𝗜𝗻𝘀𝗲𝗰𝘂𝗿𝗶𝘁𝗶𝗲𝘀 ⏳

By llivun4

8.3K 1.2K 567

لاڤێندەر ئەو کچەی دەکەوێتە داوای خۆشەویستی ویلیام باشترین هاوڕێی،بەڵام ویلیام کەسێکی ئاسایی نییە کە پڕە لە بر... More

00:00
Chapter 2
Chapter 3
Chapter 4
Chapter 5
chapter 6
Chapter 7
Chapter 8
Chapter 9 ½
Characters
chapter 9 ½
Chapter 10
Chapter 11
chapter 12 ½
chapter 12 ½
Chapter 13
Chapter 14

Chapter 1

734 97 86
By llivun4

چێژببینن 🫐
°•°•°•°•°•°•°•°

"لاڤێندەر خێراکە دواکەوتین !!"براکەی هاواری کرد کاتێک لەگەڵ لایرا چاوەڕێی خوشکە بچوکەکەیان دەکرد تاکە بڕۆنە ئاهەنگی لەدایک بوونی ویلیام

"هاتم"کچێکی گەنج کە تازە بیستەمین پایزی تەمەنی تەواو کردبوو هاتە خوارەوە،جوتێک چاوی زەردی گەورەی هەبوو کە هێڵی ڕەشی تێدا درێژ ببویەوە، کە بە برژانگ و جوتە برۆ ڕەشەکەی سەرنجڕاکێش تر ببوو.

قژێکی قاوەیی کاڵی درێژی هەبوو، لەگەڵ جەستەیەکی لاوازی کچانەی سەرنجڕاکێش و پێستێکی ئەسمەری کاڵی هەبوو، لەگەڵ لێوێکی گێڵاسی پڕ و لوتێکی بچوک

عەزیەیەکی شینی درێژیشی لەبەر بوو کە لەگەڵ پێستە زۆر جوان ڕێککەوتبوو.

"بۆچی ئەوەندە پەلەتانە؟"لێوی هێنایە پێشەوە

"لەبەر ئەوەی دە خولەک لەکاتی خۆی دواکەوتووین؟"خوشکەکەی لایرا پرسیاری لێ کرد


لاڤێندەر زمانی لێی دەرکرد و پێشیان کەوت

سەرکەوتنە سەر سەیارەکە و بەرێکەوتن بۆ ئاهەنگی لەدایک بوونی 'ویلیام' هاوڕێی نزیکی دەیڤد برای لاڤێندەر

دایکی و باوکی لەپێش ئەوانەوە چووبوون بۆ یارمەتی دانی ڕۆز و ئەلێکس لە ڕێکخستنی ئاهەنگی لەدایک بوونی کوڕە بچوکەکەیان.

هەر خۆی لە ڕاستیدا ناسینی منداڵەکان و ئەو پەیوەندیە پتەوەیان لەگەڵ یەکتردا دەگەڕێتەوە ئەو پەیوەندیە بەهێزەی دوو خێزانەکە لەگەڵ یەکتری هەیانە لەو کاتەی بچوک بوونە.

"دیاریەکە !!"لاڤێندەر و لایرا بە یەکەوە گوتیان کاتێک گەیشتنە بەر دەرگای ماڵی ویلیام

"بەیانی پێی بدەن، دوو بەیانی ئەوە کەی کێشەیە؟" دەیڤد گوتی و بەبێزاری چاوی لەو سەیرکردنە پشیلەییەی دوو خوشکەکەی لابرد

"نەفرەتی"لایرا بە توڕەی هاواری کرد چونکە هەردووکیانی پشت گوێ خست و دابەزی

"با برۆین"لاڤێندەر بە مۆنی گوتی و لەگەڵ لایرا دابەزین

ئاهەنگەکە ئاهەنگێكی سادە بوو، کە کەسانێکی دیاری کراوی لێبوو بەهۆی کێشەی ویلیام لەگەڵ تێکەڵ بوون

ماڵی پوری ویلیام و مامی لەگەڵ منداڵەکانیان و خێزانەکەی لاڤێندەر و هاوڕێ نزیکەکەی ویلیام

"لاڤێندەر !!!"

"کارۆلین !!!"

ڕایان کردە باوەشی یەکتر وەک ئەوەی سەدەیەک بێت یەکتریان نەبینی بێت نەوەک دوێنێ تا سەعات دووی شەو لای یەکتر نەببون

کارلۆرین بە دوو ساڵ لە لاڤێندەر گەورەتر بوو، کچێکی جوان و شیرین بوو، پێستێکی ئەسمەری توخی هەبوو لەگەڵ دوو چاوی سەوزی گەورە و قژێکی قاوەیی لول و جەستیەکی سەرنجڕاکێش و هۆت، لە کۆلێژی پەرستاری قۆناغی دووەم دەیخوێند.

وە کارلۆرین ئەو کچە بوو کە هەمووان دەیان زانی ویلیام شێتانە خۆشیدەوێت !! لە کاتێکدا کارلۆین بەشێوەیەکی زۆر خراپ لە خۆشەویستی تاک لایەنەی 'دەیڤد'ـە برا گەورەکەی لاڤێندەر

و برا بچوکەکەی کارۆلین لەپشتیەوە وەستابوو کە بە ساڵێک لە لاڤێندەر گەورەتر بوو، قژێکی ڕەشی درێژی هەبوو کە پەرچەمەکانی بەسەر چاوەکانی هەمیشە دەخستە خوارەوە و چاوە ئاسمانیەکانی پێ دەشاردەوە و ئەوەش هەمیشە لاڤێندەر دەخاتە بۆڵە کردن لەوەی جوانیەکەی دەشارێتەوە بەڵام ئەو جارە پەرچەمە دڕێژەکەی لە پشتەوە بەستبوو و دەموچاوە بێ وێنەکەی زیاتر دەرخستبوو

جوتێک چاوی شینی کاڵی هەبوو، و پێستی جیاواز لە خوشکەکەی گەنم ڕەنگێکی کاڵ بوو و باڵایەکی بەرز و جەستەیەکی ماسولکەداری هەبوو ڕیشێکی تەنکی ڕەشی هەبوو، ئەوەی لە هەموو شتێک سەرنجڕاکێشتر بوو دەربارەی بەلای هەمووانەوە ئەو نیشانەیە بوو کە لە لەدایک بوونیەوە لەگەڵی بوو هاوشێوەی پارچە دڵێکە کە ئەگەر لێی ورد بیتەوە

"های"لاڤێندەر گوتی و باوەشێکی لێدا ئەویش دەستی لە کەمەری ئاڵاند و بەخۆیەوەی نوساد و بۆنەکەی هەڵمژی کە بۆنی لاڤێندەر بوو هاوشێوەی ناوەکەی

"ویلیام لەکوێیە؟"لایرا پرسی، چاوەکانی گێڕا بەڵام ئەوی لە هیچ شوێنێک نەبینی

"لەسەرەوەیە،دڵنیام کێشەی لە هەڵبژاردنی جلەکانی هەیە"نات هاتە خوارەوە لەسەر پلیکانەکان لەگەڵ دەستگیرانەکەی کرستین بە پێنج ساڵ لە ویلیام گەورەتر بوو

"کەواتە من دەڕۆمە لای"لاڤێندەر گوتی

"مەچۆ !! بۆچی لەو هەموو کەسە تۆ دەچی؟"رین بە ناڕەزایی گوتی

کارۆلین سەیری براکەی کرد و خەندەیەکی گەورە هاتە سەر لێوەکانی پاشان سەیری دەیڤدی کرد کە ئەویش خەندەیەک لەسەر لێوەکانی بوو.

ئاشکرا بوو کە رین لاڤێندەری خۆشدەوێ و ئەو ڕەفتارەشی تەنیا بەهۆی غیرەکردنەوەیە،ئەو غیرەیەکی گەورە لە پەیوەندیەکەی نێوان لاڤێندەر و ویلیام دەکا کە پەیوەندییەکی بەهێزی هاوڕێیەتی دەیان بەستێتەوە

بەڵام لاڤێندەر هەستی بەوە نەکردبوو چونکە رین هەرگیز ڕوون نەبوو ترسی ئەوەی هەبوو لە دەستی بدات وەک هاوڕێیەکیش نەوەک خۆشەویست.

لاڤێندەر ڕۆیشتە سەرەوە بێ ئەوەی گوێ بە قسەکەی بدات چونکە پێی وابوو وەک زۆر جار بە گاڵتەوە وا دەڵێ کاتێک دەیەوێ لە شتێک یارمەتی ویلیام بدات کە لە ڕاستیدا هەمیشە ئەوە بەهۆی غیرەوەیە.

گەیشتە بەرەدەم دەرگای ژوورەکەی دوو جار لە دەرگایدا پێش ئەوەی بچێتە ژوورەوە،ویلیام بە سەر لێشێواوی لەبەردەم دۆڵابی جلەکانی وەستابوو کاتێک بەشی سەرەوەی ڕووت بوو.بە شەرمەوە چاوی سوڕاند هەرچەندە یەکەم جاری نییە بەو شێوەیە بیبینێت بەڵام شەرمی دەکرد هەمیشە

"پێویستت بە یارمەتیە؟"بە خەندەوە گوتی و لێی نزیک بوویەوە

خەندەیەکی گەورەی ڕاستەقینە هاتە سەر لێوەکانی ئەوکاتەی ئەوی بینی لێی نزیک بوویەوە و ماچێکی قژی کرد

"بەڵێ"گوتی

"کەواتە دەتەوێ چی بپۆشی؟"پرسی کاتێک لەناو دۆڵابی جلەکانی دەگەڕا

"دەمەوێ ئەمرۆ جیاوازبم،شتێک کە سەرنجی کارلۆین ڕابکێشێ،ئەمشەو داوای خۆشەویستی لێ دەکەم"خەندەکەی ڕاستەوخۆ سڕایەوە

...................

گوێم لە دەنگی شکانی دڵم بوو کە پارچە بوو، بۆچی هێشتا کارلۆین لە کاتێکدا چەندین جار لە ناڕاستەوخۆیی پێی گوتوە کە ئەوی ناوێ؟

"لاڤێندەر !!"لە خەیاڵەکانم دەرچووم کاتێک دەستی لەبەر دەمم جوڵاند

"ببورە خەیاڵم ڕۆیشتبوو،کەواتە با جلێکی گونجاو هەڵبژێرین تا شاژادە خاتوونەکە بەدڵی بێت"بە دڵخۆشیەکی دروست کراو هاواری کرد پێش ئەوەی بڕواتە نزیک دۆڵابەکە و بەدوای جلێکی گونجاو بگەڕێت

"بۆچی جلەکانت هەمووی ڕەشن؟"بە بۆڵەوە پرسی

پانتۆڵێکی ڕەش و تیشێرتێکی سپی بۆ دەرکرد "کارۆلین حەزی بە شتی سادەیە"گوتی و جلەکانی خستە باوەشی پێش ئەوەی لە ژوورەکەی بڕواتە دەرەوە

لەگەڵ داخستنی دەرگاکە لە دوای خۆم ئەو فرمێسکانەی لە ژوورەوە بەندم کردبوو ڕاستەوخۆ کەوتن"گەمژەی بێ ئەقڵ !"گوتم و دورکەوتمەوە بەڵام قاچم لە مافوری نزیک پلیکانەکان گیر بوو خۆم بە مێزە بچوکەکە گرتەوە کە گوڵدانێک و هەندێ شتی لەسەر بوو بەڵام شتەکانی سەر مێزەکەش لەگەڵم کەوتن و گوڵدانەکە لەژێر دەستم شکا و دەنگێکی گەورەی دەرکرد.

گریانەکەم خێراتر بوو نەک لەبەر ئازاری دەستم کە خەڵتانی خوێن بووە....لەبەر ئازاری دڵم !

"لاڤێندەر ؟!!....ئەی خوایە تۆ باشی؟ دەیڤد !! رینن !!"کارۆلین بە تۆقینەوە هاواری کرد کاتێک دەستمی بینی و یارمەتی دام تاکو هەڵبستمەوە.

چ شتێکی هەیە کە من نیمە؟

چ تایبەتمەندەیک لەودا هەیە و لەمندا نییە ویلیامی بەو شێوەیە هۆگری خۆی کردوە؟

تەنیا لەبەر ئەوەی جوانترە؟

یان لەبەر ئەوەی کەسایەتی بەهێزترە؟

"ئازاری زۆرە؟ بۆچی دەگری؟"دەیڤد بە نیگەرانی گوتی کاتێک دەموچاوی گرتم هەمووان لێرەن تێبینی ئەوەم نەکردبوو لە ڕاستیدا

"لاڤێندەر ؟! چی ڕوودەدات ؟"سەرم بەرز کردەوە و سەیری ئەوم کرد تازە لە ژوورەکەی دەرچووبوو و ئەو جلانەی پۆشی بوو کە بۆیم هەڵبژارد

ڕەش و سپی ئەو رەنگانەن کارۆلین حەزی پێیان نییە لەبەر بکرێن لە بۆتە تایبەتەکانی وەک لە دایک بوون و ئاهەنگی دەرچوون.ئەوە ڕای ئەوە منیش ویلیامم بەو شێوەیە رێکخست کە پێچەوانەی ویستی ئەو بێ.

"بۆچی دەگری؟ بوەستە لە گریان،پێویست دەکا بیبەینە نەخۆشخانە ؟ سەیرکە دەگری ئازاری زۆرە" براکەم بە نیگەرانی گوتی

بەڵام کارۆلین وەڵامی دایەوە بە نەخێر و گوتی پێویست ناکا پاشان رین منی خستە باوەشی و منی بردە خوارەوە لەسەر یەکێک لە قەنەفەکانی دانام و دوای خولەکێک کارۆلین گەڕایەوە بە سندوقی فریا گوزاریەکە و برینەکەی دەستمی پێچا

هێشتا هەنسکی بچوک لە لێوەکانم دەردەچوو،دایکم و باوکیشم بە نیگەرانی سەیریان دەکردم نەوەک شتێکم بەسەر هاتبێ یان ئازارێکی زۆرم پێ گەیشتبێ ئەوکاتەی کەوتبووم

"دڵنیای کە باشیت؟ ناتەوێ بچینە نەخۆشخانە؟" ئەمجارە رین بوو ئەوەی گوت کاتێک لە تەنیشتم دانیشت و فرمێسکەکانی سڕیمەوە

بۆ خولەکێک بیرم کردەوە بۆچی نەکەوتمە داوای ئەو لەبری ویلیام؟ ئەو باشتر نەبوو؟ بەلایەنی کەم لەوانەیە لەبەر دەمم ناوی ئەو کچەی هەمیشە نەگوتبا کە خۆشی دەویست و هەستەکانم بریندار بکات

"من باشم"گوتم و خەندەیەکی گەورەم لەسەر لێوەکانم دروست کرد

"کەواتە چیتر مەگری و نیگەرانم مەکە باش؟"گوتی و ماچێکی دەستە بریندارەکەمی کرد وەک منداڵیکی بچوک ڕەفتارم لەگەل دەکات هەموو کات بەو شێوەیە گرنگی دەر و هێمنە.

کارۆلین و ویلیام لەسەرەوە هاتنە خوارەوە بەیەکەوە،کارۆلین دەموچاوێکی ئاسایی هەبوو پێش ئەوەی نزیک بێتەوە لێم و بە خەندەوە سەیرم بکات

"کەواتە کچە گرینۆکەکەمان لە گریان وەستا؟"بە ڕابواردنەوە گوتی منیش خەندەیەکم کرد و سەرم بە بەڵێ جوڵاند

ویلیام بە شێوەیەک سەیری دەیڤدی دەکرد وەک ئەوەی بەنرخترین شتی لێ سەندبێت.

"دەی منداڵینە وەرنە هۆڵەکە"ڕۆز هاواری کرد پاشان هەموویان هەڵسانەوە تا برۆن

رین بەنیاز بوو دوبارە لە باوەشم بکاتەوە "هێی من باشم تەنیا دەستم ڕازاری پێگەیشتووە نەوەک قاچەکانم"گوتم بەنیگایەکی نیگەران لێی ڕوانیم

"من باشم"دوبارە گوتم پێش ئەوەی سەری بە بەڵێ بجوڵێنێت و لێم دورکەوێتەوە

بەتەنیا من و ویلیام لەوێ ماینەوە,سەیریم کرد خەیاڵی ڕۆیشتبوو پێم وایە ئەو کاتەش ئاگادار نەبوو کاتێک دایکی بانگی کردین

"دەی با برۆین مۆمی ٢٣ ساڵەی تەمەنت بکوژێنیتەوە"بە خەندەوە گوتم سەیری کردم هیچ شتێکی نەگوت

بەبێزاری چاوم سوڕاند ئەو نیگایە واتای ئەوەیە بەتەنیا جێمبهێڵە.خەریک بوو برۆمە هۆڵەکە ئەوکاتەی پرسیارەکەی وای کرد لە شوێنی خۆم بوەستم وەک ئەوەی هەموو کێش کردنی زەوی لەو خاڵە کۆبوبێتەوە کە منی لێیە و ڕامبکێشێ تا بکەوم

"لاڤێندەر تۆ منت خۆشدەوێ ؟"بە جدیەوە پرسیاری کرد

"ئەو پرسیارە چییە بێگومان ئەوە دەکەم"وەڵامم دایەوە و خەندەیەکم بە ڕووی کرد

گوێم لە هەنگاوی قاچەکانی بوو لەسەر زەویە دارەکە کە لێم نزیک دەبوویەوە،ئەو دەستەمی بە بەهێزی گرت کە کەمێک پێش ئێستا بریندار بببوو.

"دەزانی کە مەبەستم ئەو خۆشەویستیە نەبوو"بە توڕەیی گوتی

"تێناگەم باسی چ شتێک دەکەی"دەموچاوم نیگایەکی ساردم دروست کرد و وەڵامم دایەوە کاتێک ئەو زیاتر پەستانی دەخستە سەر دەستم

"باش دەزانی کە باسی چ شتێک دەکەم !!"هاواری کرد بە توڕەیی و بە ڕقەوە لێی دەڕوانیم

چیم کردوە ئێستا؟ تەنیا لەبەر ئەوەی نەفرەتیەکی وەک ئەوم خۆشدەوێ ؟

ئەگەر بەدەست خۆم بوایە کۆتا کەس بوو دەکەوتمە خۆشەویستی لەگەڵی. سەرەڕای قۆزی و جوانیەکەی لە گەمژەیەکی وەک من زیاتر کێ سەیری دەکا؟

هیچ کەس چونکە نەخۆشێکی گەمژەی بێ ئەقڵە !!

"دەستت دورخەوە ئازارم دەدەی"بەتۆنێکی سارد و جدی گوتم بەڵام ئەو هێتشا بە چاوە سور و توڕەکانی سەیری دەکردم

ئاهـ ! ناڵەیەکم لە لێوەکانم دەرچوو پێش ئەوەی بە تورەیی پاڵی بدەم و دوری خەمەوە

"تۆ گەمژەی؟! نەفرەت لەو خولەکەی خۆشمویستی ئەگەر ئێستا بەهۆی ئەوەوە وەک شێتێک ڕەفتار دەکەی !!"بە توڕەیی هاوارم کرد

پێم وایە دەنگم بەشی ئەوەی بەرز بوو تا سەرنجی ئەوانەی هۆڵەکە ڕابکێشێ،چونکە دەنگی قاچ هات پێش ئەوەی بزانم هەموویان لێرەن

"چی ڕوودەدات ؟"بەڕێز کریس بە تێنەگەیشتنەوە بە تۆنێکی تیژ گوتی

"بەهۆی تۆوە ئەو ڕەتی کردمەوە!!"وەک ئەوەی تەنیا من و ئەوی لێبێ گوتی

"لەبەر من ئەوەی نەکردوە ! و منیش تاوانبار مەکە"بە تیژی گوتم

ڕێگەی پێنادەم سنورەکانی ببەزێنێت،کارۆلین ئەوی ڕەتکردەوە لەبەر ئەوەی براکەمی خۆشدەوێ نەوەک لەبەر من !!

بە توڕەیی جانتاکەمم هەڵگرت و دەرگاکەم کردەوە تا بڕۆمە دەرەوە بەڵام دەنگی منی وەستاند "هەرگیز چاوەڕێی ئەوەم لێ مەکە بەو شێوەیە سەیرت بکەم کە سەیری ئەوی پێدەکەم" بە خێرایی دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست

فرمێسکەکانم کەوتن،لەبەر ئەوە نا کە خۆشی ناوێم چونکە ئەوە دەمێکە ئاشکرایە لەبەر ئەوەی کە بەو شێوە سوک و هیچە لێی ڕوانیم وەک ئەوەی شتێکی پوچ بم یان وەک سۆزا*یەک کە خۆم پێی هەڵواسیوە بە زۆر.

دەستم بۆ یەکەم تاکسی ڕاگرت کە هاتە بەر دەمم دەرگاکەم کردەوە و خەریک بوو سەرکەوم کەسێک دەستی هێنایە پێشەوە و ڕێگری کرد لەوەی سەرکەوم

لە دڵەوە ئاواتە خواز بووم ئەو بێت و داوای لێبوردن بکات لەوەی کردی کەمێک پێش ئێستا بەڵام ئەو نەبوو بەڵکو رین بوو

دەرگای سەیارەکەی داخست و بە شۆفێرەکەی گوت بروات پێش ئەوەی دەستم بگرێت و لەدوایەخۆی ڕامکێشێ

"وەرە با برۆینە شوێنێکی ئارام بەیەکەوە،من ڕێگریم لە براکەت کرد بێت،ئەمشەو بۆمن دەبی"بە خەندەیەکی گەورەی دروستکراوەوە گوتی

ئەوەی کەمێک پێش ئێستا ڕوویدا کاریگەریی لەسەر هەموو ئەوانەی ژوورەوە هەبووە دڵنیام،چونکە هەر کەسێک کەسێکی خۆشدەوێ کە ئەو کەسە ئەوەی تری خۆشدەوێ.

وەک ئەوەی چاومان لە ئاست ئەو هەموو کەسەی دەرەوەی ئەو ماڵە بەسترابێ و بەس یەکتری ببینین.

دەرگای سەیارەکەی بۆم کردەوە و سەرکەوتم پاشان خۆشی لە شوێنی شۆفێر سەرکەوت.هیچ قسەیەکی نەکرد و تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ بووین تاکو سەیارەکەی لە شوێنێک وەستاند

لە ناو بیرکردنەوە قوڵەکەم دەرچووم کاتێک دەرگای سەیارەکە کرایەوە،"گەیشتین"گوتی دابەزیم سەیری شوێنەکەم کرد لە کەنار دارستانەکە بووین.پێم وایە دەزانم ئێمە بۆ لێرەین

"با ئەمشەو لێرە بمێنینەوە"بە دڵخۆشی گوتم کاتێک چاوەڕێی ئەوم نەکرد و ڕۆیشتمە ناو دارەکان ئەویش لە دوامەوە هات.وەستام لە ڕۆیشتن ئەوکاتەی ڕێگاکەم بیرچووبوو.ماوەیەکی درێژە نەهاتوومە بۆیە بیرم نییە.

"ڕێگاکە لێرەوەیە وەرە"دەستی گرتم و دەستی کردە ڕۆیشتن،پاش ماوەیەک لە رۆیشتن گەیشتینە بەردەم شوێنەکە.دارێکی گەورە بوو کە لەسەری خانویەکی دارین هەبوو و دەرگایەکیش لە قەدە ئەستورەکەی هەبوو.
ئەوکاتەی من تەمەنم چوار ساڵ بوو دەیڤد و رین ئەو دارەیان دۆزیەوە کاتێک لەگەڵ خێزانەکانمان بە گەشتێکی یاری هاتبووین پاشان باوکم وەک خانوویەکی دارینی لێکرد و هەموو منداڵیمان لەو شوێنە بەسەر برد.

لە دارەکە نزیک بوومەوە و ئەو جوانکاریە بچوکانەی بە منداڵی دامنابوو هێشتا مابوون،پێم سەیرە کوڕەکان هێشتا هشتویانەتەوە چونکە شێوەیان زۆر منداڵانە و ناشرین بوو،ئەوان تا ئێستاش هەر هاتووچۆی ئێرە دەکەن.لە تایبەتی ویلیامـ کاتێک شەڕ لەگەڵ دایک و باوکی یان براکەی دەکا دێتە ئێرە

"من ئەوانەم هێشتەوە،چونکە لاڤێندەری بچوک و شەرمنم بیر دەخەنەوە"رین بە خەندەوە گوتی کاتێک دەستی خستە سەر شانم

"تکایە ئەو بەشەت بیر چوو کە بڵێی گرینۆک و ترسنۆک"بە ڕابواردنەوە گوتم

"ئۆوی نەخێر ئەوە شتێکی بەردەوامە تا ئێستا"بە سادەیی گوتی و سەیری کردم تێگەیشتم مەبەستی چییە

"بەڵام بە لایەنی کەمەوە هێشتا شەرمن نیم"هەناسەیەکم هەڵمژی

لەبری ئەوەی قسە بکات دەستی گرتم و لەدوای خۆی ڕایکێشامە ژوورەوە تا بچینە ناو خانووە دارەکە،دونیا بەرەو تاریکی دەڕۆیشت،و کەشەکەش زۆر خۆش بوو نەمدەویست ئەمشەو بگەڕێمەوە ماڵەوە و هیوادارم رین ڕازی بێت لەگەڵم بمێنێتەوە.

"با ئەمشەو لێرە بمێنینەوە تکایە"گوتم بەڵام وەستام لە قسەکردن کاتێک شێوەی ناوەوەی خانووەکەم بینی

"با خاتری خوا !! پێم مەڵێ هەمیشە لێرە ڕادەبوێرن !"ژوورە گەورەکە وێران بوو ئەو یاریانەی کە کاتی پێ دەکوژن لە لایەک کەوتبوو،پشتی و بەتانیش لە لایەک جل و شتیش بە ناڕێکی لە شوێنی جیا جیا

"باشە لە ڕاستیدا ئێمە هەموو کات لێرە کۆدەبینەوە ئەو سیانەمان"گوتی و دەستی خستە پشت ملی

"با ئێرە پاکبکەینەوە"گوتم نامەوێ بە گلەیی کردن و بۆڵە کردن ئەمڕۆ تێپەڕێنم با کەمێک خۆشی ببینم

دەستمان کردە پاککردنەوەی شوێنەکە و کۆکردنەوەی شت و مەکە پیسەکان کە پێویستیان بە شوشتن هەبوو لە کیسەیەکمان کردن رین گوتی ئەو دەیانبات بەیانی لە دوکانی شوشتن دەیان شوات

دوای سێ کاتژمێر تەواو بووین،وەک خانویەکی تازە وابوو دوای پاککردنەوەی لە پیسی و بۆگەنی کوڕەکان.

قەمیسێکی خۆی پێدمدا و ماندوویی لەسەر سیسەمە بچوکەکە دانیشتم و رینیش خۆی هاویشە سەرم لە ماندووی

"برسیمە"گلەییم کرد

"خواردن لەناو بەفرگرە بچوکەکە هەیە،بەڵام وزەت هەیە ئامادەی بکەی؟"گوتی

دەنگێکی ناڕەزاییم دەربڕی و چاوەکانم داخست،بێگومان نەخێر بەتایبەت ئەو خواردنانەی هەبوون کاتی زۆری دەویست تا ئامادەبوونی

"باشە من دەڕۆم لە خواردنگە خێراکەی تەنیشت شەقامی پشتەوەی دارستانەکە خواردن دێنم.بە تەنیا باش دەبی؟"

"زۆر لێرە دوورە؟"پرسیم

"نیو کاتژمێرم دەوێ تا دەچم و دەگەڕێمەوە"گوتی

"من باش دەبم"وەڵامم دایەوە لەپێناو پڕکردنی ورگم نیو کاتژمێر بەرگەی تەنیایی دەگرم لەناو دارستانێکی چۆڵ

"دڵنیای؟"سەرم بە بەڵێ جوڵاند

"زوو دەگەڕێمەوە،هەر شتێکیش بوو پەیوەندیم پێوە بکە هەرچەندە هیچ نابێ"گوتی و ماچێکی سەری کردم پێش ئەوەی بڕوات

بە بێزاری بەناو شوێنەکەدا دەگەڕام لە چاوەڕوانی گەڕانەوەی رین،مۆبایلەکەم کە لەناو جانتاکەم بوو زەنگی لێدا.

دایکم بوو

سڵاو

-کچم لە کوێی؟

لەگەڵ رینم دایکە،لە خانوەکەی دارستانەکە

-ئەمشەو دەگەڕێیتەوە؟

پێم وانییە،بۆچی؟

-هیچ کچم،ئاگاداری خۆتبە مادەم لەگەڵ رینی خەمم نابێ

دایکە لەکوێی؟

-هێشتا لە ماڵی ڕۆز و کریسین،لاڤێندەر ئەو دەمەقاڵێیە توندە لەسەر چی بوو کچم؟ تۆ و ویلیام هەرگیز بۆ جارێکیش شەڕتان نەکردوە

نامەوێ باسی بکەم دایکە تکایە

-باشە... بەڵێ ؟ ئاهـ لەگەڵ رینە.نەگەڕاوەتەوە؟ لەوانەیە لە ماڵی هاوڕێیەکی بێ

دایکە؟ هەموو شتێک باشە؟

-ئاهـ ببورە کچم لەگەڵ ڕۆز قسەم دەکرد ، تەنیا ویلیام ئەویش لەدوای تۆ ڕۆیشت نازانن لە کوێیە

ئهم

-باشە کچم دەی دایدەخەمەوە

باشە،خوات لەگەڵ

وەک قوربانیەک ڕۆڵ دەگێڕێ چەند جوانە !! بە ترسەوە هەڵبەزیمەوە کاتێک دەنگی دەرگاکە هات کە کرایەوە

نەبۆتە پێنج خولەک ڕۆیشتووە چەند خێرا گەڕایەوە؟

باشە ئێرە بەشەو هەمیشە چۆڵە...چی ئەگەر پیاو خراپێک یا تاوان بارێک شەوان لێرە بمێنێتەوە؟

"بە نەفرەت بی !"ئەو دەنگە دەناسم !!

بە قژە شێواو و دەموچاوە توڕەکەی هاتە ژوورەوە کاتێک خەریکی دورخستنەوەی ئەو پارچە پەڕۆیانە بوو کە لەبەر دەرگامان دانابوو و ئێستاش بە قاچی ئەوەوە نوسابوون

سەری بەرز کردەوە دوای ئەوەی کۆتا پارچەی دورخستەوە،و لە شوێنی خۆی وەستا ئەو کاتەی منی بینی.

بە چاوە شینەکانی بە قوڵی سەیری دەکردم، ڕق ، پەشیمانی ، شێواوی ، سۆز

ئەو هەستانەبوون لە چاوەکانی هەستم پێی کرد، لە زمانی جەستەی زانیم دڵخۆش نییە بە بینینم لە کۆتاییدا من لە پزیشکی دەروونی دەخوێنم و ئەوە ئاسانە بۆ ئەوەی بیزانم.

من لەبەر ئەو ڕۆیشتمە ئەو بەشە، هەرگیز دانم بەوە نەناوە کە لەبەر ئەو ڕۆیشتمە ئەو بەشە هەموو کات کارلۆین و لایرا ئەوەیان پێ دەگوتم بەڵام هەمیشە ڕەتم دەکردەوە کە شتێکی لەو شێوەیە هەبێ.

بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان ڕاستیان دەکرد !

"چی دەکەی بە تەنیا لێرە؟"بە ساردی گوتی و چاوەکانی کەوتە سەر جلەکانم،گلێنەی چاوەکانی فراوان بوون

"ئەوە کێشەی تۆ نییە،بە تەنیاش نیم"بە ڕەقی وەڵامم دایەوە و گەڕامەوە سەر جێگەکە دانیشتم

"کەواتە کاتێک ڕەتدەکرێیتەوە،دەچیت و خۆت دەخەیتە باوەشی پیاوێک تا لەبیری بکەی؟" چاوەکانم فراوان بوون بۆ ئەو سوکایەتیەی پێمی کرد

لێی نزیک بوومەوە و دەنگی زلـلەیەک لە ژوورەکە دەنگی دایەوە و دەموچاوی بۆ لایەک سوڕا،خەندەیەکی لار هاتە سەر لێوەکانی

"بوێـری ئەوە نەکەی !"گوتم و دەستم بە هەڕەشە بەرز کردەوە چاوەکانم پڕ فرمێسک ببوون

تەنیا لەبەر ئەوەی کارلۆین رەتی کردەوە ئەو هەموو شتە لە شەوێک بەرامبەرم بکات؟ ئەوە زۆر زۆرە.

قوڵی گرتم و بۆخۆی ڕاکێشام

"کەواتە منیش ئەمشەو ڕەتکرامەوە وەک تۆ،بۆچی هەندێک دڵخۆشم ناکەی؟"گوتی و پاڵیدامە سەر جێگاکە

دەستم کرد بە پاڵنانی لە شان و سنگی،بەڵام ئەو بە تەواوی وەک ئەوەی مێشکی لەدەست دابێت گرنگی بە هیچ نەدەدا زیاتێ لە گازگرتن و ڕاکێشانی پێستی ملم.

"و ویلیام تکایە دورکەوە....ویلیام ئێستا ئاگاداری خۆت نیت....نەفرەت دورکەوە، سوێند دەخۆم تۆ نەخۆشی!!"بە گریانەوە هاوارم کرد لە کۆتایی قسەکەم دوای تەواو کردنی لێم دورکەوتەوە و دەستی خستە سەر سەری

مـن چیم کرد؟ دوبارە ئەوەم بیرخستەوە کە حەوت ساڵە هەوڵی لەبیر کردنی دەدا!

بە شڵەژاوی هەڵسامەوە "ویـلیام؟"گوتم و دەستم خستە سەر شانی بەڵام دورکەوتەوە و هاواری کرد "من مەترسیدارم بۆت..دورکەوە"گوتی و لەسەر زەویەکە دانیشت قاچەکانی خستە باوەشی وەک منداڵێکی ساوا وابوو

"هێی...سەیرکە من باشم زیانم پێ نەگەیشتووە"بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە چاوەکانم فراوان بوون کاتێک بینم چاوەکانی باران ئەبارێنن.

"مـ من هەمیشە ئازاری هەمووان دەدەم ، ئازاری تـۆشم دا"بە هێواشی شانەکانیم گرت و باوەشم لێیدا

"من باشم هیچ نییە،تەواو...هیچ نییە"گوتم کاتێک دەستم بە پشتی دەهێنا توند باوەشی لێم دایەوە بە دەنگی بەرز دەستی کردە گریان

من تەنیا کەس بووم هەمیشە لاوازیەکانی ئەوم دەبینی،دوای ئەوەی بەرامبەرمی کرد هێشتا هەر بە دڵێکی فراوانەوە لە باوەشمم داناوە.بەڵام بۆچی ئەوە دەکەم؟ خۆشم نازانم
لە بری ئەوەی دوری خەمەوە بۆ دورترین خاڵ لەخۆم هێشتا لێرەم لەنزیکی و یارمەتی دەدەم تا لەو گرێیە ڕزگاری بێت کاتێک هەمووان بێ هیوا بوونە لەوەی چاک بێتەوە بەڵام بۆ ئەوە دەکەم کاتێک ئەو بەو شێوەیەیە لەگەڵم؟

"لاڤێندەر گەرام-"لە قسەکردن وەستا کاتێک حاڵە وێرانەکەی ویلیامی بینی،چاوەکانی کەوتە سەر من پێش ئەوەی توڕەیی دەستی بەسەردا بگرێ و شتەکانی دەستی دابنێ و بەرەو ویلیام بێ

"چیت لێی کردوو؟"یەخەی ویلیامی گرت

"رین...وازی لێبێنە ئەو باش نییە"بە تکاوە گوتم

"سەیری جەستەت بکە چی بەسەر هاتووە،بگەڕێیتەوە ماڵەوە چی بە خێزانەکەت دەڵێی؟ دەبارە ئەو گەمژەیە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و ئەمجارە قوربانیەکە تۆبوی و کۆنترۆڵ لەدەست دانەکەش بە شێوەیەکی تر بوو؟"

"رین ! من باش دەبم، و رێگەم پێینەدا سنور ببەزێنێ"گوتم

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

Continue Reading

You'll Also Like

15.5K 2.6K 32
دەڪرێ خــۆشــەویــســتــے شـــازادەیــەڪ بــۆ ڪۆیـــلــەیـــەك بـــەچــــۆڪدابــــدا...! #GARDO
1.2M 61.9K 50
အမိန္႔စည္း+သခြပ္႐ိုး ( ႐ွင္မႈန္းနံ႔သာ) အမိန့်စည်း+သခွပ်ရိုး ( ရှင်မှုန်းနံ့သာ) ခြင့္ျပဳခ်က္မရပဲ ငါ့အနားကထြက္ခြာခြင့္မျပဳနိင္ဘူး အသက္နဲ႔ခႏၶာတည္ျမဲေနသ...
23.9K 5.1K 17
لە دایـك بـووم بە خەنـدەی سـەر لێـوانم.. گـەورە بـووم بە فرمێسـکی نێـو چـاوانم.. ژیـام ژیـانێك هەمـووی ئـازار و مەینـەتی.. پـڕ لـە خـەم و بێ چـارەیی...
265K 13.8K 82
🍁ကောင်းခြင်းတည်မြဲ.. 🍁 နိုင်ငံခြားပြန်ကောင်လေး။ ရုပ်ရည်၊ ပညာ၊ စည်းစိမ်ဥစ္စာပြည့်စုံကြွယ်ဝသူမို့ အတော်လေးကြီးကျယ်သည့်လူ။ သူ့ကိုသူလည်း အထင်ကြီးလွန်းပ...