Door little3shit-

66.7K 5.2K 954

"تەنها یەک شەوم پێ بدە بۆ ئەوەی هەموو هەستاکانم هێمن ببنەوە!" "دوایی چیی؟__دەڕۆیت و جێمدەهێڵیت وەک هەموو جارێ... Meer

1.ناساندن
٢.خەونێک
٣.گەمژە
بەڕێز جیۆن.٤
٥.بەڕێز کەلەڕەق.
٦.ئاوا نابێت
٧.شەو شاد
٨.هاوسەرگیری
٩.گاڵتەجاڕی
١٠. بێمێشک
١١.ماڵەکەم
١٢.شەوێک.
14. گەڕامەوە.
15.مردنی هەستەکان.
18. پەشیمانی.
19. خیانەت.
٢٠. دووبارە.
پارت نییە.
٢١. خەیاڵی
٢٢. ڕاستی
٢٣. یەک ڕۆژ.
چیرۆکی نوێ...
finall.

١٣. هانا

2.3K 206 70
Door little3shit-


"باشە ، من کێکەکە دەبڕم وە یەکەم کەس کە لێی دەخوات باوکمە ، وە ڕێک لەو کاتەدا تۆ دەستی دەگریت و دەفڕیت بۆ گەراجەکە." من بە هێمنی بۆ هانام ڕوون کردەوە.

"بەڵام دوای ئەوە چیی بکەم تۆ ئۆتۆمبێلەکانت لە ماڵەوەن وە لە کۆشکی جیۆن هیچ ئۆتۆمبێلێک نییە کە هی ئێمە بێت." هانا بە شڵەژاوی پرسی.

من قژم بە هێمنی ڕێکخست لە کاتێکدا کە لە ئاوەێنەکەیەوە تەماشای هانام دەکرد ، ئەو بە توندی دەستی مینای گرتبوو ، هەردووکیان زۆر شڵەژاو و ترساو دیاربوون.

هانا هاوڕەگەزخوازە وە میناش خۆشەویستی ئەوە ، ئەوان بۆماوەیەکی زۆر دەبێت لە پشتی باوکمەوە یەکدی دەبینن__ بە هەڵە تێمەگەن باوکم هیچ کێشەیەکی لە هاوڕەگەزخوازی هانا نییە ، ئەو تەنها بەوە ڕازی نییە کە هانا لە پێش تەمەنی ١٨ ساڵی خۆشەویستی هەبێت.

ئەم مەرجە هەمیشە لەماڵی ئێمەدا هەبووە ، وە باوکم زۆر سوورە لەسەری__ چونکە خۆی و دایکم زۆر گەنج بوون کە دایکم دووگیان بوو ، وە ئەو دوگیانییە بە لەبارچوونێکی مەترسیدار کۆتایی هات بۆیە باوکم هەمیشە هەوڵیداوە کە ئێمە بپارێزێت لەو هەڵانە_
بەهەرحاڵ هانا وەک دایکم وایە وە هیچ ئارام گرتنی نییە ، بۆیە بە هەموو مێشکییەوە بڕیاری داوە کە لەگەڵ مینا ڕابکات بە یارمەتی من و ڕانا.

بە دڵنیاییەوە من هێندە گەمژە نییم گە بڕوام بە سەرکەوتنی ئەم پیلانە هەبێت بەڵام ناتوانم دڵی خوشکەکەم بشکێنم ، هەرچۆنێک بێت لە کۆتاییدا هەر بۆ باوکم دەردەکەوێت کە دەبێت زیاتر گرنگی بە هەڵسوکەوتی هانا بدات.

من ئەوەندەی کە خوشکێکی گەورە پێی دەکرێت دەیکەم بۆ پاراستنی خوشکەکانم بەڵام کۆتا ئەنجام لە ئەستۆ ناگرم.

"خەمت نەبێت من ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەم."
من لە شوێنەکەی خۆمەوە بەرز بوومەوە و پێڵاوەکانم لەپێکرد ، بە هێمنی بێ ئەوەی کەس بمبینێت لە ژووری مانەوە هاتمە دەرەوە وە بە بێدەنگی بەرەو ڕووی ژورەکەی جونگکووک ڕۆشتم.

کە گەشتم بە دەرگای ژوورەکەی--دەستم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە دەرگا بدەم بەڵام ڕێک لەو کاتەدا دەنگی پێی یەکێک هات وە بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەک دەرگاکەم کردەوە و بە خێرایی خۆمم لە ژوورەکەی جونگکووک شاردەوە .
جونگکووک دیار نەبوو بەڵام دەنگی گەرماوەکە دەهات ، وادیارە جونگکووک خۆی دەشوات.

من کەمێک تەماشای ژوورەکەم کرد وە دوایی لەسەر سیستەمەکە چاوەڕێی جونگکووکم کرد.

لە کاتێکدا کە تەماشای دیواری ژوورەکەم دەکرد ، لەناکاو نامەیەکم بۆ هات.

یوونگی ئوپپا:" وا خەریکە دەگەین بە کۆشکەکە ، بیری تۆم کردوە "

من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد پێش ئەوەی وەڵام بدەمەوە.

ڕام:" پەرۆشم بۆ بینینت ئوپپا ، منیش زۆر بیرم کردوی"

یوونگی ئوپپا:" 3>"

ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں

"ئمممم ، تۆ.....چی دەکەیت لێرە؟" دەنگی جونگکووک لە دوامەوە هەموو جەستەمی لەکارخست لە پەشۆکاویدا.

من بە خێرایی لەسەر سیستەمەکە بەرز بوومەوە و ئاوڕم دایەوە__ کە هەڵەیەکی گەورە بوو__ لە بەرامبەرمدا جونگکووک وەستابوو بە تەنها بۆکسەرێکەوە* کە کەمێک تەسک بوو لەبەریدا وە وەکو پێستی دووەم نوسابوو بە جەستەیەوە*
ددان پاککەرەوەیەک و گوێزانێک بە دەستییەوە بوو.

"لەوێدا دەوەستیت و تەماشام دەکەیت یان پێم دەڵێت بۆچی لێرەیت؟" ئەو دیسانەوە پرسی.

"پێویستم بە ئۆتۆمبێلێکە..... مەپرسە بۆچیمە." من وتم.

"پێویست ناکات بپرسم دەزانم بۆچیتە ، تەنها دەمەوێت بزانیت کە ئەم گەشتە تەنها بۆ ڕۆژی لەدایکبونتە ، ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەمان نییە بۆیە پێویست ناکات ڕابکەیت." ئەو وتی لە کاتێکدا سویچی ئۆتۆمبێلێکی لە لۆکەرەکەی دەرهێنا و کردیە دەستمەوە.

هەر بەڕاستی وادەزانێت ڕادەکەم....

"بۆ خۆمم نیە جەنگکووک ، بۆ کەسێکی دیکەیە بەڵام ناتوانم هیچت پێبڵێم." من زەردەخەنەیەکی بچوکم کرد کاتێک کە بینیم چاوەکانی جونگکووک درەوشانەوە لە دڵخۆشیدا.

بۆ ماوەیەکی کەم جونگکووک تەنها بە بێدەنگی سێری چاوەکانمی کرد....

"زۆر جوانیت.." ئەو بە دەنگێکی کزەوە وتی.
"همم؟؟" من پرسیم ، لە کاتێکدا بە ڕوونی گوێم لێبوو
کە چی وت.
"جلەکانت!!..... جلەکانت زۆر جوانن بەڕاستی زۆر جوان دەردەکەوەیت. " ئەو بە شڵەژاوی قسەکانی خۆی ڕێک کردەوە ، لە کاتێکدا ڕومەتەکانی سوور هەڵگەڕان.

"ئاه ، سوپاست دەکەم.. بەهەرحاڵ دەبێت بڕۆم پێش ئەوەی کە دایکم بزانێت کە دیار نیم." من وتم لە کاتێکدا هەوڵم دەدا زەردەخەنەکەم بشارمەوە.

ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں



"بە چی پێدەکەنیت؟ ئەمە پێکەنیناویە؟" باوکم بە توڕەیی بە ڕانا دەڵێت.

من دەمزانی کە ئەم پیلانە سەرناگرێت ، ئێستا هانا لەگەڵ مینا بە سەرشۆڕی لەبەردەم هەردوو خێزانەکە و بانگاتان دانیشتون بە سەرشۆڕی دوای ئەوەی پیلانەکەیان ئاشکرا بوو لەلایەن باوکمەوە.

من _وەک ڕانا_ بەزۆر خۆمگرتوە پێنەکەنم لە کاتێکدا باوکم سەرزەنشتی هانا دەکات. "من دەبێت چەند جاری دیکە دووبارەی بکەمەوە کە من ڕازی نیم کچەکانم لەو تەمەنەدا هیچ کەسێک ببینن؟!" باوکم بە توندی دەپرسێت.

"بەڵام هەتاوەکو هیچ قسەیەک نەکەین تەنانەت کەس نازانێت کە ئێمە بەیەکەوەین." هانا وتی.
"تۆ هەرگیز نازانیت چی بەسەر من و دایکتدا هات وە هەرگیز بیر لە هەموو ئەو ئازارانە ناکەیتەوە ، بۆچی؟ چونکە هەر لەدایکبوویت من بە هەموو شێوەیەک نازی تۆم هەڵگرتوە، بەڵام تۆ دەتەوێت دیسانەوە بە هەمان ڕێگەدا بڕۆیت کە من و دایکت ناچار بووین تیایدا بڕۆین!" باوکم بە توڕەییەوە وتی.

ئەمە یەکەم جارە لە چەند ساڵێکدا کە ببینم باوکم هێندە توڕە بێت ، وە دەزانم کە ئەم توڕە بوونە بە باشی کۆتای پێنایەت.

"من بە هیچ ڕێگەیەکی خراپدا نەڕۆشتووم!! من مینام خۆشدەوێت! ئەوە تۆبوویت کە بە بێ بیرکردنەوە لە بەرپرسیارێتیەکانت لەگەل دایکم خەوتیت بە ناپارێزراوی! " هانا بە هەمان تۆنی دەنگ وەڵامی باوکم دەداتەوە.

هەموومان بە قسەکانی هانا شۆک بووین ، دەزانم کە باوکم زۆر هەستیارە سەبارەت بە باسی منداڵە مردوەکە وە ئەو ڕووداوە زۆر کاریگەری کردوە لەسەری-- هەمووان بە بێدەنگی چاوەڕێی باوکم دەکەن کە وەڵام بداتەوە.

"دەزانیت هەڵەی من چی بوو؟! هەڵەی من ئەوە بوو کە دوای ڕانا بە بیرۆکەیەکی باشم زانی کە منداڵێکی دیکە بێنمە دنیاوە!!" باوکم بە توڕەییەوە وتی.

لە وەڵامدا هانا بە گریانەوە لە هۆڵی ئاهەنگەکە دەڕواتە دەرەوە ، مینا__ کە لە شوێنی خۆیدا تەماشای ئەو شوێنەی دەکرد کە هانا لێوەی ڕۆشتە دەرەوە._
وتی:" ئەو شایەنی ئەوە نەبوو." وە بە بێدەنگی بەدوای هانادا ڕۆشت.

"مینا ڕاست دەکات کیم ، ئەو هیچ شایەنی ئەوە نەبوو." بەڕێز هان بە باوکم دەڵێن -- وە هەمووان لەگەل قسەی ئەون.

"هەر بەڕاستی بەوکە ، تۆ چەند ساڵێکە منت نیشان کردوە بۆ کەسێک بەڕای تۆ ئەوە ئاساییە کە ئەو نەتوانێت تەنانەت ئەو کەسەش نەبینێت کە خۆشی دەوێت؟" من لە باوکم دەپرسم.



ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں ں












هیوادارم بەدڵتان بوبێت >>>>>

Ga verder met lezen

Dit interesseert je vast

106K 4.7K 45
တစ္ခ်ိန္ က ကြၽန္ေတာ္ကိုယ္တိုင္ ေစာင့္ေရွာက္ခဲ့ တယ့္ကေလးက....ဆယ္ႏွစ္အၾကာမွာ ကြၽန္ေတာ့္ကို အပိုင္လိုခ်င္တယ္တယ့္...... တစ်ချိန် က ကျွန်တော်ကိုယ်တိုင် စေ...
269K 17.5K 75
ជុងគុក"ស្នេហាមួយនេះកើតឡើងដោយការជួបគ្នាដោយចៃដន្យរវាងបងនិងអូនតែប៉ុណ្ណោះ តែវត្តមានរបស់អូនដែលចូលមកក្នុងជីវិតរបស់បង គឺដូចជាពន្លឺដែលរះបំភ្លឺបងអោយចេញពីភាពងង...
50.9K 9K 45
මන්දාරම් අහස යට දී එකතු වුන ඒ ආදරය .. ඒ මන්දාරම් අහස යටදීම වෙන් වුනොතින් ..! රෂාන් ♡ මිහික Start = 2023. 11. 12 End = .................. Cover by...
150K 20.9K 15
"နွေအရောင်တွေဟာ ဝိုင်လိုပဲ..."