای..

دوای کەمێک جەنگکوک ڕۆشتە ژوور
"بەئارامی دانیشە"
تای پێشنیاری کرد کە جەنگکوک شوێنێک هەڵبژێرێت
"ئایا سەر بێدەکەت دەبێت"
"هەر شوێنێک بەدڵتە"
جەنگکوک بەهێمنی لەسەر بێدە نەرم و فراوانەکەی
زۆر گەورەنەبوو بەڵام لەوەی نەخۆشخانە
باشتر و خۆشتر بوو دانیشت
"دەتەوێ سەیری فیلم کەین؟"
"هەرشتێک بێت باشە"
تای دیقەتی دا کە جەنگکوک کەمێک دەلەرزێ
بۆیە بەهێمنی بەتانیە شینەکەی دا بە جەنگکوک
"تۆ دەلەرزی خۆت داپۆشە"
"سوپاس..سەیری چی دەکەین؟"
"همم, لەنێو دڵم بدە"
"چەنێکە؟!"
"کاتژمێرێک و شەش خولەک پێموابێت"
جەنگکوک کەمێک لە بەتانیەکەی دا بەخۆێ
"خۆت باش داپۆشە"
"سوپاس، هاها خۆت دەزانی پێشتر دەمتوانی بەرگەی
سەرما بگرم، بەڵام شت ڕوودەدا"
کەمێک بێدەنگی ژوورەکەی گرت
"بێگومان"

دەرەوە ئاسمانی ڕەش دیار بوو هەێمن هێمن باران
دەباری نزیکەی ٥٠ خولەکێک تێپەڕیووە بەسەر
فیلمەکە ،لاپتۆپەکە لەسەر بێدەکە بوو جەنگکوک لەلای
خۆی پاڵیدابوویەوە و وەک بڵێی هیلاکە، دیارنیە
وادیار بوو کە خەوتووە چاوەکانی کز دیار بوو

"جەنگکوک"
تای پرسیاری کرد و سەوتی کەمێک گڕ بوو
بەهێمنی چاوە قاوەیەکانی جەنگکوک سەر شاشەکەی
جێهێشت بۆلای تای کە قسەی دەکرد ئەو
نەنوستبوو ئەوە تای بوو کە خەوتبوو، بەڵام دەنگی
بارانەکە خەبەری کردەوە
"ببورە من زیاتر لە جارێک سەیری ئەم فیلمەم کردووە
بۆیە خەوم لێکەوت"

"ئاهـ کێشە نیە، ئێرە ماڵی تۆیە بۆیە کەی ویست دەتونای بنوی"
"نەک کاتێک میوانم هاتبێت"
"ئاساییە ، من میوان نیم دوای ئەوەش ئێمە هاوڕێین"
دوای ماوەیەکی کورت دووبارە جەنگکوک قسەی کرد
"ئێمە ماوەی کاتژمێرێک لەدەرەوە بووین"

"منیش هیوادار بووم کە بەم شێو بخەوم ، من بەغیلیت پێدەبەم"

دەرزی بەهێمنی بە سنگی تای دەچەقین کە بیری دەکردەوە
کەچەند بێڕێز بوە کە بەم شێوە خەوی لێکەوتووە،
لەبەردەم کەسێک گەورەترین کێشەی هەیە کە بخەوێت
"کە بێمێشکم"
تای بەهێمنی وای وت بەڵام جەنگکوک توانی گوێی لێبێت
"هاها مەگری ئەوە ئاساییە"
"لەڕاستیا فیلمەکە زۆر خۆشە کەمێک سەرم لێدەشێوێنێ
بەڵام زۆر نایابە دەمەوێ دووبارە سەیری کەم"

تای بیری کردەوە کە ئەم کوڕە هەندێک شت هەیە لە خۆوە
قسەی لەسەر دەکرد ئاسای نەبوو ماوەی کاتژمێرێک و زیاتر
بۆ ئەو دابنیشێت بەدیار فیلمەوە لە کاتێک نەخۆشە ئەو
زۆر شت هەیە دەبارەی ئەم کوڕە دەبێت چارەسەر کرێت

"ئایا ماندوو نیت؟"
تای بەهێمنی لێوەکانی لێک جیا کردەوە
"زۆر شەکەتم"
جەنگکوک زۆر ڕاشکاوانە قسەی کرد
ئەو لە ماندوو زیاتر هەبوو لە جەستەی
"چاوەکان دابخە کەمێک "
فیلمەکە لە کۆتایەکانی بوو
"من دەڕۆم ئاو دێنم بۆ خۆمان"
تای جەنگکوکی بە جێهێشت بەتەنها لەگەڵ فیلمەکە
دوای ماوەیەک تای گەڕایەوە بەڵام بینی کە جەنگکوک
بەتەواوی شوێنی خۆی گۆڕیووە لەسەر بێدەکە
و لەسەر پشتی پاڵکەوتووە و ڕووی لە سەقفی ژوورەکەیە
دەستەکانی لەسەر سکی بوو بەڵام دوای ماوەیەک
پشتی لە تای کرد وا دیار بوو دەیویست جێگە باشکات
بۆ خۆی..

ئەگەر تای جەنگکوکی نەناسیایە وای دەزانی کە
زۆر بەخێرای خەوی لێکەوتووە ، ژوورەکە تاریک
بوو تای بەهێمنی بەڕێکەوت بۆ سەر بێدەکە تەنها ڕووناکی
لامپی سەر مێزەکە بوو

دوای ماوەیەک تای لەسەر بیدەکە لە تەنیشت جەنگکوک
پاڵکەوت لەسەر پشت و سەیری سەقفی ژوورەکەی
کرد تا ماوەیەک بێدەنگی بوو پێش ئەوەی تای پرسیار بکات
"چۆن هەستێکە؟"
"خراپترین"
دوای کەمێک جەنگکوک ڕووی کردە تای
"بە کەمی دەتوانم چاوەکانم لە بەیانیان بکەمەوە و وە بە
شەوان دایان بخەم"
ئەو زۆر ڕاستگۆ بوو لەگەڵ خۆی
"ئەوە توڕەت دەکات؟"
"لەسەرەتا زۆر توڕەی دەکردم کە بۆ وام لێهات
بەڵام دوای زانینی نەخۆشیەکەم لام ئاسای بوو
و خەو و خەون شتێلی قورس بوو بۆ من"

سەیری جەنگکوکی دەکرد گوێی لە هەموو وشەکانی
جەنگکوک دەگرت کە دەیووت

"منیش هەندێک جار کێشەم لەگەڵ خەونەکانم بوو"
تای بەهێمنی بەردەوام بوو
"خەونم دەبینی کە قۆڵەکانم هەڵدەوەرین لەکاتی
وێنەکێشان و پەنجەکانم دەشکان..شتێکی تەسناک بوو"

"وایە" جەنگکوک زیاتر و زیاتر هیلاک دەبوو
تای دەیزانی کە چەن هیلاک و پێویستی بە خەوە بەڵام
چی لەدەست دێت سودی نیە..
هەندێک جار جوڵەی دەکرد بەم دیوو بەو دیوو
کە ئاماژەبوو بۆ هیلاکی و شەکەتی لە کەم خەوی

تای ئیدی قسەی نەکرد پەنجەکانی لێک ئاڵاند و لەسەر سکی
داینا و ئیتر هیچ وشەیەکی نەوت وە کۆتای بە قسەکردن
لەنێوان هەردووکیان هێنا

دوو کاتژمێر تێپەڕی بەسەر کۆتا قسەکردنیان
تای هێشتا نەخەوتووە بەڵام جەنگکوک بەوەی نەدەزانی
تای بەهێمنی چاوەکانی لێکنابوو تا وادەرکەوێت کە
نووستووە،تای نەیدەتوانی بنوێت نەک لەبەر جەنگکوک
بەڵکو لەبەر ئەو هەستەی بۆی هەبوو کە چۆن ئاسان
نیە تا بتوانێت بخەوێت.

تای بە هێمنی سەیری جەنگکوکی کرد کە پشتی لێبوو
تای وا باوەڕی کرد کە تەنها ئیسراحەت دەکات و نووستووە
بەڵام ئەوە زۆر نەکێشا کە جەنگکوک دەستی بە جوڵە کرد
و ڕووی کردەوە تای ، هەر لەوساتە تای چاوەکانی لکاندەوە بەیەک
تای لای ئاسای بوو لەوانەیە شوێنێک بۆ خۆی باشکات
بەڵام دوای ماوەیەک جوڵەی زیاتر و زیاتر دەکەوتە
سەر بێدەکە و تای کەمێک ترسابوو بەڵام ئەوە
وای نەکرد لە تای کە بێزار بێت، دوای ماوەیەکی
زۆر جوڵە نەما ئەوە پێش ئەوە بوو کە جەنگکوک
سێ جاری تر بجوڵێت بۆیە تای وایزانی کە جەنگکوک
نووستوە بەڵام زۆری نەبرد دووبارە جەنگکوک
دەستی کرد بە جوڵە بۆ چوارەم جار و ڕووی کردەوە تای
تای کەمێک دڵگران بوو بۆیە چاوەکانی کردەوە

"جەنگکوک"
جەنگکوک سەری جوڵاند تا جێگەی باشتر بکات
زۆر هیلاک و ماندوو دیار بوو
"تای، من .."
"وا مەڵێ"
تای نزیک بوویەوە لە جەنگکوک بەهێمنی
و بەهێمنی بالیفەکەی نێوانیان خستە پشت سەری خۆی
"داوای لێبوردن مەکە"
جەنگکوک هەستی بەشەرمەزاری زۆر کرد
"وەرە"
جەنگکوک ڕووی کردەوە سەر چاوەکانی تای
تێنەگەیشت کە تای چی دەوێت ؟
"وتم وەرە"
"وەرە نزیکمەوە"
تای دەستەکانی بڵاوە کرد وەک ئاماژە بۆ باوەش
دوای چەند خولەکێکی کەم بە شڵەژاوی جەنگکوک
نزیک بوویەوە و چووە باوەشی تای

دەستێک لەژێر سەری جەنگکوک و دەستەکەی
تر لەسەر شانەکانی بوو بە باوەش دەچوو بە پێی
کات تای هەستی کرد کە جەنگکوک ئارامترە لە
چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر زۆر باشترە
هەرچەنە کەمێک جەنگکوک گەورەدیار بوو
بەڵام هەوڵی دا شانە پانەکانی لەناو باوەشی تای
ڕێبکاتەوە تا ئارامتر بێت

هەرچەنە تای نەیدەویست باوەڕبەخۆی بکات
بەڵام زۆر بەخراپی دەیویست یارمەتی جەنگکوک بدات

بۆ؟؟

تای بینی کە دەستی جەنگکوک کەمێک دەجوڵێ و
بێزاری دەکات بۆیە بەهێمنی پەنجە گەورەکانی لەناو
لەپی دەستی جەنگکوک دانا و ئارام بوویەوە
تای سەری بەرزکردەوە تای جەنگکوک بزانێ
هەناسە دەدات بۆیە کە سەیری کرد ئەو هەناسانەی
لەژیان دەیهێشتەوە زۆر باش بوو وەک کەسێکی ئاسای
و وادیار بوو کە خەوتووە

پاشان تای بەهێمنی سەری خستەوە سەر بالیفەکەی
و بەهێمنی پالکەوت هەناسەیان بەیەکەوە دەدا
وەک ئەوەی یەکتر ئارام بکەنەوە ، تای کەمێک
ئاوڕی دایەوە بۆ لای جەنگکوک و دەیتوانی
هەست بە بۆنێکی زۆر کز بکات کە لە جەنگکوک دەهات
بۆنی جەنگکوک لە بۆنی خەستەخانە دەچوو..

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
٢٨٧٩+ زیاتر وشەم بەکار هێنا حەز ناکەم زۆر درێژ بێت بۆیە بە
ئەگەری زۆرەوە لەوانەیە سێ بەش بێت یان کەمتر ببورن، وەهەروەها ئەگەر چیرۆکەکەت بەدڵە هیوادارم ڤۆت بدەی<٤
-هان

Continue Reading

You'll Also Like

6.6K 854 16
[تـەواوبووە] ئەم چیرۆکە گەیە گەرحەزی پێناکەی مەیخوێنەوە _________________________________________ ئەم چیرۆکە باس لە ئەلفاو بێتا و ئۆمیگادەکات کەئەلفا...
2.8K 325 5
[تەواوبوە] یەکەم باران دەبێت بەزریانێک یان مردنێک بۆ ئەو گیاندارانەی نێوئاو یان بەکورتی گیاندارەئاوێکان وەکو ماسی و قرش و چەندان هتد... وچەندان شتیتر...
6.2K 921 17
𝐓𝐚𝐞𝐤𝐨𝐨𝐤 𝐑𝐨𝐥𝐢𝐚 𝐉𝐮𝐧𝐠𝐤𝐨𝐨𝐤: 𝐭𝐨𝐩 𝐓𝐚𝐞𝐡𝐲𝐮𝐧𝐠 : 𝐛𝐨𝐭𝐭𝐨𝐦 𝐖𝐫𝐢𝐭𝐭𝐞𝐫 : 𝐤𝐢𝐦 𝐬𝐚𝐫𝐝𝐨𝐧𝐲𝐚 𝐒𝐫𝐚𝐫𝐭 : 𝐄𝐧𝐝 :
6.3K 478 8
تـایبەت بە تایڪووڪ شیپەرڪان ♡.