كوڕی قاوەخانەكە

By awinbts97

2.6K 350 164

ھەندێ ئاوات و ئارەزوو تەمەنێكیش تەرخان بكەی ناتوانیت پێی بگەیت ....😔🥀 تەواو بوە More

1- 눈 (بەفر)
2_ 정당성 (دادپەروەری)
3-Basketboll
4_ feeling
5_ 아버지 (باوك)
6_ 홀리 هۆلی
7_ love (사랑 )
9_ نامە
10_ 윤기 (یونگی)
11_ the end

8_ 아파 (ئازار )

147 26 4
By awinbts97

هەموو مرۆڤێک  بە نهێنی کۆمەڵێک ئازاری هەیە ....  جگە لەخۆی کەس درکی پێ ناکات ... کەچی زۆرجار ئێمە پێیان دەڵێین سارد و سڕ ... لە کاتێکدا ئەو لە ئازاردا دەکوڵێت....
مەرج نیە ئەوەی ئەیبینی هەموو ڕاستیەکان بێت ، هەر بۆیە ناتوانی دڵنیایی تەواو بدەیت لەهیچ شتێکدا .....

***نێرگز چاوەڕێی کرد بەڵام بێ ئەنجام بوو و یونگی نەهات هەر بۆیە بە نا ئومێدی گەڕایەوە سیئۆل .

**لەناو پاسەکە

نێرگز : لۆرا پێم وایە ئەو هەستە تەنها یەک لایەنە یونگی هەمان هەستی نیە بۆم

لۆرا: لەوانەیە نەیتوانی بێت

نێرگز : وانیە من ئەزانم ئەو هیچ هەستێکی نیە ئەگەر نا پێنج دەقە زۆر نیە ئەگەر بهاتبایە

لۆرا : کەواتە تۆش خەم بۆ کەسێکی وا مەخۆ

نێرگز : بەدەست خۆم نیە دڵم زۆر ئازارم ئەدا
( بەدەستی چاوەکەنی شاردەوە و ئەگریا )

لۆرا : تکایە وا لەخۆت مەکە  ، ئەوە هەستێکی جەند ڕۆژەیە لەبیرت ئەچێتەوە
( بەگریانەوە قسەی بۆ ئەکرد ، زۆر دڵتەنگ بوو کە نێرگزی بەو جۆرە بینی )

بۆلای یونگی
** بەدەم کارکردنەوە

جیهۆپ : هیۆنگ ڕۆشتی بۆ خواحافیزی کردن لە نێرگز؟

یونگی : نەخێر

جیهۆپ : بۆچی؟
(تۆزێ بەسەرسوڕمانەوە سەیری کرد )

یونگی : بەو ڕادەیەش بێ ئیش وکار نیم

جیهۆپ : دوێنێ ئەو زۆر نیگەران بوو کە هات بۆئێرە

یونگی : ئم
(سەیری نەکرد جونکە بێ تاقەتی لەسەر ڕوخساری بوو ، نەی ئەویست هەستی پێ بکا )

***یونگی کارەکەی تەواو کرد ئەو ڕۆژە دەمەو ئێوارە بوو ئەگەڕایەوە خەیاڵەکانی وازی لێ نەئەهێنا ، ئەو کورسیەی بینی کە خۆی و نێرگز لەسەری دانشتبون لەدوای فیستیڤاڵەکە

+یونگی
ڕقم لە ماڵئاوایی کردنە ، ئەوە بەئازارە ، ( دەستی لەسەر دڵی دانا ) بۆچی هەست بەئازار ئەکەی. ئەوە تەنها کەسێکی ئاسایی بوو ،

(گفتوگۆی نێوان دڵ و ئەقڵی یونگی )

ئەقڵ : من هیچ هەستێکم بۆی نیە

دڵ : کەواتە بۆچی ئێستا بیری لێ ئەکەیتەوە

ئەقڵ : من بیر لەئەو ناکەمەوە بۆخۆم تەنها دەمەوێ لێرە هەوایەک هەڵمژم

دڵ : درۆ لەگەڵ خۆت مەکە تۆش باش ئەزانی ئێرە کوێ یە

ئەقڵ : نازانم شتەکە گەورەمەکە

دڵ : لێرە بۆیەکەمین جار لەبەرامبەر کەسێکدا گریایی دوای ماوەیەکی زۆر لەدوای مردنی باوکت ، بۆیەکەمین جار لای کەسێک هەستت بەئاسودەیی و دڵنیایی کرد

ئەقڵ : تکایە بەسە قسەمەکە
( یونگی بەدڵتەنگیەوە بۆکسی لەدڵی ئەدا و دووبارەی ئەکردەوە)

دڵ : باشە ئەگەر هەستت بۆی نیە کەواتە بۆچی بەیانی ڕۆشتی بۆ بینینی بۆ وەک ترسنۆکێک لە دوورەوە سەیریت ئەکرد ؟ ترسایی وایە ؟ ئەترسایی لەوەی چاوەکانی ببینی ، ئەترسایی چاوەکانت ئاشکرات بکەن؟

ئەقڵ : ( بەگریانێکی قوڵەوە ) وازم لێ بێنە

دڵ : وائازاری خۆت مەدە بڕۆ تەنها پێی بڵێ

ئەقڵ : نەخێر هەرگیز ئەوەی پێ ناڵێم

دڵ : کەواتە ئێستا تۆش قەناعەت ئەکەی کە هەستت بۆی هەیە

ئەقڵ : بەڵێ هەستێک هەیە ، بەڵێ شتێک هەیە ، ئێستا ئسراحەتت کرد

دڵ : ڕاکردن لەهەستەکان کاری ترسنۆکەکانە

ئەقڵ : دانی پێدائەنێم من ترسنۆکم بەڵام ئەی دڵ تۆش کوێری ئەو هەموو جیاوازیە نابینی

دڵ : خۆشەویستی لەسەرووی هەموو جیاوازیەکانە

عەقڵ : ههههه تۆ هەڵەی تۆ تەنها بیرلە هەستەکان ئەکەیتەوە ڕاستیەکان نابینی بۆیە هەمیشە بە تێکشکان کۆتایت دێت ، واز لە خەیاڵکردن بێنە

دڵ : تۆش زیاد لەپێویست بیر ئەکەیتەوە بۆ بە ڕەشبینی و ئازار کۆتاییت دێت

ئەقڵ : جەند جار وتم کوێرانە بڕیارمەدە ، کەمێ واقعی بە ، مەگەر نابینی ئەو کچێکی موسڵمانی کوردیە کە ئاین و وڵات و کلتور هەمووی جیاوازە

دڵ : ئەکرێ ئەمانە تێ پەڕێنی

ئەقڵ : ئومێدی هەڵە بە لەناوچونی خۆت کۆتایی دێت هەر بۆیە گەمژە مەبە

*** گفتوگۆ هەر بەردەوام بوو تا یونگی هاواری کرد بەسە گوێم لەیەک قسەی تر نەبێت هەموو شتێک لێرە کۆتایی دێت ، لەشەڕەکەدا ئەقڵ براوە بوو

*** ٢ساڵ تێپەری بەڵام نێرگز تەنها بۆ جارێکیش نەهاتەوە بەهۆی مەشغوڵیەت لە خوێندن و نوسینی چیرۆکی منداڵانە کە چاپی کرد بەهاوکاری کیۆ هیۆنی هاوڕێی و نیوە سەرکەوتنی بەدەست هێنا هەوڵی ئەدا بەهەموو شێوەیەک خۆی مەشغوڵ بکات و بیرنەکاتەوە لەو دوو هەفتەیەیی کە لە ( دایگۆ) بەڕێی کرد ، بەڵام سودی نەبوو
خوێندنی تەواو کرد

نێرگز : لۆرا ئەتوانم داوای شتێکت لێ بکەم ؟

لۆرا : فەرموو گیانەکەم

نێرگز : خۆت ئەزانی من مانگێکی تر ئەگەڕێمەوە بۆ کوردستان

لۆرا : ئێ

نێرگز : پێم خۆشە پێش ئەوەی بگەڕێمەوە سەردانی دایگۆ بکەم

لۆرا : ئێ مەبەستت چیە ؟
( بەتوڕەیی و ڕوخساری گرژ کردبوو )

نێرگز : باشە توڕە مەبە تەنها ئەمەوێ یەکجاری تر ئەو شارە ببینمەوە

لۆرا : ئەی بۆ ناڵێی ئەتەوێ ئەو لووت بەرزە ببینی ها

نێرگز : بەڵێ ئەمەوێ بۆ کۆتاجار بیبینم خۆ تاوان نیە

لۆرا : کچم تۆ نابیت بە بەشەر ، ئاقڵ نابی ها ، بیرت چوو نەهات بۆ ماڵئاوایی کردنت ، حسابیشی بۆ نەکردی ، ئێستا بەڕێزت ئەتەوێ بچی بیبینی ، چیە هیچ شەخسیاتت نیە؟؟؟

نێرگز : تۆ ڕاست ئەکەی
( بەچاوی فرمێسکەوە سەری داخست و وازی هێنا )

** نێرگز زۆر دڵتەنگ بوو بۆیە تەلەفۆنی کرد بۆ کیۆ هیۆن

نێرگز : ئەلو کیۆ

کیۆ هیۆن : ئەلو بچوکۆل

نێرگز : کاتت هەیە

کیۆ هیۆن : بەڵێ بفەرمە

نێرگز : ئەمەوێ تۆزێ یاری سەلە بکەین

کیۆهیۆن : دیسان دڵتەنگی ؟

نێرگز : تکایە ئێستا پێت ئەکرێ یان نا

کیۆ هیۆن : بەڵێ من خۆم لە قاعەی یاریکردنم خەریک ڕاهێنانم وەرە چاوەڕێت ئەکەم

نێرگز : باشە ئێستا دێم

***کورتەیەک لە ناساندنی کیۆ هیۆن

ئەو خەڵکی دایگۆیە تەمەنی ٢٥ساڵە ، کوڕێکی جوان و میهرەبانە ، یاریزانێکی نێودەوڵەتی کۆریایە لە یاری سەلە هەر بۆیە هەمیشە دەمامکی ئەکرد کە ئەچوو بۆ شوێنێک بۆ ئەوەی نەیناسن...

ئەوە خۆیەتی ☝🏻

** کە دوای ئەوەی نێرگز ئەو ئێوارە ژمارەکەی بە کیۆ هیۆن دا دواتر هاوڕێتیەکی پتەویان دروستکرد ، لەسیئۆل کیۆ هیۆن بوە یارمەتی دەرێکی گەورە بۆ بەردەوام بونی نێرگز بە شێوەیەکی باش .

بۆلای یونگی 👇🏻

*** یونگی وەک هەمیشە کاری ئەکرد بەڵام دوو وەجبە کاری ئەکرد و گرنگی بە خێزانەکەی ئەدا مەسەلەی نێرگیزی لە سوچێکی دڵیدا زۆر بەباشی شاردبویەوە ، هۆلی سەگە بچوکەکەی بوە نزیکترین هاوڕێ بۆی وەک چۆن هاوڕێ بۆ هاوڕێکەی دەردە دڵ ئەکا ئەویش بۆ هۆلی وابوو هەندێ جار وابیری ئەکردەوە ئەکرێ هۆلی مرۆڤ بێت هێندە خۆشی ئەویست هۆلیش بەهەمان شێوە بوو بۆ یونگی هەمیشە لەسەر سنگی یان قۆلی یونگی ئەخەوت ، بەڵام هەر کات هۆلی ئەبینی غەمگینیەک دڵی ئەگرت  جونکە نێرگزی بیرئەخستەوە بەڵام هەوڵی ئەدا دەری نەخات و پشتگوێی بخا لەوەش هەندێ جار سەرکەوتوو ئەبوو ...
یۆن برا بچوکەکەی یونگی چوە زانکۆ و پەرەی بە خوێندنەکەی ئەدا ، دایکیشی لەجاران باشتر بوو ....

*** نێرگز گەشتە یاریگاکە لای کیۆهیۆن

کیۆهیۆن : نێرگز تۆ باشیت؟
( نیگەران بوو بۆی )

نێرگز : خراپ نیم هەتوم بە یاریکردن کەمێ جەوم بگۆڕم

کیۆ هیۆن : باشە ، ناترسی حاڵت خراپتر بێت بەوەی بەرامبەر من بدۆڕێنی 😎

نێرگز : بەخۆت مەنازە با یاریزانی نێودەوڵەتیش بیت ، دڵنیام ئەمجار ئەتوانم لێت ببەمەوە

کیۆهیۆن : هەموو جارێک وا دەڵێی کەچی بە شکست کۆتایی دێت ههههه

نێرگز : یا بەزە کەم گاڵتەم پێ بکە

کیۆهیۆن : ڕاستی قبوڵ کردنی سەختە بچوکۆل گیان هههه

نێرگز : باشە با دەست پێ بکەین ئێستا نیشانت ئەدەم

*** یاریەکەیان کرد و نێرگز بردیەوە ، کیۆ هیۆن بە ئەنقەست ڕێگەی دا بیباتەوە بۆ ئەوەی تۆزێ دڵخۆش بگەڕێتەوە سەر ڕوخساری ...

نێرگز : ( بەدەم پێ کەنین و بەفیزەوە ) کوا ئەو هەموو متمانەیە بۆ کوێ رۆشت

کیۆ هیۆن : هههه یەکێ نەڵێ کاست بردۆتەوە

نێرگز : بردنەوە لە باشترین یاریزانی کۆری لە بردنەوەی ئۆسکاریش خۆشترە

کیۆهیۆن : ههههه من باشترینم

نێرگز : ئا ئا بۆیە لێتم بردەوە هههه

کیۆ هیۆن : کەواتە ئەم ئێوارە پارەی نانخواردن لەسەر تۆیە

نێرگز : بەسەرچاو گرنگ ئەوەیە بردمەوە ، زۆرم برسیە بابڕۆین

*** نان خواردنیان تەواو کرد و تەلەفۆن بۆ کیۆ هیۆن هات

کیۆ هیۆن : بەڵی ڕاهێنەر

ڕاهێنەر : وەرە کۆبونەوەیەکی گرنگمان هەیە

کیۆهیۆن : ئێستا بێم ؟

ڕاهێنەر : بەڵێ هەر ئێستا 

کیۆهیۆن : بەسەرچاو هەر ئێستا دێم

کیۆهیۆن : ببورە نێرگز کۆبونەوەیەکی گرنگمان هەیە ئەبێ ئێستا بڕۆم هەستە بابتگەیەنمە شوقەکەت

نێرگز : سوپاس کیۆ تۆ بڕۆم من ئەبێ بچم بۆ مارکێت هەندێ شت بکڕم ئنجا ئەرۆمەوە بۆ داخلی

کیۆهیۆن : ئەی باشە با بتگەیەنمە مارکێتی نزیک داخلیەکەتان

نێرگز : ئەی باش بابڕۆین

*** هەردوکیان هەڵدەستن و دەڕۆنە دەرەوەی ڕێتسۆرانتەکە لەناکاو بانگی کرد

کیۆ هیۆن : یونگییی!!!!!

نێرگز : ( خێرا ئاوڕی دایەوە و دڵی ڕاچەڵەکی  بەکزی وتی ) یونگیی؟؟؟؟


          کیۆهیۆن چۆن یونگی ئەناسێ ؟
          نێرگز و یونگی دوای دوو ساڵ یەکتر ئەبینەوە چۆن                             
          هەست ئەکەن ؟؟ یونگی نێرگز لەگەڵ پیاوێکی تر  
        ئەبینێ ؟؟

    هەموو ئەمانە بۆ پارتی داهاتوو

هیوادارم بەدڵتان بێت ❤️

Continue Reading

You'll Also Like

1.1K 284 15
نوسەر:﴿کۆرای﴾ تەواوبووە وڵاتی جاسووم گەشت کردن بۆوڵاتی جاسووم کارێکی ئاسانە؟ لەشووێنێک دوور لەمرۆڤایەتی کە زۆر بەدەگمەن خەڵک دەیگەنێ شوێنک کەتاکو خەڵ...
35.1K 611 18
Collection of different stories filled with love and angst
224K 6.7K 57
You own a little bakery shop and everyday was the same. Wake up, go to work, bake, and then back to sleep. You were actually ok with these repeating...
53.9K 2.1K 18
"I promise you Mami, zan nemo miki ƴar'uwarki a duk inda take a faɗin ƙasar nan. SULTAN promises you that." Sultan ya shiga ya fita, har ya aikata...